EcoX Energy

لەگەڵ (ECOX Energy) کارەبایەکی بەردەوام⚡و وزەیەکی سەربەخۆ ژیان و ژینگەکەت بپارێزە😍 خزمەتگوزاری باشتر

Photos from EcoX Energy's post 23/11/2023

سڵاو رێز و بۆ هاورێ و هاوکاران و ئارەزوومەندانی وزەی خۆر.

دانانی سیستەمێکی وزەی خۆر لە توانای دایە بۆ رۆژ 8 ئەمپێر کارەبا بەرهەم بهێنێت وە بۆ شەو 4 ئەمپێر .
دانانی سیستەمەکە لە ١٩/١١/٢٠٢٣
لێکردنەوەی سرکێتی مۆلیدە لە کۆتا وێنە دانراوە

پێکهاتە سەرەکیەکان :
١- 4 پەنێلی جۆری لۆنگی ٩ باس باری بایفیشالی ٥٥٠واتی گرەنتی ٥ ساڵ زەمانی انتاجی ٢٠٢٣ خاوەن 5 شهادەی جیهانی.
٢- 4 پاتری توبلەری هیندی ئەدۆ ٢٠٠ ئەمپێری ١٢ ڤۆلت ١٢٠٠ سایکل یەکێکە لە کۆمپانیا باوەرپێکراوەکانی هیند زەمانی ١٢ مانگ گۆرینی هەیە.
٣- ئینڤینتەری ٣ کیلۆواتی هایبرید مارکەی ئەنێرن ١٢ مانگ زەمان توانای پێدانی ١٣ امپێر کارەبای هەیە دەتوانی پەنەڵ و پاتری بۆ زیاد بکەی بۆ هەستان پێویستی بە ٣٠ ڤۆلت هەیە لە پەنەڵ کەمترین ڤۆلتە
تائێستا لەبازار.

نرخمان دانەناوە نرخەکان بەپێی شوێن و ماڵ دەگۆرێت بۆزانینی نرخ نامە بنێرە.

بۆزانیاری لەسەر سیستەمی وزەی خۆر دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن.
گرەنتی راستەقینە دەدەین بە کریارانمان
Ecox Energy
0750 544 3862
0750 554 9757

23/11/2023

سڵاو رێز و خۆشەویستی بۆ هاورێ و هاوکاران و ئارەزوو مەندانی وزەی خۆر.

راستە وزەی خۆر سەرچاوەیەکە کەوا دەتوانی سودێکی زۆر بگەیەنێ بە هەموو بەکارهێنەرانی لە رووی ئیکۆنۆمی و ژینگەیەوە ،
بەڵام لەهەمان کاتدا بەکار هێنان و کرینی مەوادی کوالێت نزم و بێ کوالێتی و کۆنترۆڵ وادەکات زیانێکی مادی زۆر بەربەکارهێنەر بکەوێت ،وە دڵنیابن لە کولێتی و جۆری ئەو پەنەڵ و مەوادانەی بەکاری دەهێنن لە شوێنێکی جێگای متمانە مەوادەکان بکرن وە ستافێکی شارەزاو خاوەن متمانە کارەکەتان بۆ بکات دڵنیا ببنەوە لە براندی مەوادەکان هەموو جۆرە براندێک مەکرن بەتایبەت لە پەنەل و پاتری .

ئەمە تەنها وەک روونکردنەوەیەکە تا زەر و زیان بەر هیچ کەسێک نەکەوێ . وە شوێن و مارکەی باشیش زۆر زۆرە کۆمپانیا و شوێنیش زۆرە کە مەوادی کوالێت بەرزیان هەیە هەوڵ بدەن لەو شوێنەی مەواد دەکرن ستافەکانیان بۆتان ببەستێت لەبەر گرەنتی مەوادەکان.

EcoX Energy
0750 544 3862
0750 554 97 57
کارەکانت بەئێمە بسپێرە بەرزی لەکوالێتی و راستەگینە لە گرەنتی.💯💯

17/08/2023

داتای وزە نوێبووەکان لە سلێمانی:

- 150 ماڵ سیستەمی سۆلاریان لەسەر بانی ماڵەکانیان دامەزراندووە.
- توانایی بەرهەمهێنانیان دەگاتە 1.5 مێگاوات کارەبا.
- هەندێ لە هاووڵاتیانی دیکەش ئەم سیستەمەیان داناوە، بەڵام بە فەرمی تۆماریان نەکردووە.

بە پێی رێنمایی وەزارەتی کارەبا، کارەبای سیستەمی سۆلاری ماڵان دەتوانرێ تێکەڵ بە کارەبای نیشتمانی بکرێت و بە هەمان رێژەی وەرگیراو، لە کرێی کارەباکەیان کەم دەکرێتەوە.

Photos from EcoX Energy's post 16/08/2023

ئەم هەڵە باوانەی لە دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆردا دەکرێ.

بەشی یەکەم: دانەنانی وایەری نەگونجاو.

هەروەکوو زانراوە بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا پێویستمان بە وایەر ئەبێت، بەڵام جۆر و شێوازی وایەر لە هەر سیستەمێکی کارەبادا ئەگۆڕێت. بۆ نموونە وایەری سەر ستونەکانی کارەبا بێ بەرگن و لە تەلی ئەستور پێکهاتوون بە هۆکاری گواستنەوەی ڤۆلتیەی بەرز بۆ شوێنی دوور، بەڵام وایەری ناوماڵان تەلیان تەنکەو ئەبێت بەرگی هەبێت بەهۆی سەلامەت و زیاتر جەخت کردنە سەر ئەمپێر بۆ مەودای کورت.

ئەم وایەرەی بۆ گواستنەوەی وزەی سیستەمی خۆر بەکار دەهێنرێت بێبەش نییە لە جیاوازی بەهۆی ئەوەی کە ئەم سیستەمانە وزەی نەگۆڕە( DC) نەک گۆڕاو( AC).


پێش ئەوەی بە تەواوی بچینە سەر بابەتەکەمان پێویستە کورتەیەک لە سەر وەزەی نەگۆڕ و گۆڕاو بزانین:
تەزووی گۆڕاو ئاڕاستەیەکی دیاریکراوی نییە لە ناو وایردا لە هەمان کاتدا تەزووە سالب (نێگەتیڤ) و موجەبەکان (پۆسەتیڤەکان) بە ئاڕاستەی دیاری نەکراودا لە ناو وایەرەدا هاتوچۆ ئەکەن. هەرچی کارەبای مۆلیدە یان نیشتمانی(رەئیسی) بە وزەی گۆڕاو ناسراون چونکە وزەی گۆڕاو بۆ مەودای دوور باشترە.

وزەی نەگۆڕ بە پێچەوانەوە بە یەک ئاراستە هاتووچۆ دەکات، لەهەمان کاتدا توانای هەلگرتنی وزەکەی هەیە. بەهۆی ئەوە یەک ئاراستەن پێویستە وایەری سالب (نێگەتیڤ، سارد) و موجەب(پۆسەتیڤە، گەرم) جیا بکرێتەوە نابێت یەک وایەر بۆ هەردووکیان بەکار بێتن وە دوو وایەرەکە پێویستە بە پێی مەودا دووربن لەیەکتر. لە هەبوونی هەر پێکەوە نوسانێک ئەبێتە دروسکردنی بروسکەی کارەبای(شۆت) . ئەم جۆرەیان لە پاتری و سیستەمی وزەی خۆر و پاوەر سپلای کۆمپیوتەردا هەیە کە بە مەودا دوور ناسراوە. .

هەڵبەتە وزەی نەگۆڕ لەلایەن زانا تۆماس (ئەدیسۆن) داهێنراوە وە وزەی گۆڕاو لەلایەن زانا( تێسلا )پەرەی پێسەندراوە.

بە تێگەیشتنمان لەسەر ئەم کورتەیە بۆمان دەردەکەوێت کە پێویست وایەری جیاواز لە تەزووی گۆڕاو نەگۆڕ بەکاربێتن. بە بەکار هێنانی وایەری نەگونجاو لە سیستەمی کارەبای کارەساتی گەورەی لێ ئەبێتەوە لە داهاتوودا. لەهەمان کاتدا، ئەبێتە هۆی زیادبونی بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا، کە بەداخەوە لە کارەبای مۆلیدە
ئەم هەڵەیە زۆر بەرچاو ئەبینرێت. بۆ نموونە کە تۆ شەش ئەمپێرت هەیە بەلام بەهۆی نەگونجاوی و کوالێت نزمی و دووری وایرەکان ئەبێتە پێنچ ئەمپێر.

کەیبڵی سیستەمی وزەی خۆر ستاندارد تایبەت بە خۆی هەیە، کە هەموو ساڵان گۆڕان کاری تێدا دەکرێت، لە ئێستادا کۆدی IEC 62930 بەکار دێتن، بەڵام هەر یەک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا داواکاری زیاتر و جیاوازتری هەیە لەسەر دروست کردنی. کەیبڵی باش و کوالێت بەرز پێویستە لە هەرسێک ستاندارد دەرچێت و پشکنینی بۆ کرابێت لەلایەن دەزگای TUV ئەڵمانی. لە کاتی دەرنەچوونی لەهەر تاقیکردنەوەک ئەم کەیبڵە ناتوانرێت بە سنووری ئەم وڵاتانە تێپەڕ بێت.

ئەم هۆکارانە چین کە وادەکەن کەیبڵی سیستەمی وزەی خۆر جیاواز بن:

١. کەرستەی خاوی(مەوادی) کەیبڵی
کەیبڵی ئەم سیستەمە لە ئێستادا بە دوو جۆر بەردەستن ١. مسی سوور ٢. ئەلەمنیۆم. ٣. مسی ڕوپۆشکراو بە ئەلەمنیۆم(وێنەی ژمارە یەک) . جۆری سێیەم تەکنەلۆژیای بەهێزترە لەوانی پێشتر بەهۆی سەلامەتی و کەمتر بە فیڕۆدانی وزە. هەربۆیەش بەپێی ستاندارد ئەمەیان گونجاوترە.

٢. شێوازی وایەر پێویستە لە تاڵی بچووکی تەنک پێک هاتبێت(کە لەوێنەی ژمارە دوو هەیە) نابێت یەک تاڵی ئەستور بێتن، بە هۆکاری هەبوونی ئەمپێری زۆر لە تەختە خۆرەکان.

٣. بەرگی وایەر:

بەرگی وایەری ئەم سیستەمە پێویستە لە دوو بەرگی پۆلیفین بێتن توانی بەرگری گەرمی و دڕان و داخوران بگرێت. هەروەها پێویستە لە کاتی سوتان دوکەڵی هالۆجین نەکاتن بەهۆی ئەوەی کە بۆ ماڵان بەکار دێتن، نابێت ئەم کەیبڵی دوانە بە کار بێتن بەهۆێ گەیەنەری بەرزەوە.
بەرگی وایەری وزەی خۆر زۆر گرینگە چونکە ئەم سیستەمانە ڤۆلتیەیەیان زۆربەی کات ئەگاتە چوارسەد ڤۆلتییە.

٤. ئەستووری وایەر.
لە هەموو کەیبڵیێکدا جا لەهەر سیستەمێک بێتن ئەبێت بە پێی ئەمپێر و ڤۆلتیە و درێژی جۆری ئەستووری کەیبڵ دیاری بکرێتن.
گەر کەیبڵەک زیاد لە سنووری خۆی گەورە بوو، ئەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی وزە. بەڵام گەر بچوک بوو لەچاو سیستەم ئەمە بێجگە وزەی کارەبای زیاد بەفیڕۆ ئەداتن، ئەبێتە هۆی لێکەوتنی کارەساتی نەخوازراو وەک ئاگر کەوتنەوە کە لەئێستا زۆرە و سەبەبی کێبلی کارەبایە.

چاوەڕوانی بەشی دوو بن کە بابەتی ستاندارد و کەیبڵی گونجاو زیاتر ئەڕوژێنین.

شەیری بکە با زۆرترین کەس هۆشمەند بن لەسەر وایەر و کەیبڵ بە تایبەت نزیکەکان بەهۆی هەبوونی لە هەموو ماڵ و بالەخانەکان.

کۆمپانیای ئیکۆ ئینەرجی Ecox Energy دڵنیایی ئەدات لە کوالێتی کەیبڵی سیستەمی وزەی خۆر کە توانیویەتی هەردوو ستانداردی ئەمریک و ئەوروپی لە ژێر چاودێری TUV بە دەست بهێنێت. لە کڕینی هەر بەرهەمێکی سیستەمی خۆر بێ خەمبە لە کوالێتی بەرزی و سەلامەتی. لە هەمان کاتدا ئەم ئەم بڕاندەی ئێمە لە لایەن زۆربەی

کۆمپانیا بەناو بانگەکانی بەرهەمهێنی سیستەمی خۆر بەکار دەهێنرێت وەکو( ja, jinko, Trina لەگەڵ Longi).

بۆ هەر پرسیارێک بێ دودڵی لە کۆمێنت بینوسە.
یان ئەتوانی تەلەفۆنمان بۆ بکەیت لەم ژمارەی خوارەوە:

Whatsapp & Telephone:
0750 544 3862
EcoX Energy

27/07/2023

دەستخۆش بۆ وەستا سیروان لەسەر کارکردن یەکێک لە پەنەلەکانی ئێمەی تێست کردووە تابزانێ چەند وات دەدات ڤیدیۆکەی بۆ ئێمە ناردەوە.
Jinko 570w bofical 16 basbar

Nocomment
ڤیدیۆکە بە روونی دیارە چەند وات دەدات
مەوادی کوالێت باش ببەستن تا ئاوا بێمنەت بن لەکارکرد و زەمان کردنی مەوادەکان.
EcoX Energy
07505443862

Photos from EcoX Energy's post 27/07/2023

بۆ خاوەن باخەوان🏡 و جوتیاران👨‍🌾👩‍🌾.

بەپێی دواهەمین توێژینەوە لە وزەی پاکدا دەرکەوتووە بەکار هێنانی تەختەی خۆر بە تایبەت لە جۆری دووڕوو (بافیشال) لەسەر بەروبوومی کشتوکاڵی دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتی بەروبوومەکە↗️ و کەمتر بەکار هێنانی ئاو💧 لەگەڵ تەندروستیەکی باشتر بۆ بەروبوومی چێندراو ئەمەش ئەبێتە هۆی مەسرەفی کەمتر و قازانجی زیاتر لە خۆراکی چێندراو📈💰.

لەهەمان کاتدا، ئەبێت هۆی پێدانی وزەی کارەبای زیاتر و درێژکردنی تەمەنی تەختە خۆرەکان بەهۆی دروست کردنی کەشێکی فێنکتر و باشتر بۆیان.

ئەم شێوازە کشتوکاڵیە ناسراوە بە ئەگریڤۆلتیک (Agrivoltaics) کە لەسەرەتاکانی پێشکەوتنیتی. بە مەبەستی سوودگۆڕکێ لە نێوان بەروبوومەکەو بەکار هێنانی کارەبای وزەی خۆر بۆ بەڕێوبردنی کێلگەکە. هەروەها پێدانی وزەی کارەبای ماوە بۆ تۆڕی گشتی بە مەبەستی قازانج💵.
هەرچەندە ئەم جۆرە سیستەمە لە ساڵانی هەشتاکاندا سەری هەلیدا بەلام لە ئێستادا کاری زیاتری لەسەر دەکرێت بە تایبەت لە ناوچەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بە هۆی گرانبوونی نرخ کارەبا، بەنزین و گاز. بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکانی کشتوکاڵی ئەم ناوچانە لە کاردان بۆ دروستکردنی ئەم شێوازە کشتوکاڵیە بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی بەڕێوبردنی وە قازانج کردنیان لە پێدانی کارەبای وزەی خۆر بۆ نیشتمان.

هاوڕێکانت بێبەش مەکە لەم زانیاریەو شەیری بکە.

بۆ هەر پرسیار و زانیاریەک لەسەر تەختە وزەی خۆر ئەتوانن نامەمان بۆ بنێرن یان لە ژمارەی خوارەوە تەلەفۆنمان بۆ بکەن.

Ecox Energy
Phone number & what's up :
+964 750 544 3862
Iraq, Kurdistan rgn —Erbil, Hawleri Nwe

23/07/2023

سڵاو و رێز بۆ هاورێ و هاوکاران

بۆچی وزەی خۆر بەکاردێت؟
کاتێک بیر لە تێچووی ڕاستەقینەی وزە دەکەینەوە، پێویستە سەیری وێنە گەورەکە بکەین، نەک تەنها ڕێژەی نرخی کارەبا.

سووتەمەنییە ئاساییەکان کاریگەری کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و ئابوورییان هەیە. تێچووی ساڵانە و کەڵەکەبووی هەیە کە سەرچاوە دەگرێت لە هەموو پیسکەرەکان (لە هەوادا، ڕەق و شل) کە لە کانزاکردن و پرۆسەکردن و گواستنەوەی سووتەمەنی بەردینەکانەوە دەردەچێت کە کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی و ژینگەمان هەیە. کارەبای وەرگیراو لە خەڵوز و گازی سروشتی هەرگیز ناتوانێت لە وزە و سەرچاوە بەردەوامەکان زیاتر بێت بۆ بەرهەمهێنانی. بە پێچەوانەی سەرچاوە ئاساییەکانی وزەوە، سیستەمەکانی PV بۆ دەیان ساڵ کارەبای خاوێن بەرهەم دەهێنن دوای بەدەستهێنانی پارەی وزەیان لە ماوەی سێ ساڵ یان کەمتردا - ئەمە بەڕاستی جادووی تەکنەلۆژیای PV یە.
کارەبای تۆڕی پارە دەدرێت بەو شێوەیەی کە بەکاریدەهێنیت، لەگەڵ پارەدان بۆ هەمیشە درێژ دەبێتەوە. بە پێچەوانەوە، زۆربەی خەرجییەکانی سیستەمی PV لە کاتی دامەزراندنی سیستەمەکەدا پارە دەدرێت. دوای ئەوە، وزە بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئازادە. لە ڕووی ئابوورییەوە، ڕێژەی گەڕانەوە بۆ سیستەمی PV پشت دەبەستێت بە سێ شت: سەرچاوەی خۆر. نرخی کارەبا؛ و سیاسەتی دەوڵەت یان پاڵنەرەکان. لە کاتێکدا زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان کارەبا بە نرخێکی گونجاو دەفرۆشن، هەڵئاوسان و هەروەها مێژووی نرخی وزە و پێشبینیەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخ دەکەن لە داهاتوودا، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سیستەمی RE خێراتر بێت. بەگوێرەی زانیارییە مێژووییەکانی پەیمانگای کارەبای ئەدیسۆن، لە ساڵی ۱۹۲۹ بۆ ۲۰۰۵، تێکڕای بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا لە ساڵێکدا ۲.۹۴٪ بووە. بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزە لە حوزەیرانی ۲۰۰۸، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی سوودەکان بە تێکڕای ۳.۷٪ لە ساڵی ۲۰۰۸ و بە ڕێژەی ۳.۶٪ لە ساڵی ۲۰۰۹ زیاد بکات. قەرزکردنی باجی فیدراڵی بۆ سیستەمی وزەی نوێبووەوە بەردەستە، کەمکردنەوەی تێچوونی سیستەمی RE و زۆرێک لە ویلایەتەکان و هەرێمەکان و خزمەتگوزارییەکان هەروەها داشکاندنی بەرچاو پێشکەش دەکەن، هاندەری لەسەر بنەمای ئەنجامدان، قەرزکردنی باج، قەرزکردنی باج، قەرز و هاندانی ئابووری دیکە بۆ سیستەمی کارەبای خۆر.

EcoX Energy
0750 544 3862

15/07/2023

سڵاو رێز بۆ هاورێ و هاوکاران
کارێ نوێ لە گوندی بێشون دەڤەری بارزان
راکێشانی ئاو لە رووبار بە دووری ١٠٠٠ مەتر انج و ربع
دووری سیستەمی سۆلارەکە لە رووبار بەدووری ٣٠٠مەتر
سیستەمەکە پێک هاتوو بوو لە
١٨ سۆلار پەنێلی ٥٥٠ واتی دووروو ی ١٠ باس بار
ئەی سی درایڤێکی ١١ کیلۆواتی ثری فێس
غەطاسێکی ٥ کیلۆواتی
دانانی غطاس و راکێشانی بۆری ئاو بەدووری ١٠٠٠ مەتر راکێشانی کێبڵی کارەبا بە دووری ٣٠٠ متر حفرر کردنی لەلایەن ستافێکی دەڤەری بارزان کاک شکری شێروانی کەسی شارەزا و لێهاتووبوون. دەستخۆشیان لێدەکەین کارەکانیان بەپێی ئەوزانیاریانە کردبوو کە پێمان دابوون .

جێبەجێ کردنی و دروستکرندی قاعیدە و دانانی پەنێلەکان بەگۆشەی ستاندار لەلایەن ستافێکی شارەزا بەسەرپەرشتی وەستا سالار

وەدابین کردنی مەوادی سیستەمی کارەبای وزەی خۆر و دانانی بۆرد و سەرپەرشتی گشتی پرۆژەکە لەلایەن EcoX Energy

دەستخۆشیمان بۆ ستافی کەناڵی کودستان تیڤی kurdistan TV سوپاسیان دەکەین کەوا لەگەڵمان بوون و راپۆرتێکی خنجیلانە و جوانیان لەسەر کاری وزەی خۆر
دروستکرد لەکۆمێنت لینکەکەتان بۆ دادەنێین

سوپاسی هەموو دانیشتوانی گوندی بێشون دەکەین بۆ ئەم هەموو رێز و خزمەتە وە دیوەخانی کاک سەلم بێشونی ئاوابێت .
ان شاء اللە خێری لێدەبین و زەویەکانیان پر خێر بەرەکەت و رسق دەبێت.
ژینگە و سروشتی کوردستان هەرئاوا پاک و جوان دەبێت لەگەڵ سیستەمی وزەی خۆر.
Ecox Energy
07505443862

تێبینی: ئەم شوێنە هیچ جۆرە کارەبایەکی بۆ نەچووە
بەهۆی و دووری

13/07/2023

سڵاو بۆ هاورێ و هاوکاران

وەک دەزانن ئێمە دوای داواکردنی شەهادە و کوالێت کۆنترۆلی مەوادەکان خۆشمان تێستی دەکەین دواتر دەست بە فرۆشتنی دەکەین .
ئەمەش نموونەیەکە لە تێستی پەنێل و انڤینتەرەکە لە ئۆفیسی خۆمان بە چوار پەنێلی ٥٧٠ واتی ١٢-١٣ امپێر😮 دەدات بێ کێشە.
ئەمەش حساباتە کەی
570*4=2280w
بەڵام ئەوەی ئێمە 2860w دەدات دەبێ بۆیە ئەمە پێی دەڵێن کوالێتی بەرز نەک پارچە لەزگەیەکی پشتی تەنها نوسینە‼️
بەدڵنیایەوە. انڤینتەریش دەور دەبینێت کە کارەدا نەک تەنها پەنێل.
ئێوەش لە کۆمێنت وێنەی ئەمپێری پەنەلەکانتان دابنێن بۆ ئەوەی بزانین کام جۆر باشترینە👇👇 .

ئەمە تەنها هاندانێکە بۆ ئەوەی هەموو وەستا و کۆمپانیاکان هەوڵبدەن مەوادی کوالێت بەرز بهێنن و مەوادی باش بەکار بهێنن بۆ ئەوەی خەڵک زەرەر مەند نەبێ ،رسقی حەلال لە شتی باش دایە .
هەرکەسێک کریارە یان بۆمالەوی بەستاوە بۆخۆی تێستی بکات. ئاوا بزانن ئایە ئەو ئەمپێرەی پێتان وتراوە لە مامەلە وایە ئەوەندە دەدات پەنێلەکان .

متمانە بە فرۆشتن و بەستانی مەوادی کوالێت بەرز دروست دەبێ نەک تەنها بەقسە .
EcoX Energy
07505443862

Photos from EcoX Energy's post 10/07/2023

سڵاو رێز بۆ هاورێ و هاوکاران
سوپاس بۆ خوا مەوادەکانمان بەسلامەتی گەیش
پەنێلی مۆدێل نوێ لە هەردوو مارکەی بەناوبانگی لۆنجی و جینکۆ.
ان شاء اللە بەمزوانە زانیاری تەواو لەسەر جۆر و تایبەت
مەندی پەنێلەکان بڵاو دەکەینەوە
جملە و مفرد بەردەستە
EcoX Energy
07505443862

06/07/2023

سڵاو و ڕێز بۆ هاوکاران و هاورێیان.
بەرهەمێکی نوێی ئێنڤەتەری هایبرید لە براندی ئەنێرن لە ئێستادا بە توانای 3.6kw, 4.2kw لەگەل 6.2kw لامان دەست دەکەوێت . بەتایبەت مەندی زۆر پێشکەوتووتر لە ئێنڤەتەرەکانی پێشووتر وە لەسەر داواکاری خۆمان تایبەتمەندی زیاترمان بۆ جێگیر کردووە بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ کەشوهەوای کوردستان و عیراق. ئەتوانرێ بە پاتری و بێ پاتری کاری پێبکرێت وە هەروەها شوێنی دانانی وایفای هەیە کە بە مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت چاودێری سیستەمەکەت بکەیت. لە کاتی هەبوونی هێل ئینتەرنێتدا ئەتوانیت لە دەرەوەی ماڵەوەش چاودێری بیکەیت.
تایبەتمەندیەکانی ئەم ئینڤێنتەرە:
١- کەمترین وزەی کارەبا بە فیڕۆ دەداتن کە تەنها %3 ئەمەش ئەبێتە هۆکار بۆ تەمەن درێژی سیستەمەکە و دروست کردنی کەمترین گەرمی. زۆربەی ئینڤێنتەرەکانی کوردستان و عیراق ڕێژەی بەفیڕۆدانیان ١٠% لە کاتی گۆڕینی وزەی خۆر بۆ کارەبا. بۆ نموونە لە سیستەمێکی ١٠ ئەمپێری تەنها ٨ یان کەمتر ئەداتن.
٢- هەموو مۆدێلەکان توانای وەرگرتنی وزەی خۆری تاکو 6500w هەیە بە مەبەستی دانانی وزەی زیاد بۆ بارگاوی کردنی پاتری و پاراستنی لە هەر حالەتێکی لە ناکاو.
٣- جیاوازتر لەزۆربەی ئینڤێنتەرەکانی تردا بەشێکی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە بۆ پێدانی وزەی کارەبای زیادە بۆ کارەبای نیشتمانی.
بۆ نموونە لە سیستەمێکی ١٠ ئەمپێریدا گەر خاوەن ماڵ تەنها 5 ئەمپێر بەکار ئەهێنێت- لەم بارەدا 5 ئەمپێر ئەچێتەوە بۆ کارەبای نیشتمانی(کارەبای رەئیسی) . لە کاتی بەکارهێنانی 5 ئەمپێر لە
کارەبای نیشتمانی (رەئیسی) هیچ پارەیەکت لەسەر حیساب نابێت.
٤- بەهۆی هەبوونی نەوەی نوێی سیستەمی هایبرید ئەتوانیت وزەی کارەبای خۆر و کارەبای نیشتمانی یان وزەی پاتری پێکەوە بداتن کە لەکاتی وەرگرتنی کەمی وزەی کارەبای خۆر.
٥- گرەنتی یەک ساڵی لەگەڵە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک.
تێبینی : زیاد کردنی وایفای ئارەزوو مەندانەیە.
داشکانی کاتی نرخەکان شۆکت دەکات🔥🔥🔥
جملە و مفرد بەردەستە
6200w هایبرید ئۆن/ ئۆف گرید :485$ تا 10/7/2023
EcoX Energy
0750 544 3862
لایکی پەیجەکەمان بکەن تا بێبەش نەبیت لە داشکانەکانمان

EcoX Energy لەگەڵ (ECOX Energy) کارەبایەکی بەردەوام⚡و وزەیەکی سەربەخۆ ژیان و ژینگەکەت بپارێزە😍 خزمەتگوزاری باشتر

Photos from EcoX Energy's post 02/07/2023

سڵاو و رێز
چاوەروانی داشکانێکی سەرسورهێنەربن🔥🔥 لە چەند ژمارەیەکی دیاری کراو لە انڤینتەری
6200w ئەنێرن

لە ٦/٧/٢٠٢٣ دەست پێدەکات👍🏻
کۆمێنت بکەن بۆئەوەی لەکاتی بڵاو کردنەوەی نرخەکان ئاگاداربن وە بۆ هاورێ و ئەو کەسانەی بنێرن 📩📩کە نیازی دانانی سیستەمی وزەی خۆریان هەیە
EcoX Energy
07505443862

Photos from EcoX Energy's post 02/07/2023

سڵآو رێز بۆ هاورێ و هاوکاران
جۆری پاتری توبلەرەکانی ئێمە

پاتریەکانی ئەدۆ توبلەر دروست دەکرێت لەگەڵ تەختەی پەستانی بەرز بۆ ئەوەی هیچ بۆشایەکی تێدانەبێت و تەمەنی درێژتربێت، دیزاینەری پاتری تەری ئاوی لەخۆدەگرێت کە ئەلیکترۆنی تێدایە ئەم پاترییە پێشکەوتووانە هەموویان بەکاردەهێندرێن و ئامادەن بۆ بەکارهێنان ،ئەوە پلاکی هەوای دۆستی ژینگەیی (ئاکوا تراپی) هەیە کە لە هەر دووکەڵێکی ترش دوور دەگرێت. ئەوە بەرگری لە هەڵئاوسانیە و هیچ ئەگەرێکی نییە بۆ تەقینەوە یان زیادەڕۆیی مەترسی دارنیە، تەمەنێکی درێژ تر و درێژتریان هەیە چونکە هیچ بۆشایەکی تێدانیە مادەکان کوالێتی زۆر بەرزن ،تیوبەلوولەیەکان تایبەتمەندی بارگاوی بوونەوەی خێرایان هەیە وە درەنگ بەتاڵ دەبنەوە ئەمەش وادەکات بۆماوەیەکی درێژ وزەی لێوەرگیرێت .

تایبەت مەندیەکانی :
1-پارچە تەختەیەکانی لەژیر پەستانی زۆر بەرهەم هاتووە دوورە لە بۆشایی.
2-بونی دەرچەی پلاک دورە لەگازی ترشی وە هیچ مەترسیەکی تەقین و گرگرتنی نیە.
3-وەرگرتنی پەستانێکی نەرێنی وادەکات زوو بارگاوی بێتەوە .
4-توانی دابەزینی لەسەرخۆ و بەتاڵ بونەوەیەکی هێواش.
5-کارێکی نایابە لەسەر بەکارهێنانی سووڕی قووڵ وەک بەراورد لەگەڵ AGM VRLA.
6-دیزاینیکی بەرز و توندە بۆ ژیانێکی درێژتر.
7-توانایەکی بەهێزی هەیە بۆ لەدەست دانی ئاو یان کەم کردنی.

چەند تێبینیەکی گرنگ گشتی بۆ هەموو جۆرە پاتریەکی جیل و توبلەر.
داوی دڵنیابون لە بەرزی و باشی کوالیتی پاتریەکە ،چەند تێبینیەکی گرنگ هەیە کە لەلایەن زۆرێک لە خەڵک پشگوێ خراوە کە ئەوەش وادەکات تەمەنی پاتری کورت بێت و بەزووی ئاوی کەمبکات یان تیک بچێت.

1- دانانی ڤۆلتیەی زۆر بەرز لە ئاستی دیاری کراوی کۆمپانیای بەرهەم هێن وادەکات زۆر بەزووی پاتریەکانت تێک بچێت و توانایان کەم بێتەوە ،دەبێت هەر پاتریەک بە گوێرەی رێنمای کەتەلۆگی خۆی ڤۆلتەی بارگاوی کردنەوەی دابنرێت. لەسەر کەتەلۆکی پاتریەکە ئاماژەی پێدەکرێت.
2-دانانی ئەمپێری زۆر بۆ بارگاوی هۆکارە بۆ گەرم داهاتن و زوو تێکچوونی پاتریەکان ،دەبێت ئەمپێر بەپێی ژمارەی پاتریەکان دیاری بکەیت کە لە کەتەلۆگی پاتری ئاماژەی پێکراوە.
3-شوێنی پاتری واباشە پلەی گەرمی لە 25 پلە بێت ئەگەر چی پاتری توبلەری ئێمە تا 55 پلە بەرگەدەگرێت بەڵام پلەی گەرمی کاردەکاتە سەر تەمەنی پاتری.
4-وەرگرتنی وزەی پاتری واباشە لە 75٪ زیاتر نەبێت بۆ ئەوەی تەمەنی درێژ تربێت.

بەهیوای سود بینین وە دوبارە سەیری ڤۆلتیە و ئەمپیری بارگاوی پاتریەکانتان بکەنەوە لەسەر کەتەکۆگ و رێنمای کۆمپانیای بەرهەم هێن رێکی بخەنەوە

وەک هاوکاریەک بۆ بڵاو بونەوەی زانیاریەکان پۆستەکانمان شەیر و لایک بکە تا زۆرترین کەس سودی لێوەرگرێت.
EcoX Energy
0750 544 3862

30/06/2023

سڵاو رێز بۆ هاورێ و هاوکاران

کاریگەری پلەی گەرمی لەسەر پانێلی خۆر☀️☀️.

بۆیە ئەم بابەتەمان هەلبژارد لە ئێستادا پلەی گەرمی عێراق و کوردستان بەرز بۆتەوە بۆ سەروی ٤٠پلە بگرە زیاتریش بۆیە بابەتەکەی ئێمەش پەیوەندی بە پلەی گەرمی هەیە.

وەک هەموو ئامێرەکانی تری نیمچە گەیەنەر، خانەکانی خۆر هەستیارن بۆ پلەی گەرمی. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆشایی باندی نیمچە گەیەنەر کەم دەکاتەوە، بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر زۆربەی پارامیتەری ماددەی نیمچە گەیەنەر دەکات.
لە خانەی خۆردا، ئەو پارامیتەرەی کە زۆرترین کاریگەری لەسەر دەکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ڤۆڵتیەی سووڕی کراوەیە.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کاریگەری لەسەر بڕی ئەو کارەبایەی کە پانێلی خۆر بەرهەمی دەهێنێت پلەی گەرمییە کە تێیدا کار دەکات. ئاسانە پێشبینی ئەوە بکەیت کە خۆری زیاتر و گەرمی زیاتر دەبێتە هۆی کارەبای زیاتر، بەڵام ئەمە هەڵەیە
پانێڵە جیاوازەکانی خۆر بە شێوەیەکی جیاواز کاردانەوە دەکەن بەرامبەر پلەی گەرمی دەوروبەر، بەڵام لە هەموو حاڵەتەکاندا چوستی پانێلی خۆر کەم دەبێتەوە کاتێک پلەی گەرمی زیاد دەکات.
پانێڵی خۆر لە ۲۵ پلەی سەدی تاقی دەکرێتەوە، بۆیە ڕێژەی هاوکۆلکەی پلەی گەرمی گۆڕانکاری لە چوستی نیشان دەدات کاتێک بەرز دەبێتەوە یان دادەبەزێت بە پلەیەک. بۆ نموونە ئەگەر هاوکۆلکەی پلەی گەرمی جۆرێکی دیاریکراوی پانێڵەکە -0.5٪ بێت، ئەوا بۆ هەر بەرزبوونەوەیەکی 10 پلەی سەدی، بەرزترین توانای پانێلەکان بە ڕێژەی 0.5٪ کەم دەبێتەوە
بۆیە لە ڕۆژێکی گەرمدا، کاتێک پلەی گەرمی پانێڵەکە لەوانەیە بگاتە ٤٥ پلەی سەدی، پانێڵێک کە هاوکۆلکەی پلەی گەرمی -.٠،٥٪ بێت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرزترین بەرهەمی توانا بە ڕێژەی ۱۰٪. بە پێچەوانەوە، ئەگەر بەیانییەکی خۆری زستان بوو، پانێلەکان لە ڕاستیدا کاراتر دەبن

چیبکەین بۆ ئەوەی پەنیلەکانی وزەی خۆر زۆر گەرم نەبیت.
١-یەکەم جار لە پرۆسەی دروستکردنی پنیلەکان ،کۆمپانیاکان مادەیەک بەکار دەهێنن کە یارمەتی دەرکردنی گەرمی زیادەدەدات لە چینە شوشەکەوە.(ئەمەش دەوەستێتە سەر جۆری و کوالێتی کۆمپانیای دروستکەر بۆیە خۆتان بەدور بگرن لە کرینی هەمووجۆرە براندێک ).
٢- کەسی دامەزرێنەری سیستەمەکە (وەستاکە-ئەندازیارەکە) دەبیت هەوڵبدات دڵنیابێت لەوەی کە هەوابە ئازادی هاتوچۆدەکات لە سەرەوە و ژێرەوەی پانێلەکانی خۆر کەدانراوە، دانانی پانێلەکان بە بەرزی ٥٠سم یان زیاتر لەسەربانەکە ،هەروەها دەکریت سیستەمیکی هەواگۆرکێ (پانکە) بۆ پانیلەکان دابنرێت بەپێی شوێنەکە.(ئەمە دەوەستێتە سەر شارەزای وەستاکە یان ئەندازیارەکە،بۆیە هەوڵبدەن کەسی شارەزا و خاوەر زانیاری سیستەمەکەتان بۆ دامەزرێنیت).
٣-لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگە کە دڵنیا بیت لەوەی کە هەوڵ دەدەیت پانێلەکانت دابنێیت لەو شوێنانەی کە هەواگۆڕینی سروشتی شیاو هەیە، تەنها فاکتەرێکی دیکە کە پێویستە ڕەچاوی بکەیت کاتێک شوێنەکە هەڵدەبژێریت بۆ دامەزراندنی دەبێت رەچاوی هەوا گۆرکێی بۆ بکەیت.
٤-هەروەها سەقفی سپی یان ڕەنگی ڕووناکی یارمەتی کەمکردنەوەی پلەی گەرمی دەوروبەری پانێلەکانت دەدات، لەبەر ئەوەی ئەم ڕەنگانە زیاتر تیشکی خۆر ڕەنگدەداتەوە و وەک سەقفی تاریک گەرم نابن.
٥-ئاگاداربە لە رۆژە زۆر گەرمەکان هەوڵمەدە بە ئاوپێداکردن یان شوشتن پانێلەکان سارد بکەیتەوە چونکە ئەگەریکی زۆری دەبێت بۆ شکان و شوشەکان بەرگەی ئەم گۆرانە لەناکاوە ناگرن.

EcoX Energy
0750 544 3862

30/06/2023
Photos from EcoX Energy's post 29/06/2023

سڵاو رێز بۆ هاورێ و هاوکاران
جەژنی هەموو لایەک پیرۆزبێت

کورتەباسێک و رونکردنەویەک لەسەر سیستەمی وزەی خۆر.
سیستەمی وزەی خۆر ساڵانێکی زۆرە لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی دەوروبەر بەکاردێت و سودی لێوەردەگرن و زانیاری تەواویان پەیداکردووە لەسەر سیستەمەکە وە سوپاس بۆخوا ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئێمەش بەکار دێت وەچەندین کۆمپانیاو شوێن کاری لێدەکەن و پێداویستیەکانیان بەردەستە تارادەیەک ،
لێرەدا ئەوەی بەپێویستی دەزانین روونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ئەم سیستەمە ئەو کەسانەی هەیانە یان کاری لێدەکەن تارادەیەک دەزانن سیستەمێکی چۆنەو چەند گرینگ و باشە بەڵام بەو مەرجەی بەشێوازێکی راست و دروست بەکار بهێنرێ وە زیاد لە هێزی خۆی وزەی لێوەرنەگیرێت.
١-ئەم سیستەمە شتێک نیە بڵێ دایدەنێم و تەواو بەئارەزووی خۆم بەکاری دەهێنم ❗️❗️ سەرەتا دەبێت بزانیت چەند امپێر کارەبات پێویستە وە دەبێت ئەو سیستەمەی دای دەنێی ٢٥٪ زیاتربێت لەو ئەمپێرەی لێی رادەکێشیت هەمووکات دەبێ ٧٥٪ سیستەمەکە بەکار بهێنی (بۆنمونە ٧٥ امپێرت پێویستە دەبێت سیستەمەکەت ١٠٠ امپێربێت جگە لە شحنی پاتریەکان).
٢- ئەم سیستەمە خۆی ئیکۆیە واتا بۆ ئەوەیە مانگانە برێکی کەمتر پارە سەرف بکەیت بۆ ئەوکەسانە نابێت کە ئیهمالن (لەگەل رێزمان)،بەئارەزووی خۆیان گلۆپ دادەگیرسێن و نایکوژێنەوە بەکورتی دەست بەکارەباوە ناگرن ، ئەمە بۆ کارەبای نیشتمانیش شتێکی خراپە.
٣-سیستەمی وزەی خۆر دەوەستێتە سەر انڤینتەر و ئەو جۆزەی دەیبەستیت ئەگەرنا چەند ئەمپێرت بوێت دەتداتێ بەڵام کاتژمێری کارکردنەکەی کەم دەکات وە تەمەنی کورت دەبێت .
٤-سیستەمێکە وەک ئیکۆی سەیارەیە راستە خۆی کاردەکات و لەسەر شاشە پێشانت دەدات بەڵام تۆ زیاد لە پێویست پێلە سکلێتەری بەنزینەکە بنێت ئەوکات ئیکۆکە کارناکات و بەنزینەکە زوو تەواو دەبێت.
٥- سیستەمی وزەی خۆر سەرەتا پارەیەکی پێویستە بۆ دامەزراندنی بەڵام مانگ و مانگ وەک کرێ پارەکەت بۆدەگەرێنتەوە.
٦-بۆ تەمەن درێژی و بەردەوامی سیستەمەکە دەبێت بەکار هێنەری ئاگای لە سیستەمەکەبێت نابێ زیاد لەپێویست وزەی لێوەرگرێت.
٧-وتەیەکی باوهەیە دەڵێ هەرشتێک خزمەتی نەکەی خزمەتت ناکات.وەک چۆن کەسانێک هەیە بە یەک ساڵ چەند مۆبایل دەشکێنێ و فرێ دەدات بەڵام هەشە چەندین ساڵ مۆبایلێکی پێەو هەر نوێیە، ئاگای لێیە و ناهێلێ بەربێتەوە و بشکێت.
٨-راستە ئەم سیستەمە پارەیەکی زۆرت بۆ دەگەرێنێتەوە وە جۆزە هەلدانەوەت نامێنێ بەڵام دەبێت کەسێکی ورد بیت و بەتەواوی ئاگات لە سیستەمەکەت بێت.
٩-دەبێت مانگانە جارێک پەنێلەکانت خاوێن بکەیتەوە بۆئەوەی وزەکەی کەم نەکات و تەواوی ئەو وزەیەت پێبدات کە هەیەتی.
١٠-وە بەپێی جۆر و کوالێتی پاتریەکە چەند ساڵ جارێک پێویست دەکات پاتریەکان بگۆریت وە ئاگاداربن‼️ پاتریە کۆنەکان دەفرۆشێتەوە و پارەدەکات 💵فرێ نادرێت.
١١-کوالێتی مەواد و جۆری بەستانەکەی زۆر گرنگە هەوڵبدەن کەسی شارەزا بۆتان ببەستێ تا دوربن لە بەفیرۆ چوونی وزە.

لەکۆتایدا سیستەمێکی تەواو سەرکەوتوەو هەرکەسێکیش بەکاری هێنابێ و بەستابێتی دڵنابن پەشیمان بۆتەوە!!!!!!

مەبەستامان پەشیمان بۆتەوە لەوەی کە زووتر نەی
بەستاوە🙂😁

ئەوکەسانەی کە بەکار هێنەری ئەم سیستەمەن هیوادارین لە کۆمێنت 👇سوودەکانی ئەم سیستەمە بنوسن تابزانین لە وڵاتی ئێمە تاچەند سودتان لێوەر گرتووە.
ژینگە و پارە و وڵاتەکەت بپارێزە بەبەکارهێنانی سیستەمی وزەی خۆر.
خوا ئاسانی بکات بۆ هەموو ئەوکەسانەی حەزدەکەن ئەم سیستەمە دابنێن و سودی لێوەرگرن.

EcoX Energy
07505443862

27/06/2023

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

سڵاو رێز بۆ هاورێ و هاوکاران
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت هیوادارین لەم رۆژە پیرۆزە خۆشی بەرەکەت برژێت بەسەر هەموو موسلمانان و خوای گەورە رۆژ و تاعەتی هەمووان قبوڵ بکات انشاللە.

EcoxEnergy

Photos from EcoX Energy's post 22/06/2023

سڵاو رێز
دامەزراندنی گیزەری وزەی خۆر
١-تانکی ٢٠٠ لیتری ستێلس ستیل وە هەموو لاشەکەشی ستێلس ستیلە بەگەرەنتی ١٠٠٪.
٢-بونی ٢٠ دانە تیوبی شوشەی کاربۆنی.
٣- هیتەری تایبەتی ستێلسی ١٥٠٠ واتی بۆ کاتی پێویست.
٤- کۆنترۆلی تایبەتی لەگەلە بۆ پێشاندانی پلەی گەرمی ئاوەکەو زانینی ئاستی ئاو تۆماتیک.
٥-لەوەرزی زستان و کەشی سارد توانای هەیە پلەی ئاوەکە بکات بە ٥٥-٦٥ پلەی سیلیزی.
٦- دەتوانرێ بوستەری لێببەسترێ ولفی تایبەتی هەی.
٥-بونی گەرەنتی ٤ ساڵ تەنها شکان ناگرێتەوە.

07505443862
Ecox Energy

Photos from EcoX Energy's post 19/06/2023

دوای تێست و وەرگرتنی چەند بروانامەی نێودەوڵەتی و رێپێدراوە لە ئەوروپا و ئاسیا بەکار بهێنرێ
EcoX Energy
07505443862

16/06/2023

16/6/2023
سیستەمێکی ناوازەی 4700w وزەی خۆر چێک کردنەوەی دوای ٨ مانگ کارکردنی.
EcoX Energy
١٠٠٪ متمانەمان بەکار و سیستەمەکانمان هەیە بە پشتیوانی خوا .
هیواداری هەموو هاوڵاتیان بتوانن سود لەم سیستەمە وەربگرن
07505443862

Photos from EcoX Energy's post 14/06/2023

سڵاو و ڕێز بۆ هاوکاران و هاورێیان.

بەرهەمێکی نوێی ئێنڤەتەری هایبرید لە براندی ئەنێرن لە ئێستادا بە توانای 3.6kw, 4.2kw لەگەل 6.2kw لامان دەست دەکەوێت . بەتایبەت مەندی زۆر پێشکەوتووتر لە ئێنڤەتەرەکانی پێشووتر وە لەسەر داواکاری خۆمان تایبەتمەندی زیاترمان بۆ جێگیر کردووە بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ کەشوهەوای کوردستان و عیراق. ئەتوانرێ بە پاتری و بێ پاتری کاری پێبکرێت وە هەروەها شوێنی دانانی وایفای هەیە کە بە مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت چاودێری سیستەمەکەت بکەیت. لە کاتی هەبوونی هێل ئینتەرنێتدا ئەتوانیت لە دەرەوەی ماڵەوەش چاودێری بیکەیت.

تایبەتمەندیەکانی ئەم ئینڤێنتەرە:
١- کەمترین وزەی کارەبا بە فیڕۆ دەداتن کە تەنها %٣ ئەمەش ئەبێتە هۆکار بۆ تەمەن درێژی سیستەمەکە و دروست کردنی کەمترین گەرمی. زۆربەی ئینڤێنتەرەکانی کوردستان و عیراق ڕێژەی بەفیڕۆدانیان ١٠% لە کاتی گۆڕینی وزەی خۆر بۆ کارەبا. بۆ نموونە لە سیستەمێکی ١٠ ئەمپێری تەنها ٨ یان کەمتر ئەداتن.

٢- هەموو مۆدێلەکان توانای وەرگرتنی وزەی خۆری تاکو 28.18 ئەمپێر هەیە بە مەبەستی دانانی وزەی زیاد بۆ بارگاوی کردنی پاتری و پاراستنی لە هەر حالەتێکی لە ناکاو.

٣- جیاوازتر لەزۆربەی ئینڤێنتەرەکانی تردا بەشێکی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە بۆ پێدانی وزەی کارەبای زیادە بۆ کارەبای نیشتمانی.
بۆ نموونە لە سیستەمێکی ١٠ ئەمپێریدا گەر خاوەن ماڵ تەنها 5 ئەمپێر بەکار ئەهێنێت- لەم بارەدا 5 ئەمپێر ئەچێتەوە بۆ کارەبای نیشتمانی(کارەبای رەئیسی) . لە کاتی بەکارهێنانی 5 ئەمپێر لە
کارەبای نیشتمانی (رەئیسی) هیچ پارەیەکت لەسەر حیساب نابێت.

٤- بەهۆی هەبوونی نەوەی نوێی سیستەمی هایبرید ئەتوانیت وزەی کارەبای خۆر و کارەبای نیشتمانی یان وزەی پاتری پێکەوە بداتن کە لەکاتی وەرگرتنی کەمی وزەی کارەبای خۆر.

٥- گرەنتی یەک ساڵی لەگەڵە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک.

تێبینی : زیاد کردنی وایفای ئارەزوو مەندانەیە.

داشکانی کاتی نرخەکان شۆکت دەکات🔥🔥🔥
جملە و مفرد بەردەستە
نرخ لە بەرواری 15/6/ 2023
3.6kw (16.36A) : 299$
4.2KW (19A) : 399$
6.2KW (28A) : 499$
تا بەرواری 1/7/2023
گەیاندن هەیە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکان.🚕🚕

لایک و شەیری پۆست و پەیجەکەمان بکەن بۆ ئاگاداربوون لە هەر ئۆفەر و بابەتێکی نوێ👍🏻👍🏻.

بۆ ئەم هاوڕێیانە و وەستایانە بنێره کە بەدوای سیستەمی وزەی کارەبای خۆردا دەگەرێن.

لە کاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان داواکاریەک ئەتوانن نامە بۆ پەیچ بنێرن.📩📩
یان ئەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن لە ڕێگای وەتسئەپ یان ڤایبەر.📩📞📞

0750 544 3862

EcoX Energy
#کارەبا

Photos from EcoX Energy's post 07/06/2023

سڵاو رێز بۆ هەموو هاورێ و هاوکاران و بەکار هێنەرانی وزەی خۆر.
حەزمان کرد کە دووبارە وەڵامی پرسیاری ئەو هاورێیانە بدەینەوە کە دەپرسن ئایە وزەی خۆر دەتوانێ ببێتە جێگرەوەی کارەبای مۆلیدە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بەدڵنیایەوە بەڵێیە نەک مۆلیدە دەتوانی ببێتە جێگرەوەی بەشێکی زۆری کارەبای نیشتمانیش لە رۆژدا.
بەڵام ئەمە ئاوا ئاسان نیە !!!!
سەرەتا چەند زانیاریەک کە پێویستە هەموو کەسێک بیزانێت پێش کرینی سیتەمەکە.

١-تۆ دەبێت سەرەتا بزانیت چەن ئەمپێر کارەبات پێویستە بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆرت بەفیرۆ نەچێت بەکرینی ئەمپێری زیاد.
٢-وە دەبێت دیاری بکەی کە لەرۆژ چەند ئەمپێرت پێویستە وە لە شەو چەند ،بەڵام هەولبدە ئەمپێری شەو کەمتر بێت تا تێچوی سیستەمەکە کەمتربێت، وە دوو قازانجی هەیە لەکرینی سەرەتا و لە کاتی گۆرینی پاتریەکان تیچووەکەی کەمتردەبێت،
٣-هەمووکات هەولبدە (انڤێرتەر) زیاتر بێت لەو ئەمپێرەی پێویستە چونکە تا بتوانی لە داهاتوو پەنێل و پاتری زیاد بکەی سیستەمەکە باشتر دەبێت وە تێچوی کەمدەبێت چیاوازیەکەی لەسەرەتا زۆر نیە بۆیە لەسەرەتا حسابی بکە،
٤-دڵنیابە لە کوالێتی مەوادەکان و لەو شوێنەی لێی دەکریت وە شارەزای ئەو کەسەی بۆت دەبەستێت زۆر گرنگە چونکە هەڵەبەستانی ئەم سیستەمە زیانی زۆرت بەردەکەوێت وە سیستەمەکە کاریش دەکات تۆ هەستی پێناکەی تا کاتیک تێک دەچێت یان تەمەنی کەم دەبێتەوە
٥-لەکرینی هەموو پارچەکان تەواو وردەکاربە تەنانەت یەک جۆزەش هەولدە کوالێتی بەرز بێت بەتایبەت وایەر یان ئەو شتانەی کە زۆر گرینگی پێنادەین ،ئەوەبزانە بۆ رۆژێک و دوو رۆژ نیە .
٦-دڵنیابە لەوەی کە ئەو وەستایەی یان ئەندازیارەی بۆت دەبەستێت جیهازی (انڤێنتەر)ەکەی بەرمەجەکردووە هەموو بەرنامەکانی بۆ رێک خستووی ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە تا سیستەمەکە زۆر بەتەواوی کاربکات.
٧-سیستەمی وزەی خۆر پاتریەکانی گۆرینی دەوێت بەڵام تێچوەکەی کەمترە لە کرێی مۆلیدە وە کارەبا بران و جۆرە هەڵدانە وەو ماندووبونت نیە .
ئەمە زانیاری سەرەتای کرینە هیوادارین هیچمان لەبیر نەکردبێت. بەم شێوەیە سیستەمەکەت دابنێ و بیکرە دڵنیابە سەرکەوتودەبێت و دەبێتە جێگرەوەی کارەبای مۆلیدە و بەشێکی نیشتمانی
وەک تێبینی :زۆر جار پرسیاری ئەوەکراوە کە کارەبا بگەرێتەوە بۆناو تۆری نیشتمانی ؟
ئەوە شتێکی زۆر باشە و دەکرێت دەبێت جۆری جیهازەکە وابێت کە کارەبا بگەرێنێتەوە بەڵام ئەمە وردەکاری زۆری دەوێت ناکرێت تۆ سیستەمێکی 5کیلۆواتیت داناوە وە بۆخۆشت پێویستت بە 4 کیلۆواتە بڵێ دەمەوێت کارەبا بۆ حوکمەت بگەرێتەوە لێرە تۆ تەنها پارەیەکی زیادە بەسیستەمەکە دەدەی وە فرۆشیار قازانج دەکات هیچ تر ئەوە کارێکە زۆر دەبێت وردبی لێی ، ئایە ئەوکارەبایەی دەگەرێتەوە ئەوەندە پارە بۆتۆ دەگەرێنێتەوە کە سودی هەبێ بۆت بێگومان لە وڵآتی ئێمە نەخێر تەنها لەیەک کاتدا ئەوکاتەی سیستەمیکی تەواو گەورەت هەبێت و بتەوێت ئەوکارەبایەی لە شەو بەکاری دەهێنی لەرۆژ بۆ حوکمەت بگەرێتەوە حسابەکەت سفر بێتەوە ئەوەش دەبێت سیستەمەکە سەرووی 10کئلۆوات بێ وە تۆش 5کیلۆواتت پێویست بێ ئەوە تۆ قازانج دەکەیت وە ئێمە تەواوی سیستەمەکان وادەبەستین لەرۆژ تا رۆژ هەبێت لە سۆلار کارەبا وەرگریت وە دواتر چەند زیاتر راکێشی زیادەکە لە کارەبای نیشتمانی ببات ئەوە باشترین چارەسەرە ،

ئێمە راستیەکان دەخەینە روو هیوادارین فرۆشیارەکان لێمان دڵگران نەبن وە ئێمە خۆشمان فرۆشیارین ،رسق و رۆزیش بەدەست خوایە
دڵنیاشبن هەرکاتێک ئەم سیستەم دابنێت دەزانی چەند شتێکی بەسود و باشەو نیعمەتێکی خوایە
EcoX Energy
0750 544 3862

07/06/2023

چەند زانیاریەک لەسەر جۆری پەنێلەکانی وزەی خۆر.

کارکردنی پانێلی خۆر ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر خانەی فۆتۆڤۆلتایک و جۆری تەکنەلۆژیای بەکارهێنراو لە مۆدێلی خۆردا هەیە. سێ جۆری جیاوازی خانەی فۆتۆڤۆلتایک لە بازاڕدا هەیە:
١- پانێڵی خۆری مۆنۆ-کریستاڵ خانەی خۆری ڕەنگی ڕەشیان هەیە کە لە یەک کریستاڵی سلیکۆن پێکهاتووە و بە زۆری چوستییەکی بەرزتریان هەیە.
٢-پانێڵی خۆری پۆلیکریستالین خانەی ڕەنگی شینیان هەیە کە لە چەندین کریستاڵی سلیکۆن پێکهاتووە کە پێکەوە دەتوێنەوە. ئەم پانێڵانە کەم کاراترن، بەڵام هەرزانترن.
3-خانەکانی Bifacial پانێڵی تیشکی خۆر باشترین جۆرە چونکە توانای هەڵمژینی ڕووناکی هەیە لە هەردوو لا.
بەشی پێشەوە و پشتەوەی تیشکی خۆر وەردەگرن ، بەڵام پێویستە لەسەر ڕوویەکی زۆر تیشک دانەوە دابنێن.
EcoX Energy
0750 544 3862

Want your business to be the top-listed Business in ERBIL ?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


ERBIL
Erbil
44001
Other Business Centers in Erbil (show all)
Regus - ERBIL, Gulan Regus - ERBIL, Gulan
Nergiz Plaza, 4th Floor
Erbil, 36015

jwanyxanman jwanyxanman
Erbil
Erbil, 44001

بۆفرۆشتنی جوانکاری ئافرەتان بەشێوەی ئۆنلاین گەیاندن بۆ بەردەم ماڵەکەت 07509279161

Regay Zhian Regay Zhian
Erbil
Erbil

ڤیزەی شنگن

Baran Clothes Baran Clothes
Erbil
Erbil

شركة وستا رسول شركة وستا رسول
Erbil
Erbil

للبيع غراظ يهتيات فارشة عادلة ولسنع مرشات مال زفت وللبيع انواع مكاين -فارشة-عادلة-قاشطة

balaxanay bahez balaxanay bahez
Erbil
Erbil

07514496657

سالم ابراهیم salm ibrahim سالم ابراهیم salm ibrahim
Erbil
Erbil, 44001

بۆ ئەوانەی دەیانەوێ ببن بەخاوەن کاری سرە بەخۆ ‌خاوەن داهات ئێمە باشترین پڕۆژەمان لایە.

Sha group Sha group
Erbil
Erbil, 44001

بۆ رووپۆشکردنی خانوو و باڵەخانە بەباشترین مەوادی ئۆمتای تورکی بە ستافی شارەزا و بەسەرپەرشتی ئەندازیار