Znar High School - ئامادەیی زناری ئینگلیزی
Nearby government services
سلێمانی قلیاسان/کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی
كردستان
46011
سلێمانی/شەقامی مەولەوی/بازاڕی/عوسمانی سەید ئیبراهیم
باشترین سود و زانیاری لهسهر کتێب و کتێبخانه لێره وهربگره, ،،, Slemani
Shakraka, Slemani
Mhamad Ali, Slemani
Chamchamal
<<NOT-APPLICABLE>>
Auis
Slemani
Sarchinar Road
46002
Sulaimania
You may also like
Educational establishment
ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی (چاککردنی تێکڕایی) بکەن مامەڵە دەستی پێ کردووە دەتوانن سەردانی خوێندنگا بکەن
لە بەرواری ١ /١٠ بۆ ٢ /١١
بۆ خوێندکارانی یەک بابەتی و دوو بابەتی تاقیکردنەوەی بەرایی لە بەرواری٥ /١١ بۆ ١٤ /١٢ سەردان بکەن.
لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووە
سبەی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) لەسەر بێت، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی (١٢ربيع الأول)، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) پشووە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۲٦ی۹ی۲۰۲۳
پیرۆزبایی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین بەهیوای ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هۆی خێرو خۆشی بۆ جیهان وکوردستان .
بۆ ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە کۆلێژو پەیمانگاکان هاتۆتەوە ئەمڕۆ نوسخەیەک بە پرنتکراوی لەو بەشەی ناویان لێی دەرچووە لەگەڵ (٢) ڕەسمی معاملات بهێنن بۆ خوێندنگە بۆ ئامادەکردنی بڕوانامەکانیان .
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یانزەیەمی زانستی دەکەین سبەینێ ١٩ / ٩کاتژمێر ١١ لە خوێندنگە ئامادە بن بۆ وەرگرتنی کتێب.
بۆ سەرجەم خوێندکارانی هەرسێ قۆناغی (١٠ ،١١، ١٢)بەپێی ساڵنامەی خوێندن سبەینێ ١٣ /٩یەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی(٢٠٢٣-٢٠٢٤) کاتژمێر (٨) لە خوێندنگە ئامادەبن.
لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت
پڕۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچووانی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ کاتژمێر ٨ى بەیانى، زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت "لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، تا ڕۆژى ١٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، واتە بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ کارا دەبێت، بهوهش دهرچوان لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكهشی بكهن، ههروهك دهرچووان دهبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username)و (Password).
بۆ بهرچاوڕونی زیاترى دهرچووانی پۆلی دوانزه و ئاشنابوونیان به سیستمهكانی وهرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتیی پڕكردنهوهی فۆرمی وهرگرتن به سیستمه جیاوازهكانیەوە، ئهمهش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئهوهی دەرچووان بهر لهوهی فۆرمی وهرگرتن پێشكهش بكهن، ئاگاداری وردهكارییهكانی سیستمهكه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.
سەبارەت بە دەرچووانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکرای دەکات: دواى دوو ڕۆژى تر سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت، هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت دەرچووانى ساڵانى (2015) تا (2022) ئەگەر نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان هەیە بۆ سیستەمەکانی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئەوا بە هەمان ئەو پاسۆرد و یوزەرنەیمانەى کە پێشتر وەریان گرتوە دەتوانن فۆرم پێشکەش بکەن، ئەگەر هەر دەرچووەکیش یوزەرنەیم و پاسوۆردی لەلا نەماوە ئەوا دەتوانێت سەردانی خوێندنگەکەی خۆی بکات بەمەبەستی دوبارە وەرگرتنەوەی، وە سەبارەت بە دەرچووانی پێش ساڵی ٢٠١٥ ئەگەر نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان هەیە بۆ خوێندنی ئێواران ئەوا پێویستە بڕوانامەکانییان بە پەسەندکراوی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکانییان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە و هەر لەوێش یوزەرنەیم و پاسوۆردیان پێ دەدرێت.
ئاگاداری خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی ١٢ دەکەین سبەینێ سەردانی خوێندنگە بکەن بۆ وەرگرتنی کۆدی زانکۆ لاین .
تێبینی /پێویستە خوێندکار سەرجەم کتێبەکان لەگەڵ خۆیدا بگەڕێنێتەوە ئینجا مافی وەرگرتنی کۆدی دەبێت .
بەخۆشخاڵیەوە دوێنێ (١ /٨) لە شاری هەولێر لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستاو خوێندکاری خۆشەویست بەشداریمان کرد لە پاڵەوانێتی پێشبڕکێی زانستی بیرکاری.
کە خوێندکارمان شاد ئاسۆ تۆفیق توانی پلەی پێنجەم
بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی کوردستان.
جێی شانازی یە لە سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات خوێندکارمان( شاد ئاسۆ تۆفیق )یەکێکە لەو ٦ بەشداربووەی کە لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان پاڵێوراوە سبەینێ لە شاری هەولێر بەشداری دەکات لە پاڵەوانێتی پێشبڕکێی زانستی بیرکاری بەهیوای بەدەست هێنانی پلەیەکی باش .
هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارمان شاد ئاسۆ تۆفیق دەخوازین
ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پەیوەندیمان پێوە کردوون کە وەک هاندان بەشدار بن لە پێشبڕکێی زانستی بیرکاری لە شاری هەولێر :-
١)ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (١ /٨ ) کاتژمێر ٨ لە بەردەم خوێندنگە بن.
٢) پێویستە خوێندکار بە جل بەرگی فەرمی خوێندنگاوە ئامادە بێت.
لەم پێشبڕکێی یەدا خوێندکارێکی ئامادەیی زناری ئینگلیزی بە ناوی ( شاد ئاسۆ ) خوێندکاری قۆناغی دەیەمی زانستی بەشداری دەکات بەهیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی پلەیەکی باش.
♦️ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (6ی8ی2023) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
⬇️
https://tinyurl.com/Hall-X2
راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە - لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان
خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ئەوانەی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ماوە
سەرجەم خوێندکارانی کچ لەناو بینای ئامادەیی زنار تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن
خوێندکارانی کوڕ لە ناو بینای قوتابخانەی دڵداری بنەڕەتی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن
خوێندکارانی ئامادەیی بناری داخراو/زانستی لە ناو بینای ئامادەیی خەرمانان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات ،خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٧/٢٠ لە زانکۆی سلێمانی، کەمپی نوێ ، هۆڵی کۆنگرێس مەراسیمی ڕێزلێنان لە خوێندکارە دەرچووە یەکەمەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی و خوێندکارانی خاوەن مەدالیای ئاڵتونی کە لە پێشبڕکێی پڕۆژەی زانستی (VILIPO ,INPO) بەدەستیان هێناوە، ئەنجام درا.
لە سەرەتای مەراسیمەکەش بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر هەریەک لە بەڕێزان پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محمد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ووتەی خۆیان پێشکەش کردو دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و فەرمانبەران و کەسوکاری خوێندکاران کرد، قوتابیان و خوێندکارنیان بە سەرمەشقی ئایندەی زانستی ئەم کوردستانە دانا و هیوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتریان لە داهاتودا بۆ خواستن.هەروەها بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یحی عمر ووتەی خوێندکاران و خانەوادەی خوێندکارانی پێشکەش بە ئامادەبووان کردو سوپاسی مامۆستایان و کادرانی پەروەردەی کرد. پاشان دەستکرا بە دابەشکردنی خەڵاتەکان بەسەر خوێندکارانی سەرکەوتوو. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا سەردانی مەیدانی خوێندکاران و سەرۆکی زانکۆو کادرانی پەروەردە بۆ بەشەکانی سەر بە زانکۆ ( سەرۆکایەتی زانکۆو تۆمارگەی گشتی و تاقیگەکانی کۆلێژی زانست و بەشە ناوخۆییەکان و کتێبخانەی ناوەندی و کافتریای ناوەندی) بە مەبەستی ئاشنابوونیان بەو بەشانە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو خوێندکارانەو چەندەها خوێندکاری تر خوێندنی تێدا بەردەوام دەکەن.
هەردوو خوێندکار ی خوێندنگەکەمان
ژیمۆ سەنگەر
یاوەر سیروان
ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا.
سوپاس بۆ زانکۆی سلێمانی بۆ ستایش و ڕێزلێنانی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی١٢ ی ئامادەیی و خوێندکارانی پێشبڕکێی زانستی ئۆڵۆمپیادی INPOو VILIPOکە هۆکارێکە بۆ هاندانی خوێندکاران و پێشکەوتنی بواری زانستی پەروەردە ی نەوەکانمان.
یادی سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت لەسەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردستان .
بەناوی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم مامۆستایانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی مامۆستا بیردۆست محمد کریم دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە داوکارین لە خوای گەورە کە کۆچکردوو جێگەی بەهەشت بێت وسەبوری کەس وکاریشی بداتەوە.
دەستەی کارگێڕی خوێندنگا ڕۆژانی یەک شەممە و چوار شەممان لە خوێندنگە دەبن بۆ ڕاێکردنی کاروباری خوێندکاران وکەس و کاری خوێندکاران.
کاتی دەوام کاتژمێر ٩ بۆ ١١
مامۆستا گۆران پسپۆڕی بیرکاری لە ئامادەیی زناری ئینگلیزی
مامۆستا ئاوات پسپۆڕی کوردی لە ئامادەیی زناری ئینگلیزی
خوێندکاران ئاگادار دەکەین سبەینێ ڕۆژی چوار شەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ ئەنجامی کۆتایی خولی دوووەم کارتەکان وەردەگرنەوە.
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ سبەینێ
کاتژمێر (٩ بۆ ١١ )سەردانی خوێندنگە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی هەویەی(پێناس) بەشداری تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتیەکان
تێبینی/پێویستە خوێندکار خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنەوەی هەویەکەی.
بۆ تاقیکردنەوەی قۆناغی ١٢
خوێندکارانی
کچ لە ناو بینای ئامادەیی زناری ئینگلیزی
خوێندکارانی کوڕ لە قوتابخانەی دڵداری بنەڕەتی لە گەڕەکی هەوارە بەرزە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن
خوێندکارانی زانستی بناری کچان لە ئامادەیی خەرمانانی کچان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن
خوێندکارانی وێژەیی بناری کچان لە قوتابخانەی مهاباد ی کچان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
سوپاس پێزانینمان بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران خوێندکاران بەتایبەت لیژنەی تاقیکردنەوەکان و لیژنەی ووردبینی کە زۆر بەسەرکەوتوویی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و پیدانەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بە خوێندکاران کۆتایی پێ هات هیوای سەرکەوتن بەرەو پێشچوون بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان و دەخوازین و ئەو خوێندکارانەش کە ئیکمال بوون داواکارین کە کۆششی زیاتر بکەن بۆ خوولی دووەم .
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
خوێندکارانی قۆناغی دەیەم ویانزەیەمی زانستی ڕۆژی شەممە بەرواری (١٣ /٥) سەردانی خوێندنگە بکەن کاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵ.
خشتەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان قۆناغی ( دەیەم و یانزەیەم)زانستی
ڕێزو سوپاس بۆ زۆر بەڕێز پارێزگارى سلێمانی دكتۆر هەڤاڵ كه بەردەوام هاوكارمانه لەدابين كردنى پێداویستیە كانمان
هەروەها له ميانەى ئەم ديدارەدا چەن كتێبیکی وەرگێڕاو بۆ ئینگلیزی پێشکەش كرد بە کتێبخانەی خوێندنگەکەما
پیرۆزبایی لە خوێندکارمان
(ڤینا صلاح احمد )خوێندکاری قۆناغی دەیەمی زانستی دەکەین کە توانی لە پێشبڕکێی زانستی کۆمپیوتەر لەسەر ئاستی ئامادەیی یەکانی پەروردەی ڕۆژهەڵات پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Telephone
Website
Address
Azadi
As Sulaymaniyah
12345
Opening Hours
Monday | 08:00 - 13:00 |
Tuesday | 08:00 - 13:00 |
Wednesday | 08:00 - 13:00 |
Thursday | 08:00 - 13:00 |
Saturday | 08:00 - 13:00 |
Sunday | 08:00 - 13:00 |
سلێمانی قلیاسان/کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی
As Sulaymaniyah, 46001
دایەنگەی زانکۆی سلێمانی ئەم دایەنگەیە تایبەتە بە منداڵانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی
Kareza Wshk
As Sulaymaniyah, 26001
باخچەی منداڵانی زەماوەند