Shko pharmacy

Pharmacy

09/04/2024

جەژنتان پیرۆز بێت لە زنجیرە دەرمانخانەکانی شکۆەوە
هیوادارین جەژنێکی خۆش و تەندروست بەرێ بکەن لەگەڵ ئازیزانتان❤️

زنجیرە دەرمانخانەکانی شکۆ لە رۆژانی جەژنیش لە خزمەت ئێوەی ئازیزو خۆشەویست دادەبێت.

Eid Mubarak from shko pharmacy chains
We wish you a happy and healthy Eid …❤️

Shko pharmacy chains will be open in Eid
to serve you with the best quality of care.

Photos from Shko pharmacy's post 11/10/2023

گرووپی دەرمانخانەکانی شکۆ
👌👌Shko pharmacy group

Photos from Shko pharmacy's post 18/07/2023

ا 🌾 Florexa cream 🔸️
دەرمانی ئێفلۆرنیتین(فلۆرێکزا) بۆ ڕێگری لە گەشەی مووی نەخوازراو لەسەر دەموچاو لە خانمان بەکاردێت، بەزۆری لە دەوروبەری لێو یان ژێر چەناگە. ئیفلۆرنیتین بە ڕێگریکردن لە ماددەیەکی سروشتی کاردەکات...

لە ئێستادا ئەم بەرهەمە لە دەرمانخانەی #شکۆ بەردەستە

ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

17/05/2023

پاککەرەوە و میسلەر وەتەری براندی Babe

🍀 ئەم پاککەرەوەیە کاردەکات لەسەر پاککردنەوەی تەواوی مەیکئەپ، پیسی، و چەوری پێست، کە بە پاککەرەوە ئاسایەکان و ئاو پاک نابێتەوە .

🌱 پریبایتکی تێدایە کە پارێزگاری لە ڕووکەشی پێست دەکات، ودەبێتەهۆی گەنج بوونەوە و گەشبوونەوەی پێست، هەروەها نیشانەکانی پیربوونی پێست کەم دەکاتەوە. جگە لەوەی پێست لە وشک بوونەوە و سوربوونەوە دەپارێزێت .

🌱 ٪؜٩٧ پێکهاتەکانی سروشتین، بە هیچ شێوەیەک زیان بە پێست ناگەیەنێت .

بەکارهێنان .... 💁🏼‍♀
چەند دڵۆپێک لە گیراوەکە دەخرێتە سەر پارچەیەک لۆکە یان پادی مەیکئەپ لێکردنەوە، بەشێوەی بازنەی پێستی پێ پاکدەکرێتەوە بە بێ بەکار هێنانی هێز یان ڕووشان .

دروستکراوی وڵاتی ئیسپانیایە 🇪🇸

لە ئێستادا ئەم بەرهەمە لە دەرمانخانەی #شکۆ بەردەستە

ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

02/04/2023

.🔸️ا. 🍊 Oster fort effervescent
🔸️️ئەم فەوارە بڕی پێویستی لە ڤیتامینەکانی D3 و K1 و کانزای کالیسیۆم تێدایە بۆ تەندروستی ئێسک و جومگەکانتان ،
🔸️هەروەها ڤیتامین K بەسوودە بۆ خوێن مەیین و زوو چاک بونەوەی برین ، ڤیتامین D بۆ پتەوی ئێسک و بەرزکردنەوەی بەرگری لەش
🔸️️دروستکراوی وڵاتی ئەڵمانیایە 🇩🇪
🔸️️ئێستا لە دەرمانخانەی شکۆ بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو...
🔸️️ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

31/03/2023

🔸️تەکنیکێکی تەواو جیاواز بە بەرھەمھێنانی تازەترین جۆری دژەخۆر بە ھەردوو شێوەی Invisible و Tinted لەلایەن براندی ئیسپانی BABÈ Labrorories 🇪🇸

پارێزگاری تەواو لە تیشکی خۆر ، تیشکە زیانبەخشەکان، وشکبونەووی پێست، پیسبوونی پێست بەھۆی کەش و ھەواو ھۆکارە زیانبەخشەکان بەتەنیا لە یەک بەرھەمدا

🔸️ئەم دژەخۆرە پیکھاتەیەکی تەواو شلەیی ھەیە کە بە خیرای لە لایەن پێستەوە ھەڵدەمژرێت ، ھیچ ئاسەوارێکی چەوری و نا ئاسایی لە پاش خۆی بەجێناھێڵێت پێستێکی شێدارت پێدەبەخشێت

🔸️پارێزگارییەکی تەواو لە پێست دەکات دژی تیشکە زیانبەخشەکانی ( UVA-UVB, Blue light, IR-A radiation )

🔸️شێدارکەرەوەیەکی تەواوی پێستە بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی گونجاو لە (Hyaluronic Acid)


Hyaluronic acid
🔸️یەکێکە لە ٣ پێکھاتە گرنگەکانی چینەکانی پێستدا کە لەلاین Fibroblast ەوە دروست دەبێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا و بەرکەوتن بە تیشکی خۆر، جگەرە کێشان، کەش و ھەوای پیس ئەو ڕێژە سروشیتییەی لە پێستماندا ھەیە کەم دەبێتەوە و پێست توشی چرچی و وشکبوونەوەو و پیربوونی پێشوەخت دەبێت

🔸️ئەم دژەخۆرە دەوڵەمەندە بە پێکھاتەی Carnosine کە پارێزگاری لە پێست دەکات و ڕێگری لە ئۆکساندن دەگرێت و ناهێڵێت پیر بوونی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە ببێت

🔸️بەھەردوو جۆری Invisible کە دیارنییە بە پێستەوە یاخود Tinted بەتایبەتی بۆ خانمان کە ڕەنگی پێست یەکدەخات بەردەستە

🔸️ گونجاوە بۆ ھەموو جۆرە پێستێک تەنانەت پێستی ھەستیاریش..

🔸️ئێستا لە دەرمانخانەی شکۆ بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو...
.ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

30/03/2023

🔸️ئەو پێستانەی کە چارەسەری #زیپکە وەردەگرن زۆر هەستیار و وشک دەبنەوە ، بۆیە دەبێت کرێمێکی شێدارکەریان لەگەڵ بەکاربێت بەڵام هەموو جۆرە کرێمێک نا !
BABĒ stop akn repairing moisturiser کرێمی🌱

🔸️تایبەتە بە پێستی چارەسەرکراو بە دەرمانەکانی زیپکە ، پێستەکە شیداردەکاتەوە بێ ئەوەی چەوری بکات و ببێتە هۆی دوبارە دروستبونەوەی زیپکە ☘

🔸️ گونجاوە بۆ ھەموو جۆرە پێستێک تەنانەت پێستی ھەستیاریش

🔸️دروستکراوی وڵاتی ئیسپانیایە 🇪🇸
ئێستا لە دەرمانخانەی شکۆ بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو...

ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

23/03/2023

بینینی نەخۆش بێ بەرامبەر
بەبۆنەیی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە کۆمەڵگایی پزیشکی شکۆیی شار بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر پزیشکی پسپۆڕی
مناڵان دکتۆر محمد یاسین لەکاتژمێر ٢:٣٠ ی دوایی نیوەڕۆ تاوەکو ٥:٣٠ی ئێوارە چارەسەری منداڵەکانتان دەکات

15/03/2023

🔸️ئاسەواری برین (سکاڕ) دەرکەوتنێکی جیاوازی هەیە لەگەڵ چینی سروشتی پێست کە توشی برین نەبوە.
دوای توش بوون بە برین پێست چینێکی پرۆتینی دروست دەکات بۆ پارێزگاری کردن لە شوێنی برینەکە, لەبەر ئەوە ئاسەواری برینەکە دەمێنێتەوە.

🔸️مەرهەمى ميبۆ سكار
کاریگەریەکی باشی هەیە بۆ لابردنی ئاسەواری برین بە زیاد کردنی شێداریەتی پێست و رێگری کردن لە زیانەکانی ژینگەی دەرەوە٫ بەمەش چینێکی نوێی پێست دروست دەبێتەوە و لە شوێنی چینە کۆنەکە و ئاسەواری برینەکە لادەچێت..

🔸️بۆ لابردنی شوێنەواری برین و یەکسان کردنەوی رەنگ و چینی پێست دەکرێت مەرهەمی ميبۆ سكار کە بەرهەمێکی ئماراتيه لەلایەن کۆمپانیای Julphar بەرهەمهێنراوە باشترین کار دەکات بۆ شوێنی برین و ناهێلێت شوێنەکەی بمێنێتەوە.... .

ئێستا لە دەرمانخانەی شکۆ بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو...

ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

14/03/2023

‎نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە
( Inflammatory Bowel Disease (IBD) )

‎کۆمەڵێ تێکچونن کەتوشی کۆئەندامی هەرس دەبن وئەبێتە ھۆی سووربوونەوە وهەوکردنی درێژخایەن،

بە شێوازێکی گشتی دوو جۆرە :
(Ulcerative Colitis )یەکەم

‎لەم حاڵەتەدا چینی سەرەوەی ڕیخۆڵە ئەستورە(کۆڵۆن) کۆم توشی ئلتيهاب و برین دەبێت

(Crohn’s Disease )دووەم

‎لەم جۆرەیاندا چینی سەرەوەو ناوەوەی ڕاڕەوی هەرسکردن توشی ( ئلتيهاب)دەبێت

‎نیشانەکانی جیاوازن IBD

‎، نیشانەکانی بەپێی قورسی و شوێنی نەخۆشیەکە لە ڕاڕەوی ھەرس دا ئەگۆڕێت بریتین لە

‎سکچون، بێ ھێزی، ئازار و پێچی سک، بوونی خوێن لە پیسایدا، کەمبوونەوەی حەزی خۆراک خواردن، کەمبوونەوەی کێشی لەش

‎ھەندێ جۆری خۆراک و قەلەقی حاڵەتەکە خراپتر بکەن
‎یەکێک لە ئەگەرەکانی هۆکاری توشبوون تێکچوونی بەرگری لەشە، کە بەهەڵە پەلاماری خانەکانی ڕێڕەوی هەرسکردن دەدەن.
‎هەروەها بۆماوەیی ئەکرێ ئەگەری هەبێت.

ئەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری ئە حالەتە بەکاردەهێنرین :
Mesalazine (Pentasa)
‎مێسالازین کە بە باشترين چارەسەر دادەنرێت
‎بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی برینی قۆڵۆن و نەخۆشی کرۆن و جۆرەکانی تری نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە بەکاردێت

زۆربەی کات ئەو دەرمانە لەگەڵ ستیرۆیدەکان بەکاردەهێنرێت
بە تایبەت( corticosteroids کۆرتیکۆ ستیرۆیدەکان )کە بە شێوەیەکی خێرا هەوکردن کەم دەکەنەوە و
وەکو چارەسەری کورتخایەن بۆ نەخۆشی کرۆن و برینی قۆڵۆن بەکاردەهێنرێت .

مێسالازین (پێنتاسا )ئێستا بە شێوەی حەب (tablet ), شاف (suppository ) لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە بە کوالێتیەکی بەرز 👌😍.

27/02/2023

‎کلۆرهێکسیدین (chlorhexidine)

‎پاککەرەویەکی پزیشکیە(دژە میکرۆبە )کە لە زۆر بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت وەک چارەسەر و پاککەرەوەی پزیشکی(تعقیم)

‎کلۆرهێکسیدین گرنگیەکی زۆری هەیە بە باشترین پاککەرەوە دادەنرێت👌.

‎ بۆ چارەسەری کێشەکانی دەم و دداندا وەک چارەسەری سوربوونەوە و ئاوسانی پووک و برینی ناو دەم.

‎شێوازی بەکارهێنان:-

‎بڕی 15 مل بۆ ماوەی یەک خولەک غەرغەرەی پێدەکرێت پاشان تف دەکرێتەوە.

‎ڕۆژانە دوو جار بە کاردەهێنرێت بە 30 دوای ددان شۆردن و دەزوو بەکارهێنان.
‎پاش بەکارهێنانی کلۆرهێکسیدین نابێت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئاو لەدەم وەربدرێت

ئێستا لە دەرمان خانەکەمان بەردەستە بەکواڵیتی بەرز و نرخێکی زۆر گونجاو😍👌

13/02/2023

🔸️لە مێژە بە دەست ئازاری ئێسک و پوکانەوەی ئێسکەوە دەناڵێنی

🔸️دەتەوێ بە یەکجاری رزگارت بێت.

بەرھەمێکی ناوازەمان بۆ ھێناون (OsteoPluse )
پێک دێت لە کۆمەڵە خۆراکە ماددەیەکی گرینگ بۆ ئێسکەکان

🔸️تێکەڵەیەکی ناوازەی تەواوکەری خۆراکیی سروشتی دابین دەکات.
هەڵدەستێت بە باشترکردنی بەهێزیی ئێسک و ڕێگریکردن لە شکان لەو کەسانەی کە مەترسی زۆریان لەسەرە یان پووکانەوەی ئێسک روویداوە.

🔸️گونجاوترین بڕی کالیسیۆم، ڤیتامین D3 و ڤیتامین C و ڤیتامین K1 و پێکهاتەی گرنگی تری تێدایە.

🔸️دەوڵەمەندە بە ماددەی کالیسێوم ،یارمەتی پتەو بوونی ئێسکەکان دەدات .

🔸️دەڵەمەندە بە ڤیتامین دی و سی (vitamin D) ،(vitamin c)

🔸️ڤیتامین دی یارمەتی ھەڵمژینی کالیسێوم دەدات لە لایەن ئێسکەوە دەبێتە ھۆی پتەوبوونی ئێسکەکان .

🔸️ڤیتامین سی دەبێتە ھۆی دروست بوونی کۆلاجین یارمەتی کرداری رۆژانەی ئێسکەکان دەدات
یارمەتیدەرە لە چاکبوونەوەی شکانەکان

🔸️ڕۆژانه دوو جار دوای نان دەخورێت
دروستکردنی ولاتی ئەلمانیایە 🇩🇪

ئێستا لە دەرمانخانەی شکۆ بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو...

ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

12/02/2023

‎برینی کۆئەندامی هەرس
(Gastric ulcers)

هۆکارەکانی دروست بونی برین چین؟
١.بەکتریای H.pylori
٢.زیاد بونی ترشی گەدە
٣.قەلەقی
٤.کەم بوونی هێزی ناوپۆشی گەدەوریخۆڵە بەهۆی زیاد بەکار هێنانی دەرمانەکانی وەک :
-iboprofen
-aspirin
-diclofenac

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چین ؟
١.هەست کردن بە ئازار لەگەدە لەکاتی نان خواردن یاخود دوای نان خواردن
٢.هەستکردن بەپربونی گەدە
٣.دڵ تێکهەڵاتن
٤.رشانەوە
٥.دروست بوونی غازات
٦.جاروبار بێهێزی
٨.دڵەکزە
٩.گۆرانی رەنگی پیسایی
١٠.نەمانی شەهیە

چۆن ئەم نەخۆشیە دەست نیشان دەکرێ ؟
-دکتۆر بۆدەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشیە پرسیار دەکات دوای تێڕوانین ئەگەر نيشانەکانی ئەم نەخۆشیە هەر مایەوە دکتۆری پسپۆر بەیارمەتی ئاماێرێک بەناوی ئیندۆسکۆپ تاماشای گەروو گەدەو بەشی سەرەوەی ریخۆلە باریکە دەکات …
-بۆ دەست نیشان کردنی بەکتریای H.pylori سود لە نموونەی خوێن و پیسای و هەناسە وەر دەگیرێت کە لە تاقیگە شیکاری بۆدەکرێ.

مەترسیەکانی ئەم نەخۆشیە چین ؟
١.کون بونی دیواری گەدەو دوانزە گرێ
٢.تەسک بونەوەی ڕێگای نێوان سورێنچک و گەدە یان گەدەو دوانزە گرێ
٣.ئازاری کتوپر جارو بار بەرەو پشت تەشەنە دەکات
٤.خوێن ڕێژی یاخود نەزیف بوون
٥.رشانەوە زۆر جار خوێنی لەگەڵە
٦.ڕەشبونی پیسایی
٧.سەرگێژبوون
٨.لەرزکردن
٩.سارد بوونی جەستە

چۆن ئەم نەخۆشیە چارەسەر دەکرێ؟
بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە لە دەرمان و نەشتەرگەری سوود وەردەگیرێ ..
گروپی دەرمانەکان کە بۆ ئەم نەخۆشیە بەکار دەهێن رێن بریتین لە:
1. PPI drugs
2. Antiacide
3. Anti-bacterial
4. Analgesics

Prepared by:
Yusuf Hussein

12/02/2023

🚦ڤیتامین B12

🟠 ڤیتامین B12 یان کۆبالامین بە شێوەیەکی سروشتی لە خۆراکە ئاژەڵییەکاندا هەیە. هەروەها دەتوانرێت بخرێتە ناو خۆراکەکان یان تەواوکەرەکان. ڤیتامین B12 پێویستە بۆ دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و DNA. هەروەها B12 ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە کارکردن و گەشەکردنی خانەکانی مێشک و دەمارەکان. ڤیتامین B12 لە گەددە دا بە پرۆتینی ناو ئەو خۆراکانە دەبەسترێتەوە کە ئێمە دەبخۆین.

♦️نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12

🔴 ڕەنگ زەردی پێست.
🔴 کول بوون شەق شەق بونی زمان.
🔴برینی ناو دەم.
🔴 مێروولەکردنی پێیەکان و ئازار لە قاچەکان.
🔴 ناڕێکی و سەختی لە شێوازی ڕۆیشتن و جوڵەکردنتدا.
🔴 تێکچوونی بینین.
🔴 تێک چونی مەزاج و توڕەبوون.
🔴 خەمۆکی.

💚سوودەکانی ڤیتامین B12

🟢یارمەتی دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و ڕێگری دەکات لە کەمخوێنی.
🟢ڕێگری لە کەموکوڕییە گەورەکانی لەدایکبوون دەکات.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە مێشک و سیستەمی دەماری کۆرپەلە پێویستیان بە ئاستی B12ی پێویست هەیە لە دایکەوە بۆ ئەوەی بە باشی گەشە بکات
🟢پشتگیرە لە تەندروستی ئێسک و ڕێگری لە پووکانەوەی ئێسک دەکات.
🟢پارێزگاری لە ڕەنگی چاو دەکات.
🟢باشترکردنی باری دەروونی و کەمکردنەوە نیشانەکانی خەمۆکی.
🟢خانە دەمارەکانی مێشک دەپارێزێت و ڕۆڵی گرنگی هەیە لە لە دەستنەدانی یادەوەری (بیرچوونەوە) بە تایبەت لە بەساڵاچواندا.
🟢ووزەت پێدەبەخشێت.
🟢تەندروستی دڵ باشتر دەکات بە کەمکردنەوەی هۆمۆسیستئین ئاستی بەرزی ترشی ئەمینی هۆمۆسیستئین لە خوێن پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.
🟢یارمەتیدەرە بۆ قژ و پێست و نینۆکی تەندروست.

دەرمانخانەی شکۆ
هەڤاڵان شەقامی بیستی یەکەم پشت گەراجی شارەوانی.

07/02/2023

ا 🎀 Hair- Activatior 💕😍
تەواوکەری خۆراکی بۆ قژێكى تەندروست و بەھێز

📌 ئەم بەرهەمە پێكھاتووە لە:-

⭐‏(ماددەی پوختەکراوی چای سەوز) کە يارمەتيدەرە لە كەمكردنەوەى ڕێژەی (DHT) لە خوێندا کە بەرپرسە لە ھەڵوەرينى قژ، لە ئەنجامدا ھەڵوەرينى قژ دەوەستێنێت.

⭐(ماددەی پوختەکراوی ناوکی ترێ) کە دەوڵەمەندە بە (Vitamine E) و قژ نەرم دەکاتەوە و ڕەونەق بە قژ دەبەخشێت.

⭐ا (Vitamine C) کە دژە ئۆكسانێكى بەھێزە و یارمەتی دروستبوونى كۆلاجين دەدات كە ڕۆڵێكى گرنگى ھەيە لە پێكھاتەى قژدا.

⭐ا (Golden Millet Extract) کە دەبێتە ھۆى گەشەى قژ و نينۆك.

⭐(ماددەی زینک) کە ڕۆڵێكى گرنگى ھەيە لە گەشەكردنى شانەى قژ و چاكردنەوەى. ھەروەھا يارمەتيدەرە لە باشتر ئيشكردنى ڕژێنەكانى چواردەورى تورەكەكانى ڕەگى قژ.

⭐ا(Copper) کە دەبێتە ھۆى كەمكردنەوەى تەنكى قژ.

⭐ا(biotin) کە دەبێتە ھۆى گەشەكردنى قژ.

⭐ا(Vitamine E) کە پێستى سەر تەندروست دەكات.

ئێستا لە دەرمانخانەی شکۆ بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو...

ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

03/02/2023

🔸️هه‌ڵوه‌رینی قژ له‌ ئێستادا بوەتە یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگادا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر خه‌ڵك داناوه‌.

🔸️وڵاتی (به‌ریتانیا) ده‌رمانێكی به‌رهه‌مهێناوه‌ بە ناوی مینۆکسیدیل كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن (FDA ئاژانسی چاودێری ئه‌مریکی بۆ خۆراک و ده‌رمان) په‌سندكراوه‌،

كه‌ بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز شیاوه‌

‏Recoup® 5% for MEN بۆ پیاوان
‏Recoup® 2% for WOMEN بۆ ژنان

ئەم پێكهاته‌یه‌ بە شێوەی سپرایە و ماددەی مینۆکسیدیل پێکهاتەی کارایە تیایدا، وه‌ (ئه‌زیلایك ئه‌سید)ی تیایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر هه‌ڵمژینی (مینۆگسیدیل)ه‌كه‌

🔸️ ئه‌م پێكهاته‌ به‌ 3 ڕێگا ئیش ده‌كات به‌ هۆی زیادبوونی سووڕی خوێن لە پێستی سەردا كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌:

1⃣زیندووكردنه‌وه‌ی تاڵه‌ مرددووكانی قژ
2⃣ قایمكردن و ڕاگیركردنی تاڵه‌ مووه‌كان.
3⃣گەڕانەوە و گەشانەوەی تاڵە لاوازه‌كان.

🔸️به‌كارهێنان: 2 جار لە ڕۆژێکدا هه‌ر جاره‌ی 3 په‌مپ له‌ شوێنی ڕووتانه‌وه‌كه‌ یا پێشی سه‌ر و مه‌ساجی ناوێ كه‌ كردیشت دوای ده‌ستت بشۆوه‌، هه‌تا قژه‌كه‌ پاكتر بێ ئه‌نجامی باشتری ده‌بێ..

ئێستا لە دەرمانخانەی شکۆ بەردەستە بە نرخێکی زۆر گونجاو...

ناونیشانی #دەرمانخانەی #شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی #هەڤاڵان - شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

31/01/2023

شامپۆی بایۆدێرمینی 🤰 bioderminy herbio 💕
شامپۆی بایۆدێرمینی دژی هەڵوەرینی قژ لە ماوەی دوو گیانی و دوای دووگیانی.

بە نزیكی ٤٠%ی ئافرەتی دووگیان لە ماوەی دووگیانیاندا تووشی كێشەی تەنك بوونی قژ و هەڵوەرینی قژ دەبن، وە ٢-٣ مانگ لە دوای منداڵ بوون ئەم دیاردەیە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.. ‏‎

ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی تەنك بوونی قژ و هەڵوەرینی بریتین لە:
گۆڕانی هۆرمۆنی ئافرەتان، كەمی ئاستی هۆرمۆنی دەرەقی، كەمی ڕێژەی ئاسنی خوێن، كەمی ڕێژەی مەگنسیۆم و زینك

شامپۆی بایۆدێرمینی دژی قژ هەڵوەرینە و پێكهاتەی شامپۆكە سروشتین تایبەتمەند كراون بەو دایكانەی كە كێشەی قژ هەڵوەرینیان هەیە لە كاتی دووگیان و دوای دووگیانی

ئێستا لە دەرمان خانەکەمان بەردەستە بەکواڵیتی بەرز و نرخێکی زۆر گونجاو..

ناونیشانی دەرمانخانەی شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی هەڤاڵان- شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

26/01/2023

🔸️کەمکردنەوەی کێشەکانی دەموچاو چرچ و لۆچەکان، هێڵەکان، ناوچە رەنگکراوەکان و ئەو پەڵانەی کە بەهۆی تەمەن یاخود بەرکەوتنی خۆرەوە دروستبوون.

🔸️پێچەوانەکردنەوە و پارێزگاری کردن لە دژی پیری
هەر ئەوەندە نا کە ئەمپولی ڤیتامین سی مارتي ديرم هەڵبژاردەیەکی نموونەییە بۆ ئەوەی لە نیشانەکانی پیری بەدوور بیت، بەڵکو بەسوودیشە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت لە داهاتووشدا خۆیان لە دەرکەوتنی ئەو نیشانانە بپارێزن لە داهاتوودا.

ا Martiderm Proteos Liposome VITAMIN C 🍊
🔸️ئەمپولی ڤیتامین سی مارتي ديرم پێست نەرم و ساف دەکاتەوە و گەنجتر دەری دەخات ، ڕەونەق دەدات بە پێست و ڕەنگی پێست یەک ڕەنگ دەکات ڕۆژانە نیو ئەمپول دەدرێت لە پێست و ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر ببینە ، بۆ هەموو جۆرە پیستێک دەبێت..

🔸️هەموو کەسێک دەتوانێت سوود لەم ئەمپولی ڤیتامین سیه ببینێت، ئەگەر بەدوای گەڕاندنەوەی بریسکەی گەنجییەتی دەگەڕێیت یاخود بۆ پاراستنی ئەو بریسکەیەی کە هەتە.

🔸️ئێستا لە دەرمان خانەکەمان بەردەستە بەکواڵیتی بەرز و نرخێکی زۆر گونجاو..

ناونیشانی دەرمانخانەی شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی هەڤاڵان- شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

23/01/2023

Omega 3
‎یەکێکە لە چەوریە سوودبەخەشەکان گرینگە بۆ بەجێھێنانی فرمانەکانی لەش ،پێوستە بۆ گەشە و تەندروستی

‎لەش ناتوانی ئۆمێگا ٣ بەرھەم
بھێنێت پێویستە لە سەرچاوەی خۆراکی یان حەب وەربگیرێت .

ترشە چەوریەکانی ئۆمێگا ٣ بە زیاتر لە شێوەیەک ھەیە
جۆرەکانی کە لە ناو ماسی 🐠دۆزراتەوە .

پێیان ئەوترێ EPA وDHA
EPA
بە سوودە بۆ دڵ و کۆئەندامی بەرگریی لەش
DHA
بەسوودە بۆ مێشک و چاوەکان و کۆئەندامی دەمار

جۆرێکی تری لە زەیتی سەوزەکان و تۆوی کەتان و گوێز و سەوزە گەڵا رەشکانی وەک سپیناخ دا دۆزراوەتەوە
پیێ دەوترێ ALA

سوودەکانی ئۆمێگا ٣

۱ـ یارمەتی كەمكردنەی قەلەقی و نیگەرانی دەدات.

۲ـ پارێزگاری كردن لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ، هەروەها ڕێگری دەكات لە كەڵەكەبوونی چەوری زیان بەخش (triglyceride) لە ناو ملوولەکانی خوێن.

۳ـ بەكارهێنانی omega-3 لە جۆری DHA لە ماوەی سكپڕیدا یارمەتی گەشەی مێشك و جەستەی کۆرپەلە دەدات.

٤ـ بەكارهێنانی omega-3 هەلی تووش بوون بە شێرپنجەی ( مەمک ، پڕۆستات ، كۆڵۆن ) كەمدەكات.

٥ـ هەروەها بەسوودە بۆ ئێسک و جومگە ، یارمەتی پتەو كردن و كەمكردنەوەی هەوبوون ( التهابات) ی جومگەكان دەدات.

٦ـ بۆ ئەكەسانەی کێشەی خەوزران ( insomnia) یان هەیە ، بەكارهێنانی omega-3 یارمەتیاندەدات بۆ باشكردنی شێوازی خەوتن و ڕێكخستنەوەی شێوازی خەوتن و پشوودانێكی تەواو ، چونكە یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەدات.

۷ـ یارمەتی كەمكردنەی ئازاری سووری مانگانە دەدات.

۸ـ بۆ پێست زۆر بەسوودە بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی پێستیان ووشكە

۹ـ بەسوودە بۆ چاوەکان.

شێوازی بەکارھێنانی

کەسی ئاسایی دەتوانێت رۆژانە ١٠٠٠ملگ تا٢٠٠٠ملگ وەربگرێت

ئافرەتی دووگیان رۆژانە پێوستە ٢٠٠ملگ بۆ ٤٠٠ ملگ وەرگرێت

لە دەرمانخانەکەمان چەنەها براندی جیاواز لە ڕۆن ماسی بەردەستە بە کوالیتی بەرز و نرخێکی گونجاو 👌😍

ناونیشانی دەرمانخانەی شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی هەڤاڵان- شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

Photos from Shko pharmacy's post 18/01/2023

Kids vital
‎ 💎شروبی #ڤیتامین و #مینڕاڵی تایبەت بە منداڵان .

‎🍀ئەم شروبە زۆر بەسوودە بۆ گەشەی مێشکی منداڵان و ، هەروەها بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە ، لەوەش زیاتر دەبێتە هۆی زیادکردنی ئارەزووی خواردن . بە هۆی ئەو ڤیتامین و مینڕاڵانەی کە لە پێکهاتەکەیدا بوونی هەیە...

‎پێکهاتەکانی : 📓

‎🌱ڤیتامین ،B6، B1 ، زینک کە دەپێتە هۆی زیادکردنی ئارەزووی خواردن .

‎🌱هەروەها ماددەی ئاسن ، ڤیتامین c، مەگنیسیەم ، نیاسین وزە و توانایەکی باش بە جەستە دەبخشن و ، سیستمی بەرگری چالاک دەکەن .

‎🌱جگە لەمانە پێکهاتووە لە ڤیتامین و مینڕاڵەکانی وەک ڤیتامین E، پانتۆسینیک ئەسد، B2،ڤیتامین A ،ڤیتامین D3 کە زۆر بەسودن بۆ گەشەی لەش و ئێسکەکان .

‎بەکار هێنان : 👩‍🔧

‎تەمەنی ١-٣ ⬅️ ڕۆژی ٢ جار ، هەرجارەی ٥ سیسی

‎تەمەنی٤-١٢ ⬅️ڕۆژی ٣ جار ، هەرجارەی ٥ سیسی

‎تەمەن سەرو ١٢ ساڵ ⬅️ ڕۆژی ٢ جار ،هەرجارەی
‎١٠-١٥ سیسی

‎دەتوانرێت بەکار بێت بۆ ئەو منداڵانەی کە ⬅️

‎🦋ئارەزووی خواردنیان کەمە.
‎🦋لاواز و بێ وزەن .
‎🦋سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە.
‎🦋هەروەها دەتوانرێت لە وەرزە ساردەکان بەکار بێت بۆ ڕێگری کردن لە پەتای وەزی .

‎لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەم دەهێنرێت 🇩🇪

‎الاطفال الحيوية
‎💎 شراب الفيتامينات والمعادن للاطفال

‎ 🍀 هذا الشراب مفيد جدًا لنمو دماغ الأطفال ، وكذلك لتقوية جهاز المناعة ، علاوة على ذلك يحفز على زيادة الشهية بسبب الفيتامينات والمعادن الموجودة فيه.

‎ المكونات: 📓

‎🌱 يحتوي على فيتامين B1,B6 و الزنك.

‎ 🌱 الحديد وفيتامين سي والمغنيسيوم و النياسين, التي تعطي طاقة جيدة وتنشط جهاز المناعة.

‎ 🌱 بالإضافة إلى أنه يحتوي على فيتامينات ومعادن مثل فيتامين E
‎ وحمض البانتوثنيك و B2 وفيتامين A وفيتامين D3 المفيدة جدًا للجسم والعظام.

‎ الاستعمال: 👩 🔧

‎ الأعمار من ١-٣سنوات⬅️ ٢مرات في اليوم ، ٥سيسي في كل مرة

‎ العمر ٤-١٢ ⬅️ ٣مرات في اليوم ، ٥سيسي في كل مرة

‎ العمر فوق ١٢ سنة ⬅️ مرتين في اليوم ، ١٠-١٥ سيسي في كل مرة.

‎يمكن استخدامه للأطفال الذين يعانون من ⬅️

‎ 🦋ضعف الشهية.
‎ 🦋ضعيف القوة و البنية.
‎ 🦋نظام المناعة لديهم ضعيف.
‎ 🦋 يمكن استخدامه أيضًا في المواسم الباردة
‎ للوقاية من الأنفلونزا الموسمية.

‎ أنتج في ألمانيا 🇩🇪

16/01/2023

ا Sudo cream

بە یەکێک لە باشترین کرێمەکان دادەنرێت کە کرێمێکی دژە بەکتریا و کەرووە .
یارمەتی دەرە لە کۆنترۆل کردنی کۆمەڵە نەخۆشیەک و سودێکی باشی ھەیە و کرێمێکی سەلامەتە 😍.

ئەم کرێمە بەکاردەھێنرێت

🔸️بۆ سوتانی پێست
🔸️بۆ سوتان بەهۆی خۆرەوە.
🔸️بۆ سوتانەوەی جسم تایبەت مناڵ.
🔸️بۆ نەخۆشی ئەکزیما بە هەموو جۆرەکانیەوە.
🔸️بۆ خوران.
🔸️بۆ برین.
🔸️بۆ زیپکە.
🔸️بۆ شێدارکردنەوەی پێست.
🔸️بۆ وشکی پێست.
🔸️سافکردنی پێست.
🔸️بۆ پێوەدان وەک مێشولە‎ڕێگرتن لە تەشەنە کردنی برین سوربوونەوە.

رۆژانە٢بۆ ٣ جار بەکاردەھێنرێت
لە شوێنی مەبەستی ئەدەیی بە جوانی بڵاوی دەکەیەوە.

ا Sudo cream
‎کۆمەڵێک ماددەی تێدایە کە یارمەتی دەرن بۆ کۆنترۆل کردنی ئەو نەخۆشیانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد

ماددەکانی ناوی :
🔴Zinc Oxide
🔴 Benzyl Alcohol
🔴 Benzyl Benzoate
🔴 Benzyl Cinnamate Lanolin
🔴Purified Water,
🔴 Liquid Paraffin (Heavy)
🔴 Paraffin Wax
🔴 Micro Crystalline Wax
🔴 Synthetic Beeswax
🔴 Sorbitan Sesquiolate
🔴 Propylene Glycol
🔴 Sodium Benzoate
🔴 Linalyl Acetate
🔴 Lavendar

ئێستا لە بەردەستە

ناونیشانی دەرمانخانەی شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی هەڤاڵان- شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

11/01/2023

ا 🇨🇭 Mera Emollient Cream 🤍
کرێمی نەرمکەرەوەی پێست
▫️بە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە خۆت ڕزگاربکە لە وشکبوونەوە و سووربوونەوە و ئازار و خورانی پێست، کە بەشێوەیەکی زۆرباش خۆراکی پێست دابین دەکات و شێداری پێست دەگەڕێنێتەوە و نەرمی و ناسکی بە پێستەکە دەبەخشێت. یارمەتی نەمانی خوران و سووربوونەوە و گرژی پێست دەدات، بۆ پێستی وشک یاخود زۆر وشک و هەستیار گونجاوە...

▪️کرێمی نەرمکەرەوەی Mera شێدارکەرەوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣،٦،٩ کە یارمەتی پاراستنی بەربەستی پێست
بە خێرایی پێست نەرم دەکاتەوە
ئەم پێکهاتەیەش یارمەتی هێورکردنەوەی هەندێک لە نیشانە سووکەکانی سەدەف دەدات


▫️یەکێک لەو بەرھەمە ناوازانەی کە دروستكراوى وڵاتی
سویسرایە بە شێوەیەکی زۆرکاریگەر چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات.

ئێستا لە بەردەستە

ناونیشانی دەرمانخانەی شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی هەڤاڵان- شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

09/01/2023

ماوەیەکی زۆرە بە دەست کێشەکانی پێستەوە دەناڵێنی
ئەم جارە بابەتێکی ناوازەمان بۆ ھێناون

‏BABĒ Purifying Cleansing Gel 🌱

یەکێک لەو بەرھەمە ناوازانەی کە دروستكراوى وڵاتی اسپانیایە{Spain 🇪🇸} شێوەیەکی زۆرکاریگەرچارەسەری زیپکە و کێشەکانی پێست دەکات.🌝

ڕێگری لە دروستبوونی پەڵە و زیپکەی سەر پێست دەکات و پێست خاوێندەکاتەوە لە بەکتریا و چەوری و ماددە زیانبەخشەکانی
کونیلەکانی پێست دەکاتەوە و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات.😍

شێداری بە پێست دەبەخشێت و چەوری و ڕەونەقی دەم و چاو کەم دەکاتەوە و پێست بە ماتی دەهێڵێتەوە.

رۆژانە دووجار بەکاردێت

ئێستا لە دەرمان خانەکەمان بەردەستە بەکواڵیتی بەرز و نرخێکی زۆر گونجاو😍👌

ناونیشانی دەرمانخانەی شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی هەڤاڵان- شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

05/01/2023

🔴 حەساسیەی وەرزی (Seasonal Allergies)

✅زۆرترین زانیاری لەسەر حەساسیەی وەرزی🌼
✅ نیشانەکانی حەساسیەی وەرزی 🌼
✅ چارەسەرکردن بە دەرمان🌼

حەساسیەی وەرزی(Seasonal allergies):- جۆرێکە لە جۆرەکانی حەساسیەت، ئەم حەساسیەتە زاڵ دەبێت بەسەر سیستەمی بەرگری لەش کاتێک سیستەمی بەرگری لەش زۆر کارلێک دەکات لە ئەم شتانەی لە ژینگەدا هەیە، بۆیە ئەگەر لەش بەرگری بەهێز نەبێت ئەوا ئەو تەنانەی لە ژینگەدا هەیە لەکاتی گۆڕانی وەرزدا بەسەر سیستەمی بەرگری لەشدا زاڵ دەبێت و تووشی حەساسەتی دەکات زیاتر ئەم حاڵەتەش لە وەرزی بەهاران و و هاوین و پایزدا هەیە بەهۆی پیتاندن و گواستنەوەی دنکە هەڵاڵەی ڕووەك و گوڵدا .

🔸 نیشانەکانی حەساسیەی وەرزی :-
🔸 Sings of seasonal allergies:-

① پژمین 🔙( Sneezy )

② سووربونەوە و ئاو کردن و خورانی چاو ⬇
( Redness eye , watery eye , itching eye )

③ حەساسیەتی قورگ و لووت⬇
( Throate and Nose allergeis )

④ وشک بوونی دەم 🔙( Dry mouth )

⑤ ئازاری گەروو 🔙 ( Sore throate )

⑥ کۆکەی وشک 🔙( Dry cought )

⑦ لووت گیران 🔙 (Stuffy nose )

🔴 چارەسەرکردن بە دەرمان:-
🔴 Treatment by drug:-

:
🔹 Cetirizine 10mg tablet 1*1
🔹 Levocetirizine 5mg tablet 1*1
🔹 Fexofinadine 180mg , 120mg tablet 1*1
🔹 Hydroxyzine 10mg, 25mg tablet 1*2 or 1*3
🔹 Dexchlorphniramine 2mg, 6mg 1*1 or 1*2
بەهەمان شێوە بۆ مناڵیش هەندێک لە وانەی سەرەوە بە شڕوب هەیە بۆ مناڵ دەتوانن بەکاری بێنن وەک ( Cetirizine و Levocetirizine ) . 1*1


🔹 Mometasone 0.05% Nasal spray 1*2 for both Nose.

🔹Xylo 0.05% , 0.1% nasal spray or drop1*3 for both nose .

🔹Edem Rino nasal spray ( phenylephrine + Dimetindene) 1*1 or 1*2 for both nose.

🔹Nasophrin nasal drop 1% or 0.25% ( Phenylephrine) 1*2 or 1*3

:
🔹Tobradex eye drop ( Tobramycin + Dexamet 1*3
بەس بۆ هەموو کەسێک باش نیە ئەم قەترە بەکاربهێنێت لە ژێر چاودێری دکتۆر یان پزیشکی دەرمانساز.

🔹Ophtazolin eye drop 1*3

هەروەها ڤایتەمین C زۆر گرینگە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش لەم کاتەدا وا باشە وەری بگرێ.
🔸 Vitamin C effervescent Tablet or chewable 1*1 at morning after mea

بەهیوای سوود بینین

04/01/2023

‎میلاتۆنین ....حەب و دەرمانی خەوێ!!

‎✓ زیاتر لە ٦٠ ساڵە هۆرمۆن ی میلاتۆنین دۆزراوەتەوە. لە ڕژێنەرەکی مێشکەوە دەڕژێت.

‎✓« تاریکی» هۆکاری سەرەکی ڕژانی ئەو هۆرمۆنەیە کە وادەکات هەست بە خەو هاتن بکەین و بخەوین.

‎✓ «ڕۆناکی» هۆکارێکی گرنگی نە ڕژان و کارنەکردنی ئەو هۆرمۆنەیە .

‎✓ میلاتۆنین وەک حەب و شروب و دڵۆپ « قەترە» و سپرێ و جێل « گەممی» لە دەرمانخانەکاندا دەست دەکەوێت.

‎✓ لە زۆر لە وڵاتاندا ، وە لای خۆمان ، کڕین ی ئەو هۆرمۆنە « میلاتۆنین» پێویستی بە ڕاچێتە ی پزیشک نیە بەڵام باشتر وایە بە ڕاوێژی پزیشک وەرگیرێت.

‎✓ میلاتۆنین ، بە شێوەیەکی گشتی ، تووشی ئاڵودەبوون « ادمان» ت ناکات بەڵام بێ زیانیش نیە!

‎✓ میلاتۆنین ٣٠-٦٠ خولەک دوای وەرگرتنی دەست بە کاریگەریی خەوتن دەکات و کاریگەری بۆ ٤-٦ کاتژمێر دەمێنێتەوە.

‎✓ لە منداڵی دوای ٣ ساڵ تەمەن بڕی ١ بۆ ٢ مللی گرام بە کاردێت و نابێت لە ٥ میللی گرام تێپەڕێت. لە گەوران دوای تەمەنی ١٨ ساڵیدا بڕی ٥ میللی گرام بە کاردێت و نابێت لە ١٠ میللی گرام تێپەڕێت.

‎✓ دەکرێت میلاتۆنین بۆ ماوەی ١-٢ مانگ بە بەردەوامی بە کاربێت

‎✓ بە شێوەیەکی گشتی ، میلاتۆنین نادرێت بەو منداڵانە ی تەمەنیان لەژێر ٣ ساڵە وە هۆکارەکەی ئەوەیە خەو لێ نەکەوتن لەو تەمەنە هۆکاری تری زۆرە.

‎✓ ئەو خواردنە سروشتیانەی ڕێژەیەک میلاتۆنین یان تێدایە و دەکرێت یارمەتی دەر بن بۆ خەو:
‎شیر و هێلکە و ماسی چەور و کوارگ و توت و جوز و باوی ....

‎✓ کاریگەری و زیانە لاوەکیەکانی میلاتۆنین:
‎ژانەسەر ، بێ هێزی ، خەمۆکی ، دڵەڕاوکێ و ژانە زگ و کاریگەری لەسەر مێشک و کەمبوونەوەی «ترکیز» فۆکەس بۆیە نابێت شۆفێر بەکاری بهێنێت.

‎✓ بەکارنایەت لەو کەسانەی گەشکە/ خوو یان هەیە.

‎✓✓ باشتر وایە و پێویستە ڕاوێژکاری پزیشک بکرێت پێش بەکارھێنانی.

ئێستا له‌ هه‌ردووك ده‌رمانخانه‌ی شكۆ و شكۆی شار به‌رده‌سته‌
ناونیشان:هه‌فالان ١٢١ی گولان ته‌نیشت مه‌لتی فروتی
ژم:٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣
٠٧٥٠٧٣٢٠٤٧٤

04/01/2023

⭐به‌ گشتی زۆربه‌ی منداڵان له‌ ماوه‌ی 4 مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیان تووشی غازاتێكی زۆر ده‌بن ئه‌مه‌ش هۆكاری ئەوەیە کە كاتێك منداڵ شیر ده‌خوات و ده‌چێته‌ گه‌ده‌وه‌،
به‌ كرداری هه‌رسدا تێپه‌ر ده‌بێت، له‌ ئه‌نجامی هه‌رسبوون و شیبونه‌وه‌ی هه‌ندێك ماده‌دا چه‌ند ماده‌ و غازاتی تر درووست ده‌بێت،

⭐ ئه‌م غازاته‌ش له‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌كاندا قه‌تیس ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ كۆئه‌ندامی هه‌رسی منداڵ له‌ گه‌شه‌دایه‌ و به‌ ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتووه‌ زه‌حمه‌ت ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

⭐ئه‌م غازاته‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئاوسانی سك، ئازارێكی زۆر و ناڕه‌حه‌تی منداڵ.

ا Kids 0-9 Colic 🇨🇦👶
لەچەند پێکهاتەیەکی سروشتی پێکهاتووە کە یارمەتی دەرچوونی غازات دەدەن وە هەروەها جوڵەی ڕیخۆڵە و فرمانەکانی هەرسکردن ڕێکدەخەن

دروستکراوی وڵاتی كه نه دايه🇨🇦

03/01/2023

‎جگەر بە ئەندامێکی سەرەکی لەشی مرۆڤ دادەنرێت کە ھەڵدەستێ بە تێک شکاندنی چەوری لە کاتی کرداری ھەرس کردندا .

‎بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی جگەریان ھەیە واتە جگەریان بە باشی ئیش ناکات یان لاوازە پێویستیان بە چارەسەر ھەیە .

‎دەرمانی liv-52 tablet کە
‎ەDietary supplement بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت
‎یارمەتی جگەر دەدات بۆ ئەوەی کارەکانی خۆی بە باشی ئەنجام بدات.

‎گرینگترین تایبەتمەندییەکانی دەرمانی Liv-52😍

‎یارمەتی دەرە بۆ کەسانەی کە :
‎🔸️ نەخۆشی جگەر hepatitis A,B and liver cirrhosis یان ھەیە .
‎🔸️بۆ نەخۆشی چەوری جگەر .
‎🔸️باشترکردنی کاری جگەر .
‎🔸️پاراستنی جگەر لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان .
‎🔸️نوێکردنەوەی خانەکانی جگەر و ڕێگری لە زیان کەوتن بە جگەر .
‎🔸️ژەهراوی بوونی جگەر.
‎🔸️شێرپەنجەی جگەر و ناتەواوی کاری جگەر .
‎🔸️نەبوونی شەھییە وھەرس نەکردنی پرۆتین بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی یاری لەش جوانی دەکەن…😍

‎دروستکراوی وڵاتی ھیندستانە،رۆژانە دوو جار دوای نان دەخورێت .

Liv-52 tablet
{😍HIMALAYA 😍}

‎ئێستا لە بەردەستە

‎ناونیشانی دەرمانخانەی شـــکـــۆ
‎هەولێر- گەڕەکی هەڤاڵان- شەقامی 20 مەتری یەکەم
‎بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
‎ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

02/01/2023

MULTIVITAMINÉES GUMMIES pediakid
پێدیاکید

✴️ یارمەتی کەمکردنەوەی ماندوێتی دەدات
✴️یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش دەدات
♦️پێکهاتووە لە؛-
✴️ ٦٠ جۆری چەوری
✴️ ١٤ ڤیتامین و کانزاکان
✴️22 جۆر دەرهاویشتەی🥦 سەوزە و🍒 میوە

🙈دەنکۆڵەی جوان و سەرنج ڕاکێش، 😻لەگەڵ تامێکی خۆش و سروشتی.

♦️تایبەتمەندی:
PEDIAKID ® Gommes Multivitaminees
✴️ بە پێکتینی(هاڕاوی ترشی) سێو دروست دەکرێن.
✴️ بێ جیلاتین و بێ گلوتین و مادەی پارێزەر (مواد،حافظة).
✴️ بێ تامی دەستکردو وە ڕەنگە دەسکردەکان.

♦️تەواوکەری چەوریی شێوەی ورچ کە بە دەرهاویشتەیەکی پاتێنتکراوی ٢٢ 🥦سەوزە و 🍒میوە و ڤیتامینەکانی
A، C، E، K،
B1، B2، B3، B5، B6، B8، B9، B12،
سیلینیۆم و زینک دروستکراوە.

😻PEDIAKID ® gommes
14 ڤیتامین و کانزا لەگەڵ دەرهاویشتەیەکی پاتێنتکراوی 22 🥦سەوزە و 🍒میوە تێکەڵ دەکات کە گەرەنتی منداڵەکانتان دەکات کە ماددە خۆراکییە بچووکە گونجاوەکان بەدەست بهێنن.🙊
بوکەکانی 🐮 PEDIAKID پشتگیری لە کاراکردنی سیستەمی بەرگری دەمار و دەروونی منداڵەکان دەکەن. بەم شێوازە ماندوێتی و هیلاکی و تەمبەڵی منداڵان کەم دەکەنەوە. دەنکۆڵەی ورچەکانی 🐼 بە شێوەیەک دروستکراون کە پراکتیکی و سەرنج ڕاکێش و دۆستانە و دڵخۆشکەر😹 بێت بۆ منداڵان.

بێ جیلاتین - بێ گلوتین - بێ لاکتۆز. ڕەنگ و تامی دەستکرد و پارێزەری خوارکی تێدا نییە.😻

دەرمانخانەی شکۆ
07504886543
07506804969

WhatsApp
Viber
Telegram

18/12/2022

١- پرۆجێست چییە و بۆ چی بەکاردێت
ناوی دەرمانەکە( progest 200mg ) ە
پرۆجێست هۆرمۆنێکی تێدایە کە پێی دەوترێت پرۆجسترۆن.

پرۆجێست بۆ چی بەکاردێت؟

رێگریکرن لە لەدایکبوونی پێشوەختە کە لە هەندێک ئافرەتی دووگیان روودەدات

پشگیریکردن و هاندانی دووگیان بوون لەو ئافرەتانەیی کە لەژێر پڕۆسەیی مناڵی بلوری دان

پڕۆسەیی مناڵی بلوری بۆ ئەو ئافرەتانەی پێویستیان بە پڕۆجستڕۆنی زیادە هەیە

ئێستا لە بەردەستە

ناونیشانی دەرمانخانەی شـــکـــۆ
هەولێر- گەڕەکی هەڤاڵان- شەقامی 20 مەتری یەکەم
بەرامبەر کەبابخانەی دووبرا
ژ.م ٠٧٥٠٤٨٨٦٥٤٣

29/03/2020

هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
سوپاس هاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ ئارامیتان.
سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، تکایە با تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرککەوتنی یەکتر کوردستانی خۆشەویست لە کارەسات دەپارێزین.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
29 ئازار 2020

Want your practice to be the top-listed Clinic in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

MULTIVITAMINÉES GUMMIES pediakidپێدیاکید✴️ یارمەتی کەمکردنەوەی ماندوێتی دەدات ✴️یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش دەدات♦️پ...

Category

Telephone

Website

Address


Havalan First 20m Street
Irbil

Opening Hours

Monday 13:00 - 01:00
Tuesday 13:00 - 01:00
Wednesday 13:00 - 01:00
Thursday 13:00 - 01:00
Friday 15:00 - 01:00
Saturday 13:00 - 01:00
Sunday 13:00 - 01:00

Other Pharmaceuticals in Irbil (show all)
Romel Medical Center RMC Romel Medical Center RMC
20 Bablhara Havalan
Irbil, 44001

Romel Medical Center (RMC) for a better health.

لالي و ديباك لمستحضرات التجميل لالي و ديباك لمستحضرات التجميل
Irbil

صفحة مختصة ببيع مستحضرات التجميل

Ibn Al Haytham Pharmaceuticals - Iraq Ibn Al Haytham Pharmaceuticals - Iraq
Bld. No. 206, Shoresh Street
Irbil

Ibn Al Haytham Pharmaceuticals (hzm) in al Iraq seek to improve patients quality of life

دەرمانخانەی زەریا zarya pharmacy دەرمانخانەی زەریا zarya pharmacy
هةوليرى نوئ
Irbil, 44001

نرخەکانمان بە سیعری جوملەیە

مركز لوزان التخصصي مركز لوزان التخصصي
Irbil

منتجات عالمية لصحت جسمك

صيدليه رزان صيدليه رزان
Irbil, YOYO2020

لان صحتك تهمنا ��

Shati_alshifa.pharma Shati_alshifa.pharma
Tairawa Main Street
Irbil

دڵنیابن لە کوالێتی، نرخی جێگیر و گونجاو� ھەولێر/ تەیراوە

Dr. Dilshad Shexani Dr. Dilshad Shexani
Erbil, Zheen International Hospital
Irbil, 44001

كلینیكی د. دلشاد شێخانی عيادة د. دلشاد شيخاني Dr. Dilshad She

Revanesse Iraq Revanesse Iraq
Atconz
Irbil, 44001

فلر بحمض الهيالورونيك HA الاكثر تطورا في العالم. تم صنعه

Aya pharmacy صيدلية اية Aya pharmacy صيدلية اية
Motanazh Street/Ankawa
Irbil

Cosmetics & pharmaceuticals

Life Drops Life Drops
MrfRoyaErbil
Irbil, 44001

A Healthy Society is Our Dream...