Rebaz Foundation

Suli Office: Sulaimani, City Center, 3rd Floor / Flat 7
Erbil City : Empire Towers T3\ 5th Floor-7

Rebaz Foundation for enhancing Health, Education and Civic Resources in Kurdistan. Rebaz Foundation is a charitable NGO
Established in 2007 in the United Kingdom. The Foundation was formed by a group of young concerned activist. Rebaz Foundation has been registered as an International Foundation through the KRG Directorate of NGOs. The Foundation in managed through the 5 elected board of trustees

10/04/2024

جەژنتان پیرۆزبێ و خودا ڕۆژوو تاعەتان قبوڵ بكات

Photos from Rebaz Foundation's post 03/04/2024

ژینگە پارێزان پاداشتکران
لە بەردەوامی پرۆژەکانی ڕێباز فاوندەیشن ، وەکو ئەرکێکی مرۆڤ دۆستی دامەزراوەکە و بەهۆی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پرۆسەی دابینکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر ٣٠٠ کارگوزار و ژینگەپارێزی سنوری شارەوانییەکانی سلێمانی ئەنجامدرا.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٠٢٤/٠٤/٠٣ ، وەکوو پێزانینێک لە بەرامبەر ئەو هەوڵ و ماندوبوون و خزمەتگوزاریەی پێشکەشی دەکەن بۆ کۆمەڵانی خەڵک و دانیشتوانی ناوچـەکە جێگەی دەستخۆشی و ئاوڕدانەوەبوون ،ژینگــەپارێزان وەکو سەربازی ون خزمەتی بەردەوام بە پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان پێشکەش دەکەن ، کە شایەنی ڕێزگرتن و بەسەر کردنەوەن.
Environmentalists were rewarded
In the series of the projects of Rebaz Foundation, as a humanitarian duty of the organization and due to the month of Ramadan, the process of providing food baskets to 300 Family and environmentalists in Sulaimani municipalities was carried out.

10/03/2024

کۆنفرانسی کوالێتی گۆشت لە هەرێمی کوردستان

ساڵی ٢٠٢٤ بە سپۆنسەری ڕێباز فاوندەیشن

Photos from Rebaz Foundation's post 28/02/2024

له‌ به‌رده‌وامی چالاكیه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌، ڕێباز فاونده‌یشن هه‌ڵستا به‌ پێشكه‌شكردنی دیاری له‌ ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی ته‌خته‌نووس به‌سه‌ر سه‌دان قوتابی له‌ قوتابخانه‌كانی سنوری ناحیه‌ی مه‌لاقه‌ره‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای مه‌خمور.

Photos from Rebaz Foundation's post 12/02/2024

کۆنفرانسی "کوالێتی و بەرهەمهێنانی گۆشت لە هەرێمی کوردستان" ئەنجـامدرا.

گۆشت خواردنێکی ڕۆژانەیە،سەلامەتی ئەم خۆراکە لە کێڵگەوە دەستپێدەکات لەسەر سفرەکانمان کۆتایی دێت،بۆ چەسپاندی ئەم بەرهەمە خۆراکیە ،پرۆژە یاسای زانستی سەردەمیانەی پێویستە ، بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو سەلامەتی گشتیدا ڕێباز فاوندەیشن و ڕێکخراوی ڤێتێرنەری لە پێناو ژیان کۆنفرانسێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
لەم کۆنفرانسەدا پانێڵ و سیمینار ئەنجامدرا و بە شێوازێکی زانستی و تەندروستی باس لە بەکارهێنان و ئامادەکردن و پارێزگاری کردن و چۆنیەتی خۆپاراستن لە جۆرەکانی گۆشت بە هەردوو جۆرەکەیەوە (سپی و سور) کرا .
ئەم کۆنفرانسە کە لە بەرواری (١٠-٢-٢٠٢٤) لە هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمـانی بەڕێوەچوو ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی شارەزا و ئەکادیمی و دکتۆرانی ڤێتێرنەری بەشداربوون و بە شێوازێکی هەمەلایەنە باس و گفتووگۆ ئاڵوگۆڕکرا ، لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا کۆمەڵێک پێشنیار و سەرنج و پرۆژە یاسا ئامادەکراو پێشنیار دەکرێت بۆ حکومەت و پەرلەمان بۆ ئەوەی بتوانرێ گیانی هاوڵاتیان زیاتر بپارێزرێت و لەو نەخۆشیانە بەدووردن کە لەڕێگای گۆشت و پەلەوەرەوە دەگوازرێتەوە.
شایەنی باسە ئەم کۆنفرانسە لە لایەن ڕێباز فاوندەیشن ەوە سپۆنسەرکرا.

English:

Conference on "Quality and Meat Production in the Kurdistan Region" was held.

Meat is a daily food. The safety of this food starts from the farm and ends on our tables. To consolidate this food product, a modern scientific rule is needed.
Panels and seminars were held in this conference and in a scientific and healthy manner discussed the use, preparation, preservation and how to prevent both types of meat (white and red).
This conference was held on (10-2-2024) at the Titanic Hotel in Sulaimani, a significant number of experts, academics and veterinary doctors participated and exchanged discussions in a comprehensive manner It is recommended to the government and parliament to further protect the lives of citizens and avoid diseases transmitted through meat and poultry.
It is worth mentioning that this conference was sponsored by Rebaz Foundation.

Photos from Rebaz Foundation's post 15/01/2024

دابینكردنی پێداویستى وه‌رزشی بۆ (17) قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له‌ سنوری دۆڵی بالیسان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ڕێباز فاونده‌شن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕی ئه‌م بواره‌ له‌ قوتابخانه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌.
#لە دۆڵی بالیسان

10/01/2024

تیپی تۆپی پێی کچانی چەمچەماڵ سپۆنسەرکران
لە میانی بەشداری کردنیان لە خولی تۆپی پێی فوتساڵی کوردستان ، تیپی کچانی چەمچەماڵ لە لایەن دەزگای خێرخوازی ڕێباز فاوندەیشن سپۆنسەرکران ،ئەمەش لە ڕێگەی دابینکردنی هۆکاری هاتووچۆی تیپەکە بۆ شارەکانی کوردستان و دابینکردنی پێداویستی تری وەرزشی بۆیان ، ئەم خولە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و هەر جارەو شارێک میوانداری تیپەکان دەکات. جێگای دەستخۆشی و پشتگیریکردنە کە کچان و ژنان بەشداربن لە کایەی وەرزشی و چالاکیە هەمەجۆرەکاندا کە لەم سۆنگەیەوە ڕێباز فاوندەیشن هاوکاری بەردەوامیان دەبێت.

English:
During their participation in the Kurdistan Futsal League, Chamchamal girls team was sponsored by Rebaz Foundation, through providing the team with transportation to Kurdistan cities and providing other sports equipment for them, this league is held in different cities of Kurdistan and every time A city hosts bands. It is commendable and supportive that girls and women participate in sports and various activities that Rebaz Foundation will continue to support them.

Photos from Rebaz Foundation's post 21/12/2023

‎ لە دواین ڕۆژەكانی ساڵی ٢٠٢٣

‎دابینكردنی چەند كورسیەكی شەحنی كارەبابی لە لایەن ڕیباز فاوندەیشن بۆ چەند خاوەن پێداویستیەكی تایبەت لە سلێمانی و كەركوك و شارۆچكەی چەمچەماڵ.

English:
In the last days of 2023

Provide some of electric charging chairs by Rebaz Foundation for several people with disabilities in Sulaimani, Kirkuk and Chamchamal.

Photos from Rebaz Foundation's post 07/12/2023

خولی په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستایان
ڕێباز فاونده‌یشن / هه‌ولێر (5-6 / 12 / 2023):
ڕێباز فاونده‌یشن خولێكی له‌ ژێر ناونیشانی په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستایان كرده‌وه‌ به‌ ئامانجی گه‌شه‌پێدانی توانست و هاندانی مامۆستایان‌. خوله‌كه‌ بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو. له‌م خوله‌دا، مامۆستایانی به‌شداربوو به‌گشتی ئاشنای چه‌ندین شێواز و ته‌كنیكی نوێ بوون بۆ مامه‌ڵه‌كردنی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان. بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌ی تیۆری و كرداری له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری ڕاوێژكار (ئاكام عومه‌ر عه‌لى) شیكرانه‌وه‌. له‌ كۆتایی خوله‌كه‌، بڕوانامه‌ پێشكه‌ش به‌ مامۆستایانی به‌شداربوو كرا. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م خوله‌ پشتگیری بواری په‌روه‌رده‌ و پڕۆسه‌ی فێركردنه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانستى مامۆستایان.

Photos from Rebaz Foundation's post 06/12/2023

مەراسیمی کۆتایی هێنان بە خولێکی یەک مانگی دوورمان و کاری دەستی بۆ خانمان بەڕێوەچوو.

ڕێکەوتی ٥ \ ١٢ \ ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ڕێکخەری گشتی ڕێباز فاوندەیشن مەراسیمی کۆتایی هێنان بە خولێکی یەک مانگی دوورمان و کاری دەستی بەڕێوەچوو ، لەم خولەدا کە بەشێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی ٧٠ خانم لە چەند شوێنێکی سلێمانی و دەووروبەری بەشداربوون و سوودمەند بوون تێیدا ، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانە گرنگیدانە بە بەهرەی خانمان و پەرەپێدانی تواناکانیانە لەگەڵ ئەمەشدا هەلێک دەدرێت پێیان کە بتوانن پشت بە خۆیان ببەستن و ببنە خاوەن کارو سەرچاوەی بژێوی ژیانیان .

The ceremony of our one month tailoring and craft course for women was held.
On 5 \ 12 \ 2023 in the presence of the General Coordinator of Rebaz Foundation, the ceremony of a month course was held Such courses focus on women's talents and develop their abilities, and also give them the opportunity to become self-reliant and become employers and sources of livelihood.

27/11/2023

چالاکی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی ٢٣٩ ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی.

Photos from Rebaz Foundation's post 15/11/2023

لە ڕۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرەدا هه‌ڵمه‌تی پشكنین و ھۆشیاری نەخۆشی شه‌كره‌ له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی فری دکتۆر له‌ شاری سلێمانی لە بەرواری ١٤/١١/٢٠٢٣ لە ماجدی مۆڵ چەند چالاکیەکی ئەنجامدا کە بریتی بوو لە پشکنینی شەکرە و کێش و باڵا و پەستانی خوێن و دیاری تایبەت بەسەر هاوڵاتیاندا.
ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ هۆشیارکردنەوەی تاكه‌كانی کۆمەڵگەیه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و له‌ هه‌مان كاتدا دابه‌شكردنی نامیلـکه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان و پێدانی ڕێنمایی ته‌ندروستی بۆ ڕێگاكانی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیانە.
ئەنجامدانی ئەم چالاکیە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی بنیاتنانی ٢٣٩ ساڵـەی شاری سلـێمانیدا.
ENGLISH:
Diabetes screening and awareness campaign was held in Sulaimani on Diabetes World
Day

Rebaz Foundation in coordination with Free Doctor Organization in Sulaimani on 14/11/2023 in Majidi Mall conducted several activities that included diabetes, weight, height, blood pressure and special gifts to citizens.
The aim of this campaign is to raise awareness among the community about diabetes and at the same time distribute booklets to citizens and provide health instructions on ways to prevent these diseases.
This event coincides with the 239th anniversary of the construction of Sulaimani.

#ڕێبازفاوندەیشن

Photos from Rebaz Foundation's post 08/11/2023

کەرکوک و سنوری ناوچە دابڕێنراوەکان بەسەرکرانەوە

لە میانی چالاکیەکی پەروەردەیی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیەی شوان و بەڕێوبەری ١٤ خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەسنوری پارێزگای کەرکوک و دەورووبەری ، ستافی ڕێباز فاوندەیشن هەستا بە دابەشکردنی پێداویستی پەڕاوگەیی و خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ بۆ سەرجەم ئەو خوێندنگانە وەکو هاندان و پشتگیریکردنی پرۆسەی خوێندن لەو ناوچانەدا.

Kirkuk and the borders of the separatist areas were visited by RebazFoundation
During an educational activity in the presence of the director of Shuan district and the directors of 14 primary and secondary schools in Kirkuk province and surrounding areas, Rebaz Foundation staff distributed school supplies for the academic year 2023 to 2024 to all these schools in the areas.

30/10/2023

بەردەوامی خولی درومان و کاری دەستی

ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن ٧٠ خانمی بەهرەمەند و دەست ڕەنگین لە خولێکدا کۆدەکاتەوە .

Photos from Rebaz Foundation's post 23/10/2023

ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن ٧٠ خانمی بەهرەمەند و دەست ڕەنگین لە خولێکدا کۆدەکاتەوە .
ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن لە بەرواری ٢١/١٠/٢٠٢٣ لە سلێمانی خولێکی فێربوونی دوورومان ، چنین و کاری دەستی درێژ خایەن بۆ ٧٠ خانم کردەوە کە بەسەر دو گروپدا دابەش کراون خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ کارکردن بەردەوام دەبێت . کە تێیدا بە شێوی پراکتیکی و تیۆری ڕاهێنان بە خانمان دەکرێت ،بۆ فێربوونی دوورومان چینی نەخش و کاری دەستی چۆنێتی بڕین لەسەر ئەو جل و بەرگانەی خواستیان لەسەرە.
ئەم پڕۆژەیە یەکێک دەبێت لە پڕۆژە گرنگەکان کە تێدا مەبەست لێی ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ خانمانی کوردسان لە ڕێی فێربوونی پیشەو پەرەپێدانی تواناکانیان ، تازیاتر پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن . ڕێباز فاوندەیشن لە ڕێگەی ڕاهێنان و دابینکردنی پێداویستیەکان پاڵپشتیان دەبێت لە قۆناغەکانی داهاتوشدا بە دواداچوون دەکەین بە مەبەستی پێشکەشکرنی ڕاوێژ پێیان.
English:

Rebaz Foundation gathers 70 talented women in a course.

Rebaz Foundation opened a long-term tailoring and handicrafts course for 70 women in Sulaimani on 21/10/2023. The course will continue for one month. Women are trained in practical and theoretical ways, to learn how to sew, patterns and crafts how to cut on the clothes in demand.
This project will be one of the most important projects that aims to provide job opportunities for Kurdish women through learning vocations and developing their skills, so that they can rely more on their own skills. Rebaz Foundation will support them through training and providing supplies.

17/10/2023

خولی په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستایان بێ به‌رامبه‌ر
ڕێباز فاونده‌یشن - هه‌ولێر
بۆ به‌شداریكردن، تكایه‌ فۆڕمی ناو ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ پڕبكه‌وه‌.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSe4fREfkbPpi-7uiIL2bCdphcvOB2Mrmgy_BzX4uw44if17Nw/viewform?usp=sf_link

Rebaz Foundation Suli Office: Sulaimani, City Center, 3rd Floor / Flat 7
Erbil City : Empire Towers T3\ 5th Floor-7

10/10/2023

خولی درومان و کاری دەستی لە سلێمـانی- بێبەرامبەر

ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن لە سلێمانی خولێکی درومان و کاری دەستی و دیزاین دەکاتەوە بۆ هەموو ئەو خانمانەی خوازیارن ببنە خاوەن پیشەی خۆیان ،
خولەکە بۆ ماوەی مانگێک دەبێت خوازیار ڕاستەوخۆ وانەکان وەردەگرێت و سەرجەم پێداویستیەکان دابینکراون .
بۆ بەشداریکردن ئەم فۆرمە پڕ بکەنەوە .
https://forms.gle/a5cJW3HLs1ZpK1GQA
یاخود كاتژمێر ٩:٣٠ تا ١:٣٠ دوانیوەرۆ پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن 07707685098

Rebaz Foundation Suli Office: Sulaimani, City Center, 3rd Floor / Flat 7
Erbil City : Empire Towers T3\ 5th Floor-7

Photos from Rebaz Foundation's post 26/09/2023

ڕێباز فاونده‌یشن به‌رده‌وامه‌ له پاڵپشتیه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان. وه‌ك به‌شێك له‌ چالاكیه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ له‌ ڕێگه‌ی دابینكردنی پێداویستی خوێندن و جانتا و په‌ڕاوگه‌ بۆ سه‌دان قوتابی دیكه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و قه‌زای ئاكرێ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك. ڕێباز فاونده‌یشن هه‌میشه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ئه‌م بواره‌.

Rebaz Foundation's supports continue to serve education sector and education process in the Kurdistan Region. As part of the activities in the education field through providing school supplies, bags and stationary for hundreds of the primary school students in Erbil province and Akre district in Duhok province. The Foundation will always be committed to meet the needs of this field.
#رێباز فاوندیش لە هەولیرو دهۆک
#ڕێبازفاوندەیشن هەمیشە بەردەوامین

Photos from Rebaz Foundation's post 25/09/2023

بەرواری ٢٤\٠٩\٢٠٢٣ ستافی دامەزراوەی ڕێباز فاوندەیشن سەردانی قەزای چوارتای کرد و لە کەموکورتی مەڵبەندی تەندروستی -ئێشکگری چوارتا ی کۆڵیەوە
سەرەنجام پێداویستیە تەندروستیەکانی دابینکرد کە دیارترینیان ئامێری پزیشکی بوو بۆ چارەسەری سروشتی ئێسک و ماسولکە ، لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە دەتوانرێت چارەسەری سروشتی بۆ دانیشتوانی ناوچەکەو دەورووبەری بکرێت کە خەڵکێکی زۆر لێی سودمەند دەبێت.

English:
On 24/09/2023, the staff of Rebaz Foundation visited Chwarta district and investigated the shortcomings of Chwarta health center
Finally, it provided health supplies, the most obvious of which was medical equipment for natural treatment of bones and muscles, through this equipment can be used for natural treatment for the residents of the area and surrounding areas that will benefit many people.

#ڕێبازفاوندەیشن

Photos from Rebaz Foundation's post 13/09/2023

ڕێباز فاونده‌یشن له‌ ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندندا، هه‌ڵستا به‌ دابینكردنی پێداویستی خوێندن و جانتا و په‌ڕاوگه‌ بۆ سه‌دان قوتابی پۆلەکانی یه‌ك و دووی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌كانی سنوری قەزای كۆیه‌ و ناحیه‌ی سێگردكان و ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق. ڕێباز فاونده‌یشن به‌رده‌وام پشتگیری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كردووه‌ به‌ ئامانجی په‌ره‌پێدان به‌ پڕۆسه‌ی خوێندن و فێركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ پێداویستیه‌كانی ئه‌م بواره‌. پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پێداویسته‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ڕۆشنبیری كۆیه‌ بوو.
At the beginning of the new academic year, Rebaz Foundation in cooperation with Koya Cultural Center provided school supplies, bags and stationaries for hundreds of first and second grade students in Koya district and its surrounding sub-districts (Segrdkan and Taqtaq). Rebaz Foundation has continuously supported the education sector in order to improve the quality of the teaching process in the Kurdistan Region by fulfilling the needs of this field.
#ڕێبازفاوندەیشن هەمیشە بەردەوامە

Photos from Rebaz Foundation's post 31/08/2023

خولی ڕاهێنانی " ڕێکارە پزیشکیەکانی فریاگـوزاری خـێرا " تایبەت بە خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکـی
ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن بەهەماهەنگی ڕێکخراوی زینگی بۆ تەندروستی و خزمەت وە بەڕێوەبەرایەتی لاوان ـی ڕاپەڕین لە بەرواری ٣٠\٨\٢٠٢٣ دەستی كرد بەئەنجامدانی خولێك بۆ خوێندكارانی کۆلێژی پزیشکی لە دەڤەری ڕاپەڕین کردەوە ،
خولەكە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت ،بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری دروست و راھێنانی خوێندكاران بەشێوەیەكی پێشكەوتوو.

English:
Emergency Medical Procedures Training Course for General Medical Students

Emergency Medical Procedures Training Course for General Medical Students Rebaz Foundation in coordination with ZOHS Organization 30/8/2023 will conduct a course for general medicine students in Ranya,

#ڕێبازفاوندەیشن

کاری خۆبەخشی ڕێباز فاوندەیشن - پرۆژەی پەروەردەیی 28/08/2023

ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن بۆ پرۆژەیەکی پەروەردەیی ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە کۆمەڵێک خۆبەخشی گەنج هەیە لە سلێمانی کێ خوازیارە دەتوانێت پەیوەندی بکات یاخود ئەم فۆرمە پڕبکاتەوە.

کاری خۆبەخشی ڕێباز فاوندەیشن - پرۆژەی پەروەردەیی

Photos from Rebaz Foundation's post 30/07/2023

دایە خورشیدە بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە بەڕێکەوت

دایە خورشیدە تەمەنی ٧٥ ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەتە ، لە کاتی ڕوودانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان دوای ئەوەی موچەکەی وەرگرت ڕاستەوخۆ بەخشی بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.
دوای ئەوەی دایە خورشیدە ڕایگەیاندبوو کە تاکە ئاواتی ئەوەیە گەشتی عمرە ئەنجام بدات ، وەک ڕێباز فاوندەیشن گەشتێکی عومرەمان بۆ کرد بە دیاری ،
بەرواری ٢٩\٧\٢٠٢٣ بەرەو وڵاتی سعودیە بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە بەڕێکەوت.

#ڕێبازفاوندەیشن

Photos from Rebaz Foundation's post 17/07/2023

سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور

پێدانی سوپاس و پێزانین لە لایەن زانکۆی هەڵەبجە / ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور بۆ ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن لە پای دابینکردنی ژمارەیەک پەرتووک و سەرچاوەی زانستی سوودبەخش بە کتێبخانەی کۆلێژەکە .

Appreciation of Deanship of Sharazoor College of Education

Halabja University / Deanship of Sharazoor College of Education Appreciation to Rebaz Foundation for providing a number of books and useful scientific resources to the library of the college.

Photos from Rebaz Foundation's post 25/06/2023

کردنەوەی خولـی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کۆلێجی پۆلیس / سلێمانی

دەزگای خێرخوازی ڕێباز فاوندەیشن لە چوارچێوەی ئەنجامدانی خولەکان ی بەهێزکردنی تواناکان و هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا ، خولێکی دوو ڕۆژەی لە بەرواری ٢٠ تا ٢٢ /٦/٢٠٢٣ بۆ کارمەندان و ستافی کۆلێجی پۆلیس / سلێمانی ئەنجامدا ، لەم خولەدا بەشێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی بابەتەکانی (سوتان ، شکان ، بەرزبوونەوەی پەستان و جەڵدە و کارەباگرتن ) وترانەوەو خوێندرا .
مەبەست لە کردنەوەی ئەم خولە بۆ زیاتر ئاگاداربوون و مامەڵەکردنی زانستیانەیە لەگەڵ ڕووداوە لەناکاوەکاندا .

English:
For saving people’s life, the 2 days first aid course has been successfully conducted.
Rebaz Foundation conducted a two-day course from 20 to 22/6/2023 for the employees and staff of Police College / Sulaimani. Hypertension, stroke and electric shock) .
The purpose of this course is to be more aware and deal scientifically with emergencies.

#ڕێبازفاوندەیشن

Photos from Rebaz Foundation's post 21/06/2023

کۆتایی خولی تۆپی پێ ی تیپەمیللیەکانی شاری سلێمانی و دەورووبەری"

پاش ئەوەی ژمارەیەکـی بەرچاو لە تیپە میللیەکانی شاری سلێمانی و دەورووبەری بەشدارییان کرد لە خولی هاوینەی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجانی ، دەزگای خێرخوازی ڕێباز فاوندەیشن لە بەرواری ١٩\٢٠-٦- ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ڕێکخەری گشتی و ستافی دامەزراوەکە خولەکە کۆتایی هات و هەردوو تیپی سەرکەوتوو (لاوانی ئاشتی و لاوانی زەرگەتە ) بەرامبەر یەک بوونەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەری هەردوولا و لە کەش و هەوایەکی ئارامدا یاریەکە بەڕێوەچـوو ، لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر هەردوو تیپ ویاریزانەکان و ڕا‌هێنەرەکاندا دابەشکرا . شایەنی باسە ئەم خولە بۆ ماوەی ٢٣ ڕۆژ بەردەوام بوو لە یاریگای ئاشتی لە شاری سلێمـانی.

#ڕێبازفاوندەیشن #تۆپیپێ

English:

Sulaimani Football League has ended

After a significant number of national teams in Sulaimani and surrounding areas participated in the summer course to strengthen the abilities of youth, Rebaz Foundation on 19/20-6-2023 in the presence of the general organizer and staff of the institution ended the course
The match was held in a calm mood in the presence of a large number of fans of both sides. At the end, prizes were distributed to both teams, players and coaches. It is worth mentioning that this course continued for 23 days at Ashti Stadium in Sulaimani.

Photos from Rebaz Foundation's post 04/06/2023

ڕێباز فاوندەیشن منداڵان لەبیرناکات

لە بەرواری ١/٦/٢٠٢٣ ستافی ڕێباز فاوندەیشن سەردانی ناحیەی بنگردی کرد ، بە بەشداری سەرۆکی شارەوانی بنگرد و مامۆستایان و کارمەندانی حکومەت ، بۆنەیەکی تایبەتی بۆ ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕێکخرا و تێیدا ڕێژەیەکی بەرچاوی منداڵانی ناوچەی بنگرد و دەوروبەری بەشدارییان تێداکرد. چەند چالاکیەکی هەمەجۆر ئەنجامدرا و پاکیجێک دیاری تایبەتی پێشکەشی منداڵانی ناحیەی بنگرد و دەوروبەری کرد کە ئامانج لیێ دڵخۆشکردنی منداڵان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش بوو لەو ڕۆژەدا ، ھیواخوازین کە نەوەیەکی سەرکەوتوو تەندروست بن بۆ خێزان و گەل و وڵاتەکەمان.

English:
Rebaz Foundation does not forget children

On 1/6/2023 Rebaz Foundation staff visited Bangird district, with the participation of the mayor of Bangird, teachers and government employees, a special event was organized for World Children's Day in which a lot of children participated in Bangird and surrounding areas. Several activities were held and a package of special gifts was presented to the children of Bangird district and surrounding areas, which aims to make the children happy and spend a good time on that day.

#ڕێبازفاوندەیشن

Photos from Rebaz Foundation's post 28/05/2023

پێشكه‌ش كردنی بڕوانامه‌ و دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی قوتابخانه‌ی ڕه‌هه‌ندی بنه‌ڕه‌تی:

دابینكردنی دیاری جۆراوجۆر بۆ (37) له‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی قوتابخانه‌ی ڕه‌هه‌ندی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ڕێباز فاونده‌یشن، به‌مه‌به‌ستی هاندانیان و پاڵپشتیكردنیان له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن.

شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا. ڕێباز فاونده‌یشن هه‌میشه‌ پابه‌ندبووه‌ به‌ ئه‌ركی مرۆیی و په‌روه‌رده‌یی له‌پێناو خزمه‌تكردنی خوێندكاران و پشتگیری كه‌رتی په‌روه‌رده‌، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی باله‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان و پاڵپشتیكردنی چالاكیه‌كانی قوتابخانه‌كان.
#رێباز فاوندەیشن هەمیشە بەردەوامە لەچالاکیەکانی.

Photos from Rebaz Foundation's post 24/05/2023

ڕێباز فاوندەیشن کۆمەڵێک پەرتوک دەبەخشێت بە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور /زانکۆی هەڵەبجە
بەرواری ١٧/٥/٢٠٢٣ بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە ، دەزگای خێرخوازی ڕێباز فاوندەیشن کۆمەڵێک پەرتووکی جۆراوجۆر و زانستی و پەروەردەیی و مرۆیی و ئەدەبی و جیاواز پێشکەش بە زانکۆکە و کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور کرد.

English:
Rebaz Foundation Providing books to Sharazoor College of Education / University of Halabja
On 17/5/2023, providing books to the library of Halabja University, Rebaz Foundation presented a number of various book about scientific, educational, humanitarian, literary and different books to the university and Sharazoor College of Education.

Photos from Rebaz Foundation's post 17/05/2023

دابینکردنی ژمارەیەک ئامێری فێنککەرەوە بۆ پەیمانگای کۆمپیوتەری چەمچەماڵ

لە درێژەی هەوڵ وخزمەتەکانیدا لە بواری پەروەردەدا بەرواری ١٦-٠٥-٢٠٢٣ ڕێباز فاوندەیشن هەستا بە دابینکردنی ژمارەیەک ئامێری فێنککەرەوە بۆهۆڵەکانی خوێندنی پەیمانگای کۆمپیوتەری چەمچەماڵ .

Supply of a number of cooling Device for Chamchamal Computer Institute

In continuation of its efforts and services in the field of education on 16-05-2023 Rebaz Foundation provided a number of Cooler devices for the classrooms of Chamchamal Computer Institute.

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Rebaz Foundation for Enhancing Health, Education, and Civic Resources

Rebaz Foundation for enhancing Health, Education and Civic Resources in Kurdistan. Rebaz Foundation is a charitable NGO Established in 2007 in the United Kingdom. The Foundation was formed by a group of young concerned activists. Rebaz Foundation has been registered as an International Foundation through the KRG Directorate of NGOs. The Foundation is managed by the 5 elected board of trustees. ... As the first health and educational NGO operating in Kurdistan, the Foundation is working for the development of the Kurdish region in the areas of Health and Education. The Foundation goal is to empower the youth of Kurdistan to become outstanding citizens in using their capacities as well as their abilities to make the necessary changes in all aspects of their communities. To support Kurdish students to achieve a higher standard of education especially in fields those do not exist in Kurdistan/Iraq.Rebaz Foundation for enhancing Health, Education and Civic Resources in Kurdistan.
Rebaz Foundation is a charitable NGO Established in 2007 in the United Kingdom.
The Foundation was formed by a group of young concerned activists. Rebaz Foundation has been registered as an International Foundation through the KRG Directorate of NGOs. The Foundation in managed through the 5 elected board of trustees.
... As the first health and educational NGO operating in Kurdistan, the Foundation is working for the development of the Kurdish region in the areas of Health and Education.
The Foundation goal is to empower the youth of Kurdistan to become outstanding citizens in using their capacities as well as their abilities to make the necessary changes in all aspects of their communities.
To support Kurdish students to achieve a higher standard of education especially in fields those do not exist in Kurdistan/Iraq.

Videos (show all)

کۆنفرانسی کوالێتی گۆشت لە هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠٢٤ بە سپۆنسەری ڕێباز فاوندەیشن
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی (شەهید ڕێباز ) لە سلێمانی
مەراسیمی کۆتایی خولی دوورمان و کاری دەستی
چالاکی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی ٢٣٩ ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی.
بەردەوامی خولی درومان و کاری دەستی ڕێباز فاوندەیشن
خولی فێربوونی خەیاتی(دروومان) ی ڕێباز فاوندەیشن
نەخۆشی کۆلێراو هۆکارەکانی سەر هەلدانی.ڕێباز فاوندەیشن براوەی پێشبڕکێی  (لە پێناو هۆشیاری کۆمەڵگە)  ڕاگەیاند .ڕێباز فاوند...
سیمینارێک بۆ هۆشیار کردنەوە لەبارەی مادەی هۆشبەر
وۆرکشۆپی ڕۆژنامەگەری هاوڵاتی -Citizen Journalism
نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی (ڕەحلە)کورسی خوێندن بۆ خوێندنگەی بەکرەجۆی بنەڕەتی
خولی "ڕاهێنانی مالەوانی وە ڕزگاردن لە خنکان بۆ کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ – بەڕێوبەرایەتی مەشق و شیاندن

Category

Address


As Sulaymaniyah
P.O.BOX:300-SLIMANI-

Opening Hours

Monday 08:30 - 15:00
Tuesday 08:30 - 15:00
Wednesday 08:30 - 15:00
Thursday 08:30 - 15:00
Sunday 08:30 - 15:00

Other Education in As Sulaymaniyah (show all)
Rizgar Saied Rizgar Saied
As Sulaymaniyah, 00964

civil engineer director of road and bridges directorate of sulaimanyah

English Teacher English Teacher
Sulaimaniyah
As Sulaymaniyah, SARA8899

ژیانی پێغەمبەر . ژیانی پێغەمبەر .
السلیمانیە
As Sulaymaniyah, 1

پەیجێکی ئیسلامی بێلایەنە بۆ خزمەت کردنی تاکی کوردی موس

ئینگلیزی لەگەڵ یوسف و ڕەنگین ئینگلیزی لەگەڵ یوسف و ڕەنگین
As Sulaymaniyah, 46001

فێری ئینگلیزی بە بەو شێوەیەی كە فێری كوردی بویت!!! Learn Engl

نوسینگەی شێواز بۆ فێرکردنی شۆفێری-Nwsingay shewaz bo ferkrdny shofery نوسینگەی شێواز بۆ فێرکردنی شۆفێری-Nwsingay shewaz bo ferkrdny shofery
As Sulaymaniyah

نوسینگەی شێواز بۆ فێرکردنی شۆفێری (تایبەت-گشتی-ماتۆڕ) ن

Parwarday taibat پەروەردەی تایبەت Parwarday taibat پەروەردەی تایبەت
As Sulaymaniyah

ڕاهێنان و زانیاری دەربارەی پەروەردەی تایبەت

EnglishTopia EnglishTopia
Kurd City
As Sulaymaniyah, 46001

learn English with us, join our community!

BWAR Institute  پەیمانگای بوار BWAR Institute پەیمانگای بوار
Mamostayan
As Sulaymaniyah, 46001

پەیمانگای بوار بۆپەروەردەی خێزانی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی

Kurd Genius Kindergarten 2 - باخچەی کوردجینیەس ٢ Kurd Genius Kindergarten 2 - باخچەی کوردجینیەس ٢
Sulaimani Hights
As Sulaymaniyah, 46001

باخچه‌ی منداڵانی كوردجینیه‌س (2) له‌ به‌رزاییه‌كانی سلێمانی

Shang.Math.Trainer Shang.Math.Trainer
As Sulaymaniyah, 46001

بەهێزکردنی IQ مێشکی منداڵ بە پرۆگرامی جیهانی magic math و SD math

Peymangay Zmany Nêwdewlety Peymangay Zmany Nêwdewlety
Saholaka
As Sulaymaniyah

سەنتەری فێربوونی زمانی ئەڵمانی هەمیشە هەوڵدەدات بە با?

English with Abdullah English with Abdullah
As Sulaymaniyah

English language learning