NweXwaz
بۆ چاپی (حەرفی بارز - شاشەی لید - فلێکس - ستیکەر - بزنس کارت - دەفتەر وەسڵ - مەلزەمە - بروشەر .. هتد)
کێ ئەزانێ ئەم دیزاینە بۆ ئەوەنە جووانە؟
دیزاین و چاپی بروشەری A4 دوو دیو.. بۆ پەیمانگای خانەدان
پەیمانگای خانەدان Xanedan Institute
ژمارە موبایل بۆ هەڵواسین
لۆگۆی یەخە بۆ چالاکییەکان و بۆنەکان..
ناکرێ تۆ مارکێتت هەبێت و تابلۆی دوکانەکەت وێنەی کچەزاکەتی لەسەر بێت لەسەر ڕەمپای بەردەرگای ماڵەوە دانیشتبێ!
گرافیک دیزاین ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پێشکەوتنی بزنسەکەت، دەتوانی بیکەیتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کڕیاری زیاتر بۆخۆت ڕاکێشیت و هەست بەوە بکەن کە تۆ چەند کەسێکی بەسەلیقەیت و گرنگی بە داواکارییەکانیان دەدەیت، دەشتوانیت وا بکەیت لە یەکەم نیگاوە هەست بکەن تۆ کەسێکی ئیهمالیت، کەواتە داواکارییەکانی ئێمەی کڕیاریش ئیهمال ئەکەیت.
کاتێک کارێکی چاپەمەنی دەکەیت، هەوڵی جوانترین دیزاین بدە، خۆ تۆ پارەکە هەر ئەدەیت، با دیزاینێکی ناوازە بێت.
ئاخر ناکرێ تۆ بریکاری کۆمپانیایەکی جیهانی بیت کەچی تابلۆی دوکانەکەت وێنەی خۆتی لەسەر بێت!
ناکرێ کاری ئۆنلاین بکەیت و بزنس کارتەکەت هەموو نرخەکانی لەسەر بێت!
بەکورتی، بزانن کارەکانتان دەدەنە دەست کێ! 😉
ئایا دەزانیت تەنانەت خاوەن کارە ئۆنلاینەکانیش پێویستییەکی زۆریان بە چاپەمەنییە؟ 🤔
بەدڵنیاییەوە تۆ ئەگەر خاوەن کاری خۆتیت لە ئۆنلاین و پەیجت هەیە پێویستت بەوەیە ڕیکلام بۆ کارەکەت بکەیت و خۆت زیاتر بناسێنیت، ئەویش بەشێکی بەوە دەبێت چاپ بکەیت و پڕۆفیشناڵانەتر دەربکەویت.. 😎
دەتوانیت لەزگەى بچووک چاپ بکەیت بۆ ئەوەى لەکاتی ناردنی بەرهەمەکانت بۆ کڕیارەکان ناو و ژمارە موبایل و سۆشیاڵ میدیاکانی خۆت بخەیتە سەری، هەم ڕیکلامە، هەمیش کڕیار هەست دەکات گرنگی بە پێچانەوەى بەرهەمەکەى خۆت دەدەیت.
دەتوانیت بزنس کارت درووست بکەیت و دابەشی بکەیت بەسەر خەڵکدا
دەتوانیت برووشەر بەکاربهێنیت بۆ ئۆفەر و داشکاندنە تایبەتەکانت تا خەڵکێکی زیاتر داوای بەرهەمەکانت لێبکەن
دەتوانیت کاتێک ستۆدیۆت بۆ خۆت درووست کرد سوود وەرگری لە فلێکس و پلاستیک و حەرف و لەزگە بۆ دیکۆری ستۆدیۆکەت، هەروەها تیشێرت و کوپ و قەڵەم و چەندین پێداویستی تر کە وا دەکات سەرنجی بینەر ڕابکێشێت و لۆگۆکەت وەک بڕاندێکی تایبەت لە زهنی کڕیارەکانتدا بمێنێتەوە..
وە زۆر شتی تریش ئەکرێت.. بەڵام ئەوەندە بەسە با درێژ نەبێتەوە 😄
ئەمەیان تایبەتە بە دووکاندارەکان.. 🤓
بیر بکەرەوە ئەگەر بازاڕی سلێمانی هیچ دوکانێک تابلۆیەکی پێوە نەبێت! یان شەقامێکی گشتی پڕ دوکان هیچ حەرفێکی بارزی پێوە نەبێت! دوکانێک هیچ ڕیکلامێکی پێوە نەبێت! 🤨
بیر لەوە بکەرەوە پۆز بە کارەکەتەوە لێ دەدەیت و لە ناو خەڵک باسی دەکەیت، لەناکاو یەکێک دەڵێت وەڵا باشە، مادام وایە بزنس کارتەکەتم بدەرێ، تۆش بڵێی ها؟ بزینس چیە وەڵا نیمە!!
بە پێچەوانەکەشی؛ گریمان لە بازاڕیت و دەتەوێت نان بخۆیت، دوو عارەبانەی لەفە لە تەنیشت یەکن، یەکێکیان فەلافل دەدات بە 500 و دەبەیەک ئاویشی لەگەڵە بەڵام هیچ ڕیکلامێک بە عارەبانەکەیەوە نیە، ئەوی تریشان فەلافل دەدات بە 500 و هیچ ئۆفەرێکشی لەگەڵ نیە، بەڵام ڕیکامێکی جوانی داناوە و نووسیویەتی (فەلافلی بەلەزەت) و وێنەی لەفەکەشی لەسەر داناوە، بێگومان ئەگەر کەسێک یەکەمجاری بێت لەو شوێنە بیەوێت نان بخوات یەکسەر چاوی دەچێتە سەر ئەوەی دووەم و لێشی دەکڕێت.
هەستت چۆنە کاتێت دەچیتە دووکانێک هەموو جۆرە کارێکی چاپەمەنی ئەنجام داوە، بێگومان هەم بۆ دۆزینەوەی دووکانەکە سوودی هەیە، هەم بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پەیوەندیت پێوە بکەنەوە..
کەواتە سەرەتا تابلۆیەکی سەرنجڕاکێشت پێویستە بۆ دەرەوە، پاشان دیکۆری ناوەوە بە فلێکس و لەزگە بڕازێنەوە، بزنس کارت و دەفتەر وەسڵ و بروشەر بەپێی کارەکەت درووست بکە، ئەوجا دەزانی کە چۆن ڕێژەی فرۆشت بەرز دەبێتەوە.
لەم بارەیەوە کاتێک دەچیتە چاپخانەیەک بۆ ئەوەی کارەکەت بۆ بکات پەلە مەکە، ڕاوێژ بکە و هەوڵ بدە چەند پێشنیارێک وەربگریت، دواتر بڕیار بدە.
کاتێکی خۆش.. 😊
خاوەن کارەکان چۆن دەتوانن سوود لە چاپەمەنی وەربگرن بۆ زیادکردنی داهات و فرۆشیان؟
بێگومان هەر کەسێک بیەوێت کار و پیشەیەک بۆ خۆی بنیات بنێت سەرەتا بیر لەوە دەکاتەوە چۆن خۆی بناسێنێت و چۆن ڕیکلام بکات، دەبێت ئەوە بزانێت کە سەرەتای هەر کارێک پێویستە بەوپەڕی توانایەوە دەست پێ بکات، و پێداگر بێت لەسەری.
یەکێک لەو هۆکارانەى وا دەکات کە مشتەری لە یەکەم نیگاوە هەڵسەناندن بۆ کارەکەت بکات دیکۆر و ڕیکلام و دیزاینی ناو دووکان یان ئۆفیس و شوێنی کارەکەتە، کاتێک لە سەرەتاوە بینی کە گرنگییت داوە بە دیزاین و ڕیکلام و دیکۆر، حەرفی بارز داناوە یان تابلۆی فلێکسی ڕاقیت داناوە، بێگومان گومانی باشت پێ دەبات و پێی وایە هاتووەتە لای کەسێک کە دەتوانێت بە دڵسۆزییەوە کارەکەى بۆ بکات و پێداویستییەکەى لێرە جێبەجێ بکات.
کاتێک مشتەری دەبینێت دووکانێکی ڕووتەڵە هیچ ڕیکلامێکی پێوە نیە، بێگومان لە زهنی خۆیدا دەیخاتە لیستی ئەو شوێنانەوە کە "پاتاڵن" یان گرنگی بە ڕووکەش نادەن، ڕاستەوخۆ گومانیش دەچێتە سەر کوالێتیی ئیشەکانت و بەرهەمەکانت، بەڵام پێچەوانەکەى لەخۆیانەوە وا هەست دەکەن کە کوالێتی ئیشەکەت بەرزە و ڕاستەوخۆ دەیخەنە لیستی شوێنە ڕاقییەکانەوە.
بێگومان پاش ئەوەی خەڵک وێنایەکی جوانی خودی خۆت و شوێنی کارەکەیان خستە مێشکیان، ئەوکات نەک خۆیان سەردانت دەکەن، بەڵکو پێشنیار بۆ خەڵکی دیکەش دەکەن سەردانتان بکەن و ڕیکلامتان بۆ دەکەن.
لە کۆتاییدا دەڵێین.. ئەوە تۆی بڕیار دەدەی مشتەری چۆن لەبارەتەوە بیر بکاتەوە!
بۆ چ شتێک پێویستت بە چاپ دەبێت؟ ئایا هەموو کەس پێویستی بە چاپ دەبێت؟
لە وەڵامدا پێویستە بڵێین: تۆ هەر کارێکت هەیە و لە هەر شوێنێکیت بێگومان پێویستت بە چاپ دەبێت، ئەگەر خاوەن کاریت ئەوە بەدڵنیاییەوە پێویستت بە حەرفی بارز و فلێکس و تابلۆی ڕیکلام و بزنس کارت دەبێت بۆ شوێنی کارەکەت و زۆر جاریش بروشەر و قەڵەم و جل و کڵاو و زۆر شتی تریش..
زۆر جاریش ڕێزلێنانت دەوێت بۆ کارمەندەکانت یان بۆ هەر کەسێک خۆت بتەوێت.
ئەگەر کاری ئۆنلاین دەکەیت پێویستت بەوەیە ڕیکلام بۆ خۆت بکەیت، بزنس کارت و بروشەر و زۆر شتی ترت پێویست دەبێت.
ئەگەر فەرمانبەریت ڕەنگە بۆ کارەکەت پێویستت بە ڕێزلێنان و بڕوانامە و زۆر جاریش فلێکس و لەزگە ببێت، ڕەنگە بۆ پێداویستییەکانی ماڵەوە وەک چاپکردنی وێنە و لەزگە و کوپ و تیشێرت پێویستت بە چاپەمەنی بێت.
ئەوانەى لە وێنەکەى خوارەوەدان بەشێکی کەمن لە کارەکانی چاپەمەنی
بە وێنە و ڤیدیۆکانی پەیجەکەدا بچنە خوارەوە زیاتر بۆتان ڕوون دەبێتەوە 😃
کاتێکی خۆش..
دیزاینی گونجاو و سەرنجڕاکێش یەکێکە لە پێشینەکانی کاری ئێمە
ڕێکخراوی هیوای هەمووان دووەمین پڕۆژەی شەقامێک لە کتێب ڕادەگەیەنێت
دووهەمین هەنگاوی پڕۆژەی شەقامێک لە کتێب، کە پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیری و پەروەردەییە و تێیدا دەتوانن کتێبی دڵخوازی خۆتان بەدەست بهێنن بە سپۆنسەری (نوێخواز) بەڕێوەدەچێت
بەروار ٢٠٢٣/١٢/٢٠ ڕۆژی چوارشەمە
کاتژمێر: ٢ی پاش نیوەڕۆ
شوێن : سلێمانی کارگەی جگەرەکە تەنیشت کتێبخانەی گشتی سلێمانی
حەرفی بارزی ناوازە بۆ موون کافێ لە سەرای سلێمانی..
سەرمێزی تەختە... 💚
چاپی بروشەر بە بەرزترین کوالێتی و دیزاینی ناوازە
چاپی دەرەجە یەک بۆ کڵاو..
تەنها لە نوێخواز ناکرێت، شوێنی دیکەش زۆرن ئەمە بکەن 🙂
بەڵام..
چاپی کوپ بە بەرزترین کوالێتی
چاپی مێش بۆ بالەی ئەوروپیی ئەژین.. 💗
بەخۆشحاڵییەوە نوێخواز سپۆنسەریی چالاکییەکی خەڵاتکردنی قوتابییە یەکەمەکانی چەمچەماڵی کرد
لەزگەی کەتەر بۆ پێشی دووکانەکەت دەبێتە ڕیکلامێکی ڕاقی و نایاب 👌
"جیاوازی نێوان سیستەمی ڕەنگەکان (RGB & CMYK)"
سیستەمی ڕەنگەکان یەکێکە لە گرنترین خاڵەکان لە بواری گرافیک دیزاینەر و لەسەر دیزاینەر پێویستە بەباشی تێبگات لە سیستمی ڕەنگەکان و چۆنیەتی دروستبوونی و بەکارهێنانی لە چ کاتێکدا.
گهص و شاورمهی ديمهشق له عهربهت..
ڕۆز کۆلێکت نوێخواز هەڵدەبژێرێت بۆ کارە ڕیکلامییەکانی..
نوێخواز پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێدەکات 💕🌼
دەخوازین هەموو ڕۆژێکتان پڕ لە خۆشی و شادی بێت 💐
چاپی تیشرێت و جل و هەموو جۆرە قوماشێک..
بروشەری قەبارە A5.. بە کوالێتیی بەرز و دیزاینی ناوازە
کارەکانی ئاهەنگی دەرچوونتان لای ئێمە بکەن..
دیزاین و درووستکردنی بزنس کارد بۆ فەلافلی بێستون
کوالێتی و هەرزانی 😉
سەیری وێنەکان بکەن، لەیبڵ و لەزگەی ناوازە بۆ بەهاراتی نازناز..
بەهاراتی تایبەتیان لایە سەردانیان بکەن 🙂 لە سەرای ئازادی، سەرەتای شەقامی سابونکەران
بروشەر بە سەرجەم قەبارە و جۆرێک بەردەستە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Contact the business
Telephone
Website
Address
35°33'13. 4"N 45°24'53. 7"E
As Sulaymaniyah
Slemani/Darwaza City 1
As Sulaymaniyah, 46001
Samson Company for IT solutions, Electronic devices, Programming and Academic Training.
Center
As Sulaymaniyah
�راپۆرت�بەحس�دروست کردنی سیستەم بۆ هەموو بوارەکان�دیزاین�سیستەمی کارپێکردن سێرڤەر�نیتۆرک�سیڤی
Building 58, Bakhtyari Kon Street, Near Talary Huner
As Sulaymaniyah, 46001
Apple Authorised Reseller Apple Authorised Service Provider
Sulaimaniyah
As Sulaymaniyah, 46001
چاپخانەی ئاغا بۆ ئەوانەی گرنگی بە کات و نرخ دەدەن