Sultan_Pharmacy دەرمانخانەی_سوڵتان

Sultan_Pharmacy دەرمانخانەی_سوڵتان

هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1ی شەو کراوە

31/05/2023

⬇بالووکەی دامێن (𝗚𝗲𝗻𝗶𝘁𝗮𝗹 𝘄𝗮𝗿𝘁)
دکتۆر ئاسۆ کریم

-بالووکەی دامێن یان زیبکە یان بالووکەی شوێنی هەستیار بریتیە لە هەوکردنێکی ڤایرۆسی کە تووشی ئەندامی زاوزێی ئافرەت و پیاوانیش ئەبێ، بەهۆی ڤایرۆسی بالووکە دروستکەری (Human papiloma Virus).
لەڕاستێدا ئەم نەخۆشیە بە نەخۆشیە گوازراوەکان لە ڕێگای سێکس (Sexually transmitted disease) دادەنرێ، بەداخەوە لە ئێستادا لە کوردستان ئەم نەخۆشیە ڕۆژانە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەزیادبووندایە.
🟠نیشانەکانی بریتین لە بوونی بالووکە لە سەر ئەندامی زاوزێی کەسی تووشبوو یان دەوروبەری کە هەندێ جار ئازاری تووند و سوتانەوە و خوێن بەربوونیکی کەمیشی هەیە. مەرج نیە هەموو کات نیشانەی هەبێ دەکرێ بالووکەکە خۆی دەرنەخا یانیش زۆرتەنک بێ کەهەستی پێنەکرێ و ڕەنگی هەمان ڕەنگی پێست بێت. هەندێ جار دەکرێ دەردراوی زێ، خوڕشتی زۆر، سووتانەوە و تەنانەت خوێنبەربوونیشی هەبێ.
🟠ڕێگاکانی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە بریتیە لە بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆی ئەندامی زاوزێ بە کەسی تووشبوو. بەتایبەت سێکسی ناشەرعی و دەرەوەی خێزان، و ئەوانەی چەند هاوبەشێکی جیاوازیان هەیە بۆ سێکس کردن.
🟠بالووکەی دامێن چەندین جۆری هەیە کە بەهۆی نزیکەی 30 جۆر لە خێزانی ڤایرۆسی HPV کە هەندێکیان مەترسیان زیاترە و دەکرێ ببێتە هۆی شێرپەنجەی ملی منداڵدان (Cervical cancer) و شێرپەنجەی پێست (squamous cell carcinoma) هەر بۆیە پێویستە هەموو ئافرەتێک کە چاڵاکی سێکسی هەبێ لەدوای تەمەنی 30 ساڵیەوە مسحی ملی منداڵدان (Pap smear)ی بۆ بکرێ بۆ زووناسینەوە و دەستنیشانکردنی بوونی ڤایرۆسی جۆری گەشەپێدەری شێرپەنجەیی لە ملی منداڵدان.
🟠گرینگترین ڕێگای خۆپاراستن لەم نەخۆشیە بێزارکەر و شوومە بریتیە لە دوورکەوتنەوە لە پەیوەندی سێکسی ناشەرعی دەرەوەی خێزان هەروەک خوای گەورەش لە قورئانی پیرۆز پێمان دەفەرمووێ ( ولا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وساء سبيلا )، خۆپاراستن لە بەکارهێنانی جلوبەرگ و پێداویستی کەسانی بێگانە، ڕێگریکردن لە دیاردەی قێزەونی لەشفرۆشی و پشکنین پزیشکی وورد بۆ گەشتیاران و پشکنینی ڤایرۆسی بۆ ئەوانەی بیانین و ئارەزووی نیشتەجێبوون دەکەن لەکوردستان. هەروەها لێدانی ڤاکسینی دژبە HPV لەوانەی کە زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیە یان هاوبەشەکانیان تووشبوون.

💌لە کۆتاییدا دەڵێین پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکا لە تەشەنەسەندنی ئەم حاڵەتە ترسناکە لەکۆمەڵگادا، ڕێ و شوێنی تووند بگیرێتەبەر لەدژی ئەوانەی کاری لەشفرۆشی دەکەن.

🔺پرسیار/ ئایا جگە لە بەرکەوتنی پێست بۆ پێست بە ڕێگ

29/05/2023

بزنەمژەی ژەهراوی heloderma -gila monster
وەک فریادڕەسێک بۆ نەخۆشانی شەکرە و قەڵەوی ( لە دایکبوونی گروپێکی نوێی دەرمانی شەکرە.)

لەکاتی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری دابەزینی شەکرەی ئەو کەسانەی کە ژەهری بزنە مژە ئەچێتە خوێنیان زانایان بۆیان دەرکەوت لە ژەهری بزنە مژەی ژەهراویدا ماددەی exendin 4 هەیە دوای جیاکردنەوە ئەم دەرمانە بۆیان دەرکەوت ئەم پێکهاتەیە یارمەتی بەرزکردنەی ئینسۆلین و دابەزینی گلوکاگۆن ئەدات (ئەمەش وادەکات شەکرەی خوێن دابەزێت )لە خوێندا لەئەنجامدا لە ڕەحمی ئەم ژەهرەوە دەرمانی exenatide ی بە لەدایکبوون.کە لە ئێستادا لە شێوەی قەڵەم بەردەستە بۆ نەخۆشانەی شەکرە .دواتریش زانایان چەند دەرمانێکی تری هاوشێوە و لێکچووی هەمان پێکهاتەیان بەرهەم هێنا کە لە ئێستا ئەم گروپە لەدەرمان بۆ دابەزین کێش و کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ لە نەخۆشانی شەکرەدا زۆر بە سود و کاریگەرە.
پاک و بێگەری بۆ ئەوە خوایەی لە ژەهری ئەم ئاژەڵە ژەهراویەوە دەرمانی بۆ مرۆڤایەتی ئافراندووە و ژیری و هۆشیاریشی داوە بە مرۆڤ بۆ ئەوەی بە دوای نهێنیەکانی گەردوون بگەرێت و خالقی ڕاستەقینە بدۆزێتەوە….
پزیشکی دەرمانساز :د.ڕەهێڵ فەرهاد

26/05/2023

دەرمانی ئێفلۆرنیتین(فلۆرێکزا) بۆ ڕێگری لە گەشەی مووی نەخوازراو لەسەر دەموچاو لە خانمان بەکاردێت، بەزۆری لە دەوروبەری لێو یان ژێر چەناگە. ئیفلۆرنیتین بە ڕێگریکردن لە ماددەیەکی سروشتی کاردەکات.

Photos from ‎Sultan_Pharmacy دەرمانخانەی_سوڵتان‎'s post 24/05/2023
24/05/2023

بكوژیی بێدەنگ

بەرزی پەستانی خوێن بۆ ماوەیەکی زۆر دەکرێت هیچ نیشانەیەکی لێ بە دەرنەکەوێت هەربۆیە بە بکوژی بێ دەنگ ناودەبرێت و تەندروستیت بخاتە مەترسییەوە و مەترسی تووشبوونت بەمانە زیاد بکات:

👈جەڵتەی دڵ و پەککەوتنی دڵ

👈جەڵتەی مێشک یان خوێنبەربوونی مێشک

👈گیرانی خوێنبەرەکانی قاچ

👈لەکارکەوتنی گورچیلە

👈کاریگەری لەسەر تۆڕی چاو

بۆیە بەپێی رێنماییە جیهانییەکان
⬅️هەرکەسێک تەمەنی 18 سال و بەسەرەوە بێت پێویستە بەلایەنی کەمەوە سالێ جارێک پەستانی خوێنی بگرێت بەشێوەیەکی زانستی ئەگەر هاتوو بەرزی پەستانی خوێنی نەبوو.
⬅️هەروەها سالێ دووجار پەستانی خوێنی بپێوێت بەلایەنی کەمەوە ئەگەر هۆکاری مەترسی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێنیان هەبێت وەک قەلەوی، بۆماوەیی..، خواردی خوێی زیادە، خواردنەوەی کحول، کەم خەوی و کەم جوولە و وەرزش نەکردن
⬅️ وەیان ئەگەر فشاری خوێنی سەرەوەی 120 تا 129 بێت (12 تا 12.9)

دکتۆر هیوا خالد گەردی

22/04/2023

مایەیسیری لەماوەی دووگیانیدا

مایەسیری چییە؟
مایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی مولولەکانی خوێن لە دەوری کۆم ، ئەکرێ لە ناوەوەی کۆم بێت و نەبینرێت یاخود لە دەرەوەی کۆم بێت.
مایەسیری حاڵەتێکی باوە لە سکپڕیدا، لە ٤ ئافرەتی دووگیان یەکێکیان تووشی مایەسیری دەبێت.

⬅️چی دەبێتە هۆی مایەسیری لەکاتی دووگیانیدا؟

لە ماوەی دووگیانیدا ئەگەری توشبوون بە مایەسیری زیاددەکات بە هۆی زیادبوونی پەستان لەسەر خوێنهێنەرەکانی حەوز و کۆم بەهۆی گەورەبوونی منداڵدان و گەشەکردنی کۆرپە، وە بەهۆی زیادبوونی هاتووچۆی خوێن بە دەمارەخوێنەکاندا.
هەروەها زەخت کردن لەکاتی توالێتدا بەهۆی قەبزییەوە ئەگەری توشبوون بە مایەسیری زیاددەکات

⬅️خانمانی دووگیان لەماوەی سێیەکی دووەم و سێیەمی دووگیانی ئەگەری توشبوونیان بە مایەسیری زیاتر دەبێت بەهۆی زیاتر گەورەبوونی منداڵدان و گۆڕانی هۆرمۆنەکان.

✅مایەسیری چۆن چارەسەر دەکرێن لە کاتی سکپڕیدا؟

🔹گۆڕینی شێوازی ژیان: خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ وەکو سەوزە و میوەکان و زۆر خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەبزی و بەمەش زەخت نەکردن لە کاتی توالێتدا.

🔹مایەسیری عاسی بووی دەرەکی دەتوانرێت چارەسەر بکرێت بە دانانی پاکی بەستو لەسەر شوێنەکە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسان. هەروەها حەمامێکی گەرم لەوانەیە یارمەتی کەم کردنەوەی ئازار بدات.

🔹بەکارهێنانی دەرمانی نەرمکەرەوەی پیسایی کە یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات و قەبزی کەمدەکاتەوە.

🔹دەرمانی ئازار و کرێمی تایبەت بە مایەسیری بۆ کەمکردنەوەی ئازار ،خوران ،هەوکردن و ئاوسان.
ئەگەر حاڵەتەکە باشتر نەبوو ڕەنگە پێویست بە نەشتەرگەری بکات پاش منداڵبوون.

👈پێویستە لەکاتی توشبوون بە مایەسیری یاخود بوونی خوێن لەگەڵ پیسایی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

◼️ دکتۆرە ئەوین بایز
✅ پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی مەمک، غودەی دەرەقی، لابردنی تورەکەی زراو بە ناظور، جوانکاری ورگ و لابردنی چەوری، فتق، ڕیخۆڵە کوێرە، مایەسیری، کۆئەندامی هەرس و جگەر.

✅ دکتۆرا لە نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بە ناظور

20/04/2023

جەژنانەی دەرمانخانەی سوڵتان بۆ ئێوەی ئازیز 🎁
سێ کەس دەبنە خاوەنی دیاری تایبەتی براندی لەیسەری ئیسپانی 🇪🇸 پاکێجێکی براندی لەیسەر ببەرەوە تەنها بە جێبەجێکردنی دوو مەرجی ئاسان 👇🏻

١.تاگکردنی ٣ هاوڕێت
٢.فۆڵۆکردنی پەیجی لەیسەر لە ئینستاگرام



براوەکان لە دوایی جەژن دیاری دەکرێن💝

Photos from ‎Sultan_Pharmacy دەرمانخانەی_سوڵتان‎'s post 13/04/2023

پێوەرەکانی UV Index چییە؟

تێگەیشتن لە پێوەرەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی یارمەتیمان دەدات بزانین کە پێویستە چی بکەین بۆ ئەوەی خۆمان لە تیشکی زیانبەخشی خۆر بپارێزین. تیشکی سەروو بنەوشەیی دەتوانێت ببێتە هۆی میلانۆما و جۆرەکانی تری شێرپەنجەی پێست، بۆیە زۆر گرنگە هەنگاوی دروست بنێیت بۆ ئەوەی خۆت لە خۆر بپارێزیت، بەتایبەتی کاتێک تیشکی سەروو بنەوشەیی بەرزە.

*چوونە دەرەوە بەبێ پاراستنی دروستی خۆر لە کاتێکدا کە ڕێژەی تیشکی سەروو بنەوشەیی بەرزە، دەتوانێت زیانێکی زۆر بە پێست و چاوەکانت بگەیەنێت. بۆیە، پێش ئەوەی لە ماڵەوە دەربچیت، گرنگە پێوەرەکانی UV بۆ ئەو ڕۆژە بپشکنیت بۆ ئەوەی بتوانیت بە باشی خۆت ئامادە بکەیت.

● خوێندنەوەی UV Index لە 0 بۆ 2 واتە مەترسی کەم لە تیشکی UV ی خۆر بۆ کەسێکی ئاسایی.

●●خوێندنەوەی UV Index لە 3 بۆ 5 بە واتای مەترسی مامناوەندی زیانەکانی بەرکەوتنی خۆر بەبێ پارێزراو دێت.

لە نزیک نیوەڕۆدا لە سێبەردا بمێنەرەوە کاتێک خۆر بەهێزترینە.هەر ٢ کاتژمێر جارێک دژەخۆری SPF 30+ سپێکتریمی فراوان بەکاربهێنە، تەنانەت لە ڕۆژانی هەوریشدا.

●●●خوێندنەوەی UV Index لە ٦ بۆ ٧ واتە مەترسی بەرزی زیان لە بەرکەوتنی خۆر بەبێ پارێزراو. پارێزگاری لە تێکچوونی پێست و چاو پێویستە.

لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ ئەگەر لە دەرەوە بوویت، بەدوای سێبەردا بگەڕێ و جل و بەرگی پارێزەر و کڵاوێکی لێواری پان و چاویلکەی خۆر کە UV بلۆک دەکات لەبەر بکە,هەر ٢ کاتژمێر جارێک دژەخۆری SPF 30+ ی سپێکتریمی فراوان بەکاربهێنە، تەنانەت لە ڕۆژانی هەوریشدا.

●●●●خوێندنەوەی UV Index لە 8 بۆ 10 واتە مەترسی زۆر بەرزی زیان لە بەرکەوتنی خۆر بەبێ پارێزراو. ڕێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بگرە چونکە پێست و چاوی نەپارێزراو زیانی پێدەگات .

هەڵبدە کەمترین بەرکەوتنی خۆر لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ.
ئەگەر لە دەرەوە بوویت، بەدوای سێبەردا بگەڕێ و جل و بەرگی پارێزەر و کڵاوێکی لێواری پان و چاویلکەی خۆر کە UV بلۆک دەکات لەبەر بکە.
هەر ٢ کاتژمێر جارێک دژەخۆری SPF 30+ ی سپێکتریمی فراوان بەکاربهێنە، تەنانەت لە ڕۆژانی هەوریشدا.

●●●●خوێندنەوەی UV Index 11 یان زیاتر بە واتای مەترسییەکی زۆر لە زیانەکانی بەرکەوتنی خۆر بەبێ پارێزراو دێت. هەموو ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر چونکە پێست و چاوی نەپارێزراو لە چەند خولەکێکدا دەسوتێت.
هەڵبدەن لەو ڕۆژانەدا نەڕۆنە دەرەوە .

12/04/2023

هۆکاری دەنگە دەنگی گوێ یاخود زرگانەوەی گوێ چییە؟

• گیرانی گوێ یاخود هەوکردنی گوێ

• پیربوون

•بەرکەوتنی ژاوەژاوی زۆر و دەنگی بەز

• هەندێک دەرمان( ئایزۆتریتینۆن و دەرمانی دەرونی و هەندێک دەرمانی تر)

• کێشەی چەناگە/مل

• زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ

11/04/2023

چی رودەدات ئەگەر مناڵەکەت بە هەڵە کیسی سیلیکا جێل Silica gel ی خوارد ؟

هەندێ جار ئەو حالەتە رودەدات کە مناڵێک یان کەسێک کیسی سیلیکا بە هەڵە بخوات، سیلیکا جێل ئەو ماددەیە کە بو رێگیری لە شێداربون وەک کیسێک دەکرێتە ناو جلوبەرگ و پێڵاو و کەرەستەی فروشتن، دەبێت ئەوە بزانرێت کە ئەم ماددەیە هەرس نابێت لە کو ئەندامی هەرس دا بە هیچ شێوەیێک، نابێتە ئەگەری هیچ ژەهراوی بونێک، بە سەلامەتی دەردەچيت، تەنها لە دوو حالەت نەبێت (١) کاتێ کە رێرەوی هەناسە دەگیريت (٢) گرتن و داخرانی ریخولە ئەگەر بە رێژەیەکی زور خواردبێت.

Photos from ‎Sultan_Pharmacy دەرمانخانەی_سوڵتان‎'s post 11/04/2023

خواردنە ئامادەکراوەکان لە هەموو شوێنێک هەن، پڕن لە شەکر و خوێ و چەوری، دەتوانن کاریگەری وێرانکەریان لەسەر تەندروستیتان هەبێت - بەڵام خراپترین خۆراکە ئامادەکراوەکان کامانەن بۆ خواردن؟

,هۆت دۆگ یان گۆشتی پرۆسێس کراو دەستکاری کراوە بۆ ئەوەی نیترات و زیادکەری کیمیایی دیکەی تێدابێت بۆ ئەوەی یارمەتی پاراستنی گۆشتەکە بدات بۆ ماوەیەکی زیاتر و بەرزکردنەوەی ڕەنگەکەی. هەروەها هەندێک لە گۆشتی پرۆسێس کراو لە بەشە نەخوازراوەکانی ئاژەڵەکان دروست دەکرێن، لەگەڵ بڕێکی زۆر خوێ و چەوری تێکەڵ دەکرێن. هەروەها خواردنی گۆشتی پرۆسێس کراو دەبێتە هۆی مەترسی تەندروستی لەوانە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە.

10/04/2023

دژەخۆرۍ دژەپەڵەۍ دێرماڤیا بەرهەمێڪۍ پاراستنۍ پێستە، یارمەتیدەرە بۆ پـاراستنۍ پێستت لە تیشڪە زیانبەخشەڪانۍ خۆر ڪە بریتیە لە تیشڪۍ UVA و UVB.
بۆ ڪەمڪردنەوەۍ زیانەڪانۍ
- زوو پیربوونۍ پێست
ـ ژێرپەنجـەۍ پێست

تایبەتمـەندیەڪانۍ ئەمـ جۆرە دژەخۆرەۍ دێرمـاڤیا:
① دژە پەڵە، ڕێگرۍ لە تیشڪۍ خۆر دەڪات بۆ دروستبونۍ هەر پەڵەیەك لەسەر پێست.
② لە پێڪهاتەڪەیدا "ALPHA-ARBUTIN" هەیە نوێبونەوە دەدات بە پێستت وە تاریڪبونۍ پێست ناهێڵێت ڪە بەهۆۍ زیادبونۍ میلانینەوە دروست دەبێت، پێست گەشاوەو بریقەدار دەڪات.
③ لە پێڪهاتەڪەیدا ترشۍ Azelaic هەیە، ڪە ڕێگەدەگرێت لە دەرڪەوتن و سەرهەڵدانۍ زیبڪەۍ پێست، هەروەها ئەم ترشە یارمەتۍ نوێڪردنەوەۍ خانەڪانۍ پێستت دەدات، هەروەها یارمەتۍ نەهێشتن و ڪەمڪردنەوەۍ شوێن پەڵەۍ زیبڪەڪان دەدات.
④ لە پێڪهاتەیدا PANTHENOL هەیە، ڪە بەرگرۍ پێستت پەهێز دەڪات، شێدارۍ دەدات بە پێست، خۆراڪۍ پێستت دابین دەڪات.
⑤ لەپێڪهاتەڪەیدا Vitamin E هەیە گەشانەوە دەدات بە پێستت، پێست لە تیشڪۍ زیانبەخشۍ UV دەپارێزێت.

📍بۆ داواڪردن و زانینۍ نرخ لەڕێگـاۍ 💬 مەسـج وەڵامتان دەدرێتەوە.

Photos from ‎Sultan_Pharmacy دەرمانخانەی_سوڵتان‎'s post 10/04/2023

(حاسیبەی هێلکەدان یان حاسیبەی هێلکەدابەزین )
زانینی ئەو ڕۆژانەی کە زۆرترین ئەگەری هێلکەدابەزین هەیە، دەتوانێت ئەگەری دووگیانبوونت زیاد بکات. سوڕی مانگانەی ئاسایی ٢٨ ڕۆژە، بەڵام ئەمە بۆ هەر ژنێک جیاوازە.
لە هەر سوڕی مانگانەدا نزیکەی ٦ ڕۆژ هەیە کە دەتوانیت دووگیان بیت. ئەم حاسیبەیە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بزانیت لە کام ڕۆژدا زۆرترین ئەگەری هێلکەدابەزینت هەیە.

Photos from ‎Sultan_Pharmacy دەرمانخانەی_سوڵتان‎'s post 10/04/2023

( أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَتَكُونَ لَهُمۡ قُلُوبٞ يَعۡقِلُونَ بِهَآ أَوۡ ءَاذَانٞ يَسۡمَعُونَ بِهَاۖ فَإِنَّهَا لَا تَعۡمَى ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَلَٰكِن تَعۡمَى ٱلۡقُلُوبُ ٱلَّتِي فِي ٱلصُّدُورِ ) الحَج : ٢٦٤١

[٤٦ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ] ئاخۆ هێشتا ئەوانە بەزەوییدا نەگەڕاون؟ [فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا] تا ببنە خاوەن دڵان و ڕاستییەکانى پێ دەرک بکەن؟ [أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ ] وە یا گوێچکە گەلێکى ژنەوا کە بانگى ڕاستیى پێ ببیستن؟ واتە: ئەوانە هەر وەک دڵ و گوێیان نەبێ وایە، بۆیە بەژیرانە نابینن و نابیسن و بیر ناکەنەوە؟ [ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ ] لەڕاستیدا چاو کوێر نابن [وَلَـٰكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ] بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن و هێزى دەرک کردنیان نامێنێ و بینایى خۆیان لەدەست دەدەن.. کە جێیان لەناو سینەکانە، بۆیە چاوەکانیش بەدواى ئەواندا دەڕۆن و زەینیان نامێنێ.

06/04/2023

کرێمی سوتانەوەی منداڵ و كارەسات

ئاگاداری بەکارهێنانی ئەو کرێم و مەرهەمانە بن کە ماددەی ستیرۆیدییان تێدایە، بێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ و بۆ ماوەی درێژخایەن نابێت بەکاربێن، ئەوانە نموونەی ماددەی ستیرۆیدین کە بەشێوەی کرێم و مەرهەم هەن، بەکارهێنانییان کە لە شوێنی خۆی نەبێت و پێوست نەبێت، بۆ ماوەی درێژخایەن و بە بڕی نازانستی کێشەی گەورە دروست دەکات
clobetasone, hydrocortisone, beclometasone, betamethasone, clobetasol, fluticasone and mometasone,
———————

03/04/2023

Pearly white flourinze mowth wash
غەرغەرە بکە و ماڵئاوای لە بۆنی ناخۆشی دەم بکە

Fluorinze™️

✅بۆنی دەم خۆش و نوێ دەکاتەوە
✅دژی بەکتریایە کە سەرچاوەی بۆنی دەم و کلۆرین
✅هەستیاری دەڕەوێنێتەوە و مینای ددانەکان بەهێزدەکات

لە دەرمانخانەکان بەردەستە 👩🏻‍⚕️

02/04/2023

Pearly white advanced sensitive

هەویری ددان براندی پێرلی وایت

بۆ ددانی هەستیار و بە ئازار هەویری Advanced Sensitive دژی هەستیاری و ئەو بەکتریانەی کە سەرچاوەیەکن بۆ بۆنی ناخۆشی ناو دەم💚🌱

لە پێکهاتەی Potassium nitrate و ۱٠ ماددەی سروشتی تەیبەت بە چارەسەری هەستیاری و بەهێزکردنی ددانەکان و پاک مانەوەی ✨

29/03/2023

لەزگەی دژە زیپکە
بۆ شەو و ڕۆژ

- سوربونەوە دادەپۆشێت.
- ئیسراحەت بە پێست دەدات.
- ناھێڵێ ڕوشان دروست بێ.
- نھێڵێ شوێنێ زیپکەکە پیس ببێ.

29/03/2023

ئیتر بێ پرخەپرخ بخەون

28/03/2023

ڕێگاکانی مەنعی مناڵبوون و ڕێکخستنی خێزان

26/03/2023

کۆڵۆنیا و بۆنی خۆشی منداڵ

بۆ پێستی ناسکی کۆرپەکەت؛ هەمیشە دەتوانیت بە سەلامەتی کۆڵۆنیای منداڵانی یوڤێلا بەکاربهێنیت کە:
- لە ٩٦٪‏ سروشتیە.
- بۆنەکەی لە ئەڤۆکادۆ دەرکێشراوە.
- ھەستی بۆن کردن لە منداڵدا گەشە پێدەدات.
- ھەستی ئارامی و نوێ بوونەوە بە منداڵ دەبەخشێ.
- بەھیچ جۆرێ حەساسیەت دروست ناکات.
- ئەم پێکھاتانەی زیان بەخشانەی تێدانیە: (کحول، پارابین، فتالێت، فینۆکسی ئیتانۆل).
————
چۆنێتی بەکارھێنان:
بڕێک لە کۆڵۆنیای یۆڤێلا دەخەیتە سەر لەپی دەستت، دواتر جوان دەیدەیت لە پێستی مناڵەکەت.
—————

23/03/2023

بەرھەمەکانی #سێراڤێ بەردەستە.

23/03/2023

Dermatologists have confirmed that Sulsal soap contains multiple essential ingredients that effectively treat and prevent all types of acne.

contains:
Sulfur, Benzoyl Peroxide, Azelaic Acid, SaliCylic Acid.
—————

20/03/2023

Oleocut 3 Active جێڵی

تایبەت بە چارەسەری زیپکەی دەموچاوە، تایبەتمەندە بە بوونی سێ پێکهاتەی چالاک کە زۆر کاریگەرن لە چارەسەرکردنی زیپکەدا.

*ترشی ئازێلایک کە زیپکە و خاڵە ڕەشەکان چەرەسەر دەکات .
** ترشی کۆجیک کار لەسەر میلانین پێست دەکات ، بەشداری دەکات لە یەکخستنی ڕەنگی پێست.
*** ترشی فیتیک دژە ئۆکسێنەرە و چەوری پێست کەم دەکاتەوە.
( هەستیاری بە ڕوناکی ناکات و دەتوانرێت بە درێژایی ساڵ بەکاربهێنرێت.)

چۆن بەكار دەهێنرێت
بە نەرمی ئەو شوێنە پاک بکەرەوە کە چارەسەری بۆ دەکرێت و ڕۆژانە دووجار بەرهەمەکەی لێبدە.

18/03/2023

سێتی لاڕۆش پـــۆسای فەڕەنسی تایبەت بە پێستی چەورو زیپکەدار.

ئێستا بەردەستە لە دەرمانخانەکەمان..

PharMaCy

14/03/2023

لە سوڵتان دژە خۆرەکانی لاڕۆژ پۆسەی ئەصڵی بەردەستن.

13/03/2023

دژەخۆری شلەی (بێ ئەساس) لاڕۆژ پۆسەی ئەصڵی

ئێستا لە بەردەستە.

13/03/2023

دژەخۆری (بە ئەساس) لاڕۆژ پۆسەی ئەصڵی

ئێستا لە بەردەستە.

11/01/2023

| زیپکەی عازەبە Acne vulgaris |

نەخۆشیەکی بەربڵاوی پێستە، کە مرۆڤ لە دوای تەمەنی بالق بونەوە تووشی ئەبێ، بەڵام دەگونجێ لەهەموو تەمەنێکدا ڕووبدات، وکەسی تووش بوو زیوانی سپی (white comedon)، وزیوانی ڕەش (black comedon) وزیبکەی بچووک(papul) وزیبکەی گەورە(nodule) و دومەڵی بچووک pustule و هەندێ جار دوومەڵی شێوە توورەگەیی یان عازەبەی توورەگەیی (cystic acne) دروست دەکا، بەزۆری لەسەر دەموچاو رووئەدا، بەڵام لەپشت وسەرسنگی مرۆڤیش هەندێ جار دەرئەکەوێ.

هۆکارەکانی:
مرۆڤ بە کچ وکوڕەوە لەدوای تەمەنی بالق بونەوە هۆرمۆنی ئەندرۆجین لەخوێنیدا زۆردەبێ، ودەبێتە هۆی چالاکتربوونی چەوریە ڕژێنەکانی (sebaceous glands ) ژێر پێست ودەردانی ڕێژەیەکی زۆرتر لەچەوری (sebum )، کە ئەمەش دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست ودروست بوونی عازەبە، وهەندێجاریش ئەو بەکتریایانەی کە بەشیوەیەکی ئاسایی لەسەر پێستن دەبنە هۆی هەوکردنی زیبکەی عازەبەو خراپترکردنی حاڵەتەکە و هەوکردنی زیبکەکان.

خواردن :
بەتەنها نابێتە هۆی دروستبونی عازەبە، بەڵام هەندێ خواردن لەهەندێ لەتوشبوان دەکرێ ببێتە هۆی خراپتر بوونی نیشانەکانی عازەبە، وەک: شیرەمەنیەکان وشیرینی وچبس.

هۆرمۆنەکان :
تیکچونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان ڕۆڵی گرنگی هەیە لەتووش بوون وخراپتربونی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە، بەتایبەتی لەئافرەتاندا بەهۆی کیسی سەرهێلکەدان وزیاتر دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆجین وتێکچوونی سوڕی مانگانە.

دەرمانەکان:
هەندێ دەرمان ڕۆڵی گەورە دەبینن لەدروست بون وخراپتربوونی نیشانەکانی عازەبە،
وەک ستیرۆیدەکان (حەبی بریدنیزۆلۆن، دەرزی دیکادرۆن وکیناکۆرت وبیتاکۆرت ودیپۆمیدرۆڵ وکرێمی بیتنوسام وکلۆبیتازۆل وهایدرۆکۆرتیزۆن) هەروەها لیسیۆمەکان (lithium ).

بۆماوە: ڕۆڵی هەیە لەتووش بوون بەعازەبە، ئەو هەرزەکارانەی کە دایک وباوکیان عازەبەیان هەبووە خۆیان زیاتر مەترسی تووشبونیان لێدەکرێ بەم نەخۆشیە، بۆیە باشتر وایە زوو دەست بەچارەسەر بکەن، چونکە سروشتی ئەم نەخۆشیە وایە تا زوتر چارەسەر بکرێ کەمتر نیشانە خراپەکانی دەرئەکەوێ لەسەر پێست.

نیشانەکانی :
دروست بوونی زیوانی ڕەش وسپی وزیبکەی گەورە و بچوک ودومەڵی پڕ لە جەراعەت لەسەر پێستی مرۆڤ.

چارەسەر:
عازەبە دەکرێتە سێ قۆناغەوە: (mild, moderate ,sever) واتە سووک ،مامناوەند، توند:

١-عازەبەی سووک : دەکرێ تەنها بە پاکردنەوەی گوناجاو و لەسەرخۆی پێستەکە وشۆردنی بە (سابوونی گونجاو) ڕێ لەگیرانی کونیلەکانی پێست بگیرێ و نەهێڵرێ زیپکەی عازەبە دروست ببێ, یان ئەگەر پێویستی کرد دژە بەکتریایەکی سووک، وەک: گیراوەی کلیندامایسین بەکاربهێنرێ.

٢-عازەبەی مامناوەند: بۆ عازەبەی مامناوەند، جگە لە شوشتنی لەسەرخۆ و بەردەووام, وبەکارهێنانی گیراوەکانی وەک کلینداسین وبینۆکساید, دەتوانرێ حەپی دژە بەکتریاکانیش بەکاربهێنرێ, وەک دۆکسی سایکلین و بکتریم و ئازیسرۆمایسین.

عازەبەی توند:
جگە لە گیراوەکان و دژەبەکتریاکان, دەتوانرێ کرێم و حەپی ایزۆترێتینۆین (isotretinoin) بەکاربهێریت, کەبەهیزترین دژە عازەبەیە، بەلام دەبێ زۆر بە وریاییەوە بەکاربهێرێت, بەهۆی زیانە خراپەکانیەوە, کە یەکێک لەوانە دەبێتە هۆی شیواندنی کۆرپەلەی ناوسکی ئافرەتانی دووگیان, بۆیە نابێت بێ پرسی پزیشک, هیچ کام لەم دەرمانانە بەکاربهینرێ.

چارەسەر بە لەیزەر: دومەڵی تورەگەیی گەورە کە لەحالەتی زۆر توندی عازەبەدا دروست دەبێ شوێنەواری خراپ و چاڵ وچۆڵی لەسەر پێست بەجێدێڵی، کە ناتوانرێ بە دەرمان چارەسەر بکرێ و لەیزەری جۆری CO2 دەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆرباش ئەم شوێنەوارانە چارەسەر بکات.
—————
دکتۆر فەرھاد محمد - پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست
—————
ھەموو چارەسەرەکانی (زیپکە) لە دەرمانخانەکەمان بەردەستن
—————
📍ناونیشان:

سلێمانی - ناو بازاڕی ابراھیم احمد

17/11/2022

#تامپۆن چیە؟

لە قوتابخانەی یان دەوام یان لە بازاڕکردنی، سەفەرت ھەیە یاخود دەتەوێ مەلە بکەی، بەڵام شەرم دەکەیت لەبەر خوێن....

پۆستی داھاتوو چاوەڕوان بن، باشترین چارەسەرمان بۆ ھێناون...

ھەموو خانمێک پێویستە بیزانێت و بەکاری بێنێت لە ھەر تەمەن و کاتێکدا بێت
—————
ناونیشان :

سلێمانی -ابراھیم احمد -ناوبازاڕی ابراھیم احمد

15/11/2022
14/11/2022

*پێست بە نەرمی پاک دەکاتەوە لە پیسی و گەردیلە وردەکان.
*بە شێوەیەکی کاریگەر ماکیاژ لە دەم و چاو لادەبات.
*لە یەک کاتدا پێست ئارام دەکاتەوە, هاوسەنگی پێست ڕادەگرێت و دەیپارێزێت.
*بێ بۆن - پێویست بە شۆردن ناکات دوای بەکارهێنان.

water

13/11/2022

An effective acne cleanser
پاککەرەوەیەکی کاریگەر بۆ زیپکە

Want your business to be the top-listed Health & Beauty Business in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

Telephone

Website

Address


ناونیشان : شە‌قامی ئیبراھیم ئە‌حمە‌د/پشت شاری پزیشكی فاروق/نزیك مزگە‌وتی حاجی قادر بێسە‌‌ری/تەنیشت بازاڕی ئیبراهیم ئەحمەد
As Sulaymaniyah
46001
Other Pharmacies / Drugstores in As Sulaymaniyah (show all)
Zhila Pharmacy Zhila Pharmacy
Kurdsat
As Sulaymaniyah

Yasmin Pharmacy  دەرمانخانەی یاسمین Yasmin Pharmacy دەرمانخانەی یاسمین
شاڕێی سائب ستی و کورد ستی
As Sulaymaniyah, 00964

دەرماخانەی یاسەمین نزیک شوقەکانی کوردسیتی

Baban Pharmacy Baban Pharmacy
Twi Malik
As Sulaymaniyah

Baban Pharmacy located in Twimalik street, next to said Rashid paqlawa

Lina Pharmacy - دەرمانخانەی لینا Lina Pharmacy - دەرمانخانەی لینا
بەردەرکی سەرا ، سەرو چایخانەی شەعب
As Sulaymaniyah, 46001

باشترکردنی تەندروستیت لێرەوە دەستپێدەکات کراوەیە لە 1ی نیوەڕۆ تا 12ی شەو

سەنتەری گوڵی :: Gully Center سەنتەری گوڵی :: Gully Center
ئیبراهیم احمد
As Sulaymaniyah

کـــــچـــــانـی کورد

دەرمانخانەی ئاوات::Awat pharmacy دەرمانخانەی ئاوات::Awat pharmacy
قڕگە/شەقامی سەرەکی نەخۆشخانەی شۆڕش
As Sulaymaniyah

بۆ دەستکەوتنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بابەتی منداڵ

Sha Pharmacy l دەرمانخانەی شا Sha Pharmacy l دەرمانخانەی شا
As Sulaymaniyah, 00964

کانی کوردە - بەرامبەر مزگەوتی ڕەحـــــمان - تـــەلاری ?

Health Corner Iraq Health Corner Iraq
بەرانان خوار فولکەی خاڵە حاجی نزیک ئامادەیی
As Sulaymaniyah, 46001

Health Corner is a Future Group’s chain of pharmacies and a staff of professional nutritionists an

Capital Pharmacy دەرمانخانەی کاپیتاڵ Capital Pharmacy دەرمانخانەی کاپیتاڵ
Sulaimani-chwar Riani Sarwary
As Sulaymaniyah, 46

دەرمانخانەی کاپيتاڵ لەژێر چاودێری ساتفێکی بە ئەزمووند

Xany pharmacy Xany pharmacy
Tweemalik
As Sulaymaniyah

دەرمانخانەی خانی

Hayv Pharmacy_دەرمانخانەی هەیڤ Hayv Pharmacy_دەرمانخانەی هەیڤ
As Sulaymaniyah

سلێمانی - بازاڕی کانیبا __فولکەی شاری سپی - بەرامبەر لازۆ مۆڵ

Hangzhou santtel company Hangzhou santtel company
Iraq, Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah

The most professional Chinese medical supplier