هونەری یۆگا & ئایورڤێدا
Nearby clinics
سليمانية
عەلوەی سلێمانی
کلینیکی شیفا/شەقامی سەرەکی هەواری شار
Slemani
Slemani
Sangasar/Pshadar/Sulaymaniyah
123
شەقامی گشتی قڕگە- بەرامبەر سەنتەری شۆڕشی ددان.
Iraq
460001
ناوەندی سروشتی یۆگا & ئایۆرڤیدا
بەم زوانە!
✨بە شێوەیەکی تەندروست و بەپێی سیستەمی ئایۆرڤیدا خولێکی کێش دابەزاندن بۆ دابەزاندنی بەشەکانی چەوری لەش و بەکارهێنانی بڕی پێویستی کالۆری بۆ لەش دەستپێدەکەین ،بۆ ماوەی مانگێک لەژێر چاودێری ڕاهێنەر سۆزان عوسماندا دەبیت ، کێشەنیە چەنێک زیادەی کێشی لەشت هەیە دەتوانیت لە ڕێنماییەکانی تایبەت بە خۆراک و ڕاهێنانی تایبەت بە خولەکە سود وەربگریت.
✨لەخولەکەدا لە یەک کەس زیاتر داشکاندنی ٢٥٪ بۆ دەکرێت
✨لە خولەکەدا دووجار ڕاهێنەر دەتبینێت سەرەتاو کۆتا بۆ پشکنینی تایبەتی خۆی ،لەمانگەکەدا هەفتانە بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ تاکی بەشداربوو پرۆگرامەکانی بۆدەگۆڕێت و ڕاهێنەر بەوردی چاودێری دۆخ و گۆڕانکاری بەشداربوو دەکات.
✨بۆ زانیاری زیتر دەتوانیت نامە بنێریت یان پەیوەندی بکەیت٠٧٧١٩٦٣٣٩١١
تۆش دەتوانیت لەگەڵمان بیت ..
بەرەو تەندروستی:✨
مێدیتەیشن دۆخێکە هەموو کەسێک دەتوانێت ئەنجامی بدات،مێدیتەیشن زۆر سادەترە لەوەی زۆربە وا بیری لێدەکەنەوە کە قورس بێت بتوانێت دەست بگرێت بەسەر مێشک و بیرەکانیدا، هەڵبەت هەتا ئەوکاتە ئەم بیروڕایە تەواوە کە هێشتا پراکتیزەی مێدیتەیشنت نەکردبێت ، گەڕانەوە بۆ ئارامی ناخ پێویستیەکی سەرەکی هەر تاکێکە و هیچ کاتێک درەنگ نیە گرنگ بڕیاری دەستپێکە✨
بۆزانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن: 07719633911
ناونیشان:سلێمانی -جادەی بەختیاری کۆن-پشت گۆشتفرۆشی ئامەد
#تەندروستی #یۆگا #ئایۆرڤێدا #وەرزش
بەم زووانە !
لە zoom news🪷🪷🪷🪷
ئایۆرڤیداو گیاناسی!
وەک دەزانین لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا گیاکان وەک جێگرەوەیەکی چارەسەری دەرمانی کیمیایی بەکار دەبرێن ،دەتوانین بڵێین چارەسەرە دەرمانە کیمیاییەکانیش لە مادەی کاریگەری ناو گوڵ و گیا سروشتیەکان وەرگیراون و پرۆسێس کراون.گەر چاوێک بخەینە سەر ڕۆژهەڵات وەک هندستان و چین و ئێرانی کۆن بەشێوەیەکی بەرچاو و بەر فراوان و چڕوپڕ پەرە بە گیاکان دراون لە چارەسەرکردندا ، نەک تەنها لەلایەن کەسانی زانستی بەڵکو لە لایەن کەسانی رۆحانیش سینە بە سینە بە ئەزمونی هەزاران ساڵدا پاڵاوتەکراوەو گەشەی سەندووە سودیان لە گیاو گوڵە سروشتیەکان بینیوە بە شێوەی چا بووبێت یان گیراوەیەک.گەر بە چاوێکی قوڵتر بڕوانین گوڵ و گیاکان هی ڕۆژهەڵا ت و ڕۆژئاوا نین هی ژیان و سروشتن ,ژیان و سروشتیش هی هەموومانە و ئایۆرڤیداش زانستی ژیانە گەڕانەوەیە بۆ ڕاستی سروشت لە ناوخۆماندا،کار لەسەر ڕێکخستنەوەی مەزاج و هاوسەنگی تاک دەکات بە چەندین ڕێگە ،یەک لە ڕێگەکان گیاناسیە کە زیاتر هەڵەگرێت قسەی لەسەر بکەین بەڵام وردە وردە و بۆ بابەتەکانی دواتر..
ئایۆرڤیدا یەکێکە لەو زانستە زۆر بەهێزانەی کە دەتوانین بڵێین مێژویەکی کۆن و گەشەسەندوی هەیە لە جیهاندا،خۆشحاڵانە لە کوردستانیش زۆرهەن کە ئاشنان پێی. ئایۆرڤیدا هێزی تاک بە ژیان دەبەستێتەوە وە هێزی ژیانیش بە تاکەوە ،ڕەنگ بێت لێرە لە کوردستان هێشتا هەندێک زانستەکە بۆیان تازە بێت و لەو باوەڕەدا بن کە ئایۆرڤێدا سەر بە دینی هیندۆیزم بێت لەبەر ئەوەی لە هندستانە یان سەر بە سیستەمێکی کۆنی نەریتی فرە دینی و خورافی بێت! بێرەحمانە و بێ شارەزا بوون لە بوارەکە ئەم زانستە بخەینە ناو ئەو بازنەیەوە! لە کاتێکدا زانست مولکی مرۆڤایەتیە و بۆ خزمەتی مرۆڤایەتیە گەر لە هەر دەرگایەکەوە هاتبێت ئەکرێت نەیناسین و دەستی بۆ نەبەین بەڵام ناکرێت بێ شارەزابووندەستی بۆ ببەین و فتوای لەسەر بدەین،
لە بابەتەکانی دواتردا زیاتر لەو زانستە ئەدوێین و سودەکانی ئەخەینە خزمەت..🪷
ئارام بن🪷
سۆزان عوسمان
ئایۆرڤێدا دەڵێت:هەوکردنی جومگەکان پەیوەندی بە تێکچونی ڕەگەزی ڤاتاوە هەیە، ئەمەش زۆرجار وەک گرژی و ئازارێکی تووند و ئاوساوی و خواربوون لەو شوێنەدا بە دیاردەکەوێت ،تێکچونی ڤاتا واتا تێکچونی ڕەگەزی هەوا، لە کەسانی بەساڵاچوووندا زیاتر ئەم تێکچونە ڕوودەدات . لە دۆخی هەوکردنی جومگەکاندا ڤاتای تێکچو لەگەڵ ئاما (ژەهر) تێکەڵ دەبێت و لە جومگەکاندا دەنیشێتەوە، ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت ئاماڤاتا
ئاما (ژەهر) :دەرئەنجامی هەرسکردنێکی نادروستە و هۆکاری سەرەکی تێکچونی میتابۆلیزمە لەکەسەکەدا.
چارەسەر؟
🔹ڕاهێنانی تایبەتی یۆگا بە پێی سیستەمی ئایۆرڤیدا
🔹مەساژکردنی شوێنی ئازار شەوان پێش خەوتن بە زەیتی زەنجەفیل
🔹زۆر خواردنی ئەم خۆراکانە
ماسی سەلەموون
ماسی توونە
سیر
پیاز
گێلاس
بێریەکان
زەردەچەوە
شیا سید
بامێ
گوێز
بایەم
زەیتی زەیتون
هەنجیر
Omga3
ئەڤۆگادۆ
کاڵەک
ئەناناس
سپێناخ
بە ئومێدی تەندروستی و ئارامی بۆ هەموولایەک ،ئازار نەبینن..
لە ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤدا پێویستە و دەبێت مرۆڤ بە چاوێکی چاودێرانەوە تەماشا بکات!چاودێری کردنێک کە هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ پێداویستی و ڕاستیەکانی ژیانی مرۆڤی ئەمڕۆدا،ئەمە کرۆکی بەدەستهێنانەوەی هاوسەنگیە لەئێستادا.
ئارامی بۆ هەمووان🤍
#هونەری _یۆگا_ئایۆرڤیدا
خولەکانمان دەستیان پێکردەوە ئەمڕۆ !
🧘🏼♀️🧘🏽کات و ڕۆژی وانەکانمان
خولی بەیانیان /شەممە -٢شەممە-٤شەممە ١٠:٠٠ بۆ ١١:٣٠
خولی بەیانیان /١شەممە -٣شەممە-٥شەممە ١٠:٠٠ بۆ ١١:٣٠
خولی دوانیوەڕوان/ ١شەممە-٣شەممە-٥شەممە ٣:٣٠ بۆ ٥:٠٠
خولی ئێواران/ شەممە-٢شەممە-٤شەممە ٦:٠٠ بۆ ٧:٣٠
بۆ بەشداری کردن دەتوانیت پەیوەندی بکەیت و شوێنت حجز بکەیت ٠٧٧١٩٦٣٣٩١١
ناونیشان /سلێمانی -بەختیاری-تەنیشت قەسابخانەی ئامەد-بەرامبەر قوتابخانەی ئەحمەدی خانی
art.of.yoga.ayurveda
سڵاوێکی گەرم لە هاوڕێیانمان !
هاوڕێیانمان ئاگادار ئەکەینەوە کە کۆمەڵەکەمان گواستراوەتەوە بۆ بەختیاری ،لە بەرواری ٢٠٢٣/٦/٤لەوێ خولەکان دەست پێ ئەکەینەوە بەپێی ئەم پڕۆگرامەی خوارەوە:
🪷هەرخولێک چوار ڕۆژ دەرس دەخوێنن.
🪷ڕۆژی وانەکان ( ١شەممە-٢شەممە-٣شەممە-٤شەممە).
🪷کاتی وانەکان /
بەیانیان کاتژمێر:١٠:٠٠ بۆ ١١:٣٠
دوانیوەڕوان کاتژمێر: ٣:٣٠بۆ ٥:٠٠
ئێواران کاتژمێر ٦:٠٠بۆ ٧:٣٠
🪷ڕۆژانی (٥شەممە- هەینی- شەممە)دەرس ناخوێنین و تایبەتە بەکاروچالاکیەکانمان وەک(ساتسەنگ -سیمینار-هایکینگ-کەمپینگ- چالاکی جۆراوجۆری تر).
🪷بۆ ناوتۆمارکردن دەتوانن پەیوەندی بکەن ٠٧٧١٩٦٣٣٩١١
🪷ناونیشان:
سلێمانی -بەختیاری(جادەی پۆزەکە☺️)-تەنیشت قەسابخانەی ئامەد -بەرامبەر قوتابخانەی ئەحمەدی خانی-کۆڵانی تەربیە بۆ سەرەوە.
art.of.yoga.ayurveda
Ushtrasana
ئوشتراسانا چۆن یارمەتیمان دەدات؟
⚠️یەکێکە لە ڕاهێنانە زۆر بەسودەکان لە یۆگادا ،ئەوەی جێی سەرنجە سودێکی زۆری بۆ کەسا نێک هەیە کە گۆرانی دەچڕن چونکە گرنگترین بەشی جەستە کە بەشدارە لە گۆرانی وتندا قورگ و سنگە ئەم ڕاهێنانە هاوسەنگی بڕی ئەو هەوایە ڕائەگرێت لە نێوانیاندا ، ئوشترا سانا یارمەتیدەرە لە فراوانکردنی قەفەزەی سنگ و بڕبڕەی پشت و کۆنترۆڵکردنی زیاتری سیەکان و هەناسەدان کە ئەمە لێکۆڵینەیەکی زۆری لەسەر کراوە ،ئەم ڕاهێنانە لە یۆگادا کشاندنێکی زۆر لە سورێنچکدا دروست دەکات و بڕبڕەی پشت نەرم دەکات و دۆخی جەستە باشتر دەکات.
⚠️دیپاک کرهاڵدەر لە توێژینەوەیەکدا باس لەوە دەکات ئەو گۆڕانکاریە میتابۆلیکییەی کاتی دۆخی ئوشتراسانا کاریگەرە لەسەر زیادکردنی ڕێژەی ئۆکسجین لە لەشدا بەشێوەیەکی بەرچاو ! واتا لە ١٤٪ بۆ ٧١٪ ،ئەم توێژینەوەیە ئەوە پیشان دەدات کە دۆخی ئوشتراسانا ڕێگە دەدات بە فراوانکردنی سییەکان و یارمەتی ڕۆیشتنی ئۆکسجینێکی زیاتر دەدات لە ناو جەستەدا.
⚠️ئوشتراسانا هەردوو ماسولکەی پشتی ڕان گلوتس و هاسترینگ بەهێز و توندەکاتەوە.
⚠️ئەم ڕاهێنانە کرژی ملی ڕەحم کەم دەکاتەوە لە خانماندا.
⚠️ماسولکەی شان و قۆڵ و پشت و قاچ و مل بەهێز دەکات.
⚠️یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت دەدات ،بەڵام گرنگە پێش ئەنجامدانی ڕاوێژ بە کەسێکی شارەزا لە یۆگادا بکرێت هەتا دۆخی کێشەکە هەڵسەنگێنێت گرنگە سەربەخۆ نەکرێت لەوەها دۆخێکدا.
⚠️سودی زۆرە بۆ کەسانێک کە فتقیان هەیە ،هەڵبەت فتق پەیوەندی بە لاوازی ماسولکەکانەوە هەیە.
⚠️کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ وفشاری دەرونی سودێکی ترێتی.
⚠️کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی کێشی لەش هەیەو کرداری هەرس ئاسانتر دەکات.
⚠️کەم کردنەوەی ئازاری سەر بەهۆی ناردنی خوێنێکی زیاتر بۆ مێشک.
ئامادەکردن: زانا محمد
#یۆگا
#ئاسانا
تۆش دەتوانیت بەشدار بیت !📢
بەم زوانە پرۆژەکە دەست پێدەکات!
ئەم پرۆژەیە بریتیە لە چەند بەشێک کە یەک بەدوای یەک دەکەونە باری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە ناوی شیکاگۆ بۆیزەو ماوەی ١٣ ساڵە بەردەوامە لە هەموو شوێنێکی ئەم زەویەدا.
🟢پرۆژەی یەکەم: ناشتنی ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ داربەڕو و دار چوالە لە چیای ئەزمەر لە ژێر ناوی هەناسە بدە.. ئێمەش وەک هاوڕێیانی یۆگا خۆبەخشانە هاوکاری پرۆژەکە ئەکەین تۆش دەتوانیت بەشداربیت لەگەڵمان ،لە بەرواری ٢٠٢٣/٤/٧ ڕۆژی هەینی کاتژمێر 🕙١١:٠٠ لە کۆمەڵەی یۆگا کۆئەبینەوەو بەڕێ ئەکەوین بەرەو ئەزمەر کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارە ئەگەڕێینەوە. بۆ باشداری کردنت دەتوانیت ناوی خۆت تۆمار بکەیت هەتا جێگەت دیاری بکرێت ☎️٠٧٧١٩٦٣٣٩١١
🟢پرۆژەی دووەم:لە پێناو پاراستنی ژینگە گفتۆیەکی چر دەکرێت لەسەر پیسبوونی ژینگە (پیسبوونی هەوا و دەنگ و بینین)
🟢پرۆژەی سێیەم:هێنانی یەکەم شاحینەی کارەبایی وەک هاندەرێک بۆ ئەو کەسانەی کە سەیارەی کارەبایی دەهێننە کوردستان بێ بەرامبەر دەتوانن سەیارەکانیان شەحن بکەنەوە.
🟢کاری چوارەمی پرۆژەکە: هێنانی ٣٠ تا ٤٠ پاسکیل بۆناو شاری سلێمانی،هەرکەس پێویستی بوو دەتوانێت بێ بەرامبەر بۆماوەی چەند سەعاتێک بەکاری بهێنێت.
🟢پرۆژەی پێنجەم: درووست کردنی تیپێکی مۆسیقا بۆ ئەوکەسانەی کە خوازیاری فێربوونی مۆسیقان ،بەشداری پێکردنیان لە گروپێکی تایبەتی مۆسیقادا بۆ برەودان بە هونەری مۆسیقا لەناو گەنجاندا
🟢پرۆژەی شەشەم:ڕێکخستنی چەند گفتوگۆیەکی ئۆنلاین لە نێوان منداڵانی سلێمانی و هێڵسنکی.
تۆی بەڕێزیش وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی و لە پێناو پاراستنی ژینگەی شارەکەت و خزمەتی رۆحیەتی گەنجانی شارەکەت دەتوانیت بڵاوی بکەیتەوە هەتا زۆرترین بەشدار بن لەم پرۆژەیەدا..🙏🏻🤍
🕯
ئیلکترۆلایت چیەو چۆن کاردەکات لە جەستەماندا⁉️
💯ئەو خۆراکانە کامانەن کە کار لە بەهێزی ئەلکترۆلایتی لەشمان دەکەن⁉️
یۆگاو و پاکردنەوەکان❕
💠ئەلکترۆلایت چەمکێکی زانستی پزیشکی یە و بریتیە لە خوێیەکان و ئایۆنەکان ،واتە ئەم ئایۆنانە بارگەی کارەبایی و جوڵە دروست دەکەن لە لەشی ئێمەدا ،بە واتایەکی تر دەتوانین بڵێین ئەو ئەلکترۆلایتانەی کە لەشی مرۆڤ پێکی دەهێنێت ئەم کانزایانەن کە پاڵپشتی گەورەن:
🔘ئایۆنی سۆدیۆم
🔘ئایۆنی پۆتاسیۆم
🔘ئایۆنی کلۆرید
🔘ئایۆنی کالیسیۆم
🔘ئایۆنی مەگنسیۆم
🔘ئایۆنی بیکاربۆنات
🔘ئایۆنی فۆسفات
🔘ئایۆنی کبریتات
💠ئەم ئایۆنانە هەموو گرنگیان هەیە لە خانە زیندووەکانی لەشدا ! بەتایبەت سیستەمی دەماری و دڵ و ماسولکە و ژێیەکان و پارێزگاری کردنی PH لە خوێندا وبەرگری کردنی لە بەرزی فشاری خوێندا، هەروەها کاری گورچیلەکان پارێزگاری کردنە لە ئەلیکترۆلایتەکان و هێشتنەوەی بە شێوەی جێگیر، چەندین لایەنی جیاوازی تریش وەک چۆنیەتی چالاکی لەش لە رێکخستنی بڕی ئەو ئاوەی لەلەشدایەو بڕی ئەسید لە خوێنیشدا ، هەر بۆیە کاتێک لەش ئەلیکترۆلایت ون دەکات لەکاتی چالاکی و وەرزش و ئارەقکردنەوە یان لە کاتی دوگیانیدا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری باری جەستەیی وەک خێرا لێدانی دڵ و تێکچونی کاری
ماسولکەکان و ژێ و دەمارەکان.
💠بە گرنگی دان بەم خۆراکانە کاری ئەلیکترۆلایت لە لەشماندا ڕێک دەبنەوە:
💠میوە مزرەمەنیەکان وەک لیمۆ 🍋و پرتەقاڵ 🍊
💠بەکاربردنی ئاو 💧خوێ 🧂هەر بەو پێیەی لە یۆگادا کۆمەڵێک ڕاهێنانی پاکردنەوەی ڕوپۆشی ناوەوەی جەستەمان هەیە کە بە ئاوخوێ ئەنجام ئەدرێت ئەم پرۆسەیە کاریگەریەکی باش و بەرچاو دروست دەکات لە سەر کاری ئەلکترۆلایتەکان لە جەستەماندا.
💠ئاوی گوێز هند🥥
💠گیراوەی توو🧉
💠گیراوەی زەنجەفیل.
💠شەربەتی شوتی و کاڵەک 🍉
💠سموزی شیلک🍹
💠گیراوەی تۆوی شیا.
💠خەیار.
💠تێکەڵەی ئاو و خوێی هیمالایاو کەمێک شەکری سروشتی⬅️(مغذي)
💠پێویستە ئێمە ڕۆژانە بڕێکی باش لەو کانزایانەی هەڵگری بارگەی کارەبان وەربگرین بۆئەوەی جەستەمان وەک پێویست کاربکات و ئەو ئەلیکترۆلایتانەی دوای ئارەقکردنەوە،دوای وەرزش کردن و جوڵە لە دەست دەچن ئەستەمە تەنها بتوانین بە ئاو جێی ئەو کانزایانە بگرینەوە ، بەڵکو پێویستە لە ڕێی خۆراکە ناوبراوەکانەوە تەندروستی خۆمان بەدەست بهێنینەوە و دوربکەوینەوە لە وەرگرتنی دەرمانی کانزایی کیمیاوی وناسروشتی.
ئامادەکردن: دەستەی مامۆستایان
هانا ئەنوەر
دڵسۆز محمد
ئیڤان ئەحمەد
ساڵی تازەیەو وا نەورۆزەهاتەوە..
جەژنی نەورۆز لە هەموو کوردێک و لە هەموو هاوڕێیان ڕەنگین بێت💚❤️💙🤍💛💜🧡
.art.of.yoga.ayurveda
یۆگا_ئایۆرڤیدا #
ئەو خۆراکانە چین کە کار لە ڕێکخستنی بەرزە فشاری خوێنمان دەکەن و هێزی ژیان زیاد دەکەن لەناوماندا..؟
لە سیستەمی ئایۆرڤیدادا (پرانا) هێزی ژیانەو (ئوجاس)هێزی هۆشیاریە لەناوماندا، زیادبوونی ئەم دوو هێزە لەناوماندا واتا کەمبوونەوەی کرژییە دەروونی و سۆزداریەکانمان، بەو هۆیەشەوە ڕێکخستنەوەی فشاری خوێن و ڕێکخستنەوەی ئەو بەرز و نزمییە لەسەر ئاستی سیستەمی دەماریمان، ئەکرێت هێزی ژیان و هۆشیاری لە ڕێی میدیتەیشن یان عیبادەت ،وەرزش و ئەوخۆراکانەوە کە سوک و ئارامبەخشن زیاد بکەین. ئێمە لێرەدا کەمێک ئاماژە بە خۆراکی دروست و نادروست ئەدەین لەوەها دۆخێک کە لە ئارادا بێت،گرنگە ڕەچاو بکرێت!
خۆراکی درووست:
چای هێل
گوێز هند بەهەموو جۆرێک
خەیار
ڕۆنی گی
بامێ
فاسۆلیای تەڕ
پرتەقاڵ
ناوکی کولەکە
هەنگوین
شوتی
خۆراکی نادروست:
کهول
کافاین
خواردنی چەور
خواردنی سورەوکراو
خۆراکی تون و سوێر
تەندروست باشبن..🤍🙏🏻
art.of.yoga.ayurveda
سڵاو بەڕێزان!
پێتان ڕائەگەیەنین کۆمەڵەکەمان لەسالێکدا دووجار خولێکی یۆگا بەشێوەیەکی ئەکادیمی ئەکاتەوە بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیارن ببنە مامۆستای یۆگا ،خولەکە بە شێوەیەکی چڕو پڕ لەسەر سیستەمی یۆگاو ئایۆرڤیدا دەگوترێتەوەو پاش تاقیکردنەوە فێرخواز بڕوانامەی باوەڕپێکراو وەردەگرێت و پاڵپشتی و هاوکاری و پەیوەندێکانمان بەردەوام ئەبێت لەگەڵ مامۆستایانی خولەکە،خولەکە ٣مانگ دەخایەنێت و٢٠٢٣/٣/١دەستپێئەکات و کات و ڕۆژی وانەکان دواتر بڕیاری لەسەر دەدەین بە پێی بواری بەشداربووەکان.
بۆ زانینی نرخ و زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن :
٠٧٧١٩٦٣٣٩١١
🕯 art.of.yoga.ayurveda
دیاری ساڵی نوێی کۆمەڵەکەمان بۆ بەشداربوانی💙
کۆمەڵەکەمان خولێکی ڤینیاسا یۆگا بۆ بەشداربوانی دەکاتەوە لە بەرواری٢٠٢٣/١/٣١ڕۆژانی ١شەممە و ٣شەممەو ٥شەممە کاتژمێر٢:٣٠ پاش نیوەڕۆ بۆ ٤:٠٠.
وەک هەمیشە و جارەکانی تر وامان بڕیاردا بەهۆی ناجێگیری باری دارایی ئێستای خەڵکی کوردستانەوە خولێکی دوومانگی بکەینەوە بۆ تازە بەشداربوان ، نرخی خولەکە بۆ دوومانگەکە لە ١٠٠،٠٠٠ دامانبەزاند بۆ ٧٥،٠٠٠.
لەخولەکەدا کار لەسەر ئارامی دەرونی و بەهێزکردنی تەرکیز و ڕێکخستنەوەی سیستەمی هەناسەو خەو خۆراک دەکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا کار لەسەر رێکخستنەوەی تایپی لەش و دەروونی کەسەکە دەکرێت بە پێی سیستەمی ئایۆرڤیدا و چەندین جۆری میدیتەیشنی تایبەت بە ڤینیاسا یۆگا لە خولەکەدا دەگوترێنەوە ،لە کۆتای خولەکەشدا هەریەک لە بەشداربوان پرۆگرامی تایبەتی خۆیان وەردەگرن بۆ درێژەدان بەو ئارامی و تەرکیزە وە ئەو هاوسەنگیەی کە هەریەکێکمان پێویسمانە هەمان بێت لە ژیانماندا.
بۆ پرسیار و ناوتۆمارکردن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلەوە ٠٧٧١٩٦٣٣٩١١
یان لە دایرێکت نامە بنێرن.
ئارام بن..🪷
🕯
.art.of.yoga.ayurveda
ئێوارە دانیشتنێکی پڕجوانی هاوڕێیانی یۆگا لە شەوی یەڵدایە،هەمیشە شادو گەشاوە بن..🤍💚💜💙❤️🧡🤎💛
🕯
💙
هۆشیاری ئەمڕۆت ..،دڵنیایی بەیانیتە..!
🕯
🤍❕🕉هێزی خۆشەویستی
دڵ وەک نیلوفەرێک 🪷وایە تەنها کاتێک گوڵ دەکات کە لە گۆمی خۆشەویستیدا بێت, هەموومان بە دڵێکەوە لەدایک بووین و هەمووشمان هیوادارین ڕۆژێک بێت گۆمی خۆشەویستی بدۆزینەوە, بەڵام زۆرێکمان لە کۆتاییدا جیهان بەجێدەهێڵین بەبێ ئەوەی گۆمەکەمان دۆزیبێتەوە! پێویستە خۆمان بیربخەینەوە کە دڵ تەنها پارچە گۆشتێک نییە وەک گوڵێکی نیلوفەر وایە کە پێویستە لە ئاوی خۆشەویستیدا بێت بۆ ئەوەی تەواوی جوانی گەڵاکانی ببینرێت ,بیرمە ئێوارەیەک دەستە گوڵێکم هێنایەوە ماڵەوە بەڵام لەبیرم چوو بیانخەمە ناو ئاوەوە ،بەیانی کە بینیم گوڵەکان سیس و بێ شەوق ببوون و هەڵوەریبوونە سەر زەوی بە مێشکمداهات دڵ وەک گوڵ وایە ئەگەر ئاوی نەدەین دەمرێت! خۆشەویستی یەکێکە لە باوترین وشەکانی سەرزاری هەر یەکێک و لەهەمانکاتدا ئاڵۆزترین وشەکانی ژیانە! ئارامگری و خۆراگری لەناوخۆیدا هەڵگرتووە و هەردوو ڕوکاری ناووەوەو دەرەوەی بەنی ئادەم جوان دەکات ،ژیان لەسەر بنەمای ئەم خۆشەویستیە قوڵەیە لەش و دەروونی ئێمە پارێزراو دەکات ! کەوابێت ئەوەی کەپێویستە لەبارەیەوە بپرسین ئایا ئەوەچ هۆشیاریەکی پەنهان وبەرفراوانە لە خۆشەویستیدا⁉️
وەڵامەکەی لای خۆتە..👁🗨☯️
هونەری_یۆگا_ئایۆرڤیدا🪷
زۆر سوپاس بۆ مامۆستا ئارامی خۆشەویست بۆ پێدانی ئەو کاتە جوانەی خۆی بە ئێمە ،خۆشمان ئەوێیت🙏🏻🪷
🍁🍂
ساتسەنگ🙏🏻
کۆمەڵەی یۆگا لە کوردستان ساتسەنگێکیان بۆ بەڕێز مامۆستا ئارام سازکردووە لە بەرواری ٢٠٢٢/١١/٤ ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٢:٠٠ بۆ ٥:٠٠ ،بەڕێزیان ساڵانێکی زۆرە لە بواری یۆگادا کاردەکەن و بەخۆشحالیەوە ئەم هەینیە بووەتە میوانی ئێمە ،هەرهاوڕێیەکی یۆگا ویستی بەشداری کردنی هەبوو لە ڕێی نامەوە ئاگادارمان بکاتەوە. بەداوای لێبووردنیشەوە ژمارەی بەشداربوون سنوردارە تەنها ٣٠ فێرخواز دەتوانین وەربگرین .
بۆ بەشداربوون پێویستە :
١-پراکتیزەی یۆگات کردبێت .
٢-جلی سپیت پۆشیبێت.
٣-بێدەنگی هۆڵەکە بپارێزیت.
٤-لەماوەی ئەو سێ سەعاتەدا تەلەفون بەکار نەهێنیت و سایلێنتت کردبێت.
٥-سەعاتوونیوێک پێش دەستپێکردن نانخورابێت بێجگە لە ئاو هیچی تر نەخۆیت و نەخۆیتەوە.
🔆دەتوانیت لەوەرزی سەرمادا شیر بەمجۆرە بخۆیتەوە🔆
⚜️گیراوەیەکی بەسود بۆ هەرسێتایپەکەی لەش (ڤاتا-پیتا-کافا)لەوەرزی پایزو زستاندا بۆ بەهاوسەنگی هێشتنەوەی گەرمی لەش و بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و یارمەتیدانی پرۆسەی هەرس، ئەکرێت لەهەرکاتێکدا بیخۆیتەوە.
⚜️پێکهاتەکان:
١/٤کەوچکی چا زەنجەفیلی فرێش
١/٤کەوچکی چا رەشکە
١/٤کەوچکی چا زیرە
١کوپ شیری گەرم
⚜️هەمووی تێکەڵ بە شیرەکە بکەو هێواش هێواش بیخۆرەوە..
🕯
#یۆگا
#ئایۆرڤیدا
#تەندروستی
گەشتی هاوڕێیانی یۆگا بۆ سروشتە جوانەکەی باڵخ و گاپیڵۆن جێی ئەو هاوڕێیانەمان خاڵی کە نەیانتوانی بێن🙏🏻🤍🌸
کافا دۆشا
کافا تێکەڵەیەک لە توخمی زەوی و ئاو ،کافا کۆنترۆڵی چڕی ئێسکەکانمان و پێکهاتەی
گشتی جەستەمان دەکات. کاتێک کافا لە هاوسەنگی دەردەچێت کەسەکە تووشی قورسایی و ماندوێتی و کۆبوونەوەی ئاو و ئاوساوی و خەمۆکی و چەندین کێشەی دیکە دەبێت.
کافا بەرپرسە لە ئەنابۆلیزم و پرۆسەی بنیاتنانی جەستە و گەشەکردن و دووبارە دروستبوونەوەی خانە نوێیەکان و چاککردنەوەی خانەکان، چڕی ئێسک و هێز و توانای بەرگەگرتن، ڕێکخستنی چەوری، توانای منداڵبوون،کافا لە سییەکان و گەدە و پەنکریاس و سیستەمی لیمف و پلازما و زمان و لووت و جومگەکان و جیوبەکانتدا هەیە. کافا بەراورد دەکرێت بە زەوی بەهۆی ئەرکەکانی کە دابینکردنی هێز و پشتگیری و سەقامگیریە وەک زەوی . کافا بە پاراستنی بەرگری جەستە ناسراوە. ئەو کەسانەی کە کافایین بە کەسانی ئارام و لەسەرخۆ ناسراون. کافا لە جومگەکان و ماسولکەکانتدا ئامادەیەو وا دەکات لە ڕووی جەستەییەوە بەهێز بیت،.
هەموو شلەکانی جەستە وەک لیک و بەڵغەم و مەنی پەیوەندییان بە کافاوە هەیە. هەروەها کافا کۆنتڕۆڵی چەورکردنی جۆینەکان دەکات،یارمەتی زاکیرەی دوور دەدات.
کاتێک کافا ناهاوسەنگ دەبێت هەست بە سەرمای بەردەوام دەکات کەسەکە،کێشی زیاد دەکات، هەست بە بێهێزی بەردەوام دەکات ، ئیلتیهاب لە لەشیدا کۆدەبێتەوە، ڕوپۆشی زمانی سپی باو دەبێت، تەنگەنەفەسی، بەڵغەم، ئاوسانی جەستە و کۆبونەوەی ئاو، خاوبوونەوەی میتابۆلیزم، هەستی قورسێتی دوای ژەمەکان، خاو بوونەوەی پرۆسەی دەرهاویشتن وتەمەڵ بوونی ڕیخۆڵەکان، ئاوسانی سک لە نیشانەکانێتی. نیشانە دەروونیەکانیشی کاتێک کافا ناهاوسەنگ دەبێت زیاتر ڕوبەڕوی خەمۆکی، هەستی تەنیایی، دڵتەنگی، ئیرەیی دەبن.
تایبەتمەندیە جەستەیی و دەروونیەکانی کافا:
کافاکاییەکان میتابۆلیزمێکی خاویان هەیە، قورسن، قەڵەون، ئێسکیان پانەو غەبغەبەیان هەیە تاڵی قژیان ئەستورە و پێستێکی نەرم و ناسکیان هەیە و نینۆکیان ئەستورەو ئاسان ناشکێت ..
لە ڕووی دەروونییەوە کافاکان زۆر میهرەبان و مرۆڤدۆستن. کافاییەکان مەیلی بەرپرسیارێتیان زۆرە، کافاکان کەسانێکی کۆمەڵایەتین و ئارەزووی وانەوتنەوە و سەرچاوە مرۆییەکان، پەرستاری، چالاکییە خزمەتگوزارییەکان دەکەن و حەزیان بە کاری بە کۆمەڵە، ئارام و ئاشتیخوازن، بەڵام حەزیان بە گۆڕانکاری خێرا نیەو ناتوانن خێرا بگۆڕێن و خۆیان لەگەڵی بگونجێنن، کافاییەکان دەروونێکی خەم هاڵگریان هەیە و زۆرینەی کات لە ڕابووردودا دەژین، مەیلی زیادبوونی کێشیان هەیە. خەمۆکی و زیادەڕۆیی لە خواردندا لە کافاییەکاندا شانبەشانی یەکتر دەڕۆن کاتێک ناهاوسەنگ دەبن.
ئارام بن🌸
پیتا دۆشا
پیتا لە توخمەکانی ئاگر و ئاو پێکهاتووە، کۆنترۆڵی گەدەی بە دەستە و بەرپرسە لە کۆئەندامی هەرس ،کاتێک پیتا لە هاوسەنگی دەردەچێت، تووشی دڵەکزێ و زیادەڕۆیی لە خواردن و توڕەیی و بێ تاقەتی و کێشەی دیکەی پەیوەندیدار دەبیت.
پیتا بەرپرسی گۆڕانکارییە لە جەستەدا وەک: ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش و ئیشتیهاوئارەزووی خواردن بەرەوپێش دەبات و کار لەسەرهەلمژینی ماددە خۆراکییەکان دەکات و پیتا زیاتر لە گەدە و جگەر و ڕیخۆڵە و سپڵ و خوێن و میزڵدان و میتابۆلیزمدا کاردەکات . پیتا یارمەتی گەدەمان دەدات بۆ شکاندنی خۆراک بە یارمەتی ئەنزیمەکانی وەک پێپسین و ترشی هایدرۆکلۆریک لە گەدەو ڕیخۆڵەباریکەدا. جگە لەوەش پیتا وەک زەرداو لە جگەردا ئامادەو کارایە و پیتا لەناو خوێنیشدا هەیە لە هیمۆگلۆبیندا جگەلەوانەش پیتا تینوێتی و تام و بینین و ڕەنگ و ڕەونەقی پێست و قژ و هەستیاری پێست بەڕێوەدەبات.
ئەو کەسانەی کە پیتا دۆشان، ئیرادەیان بەهێزە و سیفەتی سەرکردایەتی کردن تیایاندا بەهێزە. هەروەها پیتا بەرپرسیارە لە زیرەکی و بوێری ، بەگشتی وەک کەسانێکی خۆپەرست دەردەکەون ئەوەش بەهۆی ئەوباوەڕو ئیرادە زۆرو خۆڕاگریەوەیەکە هەیانە. کاتێک پیتا ناهاوسەنگ دەبێت جەستە لە ڕێگەی ئارەقەوە پیتای زیادە دەردەدات ئەمەش شتێکی گرنگە بۆ ئازادکردنی گەرمی زیادە کە خەریکە کەڵەکە دەبێت ئەگەرنا بەردەوام هەست بە گەرمیەکی بەردەوام دەکات، ئارەقکردنەوەکەش بەشێوەیەکە کە بۆنێکی ناخۆش هەست پێ دەکات کەسەکە ، کێشەی قژ هەڵوەرین و خراپی لەبینیندا بۆ دروست دەبێت، زەردبوونی ڕەنگی چاو و پێست بەدرێژایی ماوەی تێکچونی پیتا نیشانەیەکی ترێتی، ناچالاکی جگەر، هەستیاربوون بە ڕووناکی ،کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا وەک سووتانەوەو زیادبوونی ترشی گەدەو گەڕانەوەی، هەوکردن، برینی گەدە، دڵەکزێ، سکچوون.
نیشانەدەروونیەکانیشی وەک توڕەیی، بێزاری، نەرگسی، ڕکابەری، فشار، هەستی سووتانەوە، ڕق و بێ تاقەتی.
تایبەتمەندیەکانی پیتا لە ڕووی بەدەنیەوە :
لە ڕووی بەدەنیەوە پیتایەکان بەئاسانی ماسولکەیان زیاد دەکات ئەگەر بیانەوێت، ئەوان بە شێوەیەکی سروشتی وەک وەرزشوان دەردەکەون لەڕوی بەدەنیەوە زۆر بەهێز ن و نە قەڵەون و نە لاواز، قژیان بەگشتی چەورەو کێشەی زوو چەوربوونی قژیان هەیە، موی سەریان زوو سپی دەبێت یان زوو قژیان دەروتێتەوە لە پیاواندا لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی .
پیتاییەکان ناتوانن بەبێ هەستکردن بەتەندروستی خۆش بژین تەرکیزیان زۆر لەسەر تەندروستیە لە دوای ٣٠ ساڵی تەمەنیانەوە. زیاتر تووشی سووتانی پێست لەبەرخۆر دەبن و پەڵەو خاڵ زۆر درووست دەکات .
تایبەتمەندی پیتاییەکان لە ڕووی دەروونییەوە/
پیتاییەکان زۆر هاندەرو پشتن بۆ سەرکەوتنی بەرامبەر و بە زەحمەتێکی زۆرو جدی کاردەکەن بۆ سەرکەوتن وەک/بزنس، یاسا، دارایی، لەشجوانی، زانست جێگەی سەرنجیانە، پیتاییەکان خاوەنی عەقڵیەتێکی مەنتیقین کەسانی خەیاڵی و هەڵوەسەیی نین وهەمیشە بە بەڵگەو نمونەوە گفتوگۆ ئەکەن عەقڵێتێکی ڕێکخراویان هەیە و باش کار دەکەن.
ئارام بن🙏🏻
ئایا تۆ ئەم تایپەیت؟
ڤاتا دۆشا:
وا بیر دەکرێتەوە کە ڤاتا سوڵتانی هەر سێ دۆشاکە بێت لە ئایورڤێدادا ،بە بنەمای جووڵە ناسراوە و زیاتر لە دۆشاکانی ترهەموو چالاکییەکانی جەستە ڕێکدەخات، جا چ دەروونی بێت یان جەستەیی یان فیزیۆلۆژی.
ڤاتا لە پێکهاتەی توخمی هەوا و بۆشایی هاتۆتە بوون، کۆنترۆڵی سیستەمی دەماری دەکات.
تایبەتمەندیەکانی ڤاتا/
ڤاتاییەکان دەتوانن زۆر خواردن بخۆن و کێشیان زیاد نەکات. بەزەحمەت کێش و قەبارەی ماسولکەکانیان زیاد دەکات ، ئێسکیان باریکە، جومگەکانیان دیارە،باڵایان زۆربەرزە یان وردیلەو بچوکن، ڤاتاییەکان وەک بیابانەکان مەیلی وشکبوونەوەیان هەیە و جەستەیان ئاسان وشک دەبێتەوە بەتایبەت پێست و قژ ونینۆک وهەندێک لە ئۆرگانەکانی ناوەوەیان،چست و چالاک و پڕجوڵەن، پووکیان لاوازە،پێستیان تەنکە، زۆرکەم عارەق دەکەنەوە، هەست بە سەرما زۆردەکەن،
زۆر حەزیان لە بیرکردنەوەیە و داهێنەرن و بیرۆکەی زۆریان هەیە، زیاتر توشی کێشە دەماریەکان دەبن وەک دڵەڕاوکێ و ترس ،مەیلیان بۆقسەکردن زۆرە ، هەستی نائارامی زۆردەبەخشن بە دەوروبەریان، دەمارگیرن ، ترس کێشەی گەورەیانە کە ئەم دۆخە سترێسیان دەکات و هەموو ئەو جووڵانەی کە لە جەستەماندا ڕوودەدەن ڤاتا بەڕێوەیان دەبات.
کارە سەرەکیەکانی ڤاتا:
بەرپرسە لە چالاکییە نائیرادییە سەرەکییەکانی وەک هەناسەدان، چاوتروکاندن و لێدانی دڵ، سووڕی خوێن،جوڵەی سییەکان، سیستەمی دەردان وەک دەردانی پیسایی و میز و ئارەق و سوڕی مانگانە لە خانماندا، ئۆرگازم، داهێنان و درک، هەروەها کارەکانی هەستیاری وەک بیستن و بەرکەوتن، کۆئەندامی دەمار،دەردانی ئەنزیمەکان.
کاتێک ڤاتا ناهاوسەنگ دەبێت لە نیشانە دیارەکانی :
هەست بە کێشە لە ڕیخۆڵەکانیدا دەکات وەک قەبزی وهەڵئاوسان وخانمان ڕووبەڕووی سوڕی مانگانە ناڕێک و پێک دەبینەوەو چەندین نیشانەی تر کە ئێستا لێیان دەدوێین.
کەسێک کە ڤاتا دۆشایە چۆن دەتوانێت ناهاوسەنگی خۆی لە ڕێگەی کۆمەڵێک نیشانەوە دەست نیشان بکات؟
نیشانە گشتیەکانی وەک/ سەرگێژخواردن، وشکبوونەوەی پێست، شڵەژانی دەروونی، دڵەڕاوکێ، کۆکە بەهۆی وشکی ڕوپۆشی ناو قورگەوە، وشکبوونەوەی قژ و دروست بوونی کرێش و ئەکزیما و بیرۆ، نارێک و پێکی لە سوڕی خوێندا ، کێشەی کۆئەندامی هەناسە.
بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە:
١-ئەو کێشانەی کە لە دەزگای هەرس و ناوچەی سنگ و گوێیدا درووست دەبن کاتێک ڤاتا ناهاوسەنگ دەبێت: هەستکردن بە سەرما بە بەردەوامی بەتایبەت لەشان و ملیدا،لێدانی دڵ بە بەرزی و ورشەی دڵ، کێشە لە بیستندا وزیکە زیکی گوێ، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، هەستکردن بە نائارامی دوای نان خواردن، ئاوسانی گەدەوسک، قەبزی ، ئاسان وەرنەگرتنی ماددە خۆراکیەکان لەخۆراکەوە بۆ ناو خانە.
٢-ئەو نیشانانەی کە بە هۆی ناهاوسەنگیەوە کەسی ڤاتایی لە ناوچەی حەوزیدا دروست دەبن : کەمی سوڕی مانگانە لە خانماندا، نەتوانینی ئۆرگازم، وشکبوونەوەی زێ، لەدەستدانی ئارەزووی جنسی،کێشەی نەزۆکی..
٣- کێشەکانی ئێسک: پووکانەوەی ئێسک و شاش بوونی، هەوکردنی جومگەکان.
٤-نیشانە دەروونییەکانی:دڵەڕاوکێ، کەمخەوی، خەوی پچڕپچڕوناخۆش، کێشەی بیرچوونەوەوناتوانایی لە خوێندنەوەدا، کەمی داهێنان و درک و زیاترهەڵوەسەکردنی عەقڵی ،دەمارگیری، بێئیرادەیی، ماندوێتی بەردەوام و لەدەستدانی بیرەوەری.
دواتر لە تایپی پیتا دەدوێین..
ئارام بن..🌸
ڕاهێنانی هەناسەدان
ڕاهێنانی هەناسە پراکتیزەیەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەناسەدان لە یۆگادا کە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە ئارامکردنەوەی جەستە و دەرووندا. دەتوانرێت لە هەر کاتێکی ڕۆژدا بە گەدەی بەتاڵ ڕاهێنانی هەناسە ئەنجام بدرێت.
لە یۆگادا شێوازەکانی هەناسەدان زۆرن هەندێک لەوانە ئەمانەی خوارەوەن کە دەکرێت فێرکارێکەی بە ڤیدیۆ بێت لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموویتان بە دروستی بە ڤیدیۆ بۆ دائەنێم خوا یاربێت..
١-براهماری پرانایاما (هەناسەدانی هەنگ) - ئەم ڕاهێنانە بە یارمەتی گرتنی گوێیەکان ئەنجام ئەدرێت بۆ نەخۆشانی بەرزی فشاری خوێن و ئەوانەی زرنگانەوەی گوێیان هەیەو بیربڵاویان زۆرە زۆر بەسودە .
٢-کاپالاباتی پرانایاما (هەناسەدانی گەرمی و درەوشانەوە) - ئەم ڕاهێنانە بە ورگەو یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی ژەهر و کردنەوەی کەناڵەکانی وزە و بەهێزکردنی میتابۆلیزم.
٣-باستریکا پرانایاما (هەناسەدان بە سنگ) - ئەم ڕاهێنانە ئاستی وزە (پرانا) لە جەستەو دەرووندا بەرز دەکاتەوە.
4- نادی شۆدان پرانایاما (هەناسەدانی لووت و هەردوو نیوەگۆی مێشک) - نۆ دەورە لەم تەکنیکە و دواتر 10 خولەک مێدیتەیشن بەدوایدا ئارامیەکی قوڵ دەخاتە دەروونەوە،هاوسەنگی لە نێوان هەردوو نیوەگۆی مێشکدا درووست دەکات و سیستەمی دەماری خاو و ئارام دەکاتەوە لە سەردا.
ئارام بن..
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah
Slemany
As Sulaymaniyah, 46001
کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید ڕێباز ـ سلێمانی ـ بەکرەجۆ ناو ?
السليمانية
As Sulaymaniyah
الدكتورة وردة جليل حسن بكالوريوس طب بورد ( دكتوراه) الاطفال عربي - عراقي
Sulaymaniyah, Ibrahim Basha Street
As Sulaymaniyah, 46001
تەلاری پزیشکی ئاوێسەر- سلێمانی شەقامی ئیبراهیم پاشا نز
سلێمانی-استشاری شەهید حەمەڕەش-گەڕەکی شێخ محێدین/خوار مزگەوتی ڕەشید
As Sulaymaniyah, 46001
پسپۆری نه شته رگه ری گورچیلە و میزه ڕۆ دبلۆمی باڵا ماستەر له نه شته رگه ری گورچیلە