Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک, Medical and health, Qazay xabat, Hanjirok, Irbil.

Photos from ‎Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک‎'s post 07/12/2022

ناوی بازرگانی : Stugeron
ناوی زانستی : Cinnarizine
شێوەی دەرمانسازی دەرمان
15mg , 25mg , 75mg بەشێوەی حەپ
75mg بەشێوەی کەپسوول

H1-Receptor antagonist , antivertigo
ناوی کۆمپانیا : Janssen
جۆری کۆمپانیا : کۆمپانیای دایک ( بڕاندی بەلجیکی )

#بەکارهێنان
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ڕەقبوونی موولولەکانی خوێنی دەماغ
، بۆچارەسەری سەرسوڕان vertigo
، گێژبوون dizziness
و تێکچوونی هاوسەنگی گوێی ناوەوە
، دڵتێکچوون و هێڵنج و ڕشانەوە لەکاتی سەفەر Motion Sickness
نەخۆشی مینیر Meniere's Disease ( نەخۆشی گوێی ناوەوە )

#ژەم و شێوازی بەکارهێنانی سینیرازین

پێش بەکارهێنانی حەبی سینیرازین پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت بۆ دیاریکردنی ژەمە دەرمانەکە چونکە ژەمی دەرمانەکە دەوەستێتە سەر تەمەن ، جۆر و بەهێزی حاڵەتە ، بەڵام بەزۆری لە حاڵەتی چارەسەری سوڕی خوێندا ٢ بۆ ٣ حەب دەدرێت و بەسەر ڕۆژدا دابەش دەکرێت.

لە حاڵەتی سەرگێژخواردن و دڵتێکچوون دوو کاتژمێر پێش سەفەر بەکاردێت .

کاریگەری دەرمانەکە Onset of action
لە ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک دەردەکەوێت لەسەر نەخۆشەکە
ماوەی کاریگەری دەرمانەکە Duration of Action
لەنێوان ٤ بۆ ٨ کاتژمێر دەمێنێتەوە.


دابەزینی پەستانی خوێن
خەواڵوویی
ناڕێکی لێدانی دڵ

#ئەوحاڵەتانەی کەوا نابێت حەبی سیناریزین بدرێت : -

ئەو نەخۆشانەی کە هەستیارییان هەیە بەرامبەر بە یەکێک لە پێکهاتەکانی دەرمانەکە یان هەر پێکهاتەیەکی تر نابێت بخورێت.

ئەو نەخۆشانەی کە ئەندامی جگەر یان گورچیلەیان بە توندی تێکچووە و ئیش ناکات ، نابێت حەبی سیناریزین بخۆن.

خواردنی ئەو دەرمانە لە کاتی دووگیانیدا قەدەغەیە بەهەموو شێوەیەک

هەروەها ناتوانرێت لە ماوەی شیرپێداندا بخورێت، چونکە دەرمانەکە دەچێتە ناو شیری دایکەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندروستی کۆرپە.

بەهیوای سەلامەتی بۆهەمووان
ئامادەکردنی لەلایەن
مؤمین محمود
یاریدەدەری دەرمانساز و خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی

06/12/2022

دەرمانخانەى جىنیریک

04/12/2022

ناوی بازرگانی: Progyluton
ناوی کۆمپانیا Bayer
جۆری کۆمپانیا : کۆمپانیای دایک (بڕاندی ئەڵمانی)
ناوی زانستی :
Estradiol Valerate ، Norgestrel
یەک شریتی پرۆجیلایتۆن ١١ حەبی سپی و ١٠ حەبی سووری تێدایە.
شێوازی دابەشبوونی ئەم هۆرمۆنانە بۆ هەر شریتیک بەم شێوەیەیە:
هەر حەپێکێکی حەبی سپی ماددەی چاڵاکی
Estradiol Valerate 2mg
تیاییە
و هەر حەپێکی حەبی سوور ماددەی چاڵاکی
Estradiol Valerate 2mg
Norgestrel 0.5mg
لەخۆدەگرێت

میکانیزم و شێوازی کارکردنی ئەو دوومادەیە چییە ؟

ئیسترادیۆل: ئیسترۆجینی سەرەتایی ناو خانەیی مرۆڤە.
جۆرێکی دروستکراوی هۆرمۆنی مێینەیە کە بەرپرسە لە پاراستن و گەشەکردنی سوڕی مانگانە
پێش وەستانی سوڕی مانگانە دەردرێت و بەشداری لە گەشەکردن و پاراستنی سیستەمی زاوزێی مێینەدا دەکات.
هاوکات یارمەتی پاراستنی ئێسکەکان دەدات.

نۆرگسترێل: هۆرمۆنێکی دروستکراوی پرۆجسترۆنە.
هۆرمۆنێکی مێینەیە کە یارمەتی ڕێکخستنی سوڕی مانگانە و هێلکەدان دەدات هەڵدەستێت بە وەستاندنی هێلکە و ڕێگریکردن لە پیتاندنی . تێکەڵکردنی ئەم دوو هۆرمۆنە پرۆجیلایتۆن دەکاتە دەرمانێکی زۆر سەلامەت بۆ جێگرەوەی هۆرمۆنەکان..

#بەکارهێنان
پرۆجیلایتۆن ئامادەکارییەکی هۆرمۆنییە کە بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی سوڕی مانگانە و خوێنبەربوونی نائاسایی منداڵدان و پاڵپشتی هۆرمۆنەکان دەکات لەو حاڵەتانەی کە پێویستیان پێیەتی.
گرنگە بزانین پرۆگیلۆتۆن ڕێگری لە دووگیانی یان هێلکەدان ناکات،.
ژەم و شێوازی بەکارهێنانی دەرمانەکە چۆنە ؟
ژەمی ئەم حەبانە لە یەکەم ڕۆژی سوڕی مانگانەوە بە یەک حەب دەست پێدەکات. پاشان هەموو ڕۆژێک یەک حەب بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ دواتر ٧ ڕۆژ بەبێ خواردنی حەبەکە.
ئەگەر دەتەوێت جارێکی تر بەردەوام بیت لە کۆرسی ئەم دەرمانە، لە ڕۆژی هەشتەمەوە بە شریتی نوێ دەست پێبکە:
(تێبینی) باشترە پرۆکلیتۆن بۆ ئافرەتی دووگیان بەکارنەهێنرێت.


کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی بەکارهێنەرانی نوێی ئەم دەرمانە بریتین لە:
ئازاری خوارەوەی گەدە
دواکەوتنی سوڕی مانگانە
خوێنبەربوونی لەناکاو .
زیپکە و زیپکە
هێڵنج
ڕاگرتنی ئاو
گۆڕانی باری دەروونی
مەرج نییە ئەو کاریگەرییە لاوەکییەکانە لەهەموو کەسێک دەرکەوێت و ئەگەر دەریش کەوێت بۆماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت دوای خۆی چاک دەبێتەوە
بەڵام ئەگەر
ئەم نیشانانە دەرکەوت و حاڵەتەکە بەرەو خراپی ڕۆیشت ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت
بەهیوای سەلامەتی بۆهەمووان
ئامادەکردنی لەلایەن
مؤمین محمود
یاریدەدەری دەرمانساز و خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی

Photos from ‎Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک‎'s post 30/11/2022

هەوکردنی لەوزەتێنەکان Tonsillitis
لەوزەکان بەشێکن له سيستەمى لەمفاوى لەش کەله پشت قوڕگدایه هەوکردنی لەوزەكان ڕوودەدات کاتێک هەندێ جۆری ڤایرۆس یاخود بەکتریا دێتە ناو لەشمانەوە
بەنموونە بەکتریای Streptococcus pyogenes یاخود ڤایرۆسی Influenza....هتد

نیشانەکانی

١- ئازار لەکاتی قوتدانی خۆراک

٢- ئاوسان و گەورەبوونی لەوزەتێنەکان

٣- دەرکەوتنی پەڵەیەکی سپی یان خاڵێکی سپی لەسەر لەوزەکان

٤- ژانە سەر

٥- گۆڕینی تۆنی دەنگ

٦- گەورەبوونی ناوچەی مل

٧- تاهاتن

چارەسەر

ئەگەر هەوکردنی لەوزەكان بەهۆی ڤایرۆسەوە بوو ئەوا پێویست بە وەرگرتنی دەرمانی دژە زیندەییەکان Antibiotics ناکات خۆی لەشمان لەڕێگای کۆئەندامی بەرگری ڤایرۆسەکەمان بۆ لەناو دەبات لەماوەی ٧ تا ١٠ ڕۆژ دەشتوانین هەندێ دەرمان و تەواوکەری خۆراکی وەربگرین بۆ دوو مەبەست یەکەم بەمەبەستی کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی ڤایرۆسی لەوزەکان و دووەمیش بەمەبەستی بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە وەکو
ڤیتامین دی
ڤیتامین سی
زینک
ڤیتامین A و E
لۆزینجەکان
پاڕاسیتامۆل
یانیش وەرگرتنی دەرمانی کۆکە ئەگەر کۆکەیەکی وشکی لەگەڵ بوو
بەڵام ئەگەر هەوکردنی لەوزەتێنەکان بەهۆی بەکتریاوە بوو ئەو پێویستە دەرمانەکانی گروپی Antibiotic بە دۆزێک و کۆرسێکی دیاریکراو وەربگری بەمەبەستی کوشتن یان ڕاگرتنی گەشەی بەکتریاکە
وەکو گروپەکانی
Penicillin ( Amoxicillin , Co-Amoxiclav )
Cephalosporin ( Cefixime , Cephalixin , Ceftrixone and Cefpodoxime ...etc )
Quinolone ( Levofloxacillin , Ciprofloxacillin .....etc )
Macrolide ( Azithromycin , Clarithromycin )
ئەمەش دەبێت لەژێر ڕێنمایی دکتۆر یان دەرمانساز بێت

نەشتەرگەری

هه ندێکجار چارەسەری دەرمانی که لەلایه ن پزیشكەوه بۆ نەخوش دەنوسرێت سوودی نابێت و دووباره نەخۆشییەکە سەرهەڵدەداتەوە و دەبێته هەوکردنی درێژخایەن لەم حاڵەتەدا تەنیا به نەشتەرگەری لابردنی هەموو یان بەشێکی لەوزەکان Tonsillectomy چارەسەر دەبیت کە لەلایەن پزیشکەوە ئەنجام دەدرێت

چارەسەری ماڵەوه

ئەوانەی تووشی هەوكردنی لەوزەكان دەبن لەگەڵ ئەوەی دەبێت سەردانی پزیشک بکەن ، پێویسته ئەم ڕێنماییانەش لەبەر چاو بگرن
- بەکارهێنانی ئامێری بخور له مالەوه.
-لە کەشوهەوای وشک دوور بكەونەوه
-دەبێت کەمتر قسه بکەن و پشوو بدەن
-خواردنەوەی ئاوی گەرم لەگەڵ هەنگوین و ئاوی لیمۆ -خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی و سوپ و چای
-غەڕغەرەکردن به خوێواک یان ئاوی پیاز لەگەڵ ئاوی گەرم و خوێ ڕۆژانە ۳ جار
-لەخواردنی بەهارات و خواردنەوه غازییەکان و تورشی و بەهارات و تیژی چیپس دووربکەرەوە
- خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی کە دەوڵەمەندن به ڤیتامین C
- خواردنەوەی ئاوی چەوەندەر و شێلم و گێزەر و خەیار یان شیر.

بەهیوای سەلامەتی بۆهەمووان
ئامادەکردنی لەلایەن مؤمین محمود
یاریدەدەری دەرمانساز و خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی

Photos from ‎Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک‎'s post 29/11/2022

گرانەتا به ئینگلیزی (Typhoid fever) یەکێکه له نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و یەکێکه لەو نەخۆشیە بڵاوانەی كه لەزۆربەی وڵاتانی نیمچەپێگەیشتوو هەیه و ساڵانە به هەزاران کەس تووشی ئەم نەخۆشییه دەبن . هۆكارى توشبوون به نەخۆشییەکه بەکتریایەکه بەناوی (salmonella typhi) کە له ڕیگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بوو به بەکتریای نەخۆشییەکه دەگوازرێتەوه ئەم نەخۆشییه له ناوچەکانی هیندستان و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین زۆر بڵاوه. بەکتریاکه لەوانەیه تەنانەت دوای چاکبوونەوەی نەخۆشەکەش له تورەگەی زراوی نەخۆشەکەدا بۆماوەی چەندین مانگ یان ساڵ بمێنێتەوە واته ئەو کەسه ئەبێت به هه ڵگری نەخۆشییەکه که هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشکردنی کەسانی تر
بەکتریاکە توانای ژیانی هەیه له خاک بۆماوەی ١-٥ مانگ و لەناو بەفر و ئاو بۆماوەی ٢-٣ مانگ و لەناو پیسایی بۆماوەی ٣٥ ڕۆژ دەژی وه له شه ست پلەی سەدی بۆماوەی ۲۰ خولەک دەژی.

ئەو خۆراکانەی کە دەبنه هۆى گواستنەوەی ئەم نەخۆشییه بریتین لە :-
یەکەم : شیر و بابەتەکانی شیر گەر شیرەکه باش نەکوڵابێت ..
دووەم :هێلکه گەر به خاوی بدرێت به منداڵ بەتایبەتی مناڵی کەمتر له ١ سال ده بێت هيلكەکە بكوڵێت يان لەڕوون بكرێت.
سێیەم : گۆشتی سوور و گوشتی مریشک گەر باش نەکوڵابێت .
چوارەم : سەوزه و میوە گەر باش نەشورابێتەوە
پێنجەم : گەر کەسێک ئەم نەخۆشییەی هەبێت یان هەڵگری ئەم بەکتریایه بێت و خواردن حازر بکات و پاک و خاوین نەبێت.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکه

● لەڕێگای چاندنی خوێنەوەیە ( لەهەفتەی یەكەمدا Blood Culture 90-100 ) باشترین دیاریکەری نەخۆشییەکەیه
● کەمبوونەوەی خڕۆكه سپیەکانی خوێن
● لەوانەیه بەکتریاکه له پیسایی نەخۆشەکه ببینرێت به مايكڕوسكۆب.
● چاندنی موخی ئێسک Bone Marrow Culture
● ویدال تێست که ناتوانین زۆر پشتی پێببەستین
Widal Test
●چاندنی میز لەهەفتەی دووهەم پوزەتیڤه

نیشانەکانی توشبوون به گرانەتا :

١- تا سەرەتا تاکه کەمه دواتر زیاتر بەرز دەبێتەوه

۲- سەرئێشه

٣- نەمانی ئارەزووی خواردن

٤- سکچوون یان قەبزبوون دەکرێ یەکێک لەم نیشانانەی تێدا دەرکەوێت

٥- ئازاری جومگەکان

٦- لاوازبوون و بێ هێزی

۷- ئازاری ناوسک

٨- بەدەرکەوتنی خاڵی سوور لەسەر جەستە Rash

۹ - كوكەی وشک

نەخۆشی گرانەتا تادەتوانی خۆتی لێی بپارێزە هەرچەندە ساڵانە لەوڵاتی ئێمه ڕێژەکی بەرچاو توشبوو هەيه .

چارەسەری

پێدانی کۆرسێکی دەرمانی دژە زیندەییەکانە بەمەبەستی کوشتن یان ڕاگرتنی گەشەی بەکتریاکە ئەمەش دەبێت لەژێر ڕێنمایی و چاودێری پزیشکی پسپۆڕ یان دەرمانساز بێت نەک لەخۆتەوه ئەم دەرمانانە وەربگری چونکە ئەو دەرمانانە دەبێتە بەپێی ڕێژەی گرانەتایەکەت لە لەپشکنینی خوێن دەردەچێت کۆرسی دەرمانەکان دیاری دەکرێت بە دۆزێکی دیاریکراو ئەمانەی خوارەوەش بەشێکن لەو دەرمانانەی کەوا دکتۆرەکان دەینووسن بۆ نەخۆشانی گرانەتا
1-Ciprofloxacillin 500mg,750mg tab
2-Levofloxacillin 500mg tab
3-Ceftriaxon 1g vial
4-Azithromycin 500mg tab
4-Amikacin vial , Gentamicin 80mg/2ml amp
5- Doliprane 1g tab for relief pain and fever
6-Zinc tab and Vit. D3 for enhance your immunity
7-Neurobin tab for weakness and neuralgia due to Typhoid fever

بەهیوای سوود
ئامادەکردنی لەلایەن
مؤمین محمود
یاریدەدەری دەرمانساز ، خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی

Photos from ‎Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک‎'s post 28/11/2022

مەبەست لە بەکارهێنانی میتۆکلۆپرامید چییە بۆ ئەو کەسانەی کەوا نەخۆشی شەکرەیان هەیە !!️
⬅️ حاڵەتێک هەیە بەسەر نەخۆشانی شەکرەدا دێت
پێیدەوترێت Gastroparesis، لە زمانی عەرەبیشدا پێی دەڵێین خزل المعدة ، کە بە کوردی واتە دواکەوتن(تاخیربوون) لە خاڵی بوونەوەی گەدە دوای خواردنی ژەمەکان ، پێدەچێت هۆکاری ئەمەش کاریگەری شەکرە بێت لەسەر دەمارەکانی ناو ENS، بۆیە لەئەنجامی ئەوەشدا حاڵەتی دواکەوتنی خاڵی بونەوەی گەدە ڕوودەدات ، بەمەش زیاتر ترشییەتی گەدە و هەرسەئەنزیمەکانی وەکو پێپسین و گاسترین دەردەدرێت و حاڵەتی , گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک GERD و دڵەکزێ Heartburn و برینی گەدە Gastric Ulcer ڕوودەدات
چارەسەری ئەم حاڵەتە چییە ؟
چارەسەرەکە بریتییە لە پێدانی یەکێک لە دەرمانیەکانی پڕۆکاینێتیک وەکو میتۆکلۆپرامید (پلاسیل) یان دۆمپێریدۆن (مۆتیڵیۆم) بۆ ئەم حاڵەتە، بە ژەمێکی دیاریکراو بۆ ئەوەی نەخۆشەکە پێش ژەمەکان بەکاری بهێنێت.
، میکانیزم وشێوازی ئیشکردنی پلاسیل چییە لەحاڵەتی Gastroparesis !!
میتۆکلۆپرامید
ئەم دەرمانە سەربەگروپی Prokinetic ە جیا لەوەی کە کاریگەری دژە ڕشانەوەی هەیە لەڕێگای بلۆککردنی وەرگری دۆپامین D2 لەناو CTZ
کاریگەری وەکو پرۆکینێتیک :
بە کورتی،پلاسیل هەڵدەستێت بە زیادکردنی جوڵەی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەرس ، بەمەش جوڵەی گەدە زیاد دەکات، لەڕێگای چالاکردنی سیڕۆتۆنینی جۆری 5HT-4 و دەردانی ئەسیتایلکۆڵین ACH زیاد دەکات لەڕاڕەوی هەرس و لەڕێگای ئەمەش خاڵی بوونەوەی گەدە بۆ دوانزە گرێ باشتر دەکات لەڕێگای زیادبوونی گرژبوونی گەدە
بەم شێوەیە چارەسەری ئەوحالەتانە دەکات کە لە تووشبووانی نەخۆشی شەکرە بەدی دەکرێ وەکو Diabetic Gastroparesis, heartburn , GERD .

هەروەها دەکرێت Domperidone و Erythromycin بۆ هەمان مەبەست بەکاربهێنرێت، ئەگەر بە ڕەچەتەی پزیشک بیبینیت زۆرجار بۆ ئەم حاڵەتە بەکاردەهێنرێن چونکە هەمان کاریگەری پرۆکینێتیکی هەیە .
ئامادەکردنی لەلایەن
مؤمین محمود قادر
یاریدەدەری دەرمانساز ، خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی
بەهیوای سوود ❤

Photos from ‎Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک‎'s post 12/11/2022

جۆرەکانی فلوود موغەذی
I.v fluids
#یەکەم:- Normal Salineخوێی ئاسایی (N/S .)
• پێکهاتووە لە کلۆریدی سۆدیۆم + ئاوی پاککراوە. 0.9%
کۆی قەبارەی 500cc یە.
بەکارهێنان: دابەزینی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی شەکری خوێن لەگەڵ ئەنسۆلین، یان حالەتیRenal Tubular Acidosis (RTA)
یان خوێنبەربوون، ڕشانەوەیەکی توند و سکچوون بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە.
زۆرجار لەگەڵ دەرزی سێفتریاکسۆنلەگەڵ 100 سی سی لەفلودی ئاو و خوێی ئاسایی مەبەستمان لێی فلوودی نۆڕماڵ سەڵاینە دەدرێت.
**** .

#دووەم:-Glucose water (ئاوی گلوکۆز (G/W .)
پێکهاتووە لە دیکسترۆز + ئاوی پاککراوە.. 10%___%5
کۆی قەبارەی 500cc یە
بەکارهێنان :
لە حاڵەتەکانی دوای نەشتەرگەری و سکچوون و دابەزینی شەکری خوێن و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن بەکاردێت،بەتایبەت دوای نەشتەرگەری لابردنی ڕیخۆڵە کوێرە چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە، ، یان بۆ پێدانی ئەمپۆل لەگەڵیدا، وەک ئەمپوولی ئەمینۆفیلین و هایدرۆکۆرتیزۆن ، بۆ تەنگەنەفەسی و سنگ هەستیاری.
یان حاڵەتەکانی بێهۆشبوون وەک دابەزینی شەکری خوێن Hypoglycaemia
**** .

#سێیەم:- Gluco Saline(خوێ گلوکۆز (G/S .)
پێکهاتووە لە Nacl+ dextrose + ئاوی پاککراوە 0,4.5/2.5 .%
قەبارەی گشتی 500cc
دەدرێت ئەگەر:
دابەزینی شەکری خوێن و دابەزینی پەستانی خوێن .لەگەڵ ئەمپولێک دەدرێت، وەکو بێلاسیل، بۆ چارەسەری ڕشانەوە و ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی لەش، ئەمجۆرە فلوودە زیاتر لەحاڵەتە سەرەتایی و سوکەکان دەدرێت

#چوارەم: Rengar Lactate
پێکهاتووە لە Nacl + Kcl + Cacl + Na lactate قەبارەی گشتی 500cc
دەدرێت ئەگەر:
سکچوونی توند و ڕشانەوەیەکی توند و وشکبوونەوەی لەش و لە حاڵەتی خوێنبەربوون و ڕووداوی RTA
نابێت لەگەل دەرزی سیفتریاکسۆن پێکەوە بدرێت چونکە خوێی کالیسیۆم کەلەناو فلودی ڕینگەردا هەیە هەیە لەگەڵ خوێی کالیسیۆمی ناو دەرزی سیفتریاکسۆن کارلێک دەکات و بەمەش خوێی کالیسیۆم بە نیشتوو(نەتواوە) دەمێنیتەوە لەناو گورچیلە دەبێتە هۆی دروست بوونی بەردی ناو گورچیلە و میزڵدان،
** .

#پێنجەم: مانیتۆل 20%
فلودێکی میزپێکەرە
بەڕێگای خوێنهێنەر I.V یان خواردنەوە بە شێوەی شڕووب دەدرێت.
بەم شێوەیە ڕوونی دەکەینەوە:-
1- لەڕێگای هەژمارکردنی کێشی لەشەوە دەدرێت لە حاڵەتی I.V infusion یان mannitol vial و دوو قەبارەی هەیە 10% و 20%
دەدرێت ئەگەر:
Icp (Intracranialpressure) (پەستانی ناو سەر) ,
چونکە پەستانی مێشک کەمدەکاتەوە
یان لە حاڵەتی CVA بۆ باشترکردنی ئیشکردنی فرمانەکانی گورچیلە و دەردانی میز و ماددە ژەهراویەکان و پاراستنی ڕۆیشتنی میز لە نەخۆشانی لەکارکەوتنی گورچیلەدا دەدرێت.
2- لەڕێگای دەمەوە بەشێوەی شڕووب دەدرێت بۆ ڕێگریکردن لە قەبزی چونکە بە شلکەرەوە دادەنرێت و ڕێژەی شلەمەنیەکان زیاد دەکات بۆ دەردانی پاشماوەکانی ناو لەش .
**** .

#شەشەم :-
Dextrolyte (ors)
پێکدێت لە Dextrose + Nacl + na lactate+Cacl + Sorbitol
بەشێوەی پاودەری ناو کیس هەیە
بۆ حالەتی ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە دەدرێت بۆ منداڵان

ئامادەکردنی لەلایەن
ی.دەرمانساز
مؤمین محمود

Photos from ‎Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک‎'s post 10/11/2022

ڤیتامین D 🌞
یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کەوا لە ناوەندی چەوری دا دەتوێتەوە
Fat-Soluble Vitamin
ڤیتامین D بۆ تەندروستی گشتی گرنگە .

لە ڕێگای تیشکی خۆرەوە بەدەستی دەهێنیت یان ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆیت، یان تەواوکەرەکان .

کاتێک ڕێژەی ڤیتانین دی لەناو سوڕی خوێن دادەبەزێت، تووشی کێشە دەبیت لە ئێسک و ماسولکەکان و کۆئەندامی بەرگری و باری دەروونیت.

✅ ڤیتامین D هەڵمژینی کالسیۆم و فۆسفات لە خوێن ڕێکدەخات

✅ سوودەکانی ڤیتامین D:-

یەکەم :- ️پاڵپشتی هێزی ئێسک و ماسولکەکان دەکات
ڤیتامین D پێویستە بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان، چڕی ئێسک و بارستەی ماسولکەکان زیاد دەکات. کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی مەترسی تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک و کێشەکانی تر کە پەیوەندییان بە لاوازی ئێسکەکانەوە هەیە.

دووەم :- بەرگری لەش بەهێز دەکات
ڤیتامین D یارمەتی بەرگری لەش دەدات لەڕێگای بەرەنگاربوونەوەی هەندێک جۆری نەخۆشی.

سێیەم :- میزاج باشتر دەکات
ڤیتامین D پێویستە بۆ باشترکردنی باری دەروونی، هەروەها دابەزینی ڕێژەیەکی کەم لە خوێندا دەبێتە هۆی خەمۆکی.

چوارەم :-هەوکردن لەلەش کەمدەکاتەوە
کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردن وەک حەساسیەت و تەنگەنەفەسی و کێشەکانی تری جەستە

پێنجەم :- کارەکانی دڵ باشتر دەکات کەمی ڤیتامین D ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مێشکیش زیاد دەکات.

✨ دەتوانیت ڕێژەی ڤیتامین D زیاد بکەیت لەناو خوێن بەم ڕێگایانەی خوارەوە :-
1️⃣خواردنی تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین D3
2️⃣ بەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆماوی ١٥ بۆ ٣٠ خولەک
3️⃣ خواردنی ئەوخۆراکانەی کە بڕێکی زۆر ڤیتامین D یان تێدایە وەکو ماست و پەنیر و شیر و هێلکە و گۆشتی سوور ...هتد

💊 تەواوکەری خۆراکی :-

تەواوکەری خۆراک ئاسانترین ڕێگایە بۆ ئەوەی ڕۆژانە ڤیتامین D بە ڕادەی پێویست بەدەست بهێنیت. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنی تەواوکەری خۆراکی بە هەمان شێوەی تیشکی خۆر و خۆراک پرۆسێسکردنی ڤیتامین D لە جەستەدا بەرز دەکەنەوە.

تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین D3 لە دەرمانخانەکان بەو شێوانە بەردەستە
دلۆپ بۆ منداڵان
حەپ و کەپسوول بۆ هەرزەکار و گەوران
دەرزی ( خواردنەوە و ماسوڵکەیی ) بۆ گەورەساڵان

✨ نیشانەکانی ⬇️ کەمی ڕێژەی ڤیتامین D3 لە لەشدا:-

1️⃣ لاوازی ماسولکەکان و ئازار
2️⃣ لاوازی ئێسک
3️⃣ ماندوێتی
4️⃣ هەوکردنی جومگەکان
5️⃣ هەڵوەرینی قژ
6️⃣ خەمۆکی
7️⃣بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
8️⃣ئەکزیما

دەتوانیت لەڕێگای پشکنینی سادەی خوێن دەتوانێت ئاستی ڤیتامین D3 ـت بزانێت. ئەگەر پێویست بکات دەرمان و چارەسەر وەربگریت
سوپاس بۆ هەموو لایەک

ئامادەکردنی لەلایەن
یاریدەدەری دەرمانساز
مؤمین محمود قادر

Photos from ‎Generic Pharma دەرمانخانەی جینریک‎'s post 06/11/2022

دەرمانی گاڤیسکۆن
ماددە چاڵاکەکانی
Sodium Alginate , Calcium Carbonate , Sodium Bicarbonate
بەم شێوە دەرمانسازیانە بەردەستە
Gaviscon liquid
Gaviscon Double Action Liquid
Gaviscon Chewable Tablet
Gaviscon Liquid Sachet
ئەم دەرمانە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی
نەخۆشی دڵەکزێ
زۆر دەردانی ترشییەتی گەدە
سووتانەوەی گەدە
برینی گەدە و سورێنچک
گەڕانەوەی ترشییەتی گەدە بۆ سورێنچک و قوڕگ
غازات و ڕەوانی ئەگەر هۆکارەکەی زیادی ترشیەتی گەدە بێت

** شڕووبی گاڤیسکۆن تایبەتمەندە بە خێرا دەرکەوتمی کاریگەری لەماوەی ٣ خولەک و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەمێنێتەوە بۆ ئاسوودەیی زیاتر.
باشترین کات بۆ خواردنی گاڤیسکۆن بە کاتژمێرێک دوای نان خواردن دێت یانیش پێش خەو

بەم شێوەیەش بەکاردێت
بۆ سەروو ١٢ ساڵان ڕۆژانە ٣ بۆ ٤ جار هەرجارە و بە کەوچکێکی چێشت بە کاتژمێرێک یان کەمتر دوای نان خواردن
بۆ خوار ١٢ ساڵان پێویستە ڕۆژانە ١٥ بۆ ٣٠ ملیلیتر (سیسی) بخواتەوە

نابێت هیچ دەرمانێک وەربگیرێک لەگەڵ گاڤیسکۆن بە ٢ کاتژمێر پێش یان دوای خواردنی گاڤیسکۆن چونکە ئەو شڕووبە ناوەندی ترشییەتی گەدە ph هاوسەنگ دەکاتەوە کاریگەری ئیشکردنی دەرمانەکانی تر کەم دەکاتەوە ئەگەر لەگەڵ یەک وەربگیرێن

** پێویستە پێش بەکارهێنان دەفری دەرمانەکە بەجوانی بشەقێنیت و دوای کرانەوەی دەفری دەرمانەکە دەتوانی تا ٣٠ ڕۆژ بەکاری بینی

**سەلامەتە بۆ ئافرەتی دووگیان و شیردەر

لەم حاڵەتانە نابێت بەکاربێت ئەم دەرمانە
بەرزی ڕێژەی سۆدیۆم
نەخۆشی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن
بەرزی ڕێژەی کالیسیۆم
هەبوونی ڕێژەکی زۆر ڕمل و کریستال لە گورچیلە
بەردی گورچیلە
ئەوانەی کێشەی جگەر و گورچیلەیان هەیە

ئامادەکردنی لەلایەن
یاریدەدەری دەرمانساز
مؤمین محمود

Gaviscon Medicines
Its active ingredients
Sodium alginate, calcium carbonate, sodium bicarbonate
It is available in the following pharmaceutical forms
Gaviscon liquid
Gaviscon Dual Action Liquid
Gaviscon Chewable Tablet
Gaviscon liquid sachet
This medicine is used to treat
- Heartburn
- Excessive secretion of stomach acid
- Burning stomach
- Ulcers of the stomach and esophagus
- Stomach acid back up into the esophagus and throat
- Gas and Flatulence if caused by excessive acidity in the stomach

** Gaviscon Syrup has a quick action in 3 minutes and lasts for four hours for added convenience.

** The best time to take Gaviscon syrup is immediately after meals or before bed
It is also used this way
For over 12 years, take 3 to 4 times daily with 1 tablespoon each time 1 hour or less after meals
For children under 12 years of age, 15 to 30 ml (cubic centimeters) should be drunk daily

Medications with Gaviscon should not be taken 2 hours before or after Gaviscon because the syrup balances the pH of the stomach and reduces the effectiveness of other medications if taken together.

** Shake well before use and can be used for up to 30 days after opening

** Safe for pregnant and lactating women

This medicine should not be used in these cases
* High concentration of sodium in blood
* Heart disease and high blood pressure
* High concentration of calcium in blood
* If There is a lot of sand and crystals in the kidneys
* kidney stones
* Those with liver problem and Chronic Kidney Disease

By
Assistant Pharmacist
Mumin Mahmood

Want your practice to be the top-listed Clinic in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address

Qazay Xabat, Hanjirok
Irbil
Other Medical & Health in Irbil (show all)
مركز الطب البديل// لأمراض الكلى مركز الطب البديل// لأمراض الكلى
اربيل
Irbil

لكل داء دواء

Kurd Postt Kurd Postt
Irbil

Rojhallatmed Rojhallatmed
٤٠م برامبەر نەخوشخانەی رزگاری
Irbil

مجمع طبي ريگاي روژهەلات

خبير الاعشاب تحسين برواري للطب البديل خبير الاعشاب تحسين برواري للطب البديل
اربيل عينكاوة شارع المتنزه
Irbil, 1011

الصفحة الرسمية لخبير الاعشاب تحسين برواري معالجة الامراض الجنسية وسرعة القذف بااعشاب الخالصة

Rashmal Marketing Rashmal Marketing
Kirkuk Street , Next To Erbil International Hotel
Irbil, 44001

Rashmal Company

تحسين برواري للطب التكميلي 1 تحسين برواري للطب التكميلي 1
شارع المتنزه
Irbil, 44001

خبير في الطب البديل

Dr.Zardasht Derma & Laser Clinicعيادة الدكتور  زەردەشت  للامراض الجلدية Dr.Zardasht Derma & Laser Clinicعيادة الدكتور زەردەشت للامراض الجلدية
100m Street
Irbil

طبيب أخصائي للامراض الجلدية والليزر

RN.Muhammed Fahme RN.Muhammed Fahme
Irbil

کلیک لێرە بکە و زانیاری زیاتر وەربگرە لەتۆرەکانی تری سۆشیال میدیاکەم https://linktr.ee/muhammedfahme

Zandik Medical Zandik Medical
Iraq-Kurdistan-Erbil-Makhmur Road
Irbil, 44001

زەندک مێدیکال

معشب النعيمي معشب النعيمي
تركيا/سامسون/قرب الجفلك
Irbil

الطب البديل

RABAT Medical RABAT Medical
MRF4-D4 Building/3rdfloor-no . 7
Irbil, 44001

RABAT Company Your trusted reference for Spine Surgery and Endoscope Future with Confidence

Khaldar Medical Company Khaldar Medical Company
Erbil/Doctor's Street Behind Of Kurdistan Pharmacists Syndicate
Irbil, 44001

Medical distributor company