Shilan Hama
سەرۆکی رێکخراوی پرۆسپێرێتی بۆ ڕاهێنان و راوێژکاری دەرونی
لە ئەمرۆدا دە بێت بزانی چۆن وەڵامی کەسە نەخوازراوەکانت ئەدەیتەوە.
١- وەک سەھۆل به
قسەکانیان کارت تێ نەکات و خەریکی بەرەوپێش چوونی خۆت بەو بە چاوی بەزەییەوەسەیریان بکە.
٢-وەک دادوەربە ھەندێک شتیان بۆ راست بکەرەوە تاوەکو بزانن ئەوان لە کوێی تۆدان !
تەنھا حەزم کرد بزانن ھەمووکەسێک ئەتوانیت قسەبکات!
بەلام ئەبێت بزانیت چۆن ولەکوێدا قسە دەکەیت وچی دەڵێیت.
شیلان حمە
بەردەوام خۆتان ڕابھێنن لەسەر گۆرانکاری چونکە لە گۆرانکاریدا ژیانەوە ھەیە وتۆ دەبیت بەکەسێکی تر .
«خۆ ئێمە دار نین ھەر لە یەک شوێندا ڕوابێتین »
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر
ھەمو دڵێکی باش لە دنیایی ئەمرۆدا ئازایەتی ئەوێت.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر
بەردەوام بە لە بەھێزکردنی خۆت بۆ ئەوەی ژیانێکی شاھانە بکەیت
چونکە ئەوانەی بەھێزدەبن چێژ لە ژیانیان ئەکەن ھەرچەندە سەختیش بێت .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێز تر
ئەم ژیانە بەردەوام پێویستی بە روناک کەرەوەیەک ھەیە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ھەنگاوی دواتر ئەنێت.
لەوانەیە تۆ زۆر بەباشی ببینیت
بەڵام نازانی کە سەرابێکە و ھیچی تر !
پرۆژەی تۆ یەکی بەھێزتر!
ھیچ كات ئەوەندە پەیوەست مەبە بەشتێکەوە کەوابزانی بەنەمانی ئەو شتە تۆ بێ ھیوا دەبیت
چونکە ئێمەش لەم ژیانەدا پەیوەست نین بەھیچ وە بۆیە بریاردراوە کە بەجێی بھێلین
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر
پیرۆزبێت یادی ٢٣٩سالەی شاری سلیمانی
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
ھیچ کات لۆمەی خۆت مەکە لەسەر کارێک
کە ئەبوایە بتکردایە
باش ئەزانی کە دوای ئەوە ئازارێکی بەدواوەیە
بەڵام ئەوەی خۆشە کە ئەزانی لەبەرچی ئەوەت کردوە 😐.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
ھیچ شتێک بە ئەندازەی بێ ھیوابون کارەسات نیە لە ژیاندا .
ھەمووشتێک چارەسەری ھەیە ئەگەر ھیوات ھەبێت و نائومێد نەبیت .
بۆیە ھەتا ئەتوانیت باش بیربکەرەوە لە ڕووداوەکان وتەنھا پشت بەخوای گەورە ببەستە .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێز !
پێشکەش کردنی سیمینار
«بریارەکان و کاریگەریەکانی لە ژیاندا »
بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان
بەرواری ٢٠٢٣/١١/٢رۆژی ٥شەمە کاتژمێر١٢ی نیوەرۆ لە ھۆڵی پەیمانگا
ھاوکات ئەم وانەیە یەکێکە لە وانە پەیوەستکراوکان لە پرۆگرامی خوێندن
سوپاس بۆ د.هۆزان لطيف رێکخەری سمینارەکە بوو
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
سوپاسگوزاربن بۆ ھەمووشتەکانی ژیانتان
سوپاسگوزاربە کە ئەتوانیت ھەناسە بدەیت و لەشت ساغە
سوپاسگوزاربە کە مالێکی ئارامت ھەیە وتێدا دەژیت
سوپاسگوزاربە کە خێزانت ھەیە ئەتوانیت کۆبیتەوە لەگەلیان
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر
ھیچ کاتێک نائومێد مەبە لەوشتەی کە رووبەروت ئەبێتەوە ونازانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەیت
تەنھا ھەوڵبدە پشت بە خوای گەورە ببەستە وباش بیربکەرەوە لە خودی روداوەکە.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
سلاوتان لێبێت بەرێزان حەزم کرد ئەم جارە باسی ھیچ نەکەم تەنھا ووتەی ئەم بەرێزە دابنێم
سوپاس بۆ بەرێز کاک نەبەز
بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لە ژیانکردن
پێویستە بەردەوام بیت لە گەشەکردن و فێربون .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر
ئێستا لە ھەموو کات زیاتر دەرفەتت ھەیە بۆ ئەوەی خۆت بەھێز بکەیت
ھیچکات چاوەڕێی باش بونی ژینگەکەت مەکە ئینجا دەست پێبکەیت
ئەوەی لەسەر شانی ھەموومانە ئەوەیە ھەر ئێستا کاتێک تەرخان بکەین بۆ دەستپێکردن .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
لە زانستی دەرونناسیدا شتێک ھەیە بەناوی خۆناسینەوە،
خۆ ئەمە بۆ ناسینی بەرامبەرەکانیشمان راستە
واتا کاتێک خۆت ئەناسیت بەئاسانی دەتوانیت بەرامبەرەکانیشت بخوێنیتەوە
بۆیە ئەگەر ئەتانەوێت بەرامبەرەکانتان بناسن ئەوا بخوێننەوە لە بەشەکانی دەرونناسیندا
وەکو
زانستی زمانی جەستە
زانستی ناسینی کەسێتی
زانستی روخسار ناسی
زانستی مرۆڤناسی
شتی تریش
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
چەند جا رلە تەمەندا توشی ئەم حاڵتە بویت ؟
نائومێدو بێزابویت ھەتا ئەوەندەی لەتواناداھە بوە
دوای ئەوە چیتکردوە؟
ھەریەکەتان رێگایەک بلێن کەخۆتان پیا تێپەڕیون و دووبارە دەستان کردۆتەوە بەژیانکردن٠
من خۆم کاتێک کە توشی حاڵەتی وەھابوم
ھەوڵم یاوە ھەتا لە توانامدا ھەبێت کاتی ناخۆشیەکە کەم بکەمەوە بەم جۆرە
گوێگرتن لە شتی بەسوود
دوعاكردن ونوێژکردن
کتێب خوێندنەوە
دۆزینەوەی شتێکی بەسوود لەو شتەی کەروویداوە.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر
یادی لە دایکبونت پیرۆزبێت ئەی سەروەرمان
مامۆستای مرۆڤایەتی محمد صل الله عليه وسلم
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
ئەوەندە لە خەیال و خەوندا مەژی وابزانیت ھەموشتێک کە کاتی ھات دەبێت
بەڵکو دەبێت خۆت بچیت بۆلای شتەکان بیھێنیت .
واتا جوڵەکردن سەرەتای بەدیھاتنی شتەکانە .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر!
ھەمیشە ئومێدتت بەخوای گەورەھەبێت و باوەڕ بەتواناو لێھاتویەکانی خۆت بکە
بەردەوام بە لە کارکردن لەسەرخۆت
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر!
یەکەم ھەینی وەرزی پاییزتان پر بێت لە خێرو بەرەکەت
الحمدللە سوپاس بۆ تۆ خوای میھرەبان
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
پرسیار؟
بۆچی کاتێک کە ئیشێکمان دەبێت یان دڵە کوتەیەکمان دەبێت لەسەر کارێک کە بریاری لێ بدەین ھانا بۆ ھەموو شتێک ئەبەین جگە لە ئارامگرتن و بیرکردنەوەی قوڵ لە دیاریکردنی رێگاچارەکان ؟
خۆشحالم کە ھەریەکەتان وەلامێک بدەنەوە
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
ئەزانی زۆربەمان تەمەنمان ئەروات ھەر ئەڵێین با باشترو و چاکتر و زیرەکتر بم ئەوکات دەست پێدەکەم !
ھەرکاتێک دەستپێبکەیت تۆ سەرکەوتویت چونکە بریارداوە بیرۆکە بکەیت بەکردار.
کەواتە چاوەڕێ مەبە زۆرباشبیت ئەوکات دەستپێبکەیت، چونکە خودی دەستپێکردن خۆی باش بونە.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
نەخێر ، ڕێگای نوێت بۆ ئەکاتەوە .
کاتێک ئەلێت نەخێر بە بەرامبەرەکەت !
ئەبێت لە ناوەوەی خۆت شۆڕشێکت بەرپاکردبێت بۆ روبەروبونەوەی ئەو نەخێرەی کە ئەیلێیت.
چونکە ھیچ کات ووشەی نەخێر پێشوازی لێنەکراوە بەڵکو بەرھەڵستی کراوە !
ھیوادارم کاتێک ئەڵێن نەخێر ھێزی بەرگەگرتنيشمان ھەبێت .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
گرنگ نیە چۆن لێت تێ دەگەن گرنگ ئەوەیەلەسەر رێگای خۆتبیت ،رێگای گەیشتن بە ئامانجەکەت.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
زۆرکات ئەبێ دڵڕەق بێت بۆ ئەوەی بە ئیجابی بیر بکەیتەوە
کاتێک شتێک بەرامبەرت ئەکرێت کە ھیچ پاساوێکی نیە بۆ رەوابونی ئەو کردارە !
دەبێت بریارێک بدەیت بۆئەوەی کۆنترۆڵی ھەستەکانت بکەیت وباش بیربکەیتەوەلەبەرھەنگاوی داھاتوت!
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر!
بەھێزترین مرۆڤەکان ئەو مرۆڤانەن کە خۆیان پێ قبوڵە بەو جۆرەی کەھەن .
یان کە توشی روداوێک یان کێشەیەک ئەبن قبوڵی ئەکەن و ھەوڵی چارەسەری گونجاوی بۆ ئەدەن .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
«خوایەگیان داوای رەحمەت وبەرەکەتی سەرزەوی وئاسمانت لێ دەکەین رحمەتی خۆت ببارێنە بۆمان تاکەئومێدێک کەھەمانە بەرەکەتی تۆیە »
ھەینیتان پرخێرو بەرەکەت بێت
ئامین
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
شێوازی ڕوبەڕوبونەوەمان لەگەڵ سترێس گرنگە. هەندێک کەس بە شێوازی تەندروست ڕووبەڕووی فشاری دەروونی دەبنەوە، وەک وەرزشکردن، تەکنیکەکانی ئیسراحەتکردن و بەسەربردنی کات لەگەڵ کەسانی ئازیز. هەندێکی تر بە شێوازی ناتەندروست ڕوبەڕوی فشاری دەروونی دەبنەوە، وەک جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحول و زیادەڕۆیی لە خواردن.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
زۆربەی کات ڕۆژەکانی ژیان دوبارە دەکەینەوە ئەڵێن ئێ بەشکم شتێک بگۆرێت ئاسودەو بەختەوەربم.
لەکاتێکدا بەختەوەری تۆ بەندە بەڕادەی جوڵەی تۆ بۆ فێربونی شتێکی تازەو بەرەو پێشچونی خۆت.
پرۆژەی تۆ یەکی بەھێزتر !
تا ئەتوانیت باباشیەکانت زۆرتر بن لە تۆڵە سەندنەوەچونکە تۆڵەسەندنەوە ھەستێکی شەرەنگێزی زیاترت تیادا دروست دەکات
لێیان ببورن چونکە لێبوردن کانگای خۆشبەختیە
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
ترس لە شکست ڕات ئەگرێت ،ترس لە شکست هەستێکی بەهێزە، بەڵام ناعەقڵانیشە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەگەری سەرکەوتنت زیاترە ئەگەر مەترسی بکەیت و هەنگاو بنێیتە دەرەوەی ناوچەی ئاسوودەیی خۆت.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
بەردەوام لەھەوڵی باشبوندابە چونکەکاتێک مرۆڤ نائومێددەبێت ئەوەی کەھەیەتی لەدەستی ئەدات
نائومێدبون ژەھری ژیانە
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
تەنھا باوەرتان بە خۆتان ھەبێت وێنای بکەن
باوەرتان بەخۆتان ھەبێت و وێنای ئەو شتە بکەن کەئەتانەوێت دڵنیابن ھێتەدی .
چونکە ئێمەی مرۆڤ ھێزێکمان لەپشتەکە خوای گەورەیە .
خوای گەورە دەفەرموێت لە تۆ حەرەکەت لە من بەرەکەت.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر!
ھەینیتان پر لە خێروبەرەکەت بێت
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
بۆچی زۆربەی کاتەکان ھەست بە نائومێدی و دڵتەنگی دەکەین لەکاتێکدا شتێکی ئەوەندە گران وناخۆش روی نەداوە؟؟؟
ھۆکارەکەی ئەگەرێتەوە بۆ بیرکردنەوەمان لە رابردوو،
وائەزانیین ئەمە ژیانی ئێمەو بۆمان براوەتەوە کە دەبێت وابژین وگۆرانکاری بەسەردا نایەت!
لێرەدا تاکە چارەسەر ئەوەیە کە بریار بدەیت خۆت دەربازبکەیت لەو رابردوەی کە حەزت بۆی نیە
ھەرئێستا بەخۆت بلێ رابردوو بوو رۆشت وتەواو
بۆ داھاتوش ھێشتانەھاتوە نارەحەتی بۆ بکەم
ئەوەی کەھەیەوموڵکی منە ئێستایە ئێستا !
ھەرئێستا سوپاسی خوای گەورەبکە و بلێ خوایەگیان ژیانم لەدەستی تۆدایە ویارمەتیم بدە وبەھێزم بکە بۆ ئەوەی ژیانێکی شایستە بژیم .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
کاتێک ئەتوانیت پێویستی و حەز لە یەکتری جیا بکەیتەوە کە بە نەبونی یەکێکیان کێشەت بۆ دروست ببێت
پێویستی رۆژانەی خۆت کە دەبێت دابینی بکەیت
بەلام حەز زۆربەی کاتەکان پێویست نین
بەلام بەداخەوە مرۆڤەکانی ئەمرۆ ئەوەندەی دوای حەزەکانیان کەوتون ئەوەندە کار لەسەر بەدەستخستنی پێویستیەکانیان ناکەن
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
ئەوانەی پێزانینیان ھەیە بۆ کەسانی دەوروبەریان زۆربەی کات بە ساویلکە و اھمالکردن وەلامی پێزانینەکانیان ئەدرێتەوە .
نەت بیستوە ئەلێن حساب بۆکەس مەکە ئەنجا رێزت ئەگرن .
کەواتە بزانە لە چ شوێنێکداو بۆ چ کەسێک پێزانیین دەرئەبریت .
چونکە بەداخەوە خەڵکی ئەمرۆ ھەمووشتەکانی لێ تێکچوە.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
بە وەفابون سیفەتی کەسە باشەکانە .
کاتێک بە وەفا ئەبیت لە ناختەوە ھەستی دەوڵەمەند بونت بۆ دروست دەبێت کەوا دەکات ھەمیشە لەخۆشیدا دەبیت
بەلام ھەندێک کات کەسە پێزانەکان توشی حاڵەتێکی دڵتەنگی دەبن لە ئەنجامی پێنەزانینی بەرامبەرەکانیانەوە ئەمەش وا دەکات وزەی ناوەکی تێک دەچێت وتوشی جۆرێک لە خەمۆکی دەبێت .
ئایا بەرای ئێوە بە وەفابین و توشی خەموکی ببین یان نارازی بین لە ھەموشتێک ؟
لە پۆستی داھاتودا وەڵامی ئەم پرسیارە ئەدەینەوە
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !