Twan

ته کنه لوجیایه هوکاریکه بو رایی کردنی کاره کانت به ئاسانترین شیوه

26/04/2022

#مێتاڤــێرس چیە ؟
مێتاڤێرس نوێترین دەستواژەی خیالیە کە جیهانى بە خۆیەوە سەرقاڵ کردیە .
ئەم خیالە بێ کۆتاییە چ جیهانیکى نوێی بۆ ئێمە داهێناوە؟

بیهێنە بەرچاوت کە ئینتەرنێت زیندوو کراوەتەوە یان بەلایەنی کەمەوە بە گرافیکی سێ رەهەندی(3D) پێشکەش کرایە.
لەم حاڵەتەدا، "ژینگەیەکی ڕاستەقینە" دروست دەبێت کە دەتوانیت بچیتە ناوەوە لە جیاتی سەیرکردنی لەسەر شاشەکان. بەم شێوەیە، تۆ ڕووبەڕووی جیهانێک دەبیتەوە لە بەشە جیاوازو ڕاستەقینە بێسنورەکانەوە پێکەوە بەستراوە کە خەڵک دەتوانن کۆببنەوە، بخوێنن و پێکەوە یاری بکەن بە بەکارهێنانی هێدسێتی (VR) و چاویلکەی زیرەک، کاربەرنامەکانی تەلەفۆنی زیرەک یان ئامرازەکانی تری هاوشێوە ئەم جیهانە نوێیە هەروەها بوارەکانی تری ژیانی ئۆنلاین دەگرێتەوە، وەک بازاڕکردن و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

لە ڕاستیدا بە پەیوەندی و کۆبونەوەى لایەنە ئۆنلاینەکان لە جیهانێکی یەکگرتووی خیالی دەتوانێت بە هەمان شێوەی ژیانی جەستەیی درێژە بە ژیانی ڕاستەقینەی خۆی بدات بۆ نموونە چوون بۆ کۆنسێرتێکی ڕاستەقینە و گەشتێکی ئۆنلاین و دروستکردنی کاری هونەری.

تەنها فەیسبووک نیە کە لە بواری مێتاڤێرسدا چالاک بووە، کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت و نڤیدیاش(nvidia) چوونەتە ناو ئەم جیهانەوە، بەڵام پەیوەندی ئۆنلاین (پلاتفۆرمی ئۆنلاین) کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا هێشتا نەناسراوە چونکە میتاڤێرس بۆشاییەکی ڕاستەقینەی یەکخراوە، ئەو کۆمپانیایانەی تێیدا کار دەکەن ناچارن لەسەر ستانداردێکی دیاریکراو ڕێکبکەون.

دامەزرێنەری فەیسبووک و بەڕێوەبەری گشتی مارک زوکەربێرگ کە بەم دواییانە ناوی کۆمپانیاکەی گۆڕیوە بۆ مێتا، پێی وایە کە نەوەی داهاتووی ئینتەرنێتە کە بە زیادکردنی بەشداری کۆمپانیاکان پێشکەوتنی گەورە ئەنجام دەدات و بەشێکی زۆری ئابووری دیجیتاڵی دەگرێتە وە.

چی دەزانی درەبارەی مێتاڤێرس؟
لە کۆمێنت بۆچوونی خوت بنووسە لە سەر مێتاڤێرس.

01/04/2022

مانگی رەمەزانتان پیرۆز
بەهیوای مانگێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەمووان.

رمضان مبارك، أعاده الله عليكم بالخير واليمن والبركة.
#رمضان

31/03/2022

وەرزی نوێ
دەستمان کرد بەوەرزی نوێی کارکردن بە چەندین بیرۆکەی ناوازە
👇👇👇
بەلێ تۆش دەتوانی سودمەندبی

06/12/2021

خولی فێربونی Adobe Premiere
لە سەرەتاوە تا ئاستی پێشکەوتوو

لەم خولەدا فێرخواز لە ئاستی سەرەتاییەوە فێری مۆنتاژ دەکرێت(Video Editing) تا ئاستی پێشکەوتوو.

خولەکە لە لایەن راهێنەری بە توانا دەوتریتەوە بە شێوەی رووبەروو کە خاوەن چەندین بروانامەى تایبەتە لە بواری (وێنەگرتن و مۆنتاژکردن و مۆشن گرافیک و دیزاین و هیتر)

خولەکە پێکهاتووە لە :
وەرزى یەکە م:
🔸دروست کردنی پڕۆجێکتی نوێ + ڕێکخستنی پڕۆجێکت
🔸چۆنیەتی کارکردن بە پانێلی پڕۆجێکت
🔸چۆنیەتی کارکردن بە پانێلی سۆرس
🔸چۆنیەتی کارکردن بە پانێلی پرۆگرام
🔸چۆنیەتی دروست کردنی سکانس + کارکردن بە تایم لاین
🔸چۆنیەتی کارکردن بە ئامرازەکانی پریمیر
🔸چۆنیەتی Cut کردن لە تایم لاین
🔸رێکخستنی و تایبەت مەندکردنی ۆورک سپەیس.

وەرزی دووەم:
🔸چۆنیەتی کارکردن بە پانێلی Effect Control
🔸گۆڕینی پارامیتەری ڤیدیۆ (زووم + مووڤ + …. هتد)
🔸چۆنیەتی کارکردن (KeyFrame) + 🔸جولەدان بە لاپەرەکان
🔸چۆنیەتی زیاد کردن و کەم کردنی دەنگ
🔸چۆنیەتی کارکردن بە پانێلی Effect
🔸چۆنیەتی کارکردن بە پانێلی Transitions
🔸چۆنیەتی گۆڕینی و ڕێکخستنی Transitions
🔸چۆنیەتی کارکردن بە Effect سەرەکی و گرینگەکانی.

وەرزی سێیەم:
🔸چۆن بەخێرایی مۆنتاژ بکەین
🔸چۆنیەتی کارکردن بە Shortcuts سەرەکی وە گرینگەکان
🔸چۆنیەتی کارکردن بە Shortcuts ی کیبۆرد
🔸چۆنیەتی گۆرینی و زیادکردنیShortcuts
🔸ناساندنی Shortcuts ە گرینگەکان بۆ زیادکردنی خێرایی.

وەرزی چوارەم
🔸چاکردنی ڕەنگ و + ڕێکخستنی ڕەنگ و ڕووناکی
🔸چۆنیەتی کارکردن بە پانێلی Limiter Color
🔸چۆنیەتی دروست کردنی Effect و ڕەنگە سەرنج راکێشەکان
🔸هەڵبژاردنی و گۆڕینی ڕەنگی خوازراو لە ڤیدیۆ

وەرزی پێنجەم
🔸کارکردن بە جۆرەکانی پڕۆجێکتەری ئامادەکراو
🔸تایپی ( نووسینی ) کوردی لەناو پڕۆجێکتی ئامادەکراو.

وەرزی شەشەم:
🔸کارکردن بە پەنێلی Essential Graphic وە فایلەکانی Mogrt بە بەکارهێنانی ئەم پەنێلە دەتوانینن مۆشن گرافیک و ژێرنووسی جولاو و ئایکۆنی جولای سۆشیال میدیا (فۆلۆ, سەبسکرایب, ….هتد) بە ئاسانی بۆ خۆتان دروستی بکەن
🔸چۆنیەتی کارکردن بە پەنێلی Essential Graphic وە ناساندنی هەموو بەشەکانی ئەم پەنیلە
🔸زیادکدنی فایلەکانی مۆشن گرافیک Mogrt
🔸بەکارهێنان وگۆرینی تایبەت مەندی فایلەکانی Mogrt

وەرزی حەوتەم:
🔸فێرکاری تەواوی پەنیلی Essential Sound وە کارکردنی بە لایەرەکانی دەنگ
وەرزی هەشتەم
🔸کارکردن بە Text
🔸چۆنیەتی دانانی فۆنتەکان
🔸فێرکاری تەکنیکەکانی ماسک کردن
🔸فێرکارری کارکردن بە Multi-Camera
🔸فێرکاری (Sync) سینک کردن
🔸نووسین کردن لە Premiere
🔸چۆنیەتی دانانی فۆنتەکان لە Premiere
🔸چۆنیەتی کارکردن بە ئامرازەکانی Type Tool
🔸چۆنیەتی کارکردن بە ئامرازەکانی Shape
🔸گۆرین و رێکخستنەکانی Text وەک فۆنت سایز رەنگ………
🔸بەکارهێنانی پەیجی Essential graphic بۆ تایپ کردن بە شێوازی ئاسات و گونجاو.

وەرزی نۆیەم
🔸فێرکاری Export بە شێوازی زانستیانە
وەرزی دەیەم
🔸راهێنان کردن لە سەر پرۆژە

گەر دەتەوێ بەشداری بکەی لەم خولە نامە بنێرە زانیاری زیاترت پێدەگات لە سەر خولەکە
009647511122928
ناونیشان : هەولێر - تاوەری دادوەری ( Justice Tower)

20/11/2021

ئایا ڕۆژانە چەند کاتژمێر سەیری فیلم و بابەتەکانی NETFLIX دەکرێ؟
ڕۆژانە 164 ملیۆن کاتژمێر بە فیلم و زنجیرە و بابەتەکانی دی لە Netflix سەیر دەکرێت! کە ئەمەش دەکاتە لە هەر ڕۆژێکدا 18,812 ساڵ بە کاتبەسەربردن پە Netflix بەڕێدەکرێت!

19/11/2021

بۆچی نیوزلاند بە شوێنی تاقیکردنەوەی بەرهەمە تەکنەلۆجیەکان دادەنرێ؟
بەزۆری نیوزلاند وەک شوێنی تاقیکردنەوەی بەرهەمە تەکنەلۆجیەکان بەکاردەهێنرێت، هۆکارە سەرەکیەکەش ئەوەیە چوونکە لە نیوزلان هەواڵی شکستهێنانی بەرهەمەکانیان خێرا بڵاو نابێتەوە و هەر ناوخۆیان دەمێنتەوە.
#

18/11/2021

ئایا بەر لە 2010 کۆتری نامەبەر خێراتر بوو یان ئینتەرنێتی USB ؟
تا ساڵی 2010 کۆتری نامەبەر لە ئینتەرنێت خێراتربوو بۆ ڕەوانەکردنی شتێک!
بۆنمونە لەکاتی نامەناردن بە کۆترێکی نامەبەر و USBــەک کە بەدرێژای 50 میل بە ئەنتەرنێتەوە بەسترابەوە، کۆتراکە توانی بەماوەی 1 کاتژمێر نامەکە بگەیەنێت و سەرکەوێت لەکاتێکدا USBـەکە 2 کاتژمێری ویست بۆ گەیاندنی نامەکە!

16/11/2021

بۆ چی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا هانی خەڵکی دەدات بۆ زیاتر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی؟
سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا هانی خەڵکی دەدات بۆ زیاتر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئەمەش بە زیادکردنی وێستگەی پڕکردنەوەی شەحن و هەرزانکردنیان، بەمەش خواستی ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی زیاد دەکات.
ئەم پلانەی ئوسترالیاش دووای ئەوە دێت کە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا سکۆت مۆریسن لە کۆنفرانسی COP26 بەڵێنیدا کە ڕێژەی پیسکردنی ژینگە لە ئوسترالیا دابەزێنێت بۆ 0!

15/11/2021

بۆ چی کۆمپانیای Mta نیازی دامەزراندنی 10000 کەسی هەیە لە ئەوروپا؟
کۆمپانیای فەیسبووک یان Meta نیازی دامەزراندنی 10,000 کەسی هەیە لە ئەوروپا!
لە ئێستادا کۆمپانیای مێتا سەرقاڵە بە درووستکردنی ژیانێکی تەواو خەیاڵی لەڕێگەی تەکنەلۆجیاوە بەناوی Metaverse کە لە شێوەی VRــە بەڵام شتی زیاتری پێدەکرێت وەک لە یاریکردن و فیلم و ئەم بابەتانە.
ئەمەش بێگومان پێوویستی بەکاتێکی زۆرە و ڕەنگە تا 10-15 ساڵی تر بەتەواوی ئامادەنەبێت.

14/11/2021

شاومی تەکنەلۆجیایەکی نوێی بڵاوکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە گەرمبوونی مۆبایلەکان بەناوی Loop LiquidCool.
ئەم تەکنەلۆجیایە نوێیە یارمەتیدەر دەبێت لەکاتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشە قوڕسەکان لەسەر مۆبایل لەڕێگەی کەمکردنەوەی گەرمبوون بەنزیکەی 5 پلەی سیلیزی

13/11/2021

ئايا دادگایەکی ڕوسیا بڕی چەند پارەی لە گۆگڵ بردەوە؟ هۆکار چی بوو؟
دادگایەکی ڕووسیا بڕی 28,000 دۆلاری لە گوگڵ بردەوە، بە بیانووی ئەوەی گوگڵ دووبارە پۆستێکی بان نەکردووە کە لە ڕووسیا قەدەغەیە!
هاوکات ئەمە یەکەم جار نییە کە ڕووسیا پارە لە گوگڵ بە غەرامە وەربگرێت و پێشتر لە کۆمپانیای تەلەگرامیشی وەرگرتووە.

08/11/2021

بەرلە داهێنانی ترانزستەرەکان ڤلادمیر لوکیانۆڤ کۆمپیوتەرێکی درووستکرد کە بە ئاو کاریدەکرد!
ئەم کۆمپیوتەرە ئێستاش لە مۆزەخانەی پۆلتەکنیکی مۆسکۆ پارێزراوە.

07/11/2021

لە %92 دراوی جیهان ئەلیکترۆنییە!
واتا لە %92 ئەو پارانەی خەڵکی ئاڵوگۆڕی شتومەکەکانیان پێدەکەن تەنها لەنێو کۆمپیوتەر و هارد درایڤەکان پارێزراون و تەنها %8ـیان پارەی فیزیاین.

06/11/2021

نامەی ئەلیکترۆنی: Email بەر لە WWW. هەبووە، بەڵام بەرلەوکاتە ناردنی ئیمەیڵێک پێوویستی بە مۆبایلێک و لاپتۆپێک و کاتێکی ئێجگار زۆر بوو!

05/11/2021

ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن و خاوەنی بەرهەمەکانی ئەپڵن، گەرەنتی بەرهەمەکانیان لە دەستدەدەن بەهۆی جگەرە کێشانەوە

04/11/2021

Google Meet
تایبەتمەندی بێدەنگکردن و گوژاندنەوەی کامێرای ئەندامانی نێو میتینگەکە لە ئەپدەیتی داهاتوودا زیاد دەکات

03/11/2021

لەمەوبەدوا وەتسئەپ لە مۆبایلەکانی ئاندرۆید ڤێرژنی 4.0.4 و کۆنتر کار ناکات

02/11/2021

ئایا یەکەم تویت لە تویتەر چی بوو ؟
یەکەم تویت لە تویتەر بریتیبوو لە:
“I’m 01100110 01100101 01100101 01101100 01101001 01101110 01100111 00100000 01101100 01110101 01100011 01101011 01111001 00001010”
کە بە ئینگلیزی بریتییە لە "I'm feeling lucky".

01/11/2021

ئایا مانگانە چەند ڤایرۆسی کۆمپیوتەر درووست دەکرێ؟
مانگانە نزیکەی 6000 ڤایرۆسی کۆمپیوتەر درووستدەکرێن و بڵاودەکرێنەوە!
ئەمە لە کاتێکدا لە ساڵی 1990 تەنها 50 جۆر ڤایرۆسی کۆمپیوتەری ناسراو هەبوو.
لە ڕۆژانی ئەمڕۆشدا %90 ئیمەیڵەکان ڤایرۆس و ماڵوێر لەخۆدەگرن و کەچی پێشیان نازانین!

31/10/2021

ئایا یەکەم مۆبایل ساڵی چەند درووست کرا ؟
لە ساڵی 1973 یەکەم تەلەفون بە مۆبایلی دەستی کرا لەلایەن داهێنەرەکەیەوە Martin Cooper.
19 ساڵ پاشانیش یەکەم نامە لەڕێگەی سیمکاردەوە نێردرا لەلایەن Neil Papworthــەوە نێردرا.

30/10/2021

مارک زوکە بێرگ ناوی کۆمپانیاکەی لە Facebook ــەوە گۆڕی بۆ Meta لەمەودوا ئەو شێوە ئینفینیتییە شوێنی F ــە شینەکە دەگرێتەوە و هەروەکو پێشتریش ئینستاگرام، واتساپ و بەرنامەکانی تر هەر لە ژێر ناوی کۆمپانیای Meta بەردەوام دەبن .

29/10/2021

ئایا تەکنەلۆژجیا کاریگەری هەیە لەسەر ناونانی منداڵ ؟
تەکنەلۆجیا کاریگەری لەسەر ناونانی منداڵانیش درووستکردووە!
بۆنمونە لە 2012 6 کچ ناویان لێنرابوو Apple و 49 کوڕ ناویان لێنرابوو Mac و 17 کچ ناویان لێنرابوو Siri
لە ساڵی 2015 Alexaــ ئەمازۆن پلەی 32ــەمینی هەبوو لە بەناوبانگترین ناوی منداڵان!

28/10/2021

ئایا زۆرترین گەڕان لە Google کرا کەی بوو چی بوون؟
مانگانە بە ملیاران گەڕان بەناو گوگڵدا دەکرێت و هەر مانگێک 35 ملیار Search لە گوگڵ دەکرێت.
زۆرترین گەڕانەکانی مانگی 5 ساڵی 2019 بریتیبوون لە
فەیسبووک: 233 ملیۆن جار
یوتیوب: 194 ملیۆن جار
ئەمازۆن: 103 لیۆن جار.

27/10/2021

ئایا دەزانی ئەندرۆید بە مانای چی دێت؟
ئەندرۆید بەمانای مرۆڤێک دێت کە شێوە دەرکەوتنێکی ڕۆبۆتی پیاوانەی هەبێت!
گینۆیدیش بریتییە لە ئافرەتێکی شێوە ڕۆبۆت.

26/10/2021

ئایا ئەو کۆنسوڵە دەستیەی برایە بۆشایی ئاسمان بە چەند فرۆشرایەوە؟
لە ساڵی 1993 گەردونەوانێکی یەکێتی سۆڤیەت کۆنسوڵە دەستیەکەی: Nintendo لەگەڵ خۆی بردە بۆشایی ئاسمان و کاتێ هاتتەوە سەرزەوی یاریەکەی بە 1220 دۆلار فرۆشتەوە.

25/10/2021

ئایازۆرینەی خەڵک Google بۆ چی بەکار دێنن؟
لە %97 خەڵکی گوگڵ بۆ ئەوە بەکاردێنن بزانن ئاخۆ حونجەکردنی پیتەکانیان ڕاستکردووە!
تا ئێستا بۆ ئەو کارە بەکارت هێناوە ؟

24/10/2021

ئایا دەزانی هەر یەکە لە Yahoo وSnapchat وamazon سەرەتا ناویان چی بوو؟
یاهوو یەکەمجار بەناوی Mouthful دەستیپێکرد، دوواتر ناوی یاهوویان لە سکریپتێکی نێو فیلمی "sGulliver's Travel" وەرگرت.
هاوکات ئەمازۆنیش لەسەرەتادا ناوی Cadabra بوو!
جگە لەمە سناپ چاتیش سەرەتا بەناوی Picaboo بڵاوبووەوە، و دوواتر کردیان بە سناپ چات.

23/10/2021

ئایا کامیان براوەن لە شەری تەکنەلۆجی ئەمەریکا یان چین ؟
نیکۆڵاس چایلان بەڕێوەبەری پێشووی بەشی سۆفتوێرەکانی پنتاگۆن(وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا) ڕایگەیاند کەوا ئەمەریکا شەڕی تەکنەلۆجی لەدژی چین دۆڕاندووە!
هاوکات ڕاشیگەیاند "هۆکاری دەستلەکارێکێشانەوەکەشی ئەوەبوو لەماوەی ئەم 15-20 ساڵەدا ئەمەریکا هیچ پێشکەوتنێکی لەو شەڕە بەرامبەر چین نەبووە، لەکاتێکدا ئەمەریکا 3 هێندە پارەی لەوکارە خەرجدەکات لەچاو چین، بەڵام هەمووی لەشتی هەڵە خەرجدەکرێت!"
جگەلەمە دەزگای هەواڵگری CIA دوو ڕێکاری تری نوێ ڕاگەیاند لەدژی ئەو هەڕەشە تەکنەلۆجیانەی لەلایەن چینەوە توشی دەبن.

22/10/2021

بۆ چی Deepfake بووەتە کێشەیەکی فەرمی؟
دەستەواژەی Deepfake کە بەمانای ڤیدیۆ، وێنە یاخود دەنگی تەواو ناڕاستەقینەی درووستکراو دێت بەشێوەیەک کە لەڕاستی جیای نەکەیتەوە! ئەمیش لەڕێی بەکارهێنانی A.I. و Deep Learningــەوە.
ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ حکومەتی ئەمەریکا درووستکردوو چوونکە خەڵکی هەواڵی ناڕاست دەدەن لەبارەی ئەو تاوان و ڕووداوانەی ڕۆژانە ڕوودەدەن دەڵێن ئەو کەسانی Deefake بەکاردێنن توانای ئەوەیان هەیە وا لەخەڵک بکەن شتانێک بکەن و بڵێن کە هەگیز وایان نەکردبێت!

21/10/2021

ئایا دەزانی ئەو دکتۆرانەی گەیمینگ دەکەنە هەڵەی کەمتر دەکەن لە کاتی نەشتەرگەری ؟
ئەو دکتۆرانەی نەشتەرگەری دەکەن گەر پێشتر گەیمەر بووبن بە %37 لە دکتۆرانی ئاسایی هەڵەی کەمتر دەکەن و بە ڕێژەی %42 خێراتریشن!
واتا گەر ئەو دکتۆرەی نەشتەرگەریت بۆدەکات پێشتر گەیمەربووبێت ئەوا سەلامەتتریت.
#

20/10/2021

بۆچی یەکەم کونسوڵی ئۆنڵاین گەیمینگ شکستی هێنا ؟
لەڕێی کۆنسۆڵی Sega Dreamcastــەوە کە بۆیەکەمجار لەساڵی 1999 کەوتە بازاڕ دەتووانرا یاری ئۆنڵاین بکرێت! بەڵام ئینتەرنێتی ئەو کاتە ئەوەندە بەهێز نەبوو بووە هۆی شکستهێنانی ئەو کۆنسۆڵە.
#

19/10/2021

ئایا یەکەم ئەلەرەم چ کاتێک دادەندرا بۆچی ئەو کاتە بوو؟
یەکەم ئەلەرم تەنها دەتووانرا کاتژمێر 4 بەیانی دابنرێتەوە، چوونکە لە ساڵی 1787 لیڤای هەچینز کاتژمێر درووستکەربوو ئەوکاتە پێوویستی بە لێدانی کاتژمێرەکەی بوو.
لەوکاتەوە تا ساڵی 1876 ئەلەرمێک درووستنەکرا کە بتووانرێت هەرکاتێک دابنرێتەوە!

18/10/2021

بۆچی ستیڤ جۆبز لە کاتی نمایش کردنی یەکەم iphone دەچووە سەر iphoneەکانیتر؟
کاتێک ستیڤ جۆبز بۆ یەکەمجار یەکەم iPhoneــی نمایشکرد، لەکاتی پیشاندانی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە، ماوە ماوە لەسەر ئایفۆنێکیان دەچوو بۆ سەر ئەوی تر، چوونکە ئەوکاتە iPhoneــەکە چەندین کێشەی تەواو نەکراوی مابوو هەرۆبیە دەبوو زوو زوو بیگۆڕێت، بێگومان ئەوکاتیش 6 مانگی بەرلە بەبازاڕکردنی یەکەم iPhone بوو.

17/10/2021

یادی لە دایک بوونی پێشەوای مرۆڤایەتیتان پیرۆز بێ

17/10/2021

ئایا تا ئێستا USB فلاش میمۆریت بە پێچەوانە داناوە؟
لە %86 خەڵکی USB(فلاش میمۆری)ــیەکانیان بە پێچەوانە دەخەنە شوێنی خۆی!

16/10/2021

ئایا یەکەم Xbox چی دەنگێکی لێ دەهات ؟
یەکەم XBox دەنگی تۆمارکراوی ڕاستەقینەی کاتی چوونە سەر مانگی لەکاتی داگیرساندنیدا داندرابوو، کەلەلایەن تیمی ئەپۆلۆوە تۆمارکرابوو، هاوکات گەر بۆماوەیەک دەستکاری XBoxــەکەت ناکردبا گوێت لە گفتوگۆیەک دەبوو، کە ئەمیش گفتوگۆی ڕاستەقینەی تاقمەکەی Apollo بوو کە چوونە سەر مانگ!

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Justice Tower Floor 7th Office #15
Irbil
44001
Other Information Technology Companies in Irbil (show all)
Selina - ICT Selina - ICT
Erbil/
Irbil

سيلينا ICT هي مصدر للحلول المتتالية لتكنولوجيا المعلوم?

MZM  للأعمال MZM للأعمال
كل العالم
Irbil

ايجاد الحلول والتوصية لك هي مجال عملنا واحترافنا

Technology For Life Technology For Life
Irbil, 44008

تەکنەلۆژیا بۆ ژیان لەگەڵ ئێمە ھەموو کاتێک ئاگەداری پێ?

Azal Technology Azal Technology
السلطان مظفر/خلف القنصلية الفرنسية
Irbil, 44001

خبرة 10 سنوات في مجال تكنلوجيا المعلومات وحلول الطاقة

Rabar Business Rabar Business
Iraq-Erbil
Irbil, 44024

💧بەڕێوەبردن 💧گەشەپێدان 💧سپۆنسه‌ركردن 💧پاراستن سنوری خزمه‌تمان به‌ پێی متمانه‌ی تۆیه‌

Aso4Tech Aso4Tech
Sultan Muthafar
Irbil

A group of professional people in the field of Domain, Hosting, Web Design, Logo Design and Computers

Kurdspex Kurdspex
Sultan Muzaffar Street
Irbil, 44001

Kurdspex is an online shopping service for electronics in Kurdistan, that provides high-quality computers, laptops, keyboards, CPUs, and others, with great prices and offers. This ...

Tek and More Tek and More
Irbil, 00964

Tek and More is a technology-oriented ecommerce store where you can shop the best products of computer hardware & accessories, gadgets and all other accessories that modern PC user...

Tahsen Yasen Pirashe Tahsen Yasen Pirashe
رۆناکی
Irbil, [email protected]

اربیل

Harko Tech Harko Tech
Irbil, 44001

شركة Harko Tech لتصميم التطبيقات والمواقع الإلكترونية ونهد

Electronic Shield Electronic Shield
ElectronicShield, Erbil Sulatan Muazaffar
Irbil

Having a professional IT company that can, resolve all your technical problems is a blessing conside

ئیســـــــــلام ئیســـــــــلام
Irbil
Irbil

🔹ﷺ 🔖 #םבםב 🔖 ﷺ🔹 اللَـﮬـُمَصـَلِِّےوَسَلِّـمْ؏َـلَےمُحَمـَدْ✿💙