Eezonee

Eezonee

Buy smart with EZONE store
help you to chose the best

13/03/2022

بە فەرمی سامسۆنگ لە ڕۆژی 17 ـی ئەم مانگەدا کۆنگرە دەبەستێت بۆ نمایش کردنی نوێترین مۆبایلەکان لە زنجیرەی A.
#سامسۆنگ #مۆبایل #نوێ #کۆنگرە #نوێترین

08/03/2022

دووەمین بەرهەمی نمایشکراوی ئەپڵ لەم شەودا

ئەپڵ iPad Air نوێی بە چیپسێتی Apple M1 ـەوە ڕاگەیاند.

تایبەتمەندییەکانی گرنگەکانی iPad Air نوێ لە وێنەکەدا دانراوە و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 599 دۆلار.
#ئایفۆن #ئایپاد #نوێ #کۆنفرانس #ئیڤێنت #نمایش #ئەپڵ #ڕاگەیاندن

Photos from Eezonee's post 08/03/2022

یەکەم بەرهەمی نوێی ئەپڵ لە کۆنفراسەکەی ئەم شەودا

ئەپڵ نەوەی نوێی ئایفۆن SE بە چیپسێتی Apple A15 Bionic و ڕوونمای 4.7 ئینجی و هەمان دیزاینی ئایفۆن 8 نمایش کرد.

تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئایفۆن SE نوێ لە وێنەی دوەمدا دانراون و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 429 دۆلار.
#ئایفۆن #ئەپڵ #کۆنفرانس #ئیڤێنت #نوێ #نمایش

07/03/2022

جێیان هێشتوە⚠️⚠️
ئەو کۆمپانیایانەی کە تائێستا بازاڕی ڕوسیایان جێهێشتوە بەهۆی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکارانیا
بەڕای تۆ ئەم جێهێشتنە کاتی دەبێت یاخود هەمیشەی؟
#ئۆکرانیا #ڕوسیا #ڕاگرتن #ئەپڵ #سامسونگ #فیفا #دیزنی #تۆیۆتا #مایکرۆسۆفت #نایک #ئەدیداس #لینۆڤۆ #زەیت

03/03/2022

کۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی کاتی کۆنفرانسی داهاتوووی دیارکرد

له‌ ٨ ئه‌م مانگه‌دا ئه‌پڵ کۆنفرانسی سازده‌کات لە ژێر ناوی (peek performance ) که‌ تێیدا پێشبینی دەکەرێت چەندین ئامێری نوێ و خزمه‌تگوزاری و ڤێرژنی نوێ بڵاوه‌کرێته‌وه‌

هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئەوەش هه‌یه‌ که‌ هەریەکە له‌م ئامێرانه‌ بڵاو ئه‌کاته‌وه‌

-iPhone SE
- iPad Air
- Mac mini
- MacBook Pro 13 Inches

چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تابزانین ئه‌پڵ چ شتێک پێشکه‌ش بە بەکار هێنەرانی ده‌کات.
#ئەپڵ #ماک #ماکبووک #کۆنفرانس #کۆنگرە #نوێ #چاوەڕوانی #ئۆکرانیا #بەرنامە

01/03/2022

سامسۆنگ ئاگری کردەوە 🔥

سامسۆنگ زنجیرەی نوێی Galaxy Book 2ی بە چەند مۆدێلێک و نەوەی دوازدەیەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ و ڕوونمای ئەمۆلێد و زیاترەوە نمایش کرد

زنجیرەکە هەر یەک لەمانە لە خۆی دەگرێت

Galaxy Book 2 Pro 360
Galaxy Book 2 Pro
Galaxy Book 2 360

ڕوونماکانیان ئەمۆلێدە و قەبارە ١٣ و ١٥ ئینجە و پشگیری لە پێنوسی زیرەکی سامسۆنگ دەکەن. هەروەک کامێڕای گۆشە فراوانی 1080p یان تێدا جێگیر کراوە.

نرخی دەستپێکیان:

Book 2 Pro 360: 1250$
Book 2 Pro: 1050$
Galaxy Book 2 360: 900$
#سامسونج #سامسۆنگ #لاپتۆپ #نوێ #ئەمۆلێد #ئینتێڵ

28/02/2022

لە داهاتوودا Elon Musk (بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا) دەیەوێت یارییەکانی کۆگای ستیم بە گشتی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بەردەست بن.
#تێسلا #ئۆتۆمبێل #نوێ #یاری #ستیم

23/02/2022

بە فەرمی دوای ساڵێک ڕاگەیاندنی، سۆنی دیزاینی ئامێری Playstation VR2 ئاشکرا کرد، وە پشتگیری ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90/120 هێرتز دەکات.
#پلەیستەیشن #سۆنی #90

18/02/2022

لە کۆتایدا زیاد کرا !!!⚠️⚠️
لە کۆتایدا سناپ چات ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات کە یوزەر نەیمەکانیان بگۆڕن ئەم خزمەت گوزاریە لە بەرواری ٢/٢٣ ـەو بەردەست دەبێت.
ئەم تایبەتمەندیە یەکێکە لەو تایبەتمەندیانەی کە زۆرینەی بەکارهێنەران چاوەڕوانی بوون
ئەوەشی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەران لە ساڵێکدا تەنها یەک جار دەتوانن ناوەکانیان بگۆڕن وە دەبێت ناوەکە یەکەم جاربێت بەکار بهێنرێت نابێت ناوەکە دووبارە بێت.
#سناپ #سناپچات #یوزەرنەیم #گۆڕین #تایبەتمەندی #بەکارهێنەر

Photos from Eezonee's post 13/01/2022

مۆبایلی نوێ!!!

بە فەرمی مۆبایلی OnePlus 10 Pro بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 و بارگاوی کەرەوەی 80 وات و زیاترەوە نمایش کرا.

تایبەتمەندییەکان:

ڕوونما: 6.7 ئینج لە جۆری LTPO 2.0 AMOLED بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز.

چیپسێت: Snapdragon 8 Gen 1.

بیرگە: 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1.

بیرگەی کاتی: 8 گێگابایت و 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5.

کامێرای دواوە: کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری Sony IMX89 + کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ کە توانای هەیە تاوەکو گۆشەی 150 پلە وێنە بچرکێنێت + 8 مێگاپێکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە 3.3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت.

کامێرای سێڵفی: 32 مێگاپێکسڵ.

پاتری و بارگاوی کەرەوە: پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 80 وات لە ڕێگەی وایەر و 50 وات لە ڕێگەی بێتەل دەکات.

نرخەکان:

8GB + 128GB – ¥4,699 ($737)
8GB + 256GB – ¥4,999 ($785)
12GB + 256GB – ¥5,299 ($832)
#مۆبایل #نوێ #وەنپڵەس #سناپدراگۆن #تەکنەلۆژیا #1 #مبایل #موبایل #سنابدراجون

11/01/2022

لە کۆتایدا 🔥

یاری PUBG لەسەر کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن و ئێکسبۆکس بوو بە خۆڕایی

لەسەر کۆگاکانی ستیم و پلەیستەیشن و ئێکسبۆکس بەردەستە بۆ داگرتن.
#پەبجی #خۆڕایی #پلەیستەیشن #ئێکسبۆکس #یاری

Photos from Eezonee's post 10/01/2022

لینۆڤۆ و لاپتۆپی نوێ !!!

لێنۆڤۆ لاپتۆپی ThinkBook Plus Gen 3ی بەبوونی ڕوونمایەکی تر بە قەبارەی 8 ئینج لە تەنیشت تەختەکلیلەکەیەوە نمایشکرد

- ڕوونمای سەرەکی ١٧ ئینجە و ڕوونی 3K
- ڕوونمای دووەم 8 ئینج و ڕوونی HD ییە.
- ڕام تا ٣٢ گێگابایت
- پڕۆسێسەری ئینتێڵ نەوەی ١٢ یەم
- وەشانێکی تایبەتی ويندۆز 11
- كامێڕای FHD بەبوونی IR پشتگیری لە Windows Hello.
- بوونی دەرچەی HDMI
- بوونی دەرچەی USB A
- بوونی دەرچەی Thunderbolt 4
- بوونی پاتری 69 وات/ کاتژمێر
- بوونی Magic Launcher
- پشتگیری لە پێنوسی زیرەک

نرخی لە 1399 دۆلار دەست پێدەکات.
تاچەند ئەم جۆرە لاپتۆپانەت بەدڵە؟
#لاپتۆپ #لینۆڤۆ #نوێ #تەکنەلۆژیا #نوێکاری #3

05/01/2022

بە فەرمی نوێترین هێدسێتی HyperX Cloud Alpha Wireless بە پاترییەکی زەبەلاحی 300 کاتژمێری و نرخی 199.99 دۆلار لە کۆنگرەی CES 2022 ڕاگەیاندرا.
#هێدسێت #هایپەرئێکس #نوێ #٢٠٢٢

03/01/2022

شوێنی سیم نامێێنێ!!!
لە نوێترین هەواڵی دزەپێکراودا دزەپێکەران ئەو دەنگۆیەیان ئاشکرا کردوە کە ئایفۆن نیازی وایە لە ئایفۆنی ١٥ واز لە شوێنی سیم کارد بێنێت و پشت بە سیستەمی ئی سیم ببەستێت.
پێت وایە ئایفۆن ئەم کارە بکات ؟
#ئایفۆن #دز #سیم #سیمکارت #نوێ #دەنگۆ #١٥

Photos from Eezonee's post 29/12/2021

چەندین دیزاینی پێشبینی کراو بۆ ئایفۆنی ١٤ پڕۆ.
پێت وایە ئایفۆن شێوازی کامێراکەی لە ئایفۆن ١٤پڕۆ بگۆڕێت؟
#ئایفۆن #کامێرا #داهاتوو #١٤ #نوێ #پرسیار #14

Photos from Eezonee's post 28/12/2021

گوگڵ و کاتژمێری زیرەک !!!
وەک دەزانین کۆمپانیای گوگڵ ٨ ساڵ لەمەو بەر گەشەی داوە بە سیستەمی کارپێکردنی کاتژمێری زیرەک. بەڵام تا ئێستا هیچ کاتژمێری تایبەت بە خۆی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام پێدەچێت شتەکان لە ساڵی داهاتوو بگۆڕن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان بێت کاتژمێرە زیرەکەکە بە سیستەمی wear os 3.0 کاردەکات و دەبێتە یەکەمین کاتژمێری زیرەکی گوگڵ کە هەڵگری ناوی (پێکسڵ)ـی تایبەت بە گۆگڵ بێت. وا پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوو بە فەرمی ڕابگەینرێت.
پێت وایە کام کاتژمێری زیرەک باشترە؟ سامسۆنگ،هواوی،شاومی،ئەپڵ؟
#گوگڵ #گوگل #ساعات #سەعات #زیرەک #سمارت #کاتژمێر #داهاتوو #نوێ #تەکنەلۆژیا #2022 #زانین

22/12/2021

١١ ملیار دۆلار!!!
ئیلۆن ماسک لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی
“ بۆ ئەوانەی پرسیار دەکەن ئەمساڵ زیاد لە ١١ ملیار دۆلار باج دەدەم “ وە ئەمە گەورەترین پسوڵەی باجە تا ئێستا و دەچێتە خەزێنەی تەکساسەوە.


#ملیار #باج #زۆرترین #تەکساس #تکساس #زانیاری

16/12/2021

.
بەرژەوەندی مارک زوکەربێرگ لە جیهانی مێتا ڤێرس مێتا بەس بوو بۆ ئەو کۆمپانیایە کە ٦٠ ملیۆن دۆلار بدات لە پێناو بەدەستهێنانی مافی بەکارهێنانی ناوی ((مێتا)) هەروەها کۆمپانیاکە هەستا بەکڕینەوەی کۆمپانیای (ساوز داکوتا ) و بەکارهێنانی لە بەرژەوەندی خۆی.
پێت وایە ئەو نرخە شایەنی ئەو ناوەیە؟
شایەنی باسە نرخی بازاڕی فەیسبووک(مێتا) ٩٢٨.٤ ملیار دۆلارە
#فەیسبووک #مێتا #میتا #میتافیرس #مارک #دۆلار #هەواڵ #زانیاری #تەکنەلۆژیا #

Photos from Eezonee's post 14/12/2021

چارەسەرە!!!
زۆرجار کێشەی ئەوەمان هەیە لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدۆ یاخود دەنگ کوالێتی دەنگەکانمان باش نییە ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە مایکرۆفۆنی ئامێرەکان خۆیان بەکار دەهێنین ئەوەش هۆکارە بۆ نزمی کوالێتی دەنگەکانمان. باشترین چارەسەریش ئەوەیە کە مایکی دەرەکی بەکاربهێنین بۆ ئامێرەکانمان بۆ ئەوەی کوالێتی دەنگەکانمان زۆۆر بەرزتر ببنەوە.
ئە مایکرۆفۆنەی ئێمە بۆمان بەردەست خستوون یەکێکە لە باشترین مایکرۆفۆنەکان بەهۆی ئەوەی بەتەواوەتی لە کانزا دروست کراوە و کێشێکی کەمی هەیە و پێویستی بە پاتریش نییە هەروەها لەگەڵ لە زۆرێک ئامێرەکان کار دەکات و چەندان تایبەت مەندی دیکە.
لە ستۆری ڤیدیۆی ئەنبۆکسینگ و شیکردنەوە بۆ ئاستی مایکرۆفۆنەکە دا دەنێین دەتوانن لەوێ بینەری بن
گەیاندنیشمان بەردەستە بۆ تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق.
#مایکرۆفۆنە #تایبەت #چارەسەر #کێشە #دەنگ #کوالێتی #کوردستان

Photos from Eezonee's post 13/12/2021

تەکنەلۆژیایەکی نوێ!!

بەم دواییانە کۆمپانیای Epic Games تواناکانی Unreal Engine 5 ی لە ڕێگەی دیمۆیەکی یاری ئەلیکترۆنی The matrix بڵاو کردەوە تیایدا کارەکتەرەکان و ژینگەی یاریەکە بەڕێژەیەکی یەکجار زۆۆر لە ڕاستی دەچێت وە ئەمە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەیە لە دنیای ڤیدیۆ گەیم
وە ئێستا دەتوانن ئەو دیمۆیە لەسەر هەردوو کۆنسۆڵی PS5 و Xbox series x تاقی بکەنەوە.
سەردانی ستۆری بکە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکی تایبەت بەو دیمۆیە و بینینی دیمەنەکانی یاریەکە .
#یاری #ڕاستی #دیمەن #فیلم #ژینگە #گەیم

12/12/2021

.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە ( capital on tap ) بڵاوی کردۆتەوە. تێیدا کۆمپانیای سامسۆنگ بە داهێنەرترین کۆمپانیای تەکنەلۆژی بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە جیهان دا دەستنیشان کردوە. کۆمپانیای سامسۆنگ لەم ساڵدا ١٣.٠٢٤ داهێنانی نوێی لە ماوەی ئەم ساڵدا بڵاو کرردۆتەوە و لەدوای ئەمیش کۆمپانیای هواوی دێت کە لەماوەی ئەم ساڵدا ٩.٧٣٩ داهێنانی نوێی بڵاو کردۆتەوە.
#زۆرترین #داهێنان #نوێکاری #سامسۆنگ #ساڵ #هواوی #

11/12/2021

چیتر پێویست بە Bluestack و هاوشێوەکانیان ناکات بۆ ئیشپێکردنی یارییەکانی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر.
گووگڵ لە 2022 یارییەکانی ئەندرۆید لەسەر سیستەمی Windows بەردەست دەکات.
#یاری #٢٠٢٢ #بەردەست #ئەندرۆید #ویندۆز #زانیاری #هەواڵ #کوردستان

09/12/2021

ڤیزا خزمەتگوزاریەکی نوێی ڕاوێژکاری بۆ کڕیارەکانی دەستپێکرد کە زانیاری وردیان بۆ دابین دەکات گەر بیانەوێت بە جیهانی دراوی ئەلیکترۆنیدا بگەڕێت وە خزمەتگوزاریەکە تایبەتمەندی کۆدەکان دەناسێتەوە و کۆدە جێگیرەکان جیا دەکاتەوە.
ڤیزا هیوا خوازە ڕاوێژکاریە نهێنیەکەی یارمەتیدەر بێت بۆ زیاد کردنی بەکارهێنانی بیتکۆین و دراوی دیجیتاڵی تر. وە کۆمپانیاکەش وەک ڕکابەری ماستەرکارد،دراوی ئەلیکترۆنی وەک هەلێکی سەرەکی گەشە دەبینێت لە بواری کارتی پارەداندا .
پێت وایە داهاتوو بۆ دراوی ئەلیکترۆنی دەبێت ؟
#دراو #ئەلیکترۆنی #بیتکۆین #ڤیزا #پارەدان #کریپتوکارنسی #کریپتۆکەرەنسی #زانیاری #کوردستان #سلێمانی #هەولێر

Photos from Eezonee's post 08/12/2021

دوایین ڕێندەرە دزەپێکراوەکانی Galaxy Tab S8ی سامسۆنگ کە چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە نمایش بکرێت.

لە ڕووی دیزاینەوە چاکسازی بەدی دەکرێت و لە ناوەوە پێشبینی دەکرێت چیپی Snapdragon 8 Gen1 یان Exynos 2200 هەبێت. هەروەک لە ڕووی کامێڕاوە باشتر کراون کە یەکێک لە جۆرەکان توانای دەبێت بە 4k ڤیدیۆ تۆمار بکات. ڕوونمای جۆری ئەڵتراکەی خاوەن ڕوونی 3k دەبێت و 120 هێرتز ڕیفرێش ڕەیتی دەبێت.

#8 #سامسونگ #سامسۆنگ #تاب #٨ #ڕێندەر #نوێ #بەمزوانە #سلێمانی #هەولیر #کوردستان

05/12/2021

ئەم ئیمۆجی پێکەنینە 😂 زۆرترین جار بەکارهاتوە لە ساڵی ٢٠٢١ بەپێی هاوپەیمانی یونیکۆد. وە ئەم پێنج ئیمۆجیە لە پلەکانی یەکەم تا پێنجەم دێت.
١- 😂
٢- ❤️
٣- 🤣
٤- 👍
٥- 😭
لە کۆمێنت پێمانی بڵێ کام ئیمۆجە زۆرترین جار بەکاردەهێنیت؟
#ئیمۆجی #زۆرترین #بەکارهێنان #ساڵ #٢٠٢١ #😂

04/12/2021

مۆنیتەری Redmi Monitor 27-inch Pro بە ڕوونی 2Kی و 16.7 ملیۆن ڕەنگ و 300 نیت ڕووناکی و نرخی 251 دۆلار نمایشکرا.
#شاشە #نوێ #ڕێدمی #مۆنیتەر

03/12/2021

توێژەران لە زانکۆکانی برینستۆن و واشنتۆن توانیویانە کامێرایەکی زۆۆر بچوک گەشە پێبدەن کە کوالێتی لە کامێرای ئاسای زیاترە و قەبارەکەشی بەقەد پارچە خوێیەک دەبێت، وە وا پێشبینی دەکرێت کە ئەم کامێرایانە شۆڕشێک بێت لە بەکارهێنانی کامێرادا.
پێت وایە ئەم جۆرە کامێرایە لە داهاتوو بۆکاری نەرێنی کەڵکی لێوەربگیرێت؟
#کامێرا #بچوک #داهاتوو #خوێ #کوردستان #سلێمانی #هەولێر #دهۆک #هەڵەبجە #زانیاری #سەرنجڕاکێش

02/12/2021

ئەپڵ ئەپی(TocaLife World)ی وەکو باشترین ئەپی ساڵ بۆ ئایفۆن
و (LumaFusion)ی وەکو باشترین ئەپی ساڵ بۆ ئایپاد دیاری کرد.
#باشترین #ئەپڵ #ئەپڵیکەیشن #ساڵ #دیاریکردن #هەواڵ #زانیاری

30/11/2021

نیسان بە بڕی ١٧.٦ ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات
لە پەرەپێدانی سەیارەی کارەبای بۆ پێنج ساڵی داهاتوو
#نیسان #سەیارە #کارەبایی #وەبەرهێنان #داهاتوو
#هەوال #زانیاری #تەکنەلۆژیا #پەرەپێدان #کوردستان #سلێمانی #هەولێر #دهۆک #هەڵەبجە

Photos from Eezonee's post 29/11/2021

ئێستا بەردەستە!!
تەیبڵ لامپی شێوەی ئەستێرە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شێوازەکانی تەیبڵ لامپ کە بە پیل ئیشدەکات و ڕوناکیکی زۆر و درەوشاوەی هەیە کە جوانیەکی تایبەت بە ژورەکان دەبەخشێت.

بۆ داواکردن و زانیاری زیاتر دەتوانن لە دایرێکت نامەمان بۆ بنێرن❤️
گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق.
#نیۆن #ژوور #سەرنجڕاکێش #ئەستێرە #ڕووناکی #کاڵا #سلێمانی #هەڵەبجە #هەولێر #دهۆک

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


As Sulaymaniyah