dyako husen

وەک و خۆی ڕوی ڕوداوەکان ببینە.

18/01/2023

لە سنووری هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە ماڵێک دەکرێت و خاوەن ماڵەکە دەڵێت: پێنج کەس پەلاماریان دام، "گوتیان حساب بۆ ئاسایش ناکەین"

"هەر پێنجیان چەکیان پێبوو، منیش دەستم لێکردنەوە و بە بەرد رووبەڕوویان بوومەوە"

15/01/2023

بەپەلە:بەهۆی فشاری خۆپیشاندەران و خەڵکی پێنجوێن/ زانا رحمان) گەڕێندرایەوە سەر پۆستی قایمقامیەتی پێنجوێن....

14/01/2023

🔴 وێنەیەکی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا.

08/01/2023

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بەردەم نەخۆشخانەی شار ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدەدات و خۆی دەکێشێک بە داری سەر شۆستەکاندا

06/01/2023

بەپەلە: لەگەڕەکێکی هەولێر باوکێک مناڵێکی 15 ساڵانی خۆی کووشت....بەپێی گوتەی کەسوکارەکەی کە بۆ رووداو قسەیان کرد، ئەو کەسەی کوژراوە کچ بووە و تەمەنی 15 ساڵانە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت: تۆمەتبار دوای رووداوەکە هەڵاتووە و هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی

04/01/2023

بەپەلە: بەپێی سەرچاوەیەک، حکومەت لەسەر مەلەفی(سێکسی) بەرپسێکی باڵا، مۆڵەتی 3ڕۆژ دراوە بە گۆڤەندی خاوەنی پەیجی ( C T S) بۆڕادەستکردنی مەلەفەکە پێیوتراوە گەرنا لەماوەی 1 مانگ بونی نامێنێ لەسەر زەوی.

03/01/2023

بەپەلە: پەیامنێرێکی کەناڵی ڕوداو گیانی لەدەستدا...
لەکۆمێنتە.

03/01/2023

بەپەلە بەپەلە:ئەمشەو وەک یەکەم پەیجی میدیایی، لەسەرچاوەی زۆرنزیکەوە ڕێژەی حکومدانی چەند دەستگیرکراوێکی هێرشەکەی (هوانەی)سلێمانی بڵاوئەکەینەوە.
لایکی پەیج بکەن و چاوتان لەسەر ئێمەبێت.

03/01/2023

كچه‌ قوتابییه‌ك به‌ ناوی (ب) كه‌ قوتابیی پۆلی 10ی ئاماده‌ییه‌، شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی گژه‌به‌رانی دهۆك خۆی خنكاند و به‌ په‌تێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

تا ئێستا هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی نه‌زاندراوه‌.

Kurd media 01/01/2023

بەپەلە: یەکەم تاوانی قێزەونی ساڵی نوێ، پیاوێک ماتۆرسکیلەی دزراو، دەڵێت بژێوی سێ منداڵی لەسەرە و ھاوسەرەکەیشی توشبووی شێرپەنجەیە

Kurd media 🔴 ئەم ھاوڵاتییە لە سلێمانی ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە و دەڵێت: بژێوی سێ منداڵ و خوشکێکی لەسەرە و ھاوسەرەکەیشی تووشبووی شێرپەنجەیە.

31/12/2022

ناوی ئەم گەنجە( عەلی خانەقایە) ماوەیەکە لەگەڵ کچێک بەناوی ( لاڤە تارانی) خەریکی نمایشی ماتۆڕسواریە و ڕۆژانی هەینی لەهوانە شان بەشانی گەنجانی تر لەوێ نمایش ئەکات
هەروەها لەناو دەستگیرکراوانی دوێنێی هێرشەکەی هوانەدایە

چاوەڕوانبن ناو و وێنەی دو دەستگیرکراوی تر بڵاو ئەکەینەوە.

31/12/2022

بەپەلە: سەرۆک بافڵ طاڵەبانی بەفەڕمی هاتۆتەسەرخەت بۆدەستگیرکردنی ئەوکەسانەی دوێنێ ئازاری کچەکەی هوانەیان داو
لەدوێنێ ئێوارەوە تائێستا 16کەس دەستگیرکراون.

31/12/2022

بەپەلە: حاجی کاروان لەسەر ڕوداوەکەی دوێنێی سلێمانی ئەڵێت:
”کاتێک پەروەدە نەمێنێ، کەرامەت وحەیا وغیرەت وشەرەفش نامێنێ.“

30/12/2022

هێرشێكی تیرۆریستی كرایەسەر كێڵگەیەكی نەوتی دێرەزوورلە سوريا و لە ئەنجامدا 10 كرێكار كوژران و دوو كرێكاری دیكەش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێرشێكی تیرۆریستی كراوەتە سەر سێ پاسی گواستنەوەی كرێكارانی كێڵگەیەكی نەوتی تێم لە دێرەزوور كە بەڕێوەبوون بۆ سەر كارەكەیان و بەهۆی پەلامارەكەوە 10 كرێكار كوژراون و دوو كرێكاری دیكەش برینداربوون.

29/12/2022

هەر مەیار نیە و لەشەقامەکان لەرزبردوی سەرمابێت، لەودیو جامی قوتابخانەوە خەریکی هاواری کلێنس و بنێشت فرۆشتن بێت
دەیان مەیاری تر لەپاڵ ئەوەوەن و هەرچی خەون و ئاواتیان هەیە لەگۆڕنراوە.
بێزەعمەت وەزیران و خەڵکی تر گەر بۆخود دەرخستن نیە بچن بە هاواریانەوە.

دیاکۆ حسێن.

27/12/2022

بەپەلە..
سەرچاوەیەکی ئەمنی .کەمێک بەرلەئێستا تەرمی شاگردی مەیفرۆشێک لەناوبینای یەکێک لەنادیەکانی مەیفرۆشتندا لە قەڵادزێدا دۆزرایەوە کەئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەدیارە.
زانیاری زیارتربڵاودەکەینەوە

24/12/2022

بەپەلە:میدیای سەر بە یەکێتی
بافڵ تاڵەبانی بڕیارێکی ئاڕاستەی هێزەکانی سکرتاریەتی مام جەلال کرد کە بەهیچ جۆرێک ڕێگە نەدرێت کچ و کوڕی هەرزەکار لە دامێنی چیای گۆیژەو ئەزمەڕ کاری بەدڕەوشتی بکەن.

22/12/2022

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەم کچە ئەندازیارە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبووندا لە سلێمانی کەوتووەتە نێو مەنهۆڵێکەوە و گیانی لەدەستداوە

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ 2023دا داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه‌ 21/12/2022

🔴عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ 2023دا داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه‌
وێستگه‌ نیوزـ
🔴عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، شاره‌زای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركوك باس له‌ مه‌ترسییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌كات له‌ سنووری كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و هۆشداریش ده‌دات كه‌ به‌ هاوكاری وڵاتانی دراوسێ داعش بتوانێت له‌ 2023دا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه‌.
🔴بۆ زانیاریی زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ 2023دا داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه‌ westga news

20/12/2022

داواکاری گشتی بۆ میدیاکان: لە کاتی رووداوە نەخوازراوەکان، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو بە تاوان دادەنرێت.

18/12/2022

بەپەلە: دەنگۆی کوژرانی کەسێک لەسلێمانی هەیە لەناو پشێویەکانی هاندەران.....

18/12/2022

بەپەلە: لە زەڕایەن و ئیسکانی هەولێر و کافتریایەکی بەحرکە لەهەولێر، شەڕوپێکدادانی سەخت دروستبوە و
هێزی ئەمنیش لەئاست ئەم هەموو پشێویانە بێدەنگ

18/12/2022

بەپەلە: خاوەن کۆشکەکانی بازاڕی نیشتمان #ناڕەزایی دەردەبڕن و لەبەردەم داون
تاون گردبوونەتەوە

کاسبکارە ناڕازییەکان: پێیانگوتووین کۆشکەکان #چۆڵ بکەین، بەڵام قوربانیمان داوە و #جێی ناهێڵین

17/12/2022

بەپەلە: شەڕەچەقۆ لەناو فەرمانبەرانی شاری هەولێر بەدیاری کراوی لەناو سەوزەفرۆشان ڕویدا و 6کەس دەستگیرکران....

15/12/2022

‎هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە رۆژی شەممە بەرواری ١٧ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢، كاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی، تەرمی شەهیدی تێكۆشەر (ئاكام عومەر) فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتە خاكی كوردستان و لە رێوڕەسمێكی شایستە و شكۆداردا پێشوازی لێدەكرێت.

‎پاشان بە شكۆوە بەرەو بارەگای ھێزەكانی كۆماندۆ بەڕێدەكرێت و دوای دواماڵئاوایی ھاوسەنگەرانی، تەرمی پیرۆزی بەرەو شاری هەولێر بەڕێدەكرێت. پاش بەجێگەیاندنی رێوڕەسمە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان، پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە زێدی خۆی و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاك دەسپێردرێت.

‎نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

15/12/2022

یه‌كێتی‌ ته‌واوی‌ هێزه‌كانی‌ خسته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

ته‌واوی هێزه‌ ته‌ناهییه‌كان له‌ سنووری‌ سلێمانی‌ كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كرێ‌ زۆربه‌ی پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونییه‌كانی هێزه‌كانی كۆماندۆیش خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش پێوه‌ندی به‌ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئاكام عومه‌ر هه‌یه‌ كه‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 12ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ ئه‌ڵمانیا دوای‌ دوو مانگ مانه‌وه‌ی‌ به‌ برینداری‌ گیان له‌ ده‌ست دا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بالاَی ته‌ناهیی ناو یه‌كێتییه‌وه‌، به‌ "وشه‌" دراون، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دوای راگه‌یاندنی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی‌ ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی كۆماندۆ، ئێسته‌ ئه‌وه‌ به‌ رووداوێكی ته‌مومژاویی و گوماناویی داده‌نرێ‌.

بێ متمانییه‌كی زۆر له‌ناو كۆماندۆ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی دروستبووه‌
ئاكام عومه‌ر له‌ 19ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ئه‌مساڵ، بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌ سه‌ختی‌ بریندار بوو، ماوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فارووق له‌ رێوشوێنێكی‌ توندی‌ ته‌ناهیی مایه‌وه‌ و دواتر هه‌ر به‌ نهێنی‌ ره‌وانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا كرا، تا ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 12ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م، گیانی‌ له‌ ده‌ست دا و بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بهێندرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و دواتر له‌ هه‌ولێر به‌خاك بسپێردره‌ێ‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ "وشه‌" ئێسته‌ هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك ئاسایش و كۆماندۆ، كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی‌ له‌ترسی كوده‌تا، ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی سكرتارییه‌تیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌و رۆژه‌ و چه‌ند رۆژێكی دواتر ده‌وامكردنیان زیاتر بكه‌ن.

به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر و رێگه‌گرتن له‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی سه‌رۆكی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، هه‌ر زوو گومانه‌كان بوونه‌ جێگه‌ی باس و رای گشتی كوردستانی هێنایه‌ ده‌نگ.

سه‌رچاوه‌یه‌كی بالاَی هێزه‌كانی كۆماندۆ دووپاتی‌ كرده‌وه‌، له‌دوای رووداوه‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر بێ متمانییه‌كی زۆر له‌ناو كۆماندۆ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی دروستبووه‌، كه‌س بڕوای به‌سه‌رۆك و به‌رپرسانی بالاَی ته‌ناهیی یه‌كێتی نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت وایلێهاتووه‌ چاودێری پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونییه‌كان ده‌كرێت.

هاوكات بۆ شاردنه‌وه‌ی گومانه‌كانی پشت شه‌هیدكردنی فه‌رمانده‌ی پێشووی كۆماندۆ، به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناو شاری سلێمانی كه‌وتونه‌ته‌ دانانی وێنه‌ و ئالاَی ره‌ش له‌سه‌ر به‌رزه‌ فڕه‌كان، له‌كاتێكدا خۆشیان ده‌زانن كه‌ كه‌س بڕوا به‌ماته‌م ده‌ربڕین و په‌یامی خه‌مگینه‌كانیان ناكات.

15/12/2022

تەرمی كچێك بە سەربڕدراوی و پارچەكراوی لە گوێنییەكدا دۆزرایەوە

"تاوانی كوشتن"ـی كچێك كاردانەوەی فراوانی لێكەوتووەتەوە، تەرمەكەی بە پارچەكراوی لە گوێنییەكی فڕێدراودا لە نزیك شەقامێك دۆزرایەوە.

رووداوەكە لە شاری ئیب لە یەمەن روویداوە، بەڵام لە ئاستی وڵاتانی ناوچەكەدا دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە بەو پێیەی بە "دڕندانە" ناوزەد دەكرێت و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆچوونی جیاوازیان لەبارەیەوە هەیە.

پۆلیسی شارەكە لەو بارەیەوە دەڵێت، "تەرمی كچەكە بە سەربڕدراوی و پارچەكراوی لە گوێنییەكدا دانراوە و لە نزیك رێگایەك فڕێدراوە، بەڵام وردەكاریی تاوانەكە ئاشكرانییە و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینەوەیان بۆ ئاشكراكردن و دۆزینەوەی بكەران دەستپێكردووە".

14/12/2022

گەیشت: شۆڕش کەریم، یەکێک لە پارێزەرانى دۆسیەکە: پێنج سزادراوەکەى #شیلادزێ ئازاد کران

14/12/2022

"شەهید ئاکام قەت مەشروبی نەدەخواردەوە"

وەستا رەسوڵ دەڵێت: "شەهید ئاکام، هەندی سیفەتی شەخسی زۆر جوانی هەبوو، کورێکی خاوەن بڕوابوو بەئاینی ئیسلام، بەبەردەوامی لە بەرەکانی جەنگ نوێژی دەکرد، قەت مەشروبی نەدەخوارد و قەت بەشداری لەو مەخلیسانە نەدەکرد کە مەشروبی تیدا بخورایە".

13/12/2022

راگەیەندراوێك لە تیمی وەزاریی یەكێتییەوە

تیمی وەزاریی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ناردنی 400 ملیار دینارەكە لەسەر بنەمای رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان بووە و كارێكی ناڕەوایە ناردنی ئەو پارەیە بكرێتە دەستكەوتی تاكە كەس.

بەپێی راگەیەندراوێكی تیمی وەزاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‌‎ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لەسەر خەرجكردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای برگەی 23 /ج لە رێككەوتنی سیاسیی لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەتی عێراق كە زۆربەی لایەنە سیاسیەكان واژوویان لەسەر كرد و بە راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەك بە ناوی ئیدارەی دەوڵەت و رێككەوتنەكە بووە كارنامەی كابینەی محەمەد شیاع سودانی و متمانەی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا و لە ئێستادا بڕگەكانی ئەو رێككەوتنە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەناویاندا پرسی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎هەر دەستكەوتێك بۆ گەلەكەمان بێت، جێی شانازیی و پێزانینی زۆرە لەلای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدی هەركەس ولایەنێك بەئەنجامی گەیاندبێت و تیمە وەزارییەكەی یەكێتی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، هەمیشە داكۆكیكردن لە مافی هاوڵاتییان بە ئەركی لەپێشینەی خۆی زانیوە، بۆیە بە گەرمیی پێشوازی لە بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەكەین.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەر بۆیە تیمی یەكێتی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە پێویستی زانی هەندێك زانیاری دروست بڵاوبكاتەوە:-


یەكەم:-

شاندی دانوستانی حكومەتی هەرێم كە ئێستا لەبەغدادە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێكهاتووە و گەڕی یەكەمی دانوستانەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە بە سەرۆكایەتیی د. دارا رەشید وەزیری پلاندانان و ئەندامێتیی د. ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانە كە هەردووكیان لە تیمی یەكێتین لەگەڵ بەڕێزەكانی تری شاندەكە.
دووەم:-
ئەم 400 ملیارە لەسەر بنەمای رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتە كە حكومەتی عێراقییان پێكهێنا بە سەرۆكایەتیی محەممەد شیاع سودانی، بۆ وەبیرهێنانەوەش هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە چەند ڕۆژی رابردوو لە ماڵی سەرۆك مام جەلال لە بەغداد كۆبوونەوە.

سێیەم:-

دیاریكردنی بڕی 400 ملیارەكەش بۆ مانگی 11 و 12 ی ئەمساڵ، لەسەر بنەمای یاسای بودجەی 2021 بووە كە ئەوكات شاندی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتيی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ حكومەت و پەرلەمانی عێراق رێككەوتن و لە یاسای بودجەی ئەو ساڵە جێگیركرا و ئێستاش لەسەر ئەو بنەمایە ئەو پارەیە دیاریكرا لە رێككەوتنی لایەنەكانی ئیدارەی دەوڵەت و دواتر حكومەتی عێراقی خستییە بواری جێبەجێكردنەوە وەك هەموو بڕگەكانی دیكەی رێككەوتنەكە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆتاییدا دووپاتیدەكەینەوە؛ مایەی دڵخۆشیی ئێمە و دەستخۆشییەكی زۆرە بۆ حكومەتی فیدراڵ و هەموو ئەو كەسانەی بەشدار بوون لە دەرچوواندنی ئەم بڕیارە راست و دروستە، بەڵام كارێكی ناڕەوایە بكرێتە دەستكەوتی تاكە كەس و لەم بابەتانەش وەك هەمیشە تاكڕەوی بچەسپێندرێت بە پەراوێزخستنی راستییەكان.

لە راگەیەندراوەكەی تیمی وەزاریی یەكێتیدا هاتووە، "ئێمە بە توندی راگەیەندراوەكە كە بەناو حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە دەربارەی 400 ملیار دینارەكە رەتدەكەینەوە، چونكە ئەوەی باسكراوە لەو راگەیەندراوە بێڕێزیيە بەرامبەر تیمەكەمان و ئێمە وەك بەشێكی سەرەكی ئەم حكومەتە رایدەگەیێنین كە بە هیچ شێوەیەك ئەوە راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو دووبارە تەعبیركردنە لە ڕای یەك حزبی ناو حكومەت و هەر ئەو جۆرە تاكڕەویەشە كە ئێمەی نیگەرانكردووە و وای لێكردووین هەڵوێستمان هەبێت.

#ئێستا

13/12/2022

شۆۆۆۆک نرخی دۆلار ڕیکۆردی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و ئێستا
100دۆلار بەرامبەر 150,950 بۆ 151,150دینار مامەڵەی پێوەئەکرێت....

13/12/2022

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌پێناو خزمەتی هاوبەشان و زوو ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، خزمەتگوزارییی زانینی تێچووی کارەبا لەسەر ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان بەردەست دەکات.

وەزارەتەکە دەشڵێت:” هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەری پسوولەوە، بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن، ئەوەش تەنیا بە نووسینی ژمارەی هەژمارەکە لە شوێنی دیاریکراو، زانیارییەکان دەخاتە بەرچاوی بەشداربووان.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەکەوە ڕۆتیناتە ئیدارییەکان کەمدەکاتەو و مامەڵەی هاووڵاتییان ئاسان دەکات، لەلایەکی دیکشەوە ڕوونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان دەستەبەردەکات. کە تێیدا دەتوانن برى پاره‌ى خولى كۆتايی و بڕى قه‌رز و كۆى گشتیی پاره‌ى داواكراو بزانن.

بەشداربووانی کارەبا لەم لینکەوە دەتوانن تێچووی بەکارهێنانی وزەی کارەباکانیان بخوێننەوە:👇👇👇👇

Pswla

13/12/2022

تەواوی دەسەڵاتەکانی فەرماندە شەهید ئاکام عمر بەخشرا بە دیارکەرکوکی جێگری پێشوتری.

13/12/2022

گەنجێک لە ژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی ئێران گیانی لەدەستدا

شەهریار عادڵی، خەڵکی سەردەشت کە لەکاتی خۆشحاڵی و شادی دەربڕینی خەڵکی ئەو شارە بەبۆنەی دۆڕانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر ئه‌مریکا دەستبەسەرکرا بوو، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا...

12/12/2022

بەداخ و خەمێكی قوڵەوە ئاكامی گەل فەرماندە "ئاكام عومەر" فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاك و نیشتمان، بەڵێنەكەی خۆی لەپێناوی كوردستان بەجێ هێنا و شەھید بوو ، ئێمە لە فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئەم كۆستە گەورەیە بە هاوڕێ و هاوسەنگەران و دڵسۆزانی ڕادەگەیەنین.

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

#ئێستا

12/12/2022

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی گشتی قەزای مێرگەسۆر ڕایگەیاند” چوار بریندار کە پێکهاتبوون لە خەسویەک و سێ بوک گەیەندرانە نەخۆشخانەی قەزای مێرگەسۆر، کە بەهۆی تەقینەوەی سۆپای دارەوە بریندار بوون.

12/12/2022

بە گوێرەی زانیارییەکان دوو هاوڵاتی کە برای یەکتر بوون بۆ هێنانی ئاژەڵ چونەتە سنوری ئێران و کەوتونەتە کەمینی هێزەکانی سنوری ئێران و بە هۆیەوە هەڵدێراون و هەردووکیان گیانیان لە دەست داوە.

چاوگەکە باسی لەوەشکردووە، نازانرێت تەقەیان لێ کردوون یاخود خۆیان هەڵدێراون بەڵام خەڵکی ناحیەی سەنگەسەر چوون بۆ هێنانەوەی تەرمەکان و بریارە لە زێدی خۆیان لە گوندی بێپاڵانی بەخاک بپسێردرێن.

چاوگەکە وتیشی، هەردوو براکە دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەر بوون و خێزاندارن و بۆ بژێوی ژیانیان ئاژەڵیان لە سنوری ئێرانەوە هێناوە و توشی ئەم رووداوە بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بە هۆی نزیکی سنورەوە ساڵانە لە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر گیانلەدەستدانی شوانکارەکان بەهۆی هەڵێدرانیانەوە یاخود تەقەی هێزەکانی سنوری ئێرانەوە گیانلەدەست دەدەن.

12/12/2022

ئێران؛ دووەم خۆپیشاندەر لەسێدارەدرا

لە شاری مەشهەدی ئێران، خۆپێشاندەرێك بەتاوانی كوشتنی دوو بەسیج، بەیانیی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویكردووەتەوە:

🔴مەجید رەزا رەهنەوەرد، پاش ئەوەی 23 رۆژ لەمەوبەر دەستگیركرابوو، لە شوێنی گشتی لەسێدارە دراوە.
🔴دەسەڵاتی دادوەری ئێران مەجید رەزا-ی تاوانباركردووە بەوەی رۆژی 17ی 11 لەكاتی ناڕەزایەتییەكانی شاری مەشهەددا لە شەقامێكی ئەو شارە بە چەقۆ دوو بەسیجی كوشتووە.
🔴مەجید رەزا رەهنەوەرد دوو رۆژ دوای ئەو رووداوە لە 19ـی 11ـی 2022 دەستبەسەر كرا.

11/12/2022

بەپەلە.. وێنەی ئەو منداڵەی بە سۆندەی ئاوی موغەزی خنکا

11/12/2022

سەرۆکی حکومەت.
پاش سڵاو.

بریا ئەمڕۆ لە بری خوێندنگەکەی عەنکاوە، سەردانی ئەو خوێندنگەیەت بکردایە کە منی تێدا مامۆستام، تۆ دەزانیت من لە گوندێکی دورە دەستی پێنجوێن لەبەر بێ جادەیی مانگی یەکجار دەتوانم بێمە ئاوەدانی‌ و سەردانی دایک‌ و باوکم بکەم.

تۆ دەزانیت قوتابخانەکەم هێشتا لە گڵ دروستکراوەو هاکا ڕۆژێک هەواڵی ڕوخانی قوتابخانەیەک بەسەر مامۆستا و قوتابیەکانیدا لەکەناڵەکەی بەڕێزتانەوە بڵاوکرایەوە؟
تۆ دەزانیت ئەگەر بهاتایەیت بۆ لای خوێندنگەکەی من سرودی "ئەی ڕەقیبمان پێشکەشدەکردیت" نەک گۆرانیەکی نامۆ بە پەروەردە و کلتوری ئێمەی کۆمەڵگەی کوردەواری؟

ئاخر لەوە دەترسم خۆت هەڵکیشابێت‌ و وتبێتت جەنابی سەرۆکی هەنگاریا، هەموو قوتابخانەکانی وڵاتمان بەمجۆرەن؟ نا جەنابی عالی مەقام... نا، ئێمە لەکەوکەبێک دەژین‌ و ئێوەو منداڵەکانیشتان لەکەوکەبێکی تر.

باقی وەسەلام.
ئەو مامۆستایەی کە دڵی پرە لە کوردایەتی‌ و فرمێسکی نا یەکسانی.

Want your business to be the top-listed Grocery Store in Noida?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


‌‌‌
Noida
Other Food & Grocery in Noida (show all)
JATIN JATIN
Pari Chowk
Noida

Any problem in life best solution first step your solution aap ka Mann ho to pay karne aap ka dosta

Nolej Only Video Nolej Only Video
Noida, 201304

mr_sahil__078 mr_sahil__078
Bishanpura Secter 58
Noida, 201301

VIKAS YADAV 23 VIKAS YADAV 23
Noida, 78

customise YouTube channe �l subscribe � NANHEYADAV99

Dhani fiancee lon Dhani fiancee lon
Dellhi
Noida, 110004

Turnip Superstore-Sec-120 Noida Turnip Superstore-Sec-120 Noida
RG Square, Shop No. 9, Sec-120
Noida, 201306

Nakshtrapal Nakshtrapal
Noida

rank_hunter rank_hunter
Noida
Noida, 110025

best ramk

Learn By Fun vk vlogs Learn By Fun vk vlogs
Noida, 201304

tiffin service

vijay Kumar supported vijay Kumar supported
Noida

emotional video positive thought