Dr. Ahmed S. Khoshnaw
Nearby dentists
Erbil
44001
Koya Road
44001
Dental Art/Ibrahim Pasha Street, As Sulaymaniyah
شەقامی جۆت سایدی بەحرکەی کۆن ، نێوان جادەی ٤٠ مەتری و ٦٠ مەتری ، بەرامبەر مزگەوتی بوخارا
Erbil-60 Metry Nzek Traflighty Maxmor
X-Ray Department
شەقامی برایەتی نزیک سوپەرمارکێتی ئایە بەرامبەر مزگەوتی باقلان
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
B.D.S G.P
سەنتەری سمایەڵ زۆن
هەولێر/ سەر ڕێگەی کۆیە_بەرامبەر ماجیدی مۆڵ
Nature is the healer.
#2022
Sometimes simple changes make huge differences.
#2022
Peg Lateral Incisor ددانى شێوە نووک یان مێخ
بۆچی هێندێ کەس شێوەی ددانی دووەمی پێشەوەیان بەو جۆرەیە؟
وەڵام: لە هێندێ کەسدا ئەم ددانانە لە کاتی دروستبوون و گەشەیاندا لە ناو ئێسکدا کە هێشتا ددانە گۆپکەن، بە تەواوی پێناگەن، لەبەر زۆر هۆکاری بۆماوەیی و دەرەکیش، بۆیە لە کاتی هاتنیاندا بەو شێوەیە دەردەکەون کە شێوەیەکی ناڕێک دەدەن بە پێكەنینو ڕیزبوونی ددانەکان.
ئەی چارەسەر چییە؟
وەڵام: چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی:
۱ـ بە جوانکاری لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ڕاستەوخۆ.
۲ـ داپۆشینی بە ڤینیر و کیف
۳ـ دەرهێنانی و چاندنەوە.
هاوپێچ/ ددانێکی شێوە نووک کە بە پڕکردنەوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن د. ئەحمەدەوە چارەسەر کراوە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
کلینیکەکانی سمایەڵ زۆن
هەولێر/ جادەی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆل
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
کوردی، عربي
دەمار بڕین (چارەسەرکردنی ڕەگی ددان) بە تەکنیک و کەرستەی پێشکەوتوو لە لایەن پزیشکی شارەزای چارەسەرییەکانی ڕەگی ددان (دکتۆر ئەحمەد سەلیم خۆشناو) له كلینیکەکانی سمایەڵ زۆن.
هەولێر، جادەی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
قطع العصب (علاج جذور الاسنان) بالتقنيات و الادوات العصرية و المتقدمة من قبل ممارس علاجات جذور الاسنان (الدكتور أحمد سليم خوشناو) في عيادات سمايل زون.
اربيل، طريق كوية، مقابل ماجدي مول.
٠٧٥١٤٢٠٠٠٠٨
Dr. Ahmed S. Khoshnaw
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
B.D.S G.P
سەنتەری سمایەڵ زۆن
هەولێر/ سەر ڕێگەی کۆیە_بەرامبەر ماجیدی مۆڵ
لە کاتی چارەسەرکرنی ڕەگی دداندا یەکێ لە هەنگاوە گرینگەکان بریتییە لە پاککردنەوەی ڕێڕەو و شوێنی دەمارەکان کە پڕن لە بەکریای جۆراوجۆر؛ بۆ ئەوەی چارەسەرییەکە سەرکەوتوو بێت. بۆ ئەم مەبەستە شلە و دەرمانی تایبەت بەکاردێن، ئەم ماددانە دەبێت لەناو شوێنی دەمارەکە بەجێ بهێڵدرێن بۆ ماوەی دیاریکراو، هەروەها دەبێت بە ئامێری تایبەت چالاک بکرێن تاوەکو کاراتر بن و ئیشی خۆیان باشتر بکەن کە کوشتنی هەموو جۆرە بەکتریا و وردەزیندەوەرێکە.
هاوپێچ/ ڤیدیۆیەک کە چۆنییەتی چالاککردنی دەرمانە پاککەرەوەکەی ناوشوێنی دەمار نیشان دەدات.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای چارەسەرکردنی ڕەگی ددان.
سەنتەری سمایەڵ زۆن
هەولێرـ جادەی کۆیەـ بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت ئەزیزان. هەر شاد و کامەران بن.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
Smile zone clinics
ددانێک کە دەماری بڕابێ بۆ دووبارە تووشی (ئیلتیهاب) هەوکردن و ئازار و ئەستووربوون دەبێتەوە؟
وەڵام: چونکە کرداری چارەسەرکردنی ڕەگی ددانی بە تەواوی بۆ نەکراوە؛ دەبێت ناو ڕەگەکان (شوێنی دەمارەکان) بە تەواوی خاوێن بکرێنەوە و (تعقیم) پاکتاو بکرێن و بە تەواویش پڕ بکرێنەوە تا هیچ کەلێن و بۆشاییەکی مردوو نەمێنێتەوە، چونکە هەر بۆشاییەک بە پڕنەکراوەیی بمێنێتەوە دەبێتە مۆڵگەی خڕبوونەوەی بەکتریا و ئەو بەکتریایانە گەشە دەکەن و گەشت دەکەن بەرەو ناو ئێسک و لەوێ کە گەیشتنە ئێسکەکە واتا ژێری ددانەکە سیستەمی بەرگری لەش بەکار دەکەوێت و خانەی بەرگری دەنێرێت بۆ کوشتنی تەنە نامۆیەکان (بەکتریاکان) و لە ئەنجامدا هەوکردن و ئازار ڕوودەدات.
ئەی بۆچی سیستەمی بەرگری لەش هەمووی خاوێن ناکاتەوە؟
وەڵام: چونکە سیستەمی بەرگری لەش تا لێواری ڕەگی ددان دێت و بەرپرسە لە خاوێنکردنەوەی دەرەوەی ڕەگی ددان و نایەتە ناو ڕەگەکە، بۆیە هەر پیساییەک لەناو ڕەگی ددان مابێت و پزیشکی ددانەکاکە خاوێنی نەکردبێتەوە و پڕی نەکردبێتەوە ئەوا هەوکردن و ئازار و کێشە هەر دەمێنێت.
هاوپێچ/ وێنەی ددانێکی ناڕێک و ناتەواو چارەسەرکراو لەگەڵ وێنەی ددانێکی ڕێک و تەواو چارەسەرکراو. جیاوازییەکان ڕوون و دیارن.
دکتۆر
ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای چارەسەرکردنی ڕەگی ددان
سەنتەری سمایەڵ زۆن
هەولێر/ جادەی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
بۆ ناونووسین: ٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
پڕۆسەی چارەسەرکردنی ڕەگی ددان (قەتع عەسەب) بە ڕای زۆربەی پزیشکان زەحمەتترین چارەسەرە لەناو چارەسەرەکانی تایبەت بە ددان، ئەگەر بە ڕێکی نەکرێت بێ گومان دوای ماوەیەک کێشە بۆ چارەخواز دروست دەکات، چونکە پزیشکی شارەزا و پسپۆڕی گەرەکە و کارامەیی و وردبینی و خەیاڵێکی فراوانی دەوێت. بۆیە کاتێک ددانێکتان پێویستی بە (قەتع عەسەب) هەیە بڕۆنە لای پزیشکی شارەزا بەو بوارە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
سەنتەری سمایەڵ زۆن
هەولێر/ جادەی کۆیە_بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
٠۷٥٠٤۹٤۷۷٤۳
هاوپێچ/ وێنەی ددانێکی (دەمار بڕاو) لە ژێر تیشکی دداندا.
جاران وا باو بوو پڕکردنەوە بە ماددەی (ئەمەڵگەم) پلاتینی ڕەش باشترە و بەهێزترە (بە تایبەت بۆ ددانەکانی دواوە). ئەوە بۆ پێشتر ڕاست بوو بەڵام ئێستا تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە و پڕکەرەوەی سپی (کۆمپۆزیت)ی وا دروست دەکرێت کە زۆر بەهێزە و زۆریش جوانترە و لە زۆر ڕووی تەندروستیشەوە لە پڕکەرەوەی ڕەش باشترە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
سەنتەری سمایەڵ زۆن بۆ پزیشکیی ددان
هەولێر/ جادەی کۆیە_ بەرابەر ماجیدی مۆڵ
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
هاوپێچ/ خۆتان جیاوازییەکە ببینن.
زۆر کەس وادەزانێت دەماری ددان وایەرە و بە کەتەر دەبڕدرێت یان دەسووتێنرێت، ئەو تێگەیشتنانە هەڵەی باون، ناو ڕەگی ددان واتە ناو هەناوی ددان بە گوێرەی ددانەکە دەمارێک یان زیاتری تێدایە کە قەبارەکەی بچووکە و کاتیک تووشی ئیلتیهاب (هەوکردن) دێت زۆرجار دەتوێتەوە و پاشماوەکەی دەمێنێتەوە، شوێنی ئەو پاشماوەیە دەبێ پاک بکرێتەوە لە هەر وردە خانە و بەکتریا و ڤایرۆسێک، ئەوسا بە ماددەیەکی تایبەت بە ڕەگی ددان پڕبکرێتەوە کە پیی دەگوترێت (gutta percha) کە ڕەنگی نیمچە پرتەقاڵییە وەک لەو وێنەیەدا دیارە، دوای ئەو هەنگاوە چارەسەرکردنی ڕەگی ددان بە کۆتا دێت، ئەوسا بەشی سەرەوەی ددانەکە بە پڕکەرەوەی سپی (کۆمپۆزیت) (کە لەناو خەڵکدا بە سیڕامیک باوە) پڕدەکرێتەوە.
دکتۆر
ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای چارەسەرکردنی ڕەگی ددان
سەنتەری سمایەڵ زۆن
هەولێر/جادەی کۆیە/ بەرامبەر ماجیدی مۆڵ
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
٠۷٥٠٤۹٤۷۷٤۳
گۆڕینی پڕکردنەوەیەکی شکاوی ناڕێک بۆ پڕکردنەوەیەکی جوان و ڕێک دوای چارەسەرکردنی ڕەگی ددان (قەتع عەسەب).
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
هەولێر/ سمایەڵ زۆن کلینیکس، جادەی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
ددانێک کە دەماربڕینی بۆ کرابێت نابێت ئازاری هەبێت، ئەگەر دوای ماوەیەک ددانەکە تووشی ئازار بووەوە ئەوە لەبەر یەکێک لەم هۆکارانەیە:
۱ـ نەدۆزینەوەی یەکێک لە دەمارەکان (ددان هەیە زیاد لە دەمارێکی تێدایە).
۲ـ پڕکردنەوەیەکی ناڕێکی شوێنی دەمارەکان (زیاد پڕکردنەوە، کەم پڕکردنەوە، یان بەجێهێشتنی کەلێنی گەورە).
۳ـ جوان پاکتاونەکردنی شوێنی دەمارەکە (تعقیم)، چونکە مەبەستی دەماربڕین خاوێنکردنەوەی دەمارێکە کە تووشی هەوکردن (ئیلتیهاب) هاتووە بە هۆی بەکتریا و وردەخانەکان، بۆیە دوای لابردنی دەمارە هەوکردووەکە، دەبێت شوێنەکەی بە کەرستە و شلەی تایبەت جوان پاکتاو بکرێت و هیچ بەکتریایەک لەوێدا بوونی نەمێنێت ئینجا پڕبکرێتەوە.
٤ـ پڕکردنەوەیەکی ناڕێک و ناتەواوی ددانەکە.
٥ـ شکان (دووکەرتبوون)ی ددانەکە بە هۆی زەبری خواردنی ڕەق یان ناسکبوونی ددانەکە دوای لەدەستدانی بەشێکی زۆری بە هۆی کلۆرییەوە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
شارەزا لە چارەسەرکردنی ڕەگی ددان
سەنتەری سمایەڵ زۆن بۆ جوانکاریی ددان
هەولێر، شەقامی کۆیە_بەرامبەر ماجیدی مۆڵ
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
لەناو خەڵکدا وا باوە کە پڕکردنەوەی ددانەکانی پێشەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەناو کلینیک بژارەیەکی باش نییە و کاتییە و تێکدەچێت و دەشکێت، بۆیە زۆربەی خەڵک پەنا بۆ (کیف)ی ددان دەبات، وەلێ ئەو تێگەیشتنە ڕاست نییە و ئەگەر بە دەست و پەنجەیەکی کارامە کارەکە بکرێت دەرەنجامەکەی هەم جوان و هەمیش درێژخایەن دەبێت.
هاوپێچ/ یەکێک لە کارەکانم کە پڕکردنەوەی ڕاستەوخۆیە و دوای ساڵێک و ۹ مانگ هیچ کێشەی نییە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
سەنتەری سمایەڵ زۆن
جادەی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
لە ناواخنی دداندا تۆپەڵێک لە نەرمە شانە هەن کە پێی دەگوترێت (pulp) کە پێکهاتووە لە دەمار و مولوولەی خوێن و کۆمەڵێک خانە؛ لەناو خەڵکیدا هەر بە (دەماری ددان) ناوی دێت. ئەم (دەمار)ە زۆرجار زۆربەی کار شێوەیەکی ناڕێکی هەیە و لق و پۆپی لێدەبێتەوە بۆیە کاتێک تووشی هەوکردن دێت و هەڵدەئاوسێت پێویست دەکا بە جوانی خاوێن بکرێتەوە و هەموو لق و پۆپە تەنیشتییەکانیشی پاک بکرێنەوە تاوەکو ئازاری تێدا نەمێنێت.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای چارەسەرکردنی ڕەگی ددان
هەر ددانێک و نەخشەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە لە ناواخنەکەیدا، کردای چارەسەرکردنی ڕەگی ددانەکەیشی جیایە. ددانەکانی پێشەوە دەماریان کەمتر تێدایە و بە گشتی دەمارەکان گەورەن، ددانەکای دواوە دەماریان زیاتر تێدایە و دەمارەکان باریکترن و هێندێجار شێوەی ڕەگەکانیش خوارن کە وادەکەن پڕۆسەکە سەختتر بێت.
هاوپێچ/ وێنەی ددانێک دوای چارەسەرکردنی ڕەگی ددان (دەمار بڕین)، وەک دیارە شوێنی چوار دەمار خاوێنکراوەتەوە و تا کۆتایی ددانەکە پڕکراوەتەوە .
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی ددان
شارەزا لە چارەسەرکردنی ڕەگی ددان
سەنتەری سمایەڵ زۆن
هەولێر/ شەقامی کۆیە_ بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
📲 07514200008
چارەخواز بە شێواوی و حەپەسانەوە: دکتۆر ددانەکەم شتێکی لەناو شکاوە، خراپ نییە؟ تووشی نەخۆشیم ناکا؟
وەڵام: نەخێر، ئەو ئامێرەی لە کاتی چارەسەرکردنی ڕەگی دداندا بە هۆیەوە شوێنی دەمارەکان خاوێن دەکەیەوە، هێندێ جار دەترازێ (دەشکێ) لەبەر چەند هۆکارێک (تەسکیی و باریکی ڕاڕەوی دەمارەکە، خێچ و خواریی ڕاڕەوی دەمارەکە، گیربوونی ئەو ئامرازە لەناو شوێنی دەمارەکە، کەم ئەزموونی پزیشکەکە...هتد)، بەڵام ئەو ماددەیەی کە ئەو ئامرازەی لێ دروست دەکرێت هیچ کێشەیەک بۆ سەر تەندروستیی کەسەکە دروست ناکات و لەگەڵ لەشدا تەبایە و لە هەمان ئەو پێکهاتانە پێکهاتووە کە بوڕغوی ددانی لێ دروست دەکرێت و بۆ چاندنی ددان سوودی لێ دەبینرێت و لەناو ئێسکی شەویلگە دەچەقێنرێت.
چارەخواز: کەواتە بۆچی زۆرجار کە بەشەک لەو ئامرازە لەناو ڕەگی دداندا دەشکێ دوای ماوەیەک ددانەکە تووشی هەوکردن دێت؟
وەڵام: چونکە بە شێوەیەکی گشتی زۆربەی کات ئەو ئامرازە لە سەرەتای کارکردندا دەشکێت، واتە هێشتا بە تەواوەتیی ناو ڕەگەکە خاوێن نەکراوەتەوە، و زۆربەی کاتیش لە ناوەڕاست یان پێش کۆتایی ڕەگەکە دەترازێت، واتە لە دوای ئەو بەشێکی ڕەگەکە بە پیسی و پڕ لە بەکتریا دەمێنێتەوە کە هەر دەسکاری نەکراوە، بۆیە ئەو پیسییە لە داهاتوودا ددانەکە دووبارە تووشی هەوکردن دەکاتەوە.
چارەخواز کەمێک ئارامتر: ئەی باشە دکتۆر چۆن چارەسەر دەکرێت؟
وەڵام: یان دەبێ دەریبێنین تاوەکو ڕێڕەوەکە بکرێتەوە و بتوانین تا کۆتایی ڕەگەکە خاوێن بکەینەوە تاوەکو ئازار و هەوکردنەکەی نەمێنێت، یانیش دەبێ بە ئامرازی نوێ و تایبەت خەریک بین لە تەنیشت ئەو ئامرازە شکاوە ڕێڕەوێکی نوێ بکەینەوە تا دەگەینە کۆتایی ددانەکە و خاوێنی دەکەینەوە.
چارەخواز: ئەوجە ئەوە بە هەموو پزیشکێکی ددان دەکرێت؟
وەڵام: نەخێر، پێویستی بە پسپۆڕی چارەسەرکردنی ڕەگی ددان و کۆمەڵێک ئامێری تایبەتی هەیە، بۆیە ئەوە کاری هەموو پزیشکێکی ددان نییە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
ئایا ددان ئەگەر دەمار بڕین (چارەسەرکردنی ڕەگی ددان)ی بۆ کرا هەڵدەوەرێت؟
وەڵام: نەخێر، ئەگەر بە شێوەیەکی جوان و بە ڕێکی کارەکە بکرێت وەک ددانێکی ئاسایی لێدێتەوە و هیچ کێشەیەکی نامێنێت. بەڵام وەک ددانی ئاسایی پێویستە ڕۆژانە پاک ڕابگیرێت و بشۆردرێت ئەگەرنا ئەگەری دووبارە کلۆربوونەوە و تێکچوونەوەی هەیە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای چارەسەرکردنی ڕەگی ددان
سەنتەری سمایەڵ زۆن
هەولێر/ شەقامی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
مۆبایل/ ٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
#تەندروستی
پێویستە ڕۆژانە دوو جار ددانەکانمان بشۆین؛ بەیانیان دوای نان خواردن، شەوان بەر لە نووستن.
جۆری فلچەی ددانەکەت با مام ناوەند بێت (medium).
جۆری هەویری ددانەکەت با لەوانە بێت کە ماددەی فلۆرایدیان زۆر تێدایە.
چۆنییەتی ددان شووشتن: پێویستە سەیری ڤیدیۆی فێرکاری بکەن، لە یوتیوب هەیە، ئەم ڕستەیە بنووسن و بە دوایدا بگەڕێن: )modified bass technique tooth brushing).
پێویستە ڕۆژانە بە لای کەم جارێک دەزوو (داو)ی ددان بەکاربێنین بۆ پاککردنەوەی کەلێکی نێوان ددانەکان کە فلچەی ددان ناتوانێ خاوێنیان بکاتەوە.
بە هیوای تەندروستیی هەموو لایەک
پزیشکی ددان
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
هیچ جێگرەوەیەک (هەر چەند جوانیش بێت) شوێنی ددانی سروشتیی خۆت ناگرێتەوە و وەک ئەو بەهێز نابێت و وەک ئەو جوان نابێت، بۆیە ئاگات لە ددانەکانت بێت.
وێنەی پێش ڕێکخستنەوەی شەویلگەی سەرەوە لە یەکەم کۆمێنتە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
سەنتەری سمایەڵ زۆن
ڕێگەی کۆیە_ بەرامبەر ماجیدی مۆڵ
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۷
٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
ئاگەداری ⚠️
لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتییەوە بڕیارماندا کارکردن لە سەنتەرەکەمان (سەنتەری سمایڵ زۆن) بۆ پزیشکیی و جوانکاریی دەم و ددان تا وادەیەکی نادیار ڕابگرین، بۆ بەرژەوەندیی گشت لایەکمان و لە پێناو تەندروستیی هەموومان، چونکە تەندروستیی خۆمان و خۆشەویستانمان نرخ و بەهای بۆ دیاری ناکرێت. ئومێدمە خودا هەموو لایەکمان بپارێزێت و بە ئیڕادە و ویستی بەهێز ئەم نەهامەتییەش تێبپەڕێنین.
تبليغ هام ⚠️
نظرا للوضع الحالي، و لضمان صحتنا و صحة مراجعيننا و صحة المجتمع ككل نبلغكم باننا قررنا ان نوقف العمل في عياداتنا في مركز (سمايل زون) للطب و تجميل الاسنان الى اشعار آخر، لأن صحتنا لا تقدر بأي ثمن. نرجوا من الله ان يحمينا و نعدي هذه المحنة بأرادتنا القوية.
Important attention ⚠️
Due to the current situation, and to ensure our health, the health of our patients, and the health of our society, we inform you that we have decided to stop work in our Center (Smile Zone Clinics) for dentistry, until further notice, because our health is not valued at any cost. We ask God to protect us and make us through this ordeal with our strong will.
#تەندروستی
* پاش دەماربڕینەکی مەزبووت، ئازاری ددانە دەماربڕایەکە شتەکی ئاساییە لۆ ماوەکی کاتی، هێدی هێدی چاک دەبی.
لە ئیشێ چوومەوە مارێ، پشتم زۆر دێشا، دەرکەم کردەوە مندارەکانم یەک لە دوو یەک لۆ باوەشم هاتن، ئەوی گچکەم لە باوشێ کرد و ماچەکم کرد، ئەوی گەورە چاوی خۆی نز کردبەوە و چاوەڕێی باوەشی بوو، گۆتم کچم بەخوای پشتم دێشی تاقەتم نییە لە باوشێت بکەم، بە غەمباری چووە سووچەکی دەستی بە گریانێ کرد. ناچار چووم لە باوشێم کرد پشتم ترقەکی کرد و ژانی لێ پەیتتر بوو بەس خۆم ڕاگرت هەتا دری خۆش بووەوە، ئەوجە دامنا، بە هەر نەوعەکی بی خۆم گەیاندە سەر دۆشەگی و لێ ڕاکشام. داکێ منداران هات قسانی دەگە دەکردم و باسی ئەوڕۆژەی لۆ دەکردم، لەبەر ژانە پشتی قووەتم تێ نەمابوو زەینێ خۆی بدەمێ و وەرامی بدەمەوە، هەر هەندەم زانی ئەویش کەپووی خۆی لەولای کرد. نەمدەزانی خەمێ پشتێ خۆم بی یان درێ وی، لەو خەیاراتەی بووم پلکە بەهیە تەلەفۆنی کرد:
+ ئەلو بەرێ پلکە بەهیە!
ـ ئەلو دختۆر باشی ڕۆرە؟
+ سەلامەتبی دەستت ماچ دەکەم، برێ ئەمرکە؟
ـ وەڵا دختۆر بەنازی کچم لەوەتی بەنج بەریدایە ددانی بە ژان کتیتەوە عەجمانی نییە، ئەدی دەمارت نەبڕییە؟ کوو دەبی بێشی؟
+ ئاساییە پلکە بەهیە، برێ هیچ نەترسێ، ئەدی لە عیادەی نەمگۆ پاش ئیشێ لەوانەیە ژانی هەبی و ئەگەر هەیبوو ئاساییە ئەو عیلاجانەی لۆ دەنووسم با بخوا بەخۆی بەرە بەرە چاک دەبی؟
ـ بەرێوەڵا دختۆر بەس ژانی گەلە زۆرە دەرێ ددانەکەی دەردەینم .
+ لا حەولە وەلا! ئەدی مانیبوون و پشت شکانمان لۆ کرد؟ حەبی خواردییە؟
ـ ناوەڵا.
+ دەبا بخوا، و لەسەر بەردەوامبی ۱٠٠٪ ئینشاڵا ئازاری نامینێ و ددانەکە چاک دەبیتەوە، چونکە جوان لۆمان خاوێن کردیتەوە، ئەشیعەشمان گرتییە مەزبووتە.
ـ ئێ باشە دختۆر ئەگەر چانەبوو؟
+ چادەبی داکێ داکم چادەبی، ئەگەر چانەبوو وەرنەوە.
ـ دەباشە دختۆر بەدوعا.
+ بەخێرچی.
بە حار هەستام خۆم گۆڕی، نانەکی سەریعم خوارد، دوو حەبی ئازارێم پێداکرد، خۆم خزاندە بن جێی، هەموو قەلبم دێشا، نە پلکە بەهیە لێم ڕازی بوو، نە مار و مندار، نە لەشی خۆم.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
ددانەکانی خۆتانتان خۆش بوێن، هەر ددانێک بەهای گەوهەرێکی هەیە، تۆ تا ددانێک لەدەست نەدەیت قەدری ددانەکانت ناگری و گرنگییان نازانی. ددانی باش یەکسانە بە ڕووخسارێکی جوان، زەردەخەنە و خەندەیەکی پڕ وزە، کەسایەتییەکی بەهێز و تەندروستییەکی باش.
دکتۆر
ئەحمەد سەلیم خۆشناو
هەولێر/ سمایەڵ زۆن کلینیکس. ڕێک بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
٠٠۹٦٤۷٥٠۱۹۸۳۹۳۷
٠٠۹٦٤۷٥٠٤۲٠٠٠٠۸
چاککردنەوەی خانووێکی کۆن ئاسانترە یان دروستکردنی خانووێکی نوێ لە سفڕەوە؟
دەماربڕینی یەکەمجار لەگەڵ دووبارە دەماربڕین دوو کاری زۆر لە یەکدی جودانە، چونکە دووبارە دەماربڕینەوە لە ئەنجامی هەبوونی چەند کێشەیەک پێویستە بکرێت کە کێشەی سانا نین، هەروەها ددانێک کە جارێک دەماری بڕاوە واتە کاری تێداکراوە، واتە ئیشکردن لە شوێنی ئیشێکی کۆن. بۆیە پڕۆسەی دووبارەکردنەوەی چارەسەرکردنی ڕەگی ددان ئەوەندە ئاسان نییە و بگرە هێندێکجار نەکردەیە، هەر بۆیەش بە هەموو پزیشکێکی ددان ناکرێت، چونکە سەلیقە و دەست و پلێکی لێهاتوو و کۆمەڵێک ئامێری پێشکەوتووی پێویستە.
هاوپێچ: وێنەی تیشکیی ددانێکە کە دەماربڕینەکەی کێشەی هەبوو و ئێمە بە سەرکەوتوویی بۆمان دووبارە کردەوە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
سەنتەری سمایەڵ زۆن
سەر ڕێگەی کۆیە_بەرامبەر ماجیدی مۆڵ
ژ.م/ ٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
بۆ ئەوەی بە زۆرترین کەس بگات، دەتوانن شێری بکەن. سپاس.
سڵاو ئەزیزان، دۆستان و هاوپیشەکانم، چارەخوازانی قەدر گران. ئومێدمە هەردەم تەندروست بن. ویستم پێتان ڕابگەیەنم، کە لەمەودوا من لە سەنتەری (سمایەڵ زۆن) درێژە بە پیشەی پزیشکیی ددان دەدەم و، لەوێ لە پێشوازیتاندا دەبم. جا ئەوەی لە کارەکانی ئێمە ڕازییە و متمانەی بە ئێمە هەیە، ئەوە دەتوانێت لەوێ سەردانمان بکات بۆ وەرگرتنی باشترین.
ناونیشان: هەولێر/ شەقامی کۆیە، بەرامبەر (ماجیدی مۆڵ).
لەوێ چاوەڕوانتان دەبین.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەو و ددان
نۆڤێمبەری ۲٠۱۹
گرنگیی تەندروستیی دەم و ددان لە کۆئەندامی هەرسدا.
تەندروستییت پێوەستە بە تەندروستیی ددانەکانت، چونکە ناو دەم یەکەم وێستگەی وەرگرتنی خواردنە، کە ئەویش سەرەکیترین هۆکار و پێویستیی مانەوەیە لە ژیاندا، بۆیە دەم و ددان یەکەم بەشی کۆئەندامی هەرسە. کەواتە ئەگەر دەم و ددانێکی ساغ و بێ کێشەت نەبێ، و نەتوانی بە جوانی پارووە نان بجووی و بە ددانەکانت وردی بکەی، ئەوا ئەو خواردنەی کە جوان نەهاڕدراوە و دەچێتە ناو سورێنچک و لەوێوەش بۆ گەدە، دەبێتە بارگرانی بەسەر گەدە و ئەویش ناتوانێ جوان هەرسی بکات، بۆیە لە ماوەیەکی درێژخایەندا کۆی کۆئەندامی هەرس تووشی کێشە دێت و لەشیش وەک پێویست وزەی خۆی وەرناگرێت، چونکە خۆراکەکە جوان هەرس ناکرێت.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
ـ تۆ شایەنی خەندەیەکی جوانتری.
ـ ددان خەزەڵوەری تەمەنت دەکاتەوە بەهارێکی سەوز.
ـ لەگەڵ ئێمەدا تۆ دەتوانی جارێکیتر پێبکەنی.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
سەنتەری سمایەڵ زۆن/ هەولێر _ شەقامی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
بۆ زانیاری زیاتر: ٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
لەوڕۆ بەدوا ئیتر پێبکەنە، بەڕێز...
پیرۆزە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
ژ.م/ ٠۷٥۱٤۲٠٠٠٠۸
سەنتەری سمایەڵ زۆن/ هەولێر _ شەقامی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
ڕاستکردنەوەی هەڵەکی باو:
(ددانم لەمێژە دێشی هەر عیلاجی دەخۆم هەتا چابی.)
ددان تاکە بەشی لەشی مرۆڤییە کەوا ناتانی بەخۆی خۆی چاک بکاتەوە، لۆیە پێویستی بە بەشدارییکردنی پزیشکی ددان هەیە لە پڕۆسەکەدا و پێویستە پزیشک ڕاستەوخۆ کار لەسەر ددانەکەی بکات هەتا چاک ببیتەوە، ددانەک کە کلۆر بوو یانەکینێ تووشی هەوکردنێ هات و ژانی کەتێ، وەکی هەوکردنی گەدەی یان کلییەی نییە بە کۆڕسە دەرمانەکی چاک ببیتەوە و هۆکارەکان لابچن چ عەیبت نەمینێ، ماددەی ددان و پێکهاتەکەی کە ڕووخا، بە دەرمان خواردنێ چاک نابیتەوە چونکە دەرمان دەچیتە ناو خینی و بە ناو جسمی دا براو دەبیتەوە و ئەو جێیەی چادەکاتەوە کە هەوکردنەکی لێیە، سیستەمی بەرگری مرۆڤیش هەتا لێواری ددانی دێت و چایدەکاتەوە بەران نایەتە ناو کڕۆکی ڕەگی ددانەکەی، لۆیە ئەگەر هەر کێشەک لە لای سەرەوە و ناو ڕەگی ددانەکەی هەبی ئەوە نە لەش چاکی دەکاتەوە نە دەرمان، بەڵکو دەبی دکتۆری ددانی چارەسەری بکات. دەرمان کە بەکاردێ لۆوەیە حالەتەکەی کۆنتڕۆڵ بکا هەتا دکتۆرەکە بتانی باشتر ئیشی خۆی بکات، ئەگەرنا چاکی ناکاتەوە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
پڕکردنەوەی ڕاستەوخۆ بۆ سێ ددانی سەرەوە لای دواوە، بە (ماددەی کۆمپۆزتی سپی) لە ڕەنگ و شێوەی ددانی سروشتی.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای دەم و ددان
حشوات مباشرة ابيض ضوئية ل٣ اسنان خلفية نفس لون و شكل الاسنان الطبيعية.
د. أحمد سليم خوشناو
طبيب اسنان ممارس
ناونیشان: سەنتەری سمایەڵ زۆن/ هەولێر _ شەقامی کۆیە، بەرامبەر ماجیدی مۆڵ.
عنوان: مركز سمايل زور/اربيل_ شارع کۆیە، مقابل ماجدي مول.
موبايل: ٠٧٥١٤٢٠٠٠٠٨
ئەگەر ددانێک دەماربڕینی بۆ کرا و زیاتر لە ٥٠٪ ی قەبارەی ددانەکە لەدەست چووبوو بەهۆی کلۆرییەکەوە، ئەوا پێویستە ئەو ددانە دوای پڕکردنەوە، بە کیفی ددان (قەپاغی ددان) دابپۆشرێت، ئەگەرنا ئەگەری شکان و هەڵوەرینی زۆر دەبێت.
هاوپێچ/ ئەم حالەتەی خوارەوە بەم شێوەیەی کە باسمان کرد چارەسەر کراوە.
تێبینی/ هەر وێنەیەک و ڕوونکردنەوەی خۆی لەگەڵە و لە ژێری نووسراوە، کلیک لەسەر وێنەکان بکەن و بیانکەنەوە.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی دەم و ددان
ناونیشان/ هەولێر، ناوەڕاستی بازاڕی حەی شوڕتە (ڕاپەڕین)_ سەر دەرمانخانەی (مەیلی)
پەیوەندی بکەن: ٠۷٥٠۱۹۸۳۹۳۷
كوردى/عربي
چاککردن و جوانکاریی ددانەکانی پێشەوە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ڕاستەوخۆ لە ناو نۆڕینگە، بە یەک سەردان.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی دەم و ددان
ناونیشان/ هەولێر_ ناو بازاڕی حەی شوڕتە لە شەقامی حەی شوڕتە (ڕاپەڕین)_ سەر دەرمانخانەی مەیلی.
ژ.ت: ٠۷٥٠۱۹۸۳۹۳۷
تصليح و تجميل الاسنان الامامية عن طريق الحشوة المباشرة من العيادة، و بجلسة واحدة.
العنوان/ اربيل_ وسط شارع حي الشرطة (رابةرين)_ فوق صيدلية (مةيلي).
رقم الهاتف: ٠٧٥٠١٩٨٣٩٣٧
چوارشەممەی ڕابردوو پۆستێکمان کرد و پرسیارێکمان لەسەر دانا، خەڵاتێکیشمان دانا بۆ (یەک براوە) لە تیروپشکی ئەوانەی وەڵامی ڕاست دەدەنەوە. وەڵامە ڕاستەکە بریتی بوو لە (۱ـ۲ـ٤).
لە کۆی کۆمێنتەکان دوازدە ۱۲ بەڕێز وەڵامەکەیان ڕاست بوو ئەوانیش لە خوارەوە ناویان هاتووە:
Bena Hasan
Ash Na
Nabard Ismail
Hawkar Wali
Rwayda Farsat
ئارش جاورةش
Sandra U Liya
Bery Van
Ghariba J Husên
Samar Khan
Sarezh J. Karim
Darya Namdar
تێبینی/ هەرکەسێکیتر وەڵامی ڕاستی داوەتەوە و لە سەرەوە ئاماژە بە ناوی نەکراوە با کۆمێنتەکەی خۆی بدۆزێتەوە و ڕیپلای لەسەر بکا تا بکەوێتە پێش چاومان.
بەیانی ئینشاڵا تیروپشک دەکەین و ناوی براوەکە ڕادەگەیەنین و خەڵاتەکەش بریتییە لە پڕکردنەوەی ددانێک و شووشتنی ددانەکانی بە خۆڕایی.
سپاس
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی دەم و ددانەن
کام لەم ددانانە پڕکردنەویان بۆ کراوە؟ خاوەنانی وەڵامی ڕاست ناویان دەچێتە ناو تیروپشکی بەدەستهێنانی شووشتنی ددان و پڕکردنەوەیەک بە خۆڕایی. هاوڕێیانتان تاگ بکەن.
تەنها بە ژمارە وەڵام بدەوە.
تێبینی/ ڕەنگە زیاتر لە ددانێک بێ.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی دەم و ددان
ناونیشان/ هەولێر، ناوەڕاستی بازاڕی حەی شوڕتە (ڕاپەڕین)_ سەر دەرمانخانەی (مەیلی)
پەیوەندی بکەن: ٠۷٥٠۱۹۸۳۹۳۷
پڕکردنەوە... گەڕاندنەوەی ددان بۆ سەر باری سروشتیی خۆی.. گەڕاندنەوەی جوانی و پاکیی دەم و ددان...
پزیشکی ددان
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
هەولێر/ ناو بازاڕی حەی شوڕتە (ڕاپەڕین) - سەر دەرمانخانەی (مەیلی)
ژمارە مۆبایلی نۆڕینگە: ٠۷٥٠۱۹۸۳۹۳۷
حشوة اسنان خلفية... ارجاع السن لحالته الطبيعية.. ارجاع جمال و نظافة الفن و الاسنان...
طبيب الاسنان
د. احمد سليم خوشناو
اربيل/ وسط شارع حي الشرطة (رابه رين) - فوق صيدلية (مه يلي).
رقم موبايل العيادة: ٠٧٥٠١٩٨٣٩٣٧
© Dr. Ahmed S. Khoshnaw
2019
© Dr. Ahmed S. Khoshnaw
2019
جوانکاریی ددانێکی مردووی ڕەنگ گۆڕاوی پێشەوە، بۆ چارەخوازێک بە کیفی ددان لە جۆری (زیرکۆن) کە دەرەوە و ناوەوەی سپییە و لە ڕووی جوانییەوە زۆر نزیکە لە ددانی سروشتیی خۆت.
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای نەشتەرکاریی و جوانکاریی دەم و ددان
ناونیشان/ هەولێر _ ناو بازاڕی حەی شوڕتە (ڕاپەڕین) _ سەر دەرمانخانەی (مەیلی).
ژمارە مۆبایل/ ٠۷٥٠۱۹۸۳۹۳۷
شغل تجميلي لسن امامي ميت و متغير اللون بتلبيس من مادة (زيركون) ابيض من الخارج و الداخل، اقرب من حيث الجمالية من سنك الطبيعي.
عنوان/ اربيل _ وسط شارع (حي الشرطة)(ڕاپەڕین) _ فوق صيدلية (مه يلي).
رقم الموبايل/ ٠٧٥٠١٩٨٣٩٣٧
© Dr. Ahmed S. Khoshnaw
2019
© Dr. Ahmed S. Khoshnaw
2019
پڕکردنەوەی ڕاستەوخۆ لە ناو کلینیک لە ڕێگەی پڕکەرەوەی سپی، بە بێ بچووککردنەوە و دروستکردنی کیفی ددان.
کلینیکی دکتۆر
ئەحمەد سەلیم خۆشناو
پزیشکی شارەزای پزیشکیی و نەشتەرگەیی دەم و ددان.
ناونیشان: هەولێر/ ناوەڕاستی شەقامی (حەی شوڕتە)_ سەر دەرمانخانەی (مەیلی).
بۆ دانانی مەوعید پەیوەندی بکەن: 📱07501983937
عيادة الدكتور
أحمد سليم خوشناو
طبيب ممارس في طب و جراحة الفم و الاسنان.
العنوان: اربيل/ وسط شارع (حي الشرطة)_ فوق صيدلية (مه يلى).
للحجز اتصلوا: 📱٠٧٥٠١٩٨٣٩٣٧
© Dr. Ahmed S. Khoshnaw
2019
ددان سپیکردنەوە
- زۆر کەس هەیە کێشەی گەورەی دەو و ددانی لە ڕەنگی ددانەکانیدا دەبینیتەوە، مشکیلەی لەگەر شێوە و تەندروستیی ددانەکانیدا نییە، تەنێ ڕەنگی لە کن گرینگە. ئەوجە لێرە دەمەوێ بە کورتی ئاماژە بە بابەتی ڕەنگی ددانی بکەم.
- لە بنچینەدا ئەو بەشەی ددان کە لەناو دەو دیارە پێکهاتەکەی سێ چینە، دیوی دەرێی پێیدەرێن (مینا enamel)، دیوی ناوەڕاستی پێیدەرێن (عاج dentin), دیوی ناوێ پێیدەرێن (دەمار pulp).
بە گشتی دیوی دەرێ (مینا) ڕەقترین بەشی ددان و لەشی ئینسانییە، چینەکی ڕەق و تەنک و ڕۆنە (شەفاف transparent)، ڕەنگی بنەخۆی دەداتەوە کە ئەویش (عاج)ەکەیە کە دووەم ڕەقترین پێکهاتەی لەشییە و ڕەنگی زیاتر بەرەو لای زەردی دەڕوا.
ئۆجە مرۆڤ بە شێوەکی گشتی سروشتی ددانی بە لای ڕەنگی مەیلەو زەرد دا دەشکێتەوە، ئەوەی چینی (عاج)ەکەی ئەستوورتر بی ددانی زەردتر خۆی نیشان دەدات. لە ئافرەتان بە شێوەکی گشتی ددان سپیترە چونکە بڕۆکەک ددانیان گچکەترە و (عاج)ەکەیان کەمترە.
- ددان زەرد دەبی بەهۆی خواردنی ڕەنگدار و نەشووشتنی ددانەکان، یان هێندێ جۆرە نەخۆشی زگماکی، یان بەکارهینانی هێندێ جۆری دەرمان لۆ نەخۆشییەک کە یەک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی زەرد کردنی ددانە.
- ددان سپیکردنەوە بریتییە لە گۆڕینی ڕەنگی ددانەکەی لە ڕێگەی لابردنی ڕەنگی سەر ڕووی ددان و دەرهینانی ڕەنگی ناو ددان بە هەندەک پێکهاتەی کیمیایی، کە لە ئەنجامدا ددانەکی سپیتر بەدەست دێت.
- جاریوا هەیە زەردبوونی ددانەکەی تەنێ ڕووی دەرێیە و بە شووشتن و پۆلیشکردنی ددانەکان لە لایەن پزیشکی ددان کێشەکە چارەسەر دەبی.
- جاریوایشە زەردبوونەکە چوویتە دیوی ناوەوەی ددانی و تێکەر بووە لەگەر پێکهاتەی ددانی، ئەوکات دەبی لە ڕێگەی (bleaching) بە مادەی (هایدرۆجین پیرۆکساید) لە ڕێگەی بەکارهینانی لایتی (لید LED) کە لەناو خەرکی بە (سپیکردنەوە بە لێزەر) ناوەکەی باوە، سپی بکرێتەوە.
- سێتی سپیکردنەوەی ددان هەیە کە نەخۆش دەتانی لە مارێ بەکاری بینی لۆ ماوەکی کاتی، کە ددانەکانت سپی دەکاتەوە.
- مەعجونی سپیکردنەوەی ددانیش هەیە، بەڵام بەکارهینانی دەبی لۆ ماوەکی کاتی بیت.
- سپیکردنەوەی ددان بەو ڕێگایانە کاتییە، واتا هەتا هەتایە ددانەکانت وەکی خۆیان سپی نامینێنەوە.
- لۆ ماوەکی کەم پاش سپیکردنەوەی ددانی، ددانەکان هەندەک هەستیار دەبن، ئەویش شتەکی ئاساییە و دوایێ چادەبی.
- ئەگەر بتەوێ ددانت هەمیشە سپی و جوان بی ئەوە دەبی ددانەکان ڕووپۆش بکرێن بە قەپێلکی ئیماکس (ڤینیر).
د. ئەحمەد سەلیم خۆشناو
© Dr. Ahmed S. Khoshnaw
2019
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Telephone
Website
Address
Irbil
Opening Hours
Monday | 15:00 - 21:00 |
Tuesday | 15:00 - 21:00 |
Wednesday | 15:00 - 21:00 |
Thursday | 15:00 - 19:30 |
Saturday | 15:00 - 21:00 |
Sunday | 15:00 - 21:00 |
Gulan Tower Street, Bakhtyari
Irbil
ڕۆشنبیری تەندروستی دەم و ددان بەتایبەتی چارەسەرکردنی ?