Peshawa-IT

خاوەنی پێشەوا گروپ بۆ دیجیتاڵ مارکێتینگ
شارەزای سۆشیاڵ میدیا و خاوەن ئەزموونی ٨ ساڵ

پەیجی پێشەوا جەزا
ئاستی زانستی :
خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس (بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری)
ئەزموونی ٥ ساڵ کارکردن لە بواری سۆشیاڵ میدیا
خاوەن بڕوانامەی گۆگڵ لە دیجیتاڵ مارکێتینگ
کاری ئێستا :
بەڕێوەبەری پێشەوا گرووپ بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و بەڕێوەبردنی پەیج

25/06/2024

کەناڵێکی برۆدکاستم داناوە لەم پەیجەم ، هەرکەس پێی خۆشبوو جۆینی بکات بێبەرامبەر زانیاری لەسەر سۆشیاڵ میدیاکان و بەڕێوەبردنیان بڵاو ئەکەمەوە ، هەروەها زانیاری باش باسەکەم لەسەر سپۆنسەرکردن و گەورەکردنی پەیج .

لە کۆمێنت دایەنێم بۆتان ئەگەر نەیهێنا پەیجەکەم بکەنەوە و جۆین بن

19/11/2023

من بە شەخسی کێشەیەکی سەرەکیم لەگەڵ خەڵک هەیە
نازانم ڕەنگە ئەو کەسانەشی لە بوارەکەی منا ئیش ئەکەن هەمان کێشەیان هەبێت یان نا !
یانی من ڕۆژانە پۆست بڵاوەکەمەوە بێ بەرامبەر ، ڕۆژانە خەڵک سەردانمان ئەکا ڕێنمایی ئەیەینێ بێ بەرامبەر ، ئاگاداری ئەکەینەوە و پێی ئەڵێین ئەو شتە با ئاوا ئیهمال نەکرێت چاکیکە ،
ئەڵێ نا کێشە نیە بەخوا چەنێکە وایە کێشەمان نەبووە لەگەڵی
سێرەکەی دوای چەند مانگێک ٣ تەلەفونت لە واتسئاپ و دوان لە ڤایبەر و ٨ تەلەفونیش بە سیمکارت ئەکا ئەمە چیە توشی ئەو کێشەیە بووە لە پەیجەکەی
یانی پڕ بەدڵ حەزەکەم بڵێم بەخوا ئیشی تیا ناکەم و بیە بە یەکێکی تر ،
یان پێی بڵێم ئێ خۆ تۆ وتوتە ئەو کێشەیەی بۆ دروست نابێ خێرە دروست بوو ؟؟

ڕێزگرتن لە ئەزموون و کاری هەر کەس و بوارێک بەوەیە کە ڕێنماییەکانی بە هەند وەربگریت !
ماقول نیە بچم ڕۆنێک لای ڕۆنگۆڕ ببەم بڵێ کاکە هی سەیارەکەی تۆ نیە ئەو ڕۆنە من بڵێم نا خەمت نەبێ چەند ساڵە ئەوەم بۆ بەکارهێناوە
دوایی کە سەقەت بوو هەر ڕووم نیە بچمەوە هەمان شوێن بۆ ڕۆنگۆڕین !

هیوادارم ئەزموون لە کەسانی چواردەور وەربگرن ، کەس ناتوانێت لە هەموو بوارەکانا شارەزایی پەیا بکات ، هەرکەسەو بواری خۆی ، بۆیە وا دەرمەخە کە تۆ لە خاوەن میهنە شارەزاتر بی ، ڕۆژێک یەیتەوە بەردەمی

15/11/2023

لە ئۆفیسی پێشەوا گروپ پێویستمان بە کەسێکە شارەزایی لە مۆشن گرافیک و گرافیک دیزاین هەبێت، بەم مەرجانە:
١-توانای کارکردنی دەوامی ڕۆژانەی هەبێت
٢-کاری تری نەبێت
٣-شارەزای مۆشن گرافیک بێت
٤- شارەزایی لە بەرنامەکانی فۆتۆشۆپ و ئیلسترەیتەر و ئافتەر ئیفێکت هەبێت
٥- دانیشتووی سلێمانی بێت

کاتی دەوام: 9 بۆ 5
موچە لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری ئەکرێت

هەرکەس خوازیارە سیڤی و نمونەی کار بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرێت (بەبێ نموونەی کار سیڤی سەیر ناکرێت)
[email protected]

08/11/2023

لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا ، پەرتەوازەیی لە ژمارەی ئەدمین و گرنگی نەدان بە ئاستی ئەدمینەکان کێشەت بۆ دروست ئەکەن

کاتێک کۆمپانیایەک یان کەسێک ئیشێکت بۆ ئەکات و ئەڵێ بمکە بە ئەدمین ، مانای ئەوە نیە کۆتا ڕۆڵی بەیتێ

دەکرێ بیکەیت بە ئیدیتەر و کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات
یاخود ئەگەر هەر کردت بە ئەدمین ، مەفروزە بزنست لەسەر پەیجەکەت دانابێت تا ئەو ئەدمینە نەتوانێ تۆ بکاتە دەر لە پەیجەکە .
گەر شارەزا نەبویت ، سەردانی پێشەوا گرووپ بکەن بۆ ڕێکخستنەوەی پەیجەکانتان و دڵنیایی لە زانیاریەکان .

وەک هەموو ئیشەکانی ترمان ، پێشەوا گروپ هاوکاری ستافی (دارالتواضع) ی کرد و انستگرامەکەی بە ڕێکاری یاسایی بۆ گێڕانەوە .

هیوادارین پێشوەختە بیر لە ڕێکخستنەوەی پەیجەکانتان بکەن نەک دواتر ببرێت و ڕەنج و پارەی چەند ساڵەت بەفیڕۆ بچێت .

07737250005
سنوری خزمەتمان ویستی ئێوەیە !

03/11/2023

پیرۆزە 🎉🎉
بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پێشەوا گروپەوە سوپاسی خوا دەکەین کە تا ئێستا توانیومانە خزمەت بە چەندین چین و توێژ بکەین بە خزمەتگوزاریە تەکنەلۆجیەکانمان

وە هەر بەبۆنەی ئەم ساڵیادەوە کۆمەڵێک دیاری و ئۆفەری تایبەتمان دەبێت لەم مانگەدا
ئۆفەرەکانیش لەم بوارانە دەبن کە ڕایاندەگەیەنین لە ماوەی داهاتوو
-دروستکردنی وێبسایت و ئەپڵیکەیشن
-دروستکردنی سیستمی داتابەیس
-بەڕێوەبردنی پەیج
-سپۆنسەرکردن و کۆرسی سپۆنسەر

چاوتان لەسەر پەیجەکانمان بێت و لەم مانگەدا سودمەند بن 🎁

پێشەوا گروپ
سنوری خزمەتمان ، ویستی ئێوەیە !
07737330003

01/11/2023

لە کۆمێنتی ئەم پۆستە ڕیکلام بۆ بزنسەکەت بکە !
ئەم پۆستە ئەکەم و سپۆنسەرێکی درێژخایەنی لێ ئەیەم بۆ ئەو کەسانەی توانای سپۆنسەریان نیە یاخود شارەزا نین با ئیشەکانیان لە کۆمێنتی ئەم پۆستە دابنێن و سود لە بینەرەکانی وەرگرن ،
بەهەمان شێوە خەڵکیش سەیری کۆمێنت بکات بزانێت چ شتێکی پێویستە ...

چ ئیشێک دەکەیت ڕیکلامەکەی دانێ

31/10/2023

تەکنەلۆجیا هێشتا سەرەتایەتی
ئەوەی کە شایەنی ترسە هێشتا بەکارنەهاتووە !

ئەگەر ئەمانەمان پێ کۆنترۆڵ نەکرێت دڵنیابن کە داهاتوومان پێ کۆنترۆڵ ناکرێت ، خۆتان و منداڵتانی لێ بپارێزن وەک چۆن خۆت لە چەقۆیەک ئەپارێزیت کە بەرەو ڕووت یەت
کۆنترؤل کردنیش تەنها سایتی نەشیاو نیە ، خودی ئەوەی کە مناڵەکەت بەیانی تا ئێوارە ئایپادەکەی بەدەستەوە بێ لە سایتە بەدڕەوشتیەکان خراپترە
قاڵبێکی مرۆڤایەتی بکەن بە بەریانا نەک قاڵبی تەکنەلۆجیا

27/10/2023

ئەمە ئەو فۆڕمەیە کە ماوەیەکە بەکارهێنەرانی مێتای هەراسان کردووە
کە بەتایبەت بۆ پەیجەکان ئەچێت
-هەندێکیان ئەڵێت پەیجەکەت سزای لەسەرە
-هەندێک ئەڵێت پەیجەکەت دائەخرێ بۆیە ئەبێ ئەم فۆڕمە بکەیتەوە
هیچ کامێک لەو دوانە ڕوو نایات ، چونکە لە ئەسڵا ئەو نامەیە فەرمی نیە و لە کۆمپانیای مێتاوە نیە!
ئەبێت چی بکەین ؟
لینکەکە مەکەرەوە و هیچ شتێک مەکە
تەنها بلۆکی بکە و چاتەکە بسڕەرەوە تا ئەدمینێک تێنەکەوێت و بیکاتەوە
وە دڵنیاشبن هیچ کاریگەریەکی بچوک و گەورە لەسەر پەیج جێناهێڵێت و تەنها نامەیەکە

ئەگەر کردبوومانەوە چی ؟
ئەگەر لەحاڵەتێکا نەتزانیبوو کردبووتەوە ، ئەبێ سەرجەم زانیاریەکان بگۆڕیت تا دەستیان پێی نەگەشتوە
بۆ ئەمەش ئەتوانن سەردانی ئۆفیسی پێشەوا گرووپ بکەن بۆ هاوکاریتان
بەهیوای بەئاگابوونی خاوەن پەیجەکان

Peshawa-IT خاوەن و بەڕێوەبەری پێشەوا گرووپ
ستافێکی خاوەن ئەزموونی ١٠ ساڵ کارکردن لە بواری تەکنەلۆجی

23/10/2023

بەژداربە لە پێشبڕکێی دیزاینی پێشەوا گرووپ
بۆ ئەم هەفتەیە سێتێکی تەواوی ماوس و کیبۆرد و ماوسپارد بە بڕی (100$) بە دیاری وەربگرە 🎁🎁

سەدان دیزاینەر بەژدارن ، تۆش یەکێک بە لەوان 💵

ئەوەی لەسەر تۆیە تەنها جۆینی چەناڵەکەمان ببە لە تێلێگرام و دیزاین دەستپێبکە 😍

لینکی تێلێگرام لە کۆمێنتە 👇👇

22/10/2023

فێربوون عەیب نیە
عەیب ئەوەیە کە لوت بەرزبیت تا لێت ئەقەومێ دوایی بە مەجبوری ڕوو بکەیتە ئەوکەسەی چارەیت ناوێ .
خوێندنی کۆرسی مامۆستایەک یان کەسێکی بە ئەزموون شانازیە بۆ تۆ ئەگەر کەمترین زانیاریش فێرببیت
چونکە ئەگەر مەبەستت بێت ئەتوانی کارێک بکەیت کە ڕۆژێ لە ڕۆژان تۆ هەمان کۆرس بە ئاستێکی باشتر بڵێیتەوە

Photos from Peshawa-IT's post 16/10/2023

کۆمێنتی بەشێک لە بەژداربوانی کۆرسەکەمان
کۆرسی سۆشیاڵ میدیا ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت
-دروستکردنی پەیج و ئەکاونت بەشێوازی پرۆفیشناڵ و پارێزراو
-ڕێکخستنەوەی بزنسی پەیج .
-یاساکانی بەکارهێنان و سزای پەیج
-سپۆنسەرکردن بەشێوازی ئاسایی
-سپۆنسەرکردن بەشێوازی بزنس
-کێشەکانی سپۆنسەر
-چارەسەری کێشەکانی سپۆنسەر
-شێوازی پارەدان و جۆرەکانی
-چی بکەین تا پارەمان بۆ بگەڕێتەوە
- بەهێزکردنی پلاتفۆرمەکانمان لە سێرچی گوگڵ
-سپۆنسەرکردن لە پلاتفۆرمی (سناپچات)

کۆرسەکەمان بە ئۆنڵاین و بەشێوازی بەردەوامیە ، واتە وانە وانە شەوانە دەنێردرێت و هەربابەتێک ڕوون نەبوو ڤیدیۆی تایبەتی لەسەر دەکرێتەوە تا تێدەگەن .

تێبینی : کۆرسەکە گرەنتی فێربوونی لەگەڵە

نرخی کۆرس (٥٠،٠٠٠) دیناری عێراقی
بۆ بەژداریکردن نامە بۆ پەیج بنێرن یاخود پەیوەندی بکەن
07737250005

09/10/2023

تۆی دیزاینەریش خۆتمان بۆ بسەلمێنە و 50$ هەدیە وەرگرە 😍
سێ براوەمان هەیە بۆ ئەم جارە
وەرنە تێلێگرام پێشبڕکێکە لەوێ دانراوە
لینک لە کۆمێنت دادەنێین
👇

Telegram: Contact @peshawagroupdesign

07/10/2023

ئەم هەموو خەبیری بزنسەم بینی هەمووی لەسەر یەک لەحن ئەڕوا

هەر ئەوە ئەزانن بڵێن (چۆن فرۆشمان زیاکەین ، چۆن بە زوترین کات کاڵایەک ساغکەینەوە ، چۆن قەناعەت بە مشتەریەکەم بکەم لێم بکڕێ ) !
تا ئێستا نەمبینی زەلامێک باسی ئەوە بکات کە لەپڕێک نابی بە کوڕێک
بۆئەوەی فرۆشت هەبێت و ناوت بمێنێتەوە ، بەلایەنی کەمەوە پێویستت بە ٦ مانگ کەمپینی بەردەوام هەیە کە بەس ناوەکەت بچێتە بەردەمی خەڵک
دوای ئەوەش کۆمەڵێک ڕێکاری تر هەن کە کورد وەتەنی ئەبێ بە شێنێیی ئیشی لەسەر بکرێ
مانەوە لە ڕیزا موهیمترە نەک تۆزێک زوو فرۆش و کۆتایی هاتن ،
لەسەر دەرکەوتنی پەیجەکانت و مانەوە لە تۆپ کۆمەڵێک بابەتمان ئەبێت لە داهاتوودا 🤍

02/10/2023

ئایتمێک دیزاین بکە و ببە براوەی خەڵاتەکەمان !
ئەمە کۆتا پێشبڕکێمان نابێت ، جۆینی چەناڵی تێلێگرامەکەمان ببن تا لەمەودوا پێکەوە بین
شێوازی پێشبڕکێکە :
دوو ئایتم دەنێردرێتە گرووپ بە (png) و کوالیتی بەرز کە پێویستە تۆ دیزاینی بکەیت بە جوانترین شێوە کە بە بیرۆکەی خۆت بێت
تێبینی :
- براوەی یەکەم و دووەم و سێهەممان دەبێت هەریەکەو خەڵاتی خۆی
-پێشبڕکێکە تا بەرواری (7/10/2023) دەبێت واتە ڕۆژی شەممە .
-ئایتمەکان و زانیاری زیاتر لە چەناڵی تێلێگرام دائەنێین .
-ئەم دیزاینانە تەنها بۆ پێشبڕکێیە و بە هیچ شێوازێک بەکارناهێنرێت و بۆ ئێمە نین .
لینکی چەنالەکەمان لە کۆمێنت بۆ داناون زانیاری زیاتر وەربگرن لەوێوە
پێشەوا گرووپ دیزاین ، جیاواز دیزاین دەکەین !

24/09/2023

کاتێک ناتوانی سپۆنسەر بۆ پەیجەکەت بکەی دوو هۆکاری هەیە
-یان ئەد ئەکاونتەکەت ئەوەستێت (فەیسبووکی شەخسیت)
-یان پەیجەکە سزا دەدرێت و لە سپۆنسەر دەوەستێنرێت

یەکەمیان چارەسەری ئاسانترە وەک لە دووەم ، چونکە ڕاگرتنی پەیج واتە هیچ ئەدمینێکیان ناتوانن سپۆنسەری تیا بکەن !

ڕەند گەلەریش وەک زۆرینەی پەیجەکان توشی ئەو حاڵەتە بوو کە وەستانی پەیجەکە بوو بەیەکجاری لە سپۆنسەرکردن ، سوپاس بۆ خوا چارەسەرمان کرد .

20/09/2023

سپۆنسەری تیکتۆک ؟
دوای قسەکردنم لەگەڵ کۆمپانیای تیکتۆک
بۆم دەرکەوت لە ئێستادا شتێک نیە بەناوی سپۆنسەری تیکتۆک و بتوانی بۆ کوردستانی بکەیت ..
تەنانەت بۆ عێراقیش ئەبێ بە فرت و فێڵ و هێنان و بردن دیاری بکەیت ئەویش قانوونی نیە !

تەنانەت ئەوانەشی بانگەشە بۆ سپۆنسەری تیکتۆک ئەکەن لە کوردستان ، خۆشیان زەمانەتی ئەد ئەکاونتەکە ناکەن کە دابخرێ دوای چەند ڕۆژێک

بۆیە پەلە مەکەن لێی ، زەرەر لە خۆتان مەیەن و پارە سەرف مەکەن
لەوە ئەچێت لەماوەی داهاتوودا بەشێوازێکی یاسایی بەردەستی بخات و ئێستا یاسایی نیە و ڕەنگە ئەکاونتەکەشت بە داخستن بات ...

وەڵامی شەریکە لە کۆمێنتی یەکەم ببینن

15/09/2023

ئەو بابەتانەی لە کۆرسی سپۆنسەر باسم کردوون :
بە ڤیدیۆیەکی کورت بینەری بن !
-دروستکردنی ئەکاونت و پەیج بەشێوازێکی پرۆفیشناڵ
-ڕونکردنەوەی سەرجەم بەشەکانی پەیج و ئەکاونت
-ڕێنمایی پاراستنی ئەکاونت و پەیجەکان لە هاک یاخود ئەدمینەکانی تر
-سپۆنسەرکردن بە هەردوو شێوازی بزنس و ئاسایی
-یاساکانی سپۆنسەر و هەنگاوەکانی قبوڵ کردن
-کێشەی سپۆنسەر و تێگەشتن لێیان
-چۆن وابکەین پەیجەکانمان لە گووگڵ زوو بیهێنێ (SEO)

ئەمانە و چەندین بابەتی تر ل ەکۆرسی سۆشیاڵ میدیا بۆتان باسکراوە و ئێستا ئەتوانن بەشێوازی ئۆنڵاین بەژدار بن ...

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن :
07737250005
یاخود نامە بۆ پەیج بنێرن

Photos from Peshawa-IT's post 14/09/2023

ئەدمینەکانتان ئاگادارکەنەوە
ماوەیەکە حەملەی خەڵەتاندن بەناوی مێتاوە دەستی پێکردوەتەوە
نامە بۆ پەیجەکان ئەنێرن کە گوایە سزای لەسەرە و ئەسڕدرێتەوە ئەگەر ئەو فۆڕمە پڕ نەکەنەوە

مێتا بەهیچ شێوازێک نامە بۆ پەیج نانێرێت
ئەگەر کێشەیەکیش لە پەیجەکەتا هەبێت یان بە ئیمەیڵ ، یاخود لە کوالتی پەیجەکەتەوە ئاگادارت ئەکەنەوە
وە بە هیچ شێوازێک داوای پاسۆردت لێ ناکەن .

بەهیوای بەئاگابوون

06/09/2023

ئەمانە بەشێک لە کڵاینتەکانی ئێمەن
کڵاینتەکانی ئێوە کێن ؟

پێشەوا گروپ ، بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری
-دروستکردنی وێبسایت و ئەپڵیکەیشن
-بەڕێوەبردنی پەیج و دیجیتاڵ مارکێتینگ
-چارەسەری کێشە تەکنەلۆجیەکانت
-مامەڵەی یاسایی بۆ پەیج

سەرجەم کارەکانمان بە گرێبەستی یاسایی ئەنجام دەدرێن
سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن
ناونیشان / ڕەند گەلەری - قاتی ٦ - شوقەی ٥
ژ.م / 07737330003

20/08/2023

سپۆنسەرەکانت بە مۆبایل بکەیت پارەکەت شوێنی خۆی ناگرێت دڵنیابە ! ⛔️
لە کۆرسەکەمانا بەژداربە و پارە بۆ خۆت بگەڕێنەرەوە
تەنها سپۆنسەر نیە ! بەڵکو کۆمەڵێک میکانیزمی باش لەسەر سۆشیاڵ میدیا باس دەکەین

کۆرسەکەمان ئۆنڵاینە و ڕێگەی کارکردنت لێ ناگرێ
وانەکان دەنێردرێتە گرووپ و کەی ویستت سەیری دەکەیت
لەگەڵ هەر وانەیەک ڕونکردنەوەی تەواو دەدرێت

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن
07737330003

17/08/2023

-لەکوێی سپۆنسەری ئاساییا هاتوە کە سپۆنسەرەکەت بچێتە ناو ئەپەکانی دەرەوەی مێتا ؟ یاری و بەرنامەکانی تر ؟
-یان جۆری ئەو مۆبایلانە دیاری بکەی کە سپۆنسەرەکەت ببینن
-یانیش سپۆنسەرەکەت بە هەمان بڕە پارە لە هەردوو پلاتفۆرمی فەیسبووک و انستا بە دوو پۆست بڕوات

بەژداری کۆرسەکە بکەن شتی زۆر جیاواز باس ئەکەین انشالله
زانیاری زیاتر : 07737330003

17/08/2023

دورکەونەوە لە وێنە
کۆنتێنتی سۆشیاڵ میدیا ئێستا تەنها ڕیل و ڤیدیۆیە
وێنە تەنها بۆ کاتی خۆی بەکاربێنە
سپۆنسەریش بە موبایل پارە بەهەدەردانە ، کێ ئەڵێ وانیە با بۆی بسەلمێنین
تا لە بزنسەوە تاقی نەکەیتەوە نازانی چەند پارەت بۆ ئەگەڕێتەوە

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت کۆرسەکانمان بکڕیت 😁

15/08/2023

دەست دەکەین بە کۆرسەکانمان و انشالله بەشێوازی ئۆنڵاین لەگەڵ فێرخوازان ئەبین
هەتا خاڵێک مابێت لێی تێنەگەشتبن ئێمە هەر بەردەوام ئەبین لەگەڵتان
بابەتەکان :
-پاراستنی پەیج لە هاک و سزا
-یاساکانی بەکارهێنان ، یاساکانی پۆست کردن و یاساکانی سپۆنسەر
-سپۆنسەری مێتا لەڕێگەی بزنسەوە
-جیاوازی سپۆنسەری ئاسایی و سپۆنسەری بزنس
-چارەسەری کێشەکانی سپۆنسەر بەڕێگەی یاسایی

نرخی کۆرس : ٥٠$
دڵنیایی فێربوون دەدەینە فێرخوازان

بۆ ناو تۆمار کردن : 07737330003

13/08/2023

ئەزیزان کۆرسی سۆشیاڵ میدیامان دەستپێکردوەتەوە و ئێستا
بە شێوازی ئۆنڵاین ئەتوانن بەژدار بن
بابەتەکانی کۆرس :
-دروستکردنی پەیج و ئەکاونت بەشێوازی یاسایی و پارێزراو .
-ڕێکخستنەوەی بزنسی پەیجەکەت .
-سپۆنسەر کردن بە شێوازی بزنس و جیاوازیەکەی لەگەڵ سپۆنسەری ئاسایی .
-کێشەکانی سپۆنسەر چین و چۆن بە هاوکاری کۆمپانیای مێتا چارەسەریانکەین.
-ئەو هەڵە باوانەی لەکاتی پۆستکردنا ئەکرێن و پەیج بەرەو سزا دەبەن
-زانیاری تەواو لەسەر سزاکانی پەیج و یاساکانی مێتا .

ئەمانە و چەندین بابەتی تر لەگەڵتانا ئەبم بە شێوازی فۆڵۆو ئەپ و هەر پرسیارێکتان هەبێت وەڵامەکەی وەرەگرن ، هەریەکێک لە بەژداربوان مافی پرسیاری هەیە هەتا بەتەواوی فێر دەبێت .

بۆ ناونوسین : 07737330003

11/08/2023

ئەزانن هەر پەیجێک کە بمانەوێ داتای سپۆنسەرەکەی بزانین دەستمان ئەکەوێت؟
تەنانەت پێمان ئەڵێ مانگانە چەند سپۆنسەر ئەکات و چۆنیش ئەیکات و بۆ چ ئۆدیێنسێکە

چاک فرۆشراین 😂

06/08/2023

ئەڵێ ئامادەین بۆ لابردنی هەموو جۆرە جلێک لەبەری مرۆڤا ههههه
لەو موسیبەتە
خۆمان لە ڕەسم و ڤیدیۆی ڕوتمان کەم بوو جا وەرە سایتێکیش دابنێن بەس دەموچاوت هی خۆت بێ ماباقی ڕوتت بکەنەوە .

لە ماوەی داهاتوو ئەترسم ، وێنەی هەرکەسێکیان بوێ بەڕووتی دایئەنێن بێ ئەوەی داماوە ئاگای لەخۆی بێ

Peshawa-IT خاوەن و بەڕێوەبەری پێشەوا گرووپ
ستافێکی خاوەن ئەزموونی ١٠ ساڵ کارکردن لە بواری تەکنەلۆجی

04/08/2023

گەورەترین شتی ئەم دنیایە کە بینیبێتم خوا پێی بەخشیبم
ئەوەیە کە هەرچەن سێری ڕابردوو ئێستا ئەکەم ، هەمیشە ئێستام باشتر بووە لە ڕابردوو
ئەمەش ئازایەتی من نیە بۆیە دایم سوپاسی خوا ئەکەم کە هیچکات نەیهێشتوە هەنگاوێک بنێم کە لێی پەشیمان بم
هیوادارم هەموان ئێستایان پێ باشتر بێ لە ڕابردوویان .
هەست بەوە بکەن کە پێشتر شتێکیان نەبوە و ئێستا هەیانە ، سوپاسی خواشی لەسەر بکەن

03/08/2023

ژمارەی کەمپینی سپۆنسەرەکان لە عێراق بەرزبووەتەوە و ئێستا بەم شێوازەیە:
ژمارەی سپۆنسەری ئەکتیڤ لە ئێستادا: 168,521
بڕە پارەی سەرجەمی ئەو کەمپینانە : 1,963,042

واتە نزیکەی ٢ ملیۆن دۆلار سپۆنسەر لەم دەقەیەدا ئەڕوات

28/07/2023

مێتا ڤێریفای بۆ سەرجەم ئەکاونتەکان بەردەست خستووە
وە هەرکەسێک بۆی هەیە چەند جارێک داوای بکا گەر قبوڵ نەکرا
لەدوای قبوڵکردن پێویستە لەبەرامبەردا پارە بدات مانگانە
بە بڕی 14$
بۆیە زۆرینەی ئەکاونتە شەخسیەکان وەریان گرتوە و ئەوانی تریش ئەتوانن وەریبگرن

لە حاڵەتی وەرنەگرتن ، چەند هۆکارێک هەن کە دەکرێ چارەسەر بکرێت.
وە دەنگۆ هەیە کە ڕەنگە لە داهاتوودا ئەو کەسانەی بە مافی خۆیان ڤێریفایان وەرگرتوە باجەکانیان بە گۆڵد دەربکەوێت لەجیاتی ڕەنگی شین کە بە پارە وەردەگیرێت

18/07/2023

پێویست ناکا یەکە یەکە وەڵامی کۆمێنتەکان بەیتەوە
بۆتەکەم ، بۆت دەکات !
پلاتفۆرمی بۆتەکەم پلاتفۆرمێکی پێشەوا گرووپە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای مێتا کاردەکات

پلاتفۆڕمەکە بەکاردێت بۆ لایک کردنی ئەو کۆمێنتانەی بۆ پۆستی پەیجەکەت دەنوسرێت و وەڵامدانەوە (ڕیپلای) کۆمێنت و هەروەها ناردنەوەی نامە بۆ ئەوکەسەی کۆمێنتیەکەی نوسیوە

ئاسان لە بەکارهێنان و هەرزانتر لە نرخی مەنی چات و چات فیڵ

نامە بنێرن و داوای پاکێجەکان بکەن

07737260006
Botakam.com

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

ئەو بابەتانەی لە کۆرسی سپۆنسەر باسم کردوون :بە ڤیدیۆیەکی کورت بینەری بن !-دروستکردنی ئەکاونت و پەیج بەشێوازێکی پرۆفیشناڵ...
سپۆنسەرەکانت بە مۆبایل بکەیت پارەکەت شوێنی خۆی ناگرێت دڵنیابە ! ⛔️لە کۆرسەکەمانا بەژداربە و پارە بۆ خۆت بگەڕێنەرەوە تەنه...
ئەکاونتت زۆر هەیە ؟لینکەکەم ، پلاتفۆرمێکە بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم سۆشیاڵ میدیاکانتبێ بەرامبەر هەموو ئەکاونتەکانت کۆبکەرەوە ...
ئەمە ئەو کۆمپیوتەرەیە کە بۆم باس ئەکردن سوپاس بۆ خوا ئێستا بەردەستە و هەرکەس ویستی دەتوانێت نامە بۆ پەیج بنێرێتمۆدێل : ل...
کێشەی سپۆنسەر ، ئەو کێشەیەی بووەتە دیاردە و مایەی بێزاری بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .هیوادارین بتوانین هاوکارت...
دروستکردنی کارێکی ڤیدیۆیی بۆ براندی ڤیڤی ئۆیڵ پێش ئدت کردن ، بە بەکارهێنانی کامێرای درۆن

Telephone

Address


Sulimanya
As Sulaymaniyah
46002
Other As Sulaymaniyah computer & electronics services (show all)
Akbar Electric Akbar Electric
خانەقا
As Sulaymaniyah

بۆ فرۆشتنی موادی کارەبای ناوماڵ بە تاک و کۆ

Clip Graphic Clip Graphic
As Sulaymaniyah

دیزاین - براندین - بازاڕگێڕی - بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیا.

Samson Technology Samson Technology
Slemani/Darwaza City 1
As Sulaymaniyah, 46001

Samson Company for IT solutions, Electronic devices, Programming and Academic Training.

ITExpert ITExpert
Center
As Sulaymaniyah

�راپۆرت�بەحس�دروست کردنی سیستەم بۆ هەموو بوارەکان�دیزاین�سیستەمی کارپێکردن سێرڤەر�نیتۆرک�سیڤی

مۆبایلی رابەر مۆبایلی رابەر
As Sulaymaniyah

بۆ فرۆشتنی مۆبایل و ئایپاد و پێداویستیەکانی بە تاک و ک?

Roz Line Roz Line
As Sulaymaniyah

Design,Advertising,product photography

iCenter iCenter
Building 58, Bakhtyari Kon Street, Near Talary Huner
As Sulaymaniyah, 46001

Apple Authorised Reseller Apple Authorised Service Provider

Akam bo Reklam Akam bo Reklam
Chwarbakh
As Sulaymaniyah, 4003

ئاکام بۆ ڕێکلام - کارەکانت بە ئێمە بسپێرە

Ilyass Phone Ilyass Phone
As Sulaymaniyah

التجارية

MagnaTech MagnaTech
As Sulaymaniyah

ماگناتیک گروپ بۆ دروست کردنی هەموو جۆرە سیستمیێکی زیرەك

پێشانگای ئەیام پێشانگای ئەیام
As Sulaymaniyah

هەڵەبجەی تازە - بازاڕی سیروانیەکان - خوار مزگەوتی نوور

Agha Print house - چاپخانەی ئاغا Agha Print house - چاپخانەی ئاغا
Sulaimaniyah
As Sulaymaniyah, 46001

چاپخانەی ئاغا بۆ ئەوانەی گرنگی بە کات و نرخ دەدەن