قوتابخانەی قەندیل ی بنەرەتی
قوتابخانەی قەندیلی بنەرەتی پەیجێک بۆچالاکی قوتابخانە
سوپاس بۆ کاک ئەندێش بۆ ئەم دیزاینە جوانە دەستی خۆشبێت
ئەرشیف
سەیرانی بەهاری ٢٠٠٦
سوپاس بۆ کاک ئەنۆر بۆ ناردنی ئەم ڤیدۆیە بۆمان
دەوامی دووەم
پۆلی یەک و دوو و سێ
پەیامێک لە بەرێوەبەری قوتابخانەوەی قەندیل ی بنەرەتی
دوای تەواو بونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سالی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەسخۆشی لەسەرجەم مامۆستاوکارمەندانی قوتابخانە ئەکەین کە زۆر بەباشی ئەرکی خۆیان جئ بەجئ کردوە سەرەرای ئەو بارەگرانەی ئەمسالی خوێندن لەبئ مەعاشی وبایکۆت وە لە دوای دابەشکردنی نمرەی کۆششی ساڵ و پیرۆزبایی کردنمان لەسەرجەم قوتابیان وهیوای دەرچون بۆ ئەوانەی کەماون
لێرەوە پیتان ڕا دەگەیەنین کە هیچ کاتئ جیاوازیمان نەکردوە لەنێوان مناڵانی قوتابخانە وئەوەی دەرچوە بەهەول وکۆششی خۆی بوە هەرگیز مناڵانی مامۆستا بەڕێزەکانمان پێش منالی کەس نەخستوە بەهەقی خۆی نەبوبئ و هەمویان وەک مناڵی خۆمان مامەڵەمان لەگەل کردون
پێدانی کۆششی ساڵانە ( کارت )
دەوامی دووەم
ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٥/ ٦ / ٢٠٢٤ کارت دابەشکرا بەسەر قوتابیاندا و خەڵاتیش بەسەر سەرکەوتووەکان دابەشکرا کە لەلایەن دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی بەڕێز دابینکرابوو ...
سوپاس بۆ ماندووبوون و دڵسۆزی هەموو لایەک
وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی یەکەم .
بۆ ئەمساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ )
لەدایکبووی ١ - ١ - ٢٠١٨ تا ٣١ - ١٢ - ٢٠١٨
لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن .
دەرچوان بەیەکەم و دووەم و سێ یەمى هەردوو بازنە
دەوامى یەکەم
کۆتا وێنەکانى ساڵى نوێی خوێندنى 2023 ـ 2024
بەهیواى سەرکەوتن بۆ هەموان
دەوامى یەکەم
پێدانەوەی کۆششی ساڵانە2023_2024
دەوامى یەکەم
بەسەرپەرشتی دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان و نوسەرە بەڕێزەکانمان ئەنجامی کۆششی ساڵانە(کارت)درایەوە بەقوتابیان کەتێیدا خەڵات لەلایەن دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان وە پێشکەش بەقوتابیە سەرکەوتووەکان کرا وێڕایی دەست خۆشیمان لەماندوو بوونی مامۆستایان و فەرمانبەران ودایبابان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی قوتابیانی خۆشەویست ئەکەین و
هیوای ئایندەیەکی گەشیان بۆ ئەخوازین
ئاگاداری
قوتابیانی خۆشەویست ئاگادارئەکەین کە بەم شێوەیە سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنی کارت؛
دەوامی یەکەم ( شین )
سئ شەممە ٤/٦/٢٠٢٤ پۆلی ( یەک دوو سئ )کاتژمێر ٩
پۆلی ( چوار پێنج شەش) کاتژمێر ١٠
دەوامی دووەم ( سور)
چوارشەممە ٥/٦/٢٠٢٤
پۆلی یەک دوو سئ کاتژمێر ٩
پۆلی چوار پێنج شەش کاتژمێر دە
قوتابیانی پۆلی شەشەم ى هەردوو دەوام کۆتا وێنەیان لەگەڵ مامۆستاکانیان چرکاند📷 ، ھیوای دواڕۆژێكی ڕووناك و پرشنگ داریان بۆ دەخوازین لە ھەموو بوارەكانی ژیان ھەر سەر كەوتووبن.
یەکەم ڕۆژى تاقیکردنەوەکان
ڕۆژ یەک شەممە بەروارى 19 /5/ 2024 بەسەرکەوتووى تەواو بوو هیواى سەرکەوتن بۆ قوتابیان و مامۆستایانى ئازیزمان دەخوازین .
دەتەوێت منداڵەکەت سەرکەوتووبێت؟
تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵە، بۆیە چەند ڕێنماییەکمان هەیە بۆ دایکان و باوکان....
©هەوڵدەن لەم چەند ڕۆژەی تاقیکردنەوەکان سەردان و میوانداری و سەفرە ڕاگرن چونکە چارەنووسی منداڵەکەت پەیوەستە بەم چەند ڕۆژە.
© لەم چەند ڕۆژە موبایل و ئایپاد و یاریە ئەلیکترۆنیەکان و تەلەفزیۆن لەمنداڵەکەت دووربخەرەوە.
©قوتابی پێویستە زوو بخەوێت و زوو هەڵبستێت بۆ ئەوەی مێشکی ئارام بێت و خەواڵوو نەبێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان.
©بەیانیان منداڵەکەت چارەگێک پێش تاقیکردنەوەکان بنێرە بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی تاخیر نەبێت.
©زۆر پێویستە منداڵەکەت با بەبرسیەتیەوە نەیەت بۆ تاقیکردنەوە با نانی بەیانی بخوات ئینجا بێت.
©گەر منداڵەکەت لە وانەیەک خراپ بوو هێندە سەر مەخە سەری با بۆ وانەکانی تر خۆی باشتر ئامادە بکات.
©گەر خوێندەواریت هەیە هەوڵبدە دوای پێداچوونەوە پرسیار لە منداڵەکەت بکەی.
©ئامۆژگاری بکە لە کاتی تاقیکردنەوە پشت بەخوا و توانای خۆی ببەستێت و غەش و قۆپیە ئەنجام نەدات.
© فێری بکە پەلە نەکات لە کاتی تاقیکردنەوە و پرسیار جێنەهێلێت بۆ ئەوەی هیچ نمرەیەکی لێ نەفەوتێت و کاتی تاقیکردنەوەشی تەواو بوو زوو بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی پشوو بدات ..
©پێویستە قوتابی سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی پێبێت وەک(قەلەم دار ، قەلەم جاف ، ڕەشکەرەوە ، تیژکەر ، مەستەرە).
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیانی خۆشەویست.
دواى ئەنجام دانى خولێکى تۆپى پێ ئەمرۆ رۆژى چوار شەممە یارى کۆتاییى نێوان هەردوو پۆى براوەى پۆلى پێنجەم لەدەوامى یەکەم و شەشەم لەدەوامى دووەم ئەنجامدرا یارى یەکە بەسەرکەوتنى پۆلى شەشەم لەدەوامى دووەم کۆتاییهات خەڵات بەسەر هەردوو تیپدا دابەشکرا و سوپاسى هەردوو مامۆستایان مامۆستا ئاورنگ و مامۆستا دڵشاد کرا کە دڵسۆزانە خولەکەیان کردەوە سوپاسى هەردوو راهێنەر کە لەگەل مامۆستا دلشاد ماندوبون و هاوکارى بوون .
ئەمرۆ چوار شەممە بەروارى 15/ 5 دیارى بەخشرایە هەردوو راهێنەر و دەست خۆشى یان لێکرا کەماوەى 45 رۆژ میوانى قوتابخانەکەمان بوون دوا جار خواحافیزیان لێکرا و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خوازرا .
دەتەوێت منداڵەکەت سەرکەوتووبێت؟
لەچەند ڕۆژى داهاتوودا تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵە، بۆیە چەند ڕێنماییەکمان هەیە بۆ دایکان و باوکان....
©هەوڵدەن لەم چەند ڕۆژەی تاقیکردنەوەکان سەردان و میوانداری و سەفرە ڕاگرن چونکە چارەنووسی منداڵەکەت پەیوەستە بەم چەند ڕۆژە.
© لەم چەند ڕۆژە موبایل و ئایپاد و یاریە ئەلیکترۆنیەکان و تەلەفزیۆن لەمنداڵەکەت دووربخەرەوە.
©قوتابی پێویستە زوو بخەوێت و زوو هەڵبستێت بۆ ئەوەی مێشکی ئارام بێت و خەواڵوو نەبێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان.
©بەیانیان منداڵەکەت چارەکێک پێش تاقیکردنەوەکان بنێرە بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی تاخیر نەبێت.
©زۆر پێویستە منداڵەکەت با بەبرسیەتیەوە نەیەت بۆ تاقیکردنەوە با نانی بەیانی بخوات ئینجا بێت.
©گەر منداڵەکەت لە وانەیەک خراپ بوو هێندە سەر مەخە سەری با بۆ وانەکانی تر خۆی باشتر ئامادە بکات.
©گەر خوێندەواریت هەیە هەوڵبدە دوای پێداچوونەوە پرسیار لە منداڵەکەت بکەی.
©ئامۆژگاری بکە لە کاتی تاقیکردنەوە پشت بەخوا و توانای خۆی ببەستێت و غەش و قۆپیە ئەنجام نەدات.
© فێری بکە پەلە نەکات لە کاتی تاقیکردنەوە و پرسیار جێنەهێلێت بۆ ئەوەی هیچ نمرەیەکی لێ نەفەوتێت و کاتی تاقیکردنەوەشی تەواو بوو زوو بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی پشوو بدات ..
©پێویستە قوتابی سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی پێبێت وەک(قەلەم دار ، قەلەم جاف ، ڕەشکەرەوە ، تیژکەر ، مەستەرە).
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیانی خۆشەویست.
#ڕێنماییە #دەروونییەکان بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان...
🔶 - #کاتێکی تەواو بخەوە لە شەودا کەمتر نەبێت لە شەش کاتژمێر. ئەگەر توانیت پێش نانی نیوەڕۆ ناپێک ( قیلولة ) بکەیت کە لە ٤٠ دەقە زیاتر نەبێت.
🔶 - #نەخواردنی خواردنەوە هێورکەرەوەکانی وەک (قاوە و کافیین) لەکاتی شەودا. چونکە وادەکات لەکاتی نووستنیش مێشکت هۆشیار بێت وبەیانیەکەی مێشکت ماندوو بیت.
🔶 - #خواردنەوەی چا یان قاوە پێش چوونە تاقیکردنەوە لەبەیانیەکەی.
🔶 - خواردنەوەی ئاوی زۆر.
🔶 - #خواردنی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لەخواردنی قورس و پڕ چەوری.
🔶 - با لە نێوان کاتەکانی خوێندنت کاتێکی پشوو هەبێت. لەسەعاتێک خوێندن ٥ بۆ ١٠ دەقە پشووت هەبێت.
🔶 - #لەکاتی پشووەکانت خۆت بە مۆبایل و شاشە خەریک مەکە چونکە ئەو خوێندنەی کردووتە بەفیرۆ دەچێت.
🔶 - #هەوڵدە لەکاتی پشووەکان چەند ڕاهێنانێکی وەرزشی سووک ئەنجام بدەیت بۆچالاک کردنەوەی مێشکت و ماسوولکەکانی جەستە.
🔶 - #لەپێش خەوتن هەوڵدە پێداچوونەوە بە بابەتەکان بکەیت بۆماوەی نیو کاتژمێر تەنها بە خوێندنەوەی سەرە بابەتەکان و سەیرکردنی لاپەڕەکان و وێنەکان.
🔶 - #ئەوکاتەی دەستت لەخوێندن هەڵگرتووە دەتەوێت بخەوی واهەست دەکەیت هیچت نەخوێندووە هیچ نازانی. لەکاتی خەوتن مێشک خۆی پرۆسێسی بابەتەکان دەکات و ڕێکیان دەخات، بۆ بەیانی لەکاتی بینینی پرسیارەکان دڵنیابە ( بەمەرجێک خوێند بێت 😊) زانیارییەکان دێنەوە و هەموو شتێک دەزانی.
🔶 - #ترس و دڵەراوکێی تاقیکردنەوە ئاسایین و ئەوەیە واتلێدەکات باشتر بخوێنیت و باشتر خۆت بۆتاقیکردنەوە ئامادەبکەیت.
🔶 - #پێش خوێندنەوەی پرسیارەکان بەناوی خودا دەست پێبکە و سێ هەناسەی قووڵ هەڵکێشە و ئارام بە.
ئەرشیف
ڕۆژى سێ شەممە بەرواری 7/5/2024
کۆبونەوەى دایکان و باوکان
دەوامى یەکەم
بازنەى یەک پۆلەکانى ( یەکەم و دووەم و سێ یە
ڕۆژى سێ شەممە بەروارى 7/5/2024
کۆبونەوەى دایکان و باوکان
دەوامى دووەم
بازنەى یەک پۆلەکانى ( یەکەم و دووەم و سێ یەم )
دوو مامۆستای جوانی دڵسۆزی زومان یاخوا هەر سەرکوتوبن
ئەمڕۆ 21 | 4 | 2024 بەهاوکاری تیمی پزیشکی بنکەى تەندروستى نەخۆشخانەی ( حاجى ئاوا ) هەڵمەتێکی کوتان بۆ قوتابیەکانمان کرا دژی نەخۆشی سورێژە ..
ڕێنماییەکان بۆ دایباب و کەس و کاری خوێندکار بەم شێوەیەیە :
یەکەم ... نابێ مناڵەکان قوتابیان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر تەڕ بکرێن و بشۆردرێن ..
دووەم ... نابێت لەسەر ئەو لایە بخەوێت و کاری قورس بەدەست ئەنجام بدات ..
سێیەم .. نابێ لەهەر حاڵەتێکدا پەڕۆی گەرمی لێ بنرێت یاخود تەداوی بکرێت ئەگەر هەوکردنیش هەبێت ..
چوارەم ... حاڵەتەکانی ئاوسان ، سووربوونەوە ، هەوکردن و بەرزبوونەوەی تا ئەساییە و پێویست بە هیچ چارەسەرێک ناکات ..
ــ هیوای سەلامەتیمان هەیە بۆ هەمووان و پارێزراو بن ...
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the university
Telephone
Website
Address
Sulaimani-Kirkuk Main Road, UoS Main Campus, P. O. Box: 334 Sulaimani-IRAQ
As Sulaymaniyah, 46000
To show the activity of Faculty of Engineering - University of Sulaimani
Kurdsat
As Sulaymaniyah, 00964
مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ
As Sulaymaniyah
The University of Sulaimani is a public university located in the city of Sulaymaniyah in Kurdistan
As Sulaymaniyah, 46001
پەیمانگای ڕێگا بۆ خولی بەهێزکردن و زمانەوانی Dropped pin https://maps.app.goo.gl/6sqiTcH3yD98ifk
As Sulaymaniyah
The School of Pharmacy in the University of Sulaimani was established in 2004 https://www.facebook.c
As Sulaymaniyah, 37-1500
https://www.facebook.com/watch/?v=270373333891855
Slimane
As Sulaymaniyah, 12345
جوانکاریى ئه لمانى ئاماده ين بۆ ناردنه وه ى سه رجه م به ?
As Sulaymaniyah
لاپهرهی فهرمی كۆلێجی تهكنیكی ئهندازیاری زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی
Darbarula, UHD Camp 2
As Sulaymaniyah, 46001
University of Human Development - Arabic Language and Literature. This page is not the official.