ZAKAA Architecture

ZAKAA Architecture

ZAKAA is an architectural office that works in the design field.

20/03/2024

نەورۆزتان پیرۆزبێت.

وێنەکە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی بەهارەی زاکا.

Photos from ZAKAA Architecture's post 06/03/2024

دیزاینی ساڵۆنی ئۆوهێر- لقی سلێمانی
ڕووبەر: ٤٠٠ مەترچوارگۆشە
پڕۆژەکە لە جێبەجێکردندایە

واجیهەکە پێشتر دیزاینکراوە و ڕێگەپێنەدراوبوو گۆڕانکاری تیادا بکەین، بۆیە بەشێکی دیزاینەکەی ناوەوەمان گواستۆتەوە بۆ پێشەوە و کردوومانە بە واجیهەی دووەمی ئیشەکە و لەم ڕێگەیەوە ویستومانە وێنەیەکی دیزاینەکەمان بەردەوام لەسەر شەقامەکەوە ببینرێت و ئەم بەشە ببێت بە گێڕەرەوەی چیرۆکی بەشەکانی تری دیزاینەکە.

Photos from ZAKAA Architecture's post 29/02/2024

O'Hair

دیزاینی ساڵۆنی ئۆوهێر-لقی سلێمانی
پڕۆژەکە لە جێبەجێکردندایە

بەو پێیەی پڕۆژەکە ساڵۆنە، دوای تەواوبوونی ئەبێت بە شوێنێك بۆ مامەڵەکردنی ڕۆژانە لەگەڵ جوانیدا لە چەند بوارێکی جیاوازدا. ئامانجی سەردانکردنی خەڵك دەستکەوتنی جوانییە دوای هاتن بۆ ساڵۆنەکە. لەبەر ئەم هۆکارەیە هەوڵمانداوە بە هەمان شێوە ئێمەش ببین بە بەشێك لەم پڕۆسەی بەرهەمهێنانی جوانییە و مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنی جوانی و ئیستاتیکای دیزاینەکەدا بکەین.

جێبەجێکردنی وردەکارییەکانی دیزاینەکە و گواستنەوەی ئەم دیزاینە لە ڕێندەرەکانەوە بۆ واقع ئاڵۆزی تەکنیکی خۆیی هەیە و لە هەمانکاتدا یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی توانا و سەلیقەی جێبەجێکردنمان بۆ ئیشەکانی داهاتوو.

Photos from ZAKAA Architecture's post 21/02/2024

O'Hair

دیزاینی ساڵۆنی ئۆوهێر-لقی سلێمانی
پڕۆژەکە لە جێبەجێکردندایە

Photos from ZAKAA Architecture's post 30/11/2023

دیزاینی یەکەیەك لە ستی تاوەرز | سلێمانی

20/11/2023

-پڕۆژەی جێبەجێکراو-


ئێڤریدەی سویتس ئەند ئایسکریم لە كەرکوك
Everyday Sweets and Icecream

Photos from ZAKAA Architecture's post 19/10/2023

شۆوڕومی کۆمپانیای ماسکۆت لە سلێمانی
Mascot Company
شۆوڕومەکە پێكهاتووە لە ٦٦٠ مەترچوارگۆشە لە دوو نهۆمدا

Photos from ZAKAA Architecture's post 28/09/2023

دیزاینکردنەوەی تەلاری کۆمپانیای ماسکۆت لە سلێمانی

زاكا ئارکیتێکچەر هەستاوە بە ڕیدیزاینی فۆڕم و واجیهەی تەلارەکە و هەروەها دیزاینی شۆوڕومی کۆمپانیای ماسکۆت لە دوو نهۆمدا. ئەمە یەکێکە لە ئۆپشنەکان و لە داهاتوودا ڕیدیزاینی کۆتایی بڵاودەکەینەوە.

Photos from ZAKAA Architecture's post 29/08/2023

ڤێللای سیتەك ٢٩-٨-٢٠٢٣
دیزاینی ساڵی ٢٠٢١

دوای تەواوکردنی کارەکانی لاندسکەیپ و خانووی میواندارییەکە لە ئێستادا گەشتووینەتە کۆتا قۆناغ کە جێبەجێکردنی ڤێللاکەیە کە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی سایتەکە و ڕووبەرەکەی ٤٢٠ مەترچوارگۆشەیە.

لە ڕاستیدا ئەم ئیشە یەکەمین پڕۆژەیە لە سەرەتای دروستبوونی ئۆفیسەکەمان دیزاینمان کردووە. فۆڕمی ڤێللاکە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتە و نامانەوێت گۆڕانکاری تێدا بکەین چونکە هەڵگری هەمان شێوە بیرکردنەوە و ڕێزمانی دیزاینی ئیشەکانی ترمانە کە دوای ئەم ئیشە کردومانن، بەڵام ئەوەتا تازە دەمانەوێت جێبەجێی بکەین. هیوادارین لە ماوەی داهاتوودا ڤێللاکە پۆست بکەین بە جێبەجێکراوی.

30/04/2023

Detailed Podcast #50 | ZAKAA Architecture
پۆدکاستی دیتەیڵد، ئەڵقەی ٥٠ | زاکا ئارکیتێکچەر

زەردەشت عەزیز لە زاکا ئارکیتێکچەر میوانی پۆدکاستی (دیتەیڵد)ی ئەمریکی بوو. لە پۆدکاستەکەدا باسی چەند لایەنێك کرا، لەوانە

پیشەی تەلارسازی لە شوێنێکی پڕ لە کێشەی وەك کوردستان و عێراق و هەروەها خواستی کۆمەڵگە بۆ تەلارسازی ، دواجار ویستی گۆڕانکاری لە شتە دووبارە و باوەکان و هەوڵدان بۆ تازەگەری لە ئیشەکان و چەند باسێکی تریش.

لینکی پۆدکاستەکە لە کۆمێنت دانراوە و ئەتوانن لە ڕێگەی سایتی ئارکات و ئەپڵ پۆدکاست و گوگڵ پۆدکاست و سپۆتفای گوێبیستی پۆدکاستەکە بن

ZAKAA Architecture ZAKAA is an architectural office that works in the design field.

Photos from ZAKAA Architecture's post 13/04/2023

میورێکس بیوتی
-پڕۆژەی جێبەجێکراو-

شوێن: سلێمانی ـ عەلی ناجی
دیزاین و جێبەجێکردن : کەیوان کاوە - زەردەشت عەزیز

تێبینی: وێنەکان ناتوانن باش ڕەنگ و هەستی ناو شوێنەکە بگێڕنەوە چونکە سەرجەم وێنەکان بە کامێرای مۆبایل گیراون.
_______________________________________
ناونیشانی زاکا ئارکیتێکچەر:
سلێمانی- ڕەند گەلەری، نهۆمی ٦، ئۆفیسی ژمارە ٧

Photos from ZAKAA Architecture's post 14/03/2023

خانوویەك لە سلێمانی

22/02/2023

زاکا ئارکیتێکچەر پێوسیتی بە ئەندازیارێکی تەلارسازە.

مەرجەکان:
-دەرچووی بەشی تەلارسازی بێت و ئەزموونی کارکردنی لە ٢ ساڵ کەمتر نەبێت.
-شارەزایی باشی هەبێت لە ئامادەکردنی نەخشە و وردەکارییەکان.
-شارەزایی باشی لە بەرنامەکان هەبێت.

هەر کەسێك خوازیارە ئیشمان لەگەڵ بکات ئەتوانێت پۆرتفۆلیۆ یان نموونەی کارەکانی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە:

[email protected]

02/02/2023

خانووی بەکرەجۆ لە ئارکدەیلی پاڵێوراوە بۆ باشترین خانووی ساڵی ٢٠٢٣

ئەتوانن بەشداربن لە دەنگدان بە پڕۆژەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە
دەنگدانی قۆناغی یەکەم تا ڕۆژی ١٥-٢-٢٠٢٣ بەردەوامە

https://boty.archdaily.com/us/2023/candidates/152556/bakrajo-house-slash-zakaa-architecture/referal/6901335_28e3c20d

Photos from ZAKAA Architecture's post 23/01/2023

دیزاینی ئێڤریدەی سویتس ئەند ئایسکریم لە كەرکوك
Everyday Sweets and Icecream

نهۆمی دانیشتن و شوێنی خزمەتکردنی میوانەکان.

Photos from ZAKAA Architecture's post 05/01/2023

دیزاینی ئێڤریدەی سویتس ئەند ئایسکریم لە كەرکوك
Everyday Sweets and Icecream

ئیشەکە پێك دێت لە ٣ نهۆم، نهۆمی زەمینی تەنها شوێنی داواکردن و پیشاندانی بەرهەمەکانیان و دابینکردنی لایەنی فەنکشنی ئیشەکەیە، سەرەڕای ئەوە هەوڵمانداوە یەکەم بەریەککەوتنی کڕیارەکان لەگەڵ دیزاینی ئەم نهۆمەدا هاندەربێت بۆ سەردانکردنی نهۆمەکانی سەرەوە کە شوێنی دانیشتن و حەوانەی میوانەکانیانە.

هەوڵمانداوە براند ئایدێنتتی ئێڤریدەی ئاوێتەبکەین بە دیزاینەکە و لە کۆتاییدا ئەم نهۆمە وەك ناسنامەیەکی لێبێت بۆ ئێڤریدەی و سوود وەرگرتن لە لایەنە دیزاینەکانی ئەم نهۆمە لە لقەکانی تریان لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا.

Photos from ZAKAA Architecture's post 19/12/2022

لایتینگی ڕێستۆرانتی ڤاپیانۆ
سلێمانی- ناو سپۆرت سەنتەری گاردن ستی
پڕۆژەکە لە ئێستادا لە جێبەجێکردندایە

ئەم کۆمەڵە ڕێندەرە دیزاینی لایتینگی ڕێستۆرانتی ڤاپیانۆن، بە بڕوای ئێمە لایتینگ بەشێکی زۆر گرنگە لە پڕۆسەی دیزایندا. لەم پڕۆژەیەدا لایتینگەکە بیرۆکە و کۆنسێپتێکی تایبەتی هەیە و ئەکرێت لە داهاتوودا ڕوونی بکەینەوە. پێویستی و گرنگی بابەتەکە وایکردووە چەند کۆرسێك لە بواری (دیزاینی لایتینگی ناوەوە) وەربگرین و بەردەوام لە دیراسەکردنی بوارەکەدا بین بۆ ئەوەی بتوانین بە گوێرەی جیاوازی و جۆری پڕۆژەکان بیر لە دیزاین و شێوازی لایتینگەکەی بکەینەوە.

بۆ دەرخستنی گرنگی و ڕۆڵی کاریگەری لایتینگەکە لە ناو دیزاینەکەدا ئەتوانن سەیری ڕێندەرەکانی پێشتری ڤاپیانۆ بکەن کە دانراون.

12/12/2022

2A ArchTalk
DUBAI 2022
Canadian University Dubai

بانگهێشتکردنی زاکا ئارکیتێکچەر بۆ دیداری نێودەوڵەتی تەلارسازی ( توو ئەی ئارك تۆك- دوبەی ٢٠٢٢) لە شاری دوبەی، بەشداریکردنمان بە پێشکەشکردنی باسێك دەربارەی ( تەلارسازی لە بارودۆخی سەخت و دژواردا).
Architecture in Hostility

هەڵبژاردنی یەكێك لە پڕۆژەکانمان (خانووی بەکرەجۆ) وەك یەکێك لە براوەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە خەڵاتی تووئەی کۆنتینەنتەڵ ئارکیتێکچەر بۆ باشترین پڕۆژەی ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

Photos from ZAKAA Architecture's post 10/12/2022

میورێکس بیوتی لە نێوان ڕێندەر و واقعدا.
Render vs Reality

ڕێندەرەکان تەنها بۆ مەبەستی تێگەشتنی خاوەن کارەکە نییە لە پڕۆژەکەی، بەڵکو ئامرازێكی یارمەتیدەرن بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی توانا و سەلیقەی جێبەجێکردنی دیزاینەکە.

گواستنەوەی وردەکارییەکانی ناو دیزاینەکە و ئیشکردن و گونجاندنی لەگەڵ واقعێکی پێشترجێبەجێکراودا ( ئەرز و سەقف) کارێكی تەواو قورس و ئاڵۆزبوو، لەمەش قورستر جێبەجێکردنی ئەم کارەیە لەگەڵ هێزێکی کاری ناوخۆییدا کە بە هیچ جۆرێك ئەزموون و بەریەكکەوتنیان لەگەڵ ئەم شێوازی کارکردنە نەبووە.

ئیشکردنمان بەردەوامە لە پڕۆژەکە و وردە وردە نزیك دەبینەوە لە قۆناغی کۆتایی و فنیشینگ.

Photos from ZAKAA Architecture's post 29/11/2022

ڕێستۆرانتی ڤاپیانۆ

سلێمانی- ناو سپۆرت سەنتەری گاردن ستی
ڕووبەری ناوەوە ٤١٥ مەتردووجا
ڕووبەری دانیشتنی دەرەوە ٣٠٠ مەتردووجا
پڕۆژەکە ئێستا لە جێبەجێکردندایە

سێ لای شوێنەکەمان بە تەواوی شووشەبوو و ڕووناکییەکی زۆر و ناپێویست لە ناو شوێنەکە هەبوو، بۆ کەمکردنەوەی بڕی ڕووناکییەکە دیوارێکی ٢ مەتریمان لە سەقفەکەوە دابەزاندووە و دیوارەکە وەك کەمەرێك بە درێژایی هەر سێ لایەکە ئەڕوات و تا ڕادەیەکی باش کۆنترۆڵی زۆری بڕی ڕووناکییەکەی کرد و بووە بە فیچەرێكی دیاری ناو دیزاینەکە.

بەرزی شوێنەکە هێندە زۆربوو یارمەتی دروستکردنی کەشێکی گەرم و گوڕ و مرۆڤدۆستانەی نە ئەدا، بۆیە بڕیاری ئەوەماندا گۆڕانکاری بکەین لەم بەرزییە زۆرەی سپەیسەکە، ئەم گۆڕانکارییەش بە شێوەیەکی شەفافە و لە ڕێگەی کۆمەڵێك پێکهاتەی دیزاینکراوە لە تێکەڵێکی چنراو لە چەند چینێكی شەبەکە و ئاسن و پلێت و بەرد، ئەم چینانە نەبوون بە ڕێگری بینین و هێشتا ئەتوانرێت بەرزییە زۆرەکەی یەکەمجار ببینرێت و هەستی پێبکرێت.



ئەم دوو لایەنە بوون بە دەستپێکی بیرۆکەی ئیشەکەمان و لێرەوە کارکردنمان دەستی پێکرد.

Photos from ZAKAA Architecture's post 08/11/2022

2A ArchTalk
DUBAI 2022
Canadian University Dubai

خۆشحاڵین زەردەشت عەزیز لە زاكا ئارکیتێکچەر وەك تەلارسازێکی ئەزمووندار بانگهێشتراوە بۆ بەشداریکردن لە دیداری نێودەوڵەتی تەلارسازی (توو ئەی ئارك تۆك - دوبەی ٢٠٢٢) لە شاری دوبەی بۆ پێشکەشکردنی باسێك دەربارەی '' تەلارسازی لە بارودۆخی سەخت و دژواردا''

Architecture in Hostility
ناونیشانی باسەکە:تەلارسازی لە بارودۆخی سەخت و دژواردا
شوێن: زانکۆ کەنەدی لە دوبەی
بەروار: ١٨و١٩-١١-٢٠٢٢

شایەنی باسە لە ئێستادا دوو پڕۆژەی زاکا ئارکیتێکچەر پاڵێوراون لە دوو خەڵاتی تەلارسازیی جیاوازدا کە هەریەك لە خەڵاتی ئایدێنتتی و خەڵاتی تووئەی کۆنتینەنتەڵ ئارکیتێکچەر بۆ باشترین پڕۆژەی ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.

Photos from ZAKAA Architecture's post 18/10/2022

identity Design Awards 2022 shortlist

زۆر خۆشحاڵین کە هەردوو پڕۆژەی خانووی بەکرەجۆ لە ڕشتەی تەلارسازی نیشتەجێبوون و ڤۆگ لاونج لە ڕشتەی دیزاینی ناوەوەی ڕێستۆرانت هەڵبژێردراون و پاڵێوراون بۆ خەڵاتی دیزاینی ئایدێنتتی بۆ ساڵی ٢٠٢٢، خەڵاتەکە بۆ پڕۆژەکانە لەسەر ئاستی (مینا) واتە سەرجەم وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.


براوەکانی خەڵاتەکە مانگی ١١ی ٢٠٢٢ لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری دوبەی ڕادەگەیەنرێت.

بۆ ئێمە هێندەی تر جێی شانازی و دڵخۆشییە کاتێك ناوی زاكا ئارکیتێکچەر لە پێشبڕکێدایە لە پاڵ ناوی ئۆفیسەکانی وەك زەها حەدید و ئەیداس و هۆپکنس و چەندین ناوی دیاری ئۆفیسە بەناوبانگەکانی جیهان.

خەڵاتی ئایدێنتتی سەر بە گۆڤاری ئایدێنتتی ئیماراتییە و تایبەتە بە تەلارسازی و دیزاینی ناوەوە و دیزاین، خاوەنی پێگە و ناوێکی دیارن لە ناوچەکەدا و شێوازی ئیشکردن و بڵاوکراوە و بیریان دوورە لە شێوازە تیجاری و ئاست نزم و دیزاینە خراپ و باوەکانی وڵاتە عەرەبییەکان.

___________________
لە کۆمێنت وێنەی هەندێك لە پڕۆژە پاڵێوراوەکانی ڕشتە جیاوازەکان دانراوە

16/10/2022

زاکا ئارکیتێکچەر پێوسیتی بە ئەندازیارێکی تەلارسازییە.

هەر کەسێك خوازیارە ئیشمان لەگەڵ بکات ئەتوانێت پۆرتفۆلیۆ یان نموونەی کارەکانی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە:

[email protected]

Photos from ZAKAA Architecture's post 18/09/2022

چەند وێنەیەك لە کاتی جێبەجێکردنی ڤێللای سیتەك ١٧-٩-٢٠٢٢
دیزاینی ساڵی ٢٠٢١

پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٣٦٠٠ مەتر چوارگۆشەیە، لە ڤێللایەك و خانوویەکی میوانداری پێکهاتووە بە ڕووبەرەکانی ٤٢٠ ، ١٢٠ مەترچوارگۆشە، ئیشکردنمان بەردەوامە لە قۆناغی یەکەم کە بریتییە لە ئامادەکردنی سایت و ڕووبەرە سەوزاییەکان و جێبەجێکردنی خانووەکە، کۆتا قۆناغیش بریتییە لە جێبەجێکردنی ڤێللاکە و لە داهاتوویەکی نزیكدا دەستپێدەکەین.

خۆشحاڵین پێش بڵاوکردنەوەی ڕێندەرەکان ئەتوانین وێنەی جێبەجێکردنی ئیشەکان بڵاوبکەینەوە.

Photos from ZAKAA Architecture's post 11/09/2022

میورێکس ساڵۆن
________________________

چیرۆکی دیزاینی ئەم پلیکانەیە!

پێویستبوو لە نهۆمی زەمینییەوە سەردانکەران و مشتەرییەکان بەرین بۆ نهۆمی یەکەم و بۆ ئەم مەبەستەش تەنها پلیکانەیەك بوونی هەبوو لە شوێنەکەدا و مەسعەدی تێدانییە، یان ئەبوو تەنها پلیکانەیەکی ئاسایی بێت و ئەرکی هاتوچۆکردن لە نێوان دوو نهۆمەکە بگرێتە ئەستۆ، یان ئەکرا ئەرك و ڕۆڵێکی تازەی بۆ زیادبکەین و سەرنجڕاکێشی بکەین لە ڕووی دیزاین، یاخود واز لە هەردوو بژاردەکەی پێشوو بێنین و ناسنامەیەکی تازە بدەین بەم پلیکانە!

گریمانەیەکمان دانا و وتمان وا دائەنێین ئەم پلیکانە لە ناو مۆزەخانەیەكدایە نەك ساڵۆنێك، سەردانکەرانیش ئەخەینە ناو کەشێکی مۆزەخانەیی و جیاوازتر لە شوێنێكی ئاسایی(ساڵۆنێك). تەرکیز و بیریان دووردەخەینەوە لە ناخۆشی سەرکەوتن یان دابەزین، هەوڵئەدەین سەرقاڵیان بکەین بە لەشە پەیکەرئاساکەی پلیکانەکە، ئەو لەشەی پلە بە پلە لەگەڵیان ئەڕوات و وردە وردە قوپاوی و قۆقزی خۆی کەشف ئەکات.

پلیکانەکە بوو بە سەنتەر و چەقی بڕیاردەر لە کۆی دیزاینی هەموو شوێنەکە، تەریب لەگەڵ پلیکانەکەدا دوو پێکهاتەی دیار و گرنگ هەن، یەکەمیان ئەو باخی بەردەیە کە سەرچاوەی گرتووە لە باخی زێنی یابانی و دووەم ئەو لایتەیە کە شۆربۆتەوە و دیزاینی دیزاینەری ئەمریکی (لوك)ە کە تایبەتمەندە بە لایتینگ دیزاین و لە شوێنەکانی تری دیزاینەکەدا دوو دانەی تر لە کۆلێکشنەکانی لوك بەکارهاتووە، ئەمەش لەبەر ئەوەی هەستمان کرد دیزاینی لایتەکانی لوك نزیكن لە شێوازی بیرکردنەوەمان لە میورێکس ساڵۆن.

____________________
ناونیشانی زاکا ئارکیتێکچەر:
سلێمانی- ڕەند گەلەری، نهۆمی ٦، ئۆفیسی ژمارە ٧

Photos from ZAKAA Architecture's post 01/09/2022

میورێکس ساڵۆن

لە هەر پڕۆژەیەکی تازەدا لە هەوڵی ئەوەداین بیبەستینەوە بە ناوەڕۆك و شێوازی بیرکردنەوەی ئیشەکانی پێشتری زاكا ئارکیتێکچەر، ئەم گرێدانەوە و خاڵی هاوبەشی دروستکردنە لە ئیشەکانی داهاتووشماندا بەردەوامی دەبێت. جێی دڵخۆشیمانە کە توانا و تەکنیکە تەنفیزییەکانمان بەرەوپێشبردووە بۆ جێبەجێکردنی ئیشەکانمان.

29/08/2022

میورێکس ساڵۆن

دیزاینەکە درێژە پێدەر و تەواوکەری هەمان ناوەڕۆك و شێوازی بیرکردنەوەی ئیشەکانی پێشتری زاکا ئارکیتێکچەرە، ئەم ساڵۆنە و سەرجەم بەشەکانی ئەبن بە پڕۆژەیەکی ترمان کە هەوڵمانداوە دەریبهێنین لە دووبارەیی و شێوازە باوەکان و لەوانیترچوون.

بەم نزیکانە تەواوی پڕۆژەکە بڵاودەکەینەوە.

Photos from ZAKAA Architecture's post 01/08/2022

دیزاینی خانوویەك لە کەلار.

بۆ وەڵامدانەوەی گەرما زۆرەکەی کەلار لە دیزاینەکەدا هەوڵمانداوە بۆ دروستکردنی زۆرترین سێبەر بۆ ڕووی خانووەکە لە ڕێگەی فۆڕمی ئیشەکەوە.

________________________________
ناونیشانی زاکا ئارکیتێکچەر:
سلێمانی- ڕەند گەلەری، نهۆمی ٦، ئۆفیسی ژمارە ٧

Flowing brick facade creates shaded alcoves for home in Iraqi Kurdistan by Zakaa 16/07/2022

Flowing brick facade creates shaded alcoves for home in Iraqi Kurdistan by Zakaa Architecture

بۆ ئێمە گرنگ بوو ئیشەکە لە سایتی دیزین بڵاوبکرێتەوە، چونکە لە دنیای تەلارسازی و دیزایندا سایتی دیزین بە ئاست بەرزی کواڵتی ناسراوە و ناوێکی گەورەی بوارەکەیە، ئیشێك یان پڕۆژەیەك ئاستی دیزاینی باش و شایستە نەبێت لای خۆیان بڵاویناکەنەوە و ئەم بڵاوکردنەوەش ئێمەی دڵخۆشکرد!
________________________
ئەمجارەیان ئەتوانن بە ئینگلیزییەکە نوسینێکی جیاوازتر لەوانەی سایتەکانی پێشتر بخوێننەوە و هیوادارین چێژ لە نووسینەکە وەرگرن.
https://www.dezeen.com/2022/07/16/flowing-brick-facade-bakrajo-house-zakaa/

Flowing brick facade creates shaded alcoves for home in Iraqi Kurdistan by Zakaa A flowing, "sinuous" facade clad in thin white brickwork defines this house in the city of Sulaymaniyah in Iraqi Kurdistan, designed by local practice Zakaa.

Want your business to be the top-listed Contractor in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

2A ArchTalk DUBAI 2022Canadian University Dubaiبانگهێشتکردنی زاکا ئارکیتێکچەر بۆ دیداری نێودەوڵەتی تەلارسازی ( توو ئەی ئ...

Address


Salim Street, Rand Gallery/6th Floor/Office No. 07
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 17:00
Tuesday 08:30 - 17:00
Wednesday 08:30 - 17:00
Thursday 08:30 - 17:00
Saturday 08:30 - 17:00
Sunday 08:30 - 17:00