ساداتی پیرخدری شاهۆ

ساداتی پیرخدری شاهۆ

مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ

09/10/2024

ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئاسایی دەستەی کارگێڕی لە باڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ســـاداتی پیرخدری شـــــاهــــۆ بە سەرپەرشتی بەڕێز مـــامۆستا شێخ طاهری چنارە سەرۆكی دەستەی كارگێڕی مـــــەڵبـــــەند و بـــــــــــــــــەشداری زۆربەی ئەندامانی بەڕێزی دەستەی کارگێڕی
شایانی باسە كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ئێستای دۆخی ھەرێمی كوردستان و ڕاوێژكرا لەسەر دانانی بەرنامەی پێویست بۆ ئەوەی پێویستە كە مەڵبەند ئەنجامی بدات لەدۆخی ئێستادا.

03/10/2024
Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 24/09/2024

لەژێر ناوی ( پێشبڕکێی نوری قورئان )
ڕێکخراوی ڕوناکی بۆ پەروەردە و فێرکردنی قورئانی پیرۆز . بەهەماهەنگی مەڵبەندەکەمان هەستا بە سازدانی ئاهەنگێک بۆ بەخشینی بڕوانامە بە دەرچووانی خ*لی ( پێشبڕکێی نوری قورئان ) بۆ لەبەرکردنی بەشێک لە قورئانی پیرۆز بۆ کچان و ئافرەتانی بەشدار بوو..

21/09/2024

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 18/09/2024

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی مامۆستا شێخ طاهر بـــــەڕێوەبەری مەڵبەند بەرێزان (کاک عوسمان ئەنوەر ) قائمقامی قەزای مەڵبەندی چوارتا و بەڕیز (کاک جەبار تاقانە) سەرۆکی شارەوانی زەلان سەردانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆیان کرد کە لەلایەن بـــەڕێوەبەر و بەشێک لە ئامۆزایانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری پێشوازیان لێكرا و گفتوگۆیەکی باش و دڵسۆزانە کرا لەسەر ئەرک و گرنگی مەڵبەند و کارەکانی داهاتوو بۆ زیاتر پتەوكردنی ڕایەڵەكانی هەماهەنگی و پشتیوانی و کارکردنی هاوبەش .

14/09/2024

یادی لە دایکبوونی سەیدی سەروەر حەزرەتی ( محمد المصطفی) (درودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبێت لە خۆمان و مسوڵمانانی جیهان و کوردستان. هیوادارین بەرەکەتی مانگی مەولود ببێتە مایەی ژیانێکی باشتر و تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموولایەک، پشتیوانی خۆمان بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەی کوردستان دوپات دەکەینەوە و پێویستە ئەم بەها باڵایە بۆ هەمیشە وەک خاڵێکی ڕەنگینی کلتور و ڕۆشنگەری مێژووی کورد بدرەوشێتەوە.

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 10/09/2024

ئەمڕۆ لە میوانخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی #پیرخدری شاهۆ بەڕێز (مامۆستا شێخ طاهر) بەڕێوەبەری مەڵبەند و دەستەیەک لە ئامۆزایانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری پێشوازیان کرد لە ئامۆزایانمان نوێنەرانی ئەنجوومەنی گەنجانی #سادات کە بەمەبەستی پیرۆزبایی و پتەوکردنی پردی پەیوەندی نێوانمان تەشریفیان هێنابوو، گفتوگۆیەکی پڕ چێژ و ئامۆزایانە کرا لەبارەی ڕووداو و پێشهاتەکانی ئێستا و دواتر هەمووان هاوڕا بووین کە جوانترین پەیامی ژیان پەیامی خزمایەتی و تەبایی و ئاشتییە دەبێت هەموومان ئامانجمان خزمەت کردن بێت بەتەواوی بنەماڵەکانی #سادات

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 03/09/2024

لە بارەگای مەڵبەندی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەڕێز (مامۆستا شێخ طاهر چنارە) بەڕێوەبەری مەڵبەندی سادات و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری پێشوازیان کرد لە ئامۆزایانمان بەڕێزان (مقدەم شێخ ڕێژەن برهان احمد بەڕێوەبەری بەشی تۆماری ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و مقدم شێخ سامان سلام مصطفی لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) کە بە مەبەستی پیرۆزبایی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان سەردانیان کرد و پشتیوانی خۆیان و بنەماڵەکانیان بۆ مەڵبەند دووپاتکردەوە.

زۆر خۆشحاڵیان کردین بە هاتن و بەسەرکردنەوەیان.

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 30/08/2024

مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ سیمینارێکی فیکری و پەروەردەیی بۆ کچان ڕێک خست بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان باسێکی گرنگی (ئاڵنگارییە فیکرییەکانی سەردەم) و (پەروەردەی کچان لەم سەردەمەدا) لەلایەن بەڕێزان (د. بێخاڵ ئەبووبەکر، تریفە جەلال) پێشکەش کرا.

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 27/08/2024

بە مەبەستی هەواڵ پرسین و بە ئاگا بوون و بەسەرکردنەوەی خزمان و ئامۆزایان بە ڕێز مامۆستا (شێخ طاهر چنارە) بەڕێوەبەری مەڵبەند و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری سەردانی خانەوادەی ڕێزدار جەنابی (حاجی شێخ محمود) لە ساداتی گوندی قامیش-یان کرد و گفتوگۆیەکی خەمخۆرانە و ئامۆزایانە کرا لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی کار و چالاکییەکانی داهاتووی مەڵبەند سوپاس و پێزانیمان هەیە بۆ میوانداری و پێشوازی گەرمیان .

27/08/2024

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی ڕۆشنبیری

مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ سیمینارێکی فیکری و پەروەردەیی بۆ کچان بۆ بەڕێزان (د. بێخاڵ ئەبووبەکر، تریفە جەلال) ڕێک دەخات لە ژێر ناونیشانی:

#ئاڵنگارییە فیکرییەکانی سەردەم.
پەروەردەی کچان لەم سەردەمەدا.

کات و شوێن: ڕۆژی چوارشەممە 28-8-2024 کاتژمێر ٣ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ
هۆڵی پیرخدری شاهۆ - گەڕەکی کوردسات - سەروو ڕادیۆ نەوا.

هاتن بۆ هەمووانە

26/08/2024

بەشی ڕۆشنبیری مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ خ*لێکی نایاب و ئەکادیمییانە دەکاتەوە بۆ بەڕێز مامۆستا حسن مینە بەناوی
(بنەماکانی بەڕێوەبردنی سەردەمیانە)
چۆن بتوانم کار و پرۆژەکانم، دەزگا و کۆمپانیا و بیزنسەکەم
یاخود کۆمەڵە و ڕێکخراوەکەم بە سەرکەوتوویی بەڕێوە ببەم..؟
ئایا دەتوانم ببمە بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتوو؟
ئایا پلانی نوێ و سەردەمیانە بوونی هەیە دەتوانم فێری ببم؟
ئەمانە و چەندین پرسیاری تر لە خ*لێکی یەک ڕۆژیدا وەڵامت دەدرێتەوە.......
٢٩/٨/٢٠٢٤ ڕۆژی پێنجشەممە
هەرکەس ئارەزوو مەندە دەتوانێت بەشدار بێت و ناو تۆمار بکات بە ژمارە تەلەفۆن

🤙🤙 ئاسیاسێڵ ٠٧٧٠١٢٤٩٥٥٩
🤙🤙کۆڕەک ٠٧٥٠١٢٠٥٠٥٥
واتس ئەپ و ڤایبەر بەردەستە

نرخی خ*ل ٧٥ هەزار دینار
کات : یەک ڕۆژ ٩:٣٠ خ*لەک پێش نیوەڕۆ
هەتا ٤:٣٠ خ*لەکی ئێوارە
٢٩/٨/٢٠٢٤

شوێن :ھۆڵی پیرخدری شاھۆ گەڕەکی کوردسات سەرو ڕادیۆ نەوا
تێبینی : ڕێژەی بەژدار بو زیاتر بێت نرخ دادەبەزێت

20/08/2024

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی مامۆستا شێخ طاهر بە بـــــەڕێوەبەری نوێ چەند کەسایەتییەك بە نوێنەرایەتی خزمانی شێخانی گوندی عازەبان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان (کاک شێخ جمال ، دكتۆر شێخ حسن ،مامۆستاشێخ مھدی) سەردانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆیان کرد کە لەلایەن بـــەڕێوەبەر و بەشێک لە ئامۆزایانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری پێشوازیان لێكرا و گفتوگۆیەکی باش و دڵسۆزانە کرا لەسەر ئەرک و گرنگی مەڵبەند و کارەکانی داهاتوو بۆ زیاتر پتەوكردنی ڕایەڵەكانی خزمایەتی بە هەماهەنگی و پشتیوانی هەموولایەك .

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 19/08/2024

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی مامۆستا شێخ طاهر بە بـــــەڕێوەبەری نوێ وەفدێک لە زانایانی قەدرگرانی شاری سلێمانی کە پێک هاتبوون لە بەرێزان (مامۆستا ملا احمد شافعی . مامۆستا ملا اسماعیل دێرێ ، مامۆستا جلال صادق ، مامۆستا ملا فەرەیدوون ، حاجی فەرهاد ) سەردانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆیان کرد لەلایەن بـــەڕێوەبەر و بەشێک لە ئامۆزایانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری پێشوازیان لێ کرا و وتووێژێکی دڵسۆزانە و خەمخۆرانە کرا لـــــــــــــــــەسەر زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی خزمایەتی و هــــــــــەموو بەها باڵاکانی مرۆڤایەتی کە بە ڕۆحێکی پاک و دڵێکی پڕ خۆشەویستی و دڵسۆزیەوە لەلایەن جەنابی مامۆستایانی پایە بەرزەوە گەیەندرانە ئامادەبووان و بەو پەڕی جۆش و تامەزۆرۆییەوە لە خزمەتیاندابووین و سود مەند بووین لە ووتە و ئامۆژگاری و گفتوگۆی بەنرخیان .

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 15/08/2024

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی ٨ی ٢٠٢٤، لەسەربانگهێشتی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەڵبەندی سلێمانی کۆمەڵی دادگەری كوردستان
وەفدێکی مەڵبەندەکەمان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ( مامۆستا شێخ علاءالدین و مامۆستا سید عبدالله و سید احمد و مامۆستا سید ئومێد و سید هەردی ) بەشداربوون لەئێوارە كۆڕێك لەھۆڵی ڕۆشنبیری بۆ ناساندنی كتێبی ( كەیوان )لەنووسینی مامۆستاعمرگوڵپی .
دواتر وەفدی مەڵبەندبروسکەی پیرۆزباییان پێشكەش بە دەستەی بەڕێوەبەری كۆڕەكە كرد .

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 14/08/2024

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی مامۆستا شێخ طاهر بە بـــــەڕێوەبەری نوێ بەشێک لە خزمان و ئامۆزایانی ساداتی گوندی نەوتی سەردانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆیان کرد لەلایەن بـــەڕێوەبەر و بەشێک لە ئامۆزایانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری پێشوازیان لێ کرا و وتووێژێکی دڵسۆزانە و خەمخۆرانە کرا جەخت کرایەوە لـــــــــــــــــەسەر زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی خزمایەتی و هــــــــــەموو بەها باڵاکانی مرۆڤایەتی و دواتر چەپکە گـــــــــوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کـــــــــرد.

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 12/08/2024

لەباڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ لەلایەن بەڕێز (مامۆستا شێخ طاهر چنارەیی) بەڕێوەبەری مەڵبەند و بەشێك لەئامۆزایانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری پێشوازی كرا لە بەڕێزان شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی و شێخ عطا محمد نووری سەرۆکی لقی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان.
کە بەمەبەستی پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی و گرێدانی پەیوەندی و کاری پێکەوەیی تەشریفیان هێنابوو،
لە دانیشتنەکەدا ڕۆڵی گرنگی سادات لە مێژووی کوردستان و خەباتە جۆراوجۆرەکاندا باسکران و لە کۆتاییشدا لەلایەن سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان چەپکە گوڵی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی پێشکەش بە بەڕێوەبەری نوێی مەڵبەند کرد .

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 11/08/2024

وەفدێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان (مامۆستا شێخ طاهر بەڕێوەبەری مەڵبەند و بەڕێزان (شێخ عمر گەنکاوا ،شێخ سەلام رەشەکانی ، شێخ عابد رەشەکانی ، شێخ غفور باخچە ) بەشداریان کرد لە دیداری بیارە کە لەلایەن (مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە و چەند کەسایەتییەکی بیارەیی ڕێکخرابوو کە حەوت لێكۆڵینەوەی هەمە چەشن لەسەر شارۆچكەی بیارە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا كە ئامانجیان زیاتر ناساندنی ڕەسانایەتی ئەم شارۆچكە دێرینە بوو
پەیامی پیرۆزبایی و دەستخۆشی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ پێشکەش بە ڕێکخەرانی دیدارەکە کرا.

10/08/2024

لە سەر بانگهێشتی سەنتەری ڕووناکبیریی جاف، وەفدێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ کە پێک هاتبوون لە: مامۆستا سەید عەبدوڵڵا سەرنووسەری گۆڤاری شاهۆ، مامۆستا شێخ موحسین جێگری سەرنووسەر، کاک شێخ ناسیح...و، کاک شێخ ئەحمەد...، بەشدارییان کرد لە دیدارێکی تایبەت بە کاکەی فەلاح بۆ ئەدەبی منداڵان، شایەنی باسە دیدارەکە سێ پانێڵی لە خۆی گرتبوو، لە هەر پانێڵێکدا سێ لێکۆڵینەوە پێشکەش کرا.

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 08/08/2024

مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان بە هەماهەنگی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ :
ئێوارە کۆڕی ناساندن و بەخشینی سێ کتێب لە نوسینی ( پرۆفیسۆر عەبدوڵا ئاگرین ) ئەنجامدا
کتێبەکان لەلایەن بەریز مامۆستا ئەیوب کوێخا ڕۆستەم خوێندنەوەیان بۆ کرا .
کتێبەکان بەناوەکانی :
1. ڕیتم و مۆسیقای شیعری :بنیاتی :(مارشی نەتەوەیی و بەرخودان و شۆڕش گێڕی ،ئەنێت ) بە نمونە : مارشی (ئەی ڕەقیب)
2.شیعری سیاسی کوردی لە نێوان ساڵی 1918 - 1920 دا .
3.ئاوا چەمکێک لە پرسە گرنگەکانی سیاسی کوردستانم گوزەران .

06/08/2024

بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی کارەکانمان و بەدوادا چوونمان بۆ کار و ئەرکی بەشەکانی مەڵبەند .
بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا شێخ طاهر- چنارە ( بەرێوەبەری مەڵبەند) و ئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆک و ئەندامانی بەشی ڕاستاندنی ڕەچەڵەک (تصدیق النسب) کۆبونەوەی ئاسایی ئیدارەی مەڵبەند لەگەڵ بەشەکەدا ئەنجامدرا ،
لە کۆبونەوەکەدا کارە لە پێشینەکانی بەشی ناوبراو و ڕۆڵی گرنگی لە پێگەی مەڵبەنددا باسکران و ئیدارەی مەڵبەند پالپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ تەواوی کارەکانی بەشەکە ڕاگەیاند و جەختکرایەوە وردبینی تەواو لە (شەجەرەی) بنەماڵەکانی ساداتی پیرخدریدا بەو پەڕی ئەمانەتەوە بکرێت .
شایەنی باسە لیژنەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( مامۆستا شێخ علاءالدین-بانیمۆرد و ئەندامیەتی هەر یەک لە بەڕێزان ( مامۆستا سید عبدالله -حەوتاش ، مامۆستا سید عبدالله تاوەگۆزی ) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون .

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 05/08/2024

‏‎مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ پێشوازی كرد لە وەفدێكی باڵای حزبی (سۆشیالیستی گەلی كوردستان )كەپێكھاتبوون لە سید صباح سكرتێری گشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی،
‏‎لەپێشوازیاندا بەئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری و دەستەی كارگێڕی بەریوەبەری مەڵبەند مامۆستا شێخ طاهر بە خۆشحاڵیەوە جەختی كردەوە لەسەر پەیوەندی و كاری پێكەوەیی ھەردوولا لە داھاتوودا ....
‏‎بەرێز (سید صباح عوزێری ) بە شانازیەوە باسی ئامۆزایانی خۆی کرد لە ناو مەڵبەندی سادات و ڕایگەیاند ھەمیشەجێگای شانازین .

‏‎ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 04/08/2024

ڕۆژی شەممە ٣/٨/٢٠٢٤
لە باڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ پێشوازیمان کرد لە وەفدێکی باڵای برایانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ،
کە پێكھاتبوون لە بەڕێزان
حمەسعید محمد ، مصطفى عبدالله ، خلیل سڵێمان ، دكتور ئەمجەد محمد
بەمەستی پیرۆزبایی و گەیاندنی پەیامی دۆستایەتی و برایەتی سەردانیان کردین
وێڕای بەخێرهاتن و دەست لەسەر سنگدانانی ڕێز و وەفا لەلایەن بەڕێز مامۆستا شێخ طاهر چنارە بەڕێوەبەری مەڵبدەندەوە باسێکی کورت لە کار و چالاکیەکانی مەڵبەند و گرنگی ڕۆڵی بەڕێوەبەری پێشوو کاک سید مظفر کرا ، جەختکرایەوە کە مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ کارەکانی بێ لایەنانە و سەربەخۆیانە بەڕێوەدەبات و ئامانجی سەرەکی تۆخكردنەوەی بەھا باڵاكان و پتەوکردنی خزمایەتی و كاری خێرە لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی نێوان بنەماڵە بەڕێزەکانی ساداتدا، وەفدی میوان بە گرنگیەوە باسی ئەو نمونە جوانەیان کرد کە لەمەڵبەنددا کرا لە دەستاو و دەستکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکاندا و سوپاس و پێزانینی زۆریان دەربڕی لە پێشوازی و میوانداری کردنی مەڵبەند و خۆشحاڵیان دەربری بە سەردانکردنیان و دووپاتیان کردوە کە چالاكی و كاری پێكەوەییمان بەردەوام دەبێت .

#ڕاگەیاندنی #مەڵبەندی #ڕۆشنبیری و #کۆمەڵایەتی #ساداتی #پیرخدری شاهۆ

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 31/07/2024

چوارشەممە ٣١ ، ٧ ، ٢٠٢٤
ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئاسایی دەستەی کارگێڕی لە باڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ســـاداتی پیرخدری شـــــاهــــۆ بە سەرپەرشتی بەڕێز مـــامۆستا شێخ طاهری چنارە بەڕێوەبەری نوێی مـــــەڵبـــــەندەکەمان و بـــــــــــــــــەشداری زۆربەی ئەندامانی بەڕێزی دەستەی کارگێڕی ، شایەنی باسە کۆبونەوەکە وەک دەستپێکی وەرزێکی نوێ هەڵسەنگاندنی گشتی کرد بۆ کاروچالاکیەکانی ڕابوردووی مەڵبەند و دانانی بەرنامەی پێویست بۆ ئەوەی پێویستە لەداهاتوو ئەنجام بدرێت .

Photos from ‎ساداتی پیرخدری شاهۆ‎'s post 28/07/2024

یەک شەممە ٢٨ ، ٧ ، ٢٠٢٤
لە باڵەخانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ پێشوازیمان کرد لە بەڕێز مامۆستا سەربەست تۆفیق سەرۆکی ڕێکخراوی بزافی ئاشتی ناوخۆیی سلێمانی ( بان ) کە بەیاوەری وەفدێکی باڵای ڕێکخراوەکە سەردانیان کردین ، دوای گۆڕینەوەی بیروڕای پێویست و خستنە ڕوی کاروچالاکی ڕابوردوی دوولایەنە هاوڕاوبوین لەسەر ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی هاوبەش و هەماهەنگ لەبواری ئاشتی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و خزمەتکردن بە تەبایی و یەکڕیزی گەلەکەمان ، شایەنی باسە ڕێکخراوی بزافی ئاشتی خەڵاتی سوپاس و پێزانینیان پێشکەشکرد بە مەڵبەندەکەمان لەپای ئەو کارو چالاکی و خزمەتانەی پێشتر مەڵبەندەکەمان ئەنجامیداوە ، زۆر خۆشحاڵ بوین بەدیاریان و زۆر سوپاسی ڕێزلێنانەکەیان دەکەین ، هیوادارین سەرکەوتوبن .

تێبینی
ئەم سەردان و ڕێزلێنانە پێشتر لە لایەن ئامۆزای بەڕێزمان ماف پەروەر کاک شێخ سەلام ڕەشەکانی کە هاوکات ئەندامی ڕێکخراوی بزافی ئاشتیە بەرنامەی بۆ دانرابو ، زۆر سوپاسی بەڕێزیان دەکەین .

Want your university to be the top-listed University in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

بسم الله الرحمن الرحيم إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَ...

Address


Kurdsat
As Sulaymaniyah
00964
Other Community Colleges in As Sulaymaniyah (show all)
UoS - College of Engineering - کۆلێجی ئەندازیاری UoS - College of Engineering - کۆلێجی ئەندازیاری
Sulaimani-Kirkuk Main Road, UoS Main Campus, P. O. Box: 334 Sulaimani-IRAQ
As Sulaymaniyah, 46000

To show the activity of Faculty of Engineering - University of Sulaimani

زانكؤى سليمانى -بةشى فيزيا زانكؤى سليمانى -بةشى فيزيا
As Sulaymaniyah

ئةم بةيجة تايبةتة بة بةشى فیزیا سليَمانى،لةلایةن خوێن?

University of Sulaimani, College of Commerce University of Sulaimani, College of Commerce
As Sulaymaniyah

The University of Sulaimani is a public university located in the city of Sulaymaniyah in Kurdistan

پەیمانگای ڕێگا-Rega Institute پەیمانگای ڕێگا-Rega Institute
As Sulaymaniyah, 46001

پەیمانگای ڕێگا بۆ خ*لی بەهێزکردن و زمانەوانی Dropped pin https://maps.app.goo.gl/6sqiTcH3yD98ifk

قوتابخانەی قەندیل ی بنەرەتی قوتابخانەی قەندیل ی بنەرەتی
بێخود
As Sulaymaniyah, [email protected]

قوتابخانەی قەندیلی بنەرەتی پەیجێک بۆچالاکی قوتابخانە

University of Sulaimani-College of Pharmacy University of Sulaimani-College of Pharmacy
As Sulaymaniyah

The School of Pharmacy in the University of Sulaimani was established in 2004 https://www.facebook.c

گەشەپێدان توانستی ئەکادمی - Academic Development-التطوير الأكاديمي گەشەپێدان توانستی ئەکادمی - Academic Development-التطوير الأكاديمي
As Sulaymaniyah, 37-1500

https://www.facebook.com/watch/?v=270373333891855

جوانکاری ئە ڵمانی جوانکاری ئە ڵمانی
Slimane
As Sulaymaniyah, 12345

جوانکاریى ئه لمانى ئاماده ين بۆ ناردنه وه ى سه رجه م به ?

کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری
As Sulaymaniyah

لاپه‌ره‌ی فه‌رمی كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

Maya Institute Maya Institute
As Sulaymaniyah

باشترین پەیمانگا لەشاری سلێمانی. خوێندنی انگلیزی

UHD - Department of Arabic Language UHD - Department of Arabic Language
Darbarula, UHD Camp 2
As Sulaymaniyah, 46001

University of Human Development - Arabic Language and Literature. This page is not the official.