ALPHA LAB

ALPHA LAB

تاقیگەی پشكنینی نەخۆشیەكان و تەندروستی لەش بە بەرزتری?

22/11/2022

A*O test:

🔷ئەم شیکارە بەکاردێت بۆ دیاری کردنی هەبوونی دژە تەنی (Antistreptolycin O)کە لەش دروستی دەکات لەکاتی هەبوونی بەکتریای (streptococcus )، کە ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی درووستبونی ئەنزیمی (streptolysin) ئەم بەکتریایانە گرووپێکن کە دەبنە هۆی هەوکردنی لەوزەتێنەکان و هەندێ کاتیش هەوکردنی پێست.

🔹پێویستە لەم حاڵەتانەدا ئەم تێستە ئەنجام بدرێت:

☑️لەو کەسانەی کە ماوەیەکی درێژ کێشە و هەوکردنی لەوزەتێنیان هەیە.
☑️لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانەی کە هۆکارەکەی بەکتریای (streptococcus) ە.

19/11/2022

(LDL) Low Density lipoprotein
پێی دەوترێت چەوری خراپ چونکە لەگەڵ کۆڵیسترۆڵ یەک دەگرێت
بە ناو خوێندا دەگوازرێتەوە بە بەرزبوونەوەی چەوری لە ئەنجامی زۆر خواردنی خواردنە چەورەکان یان بەهۆی زۆر دروست کردنی لەلایەن جگەرەوە ئەوا دەبێتە هۆی نیشتنی ئەم جۆرە چەوریە و نەرمی و کشانی خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی (plaque) و تسک بوونەوەی خوێنبەرەکان و پاشانیش دەبێتە هۆی جەڵدە

هۆکارەکانی زیادبونی رێژەی LDL

1زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیکی زۆر چەوری تییایە
٢ شێوازێ ژیان و وەرزش نە کردن
٣ هۆکاری بۆ ماوەیی
٤ زۆر خواردنی کهول و جگەر
٥ نە خۆشی جگەر
٦ نەخۆشی شەکرە

تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
سلێمانی _ گەڕەکی مامۆستایان خوار مزگەوتی قازی محمد تەلاری حاجی یوسف
0770 577 2002

10/11/2022

Hba1c
پشکنینی شەکرەی سێ مانگی HbA1c
یەکێکە لەو پشکنینانەی پێوانەی بڕی شەکرەی خوێن دەکات لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا.

تاقیکردنەوەیەکی گرنگی خوێنە کە ئاماژەیەکی باش دەدات بەوەی کە نەخۆشی شەکرەکەت چەندە بەباشی کۆنتڕۆڵ کراوە وە بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی و ئاگاداربوون لە نەخۆشی شەکرە.

لە هەر ساتێکتدا بێت ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت خواردن و دەرمان و وەرزش کردن کاریگەری نابێت لەسەر ئەنجامدانی ئەم پشکنینە.

لە چ کاتێکدا پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت:-

- لە خێزانەکەیدا نەخۆشی شەکرە هەبێت
- توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بۆ چاودێریکردن
- بوونی ڕێژەی بەرز لە شەکرەی ڕۆژانەدا لە سەرو ١٢٥
- ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان لە گەڵدایە
- ئەو کەسانەی چەوریان بەرزە
- ئەو کەسانەی کيشی لەشیان زۆرە
- لە کاتی بوونی نیشانەکانی توش بوون بە شەکرە وەک:
- هەست کردن بە تینوێتی بەردوام
- میزکردنی زۆر
- لاوازی بینین
- کيش لە دەستان بێ هۆکار
- هەست بە برسێتی کردنێکی زۆر
- ماندوبوون و بێ هێزی
- پێست وشک بوون
- درەنگ چاک بوونەوەی برین
- هەبوونی هەوکردنی زیاتر

ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یاخود تازە دەست بە وەرگرتنی دەرمان دەکەن یاخود دەرمانی شەکرەیان گۆڕدراوە لە ژێر چاودێری پزیشکدا پێویستە سێ مانگ جارێک ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن.
تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
مامۆستایان _ خوارمزگەوتی قازی محمد
تەلاری حاجی یوسف
0770 577 2002

08/11/2022

ئەو هۆکارانە چین کە وادەکەن ڕێژەی ESR (التیھابی خوێن)بەرزببێتەوە؟🔻🔺
1-بوونی هەوکردن (التهاب) لەلەشدا
2-شێرپەنجە (صرتان)
3-کێشەی گورچیلە
4-توشبوون بە باکتریا
5-بەساڵاچوون
6-دووگیانی
7-سوڕی مانگانەی ئافرەتان
8-هەوکردن(التیھاب)ی ڕیخۆڵەکان.
9-هەوکردن(التیھاب)ی جومگەکان.
10-کەم خوێنی.

🚨پشکنینی ڕۆماتیزم Rheumatoid Factor Test

♦️نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە ئیلتیهاباتی درێژخایەنی جومگە ، کە بەشێوەیەکی سەرەکی کار دەکاتە سەر جومگە بچوکەکانی دەست و قاچ . ئەم نەخۆشیە کاتێک ڕوودەدات کە کۆئەندامی بەرگری لەش پەلاماری خانەو شانەکانی لەشی خۆت دەدات .

♦️نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر دیوی ناوپۆشی جومگەکان و ئازار و ئاوسان و ئیلتیهابات لە جومگەکان دروست دەکات و ئێسک و کڕکڕاگەو ژێیەکان تێک دەشکێنێت و دوای چەند ساڵ دەبێتە هۆی تێک چوونی شێوەی جومگەکە.

♦️نەخۆشی ڕۆماتیزم زیاتر توشی ئافرەتان دەبێت بەراورد بە پیاوان وە عادەتەن لەنێوان تەمەنی 40 بۆ 60 ساڵیدا ڕوودەدات.

♦️ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پڕۆتینەکە:-

1- هەوکردنی درێژ خایەن

2ـ نەخۆشیەکی درێژ خایەنی جگەرە

3ـ بوونی پڕۆتینێکی نا ئاسایە لە ناو خوێندا

4ـ نەخۆشی هەوکردنی ماسولکەکانی لەشە

5- بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکان

6- بەهۆی نەخۆشی بەستەرەشانەکانی لەش

7- بەهۆی شێرپەنجەوە

♦️نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم :-

1- ڕەق بوونی جومگەکان

2- زیاد بوونی ئازاری جومگەکان و ڕەق بوونیان لە بەیانیاندا

3- درووست بوونی گرێ لەژێر پێستدا

4- لە دەست دان و کەمبوونەوەی کڕکڕاگەکان لە جومگەکاندا

5- کەم بوون و لە دەستدانی ئێسکەکان

6- گەرم بوون و هەڵئاوسانی جومگەکان

7- شەکەتی و بێهێزی

🔺لەکاتی بونی ئەم نیشانانە پێویستە بە زوترین کات ئەم پشکنینە بکرێت
تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
مامۆستایان _خوار مزگەوتی قازی محمد
تەلاری حاجی یوسف
0770 577 2002

05/11/2022

🚨پشکنینی خوێیەکانی ناو لەش
‌ Electrolytes Test

🔹خوێیەکان هەڵگری بارگەی موجەب و سالبن کە هۆکارن بۆ گواستنەوەی راگەیاندنەکان لە مێشکەوە بۆ تەواوی بەشەکانی تری لەش
خوێکانیش بریتین لە سۆدیۆم ـ پۆتاسیۆم ـ کلۆر ـ کالسیۆم ـ مەگنیسیۆم

🔺ئەم خوێیانەش بەرپرسن لە رێکخستنی فشاری خوێن (زەخت ) و چالاکی گورچیلەکان و زوربەی زیندە چالاکیەکانی لەش لە هێنانی دەمارە راگەیەندەکان لە مێشکەوە تا جوڵاندنی ماسولکەکەن.

🔻هۆکارەکانی تێکچونی ئەم خوێیانە :-

ـ تێکچونی فشاری خوێن (زەخت)
ـ تێکچونی چالاکی گورچیلەکان
ـ بەکارهێنانی دەرمانە کیمیایەکان بەتایبەت لە نەخۆشانی شێرپەنجە
ـ خواردنەوەی ماددە کهولیەکن
ـ شێوازی ژیان و خواردنی نا تەندروست
ـ سکچون و ژەهراویبون بە خواردنی پیس

🔻نیشانەکانی تێکچونی خوێیەکان :-

ـ بەرز یان نزم بونەوەی فشاری خوێن (زەخت)
ـ ئازاری گورچیلەکان
ـ ئازاری ناو سک
ـ سربونی دەست یان پێیەکان
ـ نارێکی لە بیرکردنەوە و تێکچونی هزر
ـ دڵتێکەڵهاتن و سکچون و رشانەوە
ـ بێهێزی و نەمنی ئارەزوی خواردن
ـ نارێکی لە لێدانی دڵ
-ئازاری ماسولکەکان

تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
مامۆستایان_خوار مزگەوتی قازی محمد
تەلاری حاجی یوسف
07705772002

03/11/2022

-specific (PSA) :

▫تێستی پرۆستات ئەو تێستەیە کە ڕێژەی پرۆتینی PSA لە خوێندا دیاری دەکات . PSA ئەو پێکهاتە پرۆتینیەیە کە لە لایەن پرۆستاتەوە درووست دەکرێت ،پرۆستات بە بەشێک لە کۆئەندامی زاووزێی پیاوان دادەنرێت و ڕژێنێکی بچوکە هەڵدەستێت بە درووستکردنی شلەیەک کە بەرهەم هێنەری بەشێکی زۆری تۆوی پیاوە. دەکەوێتە بەشی خوارەوەی میزڵدان .

🔸لە چ کاتێکدا پێویستە ئەم تێستە ئەنجام بدرێت :

١-هەوکردنی میزەڕۆو میزڵدان .
٢-بوونی ئازار لە کاتی میزکردندا.
٣- میزکردنی کەم و بەردەوام.
٤-لەکاتی زیادبوونی تەمەن بە تایبەتی دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی.
٥-بوونی ئازار دەوروبەری حەوز.
تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
مامۆستایان _ خوار مزگەوتی قازی محمد
تەلاری حاجی یوسف
07705772002

01/11/2022

🔷شیکاری هۆرمۆنی FSH :

🔹هۆرمۆنی FSH کە جۆرێکە لە سێکس هۆرمۆنەکان لە هەردوو ڕەگەزدا کە لەلایەن ژێر مێشکە ڕژێنەوە دەردەدرێت ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێخستنی کاری کۆئەندامی زاوزێدا.
ئەم تێستە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لەگەڵ کۆمەڵێک تێستی دیکە ئەنجام دەدەرێت وەک:
‏١-LH
‏٢-Testosterone
‏٣-Estradiol
‏٤-Prolactin
‏٥-Progesterone
☑️لە م حاڵەتەدا پێویستەئەم تێستە ئەنجام بدرێت :

🔹لە ئافرەتاندا : لەکاتی ناڕێکی یاخود وەستانی سوڕی مانگانە ، بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری دووگیان نەبوون، دیاریکردنی دەستپێکردنی تەمەنی نا ئومێدی،هەبوونی کیسی هێلکەدان.
🔹لەپیاواندا :لەکاتی لاوازبونی ماسولکەکان ، کەمی ژمارەی تۆو یاخود لاوازبونی گونەکان بۆ بەرهەم هێنانی تۆو و کەمبون و لاوازی توانای سێکس.
تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
مامۆستایان _خوار مزگەوتی قازی محمد
تەلاری حاجی یوسف
07705772002

30/10/2022

تێستۆستیرۆن

هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان لە لایەن گونەکانەوە دەردەدرێت وە لە ئافرەتان لە لایەن هێلکەدانەوە دەردەدرێت ، لە پیاوان هۆکارە بۆ دەرکەوتنی مووی ریش و لەش وە هەروەها دەوری هەیە لە دروست کردنی ماسولکە لە کاتی باڵغ بوون یارمەتی دروست کردنی تۆی پیاو دەدات ،
لە ئافرەتان ڕێژەیەکی کەمتر ئەم هۆڕمۆنە هەیە وە فرمانیشی پارێزگاری کردنە لە هۆڕمۆنەکان و هەندێک فرمانی تر.
هۆکارەکانی ئەنجامدان و پشکنینی ئەم هۆڕمۆنە
👨‍⚕️ بۆ پیاوان:
🔷گومان کردن لە نەزۆکی
🔷لاواز بونی جنسی
🔷دەرنەکەوتنی مووی ریش و لەش
🔷لاوازی ماسولکە
🔷دواکەوتنی باڵغ بوون یان زوو باڵغ بوون

👩‍⚕️ بۆ ئافرەتان:
🔷ناڕێکی لە سوڕی مانگانە
🔷دەرکەوتنی موو لە دەم و چاو
🔷گڕبونی یان بەرز بونی دەنگ لە ئافرەتان
تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
مامۆستایان _ خوار مزگەوتی قازی محمد
تەلاری حاجی یوسف
07705772002

27/10/2022

پشکنینی CRP Test

CRPکورتکراوەی Carbone Reactive Protein.
پشکنینێکی خوێنە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ئیلتیهاباتی ناو لەش.
CRPپرۆتینێکە لە لایەن جگەرەوە دروست دەکرێت ودەر دەدرێتە ناو خوێن.
بەرزبوونەوەی ئەم پرۆتینە بۆ سەروی 5mg/dl ئەوە دەردەخات کە ئەو کەسە توشی ئلتیهابات بووە لە شوێنێکی لەشیدا بەلام ناتوانین لە رێگەی ئەم پشکنینەوە شوێن و هۆکاری تووشبونەکە دیاری بکەین.

ئەم پشکنینە بۆچی ئەنجامدەدرێت؟
ئەم پشکنینە ئەنجامدەدرێت بۆ دیاریکردنی بوونی ئلتیهابات و هەوکردن لە ناو لەشدا ، بەلام شوێن و هۆکاری ئلتیهاباتەکە دیاری ناکات.

هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی رێژەی CRP:
1_هەوکردنی درێژخایەن وەك رۆماتیزمە.
2_کۆستی دەرونی.
3_ئلتیهابات.
4_سەکتەی دل.
5_ئلتیهاباتی ریخۆلەکان.
6_شێرپەنجە.
7_سوتان.

تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
مامۆستایان_ خوار مزگەوتی قازی محمد تەلاری حاجی یوسف
07705772002

24/10/2022

Folate ( vitamin B9) test :

🔷ئەو ڤیتامینەیە کە پێشی دەوترێت Folic acid کە یەکێکە لەو ڤیتامینە گرنگانەی کە پێویستە بۆ لەش جا چ لە ڕێگەی خواردنەوەبێ یاخود لەڕێگەی حبەوەبێت ، بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی بەتەمان دووگیانبن یاخود دوو گیانن .

🔹ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە وەک :

☑️لیمۆ ، مۆز ، شوتی، جگەر، زەردێنەی هێلکە، مریشک،سپێناغ، بروکلی،بادەم،گوێز ، نیسک،………هتد.

🔹نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە:

☑️تێکچونی ڕەنگی قژ.
☑️درووستبونی برینی ناو دەم.
☑️ماندووی و بێهێزی.
☑️سەرگێژ خواردن.
☑️هەستکردن بە سەرما.
تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
سلێمانی _ گەڕەکی مامۆستایان خوار مزگەوتی قازی محمد تەلاری حاجی یوسف
07705772002

20/10/2022

پشکنینی مەگنیسیۆم

ئەم شیکاریە بریتیە لە دیاریکردنی بڕی یان ڕێژەی ئایۆنی مەگنسیۆم لە خوێنی نەخۆشەکە یان سیرەمی نەخۆشەکە.
ســـودەکـــانـــی مەگنیسیۆم:
● گرنگه بۆ گواستنەوەى دەمارە راگەياندنەكان.
● خاوبونەوەى ماسولكەكان.
● یارمەتی كۆنترۆلكردنى هەڵمژينى كالیسيۆم، پوتاسيوم، فۆسفور دەدات.
● يارمەتیدەرە بۆ بەكارهينانى كاربۆهايدرايتەكان، چەورى، پڕوتين وە چالاككردنى سيستەمى ئەنزيمى.
● بۆ دروستكردنى ترشه ناوكيەكان و خوين مەياندن.
● ئاستى مەگنسيوم لە ميزدا ڕەنگدانەوەيە بۆ ئاستى مەگنسيوم له سيرەمى نەخوشدا.
● كەمى مەگنسيوم كاريگەرى خراپ و توندى هەیە، دەكريت ببيته هۆى كەمى لێدانى دڵ و كەمى كالسيوم له لەشدا.
● ڕێژەی مەگنسیۆم گرنگیەکی زۆری هەیە بەتایبەت لەونەخۆشانەی کە کێشەی گورچیلەیان هەیە وەکو لاوازی گورچیلەو لەکارکەوتنی گورچیلەو نەخۆشی دڵ و تێکچونی کارەبای دڵ و زۆرخواردنی مادەهۆشبەرەکان و وشک بونەوە..هتد، ئەمە بەهاوکاری ئیلیکتڕۆلایتەکانی تر.
تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفا
سلێمانی _گەڕەکی مامۆستایان خوار مزگەوتی قازی محمد_ تەلاری حاجی یوسف
07705772002

19/10/2022

CBC test (Complete Blood Count) :

🔷شیکاری CBC شیکاری خوێنە بەکاردێت بۆ زانین و پێوانەکردنی خانەکانی خوێن لەڕووی ژمارە و قەبارەیانەوە . خانەکانی خوێن پێکدێن لە خرۆکە سپیەکانی خوێن White Blood Cell ,خرۆکە سوورەکانی خوێن Red Bood Cell، پەڕەکانی خوێن Platelet . کە لەلایەن مۆخی ئێسکەوە درووست دەکرێن پاش پێگەیشتن و کامڵبوون دەچنە سووڕی خوێنەوە.
لەکاتی کەم خوێنی و هەست کردن بە بێهێزی و زەرد هەڵگەڕان پێویستە ئەم تێستە ئەنجام بدرێت .

🔬🔬تاقیگەی پسپۆڕی ئەلفـــــــــا 🔬🔬
📍سلێمانی _ گەڕەکی مامۆستایان تەلاری حاجی یوسف
📞 07705772002

Want your practice to be the top-listed Clinic in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


شەقامی مامۆستایان
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00