باغی شەقلاوە ـ رێبەرێکی باوەرپێکڕاو یان قۆڵبر
باغی شەقلاوە ـ رێبەرێکی باوەرپێکڕاو یان قۆڵبر
نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بابەت: سکاڵا لە کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە و خاوەنەکانی
سڵاو و ڕێز..
پێشەکی
کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە 35 ملیۆن دۆلاری زیاتر لە 800 خانەوادەی شاری هەولێر خواردووە، داواکارین لە جەنابتان لەهەمبەر ئەو ستەمە گەورەیە بێنە دەنگ کە بە ناو و ناتۆرەی جۆراوجۆر لە بازاڕی عەقارات و کاسبکاران و هاونیشتیمانیان دەکرێت.
سەرەتای کێشەکە
چەند مانگێک بەر لە ئێستا، لە گەمەیەکی شۆکهێنەر، کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە، هەڵگری دروشمی (ڕێبەرێکی باوەڕپێکراو) لە سیناریۆیەکی تەمومژاویدا 35 ملیۆن دۆلاری کاسبکارانی بواری عەقارات و کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان ونکرد، بێ ئەوەی هیچ زەرەر و زیانێک لەبازاڕدا هەبێت.
دروستکردنی سیناریۆ
بۆ پەردەپۆشکردن و دیزەبەدەرخۆنەکردنی پارەکە و سەرگرتنی سیناریۆکەیان، دوو فەرمانبەری خۆیان (بە ڕێککەوتنی پێشوەختە) بەگرتن داوە، بە بیانووی ئەوەی ئەم دوو فەرمانبەرە پارەکەیان تەخشان و پەخشان کردووە و گوایە ئەوان ئاگاداری وەرگرتنی ئەو پارەیە نەبوون و مامەڵەکانیان بە نایاسایی لەقەڵمدا. لەکاتێکدا ئەو پارەیە بە قۆناغبەندی و بەناوی وەبەرهێنانی هاوبەش و کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە وەسڵ و مۆر لە چوارچێوەی سیستەمی کۆمپانیاکە وەرگیراوە.
دروستکردنی تۆمەت
دۆکیۆمێنتە بەردەستەکان شایەتی ئاگاداربوونی بەڕێوەبەر و خاوەنانی باغی شەقڵاوە دەسەلمێنن کە بریتین لە (د.ڕاستی هاشم، حاجی هاشم فەقێ کەریم و حاجی محەممەد سابر ئەبابەکر). سەرەڕای ونکردن و دەستبەسەرداگرتنی پارەکە دەیان تۆمەتی ناڕەواش بۆ کاسبکار و خاوەن پارەکان دروست دەکەن و ڕای گشتی و حزبی و حکومی لەهەمبەر پرسەکە بەلاڕێدا دەبەن.
مەترسییەکان
سەرەڕای لەکەداربوونی کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە هەولێر، مەترسی شڵەژانی یەکجارەکی بازاڕی یەکەکانی نیشتەجێبون هەیە کە سیمایەکی جوانی پێشکەوتنی هەولێرە، بازاڕی خانووبەرە خەریکە متمانە لەدەست دەدات، مەترسی ڕوودانی دەیان کار و پەرچەکرداری نەخوازراویش هەیە، ئەگەری ئاشووب و خوێنڕێژی لەئارادایە.
داواکاری
داواکارین لە جەنابتان وەک خەمخۆری خەڵک و کاسبکاران ئەو ستەمە گەورەیە لە کاسبکار و هاونیشتمانیان قبوڵ نەکەن و تیمێکی یاسایی لەچەند دادوەرێک پێکبهێنن و پاڵپشت بە بنەماکانی دادوەری عادیلانە پرسەکەمان بۆ چارەسەر بکەن. بۆیە ڕووی داواکاریمان لە بەڕێزتانە، دڵنیایین بەڕێزتان ڕێگەنادەن لەژێر چەتری حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت ئەو ستەمە بکرێت و، دڵنیایین داکۆکیکاری هەق دەبن و ماف بۆ خاوەن مافەکان دەگەڕێننەوە.
لەگەڵ ڕێزدا
ئەنجوومەنی مافخوراوان

لە هەولێر 800 کەس نامەیەکی کراوە ئاراستەی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەن Latest news in Iraq and Middle East
دۆسیەیەکی شۆکهێنەر لە عەقارات باغی شەقڵاوە
(٣٥) ملیۆن دۆلاری زیاتر لە ٨٠٠ کڕیار و بازرگانانی کەرتی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکە دیار نەماوە
https://zedpress.krd/news/11005/
فەزیحەیەکی عەقاراتی باغی شەقڵاوە ئاشکرابوو؛ زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دۆلاری خەڵک بردرایە
ئەنجوومەنی مافخوراوان داواکارییەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن
دەقی نامەکە لە کۆمێنتە
لە عەقاراتی باغی شەقڵاوە ٣٥ ملیۆن دۆلاری زیاتر لە ٨٠٠ کەس دیار نامێنێت
هاوبەشانی عەقاراتی باغی شەقڵاوە، ئاماژە بە بردن و خواردنی ٣٥ ملیۆن دۆلاری زیاتر لە ٨٠٠ خێزانی هەولێر دەکەن لەلایەن کۆمپانیاکەوە و داوا لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
خاوەن پارەکان بەناوی “ئەنجوومەنی مافخوراوان”ەوە، لە نامەیەکی کراوە کە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە، باسیان لەوە کردووە، کە “کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە ٣٥ ملیۆن دۆلاری لە زیاتر لە ٨٠٠ خانەوادەی شاری هەولێر خواردووە” و لەو ڕوانگەیەوە داوا لە سەرۆکوەزیران دەکەن “لەهەمبەر ئەو ستەمە گەورەیە بێنە دەنگ کە بە ناو و ناتۆرەی جۆراوجۆر لە بازاڕی عەقارات و کاسبکاران و هاونیشتیمانیان دەکرێت”.
بەگوێرەی ناوەڕۆکی نامەکە، چەند مانگێک بەر لە ئێستا، “لە گەمەیەکی شۆکهێنەر، کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە، هەڵگری دروشمی (ڕێبەرێکی باوەڕپێکراو) لە سیناریۆیەکی تەمومژاویدا ٣٥ ملیۆن دۆلاری کاسبکارانی بواری عەقارات و کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان ونکرد، بەبێ ئەوەی هیچ زەرەر و زیانێک لەبازاڕدا هەبێت”.
هەر لە نامەکەدا هاتووە کە “بۆ پەردەپۆشکردن و دیزەبەدەرخۆنەکردنی پارەکە و سەرگرتنی سیناریۆکەیان، دوو فەرمانبەری خۆیان (بە ڕێککەوتنی پێشوەختە) بەگرتن داوە، بە بیانووی ئەوەی ئەم دوو فەرمانبەرە پارەکەیان تەخشان و پەخشان کردووە و گوایە ئەوان ئاگاداری وەرگرتنی ئەو پارەیە نەبوون و مامەڵەکانیان بە نایاسایی لەقەڵەمدا”.
ئەنجوومەنەکە زیاتر دەڵێ: “لەکاتێکدا ئەو پارەیە بە قۆناغبەندی و بەناوی وەبەرهێنانی هاوبەش و کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە وەسڵ و مۆر لە چوارچێوەی سیستەمی کۆمپانیاکە وەرگیراوە”.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا، خاوەن پارەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە “دۆکیۆمێنتە بەردەستەکان شایەتی ئاگاداربوونی بەڕێوەبەر و خاوەنانی باغی شەقڵاوە دەسەلمێنن کە بریتین لە (د. ڕاستی هاشم، حاجی هاشم فەقێ کەریم و حاجی محەمەد سابر ئەبابەکر). سەرەڕای ونکردن و دەستبەسەرداگرتنی پارەکە دەیان تۆمەتی ناڕەواش بۆ کاسبکار و خاوەن پارەکان دروست دەکەن و ڕای گشتی و حزبی و حکومی لەهەمبەر پرسەکە بەلاڕێدا دەبەن”.
ئەوان هەروەها دەڵێن “سەرەڕای لەکەداربوونی کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە هەولێر، مەترسی شڵەژانی یەکجارەکی بازاڕی یەکەکانی نیشتەجێبون هەیە کە سیمایەکی جوانی پێشکەوتنی هەولێرە، بازاڕی خانووبەرە خەریکە متمانە لەدەست دەدات، مەترسی ڕوودانی دەیان کار و پەرچەکرداری نەخوازراویش هەیە، ئەگەری ئاشووب و خوێنڕێژی لەئارادایە”.
لە کۆتایی نامەکەشیاندا، داوایان لە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، “ئەو ستەمە گەورەیە لە کاسبکار و هاونیشتمانیان قبوڵ نەکەن و تیمێکی یاسایی لەچەند دادوەرێک پێکبهێنن و پاڵپشت بە بنەماکانی دادوەری عادیلانە پرسەکەمان بۆ چارەسەر بکەن” و زیاتر دەڵێن: “بۆیە ڕووی داواکاریمان لە بەڕێزتانە، دڵنیایین بەڕێزتان ڕێگەنادەن لەژێر چەتری حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت ئەو ستەمە بکرێت و، دڵنیایین داکۆکیکاری هەق دەبن و ماف بۆ خاوەن مافەکان دەگەڕێننەوە”.
باغی شەقلاوە ـ رێبەرێکی باوەرپێکڕاو یان قۆڵبر