چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي

چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي

بۆچارەسەركردنی نەخۆشیەكانتان لەمالەوە

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 05/12/2023

لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هەولێر،وەک #سەرۆك #لیژنە و بەردەوام بونمان ئەمرۆلەگەڵ هەڤالانم سەردانی لەناکاوی بەشێک لە #سەنتەرو #نۆرینگەکانی #چارەسەری #سروشتیمان کرد بەمەبەستی #پشکنین #وبەدواداچون و #چاودێریکردن بەوبریارەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کەپێمان دراوە لە نزیکەوە بەوردبینی مۆلەتی پیشەیی کارکردنینان لەچۆنیەتی پاک و خاوینی شوێنەکەو ئەوئامێرانەی کەبەکاری دەهێنن بۆنەخۆش دەست خۆشی لەوسەنتەرانە کرا کە فەرمانی سەندیکایان بەجێگەیاندوە دوای ئاگادارکردنەوەیان سزای ئەوسەنتەرانەش درا کەفەرمانی بەسەرچونی مۆلەت و دانانی نرخ وئەوکارمەندانەی بەناوی چارەسەری فیزیکی کاردەکە ن و نەخۆش دەبینن
~~~~~~~~~~~~~~~~~
2023-12-5

10/05/2023

ئەمرۆ رۆژی جیھانی نەخۆشی گورگەسورەیە
«مرض الذئبة الحمراء» «SLE»«Systemic Lupas Erythematosus »
نەخۆشی گورگەسورە یەکێکە لە نەخۆشی یە رۆماتیزمیە درێژخایەنەکان .
دیارترین نیشانەکانی بریتیە لە ھەوکردنی جومگەکان و سوربوونەوەو گۆرانکاری لە پێست
لە تەمەنی گەنجی زیاتر روودەدات بە بەراورد لە گەڵ تەمەنەکانی تر
-لە ئافرەتان زۆر زیاترە بە بەراود لە گەڵ پیاوان

رێنمایەکان بۆ ئەم نەخۆشانە

١- پێویستە نەخۆش بەبەردەوامی چارەسەر وەربگرێت و متابعەی ھەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆری جومگەو رۆماتیزم
٢- بەکارھێنانی دژەخۆر بۆ بەرگری کردن لەپێست لە کاتی چونە دەرەوە بە شێوەیەکی بەردەوام
٣- کاتێک ئافرەت پلانی منداڵ بوون و سک پری ھەبێ پێویستە چارەسەرەکانی بۆ رێک بخرێت و نەخۆشیەکەی چالاک نەبێ، بە پێچەوانەوە کاریگەری خراپی بۆ کۆرپەش دەبێ
٣- ماکەکانی ئەم نەخۆشیە ھەندێ زۆرن
لەوانەیە کار بکاتە سەر گورچیلە مێشک و دەمارەکان
کۆئەندامی ھەرس و جگەر ،دڵ ،سیەکان
بۆیە چارەسەرەکان لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر جیاوازە
٤-ئارامی دەروونی و پاڵپشتی خێزان بۆ نەخۆش یەکێکە لە خاڵە زۆر گرنگەکان ، بە پێچەوانەوە لە کاتی ناجێگیری لە باری دەروونی نەخۆش نیشانەکانی زۆر زیاتر دەبێ .

ھیوای سەلامەتی بۆ نەخۆشەکان دەخوازم
د.چرا کاوە حویزی
پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم

25/01/2023

زۆر سوپاس بۆمامۆستای بەرێزShekh Ali Tahir Alkurdi کە چارەسەرکارانی فیزیکی و بەشی چارەسەری سروشتی لەنەخۆشخانەی رزگاری بەرزنرخاند دەست خۆش بۆتۆمارکردنی پارچە ڤیدیۆیەکی کورت وهەلوێستی بەریزیان،کە ماوەیەک دوای چارەسەری سروشتی ئەنجامدا خوای گەورە سەلامەت و تەندروست باشی بکات
هیوای ساغ وسەلامەتی بۆگشت لایەک
~~~~~~~~~~~~~~~~
ئەردەلان سعدالدین ویسی
لێپرسراوی چارەسەری سروشتی
2023-1-25

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 07/01/2023

osteitis p***s

14/12/2022
Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 08/12/2022

📌 پێکانی بەستەری ئلیۆتیبیال :
ئەو بەستەرە لە تەنیشتی حەوز دەستپێدەکات تاکو ڕووی دەرەوەی چۆک، لە کاتێک تووشی پێکان دەبێ گەر وەرزشێکی بکەی بە شێوەێیک چۆکەکان ھیلاک بکات یا خود جوولەێیکی زۆر بە چۆکەکان بکەی بۆ ماوەکی درێژ، وەکو ڕاکردن و پایسکل لێخوڕین بۆ ماوەێیکی درێژ بە بێ ووچان.

📍نیشانەکانی:
ئازارێکی زۆر لە رووی دەرەوەی ڕان و ئەژنۆ کە لەگەڵ جوولە زیاد دەکا.

🩺 دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن:
پزیشکی پسپۆر دەتوانی دەستنیشانی ئەو حاڵەتە بکات بە پشکنین، بەڵام ھەندێک جار پێویست بە وەرگرتنی وێنەی تیشکی (اشعە ) بۆ دلنیابوون لە تەندروستی جومگەکانی نێک و ئەژنۆ.

💊💉 چارەسەرکردنی بە پێی توندی حاڵەتەکە وچەند کاتی بە سەرچووە، گەر حاڵەتەکە تازە بێت ئەوە پێویست بە:
1. کەم کردنەوەی ئەو وەرزشانە کە ھۆکار بوینە.
2. دانانی کمادەی سارد (بەفر ) لەسەر شوێنی ئازارەکە.
3. بەکار ھێنانی دەرمانی دژە ھەوکردن بە پێی ڕێنمایی پزیشکی پسپۆر.
4. ھەندێک وەرزشی فیزیکی کە دادندرێ بۆ درێژکردنەوە و بەھێز کردنی ئەو بەستەرە.

⛔️ بەڵام گەر حاڵەتەکە درێژخایەن بو و بەو جۆرە چارەسەرەی کە لە سەرەوە باسکران چاکنەبۆوە بە ھۆی گرژبوون و کورتبوونەوەی ئەو بەستەرە، ئەوە لەوکاتە دەرزی کۆرتیزۆن یان دەرزی پلازمای خوێن بە کار دەینین و پێویست بە چارەسەری فیزیکی دەکات بە شێوەێیکی چڕ.

بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھەموان 🌷
د. ئەڤین محمدعارف معروف
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی چومگە و ڕیۆماتیزم وشیاندنی پزیشکی

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 19/11/2022

Stretching Exercises

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 16/11/2022

Cervical spondylosis رەقبوونی مل
بوونی پەستانێك یان زیاتر (bone spur-irregularities )لەspinal nerveکە ئەبێتەھۆیcervical spondylosis,بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە تەمەنەوە ھەیە, داخوران و دڕان ئەم دوو حاڵەتە کاریگەری لەسەر خەپکە(disk)ھەیە کەلەملدایە،ئەم گۆرانکاریەش ھاوبەشە لە بەرەو پێشبردنی نەخۆشی یەکی تر ئەویش ھەوکردنی ئێسک وجوومگەیەلەملداکەپێی دەوترێcervical osteoarthritis ئەم حالەتە لەناو ئەوجومگانە رووئەدات کەفەفەرەکانی مل پێکەوەئەبەستێتەوە
Cervical spondylosis and osteoarthritis ئەم 2حالەتە
نەخۆشیەزۆر بڵاوە لەناو ئەوکەسانەی کە تەمەنیان لەنێوان 40-50سالی بەرەوسەرەوەیە،وە بەتێپەربونی تەمەن زیاد دەکا

Singe and symptoms
*رەقبوونی مل
*ئازار لەملدا
*مێروولەکردن لەگەل کەمبوونی ھەسیکردن بە قۆل ودەست وقاچو پێ
*سربوون ولاوازبوونی قۆلودەست وقاچ وپێ
*لەھەندێک حالەتدا ئازارەکە بڵاو ئەبێتەوەلە شان وقۆل وباسك وپەنجەکان
*بوونی سەرئێشە بەتایبەت لە بەشی پشتەوەی سەر
*پەرچدانەوەی نائاسای

Couses ھۆکارەکان
Dehaydration
*وشکبوونەوە وتوانستی کشان لەناوspinal disk
Herniated disk
*ھەندێك کات دەرکەوتن ودەرپەرینی بڵق(ئاوساوی)لە نێوان دوو فەقەرەی یان زیاتری مل
Stiff Ligaments
*رەقبوونی ئەو بەستەرانەی ماسوللکەکان بەئێسکەکانی ملەوە ئەبەستێتەوە.
Bone Spurs
*کاتێک diskئەشکێت بەھۆی زەبرێکی دەرەکی لەش دووەبارە دەست دەکات بە دروستبونەوە بەمەش ھەندێ کات پەستانێك ئەخاتە سەر spinal cord یان nerve root.

Dignosis دەستنیشانکردن
Neck flexiblity *
Neurological exam*
Neck or Spinal X-ray* Computerized tomography (CT) or Magnetic resonace Imaging (MRI)

Treatment
1-پێدانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئازار وەک aspirin-Iboprofen-Advil-Motrin-Tylenal
2-پێوستی بە عیلاج طبیعی ھەیە ،پێدانی وەرزشی تایبەت بۆ بەھێزکردنی ماسولکەکانی مل وکشانی مل وشان بۆ کەمکردنەوەی ئەو پەستانەی کە بەھۆی چونە سەر یەکی بڕبڕەکان دروست دەبێت

3-بەکارھێنانی ئامێریTENS(Tachnical Electrical Nerve
Stimulation
بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و یارمەتی چالاک بوونی سوری خوێن ئەدات
Traction -4
ڕاکێشان-یارمەتی کەمکردنەوەی پەستان وباشترکردنی جوڵە ئەدات
Mobilization -5
جوڵاندن-یارمەتی باشترکردنی جوڵەی شان وقۆل وباسک دەدات
Cervical Collar -6
بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارو ئەو پەستانەی کە لە سەر فەفەرەکان ،لە کاتی سەیرکردنیtv، سایەقی کردن ،ئیشکردن بەcomputer ,mobile
7-بەکارھێنانی ئامێری Massage

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 13/11/2022

ئازاری مل هۆکارەکانی وچارەسەری گونجاو
یەکەم : هەر شکاویەک یان درزێک لە ئێسکی فەقەراتی مل
دووەم: هەڵاوسان یان لێکترازنی کڕکڕاگەی کۆتایی ئێسکی فەقەراتی مل
سێهەم: لێکترازان یان خلیسکانی دیسکی نێوان فەقەراتی مل
چوارەم:تەسکبونەوەی بۆشایی کەناڵی دڕکە پەتک بەهۆی نەخۆشی سەوەفانەوە
پێنجەم:گۆڕان لە گرژی ماسولکەکانی شان ومل ودروستبوونی چەن خاڵێکی هەستیار (trigger points)
شەشەم:سترێس وقەلەقی بێگومان لەشی مرۆڤ ئاوێنەی بیرکردنەوەوهیزرێتی بۆیە سترێس وقەلەقی دەبێتە هۆی ئازار لە زۆربەی شوێنی لەوانە ماسولکەکانی مل گرژ دەبێت وکەسەکەهەست بە ئازاری شان ومل دەکات
حەوتەم:هیلاکی زۆر بەهۆی کاری ڕۆژانەو زۆر سەر نوشتانەوەو زۆر هیلاک کردنی ماسولکەکانی مل یەکێکی ترە لە هۆکارەکان ئەتوانم بڵێم گرنگترینە بە تایبەت لە گەنجان دا

چاەسەری ئازاری مل: بێگومان گرنگترین ڕێگا بۆ چارەسەری نەخۆشی دەست نیشان کردنی هۆکارەکەیەتی چونکە هەر هۆکارەو بەجۆرێک چارەسەر دەکرێت
یەکەم:بەردەوام بە لە جوڵە واتە ملت ئێشێت پێویست ناکا لەناو جێگا بکەویت بەڵکو بجوڵێ چونکە بە مانەوەلەناو جێگا توشی گرفتی گەورەتر دەبیت
دووم:وەرزشی تایبەت بۆ مل کە زۆر گرنگەو تا ڕادەیەکی زۆر ئازاری مل کەم دەکاتەوە بەڵام ئاگادار بن دەبێت لەژێر ڕێنمای دکتۆری پسپۆڕ بێت پاش دەست نیشانکردنی هۆکارەکە ئەگەر نا زیان بەخۆت دەگەیەنیت
سێهەم : بەدانانی شتی گەرم یان شتی سارد بۆ مل ئەمەش پزیشک دیاری دەکات کە نەخۆش سوود لە کام جۆرەیان دەبینێت
چوارەم: بەکارهێنانی کۆلار بۆ ڕاگرتنی بڕبڕەکانی مل
ئەمەش بۆ هەموو جۆرێک نەخۆشێک بەسوود نیە ئەبێ پزیشکی پسپۆڕ دیاری بکات بۆ کام نەخۆش بەسوودە
پێنجەم:مەساج کردن وشێلانی ماسولکەکانی مل ئەمەش چارەسەرێیکی گونجاوە بۆ کۆمەڵێکی تر لە نەخۆشانە
شەشەم:دەرمانی ئازار شکێن ئەویش بڕو جۆرەکەی وماوەی بەکارهێنان بەگوێرەی هۆکاری ئازارو توندی ئازارەکە لەلایەن پزیشکەوە دیاری دەکرێت

حەوتەم: دەرمانی تایبەت بۆ خاوکردنەوەی ماسوولکەی مل
هەشتەم: دەرزی ئاژنین
نۆهەم : دەرمانی هێورکرەوەو چارسەر سترێس
دەیەم:چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانەی باری دەرونیان جێگیر نیە
یانزەیەم: بەکارهێنانی دەرزی تایبەت کە دەرمانی لەلایەن پزیشکی تایبەت بۆ فەقەراتی مل کە ڕێگایەکی تازەو کاریگەرە تاڕادەیەکی زۆر نەخۆشەکان سوودی لێوەردەگرن
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و
چاودێری ووردوچارەسەری ئازار بەبێ بەنج

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 13/11/2022

Hangman's fracture

ئەمجۆرە شکاویە بەناوی شکانی ئێسکی فەقەراتی ملەوە ناونراوە لەکاتی لە سێدارە دان کاتێک بەتەواوی مل دەچەمێتەوە بەرەو پێشەوە hyperextention

تەنها ناوەکە لەوەوە هاتوە ئەگەر نا هەر شکاویەک بە هۆکاری مل کشان یان مل چەمینەوە بەرەو پێشەوە ڕووبدات لە C2 دا(وەکو وێنەی شۆفێرەکەی خوارەوە) پێی دەوترێHangman's fracture

شکاویەکە لە هەردوو Pars intraarticularis ەکان ڕوودەدات لە ئێسکی بڕبڕەی دووەمی ملAxis (C2)

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 10/11/2022
Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 06/11/2022

ئازاری پەنجەم هەیە چی بکەم !؟

‎ چییە !؟ ( Trigger finger ) ( ئازاری پەنجەکان)
بارێکی بە ئازارە بۆ پەنجەکان و پەنجەی گەورە (thumb ) کە دەبێتە هۆی گیربوونی پەنجەکان و ئازار لە حاڵەتی نوشتانەوە ( bending position ) کە پێویستی بە هێزێکی دەرەکی ( passively)هەیە بەدەر لە ماسولکە و تێندنی خۆت بۆ ئەوەی بتوانی راستی بکەیتەوە زیاتر بۆ رەگەزی مێ باوترە .
هۆکارەکان :
بەگشتی زۆر بەکارهێنانی پەنجەکان و هێز خستنە سەری بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی هەوکردنی تێندنەکان و دروست کردنی گرێ (nodule) کە رێگرە لە جوڵەی ئاسایی جومگەی پەنجەکان .
یانیش چەند هۆکارێکی دیکەی تەندروستی وەک : شەکرە. ، نەخۆشیەکانی رۆماتیزم ، gout ( نەخۆشی پاشاکان ) .
دەکرێ لە هەموو پەنجەکان رووبدا بەڵام بە زۆری باوە لە پەنجەی گەورە ( thumb ) لەگەل ring finger و middle finger .

چارەسەرەکەی :
چەند رێگایەک هەیە لەوانە :-
١- چارەسەری فیزیایی :
- بە پێدانی پشوو و سنوردارکردنی جوڵەی . بە دانانی (splint ) یان کردنی ( kinesio Taping ).
- بەکارهێنانی چەند ئامێرێکی فیزیایی وەک ultrasound و paraffin wax و shortwave.
- پێدانی چەند وەرزشێک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان .
٢- وەرگرتنی دەرمان :
- وەک دەرمانی دژە هەوکردن ( anti-inflammatory drugs )
- یان پێدانی دەرزی بۆ تێندنی پەنجەکە ( steroid injection)
٣- لە هەندێک حالەتی دەگمەن نەشتەرگەری

14/10/2022

( Infant Torticollis) کەوتنی ملی منداڵ بەلایەکدا

لەم حاڵەتەدا سەری منداڵە بەلایەکدا دەکەوێت وملی توانای ئاوڕدانەوەی نیە بۆ لاکەی تری،بەڵام ئەم حاڵەتە لەزۆربەی منداڵاندا بێ ئازارەو ئازاری لەگەڵدانیە،
ھەروەھا دەکرێ بەتەواوی باش بێتەوە بەپێدانی چەند ڕێنماییەك بۆکاتی شیر پێدان و چەند شێوازێکی دروستی خەوتن و ئەنجامدانی چەند وەرزشێکی کشان بۆ ملی منداڵەکە.
ئەم حالەتە بەزۆری لە منداڵی تازە لە دایك بوودا ڕوودەدات بەشێوەیەکی یەکسان کە نێوان کچ وکوڕدا بەھۆی شێوازی خراپی دانیشتنی منداڵ لەسکی دایکیدا.
یان دەکرێ ڕووبدات لە دوای لەدایك بوون بەھۆی گران لەدایک بوونی منداڵەکەوە ياخود دواي ته مه ني سێ مانگی بەھۆی خراپی شێوازی خەوتنی کە دەبێتە ھۆی رەق بوونی مل و کەوتنی سەر بە لایەکدا.
* ھەندێک منداڵ لەگەڵ (Torticollis)دا لە ھەمان کاتیشدا تووشی دەرچونی ئێسکی حەوز (hip dislocation)دەبن بەھۆی زۆری کێشی منداڵ و خراپی و تەسکی شوێنی منداڵەکە لە سکی دایکەکەدا یان یان تەسکی ئێسکی حەوزی دایکەکە لەکاتی لەدایکبوون دا.
* ھەندێک جاریش ئەم منداڵانە تووشی تەختی لایەکی سەر یاخود ھەردوولا دەبن،یان ملیان کورت و شانیان بەرزە.

— نیشانەکانی چین وە چۆن دەناسرێتەوە؟؟؟

١-کەوتنی سەری بەلایەکداو نایەکسانی توانای ئاوڕدانەوە بەھەردوولادا(ھەندێک جار ھەست بەبوونی گرێ یەك دەکرێ لە ملی منداڵی تازە لەدایك بوودا).
٢-بەرزکردنەوەو سوڕانی شانی لەکاتی ئاوڕڕدانەوەو سەیرکردنی شتێکی بەرزدا.
٣-لەکاتی شیرپێداندا تەنھا لە یەک لایەکی دایکەکەدا شیر دەخوات.
٤-زوو بێزار دەبێت و دەس بەگریان دەکات کاتێك ناتوانێ سەری بەرز بکاتەوە.

—رێگاچارەسەریەکان چین؟؟
١-پێدانی چەند ڕێنماییەك بۆ دایکەکە لەکاتی نوستن و شیر پێدان و ھەڵگرتنی منداڵەکەدا..
٢-ڕاوێژ کردن بە ڕاھێنەری فیزیایی بۆ ئەنجامدانی چەن وەرزش و ڕاھێنانێکی سروشتی لەکاتی پێویست دا..

# زۆربەی مناڵەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بەتەواوی چاك ئەبنەوە لەدوای ٦ مانگی تەمەنی دا،یان لە ھەندێ حاڵەتدا چارەسەرەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ دوای ساڵێك یان زیاتر..
دوای وەرگرتنی چارەسەرەکان پێویستە منداڵەکە ھەموو (٢-٤)ھەفتە جارێك ببینرێتەوە بۆ دڵنیا بوون لەچارەسەرەکەی و ئەگەری دووبارە سەرھەڵنەدانەوەی حاڵەتەکەی..

07/10/2022

بۆئازاری پشت

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 04/10/2022

ئیفلیجی نیوەی ڕووخسار--facial palsy

بریتییە بە زیان گەیاندن یاخود پەکەوتنی دەماری حەوتەم کە دەمارە ڕاگەیاندن بە ماسولکەکانی دەم وچاو دەگەیەنێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئیفلیجبوونی نیوەی ڕوخسار

:نیشانەکان
٭1کەسەکە توشی ئیفلیجی دەبێت لەلایەکی دەم و چاویدا کەسی توشبوو ناتوانێت پێڵووی چاوی بە تەواوی بکاتەوە یاخود دابخات
٭2نەتوانینی دەرخستنی دەربڕینەکانی دەمو چاو وەک زەردەخەنە یاخود ڕووگرژکردن
٭3شۆڕبوونەوەی دەم
٭4وشک بوونی چاو و دەم
٭5ئەستەم بوونی خواردن و خواردنەوە
٭6سەرئێشە

:هۆکار

تا ئێستا هۆکارێکی ئاشکرا و زانراو نییە بەڵام دەکرێت بەهۆی هەوکردنی دەماری حەوتەم توشی ئەم کێشەیە ببێت ئەو کەسانەی شوێنی کارکردنیان ساردە ئەگەر توشبوونیان زیاتر

:ئەوکەسانەی ئەگەری توشبونیان زیاترە

٭1ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە
٭2ئافرەتانی دووگیان
٭3ئەو کەسانەی کێشیان زیادە
٭4ئەو کەسانەی شوێنی ئیشکردنیان ساردە

Facial palsy یاخود bell´s palsy
ئیفلیجبوونی نیوەی ڕوخسار لە هەموو تەمەنێکدا ئەگەری ئەوە هەیە کەسی دیاریکراو تووش بکات وە زیاتر ڕێژەکە لە نێوان 16 ساڵ بۆ 60 ساڵدایە

چارەسەرکردن
دوو ڕێگەی چارەسەر هەیە
1-دەرمان
2-چارەسەری فیزیایی

:چارەسەری فیزیایی
1-چەند ڕاهێنانێک وەک لە وێنەکاندا دیارن (ڕوونکردنەوەی زیاتر دراوە لە سەر وێنەکان)
2-بەکارهێنانی ئامێری
faradic لەگەڵ glavanic
glvanic:بۆ وروژاندنی ئەو دەمارەی تووشی پەکەوتن بووە بەکاردێت
faradic:بۆ ئەو ماسولکانە بەکاردێت کە توشی پوکانەوە بووە بەهۆی نەجوڵاندنی بۆ ماوەیەکی درێژ
هەردووکیان ڕۆڵێکی کاریگەرییان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی جووڵە بۆ ماسولکەکە

تێبینی
ئەو کەسانەی توشی ئیفلیجبوونی دەم و چاو بوون پێویستە خۆیان بپارێزن لە سەرما بە تایبەتی گوێ و دەم چاویان

2-ئەو کەسانەی توشی ئیفلیجبوونی دەم و چاون
پێویستە لە کاتی خەودا پێڵووی چاویان داخراوبێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی ووشک بوونەوەی چاویان

تەندرووست بمێنن🌹

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 29/09/2022

چەن ئاماژەیەک بۆزانینی دەرچونی جومگەی سمتی مناڵ : like. coment
١-زیادبونی چرچی لەڕانی ئەوقاچەی کە دەرچوە کاتێک لەسەردەم پاڵەکەوێت.
٢-نزمی ئەو ئەژنۆیە لەبەرامبەر ئەژنۆکەیترلەکاتی نوشتانەوەی.
٣_بڵاونەبونەوی تەواو وەک لەوێنەکدا دەبینرێت لەچاو قاچەکەیتری
٤-کاتێک لەسەرپشت پاڵەکەوێت بەشێوەیەکی رێک ئەوقاچەی سمتی دەرچوە کورترەوبەڕوی دەرەوە سوڕاوە.
بەڕێزان ئەمانە چەن نیشانەکن تکایە بڵاوی بکەنەوە با زۆرترین کەس بیبینێت .

Photos from ‎چارەسەركاری فیزیایی ئەردەلان سەعدەدین وەیسي‎'s post 29/07/2022

گیرانی درێژخایەنی دەماری ناوەراستی دەست

گیرانی دەماری ناوەراستی دەست یەکێکە لەنەخۆشیە بلاوەکان بەتایبەتی لەنێوان خانمان لە ئەنجامی کاروباری رۆژانە و کاری دەستی.

نيشانەکانی برییتیە لە بێ هیز بوونی دەست و سربوونی سێ پەنجەی ناوەوەی دەست، نەخۆش دوای کارکردنی بە ماوەیەکی کەم هەست دەکات هیزی نامینیت و زۆر جاریش شتی لە دەست بەردەبیتەوە ، ئازارەکەی لە دەست بلاو دەبیتەوە و بۆ قۆل و باسک و مل دەگەریتەوە و لە ئافرەتانیش ئازاری سینگ و مەمکیش دروست دەکات، یەکێک لە نیشانە زۆر گرنگەکانی ئەم نەخۆشیە لە ئەنجامی سربوونی دەستی نەخۆش کێشەی نوستنی بۆ دروست دەبیت و زۆربەی جاریش لە ئەنجامی سربوونی دەستی لە خەو هەلدەستیتەوە .

گیرانی دەماری ناوەراستی دەست سێ قۆناغە کە لە سەرەتاکان بە پشو دان و وەرزشکردن و دەرمان چارەسەر دەکریت .
دواتر ئەگەر باشتر نەبوو یاخود گەیشتە قۆناغی کۆتاییەکان دەبیت بە نەشتەرگەری ئەو پالەپەستۆیە سەر دەمارەکە لا ببردریت .

زۆر جار نەخۆش ترسی لە نەشتەرگەری هەیە و بریار نادات بۆ نەشتەرگەری کە ئەمەش دەبیتە هۆی پوکانەوەی ماسولکەکانی دەست کە ئەوکاتیش بە هیچ شێوەیەک چارەسەر بۆ پوکانەوەی ماسولکەکە نیە و هیزی دەستی لە دەست دەدات.

بۆیە هیوادارین کێشەی گیرانی دەماری ناوەراستی دەست بە هەند وەرگیریت و چارەسەری پیویستی بۆ بکریت.

بە هیوای سەلامەتی هەموو لایەک

Videos (show all)

زۆر سوپاس بۆمامۆستای بەرێزShekh Ali Tahir Alkurdi کە چارەسەرکارانی فیزیکی و بەشی چارەسەری سروشتی لەنەخۆشخانەی رزگاری بەر...
بۆئازاری پشت
ئازاری ژێرپێ      Planter faciaiitis
چۆنیەتی دروست بونی ئینزیلاقی پشت

Website