AbdulBaqi

Printing 0751 424 4042

Photos from AbdulBaqi's post 06/03/2024

جیاوازی چییە لە نێوان هێدی Xp600 و I3200 ؟✅✅🤔🤔

هێدی Xp600 و هێدی i3200 دوو جۆری سەرەکی هێدن کە زۆر باون لە ناو ئامێرەکان ..

کە زیاتر کار دەکەن لەسەر ئامێرەکانی ( فلیکس - یوڤی - دی تی ئێف- دای - سبلیمیشن )

هەندێک جیاوازیان هەیە لەم لایەنانەی خوارەوە ..
هێدی i3200 بە گشتی کوالێتی چاپی بەرزترە بە بەراورد بە
Xp600.

وە هەروەها هێدی i3200 خێرایی زیاترە لە xp600
هێدی i3200 خێرایی چاپکردنی دەتوانێت بگاتە ١٢٠ مەتر چوارگۆشە لە کاتژمێرێکدا لە کاتێکدا خێرایی هێدی Xp600
بە گشتی لە دەوروبەری ١٠ مەتر چوارگۆشە لە کاتژمێرێکدا
کە ئەمەش جیاوازیەکی زۆری هەیە لە رووی خێراییەوە

لەبەر ئەوەی هێدی i3200 کوالێتی بەرزترەو خێراترە ، بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێ لەو بوارانەی کە پێویستیان بە کوالێتی بەرزترە و کاری خێراترە …

هێدی Xp600 ٦ سەرە لەگەل شەش خروجە
بۆ رەنگەکان زۆر زەحمەتە بە تەواوی رەنگەکان بێ چونکە ئەساسی تەبع ٤ رەنگە
CMYK

هێدی 13200 چوار سەرە و ٨ خروجە رەنگی تەواوەتی دەدا بە کوالێتی و سورعەتە

وە ئاگادار بن سۆفتوەریش لەسەر هێدەکان زۆر دەور دەبینێی سۆفتوەیری کۆمپانیای بەرهمێنەر و بۆ کۆمپانیایەکی تر فەرقە
بۆ نمونە دوو ئامێرمان هەیە هەر دووک هێدی Xp600 ی لەسەرە بەلام سۆفتوەیریان فەرقە لە یەک ، دەبینی یەکەک لە
یەکەکیان جوانترە ، لە کاتێکدا هەر Xp600 ە هەردووکی

ئەمەش بۆ زانیاری ئێوە سۆفتوەیر بۆ سۆفتوەیر فەرقە ئاگاتان لێبی

ئەم جیاوازیانە تەنها وەسفێکی گشتیە لەسەر ئەم دوو هێدە
بەلام هەر هێدو لەسەر بەرهەمە جیاوازەکان بەکاردێت ئەمەش وا دەکات لە هەندێک لایەنەوە جیاوازتر بن باشترو باشتر کار بکەن

ئەمەش لەبیر نەکەین هێدی i3200 تا ئێستا تەقلیدی نیە هەر ئۆرجینالی هەیە لە بازار بەلام Xp600 تەقلیدی هەیە و دەستکاری کراوی هەیە لە بازار بۆیە پێش کرینی ئاگادار بە چۆن دەیکڕی و لە کێ دەیکڕی …

بۆیە باشتر وایە پێش کڕینی هەر ئامێرێک گرنگی بە
وردەکاریەکان بدەی ئایە ئەم ئامێرەی کە دەیکرم هێدی xp600 یان i3200 کارەکەی من تەواو ئەنجام دەدا …

لە ڕووی نرخیشەوە جیاوازیان زۆرە
هێدی i3200
١٠٠٠$ بۆ ١٢٠٠$ ە
هێدی Xp600
٢٥٠ بۆ ٣٥٠$ ە

Photos from AbdulBaqi's post 21/02/2024

سەرەتا بەناوی خوای گەورە و میهرەبان دووبارە بە هاتینەوە لاتان بە بابەتی نوێ و ناوازە 😍❤️
ئێستا لای ئێمە چاپی ئاڵا بەردەستە بەرزترین و جوانترین کوالێتی هەموو قیاسەک و هەموو جۆرەک SUBLIMATION ❤️❤️
نرخەکانیش گونجاون

Photos from AbdulBaqi's post 13/01/2024

وەرەقەی نوێیە حراریەکە گەیشتەوە ( تایبەتر و جیاوازتر لە هەمووی ) 💙💙💙
دووبارە گەڕاینەوە بە بابەتی نوێ😍
باشترین جۆری وەرەقەی حراری گەیشتە لامان ( ١٠٠٪) کوالێتی رەنگەکان دەدا 🗾🌄🌆
خێرایی لە چاپ کردن دا
کوالێتی بەرز
لەسەر هەموو بابەتەکی حراری حبری تەواو دەدا
کوپ - تی شێرت - پلێت - کەڤەر - ئێم دی ئێف - کریستال حراری - بەرد - سیرامئک - پەزل - فەرش - کانڤاس 💙💙💙
A3 - A4
بەردەستە

Photos from AbdulBaqi's post 02/01/2024

سلاوی خوا لە هەموو لایەک 🌹
زۆر ئەبێ پۆستمان نەکردیە با هەندەک بابەتی پۆست بکەین بزانن چمان لۆ هاتیە . یالله با دەست پێبکەین::🥳🥳

1 - EPSON SUBLIMATION 60 CM
پرینتەری حراری رۆڵ ٦٠ سم
پرۆژەی کامل بەردەستە ( مکبس - وەرەقەی حراری رۆل ١٠٠ مەتر )
2- DTF PRINTER
پرینتەری دی تی ئێف ٣٠ سم مان بۆ هاتووە یەک هێد
هێدی XP600 لەگەل فڕنی کامل پرۆژە
هێدەکە ڕەنگی سپی و ٤ رەنگی ئاسایی
CMYKW
ڕۆلی وەرەقەکەی بەردەستە لەگەل پاودەرەکەی
بە هەمان شێوە دی تی ئێف ٣٠ سم بەڵام دەبل هێد XP600
٧ رەنگ
CMYKLCLMW
هێدەک بە تەنیا بەس سپیە - هێدەکیش ٦ رەنگەکەی ترە

ئەگەر دەربارەی دی تێفت نەبیستووە دەتوانی سەیری پۆستەکانی کۆنم بکەی تیایەتی بە وردی باسم کردووە

——————
بابەتی زیاترم بۆ هاتووە ، دواتر هەمووی دائەنێم ان شاء الله ، ئەو وێنانەش هی گۆگلە لەم حەفتەیە هەر لای خۆم دایەندەنێم و دەیان بەستم دەتوانن بە راستەوخۆیی بێن بابەتەکان ببینن

ئەوە هەر گۆتم با بزانن چمان لۆ هاتیە🌹🌹

09/12/2023

ماندووبونمان بە فیرۆ نەچووە کاتەک دەبینم
هەمووان لەگەلمان دلخۆشن
ئێمەش بەردەوام دەبین لە خزمەت کردن و یارمەتی دانی هەموو خزم و دۆستان تا ئەو کاتەی پیر دەبین❤️❤️❤️❤️

22/11/2023

لە فرۆشتندا تۆ دەبێ یارمەتی کڕیار بدەی بۆ هەلبژاردنی کاڵا یان خزمەتگوزاری نەک قسەی زۆری بۆ بکەی و زەختی لێبکەیت تا کاڵاکە بکریت👍❤️🌹

هەر لەسەر بابەتی خۆمان .. من و هەموو ئەو کەسانەی کە پرینتەر ئەفرۆشن پێویستە یارمەتی کڕیار بدەن لە کاتی کرینی پرینتەر
چونکە زۆربەی کڕیارەکان نوێنە ئەوانەی پرینتەر ئەکرن نازانن چ پرینتەرێک بۆیان گونجاوە ..
بۆیە من هەر کات کەسێک دێتە لام بۆ پرینتەر کڕین یەکەم پرسیارم ئەوەیە بۆ چ کارێکتە لەوانەیە ئێوەش هەموتان بزانن زۆر ئەو پرسیارە دەکەم 😁😁

چونکە هەدەفی من تەنها فرۆشتنی پرینتەرەکە نییە هەدەفی من ئەوەیە ئەو کەسەی دێتە لام دووبارە بگەرێتەوە لام سوود ببینێ لە بابەتەکەم ..
بۆ نمونە کڕیارێک دیتە لام ئەلێ پرینتەرێکم ئەوێ
منیش لێی ئەپرسم بۆ چیتە نمونە ئەو دەلێ مامۆستامە
پرسیاری دووەمئ لێ ئەکەم مامۆستا گیان رۆژانە چەند لاپەرە چاپ دەکەی
ئەویش دەلێ رۆژي ٥٠ لۆ ١٠٠ لاپەرەیە ، من پرینتەرەکی نادەمئ رۆژانە توانای ٥٠ هەزار چاپی هەبی نرخی زۆر زۆر بێ زۆریش لەسەری بوەستێ
پرینتەرێکی ئەدەمي رێک بۆ کارەکەی خۆی بگونجێ

یەکێشکە یەتە لام ئەلێ پرینتەرێکم ئەوێ ئەلێم بۆ چیتە ئەلێ من قرتاسیەم هەیە رۆژانە زۆری چاپ دەکەم
جا منیش پرینتەرێکی بۆ پێشینار ئەکەم رۆژانە توانای چاپ کردنی ١٠ هەزار لاپەرەشی هەبێ …
یانئ بە پێی ئیشی ئەو کەسە پرینتەری بۆ هەلدەبژێرم …

جا بۆیە پێویستە هەموو ئەو کەسانەی وەکو من پرینتەر ئەفرۆشن یارمەتی کریار بدەن لە کڕینئ ، چونکە من رۆژانە توشی ئەم حالەتە دەبم خەلک دێتە لام پرینتەری پێدراوە هەر هیچ پەیوەندی بە کارو ئیشی وی نییە دێ لای من بە نیو قیمەتیش بێ ئەلێ بەس لە کۆلم کەوە دانەشکەم بدێ بۆ ئیشی من ببێ و بگونجێ…
چونکەش پرینتەر بابەتێکە وەکو مۆبائل و لاپتۆپ و شت نییە زۆر کەس شارەزایی نییە چی باشەو چی خراپە …

❤️❤️❤️❤️❤️

31/10/2023

چۆن بتوانین چاپی قەلەم بکەین بە رێگای حراری 🖊️🤔❤️
سەرەتا پێویستمان بە پرێسەکی گەرمی قەلەمە 🔥 ✏️

زۆر خەلک بە هەڵە تێگەشتووە لەسەری کە هەر بە وەرەقەی حراریو حبری حراری دەتوانی چاپی بکەی ، نەخێر بەمە ناکرێ 🖨️

پێویستی بە پرینتەری لێزەری هەیە و وەرەقەکەش وەرەقەی لێزەریە 📝، وەرەقەی لێزەریش چەند جۆرێکی هەیە
ئەلمانی 🇩🇪 - بەلجیکی 🇧🇪 - سینی 🇨🇳 - ئەمریکی 🇺🇸
بە پێی نەوعیەتی وەرەقەکە کوالێتیەکە دەگۆرێ

وەرەقەکەی بە پرینتەری لێزەریەکە چاپ دەکەی دواتر وەرەقەکە لە قەلەمەکە ئەدەی و ئەیخیتە سەر گەرمیەکە وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە ، چەند چرکەیەک بەجێی دێلی چاپەکەی دەکا

ئەمەش ڕێگای چاپی قەلەمە بە حراری
رێگایەکی ئاسان و سادە …
بە هیوای سوود

Photos from AbdulBaqi's post 29/10/2023

بابەتێکی گرنگ لەسەر حبری پرینتەر 🌹❤️ ✍️
ئایا حبر کاریگەری زۆری لەسەر پرینتەر هەیە؟ 🤔
منیش پێتان ئەلێم بەلێ😁

هۆکاری زوو تێک چوونی پرینتەر حبری خراپە
هۆکاری زوو تێک چوونی نۆزل حبری خراپە

هەرگیز بەسەرت هاتووە پرینتەرت هەبوبی چوبی لە یوتوب سەیری هەمان پرینتەرت کردبی چاپەکانی زۆر جوانن بەلام ئەوەی لای خۆتە ئەوها نییە؟
ئێ ئەمە حبرەکەتە کوالێتی بەرز نییە

یان خالێکی تر کە زۆر زۆر باوە لە ناو خەلک ئەم قسەیە
ئەلين ئەگەر حبری شل ( حەفتەیەک یان دوو حەفتە کار پێ نەکەی ) نۆزلەکەی ئەگیرێت و نایەتەوە سەر تایم.🤔
نەخێر بە هیچ جۆرێک ئەوها نییە تەنها لە حبری زۆر خراپ ئەوهایە
ئەگەر حبرەکە باش بی دوو بۆ سێ مانگیش بە جێبيلە دوای چەند کلئنیک زۆر با ئاسایی دێتەوە سەر تایم هیچ کێشەی نامینيت …
بەلام لەم مودەیە زیاتر نەبێ ناليم سالێک دوو سال
ئەلێم مانگيک تا سێ مانگ
ئەوانەی بە حەفتەک دوو حەفتە وایان لێدێ حبرەکان خراپە

یان بابەتێکی تر ئەوەیە کە چاپی ئەکەی حبرەکە پاش ماوەک سوور دەکا ئەمەش کێشەی بۆ وێنەگرەکان زیاتر دروست کردووە
بە گشتی حبری شل ( سائل ) هەمووی وایە هەتا حبری شەریکەش بەلام تەمەنیان هەیە حبری خراپ تەمەنی چەند حەفتەیەکەو سوور دەکا ، حبری باش بەینی ٦ بۆ ١٢ مانگ ئینجا ئەگەر کەمەک لە حبرەکەی بگۆرێ رەنگەکەی سوور بکا ئەمەش هەم لەسەر حبر هەم لەسەر کوالێتی وەرەقەش دەور ئەبینێت…

جا منیش لێرە کێشەی خراپی حبرم بۆ چارەسەر کردوون
باشترین حبرم بۆ هێناون کە ئێستا خەلکەکی زۆر بەکار دەینی لە عێراق و کوردستان سوپاس بۆ خودا هەمو فیدبابەکانیش ئەرێنی بووە تا ئێستا لەسەر ئەم حبرە ….

بۆ هەموو پرینتەرێکیش هەیە ( ئیپسۆن نۆرمال - ئیپسۆن ئیکۆ ، کانون نۆرمال ، کانون ئیکۆ ، ئێچ پی ، برازەر )

29/10/2023

سلاوی خوای گەورە لە هەموو لایەک❤️🌹
ئیدی پێویست ناکا بە دوای ریپسۆفتوەیرەکان بگەرێی هەموو
ئەم سۆفتوەیرانە بەردەستە یەکجار ئەیکری دەتوانی لەسەر هەمو کۆمپیوتەرێکیش کار پێبکەی و بۆ هەتا هەتاشە❤️ بە کۆدیش نییە یەکجار بیکری تەواو و یان کۆمپیوتەرت فۆرمات کرد دووبارە بیکریەوە ، هەر بەرنامەکەی وەردەگری بۆ هەمیشە بەکار دەینی ئەگەر لەسەر ٥٠ کۆمپیوتەریش بی ،….

Acrorip 10.3
Acrorip 10.5
Acrorip 10.5.2
Cadlink 11 dtf edition
Cadlink 11 sublimation
Cadlink 11 uv edition
Cadlink 11 apparel
Cadlink 11 Print and Cut production
Cadlink 10 dtf edition
Cadlink 10 sublimation
Cadlink 10 uv edition
Cadlink 10 apparel
Wasatch 7.4
Flexi22
Onyx21
Wilcom 4.2
Signmaster pro 3.5
Signmaster pro v5
Vinyl master XPT v5

PAYMENT WITH (FIB)

Whatsapp:
0751 424 4042

Photos from AbdulBaqi's post 19/10/2023

کانڤاسی حراری ( کانفاس طبع حراری )👍❤️
دوای ئەوەی وەکو یەکەم سەنتەر لە عێراق کانڤاسی حراریمان هێنا کە بتوانرێ بە حراری چاپ بکرێ لەسەری بە جوانترین و
باشترین کوالێتی و ئاسانترین رێگا ،
لە دوای بلاو کردنەوەی تەنها بە چەند مانگێک
سوپاس بۆ خوای گەورە دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبوو هەتا بووە بە بابەتەکی سەرەکی (حراری) لە عێراق و کوردستان 😍

هەر چەندە داوای لێبوردنمان هەیە کە ئەو مانگەی ڕۆیی زۆر داوا کرا لامان نەمابوو، بەلام ئێستا عددێکی زۆرمان هێناوەتەوە
ان شاء الله ئەمجارە نییە ( نییە ) هەر هەیە😁😅

جا بەم زووانە چاوەرێی بابەتی زۆر جوانتر بن🌹

ئێستا لامان بەردەستە بە سادەیی بێ چاپ
تەنها جوملە بەردەستە

تب : بە حراری چاپ دەکرێ ئەو چاپانەش نمونەکن لە چاپەکان

Photos from AbdulBaqi's post 15/10/2023

ئێستا هەموو ئەم پرینتەرانە لامان بەردەستە ❤️
0751 424 4042 whatss app + viber
0750 162 0562 whatss app
0750 124 3806

Photos from AbdulBaqi's post 05/10/2023

سلاوی خوای گەورە لە هەموو لایەک 😍😘
شەوی هەینیە و سەلاواتیش لەبیر مەکەن😇😍
جا با بێینە سەر بابەتەک کە رۆژانە خەلک کێشەی هەیە لەگەلی

( هەر کەسێک لە هەر شوێنێکو جێگایەک ) کێشەی کۆنێکت بوونی هەر پرینتەرێکی هەیە یان کێشە لە تعریفی هەیە و یان کێشەکە لە کۆمپیوتەر هەیە ناتوانێ تعریف بکات ، ئەوا من هاوکاریتان دەکەم لە رێگای سۆفتوەیری ئەنیدیسک)

هەندێ کەس هەیە ناتوانێ کۆمپیوتەرو پرینتەری بباتە بازار یان ڕێگای دوورە لە بازار یان هەر هۆکارێکی تری هەیە یان خۆی ناتوانێت من لە خزمەتدا دەبم

سۆفتوەیری ئەنیدیسک دابەزێنن لەکۆمپیوتەرەکەتان
من ئیعاز بۆ کۆمپیوتەرەکە دەنێرم لە ڕێگای بەرنامەکەوە
دواتر ئێوە قەبولم دەکەن
منیش هەر لەناو کۆمپیوتەرەکە بۆتان چاک دەکەم و دواتر بەرنامەکە دادەخەن

هەر کەسێک کێشەی هەیە دەتوانی نامەم بۆ بنێرێت

ئەمە بێ بەرامبەر تەنها دوعایەکی خێر بەسە ❤️❤️😍

03/10/2023

ئەوەش ( فۆیل ) 😍✅
چۆنیەتی :
چاپ بە حیبری لێزەر + دانانی فۆیلەکە لەسەر وەرەقەکە + گەرم کردنێکی کەم ( جا بە مکبس بێ بە هەر چی بێ گرنگ کەمێک گەرم کرێ ١٠ سانیەک )
😍🌹🌹
ئەو رێگایە راستەوخۆ بۆ سەر وەرەقە

ئەگەر بۆ سەر بابەتی تر بوو پێویستت بە وەرەقەی لێزەری هەیە
وەرەقەکەی چاپ بکەی نەقل کەی بە حرارەت بۆ سەر بابەتەکە دواتر هەمان رێگاکانی سەرەوە دووبارە کەوە 😁
تێگەشتن یان وازع نییە 😅😍

03/10/2023

هەموو ڤێرشنەکانی سۆفتوەیری ئەکرۆ بۆ چاپی (DTF) بەردەستە✅
Acro V10.5.2
Acro V9.5
هەموو جۆرە ئیپسۆنە نوێکان
بۆ هەمو ئەم ئیسدارانەی ئیپسۆن 🌹
Epson Stylus Photo 1390/1400, R1800, R2000, R3000, R1900, R2400, R2880
Epson EcoTank L800/L805, L1800
Epson SureColor P400, P600, P800, P6000
Epson Stylus Pro 3880, 3885, 4000, 4880, 4890, 4900, 3800, 4800, 7800, 7880, 7890
Epson Expression XP-15000
Epson EcoTank ET-8500, ET-8550

Photos from AbdulBaqi's post 27/09/2023

Epson 5290🖨️
پرینت - وایفائ - شاشە 🖨️
خێرایی ٢٥ لاپەرە لەیەک دەقە ✈️🖨️
تاکوو ٣٠٠ غرام وەرەقە رائەکێشێت 🖋️ 📄
حیبری شەریکة خاریجیە🎨 🖨️
لە سەرەوە و لە خوارەوە وەرەقە رائەکێشێ 📝🖨️
جملة - مفرد بەردەستە 📝
0750 124 3806
0751 424 4042
0750 162 0562

24/09/2023

ئەو کەسانەی پرینتەری HP یان هەیە کێشەی درەنگ وەرگرتنی ئیعازیان هەیە لە پرئنتەری ئێچ پی ؛ یان کتاب و مەلزەمە زۆر چاپ دەکەن ، زۆر درەنگ چاپەکەی دەکا یان ئیعازەکە بە تاخیری وەردەگری ، ئەوە بەرنامەکم بۆ هێناون ئەو کێشەیەتان ناهێلێ 🌹🌹

ئێستا من لینکی بەرنامەکە دادەنێم لە سایتی فەرمی خۆیەوە دایبەزێنن
ئەوەش لینکی بەرنامە👇

https://apps.microsoft.com/store/detail/pdf-x-pdf-editor-pdf-reader/9P3CP9G025RM

بە هیوای سوود 😍

Photos from AbdulBaqi's post 23/09/2023

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێ 😍
با بێینە سەر ئەو بابەتەی ئەمە چۆن ئەکرێ و چی پێویستە و بە چ ئامێرەک 🤔
سەرەتا ببورن بۆ ئەوەی درەنگ درەنگ پۆستی دەکەم ، دلنیابن هەر کاتەک مەجالم وەرگرت پۆستتان بۆ ئەکەم ان شاء الله 😍

جا پۆستەکانی من زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە کە سەرەتانە لەم بوارە

با بێینە سەر بابەتی خۆمان ئەمە ئێستا زۆر باو بووە تەلەبی زۆر لەسەرە ئەوجا وەچی هەموو جار رۆژانە خەلک پرسیاری وەم لێ ئەکا چۆن ئەکرێ و چی پێویستە
ئەوجا ئەمن لێرە هەمووتان بە جارەک بۆ ڕوون دەکەمەوە
وەبی هەر کەسەک پرسیاری لەمن کرد یان لە ئێوە کرد راستەوخۆ ئەو پۆستەی لۆ بنيرن 😁😁

ئەمە پلاستیکە ( ئەکریلیک ) چاپ کردن لەسەر وەی چەند رێگایەکی هەیە بەلام بە گشتی جوانترین و هەرزانترین ڕێگا لە ئێستادا ئەو ڕێگایەیە کە دامناوە
تەبعەن لە جوانیش وەکو یوڤی نابێ بەلام ئەوە ڕێگایەکی سادەو ئاسانە و تەکلوفەی کەمە

سەرەتا بۆ دەست پێکردنی ئەم کارە پێویستت بە ئامێرەکی کەتە ( ئامێری بڕین ) جا هەر جۆرێک بێ کێشە نییە بەلام بە گشتی لە عێراق و کوردستان ( کامیۆ ) بەکار دەهێنرێ لەبەر ئاسانی بەکارهێنانی و وردی ئامێرەکە ، زیاتریش بۆ پرۆژەئ بچوک کامیۆ زۆر باشە

ئەو نوسینەی سەر ئەم پلاستیکە پێی دەوترێت ( فینئل ستئکەر ) لەزگە - جا هەموو ڕەنگەکی هەیە ، بەلام بۆ ئەم بابەتەی کە دامناوە رەنگی گۆلدی لەماع و مات بەکاردێ بە ٪٩٩

ئەم فینئل ستئکەرە بە مەتر ئەیکری ئەیدەی لە ئامێری کەتەکە ( ئەو نوسینەی ئەتەوێ بە کۆمپیوتەر ئیعاز ئەدەیتە ئامێرەکە بۆ بڕینی فینئلەکە بەو نوسینەی کە تۆ دەتەوێ ) دواتر نوسینەکە بە وەرەقەی ( ناقل هەلدەگری ئەیدەیتە سەر پلاستیکەکە )
ئەوجا بەو شێوەیە دەرەچێ کە لە وێنەکە دامناوە

ئەوجا لە هەمووی باشتر ئەو بابەتانەش هەمووی لای ئێمە بەردەستە جگە لە ئامێرەکە نەماوە حەفتەی داهاتوو بۆمان دێتەوە ان شاء الله😍😍

هیوادارم سوودی لێ ببینن 😍

Photos from AbdulBaqi's post 02/09/2023

گەیشتنی وەجبەیەکی زۆری مەوادی حراری و طبع 😍😍😍
ئیستا هەموو ئەمانە بەردەستە لامان بە جملة و مفرد ❤️
ئامێری چاپ و استنساخ و ئامێری چاپی لۆگۆو نوسین لەسەر تی شێرتو کوپو هەموو ئەمانە و زیاتر….✅✅

0751 424 4042
0750 162 0562
0750 124 3806

02/09/2023

ئیپسۆنئ ٨٧٨ ئەی سێ ، بۆ یەکەمجار تەنها لە سەنتەری مە ( نرخی بووە ١٤٠٠$ ) بە سێتی خاریجی کاملەو….😯✅✅

چاپ لەسەر وەرەقەی فۆتۆی بە ئاو ناڕوا✅
ئامێری سفرکردنەوە و خەزانی خاریجی✅
سکان ، پرینت ، کۆپی ، وایفای ، شاشە ، دەبلیکس ✅

توانای راکێشانی وەرەقەی ٣٠٠ غرامی هەیە بە ئاسانئ 😯
دوو ڕوو چاپ دەکا ✅
٢٥ وەرەقە لە یەک دەقە چاپ دەکا 😍

ئێستا بەردەستە لامان نرخەکەشی داشکاندنی بۆ کراوە تا ماوەکی کاتی ❤️❤️

Photos from AbdulBaqi's post 26/08/2023

چاپی فینیلی سبلیمیشن ✅✅❤️❤️
بە حراری پرینت دەکەی دواتر کەتی دەکەی بە پلۆتەر دواتر کەپسی دەکەی
بە پێچەوانەش گونجاوە ، کەت دەکەی کەپس دەکەی دواتر تەبع دەکەی ❤️
بەس شتەکی راقیە ها 😁😁😁

ئەوە فیدباکی کریارێکی خۆشەویستە 😍❤️

Photos from AbdulBaqi's post 26/08/2023

ئایە ئێل ٨٠٥ باشترە یان ئێل ٨٠٥٠؟؟؟🤔🤔
‎پرینتەری حراری بۆ کاری حراری ❤️
‎بەرێزان ئەمەويت ڕوونکردنەوەیەک بەم لەسەر پرینتەره نوێکەی کۆمپانیای ئیپسۆن L8050 ✅
‎ئەو ئیپسۆنە نوێیەی جێگری ئیپسۆن L805 ە
‎لە دوای بڵاو بونەوەی لە بازار خەلکەکی زۆر گلەیی لەسەر هەبوو لەسەری ، لەسەر ئەوەی کە وەکو ئێل ٨٠٥ ناتوانی هەموو جۆرە وەرەقەیەکی پێ راکێشی و وەکو وی بەرگەی کاری قورس ناگری …

‎من لێرەوە پێتان دەلێم
‎ئەم پرینتەرە تەنها بۆ کاری حراری باشە ، بۆ بابەتی ئاسایی زۆر باش نییە ، واتە چاپ کردنی وەرەقەی فۆتۆ و وەرەقەی کارتو ئەو بابەتانە ، بۆیە ئەو پۆستەشم کرد وتم با ئاگادار بن زەلەر لەخۆتان نەدەن بچن بیکڕن ئەگەر کارتان پێبو با کارەکانتان لە وەرەقەی ٢٠٠ غرام زیاتر نەبێ ، لەو حەدە زیاتر رادەکێشێت بەلام عومری زۆر کورتە ، ئەگەر بۆ حراری کڕیتان ڕەقەم یەکە هیچ کێشەی نییە چاپیشی زۆر زۆر جوانە ئەمن زەمانی دەدەم ، بەلام بۆ بابەتی دی بە کەلک نایە …

‎هەر چەندە کۆمپانیای ئیپسۆن پێشەنگە لە پرینتەر لە دونیا ، بەلام گلەیش بێ لە کۆمپانیای ئیپسۆن ئەوەی چاوەرێمان دەکرد لە ئێل ٨٠٥ باشتر نەوەک ئاستی نزمتر ،

جا لە دوای هێنانی ئیپسۆن ئێل ٨٠٥٠ ، ئیپسۆن ئێل ٨٠٥ یش راگیرا دروستکرنی ، لە دوای ڕاگرتنیش نرخی یەکجار بەرز بەوە بە جۆرێک لە ٢٩٠$ بوو بە ٣٧٠$ نزیک ١٠٠$ و هێشتانیش دەڕوا نرخەکەئ ، جا ئێستا لە بازار ئیپسۆن ئێل ٨٥٠ هەیە هەر ئیپسۆن ئێل ٨٠٥ ە بەس شاشەی هەیە سکانیشی هەیە نرخیشی نزیک ئێل ٨٠٥ ە فەرقەکی وای نییە لە ڕووی نرخەوە ،، وە مواسەفاتی لە ئێل ٨٠٥ یش زۆر بەرزترە ، لە ئێستادا ئەو بکرن تەقریبەن باشترە بۆتان چونکە هەم مواسەفاتی لە ئێل ٨٠٥ بەرزترە هەمیش نرخەکەی لەو نزیکە ، ئەمەش هەر وەک و زانیاری بۆ ئێوەی بەرێز ..

‎هیوای سوود❤️

21/08/2023

Epson 5290✅✅✅✅
وەکو و. ٥٧١٠ ، ٥٧٩٠ وایە سورعەتو کوالێتی و شاشە و تەنها بێ سکانە ئەمەیان
✅✅✅تاکو ٣٠٠ غرام وەرەقە رائەکێشی
هەموو جۆرە وەرەقەیەک رائەکێشی✅✅✅
وایفایە ✅✅
حیبری خاریجیە✅✅
خێرایی زۆر زۆر باشە✅✅
تەکلوفەی حیبری زۆر کەمە✅✅✅
٢٤ لاپەرە لە یەک دەقە چاپ دەکا✅✅✅
حیبری شلە✅✅
نرخیشیان گونجاو دەبێ

جملة - مفرد بەردەست دەبێ
لە حەفتەی داهاتو بەردەست دەبێ ان شاء الله
بۆ حجز کردن و پرسیار کردن نامە بنێرن بۆ جملة و مفرد

0751 424 4042 ☎️
0750 162 0562 phone 📱

Photos from AbdulBaqi's post 10/08/2023

گشت ئامێرەکانی چاپی حراری و ئامێرەکانی تری چاپ لامان بەردەستە 🌹🌹
حیبر و پرینتەر و پرینتەری حراری و پرینتەری ئاسایی
ئامێری کەت و کریستال و قەلەم و مکبس و
٥ پارچەیی ٧ پارچەیی و ئامێری سلڤان و حیبر چەندان بابەتی ترر….
ئێستا هەموو لامان بەردەستە ..

ان شاء الله لە نزیکترین کاتیشدا هەموو بابەتێک و مەوادێکی حراری بەردەست دەبێ ، هەر چ پەیوەندی بە حراری هەیە هێناومانە ، هەمووی جملە بەردەست دەبێ 😍

Photos from AbdulBaqi's post 31/07/2023

دووبارە بابەتی نوێ و ناوازە😎

وەرەقەی حراری بارز …
چۆن کار دەکا؟ بێ باکگراوند کار دەکا بێ پێویست بوونیش بە ئامێری ( کەت ) واتە راستەوخۆ PNG یە ، بە پرینتەری حراریش چاپ دەکرێ 😇

لەسەر قوماشی پەمۆش چاپی دەکا ( قطن )
کە ئەستەمە بە وەرەقەی ئاسایی حراری چاپ بکرێ 😁

زەمانی هەموو شتیشی هەیە شوشتنیش

لەسەر هەموو رەنگە کراوەکان کار دەکا….
لەسەر قوماشە ڕەشەکان کار ناکا

دەتوانی فۆیلیشی لەسەر بەکار بینی بۆ رەنگە تاریکەکان و ڕەنگی ڕەش

دەتوانی لە جێگای فینیلیش بەکار بینی تەقریبەن چونکە بارزەو جلدە

بەندی ٥٠ دانەی تیایە

30/07/2023

بابەتی نوێ نوێ 😁👍😎
‎چاپ کردن لەسەر هەر دارێک کە بتەوێ ، داری تەبیعی بی ئێم دی ئێف بی هەر دارێک بی ….
‎ئایە پرۆژەکەت پێویستی بەچاپکردنی دار هەیە ناتوانی چۆن چاپی بکەی
‎ئێستا لە پرۆژەکی نوێ تەنها لە سەنتەری ئێمە ، نەوعە وەرەقەکمان بۆ هێناون ئەو کێشەتان بۆ چارەسەر دەکا ، چاپ لەسەر داری دەکەن بە پرینتەری حراری
‎ئیپسۆن ئێل ٨٠٥ و ئیپسۆن ئێل ١٨٠٠ و پرینتەرەکانی تری حراری 😇

‎بە جوانترین کوالێتی بە زەمانی بە دلی خۆت 🫣
‎خۆشتان لە ڤیدیۆکە چاپەکەتان بینئ ئەو دارەش هەر دارێکی ئاسایی بوو چووم لە نەجار کڕیم

‎جا بابەتێکی باشتر 😁 خۆی لە ئەسلدا ئەم وەرەقە بۆ زۆر بابەت بەکاردێ بەلام جارێ با ئەم ڤیدیۆیە بروا چاوەرێی ڤیدیۆ و بابەتی زیاتر بن لەسەر ئەم وەرەقە نایابە 😁

‎هیوادارم هەموو لایەک سوود ببینێت و لە کەموکوریمان ببورن 🌺

Photos from AbdulBaqi's post 26/07/2023

بابەتەکی زۆر گرنگ کە رۆژانە پرسیارم لێ دەکرێ دەربارەی 🌁🌁🌠🌠
لەسەر وەرەقەی فۆتۆ 📸📸

زۆر کەس دەلێ عبدالباقی ئەمن وەرەقەی فۆتۆ چاپ دەکەم بە پرینتەرەکانی فۆتۆی وەکو ئێل ٨٠٥ و ئێل ٨٥٠ و کانون و ئەوانە

ئێ کە تەبع دەکەم کاک عبدالباقی وێنەکە پاش ماوەکی تێک دەچێت رەنگی سوور دەکا و زەرد دەکا و ئیدی ئەوها ، هەتا بە حیبری شەریکەش چاپی دەکەم وای لێدێ ، هۆکار چییە 😕

ئەوجا رۆژانە پرسیاری ئەوهام لێ دەکرێ، ئێستا ئەمنییش بە جوانی بۆتان روون دەکەمەوە مەوزوعەکە لە کۆل ئەو کێشەی ببنەوە لۆخۆتان ئیسراحەت کەن هیچیدی گلەیتان لێ نەکرێ 😁

حیبری دای ( ئینکجێت ) لە دونیا نییە تێک نەچی لەبەر هەتاو
جا پرسیار دەکەن ئێ کاکە ئەمن لە ژورەوەش دادەنێم هەر تێک دەچی

ئێ منیش وەلامتان دەدەمەوە لێرەدا دوو بابەت دەور دەبینی
حیبر و نەوعی وەرەقەکە ، هەیە زۆر خۆی رادەگری رەنگی تێک ناچی هەیە زوو رەنگی تێک دەچی مەبەستم وەرەقەی فۆتۆیە ، بە کورتی نەوعی حیبرو وەرەقەکە باش بی عومری درێژ دەبی خراپ بی عومری کورت دەبی😁
بەس لە کۆتایی هەر تێک دەچی عومری چەند بی

ئەوجا کاکە لەکۆل ئەو کێشەتان کەمەوە بە یەکجاری 🫣
بەس حیبرەکی کەمەک باش بکرن نەچن حیبری زبر بکرن بلێن دە یالله دەی عبدالباقی گۆتی هەر حیبرەک بی دەبی 😂هەر لۆ تابیعەتان خراپە کاکە نۆزلی تێک دەچی کەیفی خۆتانە حئبری باش بەکار بینن ئێ

یالله دەی دەچن چ دەکەن با پێتان برێم
دەچن یەک جیهازی سەلڤەنەی دەکرن دەرەجە یەک تۆماتیک
جیهازی سلڤەنە وەرەقەی لایلۆن دەکا بە تۆپ هەیە دەکری
، رۆلی سلڤەنەی لەماع ، ئەو رسمەی کە تەبع دەکەن سلڤەنە دەکەن ، لەو بابەتەی ئەدەن کە ئەتانەوێ ، وەکو دار و ئەلبۆم و هەر شتێکی تر ، ئەوجا ئەو رسمە دەمینێتەوە وەکو خۆی هیچی لێنایە پاش ماوەکئ زۆر دەبینن هەر وەکو خۆیتی😎

ئەوجا بلێن چ خەبەرەکی خۆشیش، ئەوجا ئەو سلڤەنە لەماعە رسمەکەش هەند جوان دەکا خەلک دەلێ ئەو چییە ئەو تەبعە جوانە ، وە بە عومریشی زۆر زۆر درێژە بە هیچ لاشناچێ 🫣

دە یالله ئەو موشکیلەشم لۆ حەل کردن ، خێر لێ ببینن هەر سەرکەوتوو بن😍

24/07/2023

نازانم لۆ ئەو ئەورپیانە ئیشیان ئەوها جوانە تەبعیان ئەوها جوانە ئیمە ئەوها ناشرینە 😃
‎قەت ئەو پرسیارەت لەخۆت کردیە ئەتوو 😁
‎بەلێ دلنیام هەموو ئەو کەسانەی کاری حراری دەکەن ئەو پرسیارانەیان لە خۆیان و لە غەیری خۆیان کردووە 😕
‎منیش رۆژەک لە رۆژان ئەو پرسیارەم لەخۆم دەکرد ☺️

‎باشە هەموو ئەوروپا پرینتەری ٤ رەنگ بەکار دەینن هەموشیان تەبعەکانیان دەلێی ئاوێنەیە ئەوەندە جوانە

‎ئێ باشە لێرە هەموو عێراق پرینتەری ٦ رەنگ بەکار دەینن کە کوالێتی دوو قاتی چوار رەنگە ،برۆ تەمشا کە یەک تەبعی زەردە یەک سۆرە یەک نازانی مەوزوعیش چیە دەلێ دە یالله دەی با بروا مهیم تەبعەکەی گرت😁

‎برای ئەزیزم یەکەم بابەت لە ئەوروپا هەمووی مەوادەکانیان راقیە راقی ، فرت و فێل لە مەوادی نییە تاجیرەکان لەوێ مەوادی ئێکسپایەر و ئەو شتانە نافرۆشن هەمووی دەرەجە یەک مەوادە ، لێرە کوپی سپی بویتە فلیم ، هەمووی بە دلی خۆی دەچی کامە کوپ مایتەوە لە دەرێ ئەوی دەکری دەلێتە موشتەری والله دەرەجە یەک کوپە هەموو خەلک دەبا کەس گلەیی نەکردیە تەبعی دەگری ، ئێ کاکە ئەمنیش دەزانم تەبعی دەگری بەس مەوادەکە باش نییە ، دە برۆ مەوادەکی باش بینە هەم ئەتوو ئیسراحەت دەکەی کەس گلەیت لێ ناکات، هەم موشتەریەکەت …

‎ئەوە خالی یەکەم
خالی دووەم کە گرنگەکەیە لێرەیە زیاتر ، حیبر و وەرەقەیە ، والله کاکە خەلک هەیە هەر نازانی مەوزوع چییە ، دەچتە دوکانەکی دەليتە ساحێبی حیبر و وەرەقە هەیە ، دەلێ بەلێ هەیە ، بە چەندە ٥٠$ ، ئەی بابە والله لەولای فێلیان لێم کرد بە ٦٠$ فرۆشتیانە من ، ئەوجا وەرەقە و حیبرەکەی دەبا ، دوایی دەچتەوە دوکانێشکە وەرەقەو حیبر بە چەندە ، ٢٥$ ئەی بابە والله لەو دوکانەی تەنیشتت کریم فێلی لێم کرد بە ٥٠$ دایە من 😟

ئەوجا کابرا بچتە کوێ لەوێ دەکری ، هەر نازانی مەوزوع چییە بەس دەزانی ئەوە حیبرە دەکاتە ناو تابیعەی
، لەوانەشە کابرای دوکاندار فەقیرەی ئاگای لێ نەبی حیبری ئاسایی بداتێ ئەویش بچی بکاتە ناو تابیعەی ، ئێ کاکە نابی دەبی یەک حیبری لە پرینتەر بکەی ، ئەتو هەر مانگەو نەوعە حیبرەک نەوعە مارکەک دەست لەو پرینتەرەی بشۆ و دواتر دەست لە
کوالێتی تەبعەکشت بشۆ ..

کەسی وەها شارەزامان هەیە هەر حەزت لێیە تەبعی پێ بکەی ئەگەر هیچ ئیشیشت نەبوو ، دەچیە دوکانەکەی دەبینی چاپی ئەوها جوانی کردووە هەر حەزت لێیە بلێی کاکە تەبعەکم لۆ بکە ، ئەوجا لەویش بپرسی بلێ چ حیبرەک بەکار دەینی و چ وەرەقەک بەکار دەینی ، دەلێ یەک نەوع و یەک وەرەقە ، ئەو کەسانەی لەم ئیشە سەرکەوتو بونە لە هەموویان بپرسە یەک سیستەم ئیش دەکەن .. ، وە کابرا حەقی خۆشیتی پێت نەلێ چ حیبرەکە ، چونکە دلنیابە تەجروبەی چەند سالانیتی ، تا گەیشتە ئەو نەتیجە …

ئەوجا هیوادارم سوودەک لەو بابەتەی بدینن ، حیبرو وەرەقە زۆر زۆر گرنگە بۆ تەبعی حراری ، وە شارەزایی خۆشت لەسەر کەپس کردنەکەی و بزانی مەواد لە کێ دەکڕی ..

زۆر سوپاس و رێز 🥰🥰😍😍

15/07/2023

کاکە پرسیارم زۆر لۆدێ لەسەر ئەو چاپە ، هەر چەندە ئەمە زۆر زۆر ئاسانە ، بەس خەلکەک هەیە نازانی ، کاری منیشە پێتان بلێم

ئەمە چۆنە
ئەتوو دەچیە بازار دەچیە ئەو کۆمپانیانەی پرینتەر دەفرۆشن ، ئەوجا لای من بی لای جەلیل بی لای توانا بی بە دلی خۆت گرنگ پرینتەرەکە بکری ، دەچی پێیان دەلێی پرینتەرەکی لێزەریم لۆ دانێن ، بەس بە مەرجەک ئاگادار بن حیبر و بابەتی کۆپی هەبی ، حیبری شەریکە گرانە ها لێزەری 😁

تکایە تەنها پرینتەری لێزەر بی ئاگاتان لێبی بە پرینتەری حیبری ئاسایی ناکرێت

ئێ ئەوە چویە لای کاک توانا پرینتەرەکەت کڕی

دەچی چاپەکی پێ دەکەی بە ڕەشو سپی نوسینەک شتێک بە دلی خۆت ..

ئەوجا دەچیە بازار دیسان دەچی فۆیلی دەکڕی ( مادەکە پێی دەلێن (فۆیل ) ) بە رۆل هەیە ، ئەوجا یەک دنیا رەنگ و ئەلوانی هەیە
ئەتوو دەچیەوە لای کاک توانای دەلێی فۆیلی گۆلدم بدێ

جا فۆیلەکە دەکڕی ١٠٠ مەترە بەشی یەک دنیات دەکا ، کە فۆیلەکەت کڕی لەسەر ئەو وەرەقە دادەنێی کە چاپت کردووە ، دواتر کەپس دەکەی بە کەپسی نفوسی بی بە کەپسی گەورە بی هیچ کێشە نییە بەس بە کەپسی گەورە ٥ چرکە زیاتر نا ها ، دواتر لێدەکەیتەوە وەک و ڤیدیۆکەی لێدێ 😎

ئەوەشتان پیرۆز خێری لێ ببینن ان شاء الله هەر سەرکەوتوو دەبن ئەو قسانەش لەناو مەوزوعەکە بۆخۆشی بو 😍😍

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

چۆن بتوانین چاپ لەسەر قەلەم بکەین 🖊️ بە ڕیگای حراری😍🤔
ئەوەش ( فۆیل ) 😍✅چۆنیەتی : چاپ بە حیبری لێزەر + دانانی فۆیلەکە لەسەر وەرەقەکە + گەرم کردنێکی کەم ( جا بە مکبس بێ بە هەر ...
ئامێری کەتی کامیۆ لەم زووانە بەردەست ئەبێتەوە ٦٠ سم و ٣٠سم بۆ حجز کردن نامە بنێرن یان پەیوەندی بکەن😍0750 124 38060751 42...
Epson 878R A3+✅😯😯
Epson 5290✅✅✅✅ وەکو  و. ٥٧١٠ ، ٥٧٩٠ وایە سورعەتو کوالێتی و شاشە و تەنها بێ سکانە ئەمەیان ✅✅✅تاکو ٣٠٠ غرام وەرەقە رائەکێش...
بابەتی نوێ نوێ 😁👍😎‎چاپ کردن لەسەر هەر دارێک کە بتەوێ ، داری تەبیعی بی ئێم دی ئێف بی هەر  دارێک بی ….‎ئایە پرۆژەکەت پێویس...
کاکە پرسیارم زۆر لۆدێ لەسەر ئەو چاپە ، هەر چەندە ئەمە زۆر زۆر ئاسانە ، بەس خەلکەک هەیە نازانی ، کاری منیشە پێتان بلێمئەم...
چاپی کەڤەر حراری #sublimation #cover #erbil #iraq #online #kurdish #cove
ئەمە نە تی شێرتی شەریکەیە نە بە دی تی ئێف کراوە نە بە تەبع و کەتی گەورە کراوە 😯😯هاورێیان ئەمە ( فینیلی سەبلیمەیشنە ) فین...
یەکەک لە جوانترین چاپەکان ( هەست پێناکەی چاپ کراوە یان شەریکەیە ) 😁😁ئەوە ڕووی پێشەوە بە ( فینیلی سەبلیمەیشن کراوە ) ڕووی...
#cameo4 #cut #sublimation #sticker #gold #foil #irbil #iraq
Printing , sublimation , L805 , Heat Press 40*60 , #erbil #epson #sublimation #Heatpress

Telephone

Website

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00
Other Printing Services in Irbil (show all)
VAN printing - Erbil VAN printing - Erbil
Adala
Irbil, 44001

ئامادەین بۆ دروست کردنی (بزنس کارت ، برۆشەر ، ئاڵا ، باڵۆن ، کەتەلکۆگ ، فایل ، پێداویستی ڕێستۆرانت)

My Invitation Iraq My Invitation Iraq
Erbil
Irbil, 44001

Nawdar printing Nawdar printing
Erbil/60m
Irbil

Printing-Design-Advertising بۆ خزمەتـــگوزاری چاپەمەنی گشتی.

uv murad uv murad
العراق اربيل
Irbil

طباعة لوحات فنية

dh.priint dh.priint
Erbil/Aras Street
Irbil, 44001

Manar Printing Manar Printing
اربيل
Irbil

Sopas print - مطبعة سوباس2 Sopas print - مطبعة سوباس2
Irbil, 004

مطبعة سوباس ـ للدعاية والاعلان .. وكل ما يخص الإعلانات الحديثة ..

Creative Adv Creative Adv
60 Meter Street
Irbil, 44001

Creative advertising group, for advertising design and printing services in Iran and Turkey گرو?

Valor Printing & Advertising Valor Printing & Advertising
Tarbiya Road
Irbil

Give more value to your marketing needs

Astella Printshop Astella Printshop
Irbil, 44001

Soran office Soran office
Tarbya
Irbil

بۆ فرۆشتن و چاکردنەوەی ھەموو جۆرە ئامێرێکی فۆتۆکۆپی 🖨️✅

چاپەمەنی سکتانی Sktany printing house چاپەمەنی سکتانی Sktany printing house
Minara, Near Langai Nwe
Irbil, SKTANYFORGENERALPRINTING53H5+5C9

for general printing بۆ چاپی گشتی ( للطباعة العامة)