Sally-xerxwazy

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Sally-xerxwazy, Medical Center, Irbil.

كۆمەڵگای پزیشکی ساڵی خێرخوازی
١.بەشی ئافرەتان
٢.بەشی هەناو
٣.بەشی چاو
٤.بەشی ددان
٥.بەشی سۆنار
٦.بەشی تاقیگە
٧.بەشی دەرمانخانە
ژ.ت/
٠٧٥٠٤٢٢٤٤٨٨
٠٧٥٠٤٣٣٤٤٨٨
ناونیشان:هەولێر-گەڕەکی هەڤاڵان نزیک باب الحارة
كاتی دەوام: ٣ تاوەکو ٦ ی ئێوارە

16/08/2022

Opioid analgesics

بریتین لە دەرمانە(opioid analgesics) ئازارشکێنە بەهێزەکان کە سەر بە گڕوپی (opioid) دەرمانە سڕکەرەکانن، بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێن بۆ ئازاری زۆر بەهێز کە بە دەرمانە (NSAIDs)ە کان دانامرکێنەوە.

15/08/2022

Acetylsalisylic acid
Or
Aspirin
ئەسپیرین:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە لە دۆزی زۆر بەکاردێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرزوتا و إلتهاب (ئەستوربوون و سوربوونەوە و گەرمبوون)ی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی لە ڕێگەی بلۆک کردنی هەردوو ئەنزیمی COX-1 و COX-2 کە ئەمەش وادەکات ڕژێنی پڕۆستاگلاندین (prostaglandin) کەمتر دروست ببێت.
لە دۆزی کەم وەک دەرمانە دژەخوێن مەیینەکان (anti-coagulation) بەکاردێت.

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Zorprin
🔸 Aspirin
🔸 Aspegic
🔸 Thrombo

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of adminisrration:
🔸 Tablet75-81-100-162.5-300-
350-500-1000 mg
🔸 Powder 500-1000 mg

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 هێلنج
🔸 ڕشانەوە
🔸 دڵەکزە

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 هەستیاری بە دەرمانە (NSAIDs)
🔸 سێ مانگی کۆتایی دووگیانی
🔸 برینی گەدە

ئەلفادروستی💉☣️💊

28/02/2022

Tinoxicam:
تینۆکسیکام:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرزوتا و إلتهاب (ئەستوربوون و سوربوونەوە و گەرمبوون)ی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی لە ڕێگەی بلۆک کردنی هەردوو ئەنزیمی COX-1 و COX-2 کە ئەمەش وادەکات ڕژێنی پڕۆستاگلاندین (prostaglandin) کەمتر دروست ببێت.

بەگشتی بەکاردێ بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری مامناوەند بۆ توند
🔸 لەرز و تا
🔸 إلتهاب (ئەستوربوون، سوربوونەوە و گەرمبوون)
🔸 ڕۆماتیزم
🔸 نەخۆشی دەردە پاشا (داء الملوك)
🔸 إلتهابی جومگەکان
🔸 إلتهابی ئێسک
🔸 ئازاری إنزلاق

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Tilcotil

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of adminisrration:
🔸 Tablet 20mg

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 ژانەسەر
🔸 خوران و سوربوونەوەی پێست
🔸 گێژبوون
🔸 لەش داهێزران
🔸 بەرزبوونەوەی ئەنزیمی جگەر

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 سێ مانگی کۆتایی دووگیانی
🔸 برینی گەدە
🔸 لەکاتی بوونی نەخۆشیەکانی Crohn's disease و ulcerative colitis
🔸 لە کاتی شکستی جگەر و گورچیلەکان

ئەلفادروستی💉☣️💊

25/02/2022

Naproxen:
ناپرۆکسین:
یەکێکە لە سەلامەتترین دەرمانە( NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێت بۆ ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرزوتا و إلتهاب (سوربوونەوە و ئەستوربوون و گەرمبوون) بەهۆی زەبری دەرەکی.

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری مامناوەند بۆ توند
🔸 لەرزوتا
🔸 التیهاب (سوربوونەوە، ئەستوربوون و گەرمبوون) ی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی
🔸 ڕۆماتێزم
🔸 ئازاری جومگەکان
🔸 ئازار و خاوکردنەوەی ماسولکەکان
🔸 ئازاری ددان

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Aleve
🔸 No pain DS

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administration:
🔸 Tablet: 250-500-750mg
🔸 Oral suspension: 25mg

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 هێڵنج
🔸 ڕشانەوە
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 ئازاری سک

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 هەستیاری بە ئەسپرین و دەرمانە (NSAIDs) کان
🔸 ڕەبۆ
🔸 برینی گەدە

ئەلفادروستی💉☣️💊

22/02/2022

Paracetamol
Or
Acetaminophen
پاڕاسیتامۆڵ:
یەکێکە لە دەرمانە ئازارشکێنەکان کە هەردوو کاریگەری (analgesic) و (antipyretic) ی هەیە وەک دەرمانە (NSAIDs) ی تر کاریگەری (anti inflammation) إلتهابی نیە.

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸کەم کردنەوەی ئازاری کەم بۆ مامناوەند
🔸لەرز و تا

ناوە بازرگانیەکان:
🔸Doliprane
🔸Panadol
🔸Adol
🔸Paraconica

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administeation:
🔸 Tablet 250-500-650-1000 mg
🔸 Ampule 500-600 mg
🔸 Bottle 1000 mg
🔸 Effervescent 500-1000 mg
🔸 Syrup 120-250 mg
🔸 Suppository 125-250 mg
🔸 Oral drop 100 mg

زیانە لاوەکیەکان :
Side effects:
🔸 بەرزبوونەوەی هەردوو ئەنزیمی (Gpt) و (Got)ی جگەر
🔸 شۆک بوون
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 کەم بوونەوەی ژمارەی (Platelets) پەڕەکانی خوێن

ئەو کاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindication:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 لەکاتی بەرزبوونەوەی هەردوو ئەنزیمی (Gpt) و (Got)ی جگەر
🔸 لەکاتی نەخۆشی Gilbert's syndrome

ئەلفادروستی💉☣️💊

10/01/2022

Ketoprofin:
کیتۆپڕۆفین:
یەکێکیترە لە دەرمانە( NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێت بۆ ئازاری مامناوەند، لەرزوتا و إلتهاب (سوربوونەوە و ئەستوربوون و گەرمبوون) بەهۆی زەبری دەرەکی.

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری مامناوەند
🔸 لەرزوتا
🔸 التیهاب (سوربوونەوە، ئەستوربوون و گەرمبوون) ی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی
🔸 ڕۆماتێزم
🔸 ئازاری جومگەکان
🔸 ئازاری ددان

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Profenid
🔸 Vigafen
🔸 Fastum gel

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administration:
🔸 Tablet: 50-100-150mg
🔸 Effervescent: 80mg
🔸 Topical gel: 2.5%

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 هێڵنج
🔸 ڕشانەوە
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 ئازاری سک

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 هەستیاری بە ئەسپرین و دەرمانە (NSAIDs) کان
🔸 ڕەبۆ
🔸 برینی گەدە
🔸 نەخۆشیەکانی Crohn's disease و Ulcerative colities

ئەلفادروستی💉☣️💊

16/12/2021

جۆرەکانی فلوود( موغەزی )

١- نۆڕماڵ سەڵاین Normal saline :- پێکدێت لە کلۆریدی سۆدیۆم و ئاو.

٢- گلوکۆز وەتەر Glucose water (Dextrose) :- پێکدێت لە شەکر و ئاو.

٣- گلوکۆز سەڵاین Glucose saline :- پێکدێت لە شەکر و کلۆریدی سۆدیۆم و ئاو.

٤- ڕینگەرسۆڵیوشن Ringer solution(Ringer lactate) :- پێکدێت لە کلۆریدی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و ئاو.

ئەم Fluid ( موغەزی )انە بۆ ئەم هۆکارانە بەکار دێ :-

أ- ( Rehydration ) :- بۆ گەڕانەوەی شلە بۆ لەش، کە بەهۆی ئەم هۆکارانە شلە لە لەش کەم دەکات :-
• سکچوون
• رشانەوە
• خوێن بەربوون
• کەمی خواردنی شلە ( وەك ئاو ....)
• ڕێژەی میزکردن

ب- Electrolyte balance :- بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ( سۆدیۆم، کلۆرید، پۆتاسیۆم، کالسیۆم، یانیش شەکر )

ج- بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتانە :- بۆ نمونە :

• دابەزینی پەستانی خوێن : دەتوانین نۆڕماڵ سەڵاین ( Normal saline ) و گلوکۆز سەڵاین ( Glucose saline ) و یاخود ڕینگەر ( Ringer ) بەکاربێنین چونکە ئەوانە کلۆریدی سۆدیۆمیان تێدایە، دەبێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی پەستانی خوێن.

• بەرزی پەستانی خوێن : دەتوانین گلوکۆز وەتەر ( Glucose Water ) بەکاربێنین چونکە کلۆریدی سۆدیۆمی تێدا نییە، و کلۆریدی سۆدیۆم وا دەکات پەستانی خوێن زیاتر بەرزببێتەوە.

• دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوێن : دەتوانین گلوکۆز وەتەر ( Glucose Water ) یان گلوکۆز سەڵاین ( Glucose saline ) بەکاربێنین، چونکە گلوکۆزی تێدایە.

• بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێن : دەتوانین نۆڕماڵ سەڵاین ( Normal saline ) یان ڕینگەر لاکتەیت ( Ringer lactate ) بەکاربێنین، چونکە ئەوانە هیچ ڕێژەیەکی شەکریان تێدا نییە.

• هەروەها نۆڕماڵ سەڵاین ( Normal saline ) دەتوانین بۆ شوشتنی برین بەکاری بێنین چونکە هیچ ڕێژەیەکی شەکری تێدانییە.

09/12/2021
03/12/2021

Flurbiprofen:
فلۆربای پرۆفین:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێ بۆ ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرز و تا و إلتیهاب(ئەستوربوون و گەرم بوون و سوربوونەوە).

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری مامناەند بۆ توند
🔸 لەرز و تا
🔸 إلتهاب(سوربوونەوە و ئەستوربوون و گەرم بوون)
🔸 إلتهابی جومگەکان
🔸 إلتهابی بڕبڕەی پشت
🔸 ئازاری خوارەوەی پشت
🔸 پێش و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو
🔸 إلتهابی چاو دوای بەکارهێنانی لەیزەری چاو

ناوەبازرگانیەکان:
🔸 Algopet
🔸 Zero-P
🔸 Edolfene
🔸 Majezik

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administrations:
🔸 Tablet 50-100 mg
🔸 E.D 0.03%

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 ژانەسەر
🔸 هەستیاری بە ڕووناکی
🔸 خوران و سوربوونەوەی پێست
🔸 خوێن بینین لەگەڵ پیسایی و ڕشانەوە
🔸 ڕەشبوونی پیسایی
🔸 دەم و چاو ئەستوربوون
🔸 چاو زەردبوون

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکار بێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 ئافرەتی دووگیان
🔸 ئافرەتی شیردەر

ئەلفادروستی💉☣️💊

20/11/2021

Etodolac:
ئیتۆدۆ لاک:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێ بۆ ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرز و تا و إلتیهاب(ئەستوربوون و گەرم بوون و سوربوونەوە).

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری مامناەند بۆ توند
🔸 لەرز و تا
🔸 إلتهاب(سوربوونەوە و ئەستوربوون و گەرم بوون)
🔸 رۆماتیزم
🔸 إلتهابی جومگەکان
🔸 ئازاری ددان
🔸 ئازاری بڕبڕەی پشت

ناوەبازرگانیەکان:
🔸 Dolarit
🔸 Lodine
🔸 Esodax

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administrations:
🔸 Tablet 200-300-400-500-600 mg

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 خوران و سوربوونەوەی پێست
🔸 خوێن بینین لەگەڵ پیسایی و ڕشانەوە
🔸 ڕەشبوونی پیسایی

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکار بێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 برینی گەدە
🔸 ڕەبۆ
🔸 شکستی دڵ

ئەلفادروستی💉☣️💊

18/11/2021

Ketorolac trometamol:
کیتۆڕۆلاک:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) کە بەکاردێ بۆ ئازاری توند، لەرز و تا و ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی.

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸 ئازاردی توند
🔸 لەرز و تا
🔸 ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی
🔸 ئازاری دوای نەشتەرگەری
🔸 ئازار و نەشتەرگەری ددان
🔸 ئازار و هەندێ جۆری ئیلتهابی چاو
🔸 گەورەکردنی بیلبیلەی چاو
🔸 لەکاتی ئەنجام دانی هەندێ نەشتەرگەری چاو

ناوەبازرگانیەکان:
🔸 Ketalgin
🔸 Ketorom
🔸 Tradol
🔸 Occular

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administration:
🔸 Ampule 15-30 mg
🔸 Tablet 20 mg
🔸 E.D 0.5%

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 برینی گەدە
🔸 دابەزینی بەرگری لەش
🔸 پەستانی دەرونی و شەکەت بوون
🔸 بینینی خەوی ناخۆش
🔸 کەم بوونەوەی ئاستی بینین
🔸 زیادبوونی لێدانی دڵ

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindcations:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 هەستیاری بە aspirin و دەرمانە NSAIDs کان
🔸 لەکاتی وشک بوونەوە dehydration
🔸 ڕەبۆ
🔸 ئافرەتی دووگیان
🔸 ئافرەتی شیردەر

ئەلفادروستی💉☣️💊

17/11/2021

Celcoxib:
سیلکۆکسیب:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێ بۆ ئازاری توند، لەرز و تا، ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی و کێشەی جومگەکان بە گشتی.

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری توند
🔸 لەرز و تا
🔸 ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی
🔸ڕۆماتیزم
🔸نەخۆشی جومگەکان

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Celebrex
🔸Flamex
🔸Coxib

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administration:
Capsule 50-100-200 mg

زیانە لاوەکیەکان:
🔸 ژانەسەر
🔸 سەرسوڕان
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 هێلنج
🔸 سکچوون
🔸 هەوکردنی بەشی سەرەوەی سنگ
🔸 سوربوونەوە و خورانی پێست

ئەوکاتانەی نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 نەخۆشی CABG
🔸 نەخۆشی شادەماری دڵ (التاجي)
🔸 هەستیاری بە SULFONAMIDES
🔸 ڕەبۆ

ئەو دەرمانانەی کارلێکی لەگەڵ دەکەن:
Interactions:
🔸 ACE inhibitor
🔸 Aspirin
🔸 Furosemide
🔸 Warfarin
🔸 Fluconazole
🔸 Methotrexate

ئەلفادروستی💉☣️💊

15/11/2021

Etoricoxib:-
ئیتۆڕی کۆکسیب:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە هەردوو هۆرمۆنی Cox-1 و Cox-2 بلۆک دەکات کە ئەمەش وادەکات ڕژێنی پڕۆستاگلاندین (prostaglandin) کەمتر دەربدرێ.
کە بەکاردێ بۆ ئازاری توند، لەرز و تا و ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی.

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری توند
🔸 لەرز و تا
🔸 ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی
🔸 ڕۆماتیزم
🔸 إلتهابی بڕبڕەی پشت
🔸 ئازاری بڕبڕەی پشت
🔸 نەخۆشیەکانی جومگەکان
🔸 ئازاری ددان

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Arcoxia
🔸 Orotix
🔸 Etoxia
🔸 Etoria

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administration:
Tablet 60-90-120 mg

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 ئازاری سنگ و تەنگە نەفەسی
🔸 ئەستوربوونی پاژنەی پێ
🔸 زەردبوونی ڕوخسار و سپێنەی چاو
🔸 ئازاری توندی گەدە
🔸 رەشبوونی پیسایی
🔸 سوربوونەوەی پێست

ئەو کاتانەی نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 هەستیاری بە ئەسپرین
🔸 برینی گەدە
🔸 کێشەی گورچیلەکان
🔸 لەکاتی نەخۆشیەکانی Crihn's disease و ulcerative colitis
🔸 بەرزی پەستانی خوێن
🔸 نەخۆشیەکان دڵ
🔸 ئەو کەسانەی تووشی جەڵدەی دڵ هاتوون
🔸 ئەو کەسانەی تووشی جەڵدەی مێشک هاتوون

ئەلفادروستی💉☣️💊

15/11/2021

Indometacin:
ئیندۆمێتاسین:

یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) کە بەکاردێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند، ئیلتهابی جومگەکان، ئەستوربوونی شووێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ:
Indications:
🔸ئازاری مام ناوەند
🔸 لەرز و تا
🔸 ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی
🔸ئازاری رۆماتیزم
🔸إلتهابی جومگەکان
🔸 إلتهابی ئێسک
🔸 ئازاری سوڕی مانگانە
🔸 ئازاری خوارەوەی پشت

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Indocid
🔸 Indylon

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of administration:
🔸 Capsule 25mg

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 سوربوونەوە و خورانی پێست
🔸 لەهۆش و خۆچوون بەهۆی دابەزینی لەناکاوی پەستانی خوێن
🔸 ئەستوربوونی روخسار

ئەوکاتانەی نابێت بەکاربهێنرێت:
Contraindicafions:
🔸 لەکاتی بوونی هەستیاری بە دەرمانەکە
🔸 کۆتا سێ مانگی سکپڕی
🔸 ئافرەتی شیردەر
🔸 برینی گەدە

ئەلفادروستی💉☣️💊

15/11/2021

Mefenamic acid

مێفینامیک ئەسید:
یەکێکیترە لە دەرمانە(NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری کەم بۆ مامناوەند، لەرز و تا.

بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێ بۆ:
🔸ئازاری کەم بۆ مامناوەند
🔸لەرز و تا
🔸ئازاری ڕۆماتیزم
🔸 ئازاری خوێن بەربوون (سوڕی مانگانە)

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Ponstan
🔸 Fendol
🔸 Piostan lady

ڕێگاکان بەکارهینان:
🔸 Tablet 500 mg
🔸 Capsule 250 mg
🔸 Syrup 50 mg

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 سێ مانگی کۆتایی سکپڕی
🔸 ئافرەتی شیردەر
🔸 لە کاتی نەخۆشیەکانی Crohn's disease و ulcerative colitis

زیانەلاوەکیەکان:
🔸 سکچوون
🔸 قەبزی
🔸 هێلنج
🔸 برینی گەدە
🔸 کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن
🔸 ئارەقەکردنەوە

ئەلفادروستی💉☣️💊

02/10/2021

Tinoxicam
تینۆکسیکام:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرزوتا و إلتهاب (ئەستوربوون و سوربوونەوە و گەرمبوون)ی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی لە ڕێگەی بلۆک کردنی هەردوو ئەنزیمی COX-1 و COX-2 کە ئەمەش وادەکات ڕژێنی پڕۆستاگلاندین (prostaglandin) کەمتر دروست ببێت.

بەگشتی بەکاردێ بۆ:
Indications:
🔸 ئازاری مامناوەند بۆ توند
🔸 لەرز و تا
🔸 إلتهاب (ئەستوربوون، سوربوونەوە و گەرمبوون)
🔸 ڕۆماتیزم
🔸 نەخۆشی دەردە پاشا (داء الملكي)
🔸 إلتهابی جومگەکان
🔸 إلتهابی ئێسک
🔸 ئازاری إنزلاق

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Tilcotil

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
Routes of admunisrration:
🔸 Tablet 20mg

زیانە لاوەکیەکان:
Side effects:
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 ژانەسەر
🔸 خوران و سوربوونەوەی پێست
🔸 گێژبوون
🔸 لەش داهێزران
🔸 بەرزبوونەوەی ئەنزیمی جگەر

ئەوکاتانەی کە نابێ بەکاربێت:
Contraindications:
🔸 هەستیاری بە ماددەکە
🔸 سێ مانگی کۆتایی دووگیانی
🔸 برینی گەدە
🔸 لەکاتی بوونی نەخۆشیەکانی Crohn's disease و ulcerative colitis
🔸 لە کاتی شکستی جگەر و گورچیلەکان

ئەلفادروستی💉☣️💊

02/10/2021

Piroxicam
پیرۆکسیکام:
یەکێکیترە لە دەرمانە (NSAIDs) ئازارشکێنەکان کە بەکاردێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرز و تا و ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی لە ڕێگەی بلۆک کردنە هەردوو ئەنزیمی COX-1 و COX-2 کە ئەمەش وادەکات ڕژێنی پڕۆستاگلاندین (prostaglandin) کەمتر دروست ببێت.

بەگشتی بەکاردێ بۆ:
🔸 ئازاری مامناوەند بۆ توند
🔸 لەرز و تا
🔸 ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی
🔸 إلتهابی جومگەکان
🔸 إلتهابی ئێسک
🔸 ئازاری إنزلاق و صوفان

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Felden
🔸 Pirox

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
🔸 Tablet 10-20mg
🔸 Ampule 20mg

زیانە لاوەکیەکان:
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 ژانەسەر
🔸 بێتاقەتی
🔸 لەش داهێزران
🔸 تێکچوونی باری دەروونی بۆ ماوەیەکی کاتی

ئەلفادروستی💉☣️💊

01/10/2021

Meloxicam

میلۆکسیکام:
سەر بە گڕوپی (NSAIDs)ە ئازارشکێنەکانە کە بەکاردێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرز و تا و ئازاری جومگەکان.

بەشێوەیەکی گشتی بەکاردێ بۆ:
🔸کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند بۆ توند
🔸 کەم کردنەوەی لەرز و تا
🔸 إلتهابی ڕۆماتیزم
🔸 إلتهابی ئێسک
🔸 ئازاری جومگەکان
🔸 ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی زەبری دەرەکی

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Mobic
🔸 Loxim
🔸 Zeloxim
🔸 Movineer

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
🔸 Tablet 7.5 -15 mg
🔸 Ampule 15 mg

🔹میلۆکسیکام کەمتر کار لەسەر بلۆک کردنی Cox-1 دەکات کە بەرپرسە لە پاراستنی پەردەی ناوەوەی گەدە و تەندروستی هێشتنەوەی و دڵ و زیاتر کار لەسەر بلۆک کردنی Cox-2 دەکات کە بەرپرسە لە ئازار و تا و لەرز و ئەستوربونی جەستە.

زیانە لاوەکیەکان:
🔸 هێلنج
🔸 سکچوون
🔸 ئازاری سک
🔸 سوربوونەوەی پێست
🔸 ئازار و برینی گەدە
🔸 بەرزبوونەوەی ئەنزیمی جگەر

ئەلفادروستی💉☣️💊

01/10/2021

Diclofinac sodium
Or
Diclofinac potassium

دیکلۆفیناک سۆدیۆم یان پۆتاسیۆم :
جۆرێکی تری گڕوپی ئازار شکێنەکانە (NSAIDs) کە بەکاردێ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند بۆ توند، لەرز و تا، ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی بەرکەوتنی تەنێکی دەرەکی.

ناوە بازرگانیەکان:
🔸 Voltarin
🔸 Cataflam
🔸 Olfen
🔸 Rapidus
🔸 Divon SR

بە شێوەیەکی سەرەکی بەکار دێ بۆ:
🔸 کەم کردنەوەی ئازاری مامناوەند بۆ توند
🔸 کەم کردنەوەی لەرز و تا
🔸 إلتهابی ڕۆماتیزم
🔸 إلتهابی ئێسک
🔸 کەم کردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە
🔸 ئازاری دوای نەشتەرگەری
🔸 کەم کردنەوەی ئازاری ددان
🔸 کەم کردنەوەی ئازار شقیقە (migraine)

ڕێگاکانی بەکارهێنان:
🔹تابلێت(حب) ٢٥-٥٠-٧٥ میللیگڕام
🔹کەپسول ١٠٠ میللیگڕام
🔹شاف(تحاميل) ١٢.٥-٢٥-١٠٠ میللیگڕام
🔹ئەمپول ٧٥ میللیگڕام
🔹جێڵ ١٪
🔹لەزگە(patch)

زیانە لاوەکیەکان:
🔸ئازار و برینی گەدە
🔸 ئازاری بەشی سەرەوەی سک
🔸 هێڵنج
🔸 سکچوون
🔸 ژانەسەر لە سەرەتای وەرگرتنی دەرمانەکە

ئەلفادروستی💉☣️💊

Photos from Sally-xerxwazy's post 01/10/2021

Ibuprofen
ئایبوپڕۆفین:
ناسراو بە (advil) یاخود (profen) یەکێکە لە ئازارشکێنە مامناوەندەکان کە لە گروپی دەرمانە ئازارشکێنەکانە (NSAIDs) کە بەکاردێ بۆ دابەزاندنی تا و ئازاری جەستە بە گشتی و لەرز و ئەستوربونی شوێنێکی جەستە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ تەنێکی دەرەکی.

بەگشتی بەکاردێ بۆ:
🔸 ئازاری ددان
🔸 ئازاری سورڕی مانگانە
🔸 کەم کردنەوەی تا
🔸 ئازاری جومگەکان
🔸 ئەستوربوونی شوێنێکی جەستە بەهۆی پێکان

ئایبۆپڕۆفین بە هەریەک لەو شێوانە بەردەستە:
🔹تابلێت(حەب) ٢٠٠-٤٠٠-٦٠٠-٨٠٠ ميللیگڕام
🔹کەپسولی سۆفت جێڵ ٢٠٠-٤٠٠ ميلليگڕام
🔹گیراوە(شڕوب) ١٠٠ میللیگڕام
🔹جێڵ ٥٪

زیانە لاوەکیەکان:
🔸 برین و ئازاری گەدە
🔸 هێلنج و ڕشانەوە
🔸 گێ زرینگانەوە(tinitus)
🔸 تێکچوونی لێدانی دڵ
🔸 پەڵە خوێن لەگەڵ ڕشانەوە

ئەلفادروستی💉☣️💊

Want your practice to be the top-listed Clinic in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

فحسی عامی خوێن واتای چیە ؟!!ئەو فەحسانە کامانەن کە پێویستە ماوە ماوە ئەنجام بدرێن ؟لەڤیدیۆیە بە درێژی باسکراوە#hawler #i...
هۆکارەکانی زیپکە چین لە خانمان و پیاوان و گەنجان ؟ئەو فەحسانە چین پێویستە ئەنجام بدرێن بۆ دیاری کردنی جۆری زیپکە ؟هەموو ...
بەشی دووەمESR testکۆمەڵگای پزیشکی خێرخوازی ساڵهەولێر-گەڕەکی هەڤاڵان٠٧٥٠٤٢٢٤٤٨٨٠٧٥٠٢٣٣٤٤٨٨
ESR testکۆمەڵگای خێرخوازی ساڵناونیشان:هەولێر-گەڕەکی هەڤاڵان#erbil #slemani #duhok #kurdistan #iraq
چۆنیەتی خوێن وەرگرتنکۆمەڵگای خێرخوازی ساڵ

Category

Telephone

Website

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 14:00 - 19:00
Tuesday 14:00 - 19:00
Wednesday 14:00 - 19:00
Thursday 14:00 - 19:00
Saturday 14:00 - 19:00
Sunday 14:00 - 19:00
Other Medical Centers in Irbil (show all)
Sawer RFA Clinic ساوير للعلاج بالتردد الحراري Sawer RFA Clinic ساوير للعلاج بالتردد الحراري
Erbil International Hospital
Irbil, 066

علاج آلام المزمنة، شلل الرعاشي، وسوسة القاهرة،الدوالي والناصور والباصور الشرجي والعصعصي بتردد الحراري

عيادة الدكتوره ريم خليل سعيد للامراض النسائية والتوليد والعقم عيادة الدكتوره ريم خليل سعيد للامراض النسائية والتوليد والعقم
مجمع كلينيكا الطبي
Irbil, 44009

عيادة تخصصية لأمراض النسائية والتوليد والعقم ورعاية الحوامل والجراحية المنظارية

Dr.nasih's Cardiovascular imaging forum Dr.nasih's Cardiovascular imaging forum
Erbil
Irbil

non invasive cardiovascular imaging including : echocardiography CT angiography Cardiac MRI

Haras Midecal Haras Midecal
شەقامی پزیشکان
Irbil, 44001

پێداویستی پزیشکی و جوانکاری بۆ دەرمانخانەکان

سەنتەری ئازادی بۆ پزیشکی دەم و ددان سەنتەری ئازادی بۆ پزیشکی دەم و ددان
Azadi
Irbil, 44001

سەنتەری ئازادی بۆ پزیشکی دەم و ددان

عيادات كلينيكا الطبية 2 عيادات كلينيكا الطبية 2
برايتي-٤٠ متري، مقابل عمارة دارين/شركة كورك
Irbil, 44001

نۆرینگە پزیشکییەکانی زینک سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندر?

مركز Lotus زراعة الشعر مركز Lotus زراعة الشعر
Irbil

اربيل - شارع كوية - جانب مستشفى زين

شوقي خيام خبير اعشاب طبية شوقي خيام خبير اعشاب طبية
اربيل
Irbil, 00964

نائب رئيس منظمة العشابين في العراق

Behrooz Ali Molavi Behrooz Ali Molavi
١٠٠م نەخۆشخانەی ئارژین & ٤٠م کۆمەڵگای ڕاشین , 07511904201 سکرتر
Irbil

دکتۆری پسپۆڕی نەشتەرگەری (مێشک،دەمار،بڕبڕەی پشت) اخصائي في جراحة (الدماغ،الأعصاب،والعمود الفقري)

Pasha Agency Pasha Agency
36. 207327, 44. 035902
Irbil, 44001

Depend on our creativity for your goals!

سەنتەری جوانکاری الطبیب سەنتەری جوانکاری الطبیب
40 متري برايتي بجانب المجمع الطبي الامريكي
Irbil, 234

مجمع طبي متكامل يضم نخبة من أفضل الاطباء من عدة اختصاصا