Slemani biometry
په‌ڕه‌ی تایبه‌تی بایۆمه‌تری موچه‌خۆرانی پارێزگای سلێمانی
هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك، مووچه‌خۆرێك و هاووڵاتییه‌ك پێویستیان به زانیارییه‌كانی ئه‌م په‌یجه ده‌بێت،چونكه پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و ئامانجی گه‌وره‌تر و ستراتیژی له‌پێش خۆی داناوه و به‌ره‌و بونیادنانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی هه‌نگاو ده‌نێـت
ئاگادارى بۆ پارێزەرانى سلێمانیى و دەوروبەرى
ئاگادارى پارێزەرانى شارى سلێمانیى و دەوروبەرى دەکەینەوە، کەوا دەتوانن لە رۆژى دووشەممەوە رێکەوتى 23-10-2023 سەردانى بنکەى تۆمارکردنى بایۆمێترى بكەن بەمەبەستى خۆتۆمارکردنیان و وەرگرتنى ژمارەى بێهاوتا (UPN).
پێداویستییەکانى خۆتۆمارکردن
- کارتى نیشتمانى ( یاخود ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامەى عێراقى)
- ناسنامەى پارێزەرایەتی 2023
- کارتى زانیارى
- پاسپۆرت
ناونیشان:
بانکی مەڵکەندی، دوو سایدی کارێزە وشک، نزیک پردی کۆبانی،
بینای خانەنشینی سلێمانی
#پارێزەر
Slemani biometry په‌ڕه‌ی تایبه‌تی بایۆمه‌تری موچه‌خۆرانی پارێزگای سلێمانی
ئاگاداری بۆ سەرجەم هاوڵاتیان لە ئێستادا چوار بنکەی نوێی تۆماری بایۆمە‌تری كرایەوە دەتوانن بۆ درووست‌کردنی (upn) سەردانی بنکەکانی تۆماری بایۆمە‌تری بكەن لە
بانكی بابان
https://maps.app.goo.gl/rMo51Ggmv1TU7kTt5?g_st=iw
بانکی مەڵکەندی
https://maps.app.goo.gl/NVtoPne1Jvta3oDv6?g_st=iw
بانکی تانجەرۆ
https://maps.app.goo.gl/SVPeYXmUgJzxvKTt9?g_st=ic
بانکی سەیدسادق
https://maps.app.goo.gl/thx4Js5iSX6AroQy6?g_st=iw
ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیا بازرگانیەکان لە ئێستادا دەتوانن بۆ درووست‌کردنی (upn) سەردانی بنکەکانی تۆماری بایۆمە‌تری بكەن
بەڵگەنامەی پێویست بۆ تۆمارکردنی کەرتی تایبەت ( کۆمپانیا )
پێویستە لەکاتی سەردانکردنی بنکەکانی تۆمارکردن یەکێک لەم بەڵگەنامانەت پێبێت .
1- ناسنامەی باری شارستانی فسفۆر (اصلی) وێنەی خۆی پێبێت و لەخۆی بچێت و ١٠ سالی بەسەردا نەچوبێت .
2- کارتی نیشتیمانی عێراقی (اصلی)
3- پاسپۆرتی عێراقی بەسەرنەچوبێت + ناسنامە کۆنەکە
4- صورەقید الکترونی + ناسنامە کۆنەکە
5- بۆ هاوڵاتیانی بیانی کارتی اقامە اصلی بەسەر نەچوبێت + پاسپۆرتی بیانی اصلی
بنکەکانی تۆمار
بانکی توی مەلیک
بەرامبەر باخچەی دایک (سلێمانی)
بانکی باخان
کوردسات (سلێمانی)
بانکی هەلەبجە
هەلەبجە
بانکی گەرمیان
کەلار
بانکی رانیە
رانیە
بانکی چەمچەمال
چەمچەمال
پەیجی فەرمی پۆرتالی خزمەت لە فەیسبووک، تکایە لایکی بکەن.
https://www.facebook.com/services.gov.krd/?mibextid=ZbWKwL
#خزمەت
یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای سیستە‌می بایۆمەری موچە‌خۆران، پڕۆگرامی خزمەت و جێبەجێکردنی سیستە‌می #یەکپەنجەرە یە.
قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆک وە‌زیران، سیستە‌می یەکپەنجەرەی لە چە‌ند فەرمانگەیەکی سلێمانی ڕاگەیاند.
لەڕێگای ئە‌م سیستەمەوە خزمەتخواز لە یەکپەنجەرەوە مامەڵەکەی پێشکەش دەکات و دەرئەمجامەکەشی وەردەگرێتەوە، فەرمانبەر هەموو مامەڵەکە جێبە‌جێ دەکات و پێویست ناکات خزمەتخواز چە‌ند ژوورێک بکات، بەئەمەش رۆتین کەمدەبێتەوە و بەر بەگەندەڵی دەگیرێت و ئامادەکاری و ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ پێشکەش کردنی خزمەتەکان بەشێوازی ئەلکترۆنی لەداهاتوودا.
#قوبادتاڵەبانی #یەکپەنجەرە
ئاسانكاری بۆ مووچه‌خوران و هاووڵاتیانی گه‌رمیان⬅️⬅️⬅️
بۆ زانیاری 📢 هه‌موو لایه‌ك له ئێستادا تۆماری #بایۆمە‌تری و دروستکردنی UPN لە بانکی گەرمیان کرایەوە.
ئەو مووچەخۆرانەی له‌و سنوره‌دان و پێویستییان بە تۆماری بایۆمە‌تری هەیە، چیتر پێویست ناکات بۆ تۆمار سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و ئەتوانن له‌و بانكه كاروباره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.
ناونیشانی بانكی گه‌رمیان: كه‌لار- به‌رامبه‌ر قائیمقامییه‌تی كه‌لار
لە تیمی بایۆمە‌تری سلێمانی ئاگاداری بۆ ئەو خانەنشینانەی دەرەوەی وڵات کەمەبەستی تۆمار بایۆمە‌تری گەڕاونەتەوەو پێش (١/٩/٢٠٢٢) دەگەڕێنەوە بۆ دەرەوەی وڵات، لە ڕۆژی یەکشەممە (٢١/٨/٢٠٢٢) بنکەی تۆماری بایۆمە‌تری لە شاری هەولێر لە بانکی فیدراڵ کراوەتەوە، ئەتوانن بچن خۆیان تۆمار بکەن، کە پێویستە ئە‌م نووسراوانەیان پێ بێت.
١- فۆرمی بایۆمە‌تری پەسەندکراو.
٢- فەرمانی خانەنشینی.
٣- نوسراوی پشتگیری خانەنشینی بۆ تۆمار کردن.
٤-ناسنامەی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتیمانی.
٥- ناسنامەی خانەنشینی.
٦- پاسپۆرتی گەڕانەوەی کە دخولی پێوە بێت.
تێبنی: ئەو خانەنشینانەی کاتی گەڕانەوەیان دەکەوێتە دوای (١/٩/٢٠٢٢) پێویست ناکات بچن بۆ هەولێر، چونکە دوای ١/٩/٢٠٢٢ بنکەی تۆماری بایۆمە‌تری لە سلێمانی دەکرێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە ناو پارێزگای سلێمانی.
لە تیمی بایۆمە‌تری پارێزگای سلێمانیەوە ئاگاداری سەرجەم ئەو موچەخۆرانەی کە تا ئێستا تۆماری بایۆمەتریان نەکردوەو ئەیانەوێت سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی تۆماری بایۆمە‌تری، ئاگاداریان دەکەین لە ئەمڕۆ بەرواری (٢٠٢٢/٦/٢٣) تا بەرواری (٢٠٢٢/٨/١) تۆماری بایۆمە‌تری دەوەستێت بەمەبەستی کار پێکردنی سیستە‌می نوێی تۆماری بایۆمە‌تری، بۆیە ئاگاداریان دەکەین سەردانی بنکەکانی تۆمار نەکەن تا دوای بەرواری (٢٠٢٢/٨/١) .
لەگەڵ ڕێزدا ....
ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا
یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانی قۆناغی دووه‌می #بایۆمه‌تری دروستكردی ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتایه بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران.
له‌م چواچێوه‌دا تا ئێستا ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا(UPN) بۆ فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی دروست كراوه و ئاماده‌یه.
ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا UPN چییه‌و سودی چییه؟
ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا ژماره‌یه‌كی 13 كاره‌كته‌رییه له‌رێگه‌ی سیستمی كۆمپیوته‌رییه‌وه ده‌درێت به‌هه‌موو كه‌سێك، ئه‌م ژماره‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی رێكه‌وتی له‌دایك بوون و ره‌گه‌ز دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ند ژماره‌یه‌ك كه سیستمه خۆی ئۆتۆماتیكی ده‌یخاته سه‌ر ژماره‌كه.
ژماره‌كه زۆر تایبه‌ت هه‌موو كه‌س ژماره‌ی خۆی ده‌بێ و ژماره‌ی كه‌س له كه‌سی تر ناچێت و دووباره‌ی تێدا نییه‌و هیچ كه‌سێك ناتوانێ دوو ژماره‌ی كه‌سی تایبه‌تی هه‌بێ.
دروستكردنی ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا، هه‌نگاوی سه‌ره‌كی و بناغه‌ییه بۆ به ئه‌لیكترۆنیكی كردنی پێدانی مووچه به مووچه‌خۆران.
سودی راسته‌قینه‌شی له‌م بواره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت بۆ دروستكردنی كارتی بانكی و پێدانی مووچه له‌رێگه‌ی ئه‌و كارتانه‌وه.
به‌پێی پلان و به‌رنامه‌كانی #بایۆمه‌تری له‌داهاتوودا نه‌ك ته‌نیا بۆ مووچه‌خۆران، به‌ڵكو بۆ چین و توێژه‌كانی تریش ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا دروست ده‌كرێت و سودی لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی، كۆكردنه‌وه‌و رێكخستنی باج، ناسنامه‌و ناسینه‌وه، و سه‌رجه‌م ئه‌و سیستمه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی له‌داهاتوودا حكومه‌ت به‌كاریان ده‌هێنێ.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌ندێك ورده‌كاری ئه‌م بابه‌ته خراوه‌ته‌روو:
#بایۆمه‌تری
#چاكسازی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
#مووچه
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
به‌ناوی بایۆمه‌تری سلێمانی و سه‌رجه‌م بنكه‌كانی تۆماره‌وه، پیرۆزبایی ساڵی نوێتان لێده‌كه‌ین. هیوادارین ساڵی 2022 ساڵی هێنانه‌دی ئاوات و هیوا و ئامانجه‌كه‌كانی هه‌موو لایه‌كتان بێت. هیوامان ئه‌وه‌یه له‌ساڵی نوێ‌دا هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و بونیادنانی حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی گه‌شه‌سه‌ندوو بنین و به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و ئیداره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین ،وه‌ك بایۆمه‌تریش ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه‌و له‌ساڵی نوێ‌دا كار له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی تری جێبه‌جێ كردنی بایۆمه‌تری ده‌كه‌ین.
چوار بنكه‌ی نوێی تۆماری #بایۆمه‌تری كرایه‌وه
له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، تیمی تۆماری بایۆمه‌تری سلێمانی، چوار بنكه‌ی نوێی تۆماری بایۆمه‌تری له شارۆچكه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و رانیه و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار كرده‌وه.
ئه‌م بنكانه بۆ كارئاسانی و هاوكاری زیاتره بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویستیان به تۆماری بایۆمه‌ترییه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا تۆمار بكرێن.
بۆیه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌مه‌ودوا ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌تۆماری بایۆمه‌ترییه، چیتر پێویست ناكات بۆ خۆ تۆماركردن بچنه سلێمانی و له‌و بنكانه كاره‌كانیان بۆ رای ده‌كرێت وده‌توانن له‌وێ خۆیان تۆمار بكه‌ن.
ناونیشانی بنكه‌كان:
1-بنكه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری هه‌ڵه‌بجه- له‌ناو بانكی هه‌ڵه‌بجه- نزیك بازاری هه‌ڵه‌بجه
2-بنكه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری رانییه- له‌ناو بانكی رانییه- نزیك بازاری رانییه
3-بنكه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری چه‌مچه‌ماڵ- له‌ناو بانكی چه‌مچه‌ماڵ- نزیك قائیمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵ
4-بنكه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری كه‌لار -له‌ناو بانكی گه‌رمیان- به‌رامبه‌ر قائیمقامییه‌تی كه‌لار
#بایۆمه‌تری
#بایۆمه‌تری_سلێمانی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
#چاكسازی
بنكه‌ی تۆماری گه‌رمیان كرایه‌وه
بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشینان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویستیان به تۆماری بایۆمه‌ترییه،بنكه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری له قه‌زای كه‌لار له ناو بانكی گه‌رمیان له‌لایه‌ن تیمێكی بایۆمه‌تری سلێمانی كرایه‌وه.
بنكه‌كه ئاماده‌یه بۆ تۆماركردنی بایۆمه‌تری خانه‌نشینان،تازه دامه‌زراوان و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌ت بوون و ده‌ست به‌كارده‌بنه‌وه.
له‌مه‌ودوا ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر له‌سنوری گه‌رمیانن پێویست ناكات بۆ خۆ تۆماركردن سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن، ده‌توانرێت هه‌ر له‌و بنكه‌یه كاره‌كانیان بۆ رایی بكرێت.
ناونیشانی بنکەی تۆماری بایۆمە‌تری گه‌رمیان: قه‌زای كه‌لار- بانکی گه‌رمیان_ به‌رامبه‌ر قائیمقامییه‌تی كه‌لار.
بنكه‌ی تۆماری چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه
بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشینان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویستیان به تۆماری بایۆمه‌ترییه،بنكه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری چه‌مچه‌ماڵ له ناو بانكی چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه.
بنكه‌كه له‌مه‌ودوا ئاماده‌یه بۆ تۆماركردنی بایۆمه‌تری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی،تازه دامه‌زراوان و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌ت بوون و ده‌ست به‌كارده‌بنه‌وه.
له‌مه‌ودوا ئه‌و كه‌سانه له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵن پێویست ناكات بۆ خۆ تۆماركردن سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و ده‌توانرێت هه‌ر له‌و بنكه‌یه كاره‌كانیان بۆ رایی بكرێت.
ناونیشانی بنکەی تۆماری بایۆمە‌تری ناو بانکی چه‌مچه‌ماڵ لە ناو سەنتەری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
بنكه‌ی تۆماری رانییه كرایه‌وه
بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشینان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویستیان به تۆماری بایۆمه‌ترییه،بنكه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری له ئیداره‌ی راپه‌ڕین، له ناو بانكی رانییه كرایه‌وه.
بنكه‌كه له‌مه‌ودوا ئاماده‌یه بۆ تۆماركردنی بایۆمه‌تری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی،تازه دامه‌زراوان، و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌ت بوون و ده‌ست به‌كارده‌بنه‌وه.
له‌مه‌ودوا ئه‌و كه‌سانه له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین پێویست ناكات بۆ خۆ تۆماركردن سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و ده‌توانرێت هه‌ر له‌و بنكه‌یه كاره‌كانیان بۆ رایی بكرێت.
ناونیشانی بنکەی تۆماری بایۆمە‌تری ناو بانکی ڕانیە لە ناو سەنتەری شاری ڕانیە.
لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری کۆبۆوەو چه‌ند بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد
قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وە‌زیران لە كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری، بڕیاریدا دواکەوتوانی کەرتی سە‌ربازی تۆماربكرێن ھە‌روە‌ھا ژمارە‌ی بێھاوتای كە‌سی بۆ كە‌رتی سە‌ربازی و ھە‌موو موچە‌خۆران دروستبكرێت .
لە‌کۆبوونەوە‌ی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری، کە بەسەرپەرشتی قوباد تاڵە‌بانی و ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابوری ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی دیسەمبەر، بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی بە‌رە‌وپێشچوونی كارە‌كانی قۆناغی دووە‌می بایۆمە‌تری كرا و چە‌ند بڕیارێکیش لە‌وبارە‌یە‌وە دران.
لە‌بارە‌ی "ژمارە‌ی بێهاوتای کەسی"یە‌وە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وە‌زیران، ئە‌وە‌ی راگە‌یاند كە؛ چۆن لە ئێستادا فەرمانبەرانی كە‌رتی شارستانی حکومەتی ھە‌رێمی كوردستان خاوە‌نی "ژمارە‌ی بێهاوتای کەسی"ین، كاریش بۆ كە‌رتی سە‌ربازی وھە‌موو مووچە‌خۆرانی تر بكرێت بۆ ئە‌وە‌ی ببنە خاوە‌نی ھە‌مان ژمارە کە ژمارەیەکی تایبەتە بە هەر مووچەخۆرێک، هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە مووچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئە‌وە‌ی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلکترۆنی بکرێت.
لە‌بارە‌ی دابەشکردنی مووچە بە شێوازێکی ئەلکترۆنی و گونجاو، کۆبوونەوە بڕیاریدا لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمە‌تری کار بۆ رێکخستنی سیستەمێکی ئەلکترۆنی بکرێت کە مووچەی پێ دابەش بکرێت.
لە‌بارە‌ی تۆمار كردنی چین و توێژە‌كان لە سیستە‌می بایۆمە‌تری-دا، كۆبوونە‌وە بڕیاریدا ئە‌ندامانی سە‌ندیكای پارێزە‌رانیش تۆمار بكرێن و دواتر سە‌ندیكا و چین و توێژە‌كانی تریش كار بۆ تۆمار كردنیان بكرێت.
پڕۆژە‌ی بایۆمە‌تری، قۆناغی یە‌كە‌می جێبە‌جێ كرا بە تۆمارکردنی مووچە‌خۆرانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمێکی ناوەندی ئەلکترۆنیدا، لە‌ئێستادا لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری لە‌جێبە‌جێبكردنی قۆناغی دووە‌میدایە كە ئە‌ركە سە‌رە‌كییە‌كانی دروستكردنی ژمارە‌ی بێهاوتای کەسی و رێكخستنە‌وە‌ی پە‌یكە‌ری حكومە‌تی ھە‌رێم و دابە‌شكردنە‌وە‌ی میلاكاتە بەسەر دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی زانستیانەتر ودابە‌ش كردنی مووچە بە سیستە‌مێكی ئە‌لكترۆنی و نە‌ھێشتنی رۆتینە.
ژمارە‌ی بێھاوتای كە‌سی بریتییە لە ژمارە‌یە‌كی بێھاوتا(دووبارە‌نە‌بوو) بۆ ھە‌موو كە‌سێك كە لە سیستە‌می بایۆمە‌تری تۆمار كراوە و دە‌بێتە خاوە‌نی ئە‌م ژمارە‌یە، دواتریش ھاوڵاتی لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت بە‌و ژمارە‌یە دە‌ناسرێتە‌وە.
لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وە‌زیران و عەبدول حەکیم خەسرەو سەرۆکی فە‌رمانگە‌ی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ھیوا ئە‌فە‌ندی بە‌رپرسی فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و سە‌فین غە‌فور راوێژكاری تایبە‌تی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران بە‌شدار بوون.
#بایۆمه‌تری
#چاكسازی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
بنكه‌ی تۆماری هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشینان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویستیان به تۆماری بایۆمه‌ترییه، چه‌ند 4 بنكه‌ی نوێی تۆماری بایۆمه‌تری له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كرێـته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له چه‌ند رۆژی رابردوودا بنكه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و له ناو بانكی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه.
بنكه‌كه له‌مه‌ودوا ئاماده‌یه بۆ تۆماركردنی بایۆمه‌تری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی،تازه دامه‌زراوان، و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌ت بوون و ده‌ست به‌كارده‌بنه‌وه.
له‌مه‌ودوا ئه‌و كه‌سانه له‌سنوری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری پێویست ناكات بۆ خۆ تۆماركردن سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و ده‌توانرێت هه‌ر له بنكه‌ی هه‌ڵه‌بجه كاره‌كانیان بۆ رایی بكرێت.
#بنكه‌كانی_تۆمار
له سلێمانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی تۆماری بایۆمه‌تریمان هه‌یه، كه به‌رده‌وامن له‌تۆماری بایۆمه‌تری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان ده‌بێت خۆیان تۆمار بكه‌ن.
یه‌كێك تر له بنكه‌كان ه
ئه‌م بنكه‌یه له ئێستادا تایبه‌ته به تۆماری شۆفێرانی تاكسی و له‌م بنكه‌یه‌وه تا ئێستا نزیكه 5 هه‌زار كه‌س وه‌ك شۆفێری تاكسی تۆمار كراون و رۆژانه‌ش نزیكه‌ی 30 كه‌س خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن.
ئه‌م تۆماره له‌مه‌ودوا ده‌بێته مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ مۆڵه‌تی شۆفێری تاكسی بداته كه‌سێك، مۆڵه‌تی شۆفێری تاكسیش جیاده‌كرێته‌وه له مۆڵه‌تی گشتی و یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی پێدانی ده‌بێت بوونی تۆماری بایۆمه‌تری بێت
ناونیشانی بنكه‌ی تۆماری بانكی كوردسات:
سلێمانی-گه‌ڕه‌كی كوردسات-به‌رامبه‌ر رادیۆی نه‌وا
له گۆگڵ ماپ:
https://www.google.iq/maps/search/%D8%A8%D8%A7%D9%86%D9%83%DB%8C+%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%A7%D8%AA%E2%80%AD/@35.5872632,45.434271,17z?hl=en&authuser=0
#بایۆمه‌تری و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی
یه‌كێك له به‌كارهێنان و پراكتیكه‌كانی بایۆمه‌تری له‌داهاتوودا له‌بواری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان ( HR)ده‌بێت
هه‌مووان ده‌زانین حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌نده له پسپۆرییه جۆراو جۆره‌كان و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆییه، به‌ڵام ره‌نگه وه‌ك پێویست رێك نه‌خرابن و به‌م هۆیه‌ش سودی ته‌واو له‌م سه‌رچاوه گه‌وره‌یه وه‌رنه‌گیراوه!
به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا له‌رێگه‌ی بایۆمه‌تریه‌وه ئامار و داتای ته‌واو له‌به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات به‌وه‌ی: بزانێ مووچه خۆره‌كانی كێن و چین و له‌وێشه‌وه كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌یان و كۆی میلاكات بكات.
له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تریدا كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌كرێت.
ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت به‌رده‌ست ده‌بێت، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌زانرێت فه‌رمانبه‌ران خاوه‌نی چی بروانامه‌یه‌كن و كارامه‌ییان چییه‌و چه‌ندیان له بواری خۆیاندا كار ده‌كه‌ن و چه‌ندنیان كار ناكه‌ن و نایه‌كسانی میلاكات له كوێدا هه‌یه و له كوێدا میلاك وه‌ك پێویست نییه.
به‌هۆی ئه‌م زانیاریانه‌وه چاكسازی ده‌كرێت له پۆسته‌كان و كه‌سانی شایسته له‌شوێنی شایسته‌ی خۆیان داده‌نرێن و نایه‌كسانی له میلاكات چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌زانێ چی كه‌موكوڕییه‌كی هه‌یه‌و پێویستی به‌چی پسپۆرییه‌ك هه‌یه‌و چه‌ندی پێویسته.
بایۆمه‌تری پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه زیاتر كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان بووه، كه بناغه‌ی ئه‌م كاره‌یه‌و ده‌توانرێـت له‌داهاتوودا زۆر كاری پراكتیكی و چاكسازی له‌سه‌ر بكرێت.
#بایۆمه‌تری
#چاكسازی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
#بنكه‌كانی_تۆمار
له سلێمانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی تۆماری بایۆمه‌تریمان هه‌یه، كه به‌رده‌وامن له‌تۆماری بایۆمه‌تری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان ده‌بێت خۆیان تۆمار بكه‌ن.
یه‌كێك له بنكه‌كان ه
ئه‌م بنكه‌یه تایبه‌ته به تۆماری خانه‌نشینی مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تازه داده‌مه‌زرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مۆڵه‌ی درێژخایه‌نیان هه‌بووه‌و پێشتر خۆیان تۆمار نه‌كردووه.
ناونیشانی بنكه‌ی بانكی باخان:
بانكی باخان: سلێمانی_شه‌قامی قاسملو_نزیك بنكه‌ی ته‌ندروستی كارێزه‌وشك_سه‌روی خوێندنگه‌ی میدیای نمونه‌ی
ناونیشانه‌كه له گۆگڵ ماپ:
https://www.google.iq/maps/place/Baxan+Bank/@35.5814991,45.4250526,18z/data=!4m12!1m6!3m5!1s0x40002dbb96d1545d:0x15e0961f0bc41a45!2sBaxan+Bank!8m2!3d35.5812567!4d45.4246971!3m4!1s0x40002dbb96d1545d:0x15e0961f0bc41a45!8m2!3d35.5812567!4d45.4246971!5m2!1e4!1e1?hl=en&authuser=0
تۆماری بایۆمه‌تری بۆ دامه‌زراندنی نوێ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کوڵێج و بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 لە سەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەرەتای ساڵی نوێی 2022 دابمەزرێن.
دوای پیرۆزبایی به‌و كه‌سانه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی تازه دامه‌زراو له‌حكومه‌تی هه‌رێم پیویسته تۆماری بایۆمه‌تری هه‌بێت، بۆ تۆماری بایۆمه‌تریش دامه‌زراوی نوێ بۆ كه‌رتی مه‌ده‌نی، چی به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌ی بێت یان كاتی و گرێبه‌ست، پێویسته ئه‌م نوسراوانه ئاماده بكات:
-وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
-وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دارایی
-وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی وه‌زاری
وێنه‌یه‌ك له ده‌ست به‌كاربوون
-فۆرمی بایۆمه‌تری پەسەند کراو
-ناسنامه‌ی باری شارستانی فسفۆر،كارتی نیشتمانی
-پشتگیری فەرمانگەکەی
#بایۆمه‌تری
#بایۆمه‌تری_سلێمانی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
#چاكسازی
#بایۆمه‌تری_تاكسی
یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی #بایۆمه‌تری، رێكخستنه‌وه‌ی بازاری كار‌و هه‌لی كاره له هه‌رێمی كوردستان، ره‌نگه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كاره زیاتر له‌داهاتوودا ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام له ئێستاوه هه‌نگاوی باش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه.
یه‌كێك له‌و بوارانه كه له‌ئێستادا له‌ڕێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت تۆماركردنی بایۆمه‌تری شۆفێرانی تاكسییه، تا ئێستا زیاتر له 4هه‌زار و 570 كه‌س وه‌ك شۆفێری تاكسی له سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماری بایۆمه‌تریان بۆ كراوه‌و رۆژانه‌ش زیاتر له 30 كه‌س تۆماریان بۆ ده‌كرێت و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه . ئه‌م تۆماره له‌مه‌ودوا ده‌بێته مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ مۆڵه‌تی شۆفێری تاكسی بداته كه‌سێك، مۆڵه‌تی شۆفێری تاكسیش جیاده‌كرێته‌وه له مۆڵه‌تی گشتی و یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی پێدانی ده‌بێت بوونی تۆماری بایۆمه‌تری بێت.
له‌ڕێگه‌ی تۆماری بایۆمه‌تریی شۆفێرانه‌وه، له‌مه‌ودوا مه‌رجه‌كانی شایسته بوون زیاتر پێدانی مۆڵه‌تی شوفێری تاكسی ده‌چه‌سپێت. هه‌موو زانیارییه‌كانی شوفێر لای لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌بن و له‌حاڵه‌تی نه‌خوازراودا به‌ئاسانی ده‌دۆزرێنه‌وه‌و به‌و جۆره‌ش سه‌لامه‌تی و متمانه‌ی زیاتر بۆ سه‌رنشین ده‌سه‌به‌ر ده‌كرێت.
به‌ڵام گرنگترین خاڵ له‌مه‌سه‌له‌ی تۆماری بایۆمه‌تری شۆفێرانی تاكسی ئه‌وه‌یه، كه له‌رێگه‌ی ئه‌م تۆماره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئاخۆ كه‌سه‌كه فه‌رمانبه‌ره یاخود نا، چونكه به‌پێی یاسا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پله‌كانیان له 8 به‌ره‌و سه‌ره ده‌توانن شۆفێری تاكسی بكه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌ی پله‌كانی تر مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌یان پێ نادرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هه‌لی كاری زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه بڕه‌خسێت كه بێكارن.
ئێستا ئیدی #بایۆمه‌تری بووه به پێویستی و زه‌روره‌تێكی گه‌وره بۆ پێشكه‌وتن و چاكسازی له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان و ته‌نیا شتێك نییه وابه‌سته‌ی فه‌رمانبه‌ران یان چین و توێژێكی دیاریكراو بێت!
#بایۆمه‌تری
#چاكسازی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
#تاكسی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی
لەسەر فەرمانی ئەنجوومەنی وە‌زیران و ڕاسپاردەی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم، دەبێت تا بەرواری ( 31/12/2021 ) سەرجەم ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی بایۆمه‌تریان نییه بایۆمە‌تری بکەن ، بە پێچەوانەوە موچه‌ی مانگی 10ی 2021 یان بۆ خەرج ناكرێت و موچه‌كانیان راده‌گیرێت. خۆ ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو نه‌كه‌ن لەبەرواری ( 1/1/2022 ) بەتەواوی مووچەیان ڕادەگیرێت
لەبەرئەوە داواکاری لەماوەی داهاتوو تا کۆتایی ساڵ کارەکانیان تەواو بکەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانه‌نشینی بکەن و لە سیستمی بایۆمە‌تری خۆیان تۆمار بکەن و بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن
ده‌توانن ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ش بكه‌نه‌وه بۆ ببینی ناوی به‌شێك له ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه كۆدی بایۆمه‌تریان نییه‌و ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه ده‌یان گرێته‌وه.
https://www.facebook.com/RetirementSulaymaniyah/posts/4486100868123101
دامه‌زراندن نییه‌و ژماره‌ی بایۆمه‌تری زیاد ده‌كات بۆچی؟
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی هه‌میشه ڕووبه‌روومان ده‌بێته‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه:
زیادبوونی ژماره‌ی بایۆمه‌تری ته‌نیا بایۆمه‌ترییه ، له‌م سیستمه‌دا هه‌ر كه‌سێك تۆمار ده‌كرێت، تۆماره‌كه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه ناسڕێته‌وه، واتا به‌ژماره‌و ناو و داتا ده‌مێنێ، به‌ڵام مه‌رج نییه مووچه‌ی پێ بدرێت یان مووچه‌خۆر بێت. بۆ نمونه فه‌رمانبه‌رێك كه واز ده‌هێنێ یان فه‌سڵ ده‌كرێت یان مۆڵه‌تی بێ مووچه ده‌كات ، ئه‌مانه هه‌موویان ناویان له سیستمه‌كه هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی مووچه وه‌ربگرن ، یان كه‌سێك كه خانه‌نشین ده‌بێت و خۆی تۆمار كردووه، كاتێك ده‌مرێ، ره‌نگه 3 كه‌س ببن به وارسی و ئه‌و 3 كه‌سه له بایۆمه‌تری تۆمار ده‌كرێن، واتا 3 كه‌س له‌سه‌ر ژماره‌ی بایۆمه‌تری زیاد ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر مووچه‌ی كه‌سێك ده‌درێت به‌و سێ كه‌سه بۆیه مه‌رج نییه ئه‌و 1 ملیون 255 هه‌زار كه‌سه‌ی له تۆماری بایۆمه‌تریدا هه‌ن و وه‌ك موچه‌خۆر باسیان ده‌كرێت ، هه‌مووی مووچه وه‌ربگرێت. به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی كه‌متر له‌وه مووچه‌خۆرن.
#بایۆمه‌تری
#چاكسازی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كی بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەر خانەنشینێك بایۆمە‌تری نەكردبێت یان كۆدی بایۆمە‌تری نەبێت، لە مانگی داهاتووه‌وه مووچەكه‌ی رادەگرێت.
به‌و پێیه هه‌ر خانه‌نشینێك پێشتر خۆی تۆمار نه‌كردبێـت و بایۆمه‌تری نه‌كردبێت، یان كێشه له تۆماری بایۆمه‌ترییه‌كه‌یدا هه‌بێ، ته‌نیا ئه‌م مانگه مووچه‌ی پێ ده‌درێت و مانگی داهاتوو مووچه‌كه‌ی راده‌گیرێت، تا ئه‌و كاته‌ی بایۆمه‌تری ده‌كات یان كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر خانه‌نشینێك ئه‌گه‌ر بایۆمه‌تری نه‌كردووه یان كۆدی بایۆمه‌تری نییه، با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی بكات، تا مانگی داهاتوو رووبه‌رووی راگرتنی مووچه نه‌بێته‌وه.
چونكه وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری داوە، مووچە هەمووی بە پێی تۆماری بایۆمە‌تری خەرج ده‌كرێت،و دەبێت هەموو مووچەخۆرێك تۆمار بێت و كۆدی بایۆمە‌تری هەبێت.
#بایۆمه‌تری
#مووچه
#خانه‌نشینی
#چاكسازی
تۆماری بایۆمە‌تری لەڕێگەی چاو، یان دروست تر بڵێن ، بەهێزترین جۆرەكانی تۆماری بایۆمەترییە. ئە‌م رێگەیە بەهۆی پێشكەوتنی ئامێرەكانی تۆماری بایۆمە‌تری، لەمڕۆدا یەكێكە لەباشترین رێگەكانی بایۆمە‌تری بۆ ناسینەوەی كەسەكان.
شێوازی هەڵكەوتەی رەشێنەی چاوی مرۆڤ، یەكێكە لە تایبەتمەندییە كەسییە زۆر بەهێزەكان، بەجۆرێك رەشێنەی چاوی هیچ مرۆڤێك لە مرۆڤێكی تر ناچێت، تەنانەت دوو دووانەی تەواو لە یەكچوو لەم شتەدا جیاوازن! بەهۆی ئەمەوە دەتواندرێت بایۆمە‌تری هەموو مرۆڤایەتی لە یەك پێگەدا یان سێرڤەرێكدا هەڵبگیرێت بێ ئە‌وە‌ی بایۆیی هیچ كە‌سێك لە كەسێكی تر بچێت و ترسی تێكەڵ بوون و لەیەك چوون و دووباره هەبێت.
پشت بەستن بە تۆماری رەشێنەی چاو، هەر لەسەرەتای تۆماری بایۆمە‌تری مووچەخۆران لە لایەن حكومە‌تی هەرێمەوە پشتی پێبەسراوەو بناغەی سیستمەكە لەسەر ئە‌م رێگەیە دامەزراوە.
لەبەرئەوەی ڕێگەی تۆماری رەشێنەی چاو، جیاواز لەرێگەكانی تر هیچ بوارێكی تێدا نییە بۆ دەستكاریكردن، گۆڕانكاری بەهۆی كەشوهەوا، یان فێڵكردن، بە یەكێك لە رێگە هەرە بەهێز و ئەمینەكان دادەنرێت، بەهەمان شێوە لە تۆماری بایۆمە‌تری مووچە‌خۆرانی كوردستان، بەهۆی پشت بەستن بەم رێگەیە ، ئیمكانی ساختەكاری و دەستكاریكردن و ساخته‌كاری بایۆ زۆر ئاستەمە.
#بایۆمە‌تری
بەرەو
وه‌ی_بایۆمه‌تری
ئێستا له #بایۆمه‌تری سیستمێكی به‌هێزی ناسینه‌وه‌ی بایۆمه‌تری به‌رده‌سته، له‌رێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه به‌كه‌مترین ماوه زانینی باركۆد، یان زانینی تۆمار جێ به‌جێ ده‌كرێت بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی پێویستیانه.
سیستمه‌كه ناوه‌ندییه، له چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌مدا زانیارییه‌كان به‌رده‌ست ده‌خات.
ئامانجێك و به‌كارهێنانێكی سه‌ره‌كی ئه‌م سیستمه بۆ جێ به‌جێ كردنی ستراتیژی ره‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ گه‌نجان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
له‌م رووه‌وه هه‌ندێك به‌كارهێنانی كرداری ئه‌م سیستمه بریتیه له: دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمانبه‌رن و ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست یان پرۆژه‌ی كشتوكاڵی بكه‌ن كه به‌پێی یاسا رێگه پێدراو نییه. هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه رێگری ده‌كرێت له دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانبه‌رن چی مه‌ده‌نی، چی سه‌ربازی له كۆمپانیا سكیوریتییه‌كان، چونكه ئه‌م كاره به‌پێی یاسا رێگه‌پێدراو نییه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیا گه‌وره‌كان ساڵانه چێكی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بن و تۆمار كرابن، نابێت به‌رده‌وام بن له كار له‌و كۆمپانیانه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ره‌خساندنی زیاتری هه‌لی كار.
یه‌كێكی تر له به‌كارهێنانه كردارییه‌كانی ئه‌م سیستمه له‌ئێستا ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه داوای مۆڵه‌تی شۆفێری ته‌كسی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه فه‌رمانبه‌ر بێت سیستمه‌كه ده‌یناسێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی شۆفێری ته‌كسی پێ نادرێت له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ.
سیستمی ناسینه‌وه‌ی بایۆمه‌تری، له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی ناسه‌ره‌وه‌ی چاوه‌كان یان په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی یان ژماره‌ی ناسنامه‌ی شارستانی، پرۆسه‌ی ناسینه‌كه‌وه به وردی ئه‌نجام ده‌دات و بواری هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناهێڵێته‌وه.
ئێستا رۆژانه له بایۆمه‌ترییه‌كان سود له‌م سیستمه پێشكه‌وتووه وه‌رده‌گیرێت.
#بایۆمه‌تری
#چاكسازی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
#بایۆمه‌تری_سه‌ربازی
به‌رێوه‌چوونی تۆماری بایۆمه‌تری له بنكه‌ی لیك ، بۆ تۆماری بایۆمه‌تری دواكه‌وتووان و وارسی نوێی خانه‌نشینی سه‌ربازی
بۆ
#بایۆمه‌تری_سه‌ربازی
ئه‌مرۆ 3 رۆژه بنكه‌ی لیك ، كراوه‌ته‌وه بۆ تۆماری بایۆمه‌تری دواكه‌وتووان و وارسی نوێی خانه‌نشینی سه‌ربازی، به‌ڵام وه‌ك تێبینی ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی كه‌م سه‌ردانی بنكه‌كه ده‌كه‌ن، لێره‌وه تكا ده‌كه‌ین.. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م خۆ تۆماركردنه ده‌یانگرێته‌وه ، په‌له بكه‌ن و زوو بچن به‌ده‌م كاره‌كانیانه‌وه و خۆیان تۆمار بكه‌ن، چونكه له‌دوایدا گیروگرفت بۆ پێدانی مووچه‌كانیان دروست ده‌بێت.
هه‌ر خانه‌نشینێكی سه‌ربازی كه خۆی تۆمار نه‌كردووه‌و دواكه‌وتووه، پێویسته سه‌ره‌تا سه‌ردانی خانه‌نشینی سه‌ربازی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌وه له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه فۆڕمی بۆ پڕ بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی خشته‌یه‌ك بینێرن بۆ بانكی تووی مه‌لیك بۆ خۆتۆماركردن.
ناونیشانی بانكی تووی مه‌لیك: سلێمانی_ فولكه‌ی سجن، پشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی.
#بایۆمه‌تری_سه‌ربازی
#بایۆمه‌تری_خانه‌نشینی
لیك
تكایه زوو بچن به‌ده‌م مامه‌ڵه‌كانتان و خۆتان تۆمار بكه‌ن با گرفت بۆ پێدانی موچه‌كانتان دروست نه‌بێ
#بایۆمه‌تری
زاندنی_نوێ_له‌جێدانان
به‌پێی رێنمایه‌كانی #فه‌رمانی_111، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تازه دامه‌زرابێت یان له‌جێدانانی بۆ كرا بێت له #كه‌رتی_سه‌ربازی ، پێویسته ئه‌م به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییانه‌ی خواره‌وه ئاماده بكات بۆ خۆ تۆماركردن له سیستمی بایۆمه‌تری:
#بایۆمه‌تری
سیستە‌می بایۆمە‌تری موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین پڕۆژە‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ دانانی نەخشە رێگای چاکسازی و ئاراستەکردنی حکومەت، بۆ بە دامەزراوەیی کردنی دامودەزگاکان و بونیادنانی حکومەتی ئەلیکترۆنی ،چارەسەرکردنی كێشه‌كانی میلاکات و کارگێری و ژمێریاری ، وهەموو سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری.
بایۆمە‌تری پرۆژەیەکی ستراتیژی گەورەو گشتگیر‌و دورمەوددایە، پاش کارکردنی زیاتر لەچوار ساڵ لە پرۆژەی سیستە‌می بایۆمە‌تری موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،و جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی بایۆمە‌تری، و جێبەجێکردنی بەشێکی گرنگی قۆناغی دووەم و بەردەوامی و بەرەوپێش چوونی پڕۆژە‌ی بایۆمە‌تری، وەکو ستافی ژووری ئۆپەراسیۆنی بایۆمە‌تری پارێزگای سلێمانی، لە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری پارێزگای سلێمانی بە پێویستمان زانی لە ڕێگەی ئە‌م پەیجەوە، کار و چالاکییەکانی بایۆمە‌تری بڵاو بکەینەوە هەروەها ئاگاداری و زانیاری پێویست بگەیەنین بە موچە‌خۆران ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه نوێكانی بایۆمه‌تری و تۆمار و گۆرانكارییه‌كانی مووچه و رێنمایی و یاسا و بریاره نوێكان. بە هیواین په‌یجه‌كه وه‌ك پێگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری سه‌یر بكه‌ن و ببێته پردێك بۆ په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئێمه‌و موچه‌خۆران و هاووڵاتیان و له كۆڵكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ئه‌رك له‌سه‌ر شانتان، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ماسنجه‌ری په‌یجه‌كه به‌ڕووی هه‌ر پرسیارێكدا كه هه‌تان بێت ده‌رباره‌ی بایۆمه‌تری و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌تانه له‌و رووه‌وه. بۆیه زۆر پێویسته‌و داوا له فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران و هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه لایكی په‌یجه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بن و ئاگاداری گۆڕانكاری و رێنماییه‌كانی بایۆمه‌تری بن... سوپاس
ژووری ئۆپەراسیۆنی بایۆمە‌تری پارێزگای سلێمانی
لە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری پارێزگای سلێمانی
#بایۆمه‌تری
#چاكسازی
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
#ئاگاداری... #ئاگاداری
له #بایۆمه‌تری_سلێمانییه‌وه، پێتان راده‌گه‌یه‌نین، له رۆژی یه‌ك شه‌مه 19/9/2021، بنكه‌ی بانكی تووی مه‌لیك ده‌كه‌ینه‌وه بۆ تۆماركردنی بایۆمه‌تری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازین و دواكه‌وتوون له تۆماركردنی بایۆمه‌تری یان وارسی نوێی خانه‌نشینی سه‌ربازین.
هه‌ر خانه‌نشینێكی سه‌ربازی كه خۆی تۆمار نه‌كردووه‌و دواكه‌وتووه، پێویسته سه‌ره‌تا سه‌ردانی خانه‌نشینی سه‌ربازی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌وه له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه فۆڕمی بۆ پڕ بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی خشته‌یه‌ك بینێرن بۆ بانكی تووی مه‌لیك بۆ خۆتۆماركردن.
ناونیشانی بانكی تووی مه‌لیك: سلێمانی_ فولكه‌ی سجن، پشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی.
#بایۆمه‌تری_سه‌ربازی
#بایۆمه‌تری_خانه‌نشینی
لیك
#بایۆمه‌تری
زاندنی_نوێ
یه‌كێك له كاره هه‌میشه‌ییه‌كانی پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری، تۆماركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه تازه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه داده‌مه‌زرێن، چی به‌شێوازی گرێبه‌ست یان هه‌میشه‌ی یان كاتی بێت. له‌هه‌ردوو كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی.
به‌پێی رێنمایه‌كانی #فه‌رمانی_111، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تازه دامه‌زرابێت له كه‌رتی مه‌ده‌نی ، پێویسته ئه‌م به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییانه‌ی خواره‌وه ئاماده بكات بۆ خۆ تۆماركردن له سیستمی بایۆمه‌تری:
#بایۆمه‌تری
له‌و كاته‌ی له 2016 سیستمی بایۆمه‌تری ده‌ستی به‌كاركردنن كردووه، ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی روون و رێك و پێك له‌به‌رده‌سته...به‌پێی دواین داتا 1 ملیون و 255 هه‌زار موچه‌خۆر ، مانگانه مووچه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن، لێره‌دا مووچه خۆر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت مانگانه بڕێك مووچه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ بڕاوه‌ته‌وه....داتای هه‌موو ئه‌مانه به ورده‌كارییه‌وه له‌نێو سیستمی بایۆمه‌تری پارێزراوه‌و مانگانه به‌پێی لیستی بایۆمه‌تری مووچه وه‌رده‌گرن...
#چاكسازی
#شه‌فافییه‌ت
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
#مووچه
می_بایۆمه‌تری
گفتوگۆی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی حكومە‌تی كوردستان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھایتێکس لە ھەولێر. تیدا تیشك دەخاتە سەر بایۆمە‌تری و گرنگی ئەو پرۆژەیەو هەوڵەكان بەرەو بونیادنانی حكومە‌تی ئەلیكترۆنی لە كوردستان
#بایۆمە‌تری
ئایندەی حكومڕانییەكی باشترە...
#حكومه‌تی_ئه‌لیكترۆنی
حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی، چه‌مكێكی نوێیه، هه‌رچه‌نده له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو هاتووه‌ته ئارا، به‌ڵام هه‌ر ده ساڵێكه به‌گه‌رمی باسی ده‌كرێت و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
پێناسه‌ی جۆراو جۆر بۆ چه‌مكی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی كراوه، به‌ڵام له‌هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه بزانین ئه‌م جۆره حكومه‌ته كاتێك دێته ئارا كه ده‌وڵه‌ت كار له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و گه‌یاندن بكات بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیان.
حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی، كۆمه‌ڵێك لایه‌نی باشی هه‌یه و حكومه‌ت ده‌توانێت خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك دانی باج و رسومات، تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان، ده‌رهێنانی پاسپۆرت و مۆڵه‌ت و تۆماری كۆمپانیا و كار‌و پرۆژه‌و مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری...هتد به خێرایه‌كی زۆر و به كوالیه‌تییه‌كی به‌رزتر و به تێچوونێكی كه‌متر پێشكه‌ش بكات.
لایه‌نه باشه‌كانی تر:
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵی
كه‌م كردنه‌وه‌ی تێچوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت
كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و كێشه‌ی ژینگه‌و ترافیك و ئاسایش
سود وه‌رگرتن له كه‌رتی تایبه‌ت و زیادبوونی كار بۆ لاوان
به‌رزبوونه‌وه‌ی جۆرێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كارابوونی زیاتریان
كه‌م مه‌سره‌فی له كات و وزه
به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی هه‌ندێك كێشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له‌پێش هه‌موویانه‌وه نه‌گه‌یشتنی ئینته‌رنێـتی خێرا و گونجاو به‌هه‌موو كه‌س و هه‌موو شونێك و هه‌روه‌ها مه‌ترسی هاك كردن و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر سیستمه‌كان.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the organization
Telephone
Website
Address
Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
The First sterilization company in Iraq and Kurdistan Region. the only representative for Global Shie
Zargatay Taza
As Sulaymaniyah, [email protected]
دونيا ديكور بو فروشتنى هه م‌و جوره مه واديكي ديكورات
Between Turkia-Iran-Iraq-Surya
As Sulaymaniyah
میله‌تێك که خوێنی نه‌وه‌کانی داهاتوویان ده‌خۆن! گه
As Sulaymaniyah, 00964
کۆمپانیای بەرکێو بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستیە کارەبایەکان بۆ پڕۆژەکان و دیزاین کردن و جێبە‌جێ کردنی
As Sulaymaniyah
.خەتای ھەنگ جیە گوڵ وشک دەکات گوڵ خۆی شیرینە وا لە خۆی دەکات............!!