Bilan Group

Bilan Group

Accounting and Consultancy services

بلان بۆ ژمێریاری و راوێژکاری،کاردەکات لەسەر کێشە ژمێریارییەکانی بزنسەکان وهەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دەدات .
ئامانجمان سیستماتیک کردنی ژمێریاریی یەکە ئابورییەکانە.
گروپی بلان دابەشکاری بەرنامەی (الاداری للمحاسبە و المستودعات)ە کە بەرنامەیەکی نێو دەوڵەتی تایبەت بە ژمێریاری بزنسەکانە،بە شێوازی ئۆنلاین و ئۆفلاین کارئەکات و بەپێی ستانداردە ژمێریاریەکان دروست کراوە

15/04/2023

هەرکەسێک بیەوێ فێری بەرنامەی اداری بێ، تەنها 6 سەعات فێرکاری پێویستە.
بۆیە لای ئێمە هەر خۆت ئەتوانیت ببیتە محاسبی بزنسەکەی خۆت.
بلان گروپ ، سلێمانی نزیک پردی کۆبانی ، تەلاری ساڤیا
07703380005

11/04/2023

جیاوازی بەرنامەکەی ئێمە لەگەڵ بەرنامەکانی تردا ئەوەیە کە پێویستت بە محاسبێکی پرۆفێشناڵی زۆر شارەزا نییە کە معاشێکی باشت لێ داوا بکات.
بەڵکو بە داتا ئینتریەکیش ئەکرێ کە کەمێک تەرکیزی هەبێ لەسەر کارەکە.
بلان گروپ سلێمانی ، نزیک پردی کۆبانی ، تەلاری ساڤیا
07703380005

06/04/2023

لای ئێمە عادەتمان وایە لە رەمەزان زەکات دەرئەکەین ، خێری زیاترە (ئەڵێن 😀)
جا وەرە بە زمانی بەڕۆژووەوە تاقەتت هەبێ جەردو حساب بکە تا بزانیت زەکاتەکەت چەنە....
بەڵام ئەگەر بەرنامەی الأداری بەکاربهێنی ئەو کێشەیەت نابێ.
چونکە هەر خۆی حسابێکی تیایە بەناوی زەکات و ئەتوانیت ئەو مەبلەغەی لە پارساڵەوە بووەتە فەرز ئەمساڵ بە لەسەرخۆیی خەلکی موستەهەقی بۆ بدۆزیتەوە و بیدەیتێ.
بلان گروپ لە سلؽمانیە نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا
07703380005

04/03/2023

زۆرن ئەو مشتەریانەی کە بە پارەی تۆوە کاسبی ئەکەن. پارەیەکی زۆریان لایە و ئۆردەریان کەمە.
لەو حاڵەتە ئەبێ سەیری بڕی مامەڵە و کڕینەکانی بەراورد بکەیت لەگەڵ بڕی ئەو قەرزەی لایەتی لەماوەیەکی دیاریکراوا.
لە الأداري بە 3 کلیک ئەو ڕاپۆرتەت دەست ئەکەوێت
لە بلان گروپ بەردەستە
سلؽمانی شەست مەتری نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا
07703380005

02/03/2023

جا لە هەمووی خۆشتر : بە دەبڵ کلیک ئەزانیت هەر بڕگەیەکی وەسلی فرۆشەکەت چەند خێر ئەکات و کۆی وەسلەکە چەند خێر ئەکات.
الأداری لە بلان گروپ بەردەستە
سلؽمانی شەقامی شەست مەتری نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا
07703380005

28/02/2023

مەبەستتە مۆزەفەکەت ئاگاداری قازانج نەبێت و بە حاسیبە فلس بە فلس (ببورە ئێستا باوی دینارە )بۆت حساب نەکات ؟!
ئاسانە
هەرلایسنسێکی الاداري کە ئەیکڕیت ئەتوانیت چەندین بەکارهێنەر ( user) ی بۆ دابنێی و هەریەک بە صلاحیەتی تایبەت بە خۆی بە چەندین ئاستی جیاواز و دەسەلاتی جیاواز کە هیچیان لەیەک نەچێ.
لە بلان گروپ چارەسەری بنەڕەتیمان لایە
شەست مەتری نزیک پردی کۆبانی
تەلاری ساڤیا
07703380005

25/02/2023

لەگەڵ هاتنی وەرزەکان کڕین و ساغکردنەوەی کەرەستەکان ئەگۆڕێ.
جار جار توشی ئەوە نەبویت کە ئۆردەرت زیاد لە پێویست کردوە ؟؟
پاشان مەوادی زۆرت ماوەتەوە بۆ سالی داهاتوو؟!
دە سەیری ئەو وؽنەیە بکە بزانە چۆن بە کلیکێکی الاداری وورد و درشتی مەوادە کەڵەکە بووەکانت بۆدەرئەکات.
لە بلان گروپ بەردەستە
سلێمانی شەسی مەتری نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا
07703380005

22/02/2023

کێشەی خاوەن بزنسە جددیەکان ئەوەیە محاسبێکی باشیان دەست ناکەوێ کە بە فعلی محاسب بێت.
بلان گروپ خزمەتگوزاری دامەزراندنی (ژمێریار)ی هەیە بۆیان لە ئەلف تا یاء ،واتە هەر لە گەڕان و هەڵبژاردن و مقابلەکردنەکان تا دانانی وصف وظیفي گونجاو بۆ ژمێریارەکە.
وەلەسەر خواستی خاوەنکار ئەرکی بەدواداچونی کارەکانی ژمێریارەکە ئەگرینە ئەستۆ تا لەگەڵ کارەکەی ڕایەت.
دودڵ مەبە ....ئەوەی ئێمەی ڕاسپارد ئێستا بێ خەم بووە.
بلان گروپ بزنسەکەت ئەباتە ئاستێکی باڵاتر.....
نزیک پردی کۆبانی
تەلاری ساڤیا
07703380005

19/02/2023

جیاوازی بەرنامەی الاداری لەگەڵ بەرنامەکانی تردا ئەوەیە کە هەموو بنەماکانی زانستی ژمێریاری تیا ڕەچاوکراوە و بەسادەترین و ئاسانترین شێوەش کاری پێ ئەکرێ.
واتە تەنها بۆ ئەوە نەکراوە بەس وەسلی پێ بکەیت و جەردی مەخزەنت پێ بڵێ. بەڵکو لە یەک کاتا:
$فاتورەی کرین و فرۆشتن و ادخال و اخراج
$مەسرەفەکان
$لیستی قەرزاریت و لیستی قەرزت لای خەلک
$پارەی حازر (دەغیلەکە)
$دەستمایەکەشت پێ ئەلێ ....
ئەمە بە زمانی زانستی ژمێریاری شتؽکی پێ ئەوترێ ئەگەر ئەیزانیت.... بە کۆمێنت زانیاری ببەخشە .
هەر ئەوە نا ..... چەندین شتی تریش.....
پەیوەندی بکە و زانیاری زیاتر وەرگرە....
07703380005

14/02/2023

بۆ هەر وەسڵێکی فرۆش کە داغڵی ئەکەیت چەندین هەڵبژاردەت لەبەردەستە، ئەتوانیت هەر ئەو وەسڵە ببەستیتەوە بە ( 6 ) حیسابەوە بەپێی مەسرەف و تێچونەکان. جگەلە روبەری پێویست بۆ نوسینی پەراوێز.
بەرنامەی الأداری مواسەفاتی زۆر و نرخی گونجاو.
لە بلان گروپ بەردەستە
سلؽمانی شەست مەتری نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا
07703380005

13/01/2023

چەندین بزنس هەیە تا ئیستاش حسابەکانی بە دەستی ڕاگیراوە یاخود بەرنامەیەک کە تەنها وەسڵی پێ دەکەن، نەزانینی قازانج و خەرجی ترس و دڵەڕاوکێی زۆری بۆ خاوەن بزنسەکە درووست کردووە و تا وای لێ هاتووە هەنێک بزنسی گەورە نەتوانن کۆنترۆلی قەرز بکەن چونکە نازانن کێ قەرزاریانەو و قەرزاری کێن.
بلان ئەتوانێت ئەم کێشەیەت بۆ چارەسەر بکات
بە تەنها 3 کلیکی بەرنامەی الأداري ئەگەیتە لیستی قەرزەکانت.
07703380005 شەست مەتری نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا.

11/01/2023

زۆرێک لەو بزنسانەی کە لە گەورە بووندان کێشەی دیاری کردنی پلەی ئیداریان بۆ درووست ئەبێت، بە نمونەی ئەوی کە خەزنەدار چەند ئەرکێکی لەسەرە جیاواز لە ئەرکەکانی ڕیکۆردەر.
بلان ڕێنمایی دەدات بەو بزنسانەی پێویستیان بە ڕێکخستنەوەی ئیداری ژمێریاری هەبێت.

بلان گروپ
07703380005

09/01/2023

گروپی بلان بۆ ژمێریاری و ڕاوێژکاری کاردەکات لەسەر کێشە ژمێریاریەکانی کۆمپانیا و بزنسەکان و هەوڵ دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان وە بەرزکردنەوەی ئاستی بەڕێوبردنی کارگێڕی و ژمێریاری کۆمپانیاکان.
گروپی بلان ئەم کارانەت پێشکەش دەکات:
-سەر لەنوێ داڕشتنەوەی کڵێشەی ژمێریاری بۆ بزنسەکە ئەگەر پێویست بوو.
-داڕشتنی چارتی ژمێریاری و چارتی کۆگا بۆ بزنسەکە بە جۆرێک کە گونجاوترین بێت.
-وردبینی کردنی سیستەم لە دوای دامەزراندن و کارپێکردن.
-داخستنی ئەژمێرەکانی ساڵێکی کارکردن و ئامادەکردنی میزان مراجعە.
-هاوکاری کردنی بزنسەکە بۆ دۆزینەوەی کارمەندی ژمێریاری شیاو و چاوپێککەوتن لەگەڵیدا.
بلان گروپ بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارە ژمێریاریەکانت سستمی "الاداري للمحاسبة و المستودعات" پێشکەش دەکات وەک بریکاری سەرەکی لە شاری سلێمانی کە سیستمێکی تەواو نێودەوڵەتی تایبەت بە ژمێریاری و کۆگایە کە بە شێوازی ئۆنلاین و ئۆفلاینە و بەپێی ستانداردە ژمێریاریەکان دروست کراوە، سەرەتای دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوریا و لەگەڵ پێشکەوتنی ستانداردە ژمێریاریەکان هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش چووە.

ئەو کۆمپانیا و بزنسانەی سودمەند دەبن:
-کۆمپانیا بازرگانیەکان کە بە شێوەی کڕین و فرۆشتن مامەڵە دەکەن.
-کۆمپانیا بەرهەمهێنەر و کارگەکان.
-کۆمپانیا بەڵێندەرایەتیەکان و نوسینگە ئەندازیاریەکان.
-مینی مارکێت و سوپەر مارکێت و مێگا مارکێتەکان.
-رێستۆرانت و کافێ.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن:
07703380005

09/01/2023

نوح یوڤاڵ ئەڵێ (( سۆمەرییەکان نوسین و دراویان داهێنا ، کۆمەکێکی گەورەیان بە مێشکی مرۆڤ کرد. زەمینەیان بۆ ئەوە ڕەخساند نەوەک مرۆڤ تەنها حسێب و کتێبی ئاڵۆز و قەبە ئەنجام بدات ،بەڵکو بشتوانێت پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی بدات)).
جا سۆمەرییەکان ئاوا حسابیان بۆ پارە و محاسبە کردبێت خێرە تۆ حسابی بۆ ناکەیت؟؟
لە بلان گروپ باشترین بەرنامەت دەست ئەکەوێت بۆ حساب و کتابەکەت.
بەرنامەی الأداري گونجاوترینە بۆ بزنسەکەت.
نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا 07703380005

07/01/2023

گومانت هەیە کە ئیشەکەت قازانجی هەبێت؟؟؟
جورئەت ناکەیت بە ئیسراحەت دوو دینار خەرج بکەیت چونکە نازانیت ئایە و مایەت چەنە؟
ئێ برا بە 3 کلیک ئەتوانیت صافیی قازانجەکەت بزانیت، بەلام لە هەموو داتا بەیسێک نا ... ئەوە لە (الأداری) هەیە
لە بلان گروپ بەردەستە
نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا
07703380005

04/01/2023

فرۆشی زۆر و هەبوونی پارەی زۆر لە قاسەکەتدا بە واتای قازانجی زۆر نایەت، ڕێکخستنەوەیان بخەرە ئەستۆی بلان گروپ، چونکە ئەو پارەو کوگایەی کە لەلاتە پێویستی بە پلان و ڕاپۆرتی ورد هەیە کە ئەنجامەکەی قازانجی بزنسەکە بێت.
بە بەرنامەی (الأداري ) بەرچاوت ڕون ئەبێ لەسەر قازانجی ئیشەکەت.
لە بلان گروپ بەردەستە
نزیک پردی کۆبانی
تەلاری ساڤیا
07703380005

02/01/2023

میزان مراجعە
یەکێک لە گرنگترین ڕاپۆرتە داراییەکان کاری هەموو ساڵەکەی بزنسەکەی تێدایە، ئەمەش لە هەر شوێنێکدا بەپێی یاسای بزنسەکە تەمەنی ئامادە کردنی ئەگۆڕدرێت، بەڵام بۆ هەڵگرتنی باج لەلایەن حکومەتەوە ئەبێت ساڵانە ئامادە بکرێت، لەم ڕاپۆرتەدا ئەتوانیت پێشبینی تەواو بکەین بۆ ساڵی داهاتوو کە چی بکەین وە ئەمەش ئەمانگەیەنێت بە قازانجی ویستراو و کەم کردنەوەی خەرجییە بێ هۆکارەکان.
بۆیە داتا داخڵ کردن ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاست و درووست نەبێت خاوەن بزنسەکە یاخوود ڕاوێژکارەکان هەر بڕیارێک لەسەر داهاتوو بدەن بە هەڵەدا دەچن و لە کۆتایدا بزنسەکە توانای گەورە بوونی نامێنێت یان تووشی زەرەری گەورە ئەبێت.
بلان ئەم کێشانەت بۆ چارەسەر دەکات، بە هەبوونی بەرنامەی الاداری بە کلیکێک ئەگەیت بە میزان مراجعەی ساڵەکەت.
بلان گروپ
تەلاری ساڤیا
نزیک بەرزەپردی کۆبانی
07703380005

31/12/2022

گروپی بلان بۆ ژمێریاری و راوێژکاری
هیوای ساڵی نوێی سەرکەوتوو دەخوازێت بۆ هەموو لایەک.

29/12/2022

دوودڵی لەوەی کە نازانی لە ماوەی ساڵێکی کارکردندا چیت کردووەو چەنێک رٲسمالت زیادی کردووە و گەیشتووی بە چی؟
ڕاپۆرتە داراییەکانی بەرنامەی الاداری ‌( قائمة دخل ، میزانية عمومية ، تدفقات نقدی) دەتوانن بتگەیەنن بەو ئامانجەی کە ویستی بزنسەکەیە
لە بلان بەردەستە.
تەلاری ساڤیا نزیک پردی کۆبانی
07703380005

27/12/2022

جا حسابی ساڵانەی بزنسەکان بە جۆرێک ئەکرا کە سادەترین شێوازی ئەکادیمی بوو لە تەصفیە حساب.
یەکەم شت کە حسابیان ئەکرد ( جەڵد) ەکە بوو بۆ ئەوەی بزانن چەنێک (ڕزق) یان هەیە.
دوای دەرهێنانی ئەو رەقەمە ئنجا ئەکەوتنە شەنوکەوی دەفتەری قەرز هەرچۆنێک بووایە ئەویشیان ئەگەیاندە رەقەمی کۆتایی و ئەیانزانی چەندیان لای کێ هەیە!!!
ئەی برا چەنیش قەرزاری ئەو خەڵکەین ؟؟! خۆ ئەبێ حسابێ بۆ ئەوان بکەین ( ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر قەرزی سەپلایەرەکان زۆر بوایە ئەوا زۆر ترسناک بوو. چونکە ئەوکات هەرکەس بەقەد بەڕەی خۆی پێی ڕائەکێشا، وەک ئێستا نەبوو چەند مەوادی بە نرخی جوملە و بە قەرز بدەیتێ هەر بڵێ با بێت.
ئنجا ئەهاتن هەردوو جەردی مەخزەن و قەرز لەبازاڕ کۆئەکرایەوە و قەرزارییەکانی خۆیان لێ دەرئەکرد و ئنجا دەسمایەی یەکەم جاریان لێ دەرئەکرد ... ئەوەی ئەمایەوە پێی ئەوترا (خێرەکەی).

24/12/2022

هەڵە داغڵ کردنی داتاکان بۆ بەرنامە ژمێریارییەکەت چارەنوسی بزنسەکەت بەرەو نادیار دەبات.
لەگەڵ بەرنامەی الاداري دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە بگەڕێیتەوە سەر داتا داغلکراوەکان و هەڵەکان بدۆزیتەوە.
لە گروپی بلان بەردەستە
شەست مەتری نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا.
07703380005

21/12/2022

کێشەی پرۆژە گەورەکان چۆنیەتی دیاریکردنی قازانجە کە لە ماوەیەکی درێژخایەندا دەرئەهێنرێت.
گروپی بلان بە بەرنامەی الاداري چارەسەری بنەڕەتی ئەم کێشەیەت بۆ دەکات.

19/12/2022

گفتوگۆی بازاڕ:
-ئەرێ پورزا ئەڵێم بۆ سبەی سەرێ لە مەلا (....) نەیەین. ئەڵێن سیحەتی باش نییە.
- پورزا گیان من پێم ناکرێ چونکە لەگەڵ حاجی (....) شەریکما سبەی (جەڵدمان) هەیە. کاتبەکەشمان ڕاسپاردووە بێت حساب و کیتابەکەمان بۆ بکات.
جەڵد : (جرد)ی عەرەبیەوە کوردێنراوە.
کاتب: کەسێک بوو خوێنەوارییەکەی لە ئاستی ناوەندی کەمتر نەبوو. بەلام نەئەگەیشتە ئاستی بکالوریوس. ئیشی ڕاگرتنی حساب بوو بەهەموو ئەلف و بێیەکییەوە.
جەڵد وەک زاراوە مەبەست لێی دەرهێنانی بالانس شیت = حساباتی خیتامی ئیشەکە بوو.
چۆن دەرئەهێنرا ......؟؟
ئەوە لە پۆستێکی تر بۆتان باس ئەکەین.
گروپی بلان - نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا
07703380005

17/12/2022

لە کۆتایی ساڵ نزیک ئەبیتەوە و ئەتەوێت مشتو ماڵێکی حساباتەکەت بکەیت.
حەز ئەکەیت بە چاوتروکانێک بزانیت 2022 چیت کرد کە لە پارساڵ زیاتر بوبێت و مێشکت ئاسودە بێت.
ئەی چەندت لەقەرزایەوکام مشتەرییە بە سوودە بۆت و کامیان بە پارەی تۆوە ئیش ئەکات....
ئەی کام لە سەپلایەرەکانت زۆرترین سەبریان هەیە لە پارە وەرگرتنەوە.
ئائەمانە و چەندین پرسیاری تریش کە وەڵامەکانیان چەندین سەعاتی کارکردنی ئەوێ. لای ئێمە بە چەند کلیکێک دەستت ئەکەوێ.
الأداری لە گروپی بلان بەردەستە.
شەست مەتری نزیک پردی کۆبانی تەلاری ساڤیا
07703380005

14/12/2022

لە بازاڕا زۆرێک لە بزنسەکان حسابی ساڵانەیان هەیە بەڵام بە ناوێکی کوردەواری... ئایا بیستوتە چی پێ ئەڵێن؟؟
بۆ پۆستی داهاتوو ... بەڵام ئەگەر وەڵامەکەت زانی بە کۆمێنتەکەت پێمان بڵێ....سوپاس
وێنەکە لە پەیجی ( وێنە کۆنەکانی سلێمانی) وەەگیراوە. بە سوپاسەوە.

12/12/2022

لە سوودە هەرە دیارەکانی بەرنامەی ژمێریاری ئەوەیە کە بۆ بڕیاردان لە داهاتووی بزنسەکەت بەرچاوت ڕوونە. چونکە لە بەرنامەکەوە ئەزانیت کام کەرەستەیە قازانجی زیاتر کردووە و کامیان زیانی هەبووە لە زۆر مانەوەی لە کۆگا.
لە بلان گروپ ئەو ڕاپۆرتانەت بە کلیکێکی بەرنامەی الأداري دەست ئەکەوێ.
شەقامی شەست مەتری تەلاری ساڤیا
07703380005

11/12/2022

گروپی بلان دابەشکاری سەرەکی بەرنامەی " الاداری للمحاسبة و المستودعات" لە سلێمانی هەڵ دەسێت بە چارەسەکردنی ئەو کێشانەی روبەروی خاوەن کار دەبێتەوە لە ناڕوونی لە تۆمارە ژمێریارییەکان هاوکات لەگەڵ دیاری کردنی بڕی قازانج و خەرجی بە شێوەیەکی ورد بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پێدانی چەندین ڕاپۆرتی گرنگ بۆ شیکاری کردنیان بە ئامانجی گەیشتن بە بڕیارێکی کۆتایی ڕاست و درووست ،
ئەم سستمە بە شێوەی ئۆنلاین و ئۆفلاین کاردەکات وە ئەزمونی بۆ زیاتر لە 34 ساڵ دەگەرێتەوە.

10/12/2022

لەگەڵ بەرنامەی الأداری بە کلیکێک چەندین ڕاپۆرتی دارایی بزنسەکەت دەست ئەخەیت.
ئیتر خەمی چیتە؟
لە گروپی بلان بەردەستە
07703380005

Bilan Group Accounting and Consultancy services

Want your business to be the top-listed Accountant in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Address


Malik Mahmood Ring
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00