Dasty2dwam

بەم زووانە جیاوازتر
کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و کاڵایتر ?

24/07/2020

روداوە ترسناکەکان

24/07/2020

بۆ شوفێرە بەڕێزەکان

مانای هێماكانی سەر داشبۆردی ئۆتۆمبێل

دۆستانتان تاگ بکەن بۆ ئەوەی سوود لی ببینن

#تۆش ھاوکارمانبە و چەند کۆمێنتێک بکە و بڵاوی بکەوە.

هێماكانی سەر داشبۆڕدی ئۆتۆمۆبێل زۆرن، هەندێكیان زۆر سادە و ساكارن كە پێویست بە ڕوونكردنەوە ناكات بۆ نموونە گڵۆپی ئیشارەت یان بەنزین، بەڵام زۆر هێمای تر هەن كە ماناكانیان نازانین، زۆربەی ئەو هێمایانه ئاماژە دەكەن بە بوونی هەڵەیەك لە ئۆتۆمبێلەكەت، بۆیە تێگەیشتن و ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ ئۆتۆمبێلەكەت لەكاتی پێویست گرنگە، چونكە پشتگوێ خستنیان دەبێتە هۆی كێشەی زیاتر و گەورەتر.

تێبینی: هێما سوورەكان⛔ واتە دەبێت ئۆتۆمبێلەكە بە زووترین كات ڕابگریت، زەردەكان💡واتە خزمەتگوزاری و چاككردنەوە پێویستە، بەڵام مەرج نییە ئۆتۆمبێل ڕابگریت، سەوزەكانیش تەنیا بۆ پێدانی زانیارین.

ئێستە ئەم وێنەیە ببینە و لە خوارەوە بە پێی ژمارە ڕوونكردنەوە دەربارەی هەر هێمایەك بخوێنەوە، بزانە هەر هێمایەك ئاماژە بە چی دەدات:

1- لایتی تەمومژی پێشەوە: تیشكەكانی ڕووناكی ئاسایی لەكاتی باران یان تەمومژ دەشكێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی جوان نەبینینی ڕێگەكە، بەڵام لایتی تەمومژ جۆرێكی تایبەتە كە بەناو تەنۆلكەكانی تەمومژدا دەڕوات، لە كەشوهەوای نەگونجاو پێ دەبێت.

2- كێشە لە سوكان: ناتەواوییەك لە سوكانی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە.

3- لایتی تەمومژی دواوە: تیشكەكانی ڕووناكی ئاسایی لەكاتی باران یان تەمومژ دەشكێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی جوان نەبینینی ڕێگەكە، بەڵام لایتی تەمومژ جۆرێكی تایبەتە كە بەناو تەنۆلكەكانی تەمومژدا دەڕوات، لە كەشوهەوای نەگونجاو پێ دەبێت.

4- كەمی شلەی خاوێن كردنەوە: ئاو یان شامپۆی پاككرنەوەی جامەكان كەمە.

5- تەنك وون یان نەمانی بەنسەكانی ستۆپ.

6- خێرایی دیاریكەر: لەكاتی گەشتكردن یان لە رێگە دوورەكان دەتوانی ئەو خێرایییەی دەتەوێت دیاری بكەیت و بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێل لەم خێرایییە نە زیاد دەكات و نە كەم دەكات.

7- گڵۆپی ئاگاداركردنەوەی لادان.

8- باران و لایتی هەستیار: زۆرێك لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە لە كاتی سووڕانی سوكان لایتەكان لەگەڵی دەسووڕێن، یان لەكاتی باران لایتەكان دەگۆڕێن یان گۆشەی ڕووناكییان دەگۆڕن.

9- بوونی بەفر، یان سەرمایەكی زۆر، پلەی گەرمایەكی زۆر نزم.

10- نیشاندەری زانیاری.

11- گەرمبوونی ئۆتۆمبێل: له كەشوهەوای سارددا كە بەیانیان ئۆتۆمبێلەكەت داگیرساند، پێویستە بوەستی تا گەرم دەبێت و هێماكە دەكوژێتەوە.

12- رێگەی شەختاوییە یان لووس.

13- كلیلی هەڵگیرساندنی ئاگر: ئەم هێمایه واتە پێوسیتە بە خێراترین كات ئۆتۆمۆبێلەكەت ڕابگری تا سەلامەتە و مەترسی هەڵگیرسانی ئگر هەیە.

14- كلیلی لەسەر ئۆتۆمۆبێلەكەت نییە: زۆربەی ئۆتۆمبێلە نوێكان زیرەكن و تەنیا بە دوگمەیەك دادەگیرسێن، بەڵام پێوسیتە كلیلە هەستیارەكەی لێوە نزیك بێت. كاتێك ئۆتۆمۆبێل داگیرساوە وە كلیلەكان دوور دەخەیتەوە ئەم هێمایە هەڵ دەبێت، ئاگادارت دەكاتەوە كە كلیلەكانت لا نییە.

15- پاتری كلیلی ئۆتۆمۆبێلەكەت لاوازە.

16- ئاگاداركەرەوەی دووری یان دووری پێو: ئەم تایبەتمەندییە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دووری تۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بەرامبەرت دیاری دەكات و ناهێڵێت لە مەودای دیاریكراو زیاتر نزیك بكەویتەوە.

ئەم تایبەتمەندییە لە كاتی گەشتكردن و رێگە دوورەكان بۆ پشوودان یان لە ناوشار بەكار دێت.

ئەگەر ئۆتۆمبێلیێكت لە پێش بێت و ئاگادار نەبیت ئۆتۆمبێلەكەت بە هۆی هەستیارەكان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەوەستێت یان خێرایییەكەی كەم دەكاتەوە بە گوێرەی بارودۆخەكه.‌

17- پێ بنێ بە بەنزین لەكاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل.

18- پێ لەسەر ئیستۆپ دابنێ لەكاتی گۆڕینی گێڕ، ئەم هێمایە تەنیا لەو ئۆتۆمۆبێلانە هەیە كە گێڕ ئۆتۆماتیكن.

19- سوكان قوفڵ دراوە.

20- لایتی بەهێز (Full Light).

21- پەستانی تایە: پەستانی هەوای تایە كەمە.

22- لایتی كز، سەكن لایت، یان بلاجیكتۆر كار دەكات.

23- گڵۆپی سووتاو: ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەكێك لە گڵۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكەت سووتاوە.

24- یەكێك لە لایتەكان شكاوە.

25- گزۆز پێویستی بە پاككردنەوە هەیە: واتە پاشماوەی سووتەمەنی سووتاو بە تەواوەتی فڕێ ناداتە دەرەوە و پاك ناكاتەوە، بۆ چاك بوون پێویستە خێرایی زیاد بكرێت بۆ 60 Km/h بۆ ماوەی 15 خولەك بۆ پاككردنەوەی، دوای 15 خولەكەكە دەبێت هێمای سووتەمەنی كوژابێتەوە ئەگەر پاش ئەوە نەكوژایەوە، ئەوا سەردانی بنكەی خزمەتگوزاری بكە.

26- هێمایەكە بۆ بوونی عەرەبانە، كابینە، یان ئۆتۆمۆبێل كە بە ئۆتۆمبێل ڕایدەكێشێت.

27- ئاگاداری دەربارەی دەبڵی ئۆتۆمبێلەكەت.

28- لادان لە سەر هێڵەكانی ناو رێگە: واتە لەسەر هێڵەكان دەڕۆی و پێویستە بچیتە ناو هێڵەكان یان لە هەندێك ئۆتۆمبێل دەتوانی‌ بە شێوەیەك ئۆتۆبێلەكەت ڕێك بخەی كە لەناو هێڵەكان لاتدا لە كاتی بە ئاگانەبوون خۆی خۆی ڕێك دەخاتەوە و دەچێتەوە نێوان هێڵەكان.

29- Catalytic Conveter: بەشێكە لە گزۆز و دەكەوێتە بەشی دواوەی، ئەم بەشە هەڵدەستێت بە گۆڕینی پاشماوەی زیان بەخشی ئۆتۆمۆبێل بۆ پاشماوەیەكی كەمتر زیانبەخش، داگیرسانی ئەم هێمایە واتە زۆر گەرم بوون یان تێكچوونی ئەم بەشە كە ئەمەش دەبێتە هۆی پەیداكردنی دووكەڵی ڕەش و پیس كە زۆر زیان بەخشە.

30- بیرهێنەرەوەی پشتێندی سەلامەتی: پشتێنەی سەلامتی ببەستە.

31- هاند برێك یان ستۆپ: واتە هاندبرێك كار دەكات، بەڵام ئەگەر كاتێك هاندبرێك دانرابووەوە و ئەم هێمایە هەرپێ بوو، ئەوە ئاماژەیە بۆ كەمی ڕۆنی هاندبرێك یان ڕۆنی ئیستۆپ یان بانسەكان تەنك بوون یاخوك كێشەیەك لە سیستەمی ستۆپ هەیە.

32- ئاگاداری پاتری: كێشە لە پاتری یان بارگاوی كردنەوەی هەیە.

33- یارمەرتیدەری پارككردن (حەساس).

34- ئۆتۆمبێل پێویستی بە خزمەتگوزارییە. لە هەندێك ئۆتۆمبێل دەنووسرێت MAINT REQD واتە خزمەتگوزاری، پێویستە ئۆتۆمبێلەكەت پێویستی بە پشكنین و خزمەت‌گوزاری هەیە، زۆربەی كات ئەم هێمایە بە هۆی پیسبوونی ڕۆنی مەكینە هەڵدەبێت.

35 و 36- لایت گونجاندن: واتە ڕێكخستنی ڕووناكی وەك بەرز و نزمكردنی یان سووڕاندنی لەگەڵ سووڕاندنی سوكان.

37- باڵی پشتەوە كراوەتەوە.

38- ئەم گڵۆپە هەڵدەبێت لە كاتی كردنەوە یان داخستنی سەقفی ئۆتۆبێل یان بەتەواوەتی دانەخرانی یان كرانەوەی. كاتێك سەقف بە تەواوەتی داخرابێت یان كرابێتەوە، ئەم گڵۆپەش دەكوژێتەوە.

39- باڵۆنی هەوایی ( Airbag): كێشە لە باڵۆنی هەوایی هەیە یان كوژانراوەتەوە. لەكاتی پێكدادان، پاڵۆنەكان ناتەقن و لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

40- هاندبرێك یان ستۆپ: واتە هاندبرێك كار دەكات.

41- ئاو لەناو سووتەمەنی هەیە.

42- باڵۆنی هەوایی ناچالاك كراوە.

43- ئۆتۆمبێل كێشەی هەیە.

44- لایتی ئاسایی پێیە.

45- فلتەری هەوا پیسە (فلتەری تەبرید).

46- لێخوڕینی ئابوورییانە: ئەم هێمایە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بەنزنی ئۆتۆمبێلەكەت بەشی زۆرتر بكات، لەكاتی سەوزبوون، واتە بەنزین زۆر بەكەمی سەرف دەكات. ئەگەر زۆر بە خێرایی پێ بنێی بە بەنزین ئەوا ئەم هێمایە ڕەنگی دەبێت بە سوور، بەڵام لە هەندێك ئۆتۆمبێل تەنیا پێ دەبێت و دەكوژێتەوە، ئەمەش واتە سووتەمەنی زۆر سەرف دەكەیت.

47- كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێڵ لەكاتی هاتنە خوارەوە لە شوێنی لێژ.

48- ساردكردنەوەی پلەی گەرمی: پلەی گەرمی مەكینە زۆر بەرزە بەشێوەیەك دەبێتە هۆی زیانگەیاندن. ئاگادار بە كە ئەم هێمایە هەڵبوو یان میلی پلەی گەرمی لەسەر سوور بوو، هەروەها پانكەكانیش زۆر بە خێرایی كاریان دەكرد، بەزووترین كات ئۆتۆمبێلەكەت ڕاگرە، بیكوژێنەوە و پاشان بۆنێتەكەی بكەوە. ڕێگە بدە مەكینەكە بە شێوەیەكی ئاسایی سارد بێتەوە، پاشان پشكنینی بۆ بكە.

49- گڵۆپی دژە قوفڵبوونی وەستان ABS: ئاماژەیه بۆ ئیش نەكردنی ABS یان بوونی كێشە لە سیستەمی ABS. هەڵبوونی ئەم هێمایە مانای ئەوە نییە كە سیستەمی وەستانی ئاسایی (ستۆپ یان ئیستۆپ) كار ناكات. ئەمە تەنیا ئاماژەیە بۆ وەستانی ABS. هەندێك كات ئەم هێمایە بێ هۆكار هەڵدەبێت، بۆیە ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنەوە بۆ ماوەی 1-2 خولەك پاشان هەڵیكەوە، ئەگەر نەكوژایەوە كەواتە كێشە لە ABS هەیە.

50- ئاو لەناو فلتەری سووتەمەنی هەیە.

51- دەرگەی كراوە: یەكێك لە دەرگان كراوەیە.

52- بۆنێت كراوەیە.

53- سووتەمەنی كەمە.

54- كێشە له گێڕبۆكسی ئۆتۆمبێل هەیە: واتە كێشە لە گێڕ گۆڕین یان هەر كێشەیەكی تر هەیە لە گێڕ. پێویستە خێرا پشكنینی بۆ بكرێت پێش ئەوەی بشكێت یان بەتەواوی تێك بچێت.

55- كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی یان قوفڵكردنی خێرایی: خێرایی ئۆتۆمبێل دیاری كراوە واتە ناتوانیت لە خێرایی دیاریكراو زیاتر تێپەڕیت و خێرایی لە ئاستێك دیاری كراوە بەگوێرەی ویستی شۆفێر.

56- ئاگاداری لەبارەی دەبڵی ئۆتۆمبێلەكەت.

57- ئاگاداركردنەوە لە كەمی ڕوون: ئاماژەیە كە ڕۆنی مەكینەكەت زۆر كەمە.

58- پاككردنەوەی تەمومژی جامی پێشەوە.

59- دواوە یان سندووقی ئۆتۆمبێل كراوەیە.

60- مەترسیی خلیسكان: ئەگەر ئۆتۆببێل مەترسی خلیسكانی لەسەر بێت یان یەكێك لە ویلەكانی تەواو نەبێت، ئەوا ئەم هێمایە دادەگیرسێت.

61- هەستیاری باران.

62- پشكنینی مەكینە: ئەم هێمایە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە كێشەیەكە لە مەكینە یان سیستەمی بەنزین هەیە. لە زۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كوردستان ئەم هێمایە داگیرساوە، زۆربەی كات ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی بەنزین بەتایبەتی لە ئۆتۆمبێلە ئەمەریكییەكان، بەڵام مەرج نییە بەهۆی خراپی بەنزین بێت، لەوانەیە كێشە لە مەكینە هەبێت بۆیە پێویستە دڵنیا بیتەوە و پشكنین بكەی.

63- پاككردنەوەی تەمومژی جامی دواوە.

64- خاوێنكردنەوەی جامی پێشەوە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی

وه رگیراوە

19/07/2020

بەم نزیکانە دەست بەریکلام دەکەین بۆ ئۆتۆمبیل و هەمو کاڵایەک بێبەرامبەر بۆ فرۆشیار و کڕیار
بەشێوازی ئۆنلاین

19/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان......

وەرگرتنی ئۆتۆمبێل یەکێکە لەو کێشانەی کە تووشی ئۆتۆمبێل دەبێت و دەبێتە ھۆی نارێکی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە ڕێکەکان
دیارە ئەم کێشەیە شۆفێر زۆر بێتاقەت و ماندوو دەکات . چونکە کاتێک ئۆتۆمبێل وەرگرێ بۆ ھەر لایەک یان ڕێک نەڕوات ئەوا دەبێت شۆفێر زۆر بە ئاگاداریی و بە تووند دەستی بە سوکانی ئۆتۆمبێلەکەوە بگرێ لەسەر شەقامە رێکەکان
ئەمانە چەند ھۆکارێکن کەوا دەکات ئۆتۆمبێل وەرگرێ یان نارێک بڕوات.

یەکەم: خراپ بوونی تایە جاری وایە خلیسک بوونی تایە جا بەشی دەرەوەی بێت یان بەشی ناوەی.
دووھەم: خراپ بوونی بوش تەبەڵە.
سێیەم: خراپ بوونی پارچەکانی ڕاگیری بەشی پێشەوەی تایە وەک ڤۆڵت و ڕۆت و بووش و دەبڵ ی ئۆتۆمبێل.
چوارەم: میزان نەبوونی ئۆتۆمبێل.
پێنجەم: خوار بوونی تایەک بەشیوەی درێژی واتە تەرازو نەبوونی تایە.
شەشەم: کەمبوونی ھەوای تایە.
حەوتەم: خوار بوون و ناڕێکی سوکان.
ھەشتەم: ھۆکارێکی تر ھەیە کەوا دەکات ئۆتۆمبێل رێک نەروات وەک دەعمی ئۆتۆمبێل یان کێشانی تایەی ئۆتۆمبێل بەر شۆستەی سەرشەقامەکان.

ئەمانە کۆمەڵێک ھۆکارن بۆ وەرگرتنی و ناڕێکی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل.

14/07/2020

#زانیاری

زۆرجار ئەو پرسیارە بەمێشکت دادێ..ئەرێ دەرکەی بەنزینی سەیارەی لۆ هەندەك لەلای چەپە و هەندەکیش لەلای ڕاستە؟

هەر شەریکە و جوابی خۆی پێیە لەو پرسیارەی، بەران لەیەك شتی هەموویان هاوڕان، ئەویش ساڵنسە و گزۆز لەکیهەلای بی بەنزین عەکسی ویە.
زۆربەی سەیارە کۆری و یابانیەکان بەنزینیان لەلای چەپە لەبەر دوو هۆکاری:
یەکەم: سایەق کەدێتەخوارێ بەنزینی تێبکا زوو بیگاتێ و نەسوڕێتەوە لایەکەی دی.
دووەم: کەسواری سەیارەی بۆوە لە نەینۆکی ببینی دەرکەکەی بەنزینی داخستیتەوە یان نا.

زۆربەی سەیارەی ئەوڕووپی و ئەمریکیەکان بەنزینیان لەلای ڕاستە لەبەر دوو هۆکاری:
یەکەم: کەدادەبەزن لەسەر ڕێگایان بەنزین تێکەن نەکەونە لای جادەی چونکە خەتەرە و سەیارەی پێدادێ.
دووەم: زۆربەی کێبڵ و وایەری سەیارەکان بەلای چەپدا دابەشکراینە و دەبی لەبەنزینی دووربی.
ئێستا لە زۆربەی سەیارە نوێیەکان لەکن عەلامەتی بەنزینی سێگۆشەك هەیە پێت دەرێ بەنزین لە کام لایە.

03/07/2020

ئەو ئۆتۆمبیلانە لای خۆمان بوایە
چەندان ساڵی تریش لێمان ئەخوڕین......

03/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان.........

گێڕی CVT چیە ؟ چۆن ئیش دەكات؟ (گێڕی بەردەوام گۆڕاو) (گێڕ قایش/زنجیر)

گێڕی CVT جۆرێكی تایبەتی گێڕ ئۆتۆماتیكە, بەزمانی باوی بازار ناسراوە بەگێڕ قایش/زنجیر وەكو هەموو گێڕەكانی تر بەكاردێت بۆ گواستنەوەی ووزەی بەرهەم هاتووی بزوێنەری ئۆتۆمبێل بۆ خوولانەوەی درایف شەفت و تایەكان.

پێكهاتەی گێڕی CVT جیاواز لە گێڕكانی تر هیچ جۆرە دیشلیەكی تێدانیە, بەشێوەیەكی سەرەكی لە دوو خلۆكەی(پوولی) تیرە گۆڕاوی خوولاوە پێكدێت و بە قایشێكی شێوە پیتی V پێكەوە گرێدراون, خلۆكەی یەكەم بە بزوێنەر و خلۆكەی دووەم بەدرایف شەفتی تایەكانەوە بەستراوە, هەربۆیە لە كاتی ئیشكردن و ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل بەگوێرەی زیادبوونی خێرایی خولانەوەی كرانك شەفتی بزوێنەر و زەختی ئۆتۆمبێل قایشی گێڕەكە بەردەوام لەخلۆكەی بزوێنەر تیرەی گەورەتر و لە خلۆكەی دووەم تیرەی بچووكتر دەبێتەوە بەیارمەتی شلەی (هایدرۆلیكی) ناو گێڕی CVT , لە ئەنجامدا خێرایی خولانەوەی تایەكانی ئۆتۆمبێل زیاد دەكات و بەهەمان شێوە ئەم كردارە بەپێچەوانەوە دووبارە دەبێتەوە لە كاتی كەمبوونەوەی خێرایی بزوێنەر.

لایەنی باشی گێڕی CVT

1. نەرم لێخوڕین و ئاسانی گێڕگۆرین (نەهێشتنی تەكانی ئۆتۆمبێل لەكاتی گێرگۆڕین)
2. كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی ووزەی بزوێنەر
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (National Highway Traffic Safety Administration) بەستنی گێڕی CVT دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سەرفی سووتەمەنی بە ڕێژەی لە 6% بۆ ئۆتۆمبێل.
3. كێشی سووكتر و پارچەی كەمتری هەیە بەراورد بەگێڕكانی تر
4. پاراستنی زەبری ئۆتۆمبێل لە خێرایی بەرز
5. خێرا هەڵبژاردنی گێری گونجاو بەتایبەتی لە كاتی سەركەوتنی ئۆتۆمبێل بەسەر گرد و بەرزایی یاخود هەبوونی باری قورسی ئۆتۆمبێل, كە ئەمەش دیاردەیەكی كەمێك گرانە بۆ گێرەكانی تر.

لایەنی لاوازی گێری CVT

1. جۆرێكی نوێ‌ یە لە بازار لە كاتی دروست بوونی گرفت ئاسان نیە چارەسەركردنی.
2. نرخی گرانترە بەراورد بە گێڕكانی تر, هەروەها لەكاتی تێكچوونی زۆرجار واپێویست ئەكات تەواوی گێڕەكە بگۆڕێت
3. گێڕی CVT بەراورد بە گێڕ ئۆتۆماتیكی دیشلی و گێر عادی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك زیاتر پەسەنترە ئەمەش بەهۆی توانای سنورداری قایشی ئەم گێرەوە, كە بەرگەی زەبر و هێزێكی زۆر ناگرێ‌.

لە كۆتایدا ئەوەی شایانی باسە شلەی هایدرۆلیكی گێڕی CVT جیاوازە لەگێر ئۆتۆماتیكی دیشلی و لەكاتی گۆڕیندا پێویستە هەمان جۆری خۆی تێبكرێتەوە,بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە و گرفت لە گێڕەكە و خراپبوونی.وە هەر كومپانیایەك بە شێواز و تەكنیكی خۆی ئەم جۆرە گێرەی بەرهەم هێناوە ناوی جیاوازی لێناوە ئەمانەی خوارەوە كۆمەڵەیەكن لەوان:
1. نیسان : Xtronic
2. تۆیۆتا و هۆندا:CVTi, eCVT
3. ئۆدی و ڤوڵگسواگن:Multitronic
4. مارسیدس: Autotronic

02/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان.....

شەش تێبینی کەوا خاوەنی ئۆتۆمبیلە گێڕ ئۆتۆماتیکەکان پێویستە بیزانن!!!!!!


بێگومان داهێنانی گێڕی ئۆتۆماتیک یەکێک لە مەزنترین دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێلە. ئەگەرچی لێخوڕینی سەیارە بە گێڕی ئۆتۆماتیک زۆر ئاسان و سەیفە بەڵام لەچاو گێڕی ئاسایی پێویستی بە ئاگاداربوونێکی زیاترە چوونکە ئەگەر تووشی کێشەیەک ببێ دیارە چاککردنەوەشی تێچوویەکی زۆرتری دەوێت. بۆ ئەوەی نەهێڵین گێڕی ئۆتۆماتیکی سەیارەکەمان زیانی پێ بگات کۆمەڵێک تێبینی هەیە کەوا دەبێ شۆفیران بەباشی بیزانن و ڕەچاوی بکەن.

بۆ ئەوەی تەمەنی گێڕی ئۆتۆماتیکی سەیارەکەتان زیاتر بێت، لە ئەنجامدانی ئەم کارانە دوور بکەونەوە:

1. گۆڕینی دۆخی گێڕ بۆسەر N لە ترافیک لایتی سووردا

زۆر کەس بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەنزین و خراپنەبوونی گێڕبۆکسی سەیارەکەیان لە وەستانە کورتەکاندا وەک ترافیک لایت، گێڕەکەیان دەخەنە سەر N کە هەمان دۆخی بۆشە. بەڵام لە ڕاستیدا باشترین کار ئەوەیە گێڕەکە لەسەر دۆخی D بمێنێت و قاچتان لەسەر برێک هەڵمەگرن. ئەگەرچی لەسەر ئەم بابەتە هەندێ جیاوازیی بیروڕا هەیە بەڵام باشتر وایە لە وەستانە کورتەکاندا گێڕەکە نەخرێتە دۆخی بۆشەوە. لەم حاڵەتەدا ئەگەری خراپبوونی گێڕەکە زۆر کەمترە.

2. قاچ خستنەسەر پایدەری بەنزین پێش لەوەی گێڕەکە بخەنە سەر دۆخی D

هەموومان زۆر جار کاتێک سەیارەیەکی گێڕ عادیمان هەبووە ئەمەمان کردووە بەڵام بۆ سەیارەی گێڕ ئۆتۆماتیک ئەمە زۆر هەڵەیە و دەبێتە هۆی خراپبوونی کەلوپەلەکانی گێڕبۆکس.

3. بۆشکردنی گێڕ لە لێژاییدا

هەندێ کەس ئەم کارە بە مەبەستی کەم بەکارهێنانی بەنزین و خراپنەبوونی گێڕ دەکات کەچی پێچەوانەیە و زیان بە گێڕەکە دەگەیەنێت. ئەم کارە سەرەڕای ئەوەی کە بۆ گێڕەکە باش نییە دەشتوانێ ببێتە هۆکاری پێکدادان و ڕووداوی نەخوازراو، چوونکە لەم حاڵەتەدا ڕاگیرکردنی سەیارەکە زەحمەتترە و برەیک لە بۆشدا باش کار ناکات.

4. گۆڕینی دۆخی گێڕ لە کاتێکدا سەیارەکە خەریکی ڕێکردنە

ئەمە زۆر زیان بە گێڕ دەگەیەنێت و ئەبێتە هۆی گۆڕینی حاڵەتی خێرای کەلوپەلەکانی گێڕبۆکس و ئەمەش هێدی هێدی گێڕ تووشی خراپبوون دەکات. بۆ وەستان و گۆڕینی دۆخ دەبێ هەمیشە قاچ لەسەر برێک بێت و پاشان گێڕەکە بگۆڕدرێت. گۆڕینی گێڕ لە کاتی ڕێکردندا زیان بە گێڕ دەگەیەنێت. دیارە مەبەست حاڵەتەکانی درایڤ، پارک و بۆشە. لە دۆخی تیپ ترۆنیکدا دیارە گۆڕینی نێوان گێڕەکان ئاسایییە.

5. خستنەسەر دۆخی P پێش لەوەی بەتەواوی بوەستی

دانانی گێڕ لەسەر دۆخی P دەبێتە هۆی ئەوەی کە پینێکی قفڵکەر، کۆنێکت بێت بە شفتی ئاوتپووتی گێڕبۆکسەوە. ئەنجامدانی ئەمە لە کاتێکدا سەیارەکە خەریکی ڕۆشتنە ئەتوانێ ئەم پینە بکاتەوە. کەوایە قەد ئەمە مەکەن. سەرەتا بەتەواوی بوەستن پاشان گێڕەکە بخەنە سەر دۆخی پارک.

6. شێوازی هەڵەی وەستان لە شوێنی لێژدا

بۆ وەستان لە شوێنی لێژدا سەرەتا هاندبرێکەکە ڕاکێشن و پاشان گێڕەکە بخەنە سەر دۆخی پارک. بەم شێوەیە پەستانی زۆر لەسەر گێڕبۆکس ناکەوێت.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان.........

نیشانەکانی خراپبوونی دینەمۆی ئۆتۆمبێل چین؟

دینەمۆی سەر بزوێنەری ئۆتۆمبێل (Alternator)، پارچەی بەرپرسە لەبەرھەمھێنانی کارەبا بۆ ئۆتۆمبێل، ئەویش لە ڕێگەی گۆڕینی جوڵە وزە بۆ کارەبا وزە، دینەمۆ کارەبای پێویست بۆ کارکردنی زۆرینەی بەشەکانی ئۆتۆمبێل دابین دەکات.

خراپبوونی دینەمۆش ڕاستەوخۆ دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی چەند پارچەیەکی دیکەی ئۆتۆمبێل و بەھێواشیش چەند پارچەیەکی دیکە لە کاردەخات.

نیشانەکانی خراپبوون یان لاوازبوونی دینەمۆ چین؟
زوو خراپبوون و لەکارکەوتنی باتری: یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی دینەمۆ، شەحنکردنەوەی باتریی ئۆتۆمبێلە، کاتێک ھەستت کرد باترییەکەت لاوازە یان شەحن نابێتەوە لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی کارکردنی تەواوەتی خۆیدایە و ئێکسپایەر نەبووە، ئەوە نیشانەیەکی خراپبوونی دینەمۆی ئۆتۆمبێلەکەتە، باترییەکە وای لێدێت ناتوانێت بزوێنەرەکە بخاتە کار.لەرەلەری رۆشنایی گڵۆپ و لایتەکان: دینەمۆ کارەبای پێویست و جێگیر بۆ تەواوی گڵۆپ و لایتەکان دابین دەکات، کاتێک رۆشنایی دەرەوە یان ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەت لەرەلری تێکەوت و کەم و زیادی کرد، گومان لە خراپبوونی دینەمۆ یان پارچەیەکی نێو دینەمۆی ئۆتۆمبێلەکەت بکە.گڵۆپی باتریی نێو داشبوڵ ھەڵدەبێت: کاتێک بینیت ئۆتۆمبێلەکە لە کاردایە، گڵۆپی باتریی لەنێو داشبوڵی ئۆتۆمبێلەکەت ھەڵبووە، ئەوا ھەڵە لەسەرچاوەی کارەبای ئۆتۆمبێلەکەت ھەیە، یان باترییەکەیە، یاخود دینەمۆ.
بۆنی سوتاویی یان دەنگی نائاسایی: دەرکردنی بۆنی سووتاویی لە دینەمۆ واتای ئەوەیە، بەھۆی دروستبوونی گەرمیی زیادە، مادە دابڕ (عازل) ــەکانی نێوان پارچەکانی دینەمۆکەت دەسوتێن، لە کاتی دەرکردنی دەنگیشدا بۆڵبرینی دینەمۆکەت خراپبووە، دەبێت ھەردوو حاڵەتەکە بە زوویی چارە بکرێن، ئەگەر نا، زیانی گەورەتر دەخەنەوە.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان......

جۆرەکانی پانکەی سەر بزوێنەر چین؟
چۆن کار دەکەن؟

یەکێک لە پارچەکانی سیستمی ساردکردنەوەی بزوێنەر بریتییە لە پانکە، پانکەش وەک هەر پارچەیەکی گرنگی تری ناو ئوتومبێل ناوێکی زانستی تایبەت بەخۆی هەیە ئەویش بریتییە لە (Fan)، کاری پانکە ڕاکێشانی هەوایە لە ژینگەی دەرەوە بەسەر ڕادێتەردا بەمەبەستی ساردبوونەوە ئەو ئاوەگەرمەی کە چووەتە ناو ڕادێتەر.

پانکە بە دوو شێوەی باو لەسەر بزوێنەر دەبەسترێت:

پانکەیەک جوڵە لە کڕانک شەفتەوە وەردەگرێت.
پانکەیەک بەهۆی سەرچاوەیەکی کارەباوە کاردەکات.
جۆری یەکەم زیاتر لەو ئوتومبیلانەدا بەکاردێت کە (Rear Wheel Drive) ن، واتە تەگەرەکانی دواوەیان پاڵپێوە نەرن. ئەم جۆرەش زیاتر لە پیکاب و ئوتومبیلی بارهەڵگردا خۆی دەبینێتەوە، چونکە بزوێنەری ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بە شێوەی تەریب لەگەڵ شاسی ئۆتۆمبێلەکە دادەنرێت و بەوەش دەتوانرێت پانکە لە پێشەوەی بزوێنەرەکە ببەسترێت.

لەم جۆرەدا پانکەکە بەهۆی قایشەوە وزە لە کرانک شەفت وەردەگرێت، یان ڕاستەوخۆ بەستراوە بە کرانک شەفتەوە و لەگەڵ کارکردنی بزوێنەردا ئەمیش ڕاستەوخۆ دەست بەکارکردن دەکات.

جۆری دووەمیش لەو ئوتومبیلانەدا بەکاردێت کە (Front Wheel Driven) واتە تەگەرەکانی پێشەوەیان پاڵپێوەنەرن.

ئەم جۆرە کارەباییە بەهۆی سێنسەرێکەوە کە لەسەر ڕێڕەوی ئاوەکە دانراوە زانیاری دەنێرێت بۆ کۆمپیوتەری ئوتومبێلەکە (ECU)، کاتێک پلەی گەرمیی ئاوەکە دەگاتە ئەو پلەی گەرمییەی بۆی دیاری کراوە لە دیزاین. کلۆس دەبێت و سیگناڵ دەنێرێت بۆ پانکەکە تا دەست بەکارکردن بکات.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان........

تا ئێستا لەخۆتت پرسیوە ئەم دوو دوگمەیەی لەسەر تەبریدی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە بۆچییەو چۆن بەكاریان دەهێنیت ؟ وە كامیان پارێزراوترەو باشترە ؟

بژاردەی یەكەم
وەك لەوێنەكەدا دیارە بژاردەی یەكەم كاتێك كاری پێ‌ دەكەیت هەوای ناو ئۆتۆمبێلەكە دووبارەو بەردەوام سارد دەكاتەوە

بژاردەی دووەم
ئەم بژاردەیان هەوای نوێ‌ و گەرم لەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە دەهێنێت و ساردی دەكاتەوە

كامیان باشترەو كەی بەكاریان دەهێنیت و بۆچی ؟
ئەگەر دەتەوێت كاریگەریەكەی بەهێزتر بێت و هەوای ناو ئۆتۆمبێلەكەت زۆر زووتر ساردتر بێت، ئەوا پێویستە بژاردەی یەكەم بەكار بهێنیت، چونكە راكێشانی هەوای دەرەوەو ساردكردنی كاتێكی زۆرتری دەوێت، بۆیە لەم كاتەدا دەتوانیت بژاردەی یەكەم بەكار بهێنیت.

سەلامەتی
ئەگەر لە سەفەرێكی دورودرێژ بیت و چەند كەسێك بن لەناو ئۆتۆمبێلەكە ئەوە باشترین بژاردە دووەمە، چونكە زۆر سەلامەتترە بۆ شۆفێر و سەرنشینەكانیش، كاتێك لە سەفەرێكی درێژیت و چەند كەسێكن ئەگەر بژاردەی یەكەم بەكاربهێنیت، ئەوا رێژەی شێ‌ لەناو ئۆتۆمبێلەكە زیاد دەبێت و ئۆكسجین كەم دەبێتەوە، ئەوەش دەبێت هۆی هەستكردن بە سەرئێشەو كەمبوونەوەی تەركیز، بەتایبەتی لای شۆفێر.

باشترین چارەسەر؟
باشترین چارەسەر ئەوەیە كە كاتێك سەرەتا ئۆتۆمبێلەكەت كار پێ‌ دەكەیت و ماوەیەك پێی دەڕۆیت، بژاردەی یەكەم بەكاربهێنە تا ناو ئۆتۆمبێلەكەت بەتەواوی سارد دەبێت، دوای ئەوە بیگۆڕە بە بژاردەى دووەم بۆ ئەوەی هەوای پاك بهێنێتەوە ناوەوەو فێنكی بكاتەوە.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان..........

بزانە كێ‌ فلچەی ئۆتۆمبێلی دروست كردووە ؟؟






داهێنەری یەكێك لەسەرەكی ترین پێویستییەكانی ئۆتۆمبێل لەلایەن خانمێكەوە دروستكراوە.

(ماری ئەندرسۆن) خانمێكی ئەمریكییە لەویلایەتی ئەلاباما لە دایك بووە، ئەم خانمە داهێنەری فڵچەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلە.

ئەم خانمە بیرۆكەی داهێنانی ئەم فڵچەیەی لەوەوە بۆ هات، كاتێك لە زستاندا گەشتێكی بۆ شاری نیویۆرك كردو بینی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی رووبەرووی گرفت دەبێتەوە لە پاككردنەوەی جامی ئۆتۆمبێلەكەدا لەو بەفرەی كە بەرێژەیەكی زۆر لەو كاتەدا باریوە، هەربۆیە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بیرۆكەی ئەوەی بۆ هات كە لەرێگەی فڵچەیەكەوە جامی ئۆتۆمبێل پاك بكرێتەوەو ئەو بیرۆكەیەشی لەساڵی (1903) خستە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە كە لەو كاتەدا هیچ كام لە كۆمپانیا گرنگەكانی بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێل گرنگیان بە پرۆژەكەی (ماری) نەدا كە پێیان وابوو دروستكردنی ئەو فڵچەیە بۆ جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل شۆفێرەكان سەرقاڵ دەكات.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان.........

فلنجەی ئۆتۆمبیل چیە و كەی دەبێت بگۆڕدێت؟

فلنجە ئەو پارچە گرنگەی ئۆتۆمبێلە كە لەگەڵ بانس یان دیسكدا، بۆ هێواش كردنەوەی ئۆتۆمبێل بەیەكەوە كار دەكەن و هەركاتێك شۆڤێر ئیستۆپ دەكات، ئەوا بانسەكان دەنوسێن بە فلنجەكەوە و خێرای ئۆتۆمبیل كەمدەبێتەوە یان دەوەستێت.

دەبێت فلنجە چۆن بێت؟

1.دەبێت ساف بێت.
2. دەبێت خوار نەبێت.
3. دەبێت ئەستوربێت.

چۆن بزانین فلنجەی ئۆتۆمبیل خراپە و خوار بووە؟

1- كاتێك ئۆتۆمبیلەكەت لێ دەخوڕیت، ئەگەر لەڕێگادا دا ئیستۆپت كرد و پایدەری ئیستۆپەكەت بیلەرزێنێت لەكاتی ئیستۆپ گرتندا ئەوا فلنجەی ئۆتۆمبێلەكەت خوارە، دەبێت تۆڕنەی بكەی یان بیگۆڕیت.
2-نابیت فلنجە شەپۆل یان خەت یان زبر بێت.

ئەگەر فلنجە خراپ بوو چی بكەیت؟

* گۆڕینی فلنجەكە بە دانە یەكی تری تازە
* یان تۆڕنە كردنی فلنجەكە
ئــــایە فلنجە چەند جار تۆڕنە دە كرێت؟

هەموو فلنجە یەكی تازە( 2)بۆ(3) جار تۆڕنە دەكرێت.

ئایا فلنجە تەنك بێت بۆچی خراپە؟

1.ئەگەر فلنجە تەنك بیت ئیستۆپ باش ناگرێت.
2.ئەگەر فلنجە تەنك بێت بانس فڕێ دەدات لەكاتی ئیستۆپ گرتندا.
3. ئەگەر فلنجە تەنك بێت هەندێك جار دەبێتە شكانی فلنجەكە لەكاتی ڕۆشتنی مەعەدەل دا.
گرنگە چۆن فلنجەی ئۆتۆمبیلەكەمان بپارێزین!
1.ئاوپیانەكردنی تەگەرەكان و شۆردنیان لەكاتی گەرم بوونی تەگەری ئۆتۆمبیلەكەت.
2.پێویستە باشترین جۆری بانس بخەیتە سەر ئۆتۆمبیلەكەت.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان........

هۆکارەکانی بوونی بوخاری مەکینە چین؟

دیارە ئۆتۆمبێل لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی یان زۆر بەکارھێنان یان توند بەکارھێنان، کێشەی جیاوازی تیا دەردەکەوێت و یەکێک لە کێشە باوەکانیش دروستبوونی ھەڵمی رۆنە کە لێرە پێی دەوترێن (بوخار).

ھۆکاری دروستبوونی بوخار چییە؟
دیار کە رۆنی مەکینە کاری ئەوەیە ھێزی لێکخشاندن لە نێوان پارچە جوڵاوەکانی مەکینە کەم بکاتەوە. کاتێکیش مەکینە بەھۆی زۆریی تەمەنی یان زۆر بەکارھێنان یان توند بەکارھێنان، پستۆنەکانی لاواز دەبێت و توانای نامێنێت بەسەر تەواو داخستن و کردنەوە، یاخود زوو وەرگرتنی تێکەڵەی بەنزین و ھەوا و دەرکردنی دوکەڵ نامێنێت، بەوەش کەمێم لە دووکەڵەکە لە پستۆنەکانەوە دزە دەکات و تێکەڵ بە کێسی رۆن دەبێت. شکان و درزی پستۆن یان رینگ-ش ھەمان کێشە دروستدەکات.

چۆن بوخار دەناسینەوە:
1- ئەگەر مەکینە گەرم بێت و سەری رۆنی مەکینە بکەیتەوە، ھەڵمێکی توندی لێ دێتە دەرەوە کە چاو دەکزێنێتەوە و بە ئاسانی لە رۆژدا دەبینرێت.

2- دوکەڵی ئەکزۆزیش زیاد دەکات و بە ئاسانی لەگەڵ بەنزین پێدانێکی کەم ئەبینرێت.

3- ئەگەر ئاوی رادیتەرەکە تەماشا بکەیت، ھەست ئەکەیت کەمێک چەورە.

4- لە خێراییە ئاساییەکاندا ھەست ئەکەیت توانای جارانی نییە، دەنگی مەکینە بەرزە، بەڵام رۆشتنەکەی باش نییە.

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
1- باشترین چارەسەر ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلەکانمان لە بەکارھێنانی توند بپارێزین، چ خێرایی زۆر یان کێشی زۆر، کەواتە فشارێکی نەخەینە سەر کە لەو مەبەستەی بۆی دروستکراوە زیاتر بێت.

2- رۆنی خراپی تێ نەکەین، یان نەھێڵین رۆنەکەی کۆن ببێت.

3- ئەگەر چاککردنەوەی بەردەوامیش بکەین بۆ ئەو پارچانەی کە کۆن بوون بەڵام کاری خۆیان دەکەن، ئەوا باشترە و تەمەنی بزوێنەرەکە درێژ دەکاتەوە.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان...........

چیدەكەیت كاتێك لە ڕۆیشتندایت و تایەی ئۆتۆمبێلەكەت دەتەقێت


لە سەرەتای فێربوونی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێریدا زانیاری تەواو وەردەگرن دەربارەی شۆفێریكردن و مانۆڕەكانی سەر شەقامەكان، بەڵام هەندێك كێشەی ئۆتۆمبێل كە ڕەنگە لە هەر ساتێكدابێت توشی ببین بە شۆفێران ناوترێت.
تەقینی یەكێك لە تایەكانی ئۆتۆمبیل لەكاتی ڕۆیشتندا گرفتێكی گەورەیە و ئەگەر لەسەر شەقامەكانی دەرەوەی شار و سەرو خێرای 80 كیلۆمەتر بێت لە كاتژمێرێكدا ئەوا ئەگەری لەدەستدانی كۆنترۆڵ و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەی هەیە.
لە كتێبی (هۆشداری هاتوچۆ)دا باس لە گرفتی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل كراوە لەكاتی ڕۆشتندا بەتایبەتی لە شەقامەكانی سەرو خێرایی 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم گرفتەدا بكەین تا توشی گرفت و مردن نەبینەوە، پێویستە چەند هەنگاوێك بگرینەبەر:
پێویستە تەواو هێمن بیت و ترس و شڵەژان لە ناخت دەركەیت، وا بیربكەرەوە كە بابەتەكە ئاسانە و دەكرێت كۆنترۆڵ بكرێت.

بەكارهێنانی ئاڕاستەكانی ڕاست و چەپ (ئیشارەتی چواری) زۆر گرنگە تاوەكو كەسی دوای خۆت بزانێت تۆ لە كێشەدایت.
پێنان بە ئیستۆپدا دوای تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل دەبێتەهۆی وەرگەڕان، بۆیە مەترسیدارە.
ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت گێڕی عادی بوو یاخود وەك تایبەتمەندییەك لە هەردوو گێڕی عادی و ئۆتۆماتیكی تێدابوو، ئەوا لە ڕێگەی كەمكردنەوەی نمرەی گێڕەكەتەوە خێراییەكەت كەمبكەرەوە.
بە بەهێزی و هەردوو دەست كۆنترۆڵی سوكان بكە و ئۆتۆمبیلەكە لە ئاراستەیەكی ڕێكدا بهێڵەوە و لای ڕاست و لای چەپ مەكە.
تا ئەوكاتەی ئۆتۆمبێلەكەت تەواو خێرایی كەمدەبێتەوە بەم جۆرە بمێنەرەوە ئەوكات نوكە ئیستۆپ بەكاربهێنە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەكەت.....

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان.........

هێشتا ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی له‌بازاڕه‌كاندا ماون، به‌ڵام ره‌واجیان كه‌مه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان و كه‌م بوونه‌وه‌ی زیاتریان له‌سه‌ره‌، چونكه‌ به‌پێی ئاماره‌كان فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی ته‌نها 5%ی كۆی فرۆشی ئۆتۆمبێل له‌ جیهاندا پێكده‌هێنێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای بی ئێمی ئه‌ڵمانی به‌جددی بیر له‌ ئاینده‌ی گێڕی عادی ده‌كاته‌وه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، هێشتا هه‌ندێ كه‌س و شۆفێر هه‌ن تا ئاستێكی زۆر عاشقی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادین و هه‌رگیز نایانه‌وێ رۆژێ له‌ رۆژان ده‌ست به‌رداری ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی بن. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ندێ لایه‌نی باشی گێڕ عادی لێكده‌ده‌نه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌و خاڵانه‌شن كه‌ وای له‌ كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل كردووه‌ بیر له‌ ده‌ستبه‌ردار بوون له‌ گێڕی عادی نه‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێشتا ركابه‌رییه‌كی توند له‌نێوان گێڕی عادی و گێڕی ئۆتۆماتیكدا هه‌یه‌ و گفتوگۆیه‌كی گه‌رم له‌ نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و دوو جۆره‌ گێڕه‌دا هه‌یه‌.

نرخ

له‌ڕووی نرخه‌وه‌، ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی نرخی كه‌متره‌ له‌ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پێشانگای ئۆتۆمبێله‌ تازه‌كان بكه‌یت به‌ ئاشكرا هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت، یه‌ك جۆر و یه‌ك مواسه‌فات ئۆتۆمبێل، گێڕ عادییه‌كه‌ی هه‌رزانتره‌ له‌ ئۆتۆماتیكه‌كه‌ی كه‌ هه‌ندێجار جیاوازیی نرخه‌كه‌یان ده‌گاته‌ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.

سه‌رفكردنی به‌نزین

جاران وا باو بوو كه‌ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك به‌نزینی زیاتر له‌ ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی سه‌رف ده‌كات، به‌ڵام له‌ راستیدا ئێستا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ ئه‌و جیاوازییه‌ نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك، بۆ نموونه‌ فۆرد فۆكه‌سی 2014 له‌ گێڕ ئۆتۆماتیكدا به‌نزین به‌ رێژه‌ی 7.48 لیتر بۆ هه‌ر سه‌د كیلۆمه‌تریك سه‌رف ده‌كات به‌ڵام له‌گێڕی عادیدا سه‌رفكردنی به‌نزین ده‌گاته‌ 7.84 لیتر بۆ هه‌ر سه‌د كیلۆمه‌ترێك.

نرخی چاككردنه‌وه‌

ئه‌گه‌ر گێڕی ئۆتۆمبێل خه‌له‌لی تێبكه‌وێ، نرخی چاككردنه‌وه‌ی عادییه‌كه‌ هه‌رزانتره‌ له‌ ئۆتۆماتیكه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پرسیار له‌ وه‌ستای چاككردنی گێڕ بكه‌، كه‌ به‌رده‌وام نرخی وه‌ستای گێڕی ئۆتۆماتیك زیاتره‌ له‌ وه‌ستای گێڕی عادی و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ چاككردنه‌وه‌ پێویستمان پێیه‌تی.

چێژی لێخوڕین

گێڕی ئۆتۆماتیك به‌جۆرێك دروست ده‌كرێ كه‌ شۆفێر ماندوو نه‌كات و خۆی به‌پێی خێرایی و ویستی شۆفێر رێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش قابیلی خراپ بوون و هه‌ڵه‌كردنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك رووبدا شۆفێر ناتوانێ هه‌ڵه‌كه‌ راست بكاته‌وه‌ یان نمره‌ی گێڕ دیاری بكات، به‌ڵام له‌ گێڕی عادیدا شۆفێر خۆی سه‌رپشكه‌ له‌و خێرایی و نمره‌یه‌ی ده‌یه‌وێ.

بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌زموون و لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كاندا جۆرێكی تری گێڕ په‌یدا بووه‌ كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو كیان.

له‌ كوردستان ئۆتۆمبێله‌ كۆرییه‌كان زوو ئه‌و داهێنانه‌ تازه‌یه‌و ئه‌و جۆره‌ تازه‌یه‌ی گێڕیان هێنایه‌ بازاڕه‌وه‌. ئه‌و گێڕه‌ تازه‌یه‌ خاڵه‌ باشه‌كانی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی گێڕی له‌ گێڕێكی تازه‌دا كۆكردۆته‌وه‌. كه‌ی بته‌وێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كه‌یت به‌ گێڕ ئۆتۆماتیك، كه‌ی ویستت ئه‌یكه‌یته‌وه‌ به‌ عادی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستت به‌ كلاج هه‌بێ.

ئه‌م گێڕه‌ تازه‌یه‌ بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان زۆر گونجاوه‌، چونكه‌ یارمه‌تی شۆفێر ده‌دات به‌هۆی خراپی به‌نزین و نرمی ئۆكتانه‌وه‌ زۆر ئه‌رك نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێل ماندووی ناكات.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان........

شوفێرەكان زۆرجار كەل و پەل و خزمەتگوزاریەكانی ئۆتۆمبێلەكانیان بەكاردەهێنن بەبێ ئەوەی كورتكراوە یاخود هۆكارەكان و شێوازی بەكارهێنانەكانی بەشێكیان بزانن .

یەكێك لەو بەشە سەرەكیانەی كە شوفێر بەكاری دەهێنێت گێری ئۆتۆمبێلەو لە ئۆتۆمبێلی جۆری گێر تۆماتیكیش چەند پیتێك بوونی هەیەو لە چەند ووشەیەك پێك هاتوون و مانای خۆیان هەیە .

پیتەكانی ئۆتۆمبێلی گێڕی ئۆتۆماتیك بەم شێوەیە:

P = Parking = وەستاندن
R = Reverse = بەگ دانان
N = Neutral = بۆش
D = Drive = دەڕوات
2 = Second Gear = گێڕی دوو
L = Low Gear/First Gear = گێڕی یەك/هێواش

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان............

شۆفێرێكی زۆر پرسیار دەكەن ئایا دەكرێ لەكاتی لێخوڕین لە ڕێگا لێژەكان گێڕ ی تۆماتیك بخرێتە سەر باری N بۆ ئەوەی بەنزین كەم سەرف بكات؟ ❗



وەڵام/ نەخێر بەهیچ شێوەیەك گونجاو نیە لە كاتی ڕۆیشتن گێڕ بكرێتە N بە مەبەستی سارد بوونەوە یان كەم سەرف كردنی بەنزین #چونكە

١- تەمەنی گێڕ كورت دەكاتەوە، ئەگەر تەمەنی گێڕێك بە 15 ساڵ مەزندە بكەین ئەو شۆفێرانەی بەردەوام ئەم كارە دووبارە دەكەنەوە ڕەنگە تەمەنی گێڕەكەیان 8 بۆ 10 ساڵ بێــت.

٢- هەندێك لە ئۆتۆمبیلەكان كاتێك گێڕ دەكەیت N زەختی ئۆیل پەمپ كەم دەبێتەوە بەمەش ڕۆن ناگاتە بەشەكانی سەرەوەی مەكینە بۆ چەوركردن!

٣- كاتێك لە خێرای زیاتر لە سەرووی 20كم لە لێژیەك دەڕۆیت گێڕ دەكەیت بە N و دوای ماوەیك دەیكەیەوە بە D خۆ پێك دادانی گێڕ دروست دەبێت بەمەش گێڕ دادەخورێت و تەمەنی كورت دەبێتەوە.

#تێبینی/ لە هەندێك ئۆتۆمبیلە مۆدیل بەرزەكان لە كاتێك ڕۆیشتن گێڕ دەكەیت بە N ڕاستەوخۆ سكلتەری بەنزین نامێنێت، ئەوەش ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ ئەوەی لەكاتی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبیل نابێت بە هیچ شێوەیەك گێڕ بكرێتە N بە مەبەستی ساردبوونەوە و بەنزین كەم سەرفكردن.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان.......

٭٭٭٭‌٭نیشانەکانی هەبوونی لێچوون لە گزۆز٭٭٭٭٭

۱- هەبوونی ژاوە ژاوێک کە دەنگەکەی بەرە بەرە زیاد دەکات،
ئەمەش زۆر جار بەهۆی لێچوونی گاسکێتی دەکشنی گەرمە.

۲-لەرزینی پایدەری بەنزین
هەر کاتێک لێچوونێکی کەمیش هەبێت، ئۆتۆمبێڵ لەرزینێکی دەبێت، بەڵام گەر لێچوونەکە زۆر بێت ئەوا یەکەم شت هەستی پێبکەیت لەرزینی پایدەری بەنزینە.

۳-بەکار بردنی سووتەمەنی زیاتر، ئەمیش بەهۆی تێكچوونی ڕێژەی هەوا:بەنزین .

٤-ژاوەژاوێکی نائاسایی لە کاتی پێلێنان.

٥-بۆنێکی نائاسایی، بەهۆی لێچوون لە دەکشنی گەرم.

تێبینی: بە شێوە زانستیەکەی لە دەکشنی گەرمەوە تا پایپی کۆتایی گزۆز هەمووی سیستەمی ئەکزۆستی پێدەوترێت.

01/07/2020

زانیاری بۆ شوفێرە بەرێزەکان.......

چەند هۆکارێکی مەترسیدار
کە دەببێتە هۆی سوتانی ئەقڵی ئۆتۆمبیل ECU يان PCU

١- تەڕبوونی ئەقڵ هۆکاری سەرەکیە بۆ سوتانی ئەقڵ.
٢- بەرزی پلەی گەرمی ئۆتۆمبیل.
٣- شۆرتی بەشی کارەبای ئۆتۆمبیل.
٤- بۆ ئۆتۆمبیل مۆدیل بەرزەکان نابێت پاتری زەحیف بێت بەتایبەت ئەمریکی، چونکە ئەگەری سوتانی هەیە
لەکاتی بەرز و نزمی ڤۆڵتی یە.
٥- بۆ ئۆتۆمبلی ئەمریکی بەباشی نازانین مۆدیل ٢٠١٤ بەرەو سەرەوە چەتاڵ بکرێت.

Want your business to be the top-listed Shop in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Irbil
00964
Other Shopping & Retail in Irbil (show all)
Eight Clouds Va**ng Eight Clouds Va**ng
Irbil

This is your go to place for the Cheapest Va**ng Products, guaranteed the cheapest in Erbil city's M

Kurd Store Kurd Store
World Trade Center Gulan Towers Floor 13*1
Irbil

Bikers tube Bikers tube
Irbil
Irbil, 964

shopping

Brands City Brands City
Tablo Mall
Irbil, 44001

Retail - Online Shopping - Shipping Services

Lana & Lilia Shoes Lana & Lilia Shoes
لنكة منارة بناية A رقم المحل 32
Irbil, 00964

انتيكا انتيكا
Erbil
Irbil, 44001

توصيل داخل مدينة اربيل وكافة محافظات العراق

zagros.watches.1953 zagros.watches.1953
Erbil Citadel Street
Irbil, 44001

باشترین کاتژمێری سویسڕی و یابانی بەردەستە لە پێشەنگاکەمان

For shushawat For shushawat
40 M
Irbil

‏‎ ٤٠ مەتری نزیک بازاری لەنگە تەنیشت مزگەوتی حاجی طه ها بەرامبەر بەرێوبەرایەتی کارەبا کۆن �گه ياندن هه يه �� �موبايل 07509967009

Hs_italianstyle Hs_italianstyle
Hs_italianstyle
Irbil

کارگەی ئەلەمنیۆم و پی ڤی سی هاوڕێ کارگەی ئەلەمنیۆم و پی ڤی سی هاوڕێ
اربیل. طريق مخمور
Irbil

کارگەی ئەلەمنیۆم و پی ڤی سی pvc هاوڕێ

Luxury Shop Erbil Luxury Shop Erbil
Irbil, 44001

باڵندەکانی سوارە نجات باڵندەکانی سوارە نجات
Irbil

بەخێوکەری باڵندەی غندورە