Boho Design

Our mission is to provide excellent architecture services to our clients who have different approaches and needs.

Furthermore, our goal is to always provide spectacular designs which holds its own story and uniqueness.

Photos from Boho Design's post 07/12/2023

پرۆژە| دیزاینی ڕێستۆرانتی سۆڵ(Soul restaurant)
ڕوبەر | 550 مەتر دوجا
شوێن | هەولێر-Park View

فکرەی ڕێستۆرانتەکە دروست کردنی مەتبەخێکی هەمەچەشنە (fusion kitchen) واتە تێکەڵکردنی مەتبەخی کەلتورە جیاوازەکان.
شێفی ڕێستۆرانتەکە ئەیەوێت تەواوی پێکهاتەی خواردنەکانی سروشتی بن(natural ingredient) هەر بۆیە ئەو بەردە سروشتیەی لە پایەکاندا بەرکارهاتوە(natural stones) یەکەم بڕیار بوو کە لە سەرەتای ئیشەکەوە درا بۆ گەیاندنی کۆنسێپتی ڕێستۆرانتەکە.
فەزای دەرەوەی جامخانە شوشەکە لە ئیستادا ڤیوێکی جوانی نییە (چەند بیڵبۆردێک دانراون) بۆیە هەوڵدراوە لە ناوەوە ژینگەیەک بۆ موشتەرییەکان دروست بکرێت کە تەرکیز نەکەنە سەر دەرەوە (micro environment)،بەکارهێنانی ئەو سەقفە سەوزە (green roof) بۆ دروستکردنی جەوێکی دارستان ئاسایە کە هەستبکەی لە ناو سروشتدایت و ئەو سورەییا شێوە بازنەییانە کە بە بەرزی جیاواز بەکارهاتون تجریدی قارچک و ئەو میوە سروشتیانەن کە لە ئەرزە سەوزەکەوە سەریان دەرهیناوەو لە نزیکیانەوە شاخەکان هەن کە ئێمە لە ڕێگەی پایە بەردەکانەوە تەعبیرمان لێکردون.

Dine in the Wild: Where Every Bite Feels Like a Forest Adventure.

* ئیشەکە لە جێبەجێکردندایەو لە چەند ڕۆژی داهاتودا تەواو ئەبێت.

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
0773 225 5050
0770 191 7980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 03/08/2023

دیزاین VS جێبەجێکردن

پۆشاکی (SH & K)
دیزاین و جێبەجێکردن | بۆهۆ دیزاین
شوێن | سلێمانی - جادەی ئاشتی
ماوەی جێبەجێکردن | 5 مانگ

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07732255050
07701917980
Boho Design, where details matter

Photos from Boho Design's post 02/08/2023

پۆشاکی (SH & K)

دیزاین و جێبەجێکردن | بۆهۆ دیزاین
بار | جێبەجێکراو
شوێن | سلێمانی - جادەی ئاشتی
ماوەی جێبەجێکردن | 5 مانگ

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07732255050
07701917980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 06/07/2023

پرۆژە| دیزاینی ڕێستۆرانت و باڕ
ڕوبەر | 552 مەتر دوجا
شوێن | سلێمانی

گەورەیی شوێنەکە و شکڵە ناهەندەسیەکەی حوکمی ئەکرد کە چەند مودێک و فەزای دانیشتنی جیاواز دروست بکەین.
باڕەکەمان خستە سەنتەری شوێنەکەوەو کردمان بە (focal point)و زۆربەی فەزاکانمان بە دەوری ئەودا دیزاین کرد.
بەشێک لە دیوارەکانی چواردەور(perimeter walls) کورسی جێگیری لێدانراوە(benches) و ناوەڕاستی شوێنەکەش مێز و کورسی ئاسایی بەڵام بە قیاسی جیاواز بۆ ئەوەی خاوەنی ڕێستۆرانتەکە بە پێی ژمارە و خواستی بەکارهێنەران جێگۆڕکێیان پێبکات(flexibility).
بەهۆی نزمی سەقفی بیناکەوە بڕیارمان دا کە سەقفی سانەوی دروست نەکەین و جسرە کۆنکرێتەکان و دەکتەکان خۆیان ببەن بە بەشێک لە دیزاینەکە، لێرەوە ستایڵی (industrial) بوو بە کۆنسێپتی ئیشەکەمان.
خشت و ئاسن و کۆنکرێت ئەو سێ ماتریاڵەن کە بەکارهاتون، بۆ ئەوەی هەستێکی سارد و ڕەق دروست نەبێت (تەختە)یان تێکەڵکراوە بە تایبەت لە ئەساسەکان و دیکۆری سەر دیوارەکان و (work top) ی مێزی باڕەکەدا (add Softness to the place).
هەڵبژاردنی فیکسچەری لایتینگ و لەوحەی سەر دیوارەکان و ئەکسێسۆری سەر ڕەفەکان بە جۆرێکن خزمەت بە کۆی فکرەی دیزاینەکە بکەن.

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07732255050
07701917980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 04/05/2023

قۆناغی جێبەجێکردنی ڕێستۆرانتی دیرتنا.
جێبەجێکردنی دیزاینەکە وەکو خۆی و بەو جۆرەی تۆ ئەتەوێت خۆ تەرخانکردن و ئیشرافی بەردەوامی ئەوێت بە تایبەت کە ئێمە لە شوێنێکین دەستی کار لە ئاستێکی مام ناوەند یان هەژاردایە،لەبەر ئەوەئیشی دیزاینەرەکەیە تێبگات دیتەێڵ و وردەکارییەکان لە ڕێندەرەکە گرنگترن بۆ جێبەجێکردنی ئیشەکەی،دیزاینەرەکە ڕۆڵەکەی لە سەر کۆمپیوتەرەکە تەواو نابێت،ئەبێت لە موقع بێت،لەگەڵ وەستاکە باسی پرۆسەی جێبەجێکردنەکە بکەن،ئەگەرستافەکە لە وردەکاری سەر وەرەقەکان تێنەگەیشتن بە ماجیکێک یان سپرایەک لەسەر دیوارەکە بۆیان ڕەسم بکرێت،دیزاینەر ئەبێت ئاگای لە ستافی کارەبا بێت،بەرزی سویچ پلاکەکان لە چەندا دابنرێن؟ سەنتەری سپۆت لایتەکان نێوانیان چەندە؟سورەییاکان ئەگەر زنجیریان پێویستە پێش داخستنەوەی سەقفی ثانوی دابنرێن،لە چ شوێنێکەوە گڵۆپەکان و سپلیتەکان دابگیرێنسرێن و بکوژێنرێنەوە(لەم ئیشەیا ئێمە زیاد لە 25 سویچی کۆنترۆڵی لایت و 8 سویچی کۆنترۆڵی سپلیتمان هەبو ) کۆکردنەوەی هەمویان لە شوێنێکدا کە دیکۆرەکە تێک نەیات و نزیک بێت لە ستافی ئیدارەوە و خەڵکیش بە ئاسانی دەستی پێی نەگات هەر ئیشی دیزاینەرەکەیە نەک بدرێتە دەست وەستاکە بە کەیفی خۆی دایبنێ،ئیشی دیزاینەرە لەگەڵ جەماعەتی میکانیک کۆردینەیشنی بەردەوامی هەبێت بە تایبەت پێش داخستنەوەی سەقفی ثانوى،ئیندۆری سپلیتەکانیان چەنێک دائەبەزن؟ لە کوێدا دەکت و جسر بەر یەکتر ئەکەون؟چی بکرێت بۆی سەقف نزم نەکرێتەوە(جەماعەتی میکانیک زۆربەی کات سەقفمان پێ نزم ئەکەنەوە) فەتحەی صیانەی سپلیتەکان بەر سپۆت لایتەکان ناکەون؟ دیفیوزەرەکانی ئەمبەر و ئەوبەر لەسەر یەک ڕاستەهێڵن؟
لەگەڵ چەندین ڕۆڵی تری دیزاینەر وەکو مەسەلەی بەدجێت و هەڵبژاردنی ماتریاڵ و کۆبونەوەی بەردەوام لەگەڵ خاوەن کار و ....لێرەیا ناکرێت هەموی باسبکرێت.

بە کورتی ٣-٤ ڕەسمی ڕێندەر بەس نییە بۆ ئەوەی دیزاینێک جێبەجێ بکرێت،یان باشترە بڵێین ڕەسمی ڕێندەرکراو دیزاین نییەو پرۆسەکە زۆر لەوە قوڵترە کە ئێستا ئەگوزەرێت لە بازاڕی ئێمەدا.

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07732255050
07701917980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 14/04/2023

پرۆژە| دیزاینی ڕێستۆرانتی (دیرتنا)
ڕوبەر | 420 مەتر دوجا
شوێن | سلێمانی

پلیکانەکان تەنها بۆ گواستنەوەی کەسەکان نین لە نهۆمێکەوە بۆ نهۆمێکی تر بەڵکو ئەکرێت ببن بە پارچەیەکی جوانی بەخش لە دیزاینی شوێنەکەدا.
Staircases are no longer used to go from one floor to the next, they can be gorgeous design features in the space.

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
0773 225 5050
0770 191 7980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 14/04/2023

پرۆژە| دیزاینی ڕێستۆرانتی (دیرتنا)
ڕوبەر | 420 مەتر دوجا
شوێن | سلێمانی

ڕاڕەوێكی شێوە قەوس کە بەکارهێنەران پیایدا تێپەڕ ئەبن لە فەزای نان خواردنەوە بەرەو شوێنی دەست شۆرەکان.
Barrel vault is used like a pass-through for wash basin area.

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
0773 225 5050
0770 191 7980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 13/04/2023

پرۆژە| دیزاینی ڕێستۆرانتی (دیرتنا)
ڕوبەر | 420 مەتر دوجا
شوێن | سلێمانی

براندی ڕێستۆرانتەکە ئوردنیە و لەچەند وڵاتیكی عەرەبی - ئیسلامی لقیان هەیە،یەکەم جارە وەکالەت ئەیەن بە عێراق و یەکەم لقیشیان لە سلیمانی ئەبێت،ئەبوایە ئێمە لە دیزاینەکەدا داواکاری و تایبەتمەندیەکانی براندەکەمان لەبەرچاو بگرتایەو لە هەمان کاتدا مۆرکێکی کوردیشمان تیا دروست کردبایە(Kurdish identity)،بونی حەوزێکی ئاو یەکێک بو لە داواکاریەکانیان و لە زۆربەی لقەکانی تریشیاندا هەبوو ئێمەش لێرە بەکارمانهێنا و کردمان بە سەنتەری ئیشەکە (focal point)و زۆربەی فەزاکانمان بە دەوری ئەودا دیزاین کرد.
بەکارهێنانی ئەو پاتێرنە سورەی سەر دیوارەکان لە نەخشی فەرشی کوردیەوە وەرگیراوە و لە چەندین شوێنی ڕێستۆرانتەکەدا دوبارە کراوەتەوە و بوە بە یەکێک لە ئیلیمێنتەکانی دروستکردنی دیزاینەکە.
لە ئیشەکەماندا چەندین مود و شوێنی دانیشتنی جیاواز دروست کراوە کە ئەمە خاڵیکی گرنگە لە دیزاینی ڕێسۆرانت و کۆفی شۆپ و هاوشیوەکانی بۆ ئەوەی هەمو مێز و کورسیەکان لە یەکتر نەچن و مەلەل دروست نەبێت و بەکارهێنەرەکان ئیختیاری جیاوازیان هەبێ بۆ دانیشتن بۆ نمونە لە ناوەڕاستدا مێزی ٤ کەسی ئاسایی هەیە و ئەکرێت گەورە بکرێت بۆ٦ کەسی و ٨ کەسی،لە تەنیشتی دیوارەکان ستایڵی بێنچ هەیە(کورسی سابت)،ژێر قادرمەکان سودی لێوەرگیراوە بۆ دانیشتنێکی (cozy) لە نهۆمی سەرەوەش فەزایەکی (VIP)هەیە بۆ ئەو خێزانانەی بۆنەیەکی تایبەتیان هەیە و پێویسیان بە کەمێک خسوسیەت هەیە.

*بە شێوەیەکی گشتی لە دیزاینەکەدا هەوڵمانداوە ئەم وێنەیە (mood) دروست بکەین:
(ئێوارەیەکی ڕەمەزانەو بانگ ئەیات و دەنگی خوڕەی ئاوەکە دێت و ئینعیکاسی ڕوناکی سورەییا ئیسلامیەکان کەوتۆتە سەر سەقفەکە و تۆش چاوەڕێ و خواردنێکی شەرقی-عەرەبی بخۆیت).

*ئیستا ئیشەکە لە جێبەجێکردندایەو لە چەند مانگی داهاتودا تەواو ئەکرێت.

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07732255050
07701917980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 11/03/2023

پرۆژە| دیزاینی فاست فود و هۆڵی پێشوازی (Bakrajo Royal Hotel)
ڕوبەر | 400 مەتر دوجا
شوێن | سلێمانی – بەکرەجۆ

ناساندنی پرۆژەکە (project summery):
پرۆژەکە هۆتێلێکی 7 نهۆمە لەسەر جادەی بەکرەجۆ،داواکاریەکانی خاوەن کار بریتی بوون لە دیزاینی هۆڵی پێشوازی میوانەکان(Lobby) و ڕێسۆرانتێک کە نانی بەیانی پێشکەش بکات بۆ میوانەکان بە شێوازی بوفێی(buffet (Breakfast و کاتەکانی تریش وەکو فاست فودێك بۆ خەڵکی دەرەوە ئیش بکات.

فکرەی دیزاینەکە(concept):
تەعامول کردن لەگەڵ هەردو شوێنەکە وەکو یەک فەزای کراوە و لە هەمان کاتیشدا مەدخەل و خسوسیەتی هەردوکیان پارێزراو بێت فکرەی ئەساسی دیزاینەکە بوو،ئەم تێکەڵکردنە هەستی بەردەوامی و فراوانی لای بەکارهێنەران دروست ئەکات (concept of continuity) و هەردو فەزاکە وەکو تەواوکەری یەک دەرکەوتون و بون بە باکگراوند بۆ یەکتر.

لایەنی بزنسی دیزاینەکە(business side):
میوانەکان کاتێک لە لۆبی هۆتێلەکەدان لە ڕێگەی ئەو کراوە شێوە قەوسانەوە چاویان ئەچیتە ڕێستۆرانتەکە و ئەکرێت سەرنجیان ڕابکێشێت و بڕۆن قاوەیەک بخۆنەوە یان ژەمێک بخۆن(increasing appetite) بەمەش بەشێک لە موشتەریەکانی ڕێستۆرانتەکە لە هۆتێلەکەوە ئەبن و بەشێکیشیان لە دەرەوە(multi stream of customer).

ستایڵ (style):
ناتوانین بڵێین تەنها یەک ستایڵی ئینتیریەر بەکارهاتوە،بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ستایڵی ئیندستریاڵ (industrial) لەگەڵ مینیماڵیزمدا (minimalism)تێکەڵکراوە و هەندێک لەمسەی وابی سابی(wabi sabi) پێوەیە بە تایبەت لە دیوارەکان و لای مێزی باڕەکە.

ڕەنگەکان (color palette):
بەکارهێنانی ڕەنگی ڕەش بۆ ئەرزەکە بڕیارێکی قورس بو بەڵام کۆنتراستێکی تەواوی لە ئیشەکەدا دروست کرد لەگەڵ سەقف و دیوارەکاندا،تێکەڵکردنی داری مەهۆگەنی(mahogany wood) جۆرێک لە نەرمی و ژیانی بە شوێنەکە بەخشیوە(softness).

*ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07732255050
07701917980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 09/02/2023

پرۆژە| دیزاینی خانو
ڕوبەر | 150 مەتر دوجا
شوێن | هەولێر

لە پرۆسەی دیزاین کردندا ئیشکردن لە پرۆژەیەکی بچوکی وەکو ئەو خانوەی سەرەوە کە پانی واجیهەکەی 7.5 مەترە بۆ ئێمە وردەکاری زیاتر و بیرکردنەوەی زیاتری پێویستە چونکە لە چەند لایەکەوە ئاستەنگت هەیە و دەست کراوە نیت لەگەڵ ئەمانەشدا ئەبێت دیزاینەکە کۆی حەز و پێداویستەکانی خاوەن ماڵەکەی تێدا بێت و هەمو ئەو ڕەسمانەی کە پێشوەختە بیریان لێکردۆتەوە و لە مێشکیاندا چەسپوە بۆیان بکرێت بە واقع (کە هەندێک جار ڕەسمێک یان ڤیدیۆیەکت پیشان ئەیەن هی ڤێلایەکە لە (Beverly Hills)کە لەوانەیە ڕوبەرەکەی 1000 مەتر بێت و تێچوەکەی 10 ملیۆن دۆلار بێت !).فکرەی دیزاینەکە ئەوەبو کە داخڵی خانوەکە بویت هەست بە فراوانی و کرانەوەی شوێنەکەو ڕوناکی فەزاکان بکەیت و کەمترین دیوار هەبن بە تایبەت لە فەزا گشتیەکانی وەکو میوان و مەتبەخ و دانیشتن،لە ڕێگەی ئەو حەوشە داخلیەوە (central courtyard)سود لە ڕوناکی و هەواگۆڕکێی سروشتی وەرگیراوە بۆ هەمو ماڵەکە و زۆربەی ژورەکان بە دەوری حەوشە داخلیەکەدا دانراون لە هەردو نهۆمەکەدا.
لەسەر قادرمەکەو لە نهۆمی کۆتاییدا بەشێکی سەقفەکە لابراوەو بە سود وەرگرتن لە فکرەی(کڵاو ڕۆژنە) ئاڕاستەی تیشکی خۆر کراوە بۆ سەردیواری تەنیشتی قادرمەکە(Wall washing with natural light) پاشان شکاندنەوەی ڕوناکیەکە بۆ ناو فەزای مەتبەخ و دانیشتن.
یەکێکی تر لە داواکاریەکانی ئەم ئیشە ئەوەبو کە ئەبوایە توالێتێک لە حەوشەی خانوەکەدا هەبێت(ئەمە لە شاری هەولێر کلتورە و زۆربەی کات میوان ئەم توالێتە بەکارئەهێنێت کە ئەمە بۆ ئێمە شتێکی تازە بوو) ئەم داواکاریە هێندەی تر واجیهەکەی لێ بچوک کردینەوە بۆیە زۆر بە وردی ئیشمان لەگەڵ ئە بابەتەیا کرد کە هەست بە بونی توالێتەکە نەکرێت و لەگەڵ فۆڕمی خانوەکەدا بە جۆرێک تێکەڵکران کە تەنانەت لە حەوشەش دابنیشیت دیار نیەو بەرامبەرت دیوارێکی سەوز ئەبێت(green wall) پاشان دەست شۆر و توالێتەکە.

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
0773 225 5050
0770 191 7980
Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 30/01/2023

پرۆژە| دیزاینی ناوەوە بۆ شوقەیەکی نیشتەجێبون
ڕوبەر |188 مەتر دوجا
شوێن |سڵیمانی -تایتانیک تاوەرز

لەم ئیشەماندا دورکەوتوینەتەوە لە قەرەباڵغی و پەرش و بڵاوی و دروستکردنی جوانی تەنها لە پێناوی جوانیدا بەڵکو وەزیفە جیاوازەکان هەر خۆیان بوون بە دیزاین بۆ فەزاکە(form follows function) کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەند خەتێکی پاکەوە کەوانتەر و مێزی نان خواردن و مێزی تیڤیەکە ئەساسیاتی دیزاینەکەیان داناوە،بەکارهێنانی ئەو ڕەنگە سەوزە لە سەر داواکاری كڵایەنتەکە خۆی بوو (jade green) کە وەکو ڕەنگێکی لاوەکی و لە چەند لەمسەیەکدا بەکارهاتوە(accent color) ،کۆی ڕەنگەکانی تر بە شێوەیەکی گشتی کاڵ و هادئن (neutral colors)،بەکارهێنانی ئەو جۆرە سورەییایە بە مەبەستی شکاندنی خەتە ڕێکەکان و بەخشینی جۆرێک لە نەرمی بوو بە شوێنەکە (softness) کە لەگەڵ تێکسچەری قوماشی قەنەفەکان و لەوحە و ئەکسێسۆریەکان هەستی ژیانیان بەخشیوە بە شوێنەکە.

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07732255050
07701917980
Boho design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 07/12/2022

پرۆژە : maze school
ڕوبەر : 4400 مەتر دوجا

بەرزکردنەوەی باڵی ڕاستی قوتابخانەکە لە ئەرزەوە بۆتە هۆی دروستبونی پەناگەیەک(shaded space) کە لە وەرزە جیاوازەکاندا خوێندکاران ئەتوانن لە ژێریدا کۆبونەوە و یاری و چالاکیە جۆراو جۆراکانیان ئەنجام بدەن و لە ڕێگەی ئەو سیستەمە سترەکچەرەی کە بیناکەی هەڵگرتوە و بە بەکارهێنانی ڕەنگی جیاواز جۆرێک لە هێڵکاری(pattern) دیزاین کراوە کە منداڵەکان توشی فزوڵی ئەکات و حەز ئەکەن گەڕان و چاو شارکێی تیا بکەن(هەمان فکرە کە لە یاری تلیمانج دا هەبو) هەر ئەمەش وایکرد کە قوتابخانەکە ناوبنێین (maze school).
ئەو پلازایەی(plaza) کە لە بەردەمی بیناکەدایە بۆتە شوێنی حەرەکە و کۆبونەوەی خوێندکاران و لە ڕێگەی دیزاینی لاندسکەیپەکەوە فەزای جۆراو جۆری تیا دروستکراوەو(spatial volumes) بوەتە هۆی ناساندنی مەدخەلی قوتابخانەکەش (welcoming entry).
بەشێوەیەکی گشتی بیناکە لە دوو باڵ یاخود دوو تاوەر پێکهاتوە کە لەڕێگەی بەشێکی سەنتراڵەوە پێکەوە بەستراونەتەوەو ئەم بەشە لە هەردو نهۆمەکەدا وەکو شوێنی کۆبونەوەی خوێندکاران بەکاردێت کە لە ڕێگەی واجیهەیەکی شوشەوە ئەڕوانێت بەسەر پلازاکەدا.
بەکارهێنانی ئەو پردە هەڵواسراوە(steel bridge) بۆتە هۆکاری پێکەوە بەستنی پارچەکانی بیناکەو دروست کردنی جۆرێک لە تێکەڵ بوون و بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی لە نێوان بەشە جیاوازەکانی قوتابخانەکەدا (social interaction) تەنانەت لە نێوان ناوەوە و دەرەوەی بیناکەدا(indoor-outdoor connection)، لە وەرزە خۆشەکانیشدا ئەتوانرێت سەربانی پردە هەڵواسراوەکەو بەشێکی سەربانی بیناکە بەکاربهێنرێت وەکو فەزایەکی کراوە بۆ کۆبونەوەو پیاسەکردنی خوێندکاران.
نهۆمی ئەرزی قوتابخانەکە پێکهاتوە لە ئیدارە و بەشە خەدەمیەکانی وەکو خواردنگە و توالێت و موختەبەرات،لای ڕاست بەشی ئیدارەیە کە بە هۆی بەرزکردنەوەی ئەو نهۆمەی باسکرا چاویان لە ساحەکەیەو ئاگاداری جوڵەی منداڵەکانن (safety and security issue).
بلۆکی لای چەپیش ڕێستۆرانتی قوتابخانەکەیە کە بە جۆرێک دیزاین کراوە لە کاتی دانیشتندا ڤیوێکی جوان و مودێکی جیاواز دروست بکات بۆ خوێندکاران (exterior vistas) و ئەڕوانێت بەسەر پلازاکەو باخچەی قوتابخانەکەدا چونکە باوەڕمان وایە پۆل بە تەنها شوێنی فێربون نییە،ئەکرێت 5-4 خوێندکار لە سەر مێزی ڕێستۆرانتەکە بە دەم چا خواردنەوەوە مناقەشەی دەرسێک یان بابەتێک بکەن کە زۆر کاریگەرتر بێت لەو 40 دەقەیەی لە پۆلدا بون.

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
0773 225 5050
0770 191 7980

Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 19/09/2022

دیزاینی ناوەوەی دوکانێکی پۆشاک
ڕوبەر|220 مەتر دوجا
شوێن| سلێمانی-جادەی ئاشتی

شوێنەکە براندێکی جل و بەرگی ئافرەتانە،دوای دانیشتنی یەکەم لەگەڵ خاوەنەکەی بۆمان دەرکەوت بەرهەمەکانیان زیاتر بۆ تەمەنێکی دیارکراون لە خانمان، 30 ساڵ و گەورەتر(target audience) بۆیە هەوڵمانداوە مودی دیزاینەکە وئەو مەواد و ڕەنگانەی بەکارهاتون لەگەڵ بزنس پلانی خاوەن کارەکەو حەزی ئەو کەسانەی کە سەردانی شوێنەنەکە ئەکەن بگونجێت وە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی گۆشەی ڕێک و بەکارهێنانی ئەو هێڵە چەماوانەوە جۆرێک لە نەرمی لە فەزاکەیا دروست بکەین (femininity)و ڕەنگ و تێکسچەرەکان هاڕمۆنییەکی تەواویان تیدا بێت تەنها لە شوێنی خۆگۆڕینەکەیا نەبێت کە ڕەنگ و ماتریاڵ ئەگۆڕێت و شوێنەکە کەمێک چاوەڕوان نەکراو دەرەکەوێت (element of surprise) کە کەوتۆتە بەشی دواوەو خسوسیەتی تەواوی هەیەو لەهەمان کاتدا لۆکەیشنەکەی وازحە بۆ کڕیاران بۆیە کاتێک ئەتەوێت جلێک تاقیبکەیتەوە پیویست ناکات بڵێیت (بێزەحمەت شوێنی خۆگۆڕین لە کوێیە؟)
دیزاینی (layout)ی دوکانەکە و دابەشکردنی ستاند وڕەفەکان بە جۆرێکن کە چەندین لۆکەیشن وژینگەی جیاوازیان بۆ کڕیار دروست کردوە (customer unique experiences) بەمەش کڕیار توشی مەلەل نابێت لە کاتی بازاڕکردنەکەیدا و ئەو ڕێگایەی کە پیایدا ئەڕوات لەگەڵ داخڵ بونی بە شوێنەکە (customer path) بە جۆرێکە کە بەردەوام فەرعی تری لیئەبێتەوە و کڕیار ئیختیاری هەیە ڕێک بڕوات یاخود پێچ بکاتەوە یان بگەڕیتەوە یان کە هیلاک بو کەمێک دانیشێت و قاوەیەکی بۆ بێنن و بە ئیسراحەت سەیری بەرهەکانی ناو دوکانەکە بکات.
مێزی کاشێر کە بابەتێکی گرنگە لە دیزاینی (retails)لە جێگایەکدایە کە بینینی وازحە بۆ کڕیار کاتێک پرسیارێکی هەبو یان ویستی پارەی شتەکانی بات و بڕوات وە بە پێچەوانەشەوە کاشێرەکەش تەواوی ناو دوکانەکەی ئەبینێت کە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ لایەنی سکیوریتی و خزمەتگوزاری کڕیار(customer service).
دیزاینی واجیهەی شوێنەکە زۆر بە سادەیی و بە خەرجکردنی بودجەیەکی کەم ئیشی لەگەڵ کراوە لەڕێگەی دانانی هەندێک پانێڵی شوشەی گەورە و چەند بوکێک و هەندێک سکەڵپچەر بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لەوێوە تێپەڕ ئەبن(بە پیادە بێت یان بە سەیارە) فۆکەسیان بچێتە سەر ناوەوە و بەو کاتە کەمەی بە بەردەمی دوکانەکەدا تێپەڕئەبن لێی تێبگەن و لە زاکیرەیاندا بمێنێتەوە.

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی جادەی 60 مەتری - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
0773 225 5050
0770 191 7980

------------------------------------------------------------------
Interior design of adult clothing store
Area | 220 square meter
Location | Sulaymaniyah -Ashti street

main office address| Sulaymaniyah-close to Kobani bridge-Rangala ceramic building
0770 191 7980
0773 225 5050
------------------------------------------------------------------
تصميم الداخلي لمحل الملابس
المساحة | 220 متر مربع
الموقع | السليمانية-شارع ئاشتي

عنوان المكتب الرئيسي| السليمانية - بالقرب من جسر كوباني- مبنى رةنجالة سيراميك
07701917980
07732255050

02/09/2022

ئەمە مود بۆردی(mood board) کارێکی تازەمانە، دوکانێکی پۆشاکی ژنان(retail design) لە سەر ڕوبەری 220 مەتر دووجا کە ئێستا گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی دیزاین کردن.
مود بۆرد بۆ ئێمە وێستگەیەکە لە نێوان کۆبونەوەی یەکەم لەگەڵ خاوەنکار و دەست کردن بە پرۆسەی دیزاین،لێرەیا هەوڵ ئەدرێ ئەو هەستەی کە خاوەنکار(client) ئەیەوێت بیبەخشێت بە شوێنەکەی،ئەو ڤیژنەی کە هەیەتی بۆ بیزنسەکەی بکرێت بە وێنەیەک(visual representation).
هەر لەم قۆناغەیا بڕیار ئەدەین لە سەر مود و ستایڵی دیزاینەکە،ئەو ڕەنگانەی کە بەکارئەهێنرێن(color palette)،هەڵبژاردنی ماتریاڵ....
دوای ڕێککەوتنی هەردولا,لێرەوە پرۆسەی دیزاین دەست پێ ئەکات.
Boho design,where details matter.

Photos from Boho Design's post 21/07/2022

پرۆژە| دیزاینی ناوەوەی ئۆفیسێک
ڕوبەر| 67 مەتر دوجا
شوێن| سلێمانی
بۆ بینینی ئیشەکە بە شێوەی 3d کلیک لەم لینکە بکە:
https://kuula.co/share/Nnt6v?logo=1&info=1&fs=1&vr=0&sd=1&thumbs=1

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکیمان | سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07701917980
07732255050
----------------------------------------------------------------------
Interior design of an executive office
Area | 67 square meter
Location | Sulaymaniyah

main office address| Sulaymaniyah-close to Kobani bridge-Rangala ceramic building
0770 191 7980
0773 225 5050
----------------------------------------------------------------------
تصميم المكتب الرئيسي لمكتب التنفيذي
المساحة | 67 متر مربع
الموقع | السليمانية

عنوان المكتب الرئيسي| السليمانية - بالقرب من جسر كوباني- مبنى رانجالة سيراميك
07701917980
07732255050
----------------------------------------------------------------------
Boho Design, where details matter

Photos from Boho Design's post 14/07/2022

پرۆژە | دیزاینی باخچەی ساوایان(ڕەوزە)
ڕوبەر | 2128 مەتر دوجا
شوێن | سلێمانی

بە نزیکەیی نیوەی زەوی پرۆژەکە بۆ بینا بەکارهێنراوەو نیوەکەی تری فەزای کراوەو سەوزاییە،باوەڕمان وابو منداڵان چەندێک پێویستیان بە ژورەوە و بە فێربونە(education) هێندەش پێویستیان بە دەرەوە و یاریکردن و ڕاکە ڕاکە (entertainment).
هەوڵدراوە لە ئیشەکەیا منداڵ سەنتەری هەمو شتەکان بێت(student centered project)،فەزاکان و ئیلیمێنتەکان بۆ مستەوای چاوی ئەو و حەجمی ئەو دیزاین کراون(children's eye level).
پۆلەکان (class) ڕویان کردۆتە ساحەکەو پەنجەرەکانیان تا ئەرزن کە ئەتوانرێت لە ڕۆژە خۆشەکاندا بکرێنەوەو ئەو مەساحەیەی بەردەمیان وەکو تارمە(terrace) بەکاربهێنرێت بۆ کۆبونەوەو نانی بەیانی و چالاکی جۆراوجۆر وە لەهەمان کاتدا منداڵان هەوای پاک و تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ وەربگرن کە سودی زۆری بۆ تەندروستیان هەیە.
فۆرمی ئیشەکە سادە و پاکە(minimalist)،چەند ڕەنگێکی کەم و هەندێک ئیلیمێنتی زۆر سەرەتایی بەکارهێنراون هۆکارەکەش ئەوەبو کە منداڵ نابێت شتەکانی لێ قورس و ئاڵۆز بکرێت بە پێچەوانەوە پێوستە ئەو وێنانەی کە ئەیانبینێت وەکو ناو میشک و زهنی خۆی پاک و نەقی بن و ئاسان تێیان بگات و هەزمیان بکات،بۆ نمونە ئەو سێبەرەی بۆکسە پرتەقاڵیەکان دروستی ئەکەن لەسەر واجیهەکە بە تێپەڕبونی کات قیاس و ئاڕاستەکەی ئەگۆڕێت کە ئەمە ئەکرێت فزولی لای منداڵ دروست بکات و پرسیار لە دادەکەی بکات و ئەویش لەوێوە باسی جوڵەی زەوی و مەناخ و جوگرافیای لەگەڵ بکاتەوەو بە شێوەیەکی پراکتیکی شتەکانی بۆ ڕون بکاتەوە.

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی جادەی 60 مەتری - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07701917980
07732255050
------------------------------------------------------------------------
مشروع | روضة أطفال
المساحة | 2128 متر مربع
الموقع | السليمانية

عنوان المكتب الرئيسي| السليمانية - بالقرب من جسر كوباني- مبنى رانجالة سيراميك
07701917980
07732255050
------------------------------------------------------------------------
Project | kindergarten
Area | 2128 square meter
Location | Slemani

main office address| Sulaymaniyah-close to Kobani bridge-Rangala ceramic building
0770 191 7980
0773 225 5050
----------------------------------------------------------------------- Boho Design, where details matter

Photos from Boho Design's post 03/07/2022

ڤێلایەکی جێبەجێکراو لە ناو پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی.
simple lines created the form then lighting came to give his role in the final result.

30/06/2022

پرۆژە| ڤێلایەکی تایبەت
ڕوبەر | 410 مەتر دوجا
شوێن | بەرزاییەکانی سلێمانی
ماوەی جێبەجێکردن | 18 مانگ

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ -
بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07701917980
07732255050
----------------------------------------------------------------------
مشروع | فيلا خاصة
المساحة | 410 متر مربع
الموقع | Slemani Heights
فترة البناء | 18 شهرا

عنوان المكتب الرئيسي| السليمانية - جسر كوباني-
مبنى رەنجالة سيراميك
07701917980
07732255050
----------------------------------------------------------------------
Project | Private villa
Area | 410 square meter
Location | Slemani Heights
Construction | 18 months

-main office address| Sulaymaniyah
-Kobani bridge
Rangala ceramic building
07701917980
07732255050
----------------------------------------------------------------------
Boho Design, where details matter

25/06/2022

هەلی کار !
پێویستمان بە ئەندازیارێکی تەلارسازە(مهندس معماری) بۆ کاری دیزاین لە ناو ئۆفیسەکەمان.

مەرجەکان:
1- ئەزمونی دوو ساڵ کارکردنی هەبێت(لە بوارەکەی خۆیدا)
2- بەرنامەکانی (Autocad & SketchUp) زۆر بە باشی بزانێت و بێگومان زانینی پرۆگرامەکانی تری بواری تەلارسازی چانسی زیاتر ئەکات.
3- دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت.

تکایە پۆرتفۆلیۆ یان C.V بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:[email protected]

Photos from Boho Design's post 15/06/2022

دیزاینی قوتابخانەیەکی 27 پۆلی
شوێن| سلێمانی
ڕوبەر|7137 مەتر دوجا

زەوی پرۆژەکە یەکێک بوو لە سایتە موعەقەدەکان کە ئیشمان لەسەر کردبێت هەم وەکو شێوەکەی کە تەنانەت یەک گۆشەی هەندەسی ڕێکی تیا نەبوو هەم وەکو تۆپۆگرافی کە جیاوازییەکی زۆری لێڤڵی تیا بو،بۆیە ئەم ئیشە بۆ ئێمە وەکو چاڵەنجێک وا بوو. لەسەر شۆستەکەی بەشی پێشەوە لەو شوێنەی کە داخڵی یەکەم پلە قادرمە ئەبیت هەتا بەرزترین شوێنی لاندسکەیپەکە لە دیوی پشتەوە لای مەدخەلی ڕێستۆرانتەکە نزیکەی 5 مەتر و 60 سم بەرز بوینەتەوە بێئەوەی بەکارهێنەران هەستی پێ بکەن و پێی ناڕەحەت ببن چونکە لەگەڵ هەر بەرز بونەوەیەک وەزیفەیەکی جیاواز دراوە بە فەزاکە (space division topographically ) کە بۆ خوێندکارەکان تازەیە و حەزئەکەن ئیکتیشافی بکەن (sense of curiosity)،لەم ڕێگەیەشەوە پرۆسەی لێبڕین و پڕکردنەوەی زەویەکەمان تا ڕادەیەک باڵانس کردوە (cutting and filling)ئەمەش گێڕانەوەی تێچووە بۆ خاوەن پرۆژە لە هەمان کاتدا ئیشکردنە لەگەڵ تۆپۆگرافی سایتەکە و چواردەورەکەی(کۆنتێکست) چونکە قوتابخانەکە ئەکەوێتە مەدخەلی سەرەکی پرۆژەکەوە و نە ئەگونجا دیوارێکی کۆنکریتی حەوت هەشت مەتری دروست کراباو تۆ کە داخڵی سیتییەکە ئەبویت یەکەم شت کە ئەتبینی ئەو دیوارە ڕاگرە بەرزە بوایە،لە ناو بیناکەشدا لە ڕێگەی چەند ڕامپێکی موریحەوە(1:12 slope ratio) لە ڕاڕەوەکاندا بەشێکی ئەم جیاوازی لێڤڵەمان حەل کردوە.
بە شێوەکەی گشتی کۆنسێپتی ئیشەکە بەکارهێنانی پاتێرنی(finger plan)ە،پوختەی فکرەکە دەستی مرۆڤ خۆیەتی وەکو لە ناوەکەیەوە دیارە،پەنجەکانی دەستت بکەرەوە سەیریان بکە،هەر پەنجەیە وتایبەتمەندی خۆی هەیە و وەکو پارچەیەکی سەربەخۆ ئیش ئەکات لە هەمان کاتیشدا بەستراونەتەوە بە یەکترەوە بە گۆشەیەکی کەمتر لە 45 پلە،ئێمەش لە دیزاینەکەیا سێ باڵی سەرەکیمان هەیە(wings) کە هەر یەکەیان وەکو زۆنێکی سەربەخۆ ئیش ئەکەن و پێداویستییەکانی تایبەت بەخۆیان هەیە و لە هەمان کاتیشدا بە یەکەوە بەستراونەتەوە لەڕێگەی چەند ڕاڕەوێکی شوشەوە و ئەو فەزایەی نێوانیشیان بوە بە ساحەیەکی داخلی (student gathering space)کە وەکو شوێنی کۆبونەوە و دیالۆگ و مناقەشات ئیش ئەکات و چانسی بەرکەوتن و پێکەوەبونی خوێندکارەکان زیاتر ئەکات(increasing social interaction) چونکە ئێمە باوەڕوان وایە پرۆسەی فێربون شەرت نییە تەنها لەناو پۆلەکاندا ڕوبدات و ئەکرێت لە ڕێگەی دیزاینکەوە چەندین جۆر فەزای فێربون دروست بکەیت وەکو ئەوەی ئێمە لە کۆرتە داخلیەکەیا کردومانە،بۆ نمونە کۆمەڵێک مناڵ خڕئەبنەوە و باسی شتێک ئەکەن(campfire layout) یان مناڵێکیان لەسەر قادرمەکە یان ستێپەکە ئەوەستێت و قسە بۆ ئەوانی تر ئەکات (mountain top layout).

*بۆ ئەو کەسانەی لەبواری پەروەردە ئیش ئەکەن یان فزوڵن و حەز ئەکەن بزانن چی ئەگوزەرێت ئەتوانن سێرچ بۆ ئەو موستەلەحانە بکەن کە بە ئینگلیزی نوسراوە و زیاتر قوڵ ببنەوە چونکە دیزاینی قوتابخانە لە دنیای ئێستایا لەوە دەرچوە چەند پۆلێک لە شێوەی چەند بۆکسێک بنوسێنیت بەیەکەوەو ناوی بنێیت قوتابخانە.

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
0773 225 5050
0770 191 7980

Boho Design, where details matter.

Photos from Boho Design's post 12/05/2022

دیزاینی سەیدەلیەی ئۆرزدی
شوێن| سلێمانی- جادەی ئۆرزدی بەرامبەر کەباب وەلی-
ڕوبەر| 42 مەتر دوجا

مەوقعی سەیدەلەکە لە سەنتەری شاردایە (city center) بۆیە لە دیزاینەکەیا هەوڵدراوە کۆنتێکستی شوێنەکە بە هەند وەربگیرێت و باڵانسێک دروست بکرێت لە نێوان کۆنتێکست و مێنتاڵ ماپی خەڵکەکەو حەزی ساحێب ئیشەکەش بۆیە بیرمان لە بەکارهێنانی ئەو ڕەنگە زەقە کردەوە کە لە هەمان کاتدا ڕەنگی لۆگۆکەی خۆیانەو پێی ئەناسرێنەوە (branding) وەکو ئیلیمێنتێکی جەزب لە شێوەی ئارچێکدا لە ناوەڕاستی فەزاکەیا و لەگەڵ سەنتەری مێزە کەیا خراونەتە سەر یەک خەت(alignment) بۆ دروست بوونی جۆرێک لە سیمتری و سەنتراڵ بون،هەروەها دابەشکردنی ئەو کەسانەی دێنە ژورەوە و دەرمانیان ئەوێت بەسەر هەردولای مێزەکەیا بۆ ئەوەی فەزای ناوەڕاست بە چۆڵی و پاکی بمێنێتەوە و بەکاربهێنرێت بۆ ڕێنماییکردنی چۆنێتی بەکارهێنانی دەرمانەکان لە لایەن دکتۆرەکانەوە،ئەو دەرچونەی لە بەشی پێشەوەی واجیهەکە کراوە بۆ ڕێگە گرتنە لە تیشکی خۆری دوا نیوەڕوان(دەرمانخانەش زیاتر عەسران و ئێواران بەکاریەت) چونکە بیناکە ڕوو لە غەربەو لە ئێستادا کێشەیەکی گەورەیە و بەردەوام پەردەیان دایاوەتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی شاردنەوەی ئینتیریەری شوێنەکە کە ئێمەش بێگومان ئەمەمان ناوێت و دیزاینی داخلی و خارجی شوێنەکەمان وەکو یەک فۆرم تەعامول کردوە(سەرنجی خەتی ڕەفەکانی ژورەوە و فرەیمی بۆکسی لایتینگەکەی واجیهەکە بەن کەوتونەتە سەر یەک ڕاستە هێڵ و و هەست ئەکەی دیزاینی واجیهەکە«exterior» تەواوکەری دیزاینی ناوەوەیە«interior»)

*کلیک لەو لینکەی خوارەوە بکەو یەک تۆز بوەستە تا ئەکرێتەوەو ئینجا سەهمەکە بجوڵێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ بۆ بینینی جیاوازی نێوان واقع حاڵەکەو دیزاینەکەی ئێمە.
https://cdn.knightlab.com/libs/juxtapose/latest/embed/index.html?uid=49c6a598-cea4-11ec-b5bb-6595d9b17862

ناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی| سلێمانی - نزیک پردی کۆبانێ - بینای سیرامیکی ڕەنگاڵە
07732255050
07701917980
Boho Design, where details matter.

26/04/2022

مود بۆرد چیە؟
کاتێک کڵایەنتێک یەتە لات و گریمان داوای دیزاینی داخلی ناو ماڵەکەیت لێ ئەکات،تۆش پرسیاری لێ ئەکەیت،خانوەکەتان لە کوێیەو چەند مەترەو،کام ژورانە دیزاینی داخلی بۆ ئەکەیت و بودجەکەتان تەقریبەن چەندە و......دوای ئەمانە پرسیاری شێوازی ئەو دیزاینەی لێ ئەکەیت کە خاوەن ماڵ لە مێشکیا بیری لێکردۆتەوە،ئیتر ئەویش یەکسەر مۆبایلەکەی دەرئەکات و لە ئینیستا گرام و لە پینترێست و لە گوگڵ یەک تەغار ڕەسم پیشان ئەیات،یان ئەڵی وەکو فڵان ئیش کە فڵان کەس کردویەتی(زۆر ئاساییە ئەم شتانە تەبعەن،کابرا پارە ئەیات ئەبێت هەمو شتێ بە دڵی ئەو بێت)بەڵام خۆی دۆزینەوەی ئەو شتەی ناو مێشکی کڵایەنتەکە زۆر گرنگە،کلیلی ئیشەکەیە،هەندێک جار ئاسان خۆی ئەیات بە دەستەوە و هەندێک جاریش وانییە،چونکە ئەو وەکو تۆی دیزاینەر فۆرمە گەورەکەی بۆ تەخەیول ناکرێت،شتەکان لای ئەو پارچە پارچەن،یەعنی ئەزانێت قەنەفەکەی چۆن ئەبێت و بەردی سەر سینکی مەتبەخەکەی چ ڕەنگێکەو پەردەکە یەک پارچەیە یان بلاک ئاوتیشی بۆ ئەکات،ئەوە ئیشی تۆیە وەکو پەتی تەزبیح ئەو دەنکانە گرێبەیت بە یەکترەوە،دڵنیام زۆربەتان توشی ئەو حاڵاتە بون،کە دیزاینەکەت پیشان یاوە یەکسەر کڵایەنتەکە پێکەنیوەو و دەمی نیوە کراوە وتیەتی ڕێک ئەڵیی لە ناو مێشکمای،زۆرم بە دڵە،بە عەکسیشەوە هەمانە وریابن،ئەڵی وەڵا من ئەسڵەن مەبەستم شتی وا نەبوە،ئەمەی دوەمیان زۆر خەتەرە،چۆن توشی ئەوە نەبین؟
لە نێوان دانیشتنی یەکەم ودیزاینی کۆتاییا شتێکی تر هەیە پێی ئەوتری مود بۆرد(mood board),هەر لە وشەکە خۆیەوە،تۆی دیزاینەر،مودێک،کۆمپۆزیشنێک یان بە سادەیی بڵێین جەوێک دروست ئەکەیت لە ڕێگەی چەند وێنەیەکەوە،وەکو ئەو قەنەفەیەی کە تۆ بەنیازی لە دیزاینەکەیا بەکاریبهێنیت،ڕەنگ،مەتریاڵ،ئەرزەکە تەختە ئەکەیت یان پۆرسەلین،ئەو لەوحەیەی هەڵیئەواسیت ئەبستراکتە یان وێنەی کاراکتەرێکە،ئیتر هەر شتێک بە مێشکتا هات ئەتوانیت بەکاریبهێنیت لە مود بۆردەکەیا بە مەرجێک خزمەت بەو وێنە گشتییە بکات کە تۆ ئەتەوێت بیگەیەنیت بە خاوەن ماڵەکە(پینترێستی برام مود بۆردی باشی تیایە خۆتان ئەتوانن سەیری بکەن)،سودی مود بۆرد چیە؟ پێش ئەوەی تۆ دیزاینەکە بکەیت و دوایی ڕێندەری بکەیت و کاتێکی زۆر بەریت و کڵایەنتەکەش بڵێت وەڵا ئەوەم هیچ بە دڵ نییە،ئێمە کەی وامان وت ! تۆ تازە چی بگۆڕیت مانگێکە خەریکیت !٣ ڕۆژە لابتۆپ نەکوژاوەتەوە بەس ڕێندەر ئەکات ! لە مەرحەلەی مود بۆردا ئەو شتە ئەبێت حەل بوبێت،بە ئینگلیزی ئەڵین we are on the same page
واتە هەردوکمان ئەزانین چی ئەکەین و ئاگامان لە یەکترە.
*وێنەکەش مود بۆردی ئیشێکی تازەمانە کە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.

Photos from Boho Design's post 23/04/2022

کاریگەری ڕوناکی لە دیزاینی تەلارسازیدا(بەشی دووەم)
بابەتێکی تر لەسەر مەسەلەی ڕوناکی بە تایبەت لە دیزاینی داخلیدا(interior design)،ڕەنگەکەیەتی،لە ئێستەی بازاڕدا ئەوترێت سپی،زەرد،هەتاوی.
یان ئەڵین گڵۆپی لیدی سێ هەزار یاخود چوار هەزار،لایەنە هەندەسی و زانستیەکەی ئەم موستەڵەحاتانە چین؟
(kelvin) یەکەی پێوانەی پلەی گەرمی ڕەنگی ئەو ڕوناکیەیە کە لە سەرچاوەی هەر ڕوناکیەکەوە دێتە دەرەوە.
کورتکراوەکەی پیتی (K)ە،هەتا زیاد بێت ڕەنگی ڕوناکیەکە بەرەو سپی و پاشان وردە وردە بەرەوە شین ئەڕوا،هەتا کەمیش بێت ڕەنگەکەی زەردترو گەرمتر ئەبێت،زۆر جار یەتە بەر گوێمان ئەم گڵۆپە سێ هەزارە،مەبەست لێی 3000K.
کەواتە 3000 K فەرقی چیە لەگەڵ 4000k ؟ کەی بەکاریانبێنین؟بۆ کوێ بەکاریانبێنین؟
2000k -2500k: شەوقێکی زەردی هەیە،ئەتوانین بڵێین وەکو مۆم وایە ،زیاتر لەو جێگایانەدا بەکاریەت کە سەرچاوەیەکی تری ڕوناکی هەیە بە تایبەت(ambient light) یان ئەتەوێت جەوێکی زۆر تایبەت دروستکەیت بۆ نمونە ڕوناک کردنەوەی مێزێکی تایبەت لە ڕیستۆرانتێک یان لەسەر باڕێک،یان کۆرنەرێکی ژورەکەوەو کە ئەتەوێت لە کۆی بەشەکانی تری ماڵەکە نەچێت.
2700k -3000k: ڕوناکیەکی ڕەنگ سپی مەیلەو زەرد ئەیات،تۆنێکی نەرمی کۆزی(cozy) هەیە کە چاو پێی مورتاحە،پیویستی بە تەرکیزێکی زۆر نیە،لە ماڵدا زۆر بەکاریەت بە تایبەت بۆ ژوری میوان،نانخواردن،نوستن،هەروەها بۆ دەرەوەش(outdoor spaces)،لە کافێ و ڕیستۆرانتەکانیشدا بەکاردێت.
4500k -3500k: ڕەنگی زەردی کەمترە و ڕوناکیەکە بەرەو سپی ئەڕوات،زۆر نزیکە لە ڕوناکی ڕۆژێکی ئاسایی(day light) ،زۆر گونجاوە بۆ مەتبەخ(بۆ ئەوەی کە برنجی سپی و لێنا لە بریانی نەچێت)،هەروەها لە ئۆفیس و شوێنی کاریشدا بەکاردێت.
5000k: لێرە ڕوناکیەکە بە تەواوی ئەبێت بە سپی و کەمێک تۆنی شینی تێئەکەوێت،بۆ ئەو شوێنانە بەکاریەت کە پێویستی بە تەرکیزی زۆرە و ئیشی دیتەیڵی تیا ئەکرێت،بۆ نمونە خەستەخانە،کارگەکان،یان وەرشە و گەراجی ماڵەوە.
بەو جۆرە هەتا ڕەقەمەکە زیاد بێت ڕوناکیەکە وردە وردە لە زەردێکی نەرمەوە بەرەو سپی و ئینجا شین ئەروات و تیژ ئەبێت شەوقەکەی.
بەکارهێنانی ڕوناکی بە جۆرێکی دروست یارمەتیدەرێکی باشی دیزاینەرەکان ئەیات بۆ دروستکردنی ئەو مودەی کە ئەیانەوێت بە تایبەت لە کاری دیزاینی ناوەوەدا.
لە وڵاتە خوا پیاوەکان تۆ بۆت نیە براجکتۆرێکی 5000k بەیت لە عەمودی بەردەم ماڵەکەت بۆی هەمو گەڕەکەکە ڕوناک بێت و شەو تا بەیانی کەس نەخەوێت،یان ئەییەیت لە ژێر سنەوبەرەکەت و تەیرە داماوەکانیش تا بەیانی خەفەر ئەبن و ناتوانن بنون،زاراوەیەک هەیە پێی ئەوترێت (light pollution) واتە پیسبون بە ڕوناکی هەر وەک چۆن پیسبونی ژینگەیی هەیە،لە دەرەوە ئەم بابەتەش وەکو شتەکانی تر بە کۆد کراوە،کۆدی لایتینگی بینای سەکەنی جیاوازە لە بینایەکی تیجاری یان بیناکی خەدەمی.
لای خۆمان زۆربەی زۆری ئەو ڕەقەمانەی کە لەسەر گڵۆپە لیدە صینیەکان هەن تەواو نین،گڵۆپێک بایی 3 هەزار بێت حەتمەن نابێت چاوەڕێی ئەوەی لێبکەیت،ئەسڵەن کەس نازانێت تیشکەی چەن خراپەو کاریگەرییەکانی دوایی چین،هەمان گڵۆپ کە شەریکەی فلیپس دروستی ئەکات لەوانەیە بە 30 دۆلار بێت،بەڵام مواسەفات و سپێسیفیکەیشنی تەواوی لەسەر نوسراوە،تەنانەت لە شەریکاتە زەخمەکان کاتێ تراک لایتێک ئەکڕیت گۆشەی شکانەوەکەشی لەسەر نوسراوە بۆ ئەوەی تۆی دیزاینەر حساباتی بەرزی سەقفی و قیاساتی بەینی گڵۆپەکانیش بکەیت.
خوڵاسەی کەلام،با واز لە حکومەت و ستاندەر و ئەم شتانە بێنین،هەر کەسێک لای خۆیەوە،دیزاینەریت،ساحێب دوکانێکیت،بەنزینخانەو هەیە،خاوەن ماڵێکی ئاسایت.....شەرت نیە کە شوێنەکەو کرد بە چراخان ئیتر ئەو دوکانەی تۆ موشتەری زیاتر بێت لە دوکانەکەی تەنیشتی،یان من بێم لەوێ بەنزین تێکەم،هەمومان ئاگادارین و ئەزانین کە شریتە لایتەکان کە ئەم ماوەیە باوێتی مەتری بە دوو سێ هەزارە و بەکارهێنانیشی زۆر ئاسانەو خێرا ئەو ناوە ئەکات بە ڕۆژی ڕوناک(ئەسڵەن کێ وتویەتی شەو بکەین بە ڕۆژی ڕوناک!) بەس بەڕاستی شتێکی ناشرین و نا شارستانیە،چاو عەزێت ئەیات کە سەیری ئەکەیت.ئەگەر هەر نەشمانزانی چی گڵۆپێک و چی کۆدێک وچ ڕەنگێک بەکاربێنین،بە بگەڕێنەوە بۆ سروشت خۆی،با ڕۆژمان لە ڕۆژ بچێت و شەویش لە شەو.

Want your business to be the top-listed Contractor in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

پرۆژە| ڤێلایەکی تایبەتڕوبەر | 410 مەتر دوجاشوێن | بەرزاییەکانی سلێمانیماوەی جێبەجێکردن | 18 مانگناونیشانی ئۆفیسی سەرەکی|...

Telephone

Website

Address


Malik Mahmoud Street
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 06:00
Wednesday 09:00 - 06:00
Thursday 09:00 - 06:00
Saturday 09:00 - 06:00
Sunday 09:00 - 06:00

Other Architectural Designers in As Sulaymaniyah (show all)
arch_muhammedkamil arch_muhammedkamil
As Sulaymaniyah

�﷽� freelance 🖥️

Key Design  کی دیزاین Key Design کی دیزاین
Piramerd Street
As Sulaymaniyah

کی دیزاین ـ بۆ کاری ئەندازیاری و دیزاین و جێ بەجێ کردن

ABK Group Iraq ABK Group Iraq
Ecogroup Building, Industrial District, Near Darwaza City 1
As Sulaymaniyah, 46001

ABK GROUP by Ecoscape. ABK Group is the leading Italian brand of porcelain floor and wall tiles and

HovaHome HovaHome
Slemany
As Sulaymaniyah, 00964

Adel i arch Adel i arch
As Sulaymaniyah

DESIGN

سەنگی نما / سلێمانی سەنگی نما / سلێمانی
سلێمانی/ناوچەی پیشەسازی ٢/هوانە/
As Sulaymaniyah

سی ئێن سی بەردی مەڕمەڕ و گرانێت ..نەخشکردنی سەر بەرد..واجهەی بینا

Formonic Engineering Formonic Engineering
Malik Mahmood Street
As Sulaymaniyah, 46001

Architectural Design - interior Design - Engineering design (Structure,Electric, Mechanic).

Vivid Architects Vivid Architects
Asoy Gasi Gash
As Sulaymaniyah

نوسینگەی ئەندازیاری و ڕاوێژکاری ڤیڤید ئارکیتێکتس

Master Mind Engineering Master Mind Engineering
بازنەی مەلیک مەحمود-تەلاری ڤایدن-بەرامبەر بەنزینخانەی بینایی
As Sulaymaniyah, 46001

Engineering Consulating Bureau

Shar Group     شار گرووپ Shar Group شار گرووپ
As Sulaymaniyah

Design - Implementation - Decor

Quality Furnishing Quality Furnishing
Ashti Street
As Sulaymaniyah, 46001

Quality Furnishing is a branch of Quality Group which is specialized in designing furniture, manufacturing furniture, accessories, doors and wall arts

Virtu Architects Virtu Architects
103 Ali Naji Alley 35, House No. 10, Iraq
As Sulaymaniyah, 46001

Virtu Architects, an innovative architectural consultant bureau, based in Slemani. Lead by experience