ژووری ڕەوەندی کوردی Kurdish diaspora chamber
Nearby government services
Avec Ascenseur, Saint-Laurent-de-Chamousset
Quartier de Hemptinne, Leuven
Cremlingen 38162
Jókai Utca, Pusztaföldvár
Geneva
Amsterdam
پەیجی فەرمی گۆڕان خوازانی دەرەوەی وڵات بۆ گەیاندنی کارو چالاکیەکانی ئۆرگانەکانی ژووری ڕەوەندی کوردی.
گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەى گۆڕان چەند پرسێکى ناوخۆیی تاوتوێ دەکات
گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیی و پەیوەست بە دۆخى بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە.
فوئاد جەمال سەلام، بەرپرسی گۆشەی بەریتانیا لە کۆبونەوەکەدا بەرچاوڕونى دا لەبارەى دوایین ئامادەکارییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ قۆناغى نوێ لەناویدا پڕۆسەى هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن و خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ سەرلەنوێ چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان.
لە کۆبونەوەکەدا میکانیزمەکانى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان خرایەڕو کە لە ئۆرگانەکانى دیکە و بازنە و ئەنجومەنى قەزاکان و رەوەندى کوردى لە رابردودا بەڕێوەچو، هاوکات هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتی گشتی لەلایەن دڵشاد حافز و هیوا ساڵح ئەندامانی جڤاتی گشتی رونکرایەوە کە وەک هەنگاوى یەکەمى هەڵبژاردنى خانەى راپەڕاندن بەڕێوەدەچێت و دواتریش لە جڤاتى نیشتمانى ئەندامانى دیکەى خانە و رێکخەرى گشتى هەڵدەبژێردرێن.
بەشداربوانی کۆبونەوەکە سەرنج و پێشنیازەکانیان خستەڕو جەختیشیان کردەوە لە چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ سەرخستنى پرۆسەى خۆرێکخستنەوە و کارەکانى ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان چ لە ناوخۆ و دەرەوە و پشتیوانى ئەو هەوڵەى چڕکراوەتەوە بۆ ئامادەکارییەکانى قۆناغى نوێ.
https://gorran.net/Details_hawal.aspx?jimare=2661
نوێنەرى ئافرەتانى رەوەندى کوردى: پشتیوانى هەر هەوڵێکین کە خزمەت بە دۆزى کورد و ژنان بکات
نوێنەرى ئافرەتانى رەوەندى کوردى لەگەڵ نوێنەرایەتى کۆنفیدراسیۆنی کوردانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە و پاڵپشتى و هاوکارى بزوتنەوەى گۆڕان و رەوەندى کوردى بۆ هەر هەوڵێک دوپات دەکاتەوە کە لە خزمەت پڕۆسەى دیموکراسى و دۆزى رەواى گەلى کورد بێت.
پەرى ئەحمەد ئەندامى جڤاتى نیشتمانى و هەریەک لە خەندە محمد و لیزان عمر ئەندامی دەستەی بازنەی کۆڵن بە نوێنەرایەتى ئافرەتانى رەوەندى کوردى لەگەڵ د. فایزە و ڕۆژ مەمەند بە نوێنەرایەتى کۆنفیدراسیۆنی کوردانی ئەوروپا و کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا و کارى پێکەوەیی لە خزمەت بە دۆزى کورد و پرسى ئافرەتان و ژنانی ئیزدی و ئەو یاسایانەى پەیوەندیان بە پاراستنى مافى ژنان و دەربڕینى ناڕەزایەتى دژى هێرشکردنە سەر خاکى کوردستان هەیە.
لاى خۆیەوە پەرى ئەحمەد جەختى لە بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان کردەوە کە ئامانج لێى داکۆکیکردنە لە پرسە نەتەوایەتى و نیشتمانییەکان و لەو چوارچێوەیەدا ئامادەى هەر هاوکارییەکن کە خزمەت بەو پرسانە و دۆزى کورد بکات.
https://gorran.net/Details_hawal.aspx?jimare=2649
"بە هەوڵی گۆڕانخوازان، گۆڕان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە"
ئافرەتانى رەوەندى کوردى بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە کارى پێکەوەیی و رێکخستنەوەى ئۆرگانەکان و چڕکردنەوەى هەوڵەکان دەکەنەوە بە ئامانجى روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان بۆئەوەى گۆڕان ببرێتە قۆناغێکى نوێ.
ئافرەتانى رەوەندى کوردى دوای هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکەم کۆبونەوەی خۆیان لە ڕیگای وێبناری زووم ئەنجامدا و تێیدا پەری ئەحمەد نوێنەری هەڵبژێردراوی ئافرەتانى تاراوگە بۆ جڤاتی نیشتمانی، ئاماژەى بە پلان و کاروبارى داهاتووی ژنان لەناو ئۆرگانەکانی ژووری ڕەوەندی کوردی کرد و داوایکرد؛ تەواوى هەوڵەکان چڕ بکرێتەوە و هەموو گۆڕانخوازان، گۆڕان ببەنە قۆناغێكی نوێوە ئەوەش بە کارى پێکەوەیی و رێکخستنەوەى ئۆرگانەكان و خستنەڕوى پڕۆژە و جێبەجێكردنی تەواوی ئەو پرەنسیپانەی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەردامەزراوە.
جگە لە گفتوگۆى کارى رێکخراوەیی ئافرەتانى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەیان بەو جوڵە و کۆڕ و کۆبونەوە سیاسى و پیشەییانە کرد کە پەیوەست بە دۆزى ژن و پڕۆسەى دیموکراسى و داوا و مافى گەلى کورد و رەوەندى کوردى هەیە لە ئەوروپا و هەرێمى کوردستان کە نوێنەرانى گۆڕان تێیاندا چالاکن، جەختکرایەوە لەوەى نوێنەراى گۆڕان بە چالاکى بمێننەوە و بەشدارى کارایان هەبێ و لە چوارچێوەى پرەنسیپ و بەرنامە نەگۆڕەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندا لە رێگەى لۆبى کردنەوە داکۆکى بکەن لە سەرپیشخستنى پڕۆسەى دیموکراسى گەیاندنى داوا و مافى ژنان و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و رێگرى لە هەر هەوڵ و پڕۆژە و روئیایەک کە ئامانج لێى پێشێلکردنى پڕۆسەى دیموکراسى و مافى ژنان بێت.
هاوکات ئامادەبوان ئامادەیی تەواویان دەربڕى بۆ هەر ئەرک و هاوکاریی و هەوڵێک کە ئامانجى بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەنگاربونەوەى ئاڵنگاریەکان بێت بە ئاڕاستەى خزمەتى خەڵک.
https://gorran.net/Details_hawal.aspx?jimare=2648
پرسە
بەناوی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرو دۆست و هەوادارانمان .
بەشداری و هاوخەمیمان ئاڕاستەی …
بەڕێز /
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکەمان بزوتنەوەی گۆڕان کاک عومەر سەید عەلی ئەکەین .
لەسەدەستدانی خاتو نازەنین خانمێکی تێکۆشەرو لەدەستدانی یەکێکیترە لەوخانمانەی لەمێژوی رزگاری خوازی کوردستاندا جێگای بەرز و سەنگین و شایستەی هەیە .
ئەم کارەساتە بۆ ئێمە کەسەرە . پڕ بەدڵمان غەمبارین .
داوالەیەزدانی مەزن ئەکەین ، ڕۆحی ئاسودە بێت . بەهەشتی بەرین مەنزڵگای ئەبەدی بێت .
خودا سەبوری هەمومان بدات .
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان / بەریتانیا .
هاوسەرى عومەر سەید عەلى کۆچى دوایی کرد
نازەنین عەبابەکر کەریم، هاوسەرى عومەر سەید عەلى بەهۆى نەخۆشییەوە ئەمڕۆ لە شارى بەغداد کۆچى دوایی کرد.
بڕیارە، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە، لە قەزای چۆمان بە خاک بسپێردرێت، رۆژی چوارشەمە (7ی ئابی 2024) یەکەم رۆژی پرسەکەی لە چۆمان بەڕێوەبچێت.
ڕۆژی پێنجشەمە (8ی ئابی 2024) پرسەی ژنان و پیاوان لە مزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی) لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ژوری رەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان هۆشداریی دەدات لە پیلانگێڕییەکی گەورە و مەترسیدار لەسەر قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان...
ژوری رەوەندی کوردی: بە هەمو شێوەیەک ئیدانەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا و بۆردومانکردنی ھەرێمی کوردستان دەکەین.
زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە...
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=56877
رونکردنەوەیەکی پێویست
سایتی «درەو» لە زاری ئەندامێکی بێ ناوی جڤاتی نیشتمانیەوە، بڵاوی کردووەتەوە، تێگەیشتن و ڕێککەوتنمان بۆ کاری پێکەوەیی، لەگەڵ دەزگای ستاندارد شکستی خواردوە.
لەکاتێکدا، ئەم زانیارییە هەڵەیە ڕەتدەکەینەوە، ڕاشیدەگەیەنین، کە گفتوگۆ و دانوستانەکان زیاتر پەیوەست بوە بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا.
لەم ڕوانگەیەوە، دوپاتی دەکەینەوە لەگەڵ دەزگای ستاندارد و ژمارەیەک کەسایەتی دڵسۆز و خۆشەویستی دیکە؛ بەردەوامین لە گفتوگۆ بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانی بەرەیەکی سیاسیی، ئەم بەرەوپێشچوونەش بۆ دوورمەودایە و تەنیا لەم هەڵبژاردنەدا ڕەنگ ناداتەوە.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
١٧ی ٧ی ٢٠٢٤
سويد؛ وەفدێکى بزوتنەوەى گۆڕان بەشدارى رێوڕەسمێک دەکات
وەفدێکى ئەنجومەنى سویدى بزوتنەوەى گۆڕان بەشدارى رێوڕەسمێک دەکات کە لەلایەن تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان رێکخرابو.
لە رێورەسمەکەدا کە رۆژی یەکشەممە (٧/٧/٢٠٢٤) بەڕێوەچو بۆ ساڵیادى شەهید دیار غەریب، شێخ نیهاد بەرپرسی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە سوید و بەرپرسی ڕایەڵەی پیشەوەران و بەرپرسی بازنەی ستۆکهۆڵم لەسەر بانگهێشتى فەرمى بەشداربون و وتەیان پێشکەشکرد.
لاى خۆیەوە بەرپرسانی کۆمیتەی تەڤگەری ئازادی ستایشى ئامادەبون و هەڵوێستە نیشتمانى و نەتەوەییەکانى بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد وە هیواى سەرکەوتنی بزووتنەوەی گۆڕانیان خواست لە مەیدانی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورد
ژوورە پەیوەندیدارەکان و ئۆرگانەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بڕیاردان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کۆدەبنەوە
بە بەشداری رێکخەرانی ژوورەکانی )یاسایی، هەڵبژاردن، رەوەندی کوردی) و بەرپرسی گۆشەی ئەوروپای ناوەند، ئەندامانی ژووری رەوەندى کوردى و بەرپرسی ئەنجومەنەکان، کۆبونەوەیەکى تایبەت لەرێگەى وێبناری زووم بۆ بڕیاردان لەبارەى چۆنیەتى بەڕێوەچونى خولی سێهەمی هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان بۆ ئۆرگانەکانی دەرەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو.
فوئاد جەمال سەلام، رێکخەری ژووری رەوەندی کوردی پێویستى ئهنجامدانی ههڵبژاردنه ناوخۆییهکانی ئۆرگانەکانى رەوەندى کوردى رونکردەوە لەچوارچێوەى راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفڕانسى نیشتمانى و بڕیارى جڤاتى نشیتمانیدا و میکانیزمه پێشنیازکراوەکانی بۆ ههڵبژاردنهکانی گۆشهکانى خستەڕو، بە ئامانجى تەواوکردنى پڕۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان و دوبارە رێکخستنهوهیان، هاوکات بەرچاوڕونى دا لەبارەى دوایین ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردنی ناوخۆیی و هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ قۆناغى نوێ.
هاوکات چۆمان محەمەد، ڕێکخەری ژووری یاسایی ئاماژەى بە شێوازى بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کرد و ئامادەیی ژووری یاسایی دەربڕی بۆ هەر هاریکاییەکی یاسایی هەردوو ژووری رەوەند و هەڵبژاردن لە پرسە یاساییەکان و چاودێریکردنى پڕۆسەکە و شێوازی هەڵبژاردنەکان و وردبینی یاسایی بۆ پڕۆسەکە رونکردەوە.
لاى خۆیەوە یاسین حمەعەلی، سەرپەرشتیارى ژووری هەڵبژاردن، میکانیزمی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی پرۆسەکەی بۆ ئامادەبوان رونکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئۆرگانەکانی دەرەوە بە سێ قۆناخ ئەنجامدەدرێت لە هەڵبژاردنی دەستەی بازنەکان و هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری وڵات و هەڵبژاردنی بەرپرسی گۆشەکان.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و پێشنیازەکانیان لەسەر شێوازی هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان و نوێنەرایەتى رەوەندی کوردی بۆ جڤاتی نیشتمانی خستەڕو، جەختیشیان کردەوە کە هەوڵەکانى خۆیان چڕ دەکەنەوە بۆ سەرخستنى پڕۆسەکە و رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى کارەکانى ئۆرگانەکانی دەرەوەى بزوتنەوەی گۆڕان.
https://gorran.net/Details_hawal.aspx?jimare=2602
بەڤیدیۆ: دەزگای ئاسایش دەستی بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر لە ناحیەی مەیدان گرت و پێنج تۆمەتباریشی دەستگیرکرد.
وردەکاری هۆکاری دابەشنەکردنی موچەی هێزە ئەمنییەکان بزانە
کۆبونەوەی هێز و لایەنەسیاسیەکوردستانیەکان لەوڵاتی فینلاند
بەنوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆران هەریەک لە بەرپرسی ئەنجومەنی فینلاندی بزوتنەوەی گۆڕان { سیروان سابیر } و بەرپرسی پەیوەندیە نیشتمانیەکان { حەیدەر زەهاوی } بەشداری کۆبونەوەی نوێنەری هێزو لایەنەسیاسیە کوردستانیەکانی وڵاتی فینلاند یانکرد.
سەرەتای دەست پیکی کۆبونەوەکە وەک ڕێزێک بۆ خوێنی شەهیدانی کوردو کوردستان بەوەستان بۆ ڕۆحی پاکیان شەهیدان دەستی پێکرد.
ئامانجی کۆبونەوەک بۆ سەرلەنوی ئەکتیڤ کردنەوەی کۆمیتەی هێزو لایەنەسیاسیە کوردستانیەکان بوو بۆئەوەی لە داهاتودا لە ئاسات هه ر ئەگەرو پێشهاتێک کە ڕوو لە کورد و کوردستان بکات نوێنەری هێزو لایەنەسیاسیەکان بەیەکگرتووی کار لەسەر دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکات و دەنگ وڕەنگی کوردستانیانی ناوەوە بگەیەنین بە دۆستەکانمان لە ولاتی فینلاد.
نوێنەری لایەنەسیاسیەکان ڕەئی خۆیان و حیزبەکەیان باس کرد و نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆرانیش ئامادەیی هاوکاری و کاری هاوبەشیان دەربڕی لەپیناو خزمەتکردن بەدۆزی رەوای گەلەکەمان و پەیوەندیەکانیان دەخەنە خزمەت بەرژەوەندی گشتی کورد و کوردستان
نوێنەری ئەم لایەنە سیاسیانە بەشداری کۆبونەوەکەیانکرد
ئەنجومەنی فینلاند ی بزوتنەوەی گۆڕان
حزبی دیموکراتی کوردستانی- ئێران
ناوەندی فینلاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد.NCDK.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڵاتی سوید کۆبونەوەی وەزی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی دەستەی بەڕیوەبەری وڵات و دەستەی بازنەکانی.
كوبونه وه كشتي ده سته ي كاركيري ئه نجوومه ني بزوتنه وه ي كوران له وولاتي سويد له كه ل ده سته ي كاركيري هه ر سئ (٣)بازنه كاني سنوري وولاتي سويد
سەرەتای کۆبونەوە بەرپسی ئەنجومەن {شێخ نیهاد هیرانی } بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد بەگشتی و بەتایبەتی بەرپرسی پەیجوری ژووری ڕەوەندی کوردی { سیروان سەعیدو سەفین ئەحمەد ئەندامی ژووری رەوەند کەئامادەی کۆبونەوەکە بوون و ئامانجی کۆبونەوەکەی بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە ئامادەسازی بۆ هه ڵبژاردنە ناوخۆیەکانی بزوتنەوەی گۆران لە سنوری گۆشەی باکوری ئەوروپا.
لەلایە بەرپسی پەیجوری ژووری ڕەوەندی کوردی بەوردی باسی شێوازی پرۆسەی هه ڵبژاردنی ناوخۆیی سەربە ئۆرگانەکانی ژووری رەوەندی کوردی کرد و حەق ومافی هه ڵسوڕاوانی بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە.
بەرپسی ئەنجومەنی سوید داوای لە ئامادەبوان کر دکە هەر هەڵسوڕاوێک ناوی لەتۆماری دەنگدەراندا هه یە مافی هه یە خۆی بۆ هه رپۆستێک هه ڵبژێرێت وە بەرپرسیارەتی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا ئەرکە
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە بەگشتی ماوەی دوو کاتژمێر گفتوگۆ گۆڕان خوازانەیان ئەنجامدا سەبارەت بە تەوەری کۆبونەوەکە و وەڵامی تەواوی پرسیارەکان درایەوە
🔻پارتی و یهكێتی ٢٠ ههزار پێشمهرگهی نوێیان ناونوسكردووه بۆیه بهغدا مووچهی هێزه ئهمنیهكان نانێرێت
🔸ئەم مانگە بایی ٣٠ ملیار دینار ناوی نوێ بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد کراوە
قهدهم خێر
خەبات محەمەد رەحیم
ئەو شۆڕە ژنەی کە عەرشی ڕەزا شای هێنایە لەرزە
قەدەم خێر : قارەمانێکی ڕێی ڕزگاری کوردانی لوڕ بوو
ژنانی کورد نموونەی ژنانی ئازا و چاونەترس و لەهەموو جموجۆڵێکی سیاسی و شۆڕشدا شان بەشانی پیاوەکان بەشدار بوون وگیانی خۆیان بەخت کردوە بەوپەڕی ئازایەتی و لە خۆ بردەیەوە .
لاپەڕەکانی مێژوو شایەتی چەندەها قوربانی و گیان فیداکردنی ژنانی کوردە و هەر بەنەمری ماونەتەوە وجێی شانازی هەموو کوردێکن.
شاژنی شۆڕشگێڕ و سوارچاکی مەیدانی کوردایەتی ئەمجارەمان .
قەدەم خێرە : ژنێکی بوێرو زیرەک بوو تەنانەت بۆ جارێکیش سەری بۆ ڕەزا شا دانەنواند.
ژنێك لە ئەشکەوت لەدایك بوو بووبە قارەمانێك نەوە لەدوای نەوە شانازی پێوە بکات .
لەساڵی ۱۸۹۹ دا لە چیای تەنگەڤان لە ئەشکەوتێك لەدایك ئەبێت لە عەشیرەتی (قەلاوەند) خاوەن نۆ براو خوشکیكی هەبوە،باوکی سەرۆک عەشیرەتی قەلاوەند بووە.
لەسەردەمی پێشوودا لوڕستانی بچووک خۆی کاروباری خۆیان بەڕێوەبردووە .ڕەزاشا پەهلەوی لە ساڵی ۱۹۲٥ دا دەسەڵاتی ئێرانی بەدەستەوە گرت ، دەستی دایە لە ناوبردنی میرەکان و یەکیك لەوان میرنشینی لوڕستان بوو بەفێڵ و پیلان و درۆ نگریسەکانی بیانخافڵێنیت و لەگەڵیان دانوستان بکات. هێرشی کردە سەر عەشیرەتە کانی لوڕستان و عەشیرەتی قەلاوەند قبووڵیان نەکردلەدژی وەستان لە نێو شەڕکەرەکان ژنێکی قارەمانی سوارچاك هەبوو ئەویش قەدەم خێرە.
لە پاش شەهید کردنی (شامڕادخان) کۆتا ئەمیری لوڕستانی بچووك بوو کە برای قەدەم خێر بوو و هەروەها
هاوسەرەکەشی شەهید بوو لە و شەڕ و پەلاماردانە قەدەم خێر ئاگری تۆڵەو شۆڕش لە دڵ و هەناوی بەربوو ،بڕیاری شەڕی ڕاگەیاند توانی بەهێزو بازووی خۆیان ناوچەی لوڕستان پاك بکەنەوە . قەدەم خێر سەرۆکایەتی عەشیرەت وسەرکردەی شۆڕشێکی ئاگرین کە هەموو توانای خۆی چ لە ڕووی مادی وچەک وتەقەمەنی خستە
خزمەت شۆڕشەکەوە.
شۆڕشی قەدەم خێر ٥ ساڵی خایاند .
ئەو ژنە قارەمانە و زیرەکە لە کاتێکی کەمدا هێزێکی گەورەی لە سوارو پیادە پێک هێنا چەند جارێك بەرنگاری هێرشەکانی ڕەزاشا بوونەوە وەتوانیان لە چەند لایەکەوە بیشکێنن . ئامانجی ئەو ژنە قارەمانەی کورد ڕزگارکردنی نەتەوەی کوردبوو ،مەبەستی ئەو تەنیا ڕۆژهەڵات نەبوو بەڵکو دەیویست پارچەکانی دیکەی کوردستان ڕزگار بکات .
نامەیەك بۆ (شێخ محمود بەرزنجی) نارد داوای لێکرد با هێزە کانمان یەك بخەین لە پێناو ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵات وباشوور و ئامادەم بە موڵك و چەك وتەقەمەنی بخەمە خزمەت شۆڕشەکەمان بەڵام بەداخەوە شیخ محمود بەگرنگ نامەکەی وەرنەگرت وترسی ئەوەی نەك بڵین وازی لە باشوور هێناوە دوای سامانی ژنێك کەوتووە و بیرکردنەوەیەکی سیاسیو قووڵی لێنەکرا لە ناوەڕۆکی نامەکە کەلە قازانجی گەلی کوردبوو یەکگرتن ویەك ئامانج گەلی کورد لێی سوود مەند ئەبیت .
بە چەند ڕێگا ڕەزا شا هەوڵی دا دانووستان بکات لە گەڵ قەدەم خێر بەڵام لە پیلانە گڵاوەکانی دڵنیا بوو ڕەزامەندی نەنواند .شەڕێکی گەورە ڕوویدا بەناوی خورمادا توانی بۆ ماوەی سێ ساڵ قارەمانانە بەرگری لە خاك وشەرەفی میللەتەکەی بکات. بەڵام لە کۆتایدا بەهۆی نەبوونی چەك وتەقەمەنیو هاوکاری دەرکی و جیابوونەوەی بەشێك لە شەرڤانان بە فریوودانیان لەلایەن ڕەزاشاوە
ولەلایەکی تروە لێبووردنی گشتی دەرکردو نامەیەکی تایبەتی نارد بۆ قەدەم خێر لەگەڵ قورئانێك وەك نیەت پاکی کەئەوانە هۆکار بوون بۆ تێکشکاندنی هێزەکەی قەدەم خێر ولەبەرچاوی قەدەم خێر زۆرێك لە شەرڤانانی گوللەبارانکرد ولەپێش چاوی هێزەکەی قەدەم خێر یان بەدوای ئەسپیکی کوێر ڕاکێشا و هەمووگیانی تێک شکاو زیندانکراو بەدڕندەترین شێوە ئەشکەنجەدرا هەر لەزیندان چووە ڕیزی شەهیدانی شۆڕشگێرو قارەمانە نەمرەکانی کوردستان وکۆمەڵیکی زۆر لە شوڕشگێڕیان لەسێدارەدرا .
قەدەم خێر : سمبولی شۆڕش و ئازادی بوو مێژوویەکی پڕ لە شکۆ و پڕشنگدار لەسەروەری و بوێری بۆ خۆی تۆمارکرد .
میللەتی کورد بەدرێژای مێژوو ژنانی لێهاتوو ئازاو بلیمەتی تیادەرکەوتوە وکاریگەری گرنگیان هەبووە لەسەر ڕەوتی خەبات وشۆڕشی گەلەکەیان .بە پارچە پارچە کردنی خاکی کوردستان هەمیشە باجی قورسمانداوە وشۆڕشکانیان کپ کردۆتەوە بەپیلانی جۆراوجۆرو دەستی دەرەکی و فێڵ وپەیمان بەستن ،ولەکۆتایشدا ژنان و لاوان بوونەتە قوربانی و کپ کردنەوەی شۆڕشکانمان ...
کەواتە بەیەکگرتنو تەبای ویەک دەستو یەك هەڵۆیست ئەتوانین دوور بڕوانین بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون .
لەمەشدا نەمان پێکا!
ڕێیانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
بەناز عومەر
گومان نیە لەکەوتنی هەرچ پارچەئاڵتونێک لەناو قوڕو لیتەدا مانای فەنابونی بەهای ئاڵتونەکە بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێک یان تاکە مینبەری حەقبێژی و کوردایەتی شەوق و زەوق و ڕەونەق و نرخ و بەهای خۆی هەر ماوە .
بزوتنەوەی گۆڕان سەرباری هەموو ئەو پلان و پلار و دەسیسیسانەی بە پاڵپشتی دوژمنانی کورد لێی کراوەو بەردەوامە ، دڵخۆشانەو سەربەرزانە پەرێز پاک و جوان مەردانە و ئازایانە بەپێوە ماوەتەوە …
ئێستە بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵی ئەنجامدان و ڕاپەڕندنی پڕۆسێسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی خۆیەتی ،
جیاکردنەوەی پارتێک مۆدێرن لەتاقم و لە
گرنگی هەڵبژاردن لەسەرکەوتنی پڕۆسەکەدا ئەوەیە شەفافیەت و ئەرک و ماف و شایستەیی کەسەکان بکرێتە پێوەر بۆ هەموو کاندیدەکان لەهەموو بوارەکاندا .
دوانەی ئاشتبونەوە
هەر هێزو ڕەوتێکی سیاسی بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان کێشەی ناوخۆیی هەیە ، بەتایبەتتر لەدوای کۆچی ڕەوانشاد . چونکێ ئەم زاتە ڕکابەری نەبو لەخوێندنەوەکانی سیاسەت و لەڕێکخستنەوەی ڕایەکان و ڕایەڵەکانی ماڵی کوردیدا .
بەوپێوانەیە گرنگی و ڕادەی پێویستی ڕوحی بزوتنەوەکە لەوەدا بەرجەستە دەبێت …
یەکەم
هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی خۆی ڕاست و ڕەوان و شەفاف بێت و دوربێت لە دەستکاری و گروپ گروپێنەو ، ئەوانەی کاندیدن بۆ پۆستەکان بەگوێرەی ماندوبون دڵسۆزبونیان پشتگیری بکرێن ، ئەمە یەکەم هەستانەوەی بزوتنەوەکەیە.
دووهەم
ئەگەر توانرا خاڵی یەکەم بەسەرکەوتویی و بێ کێشە لێکەوتنەوە ئەنجام بدرێت ئەوا بەدڵنیایی ئیعتیباری مێژویی قورسی بزوتنەوەکە و دڵنایی و ئومێد بۆ جەماوەرەکەی دەگەڕێتەوە .
هەرهێزێک چەندێ کەمیشبن وەک زەڕەیەک ئاڵتون لەناو کێشەو لیتاوی ڕۆژهەڵاتیشدا بێت لەبەهای کەم ناکاتەوە .
هەموشمان باش دەزانین گۆزەکەی ڕەوانشاد پڕی بوو
لە ( زێڕە وشە ) .
https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=6521
پزیشکە بەناوبانگەکەی عێراق چۆن دەستگیرکرا...
زیاتر لە 46 ملیار دیناری بردوە
جا گۆیژە چییە؟
ئەم بێدەنگیە هەموومان دەخنکێنێت
Rosa Park ڕۆزا پارك
خەبات محەمەد رەحیم
ئە و ژنە بلیمەتەیە توانی ڕەوتی مێژووی ڕەشپێستە کان بگۆڕێت لە مێژووی ئەمریکادا و بەشێك لە یاساکان گۆڕانکاری بەسەر بهێنیت
ڕۆزا پارك، ئەو ژنە یە کە ڕە شپێستە کانی فێرکردن بتوانن بڵێن (نەخێر ) بە نادادپەروەری و بجەنگێن بۆ بەدەست هێنانی مافی خۆیان
ڕۆزا پارك ، خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز و توانایەکی پۆڵاین بوو داکۆکی کارێکی سەر سەخت بوو لە پێناو بەدیهێنانی مافەڕەواکانیان
ڕۆزا پارك لەساڵی ۱۹۱۳/۲/٤هاتۆتە دنیاوەلەشاری ئەلبامە لە ۲٠٠٥/۱٠/۲٤ کۆچی دوای کردوە
ڕۆزا ، دایکی مامۆستا بووە لە خێزانێکی خوێندەوار
بووە، لە ماڵەوە دایکی فێری خوێندنی کردووە
و لە نزیك ماڵی خۆیان دایکی وەك مامۆستا ئیشی کردوە .ڕۆزا یارمەتی جووتیارەکانیشی ئەدا لە کێڵگە لە هەمان کاتدا هەوڵی فێر بوونی دروومان و خواردن درووستکردنیشی دەدا
لە دوای کۆچکردنی دایکی و داپیرەی واز لە خوێندن ئەهێنیت دەست بە ئیشکردن دەکات ، لەتەمەنی ۱۹ساڵیدا هاوسەرگیری دەکات
لەگەڵ Raymond .
کە کەسێکی خوێندەوار بوو یارمەتیدەرێکی باشبوو بۆ ڕۆز ا تا بتوانێت خوێندنی کۆلیجی تەواو بکات پێکەوە دەست بەکار بوون لە ڕێکخراوێك بەناوی
ڕێکخراوی پێشکەوتوی نەتەوەی ڕەشپێستەکان
کاریان ئەکردو لە ساڵی ۱۹٤۳ ڕۆز لەو ڕێکخراوە
دەستی بەکار کرد لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەکە (Edgar Daniel)
ڕۆزا و هاوسەرەکەی کەسانیکی دڵسۆزو بەڕێز بوون ڕێزی تایبەتیان هەبووە لەناو جەماوەرکەیان بوون بە (ئەندامی گەورەترین ڕێکخراوی ئەفریقی ئەمەریکی)
سەرتای سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشەی کە بووە هۆی گۆڕانکاری ڕیشەی لە ووشەی (نەخێر) کەی ڕۆزا پارکە وە سەری هەڵدا لە مانگی ۱۲ ی ساڵی ۱۹٥٥ بڕیارێك دەرچوو کە ڕەشپێستە کان بۆ یان نیە لە پێشەوەی پاس کان دابنیشن ئەبێت بچنە بەشی پشتەوەی پاس
هاوڵاتی ڕەشپێستە کان لەسەر جێ بەجێ نەکردنی ئەوبڕیارە فرێدرانە خوارەوە لە پاس یان گیران ، ڕۆژێك ڕۆز الە پاسە کەدا لە پێشەوە دائەنیشێت شۆفێرەکە داوای لێی دەکات بچێتە بەشی دواوەی پاسەکە بەڵام ڕۆزە بەووشە ی نەخێر وەڵامی ئەداتەوە ئەڵێت هەموومان مرۆڤین وبە بڕوا بە بونێکی بەهێزە بەخۆی وبەمافە کانی وەك هاوڵاتیەك کە نابێت جیاوازی بکرێت بە رەنگ ، سوور دەبێت لە سەر مافی خۆی لەکۆتایدا دەبێت بەشەڕیان پۆلیسی بۆ بانگ دەکات لە کۆتایدا بۆ چەند کات ژمێرێك دەخرێتە بەندیخانەو دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوا ی خۆیدا هێنا کە بوو هۆی بەرپاکردنی شۆڕشێك کە توانی گۆڕانکاری ڕیشەی بکات لەو بڕیارە نادادپەروەریە کە بووە زەنگێك چیتر ئەو ناڕەواییە قبووڵ ناکرێت ڕەشپێستەکانی شاری Montgomery
بایکۆتی پاس یان کرد بۆ ساڵێك شۆڕشی بایکۆت بووە هۆی زەرەرە مەند بوون و مایە پووچ بوونی کۆمپانیای هاتوچۆ و زیانێکی زۆریان لێکەوت ناچار بە بڕیارەکەیاندا چوونەوە کۆتاییان بەو نادادپەروەریە هێناو شۆڕشی نەخێر و بایکۆت سەرکەوتنی بەدەست هێنا .
ڕۆزا پارك ، بە هەنگاوێکی بوێرانە شۆڕشێکی بەرپاکرد و پشتگیری نەتەوەکەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا
هەموو شۆڕشێك یەکەم هەنگاو ی گرنگە هەر شۆڕشێك ژنانن پێشەنگ بنو شان بەشانی پیاوان بەشدار بن بێ شك دەگات بە ئەنجام
ڕۆزا پارك ، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە ئەمریکا بووە سیمبولی گۆڕانکاری وداکۆکی لە مافی مرۆڤ
هەموو ساڵێك لە وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان یادی بەرز ئەنرخێنرێت و سەری ڕێزی بۆ دا ئەنەوێنن
لە دیاریکردنی بەربژێرەکانماندا، بەشێکیان بێ ئەزمون بون، جۆشدراو و ئاڕاستەکراو و تاقیکراوە نەبون، لە بری نوێنەرایەتی ئایدیا و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن، تێرکەری خواست و بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بون، نەوشیروان مستەفا وتەنی هێلكەكان پیسبون....
لەڕێگەی ئەم لینكەوە تەواوی وتارەكەی بەختیار عومەر ئەولی بخوێنەرەوە...
https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=1897
ئەمەریكا كار بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەكات
"ستراتیژی یەكێتی نەتەوەیی زامنی سەركەوتنمانە"
كۆنگەری نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە)
دەرهێنەرەکە بە رێگەی نایاسایی لە ئێران هەڵهاتوە...
زانیارییەکان لەم لینکەدایە....
https://www.knnc.net/Details.aspx?jimare=55900
کلاوچی
بنچینەی وشەی کلاوات یان کلاوچی لەچیەوە هاتوە ؟
🔻١٠٠ هەزار ناو لەناو هێزە ئەمنیەكان بندیوارو وەهمین
🔸كەمووكورتی گەورە لە هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ دایە
🔸زەمەن هۆكاری دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنیەكان ئاشكرادەكات
وەزیری ئاوەدانکردنەوە:
ئەمڕۆ بەردی بناغەی ڕێگایەکی ستراتیجی دادەنێین... زانیاری زیاتر
ژینا مودەرێس گورجی، چالاکوانی کورد سزای 21 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت
https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=72685
کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)
بەناز عومەر بابان
دامەزراندن و ساڵیادی 25 ساڵەی رێکخراوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەتایەکی ئازایانە و بوێرییەکی بێ وێنە و دەلالەتی هۆشیارییەکی قوڵی سیاسی زۆر و زەوەندی چین و توێژی سیاسی گەلی کوردە لە هەرچوار پارچەی کوردستان .
سەرباری هەمو ئاستەنگیەکانی بەردەم گەلی کورد بە تایبەتی و هەمیشە لە هەبونی ( لوت ژەنین و ویستی هاڕینی کورد و مەسەلە رەواکەی لەناو بەرداش )ـی دەوڵەتانی سەردەستە .
ئێستا بەرەو ساڵیادی 25 ساڵەی دامەزراندنی کۆنگرە هەنگاو دەنێین بێگومان دەبێت تازەگەریی و چۆنایەتی گوتاری سیاسی و چۆنایەتی لە قوڵایی گوتاری ئاسایشی نەتەوەیی کوردیدا تەبەننی بکرێت .
پێداچونەوە بە چۆنایەتی هەمو پەیوەندیە دیپلۆماسییە حیزبی و لۆکاڵیەکانی کورد لەگەڵ یار و نەیارەکانیدا بکرێت، دەبێت خوێندنەوەیەکی جددی و ورد و زیاتر ژیرانە بۆ گۆڕانکاریەکان بکرێت .
هێندەی ئەوەی جەنگی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبرەودایە و ململانێی نێوان زلهێزەکان لەناوچەکەماندا لە برەودایە، کورد دەبێت هێندە زیاتر خاوەن ماڵیی خۆمان لەسەر ماف و خاک و مەسەلەکەمان پێداگر و خاوەن گوتاری رەق و رون بین .
بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی دیارو وەک واقیعبینێکی سیاسی و خاوەن ( توراسی شۆڕشگێڕانەی رەسەن) وەک هێزێک کە خاوەنی سەرکردەیەکی وەک کاک نەوشیروان مستەفا بێت؛ دەتوانێتهەژمونی خۆی و پەیوەندییەکانی کاریزما و کاراکتەرەکانی مێژوی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرنامەو کاری ئازایەتی و سەروەرییەکانی ئەم توێژە شۆڕشگێڕە لە مێژوی ناو گۆڕان و پێش دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانیش خۆی وەک هێزێکی سیاسی گەورە و خاوەن ماڵ لەم بۆنەیەدا حزورى هەبێت.
ئەوانەی باسمانکردون گەورەترین سەرمایەن کە دەکرێت وەبەرهێنانی سیاسی و ستراتیژێکی نوێی لێ هەڵهێنجرێت و لە گوتارێکی نوێی درێژخایەن و کاری درێژخایەندا بەرجەستە بکرێت، زێدەڕۆیی نییە ئەگەر کار لەسەر ئەوە بکرێت گوتاری داهاتوی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی باوەڕپێکراوی خەڵک رۆح و فکر و دنیابینییەکەی کاک نەوشیروان زیندو بکەنەوە ئەگەر بەجەستەش نەبێت .
https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=1899
https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=6512
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the organisation
Website
Address
Eroupe
London
55 Broadway, 2nd Floor, North Wing
London, SW1H0BB
Unlock Democracy campaigns for a vibrant, inclusive democracy that puts power in the hands of people. Shares do not imply endorsement.
Unit 13, 83 Crampton Street
London, SE173BQ
Sharing power & wealth 🐝 Promoted by the Co-operative Party, Unit 13 83 Crampton St London SE17 3BQ
162 Holloway Road
London, N78DQ
Website: http://www.cnduk.org Twitter: http://www.twitter.com/cnduk Instagram: http://instagram.com/cnd_uk Sign up to our email list to receive the latest news and updates: http://...
1 Vincent Square
London, SW1P2PN
The Lib Dems' Youth & Student Wing Promoted by the Liberal Democrats at 1 Vincent Square, SW1P 2PN.
London, N1 6AH
Charitable production company. Engaging young people in their communities - Supported by profits of www.CatchCreative.co.uk - Corporate Video & Film
61 Petty France
London, SW1H9EU
The UK’s original left-wing think tank & membership network. The future of the left since 1884.
CX118 Tait Building, Northampton Square
London, EC1V0HB
We're City St George's Students' Union, and we work to represent our members and improve the student experience for all.
200A Pentonville Road
London, N19JP
Tackling environmental problems is key to delivering opportunity & fairness. SERA is interested in the most important environmental & social challenges facing Britain - challenges ...
5-8 The Sanctuary
London, SW1P3JS
Get your tickets for this year's Battle of Ideas Festival on our website!
London
London Arbeiderpartilag er et samlingspunkt for nordmenn i London som ønsker å være del av et politisk miljø.