Dr.Ranjdar hussainکلینیکی نەشتەرگەری منداڵان

جراحة الاطفال نەشتەرگەری منداڵان

30/04/2024

کێشەی نەشتەرگەری لە منداڵی تازە لەدایکبواندا.....
سوپاس بۆ پۆلەتیک پرێس..

29/04/2024

بەدەستهێنای بڕوانامەکانی
هاوەڵی نەشتەرگەری جیهانی بە ناوسکبین.
‌ (F.MIS).
ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەری جیهانی ناوسک بین
( M.WALS)
ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەری ئەوروپی هەناوبین
‌ (M.EAES).

10/04/2024

بەگەرمی پیرۆزبای جەژن لە هەموو خزم و دۆست و هاوڕێی و هاوپیشە و کەسوکاری نەخۆشەکانم دەکەم،چاوی منداڵە چاوگەشەکانیان ماچ دەکەم،هیوای تەندروستیەکی جێگیر و خۆشبەختیان بۆ دەخوازم.

06/04/2024

کرداری سوو نه ت کردن چیە ؟ بۆچی ئەنجام دەدرێت ؟ سودەکانی چیە؟ ئایا سونەت کردن هۆکار دەبێت بۆ کەمبوونەوەی توانای سێکسی ؟
بە شیوە یە کی گشتی سونەت کردن بۆ دوو هۆ کار ئە نجام دە درێت:
هۆکاری یە کە م -- لا یەنی دینی وەک( کۆمەڵگەی موسوڵمان و جولەکە) و لایەنی کلتوری وەک کۆمەڵگە ئەفریقیەکان .
هۆکاری دوو هەم :بریتیە لە لایە نی پزیشکی ،یاخود سودمەندبوونی تەندروستی و پێویستی زانستی.
سودە زانستیەکانی بریتیە لە
‌1-پاک ڕا گرتنی ئە ندامی نێرینە و تۆپەڵ نەبوونی مادەی سمیگما(ئەو مادە سپیەیە کە لەژێر پێستی سەری چوکەوە دەمێنێتەوە) و دەبێتە هۆی هەوکردنی بەردەوامی شەپقەی چووک و پێستی نەبڕدراو .
2-ڕێگە گرتن و کەمکردنەوەی ئەگەری خۆشییە گوازرا وە سێکسییەکان وەک ئایدز و سوزەنگ و ئەو نەخۆشیانەی کە لەڕێگەی کرداری جووت بونەوە(جیماع)دەگوێزرێتەوە.
3- کەم کردنە وەو ڕێگریکردن لە هە و کردنی بۆری میزو میزەڕۆ .
4- ئەو پێستە زیادەی دەبڕدرێت لە نێرنە لە کاتی سونەت کردن ڕێگری دەکات لە توش بون بە نە خۆشی شێرپەنجەی چووک.
پرسیا ردەکرێت ئایا ..ئە وپارچە پێستە کە بۆ نیرینە لا دە برێت پە یوە ندی هە یە بە لاوازبوونی سێکسی ؟؟
وەڵام : نە خێر بەهیچ شێوەیەک کاریگەری نابێت لەسەر کەمکردنەوەی توانای سێکسی و بە پێچەوانەوە سودیشی دەبێت..
ئایا ئەو کێشا نە چین کە لە ئە نجامی سونەت کردن توشی ئەندامی نێرینە دە بیت؟
1- بەهۆی نە شارە زایەوە بڕینی بە شی سە رە ی چووک.
2- تە سک بو نە وە ی دەرچەی میز
3- هە ندێ منداڵ وا پێویست ئە کات بە نە شتە ر گە ری کرداری سو نە تە کە ی بۆ ڕێک بکرێتەوە،ئەم جۆرە تایبەتە نابێت بە بەنجی مەوزوعی بکرێ و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە
4 - هە ندێ کات،کە م بڕینی پێستەکەی، دوو بارە زەکەر دا دە پۆشێتە وە،ڕە نگە پێویست بکات دوو بارە سونە ت بکرێنە وە یان ڕاهێنانی پێ بکرێت هەتا خۆی دەگرێت..

27/02/2024

دیاردەی خواری ئەندامی نێرینە چیە ؟ هۆکاری خواری چیە ؟
بۆچی هەندێکیان پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ؟

11/02/2024

نەشتەرگەری فراوانکردنی میزەڵدان چییە؟
میزڵدانەکەت ئەندامێکە کە (میز) دەگرێت. نەشتەرگەری فراوانکردنی میزەڵدان بریتییە بریتییە لە زیادکردنی قەبارە یان توانای میزڵدان بە بەکارهێنانی بەشێک لە ڕیخۆڵە باریکە (ileocystoplasty) یان ڕیخۆڵە ئەستورە (sigmoid یان ceco-cystoplasty).

- زۆرجار نەشتەرگەری فراوانکردنی میزڵدان لەبەرچاو دەگیرێت کاتێک کەسێک میزڵدانێکی بچووکی هەیە یان خراپ کاردەکات بەهۆی حاڵەتەکانی وەک برینداربوونی بڕبڕەی پشت، كیسی پشت کە لە منداڵی تازە لەدایکبوودا، یان هەر نائاساییەکی میزەڵدان.

سوودەکانی:
• زیادبوونی توانای میزڵدان
• باشتربوونی ڕاگرتنی میز
• کەمبوونەوەی پێویستی بە سۆندەی میز
• باشترکردنی کوالیتی ژیان
• خۆپاراستن لە هەوکردنی ڕێڕەوی میزکردن

ئاڵۆزییەکانی:
- لە کاتێکدا نەشتەرگەری فراوانکردنی میزڵدان دەتوانێت کارکردنی میزڵدان و کوالیتی ژیان باشتر بکات، بەڵام ئاڵۆزییەکان لەوانەیە بریتی بن لە هەوکردن، هەروەها ئەو ڕیخۆڵەی کە بە میزڵدانەکەوە بەستراوەتەوە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە هاوسەنگی خوێی لەش و ئاستی ڤیتامینە گرنگەکان، کە پێویستی بە چاودێریکردنی وردە

05/01/2024

نەشتەرگەری گەڕانەوەی ڕیخۆڵە بۆ ناو سک و دووبارەدروست کردنەوەی دیواری سک.
عملیة تجمیل جدار البطن و اعادة الامعاء الی داخل البطن

04/01/2024

نەشتەرگەری هێنانە خوارەوەی هێلکەی گونەکان لە منداڵاندا ؟؟؟

هاتنەخوارەوەی هێلکەی گوونەکان بۆ ناو کیسەی گون پرۆسەیەکی سروشتییە لە کاتی گەشەکردنی کۆرپەلەدا ڕوو دەدات.
لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەر منداڵێکی کوڕ لەدایک بوو بە بێئەوەی گوونەکانی هاتبێتە خوارەوە ، زۆرجار بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت، کە پزیشکی نەشتەرکار دایدەبەزێنێت بۆ ناو کیسەی گوون .

ئەم ڕێکارە دەتوانرێت بە نازۆر و بڕینی بچووک یان بە نەشتەرگەری کراوە ئەنجام بدرێت. نەشتەرگەرییەکە بە (Orchiopexy) ناسراوە و ئامانجیشی هێنانە خوارەوەی هێلکە گوونەکانە بۆ ناو کیسی گون.

ڕێکار:
-منداڵەکە دەخرێتە ژێر بێهۆشکردنی گشتی بۆ دڵنیابوون لەوەی لەکاتی نەشتەرگەریدا بێهۆش دەبێت و بێ ئازارە.
-پزیشکی نەشتەرگەری بڕینێکی بچووک لە بەشی خوارەوەی سک یان لە تورەکەی گونەکان لەسەر چرچەکانی دەکات.
-پزیشکی نەشتەرگەری گونی نەهاتووە خوارەوە دەناسێتەوە و بە وریاییەوە لە هەر شانەیەکی دەوروبەری ڕزگاری دەکات.
-گونەکان بە نەرمی ڕێنمایی ڕادەکێشرێن بۆ خوارەوە بۆ ناو کیسی گون. کاتێک لە کیسەدا بوو، گونەکان لە شوێنی خۆیدا دەبەسترێتەوە بە بەکارهێنانی تەقەڵ بۆ ئەوەی دووبارە بەرز نەبێتەوە.

••بە شێوەیەکی گشتی نەشتەرگەرییەکە لە سەرەتای منداڵیدا پێشنیار دەکرێت بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییە ئەگەرییەکان و بەرەوپێشبردنی گەشەکردنی ئاسایی.

بۆچی زۆر گرنگە چارەسەر بکرێت؟

▫️نەزۆکی: بوونی هێلکەی گون لە ناو سکدا کە پلەی گەرمی بەرزترە لە ئاسایی (پێویستە پلەی گەرمی کۆئەندامی زاوزێ کەمتر بێت لە پلەی گەرمی ئاسایی لەش بۆ بەرهەمهێنانی سپێرم). بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە گەشەکردنی کۆئەندامی زاوزێ و توانای دروستکردنی سپێرم لە داهاتوودا. ئەمەش دەبێتە هۆی نەزۆکی لە داهاتوودا.

▫️گونی دانەبەزیو زیاتر تووشی ئاوسان دەبێت لە گونی ئاسایی دابەزیو. هەروەها ڕەنگە زیاتر ئامادە بێت بۆ برینداربوون یان سوڕانی گوون و زۆرجار دەبێتە هۆی پوکانەوە و لەدەستچوونی ئەو لایەی کە دانەبەزیوە.

▫️ بەتاڵی کیسی گوونەکە دەبێتە هۆی قەلەقی و شەرمەزاری بۆ منداڵەکە و هەندێکجار گەشەنەکردنی کە ئەمەش نەشتەرگەری جێگیرکردنەکە بەدواخستنی ئاڵۆز دەکات.

▫️ کەمبوونەوەی ئەگەری ئاڵۆزییەکان: دابەزینی گونەکان بۆ ناو کیسی گون ئەگەری ئاڵۆزییەکان کەمدەکاتەوە، لەوانەش دروستبوونی شێرپەنجەی گون.

بەگشتی چارەسەری پێشوەختە پێشنیار دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە دەرئەنجامە گونجاوەکان بۆ گەشەکردنی منداڵ و تەندروستی زاوزێی داهاتوو.

19/11/2023

ئێوارەیەکی دڵخۆش کەر،چوار ساڵ دوای نەشتەرگەریەک لە بەینی ژیان و مردن،ئەم کوڕە کاڵە جوانەبوو..
قەتیس بوونی هەوا لە سیەکانی لای ڕاست،باوکی منداڵەکەمان بانگ کرد بەو هیوایەی بتوانین ئەم گوڵە جوانە لە مردن ڕزگار بکەین چونکە لەکۆتا ساتەکانی هەناسە دانی بوو،کەمترین ڕێژەی ژیانمان پێ ڕاگەیاند،پاش سێ کاتژمێر نەشتەرگەری بەخۆشحاڵیەوە گەڕاندمانە باوەشی خانەوادەکەی...
کاری پزیشکی بەم شێوەیە،ئەرکێکە خودا پێت دەبەخشێت،کاتێکی کورتت هەیە بۆ خزمەت،ئێمەی مرۆڤیش کارمان خزمەتکردنی مرۆڤایەتیە،پاراستنی ئەو ڕۆحانەیە کە لێسەندنەوەی لەدەستی مرۆڤ نیە،کاری مرۆڤیش نیە،هیج شتێک لەو هەستە خۆشتر نیە کاتێک ژیان بەڕێ دەکەیت و هەست ئەکەیت جێگەی دەستت لە سروشتدا ڕەنگی هەیە...کاکە ئارۆ لای هاوڕێکانی بەمن دەڵێت براکەی خۆم ❤❤❤...

14/10/2023

نەشتەرگەری هەڵبەستنەوەی دەرگای گەدە
‌ (nissen fundoplication)
عملیة تقویة المدخل المعدة

23/09/2023

گرێی دێرمۆید یان کیسی چەوری ولادی،گرێیەکی حەمیدەیە،دەبێت نەشتەرگەری بکرێت،ئەگەر لانەبرێت زیان دەگەینێت بەو شوێنەی کە لێی هاتووە و ئەگەریش بتەقێت ئەوە دەبێتە هۆی تێکدان و لەناوچونی ئەو شوێنەی کە گرێکە لێی سەرچاوەی گرتووە..

23/08/2023

چۆن دەزانیت ئەندامی نێرینەی منداڵەکەت کێشەی هەیە ؟؟؟؟

03/08/2023

داخزانی ناوپۆشی ڕێکە(کۆم)..

11/07/2023

خواری ئەندامی نێرینە ؟؟؟

14/06/2023

لابردنی گرێی شێرپەنجەی لە منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەسەرکەوتووی لە نەخۆشخانەی سەفینی تایبەت..
استئصال ورم الصرطانی فی العص عص،لطفل حدیثی الولادة فی م.السفین الخاص..

04/06/2023

پەتی ژێر زمان حاڵەتێکە کە زمانی کەسێک بە دەمیەوە بە لکاوی دەمێنێتەوە.
لە هەندێک حاڵەتدا،بۆماوەییە. زمان بەستنەوە زیاتر تووشی منداڵی تازە لەدایکبوو و منداڵانی بچووک دەبێتەوە. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە منداڵان و گەورەساڵان تووشی ئەم حاڵەتە بن.

نیشانەکان:
• سەختی گیربوون لە کاتی شیرپێدان.
• شیرپێدان بۆ ماوەیەکی درێژ.
• برسێتی بەردەوام.
• کێشە لە زیادبوونی کێش.
لە منداڵانی بچووکدا، نیشانەکانی بەستنەوەی زمان لەوانەیە بریتی بن لە:
• سەختی قووتدان.
• سەختی جوڵاندنی زمانیان بەرەو سەربانی دەمیان یان لەم لاوە بۆ لایەکی تر.
• سەختی لە خواردنی ئایسکرێم.
• سەختی ژەنینی ئامێرە مۆسیقایەکان کە لە ڕێگەی دەمەوە ئەنجام دەدرێت.
• کێشەی دەرچوونی زمانیان بۆ دەرەوە و سەرەوە.

چارەسەر:
لە هەندێک حاڵەتدا زمان بەستنەوە ئەوەندە توند نییە کە نیشانە بەرچاوەکانی لێبکەوێتەوە. ئەو کۆرپە و منداڵە بچووکانەی کە زمانیان بەستووە بەڵام کێشەی خۆراکخواردن و قووتدان یان قسەکردنیان نییە، لەوانەیە پێویستیان بە چارەسەر نەبێت.
ئەگەر منداڵەکەت زمانی بەستنەوەی هەبوو و کێشەی خۆراک خواردنی هەبوو، ئەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت کە تێیدا پەتی زمانەکە دەبڕێت.

ئەگەر چارەسەری زمان بەستنەوە نەکەم چی ڕوودەدات؟
ئەگەر چارەسەر نەکرێت، حاڵەتە مامناوەند بۆ توندەکانی زمان بەستنەوە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لەوانە:
• گرفتی خۆراکدان، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی خراپی کێش یان بەدخۆراکی. (بەزۆری شیرپێدان بە بەراورد بە شیرپێدانی بە قوتوو قورسترە کاتێک کۆرپە زمانی بەستراوەتەوە.)
• ئاستەنگی لە قسەکردندا، کە دەبێتە هۆی کێشە لە قوتابخانەدا.
• سەختی خواردنی هەندێک خۆراک.

👨‍⚕️دکتۆر ڕەنجدەر حسین کریم
بۆرد [ دکتۆرا ] لە نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس ٫
کۆئەندامی میز و میزەڕۆ و جوانکاری بۆری میزەڕۆی منداڵان
بەکالۆریوس لە پزیشکی و نەشتەرگەری گشتی

ژمارەی کلینیکی دکتۆر ڕەنجدەر :07735321116

📍 سلێمانی | شەقامی ابراهیم پاشا/بەرامبەر تاقیگەی ماهان
................................................................................

التصاق اللسان (اللسان المربوط ) هو حالة يظل فيها لسان الشخص ملتصقًا بقاع فمه.
في بعض الحالات ، يكون وراثيًا. تعتبر روابط اللسان أكثر شيوعًا عند حديثي الولادة والأطفال الصغار. ومع ذلك ، من المحتمل أن يتأثر كلا من الأطفال والبالغون.

الأعراض:
• صعوبة في عملية المص أثناء الرضاعة الطبيعية.
• الرضاعة لفترات طويلة.
• الجوع المستمر.
• مشاكل في زيادة الوزن.
قد تشمل أعراض التصاق اللسان عند الأطفال الصغار ما يلي:
• صعوبة البلع.
• صعوبة في تحريك لسانهم باتجاه سقف فمهم أو من جانب إلى آخر.
• صعوبة تناول الآيس كريم.
• صعوبة العزف على الآلات الموسيقية التي تتم من خلال الفن.
• مشاكل في بروز لسانهم للأعلى والخارج.

العلاج:
في بعض الحالات ، لا يكون رابط اللسان شديدًا بدرجة كافية لإحداث أعراض خطيرة. قد لا يحتاج الرضع والأطفال الصغار الذين لا يعانون من مشاكل في الرضاعة أو البلع أو التحدث إلى العلاج.
إذا كان طفلك يعاني من رابط اللسان ويعاني من مشاكل في تناول الطعام، فيجب ان يخضع لعملية جراحية يتم فيها قطع رابط اللسان.

ماذا يحدث إذا لم أعالج اللسان المربوط؟
إذا تُركت دون علاج ، فإن الحالات المتوسطة إلى الشديدة من ربط اللسان يمكن أن تسبب مشاكل بما في ذلك:
• مشاكل التغذية التي تؤدي إلى زيادة سيئة في الوزن أو سوء التغذية. (عادة ما تكون الرضاعة الطبيعية أكثر صعوبة مقارنة بالتغذية بالرضاعة الصناعية "بالزجاج" عندما يعاني الطفل من رابط اللسان).
• صعوبات في النطق التي تسبب مشاكل في المدرسة.
• صعوبات في تناول أطعمة معينة.

👨‍⚕️الدكتور رنجدر حسين كريم
بورد (دكتورا) في جراحة الاطفال
بكالوريوس في الطب الباطني و الجراحة العامة

رقم عيادة الدكتور رنجدر حسین کریم
‌ 07735321116

📍 سليمانية | شارع ابراهیم باشا\مقابل مختبر ماهان

25/05/2023

د.ڕەنجدەر حسین کریم
ماجستێر لە نەشتەرگەری کۆ ئەندامی میزەڕۆی منداڵان 2023..ئیمارات
دکتۆرا لە نەشتەرگەری منداڵان2018..بغداد
بەکالریوس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی 2008.. سلێمانی

24/04/2023

پەری بڕ چیە لە کوڕاندا ؟
فتحە للاحلیل التحتی؟
‌ ‌ hypospadias
چارەسەری چیە ؟
بۆچی دەبێت زوو چارەسەر بکرێت ؟
تجمیل فتحە لاحلیل

21/04/2023

پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی هەموو تاکێکی تەندروست دۆست دەکەین،هیوای تەمەن درێژی و سەلامەتی بۆ جگەر گۆشەکان و دایکان و باوکانی ئەزیز دەخوازین..

10/04/2023

عملية ازالة القولون عن طريق المستقيم، عند الأطفال المصابين ب(داء هيرشبرنغ ) والسبب هو عدم اللتتطور الخلايا العصبية المعوية بشكل صحيح.
هذا يؤخر حركة البراز عبر الأمعاء.، نتيجة لذلك ، تصبح الأمعاء مسدودة بالبراز ، ويصاب الطفل بالإمساك (غير قادر على التبرز بشكل طبيعي).

لإصلاح انسداد الأمعاء الناجم عن مرض هيرشسبرونغ ، يجري الجراحون نوعًا من الجراحة يسمى جراحة السحب.
الهدف من جراحة السحب هو إزالة الجزء المصاب من أمعاء الطفل و ثم سحب الجزء الصحي من هذا العضو إلى المستقيم وفتحة الشرج.
في معظم الحالات ، يمكن إجراء هذا الإجراء باستخدام طرق طفيفة التوغل (التنظير) وفي عملية واحدة......................................

👨‍⚕️الدكتور رنجدر حسين كريم
بورد (دكتورا) في جراحة الاطفال

رقم عيادة الدكتور رنجدر: 07735321116
رقم هاتف قسم الجراحة و العمليات في مستشفى سفين الاهلية :
07731950303
📍 سليمانية | شارع حمدي (القناة) مقابل مستشفى الاطفال

25/03/2023

گوێ سمین
بەبێ ئازار ، ئاسانترین و باشترین جۆری گوارەی منداڵان بە هەردوو زاخاوی زیو و ئاڵتوون بەردەستە..

08/02/2023

نیشانەی سەر پێست
لە زانستی پزیشکیدا پێی دەڵێن گرێ گۆڵەی مولوولە خوێنەکان،بەگشتی بەسێ شێواز چارەسەر دەکرێت،یان بۆری خوێنی سەرەکی گرێ گۆڵە دادەخرێت و خوێن ناچێت بۆ گرێ گۆڵەکە و بچوک دەبێتەوە،یان دەرمانی تایبەت لەڕێگەی دەرزیەوە دەکرێتە ناو گرێ گۆڵەکە وە یان لەڕێگەی حەبێکی تایبەتەوە بچوک دەکرێتەوە...
وێنەی یەکێک لە نەخۆشەکانمان ساڵ و نیوێک دوای چارەسەر..

29/01/2023

پەتی ژێر زمان چیە لە منداڵاندا یان (رابط اللسان).
ئەگەر نەشتەرگەری نەکرێت کێشەی چی بو منداڵەکە دروست ئەکات ؟
نەشتەرگەریەکەی ئاسانە ؟ یان نا ؟

31/12/2022

لە کام کاتدا هەڵهێنانەوەی شیر دەبێتە دیاردەیەکی ترسناک ؟

11/12/2022

بەڕێزان ئەمە ناونیشانی کلینیکەکەمانە
د.ڕەنجدەر حسین کریم پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان
پسۆڕی جوانکاری پەری بڕ
شاری سلێمانی
شەقامی ابراهیم پاشا
تەلاری سەردەم ،بەرامبەر تاقیگەی ماهان ‌
ژت.....07735321116

06/11/2022

دیاردەی قەبزی لە منداڵاندا و ڕاستکردنەوەی چەند هەڵە تێگەیشتنێک لە قەبزی..

19/10/2022

خۆشترین کاتەکانی ژیانی پزیشکی نەشتەرگەری ئەو کاتانەیە کە سور دەزانێت هۆکار بووە بۆ گەڕاندنەوەی ژیان بۆ کۆرپەیەک،ئەم نەخۆشە تەمەنی دوو ڕۆژبوو کاتێک ڕیخۆڵەکانی تەقی،لەبارێکی تەندروستی ناجێگیر بوو،یەکەم نەشتەرگەری دەرهێنانی ڕیخۆڵە بوو لە سکیەوە ، تەنها بۆ ئەوەی بژی،دووهەم نەشتەرگەری لابردنی پارچە لەکار کەوتووەکانی ڕیخۆڵەی بوو،سێهەم نەشتەرگەری خستنە ناوەوەی ئەو بەشەی یەکەم نەشتەرگەری بوو.
بە ڕەزامەندی خێزانەکەیان ئەم وێنەمان چرکاند دوای یەک ساڵ و نیو..

05/10/2022

کێشە باوەکانی سونەت کردنی منداڵان و هەڵەی هەندێک دایکان و باوکان..

29/08/2022

چارەسەری بچوکی ئەندامی نێرینە (چووک) لە ڕێگەی چاندنی هۆڕمۆن بۆ ئەو تەمەنانەی لەنێوان (1-18)ساڵیدان..
زيادة حجم القضيب عن طريق الزرع الهرموني من( 1 -18) سنة

Want your practice to be the top-listed Clinic in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

کێشەی نەشتەرگەری لە منداڵی تازە لەدایکبواندا.....سوپاس بۆ پۆلەتیک پرێس..
دیاردەی خواری ئەندامی نێرینە چیە ؟ هۆکاری خواری چیە ؟بۆچی   هەندێکیان پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ؟
نەشتەرگەری هێنانە خوارەوەی هێلکەی گونەکان لە منداڵاندا ؟؟؟هاتنەخوارەوەی هێلکەی گوونەکان بۆ ناو کیسەی گون پرۆسەیەکی سروشت...
نەشتەرگەری هەڵبەستنەوەی دەرگای گەدە  ‌                                                (nissen fundoplication)عملیة تقویة...
داخزانی ناوپۆشی ڕێکە(کۆم)..
خواری ئەندامی نێرینە ؟؟؟
لابردنی گرێی شێرپەنجەی لە منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەسەرکەوتووی لە نەخۆشخانەی سەفینی تایبەت..استئصال ورم الصرطانی فی العص...
پەری بڕ چیە لە کوڕاندا ؟ فتحە للاحلیل التحتی؟ ‌         ‌                                                           hypo...
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی هەموو تاکێکی تەندروست دۆست دەکەین،هیوای تەمەن درێژی و سەلامەتی بۆ جگەر گۆشەکان و دایکان و باو...
گوێ سمین  بەبێ ئازار ، ئاسانترین و باشترین جۆری گوارەی منداڵان بە هەردوو زاخاوی زیو و ئاڵتوون بەردەستە..
پەتی ژێر زمان چیە لە منداڵاندا یان (رابط اللسان).ئەگەر نەشتەرگەری نەکرێت کێشەی چی بو منداڵەکە دروست ئەکات ؟نەشتەرگەریەکە...
لە کام کاتدا هەڵهێنانەوەی شیر دەبێتە دیاردەیەکی ترسناک ؟

Category

Telephone

Website

Address


Ibrahim Pasha Street
As Sulaymaniyah
46001
Other As Sulaymaniyah clinics (show all)
کۆرۆنا ڤایرۆس کۆرۆنا ڤایرۆس
Azadi
As Sulaymaniyah, 1234

help people to get good healthy

Dr. Lizan Omar Ali - د. لیزان عمر علی Dr. Lizan Omar Ali - د. لیزان عمر علی
Ashti
As Sulaymaniyah, 46001

كلینیكی پزیشكی ددان د. لیزان عمر علی به‌كالۆریۆس له‌

کلینکی ڕاوێژکاری شەھید ڕێباز کلینکی ڕاوێژکاری شەھید ڕێباز
Slemany
As Sulaymaniyah, 46001

کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید ڕێباز ـ سلێمانی ـ بەکرەجۆ ناو ?

Azadi Medical Buildingتەلاری پزیشکی ئازادی Azadi Medical Buildingتەلاری پزیشکی ئازادی
شەقامی ئازادی-بەرامبەر عەلوە کۆنەکە
As Sulaymaniyah, 41006

Dr . Wardat Jalil Hasan Dr . Wardat Jalil Hasan
السليمانية
As Sulaymaniyah

الدكتورة وردة جليل حسن بكالوريوس طب بورد ( دكتوراه) الاطفال عربي - عراقي

Dr. Niga Rashid  د . نيگا شفیق حمە رەشید Dr. Niga Rashid د . نيگا شفیق حمە رەشید
As Sulaymaniyah

پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی مناڵان و گەشە و خۆراکی مناڵان اختصاص طب الاطفال ونمو وتغذیة الاطفال�

چێژ-المتعة چێژ-المتعة
As Sulaymaniyah

a place to share your wife with others freely

Habib store Habib store
412-91
As Sulaymaniyah

For Medical Supplies and Equipment.

SHAR Teaching Hospital SHAR Teaching Hospital
Malik Mahmood Street
As Sulaymaniyah, 46

تەندروستیتان ئامانجمانە

KurdMed Academy KurdMed Academy
As Sulaymaniyah

Your future is in our hand.

تەلاری پزیشکی ئاکار    Akar medical building تەلاری پزیشکی ئاکار Akar medical building
ئیبراهیم پاشا
As Sulaymaniyah

تەلاری پزیشکی ئاکار ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱ بۆ ۱۲ ی شەو کراوەیە

Dr Hez Nihad د.هێز نهاد Dr Hez Nihad د.هێز نهاد
Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah, 00964

MD surgery clinic