هاوسەرگیری بەختەوەر
بۆ ئەوەی ڕێنمایی وەربگریت دەربارەی هاوسەرگیری و بەختە?
ئاگاداربن بە تایبەت ئێوە ئافرەتەکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1️⃣ چەند پەیچ و ئەکاونتێک دانراون بە ناوی (نووشتە و دوعا و جادوو شێخ و فاڵچی و سیحر ) ئەو جۆرە شتانە ئەمانە سەختەکارن لە خوا ناترسن بە ناوی (نووشتە و دوعا جادوو و سحر و شێخ و فاڵچی و چەندەها ناوی تر)
سەرەتا کەمێک خۆیان شەریف دەکەن و بە بیانووی چارەسەرکردنی کێشەکانت داوای هاوڕێیەتی و خۆشەویستیت لێ دەکەن دوواتر داوای وێنەی ڕووت و وێنەی ئاسایی لە کچان و ژنان دەکەن بە ناوی نووشتە و دوعا ، دوای ئەوەی کە وێنەت نارد بۆی ئەو کاتە دەبیتە نێچیرێکی باش بۆی ئەو کاتە داوای پارەت لێ دەکەن و داوای کارتی مۆبایلت لێ دەکەن بە بیانووی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دواتر دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ژیانت ئەگەر هاتوو ئەوەندە پارە یان کارتی مۆبایلەیان بۆ نەنێرن یاخود هەڕەشەی چوونە دەرەوە و سێکس دەکەن دەڵێن ئەگەر هاتوو ئەو شتانەمان لە گەڵ نەکەی وێنەکەت بڵاودەکەینەوە بۆیە کچینە لە ڕای خوا پێتان دەڵێم و ئاگاداری خۆتان بن بە هیچ شێوەیەک قسە لە گەڵ ئەم جۆرە فەیسبووکانە مەکەن و بە قسەکانیشیان بڕوا مەکەن ئەمانە تا ئێستا چەندەها ئافرەتیان تووشی کێشە و گرفت کردووە وە هەمووتان باش ئاگادار بن ئەمە بەسەر کچێکدا هاتووە کچەکەش لە ترسا خۆی سووتاندووە ڕاستیشە ماڵی کچەکەش چوونەتە ئاسایش و شکاتیان لەم جۆرە فەیس بووکانە کردووە ئاسایش هەوڵ دەدات بە(جی پی ئێس) خاوەنی ئەم جۆرە فەیسبووکانە بدۆزێتەوە و سزایان بدات بۆیە هەرگیز نەکەن بڕوا بەم کەسانە بکەن و فەیس بووکەکانیان ڕیپۆرتیان بکەن و بلۆکیان بکەن ڕاستەوخۆ .
2️⃣ #حوکمی چوونە لای فاڵچی و جادووگەر و نووشتەچی و ساحیر چییە ؟
پێغەمبەرمان محمد ( صلی الله علیه وسلم )
هه‌ركه‌س بچێته لاى فاڵچی و پرسیارى شتێكى لێ بكات چل رۆژ نوێژى لێوه‌رناگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوه‌رِى پێكردن به‌وه‌ى كه عیلمى غه‌یب ده‌زانن وئاگاداری ئه‌و زانیاریه نهێنیانه‌ن كه ته‌نها خوای گه‌وره ده‌یانزانێت، ئه‌وا بێباوه‌ڕ ده‌بێت وواتە کافر دەبێت .
ـــــــــــــــــــــــــــ
3️⃣ هاوڕێیان هەمووتان ئەم هەواڵە شێر بکەن تەنیا لە پێناو خوا بەڵکو بتوانی ژیانی کەسێک ڕزگار بکەی .
زۆر بە كورتە دەزانن چی !! ژنە پیاوە بەڕێزەكان
باش باش ئەوە بزانن هاوسەرەکەت چەندە پێویستی بە خۆراک بێ!!
دوو ئەوەندە پێویستی بە گرینگی پێدان و نازهەڵگرتن و قسەی خۆشـــە بۆیە هەموو کات نازی هاوسەرەکانتان ڕابگرن دڵی هاوسەرەکەت ڕابگرە!!
هاوسەرەکەت تێر بکە لە خۆشەویستی لە ڕێز لە نازگرتن لە سێکس لە قسەی خۆش لە سۆز و وەفا لە میھرەبانی لە گڕنگی پێدان لە ڕۆمانسیەت .
کچی ئێمە ڪچی ئەوروپی نیە!
لەسەر جادە پێی بڵێی های👋🏻
هەر لەسەرجادەش پێی بڵێی بای👋🏻.
ڪچی ئێمە دەبێ (۱۰) پیاو
و (٥) ئافرەت ببەیتە داخوازی،
تا دایڪ و باوڪی ڕازی دەبن،
لە هــــــەمووی خۆشتر دەستی
باوڪی کچەڪەشت پێ ماچ دەڪەن..
ئا ئەوەیە قەدری ڪچ لای ئێمە
لە ڪۆمەڵگای ئیسلامی🖤..!
بۆئافرەتان پیاو پێویستی ژیانە!
هەموو دنیا موڵکی ژنێک بێت ناتوانێ!؟
ئارامی ببەخشێت ئەگەر پیاوێکی نەبێت؟!
خۆتان بێبەش مەکەن لە ئارامی لەبەر قسەی کەسانێک لە ماڵی خۆتان دانیشتون و تەمەن كۆتایی دێت و قەرەبوو ناكرێتەوە
Aram M Ali
پەیوەندیەکی سەیر ... 🖤🤍
کاتێک کچ و کوڕێک قەرار دەدەن هاوسەرگیری بکەن بە فەرمانی خودا دڵیان وردە وردە دەکەوێتە سەر یەک , پەیوەندییەکی ڕوحی لە نێوانیان دروست دەبێت
هەر بۆ نمونە جارێ نەبوویتە مانگێک هاوسەرگیریان کردووە کەچی بێتاقەت دەبن بۆ یەک گەر بۆ ساتێک دووربن لەیەک , یەکێکیان نەخۆش بکەوێت ئەوەیتر خەوی لێ ناکەوێت ...
جاری وا هەیە هێشتا هاوسەرگیریان نەکردووە و دەستگیراندارن کەچی دڵیان هێندە نزیکە لەیەکەوە گەر یەکێکیان خوانەخواستە شتێکی لێ بێت ئەوەیتر گریانێک دەگریەت وەک ئەوەی ئازیزێکی ٢٠ ساڵەی لەدەست دابێت ...
گەر لەمەودای هاوسەرگیری هەرچەندە کێشە و ناخۆشی لەنێوانیان ڕووبدات هێشتا مەیلی دڵداریان هەیە بۆ یەک ...
ئەمە پەیوەندیەکی ڕوحییە تەنها لەنێوان دوو ئەویندار و هاوسەری ڕاستەقینە هەیە 🖤🤍
✍🏼تەنیاحاجی
شەرم و ڕەوشت کچ دەکەنە خانم وخـــــان
غیرەت و سۆزیش کوڕ دەکاتە پیاوی ناوپیاوان
بازرگان!!!
وێنه و ڤیدیۆی ڕوت!
وەڵڵا هەڕەشەم لێدەکات ؟ چونکە وێنەی ڕوتم لایەتی!! مڵت بشکێت جا بۆ وێنەی ڕوتت هەیە! بۆ دەنێری؟
هێزی زەردەخەنە و نەرمی نواندن .
پیاوێك خۆی لە خێزانەکەی تووڕەکرد ، خێزانەکەیشی زیز و بێدەنگ بوو تا بیری کردەوە کە بڕواتەوە ماڵی باوکی
جل و بەرگەکانی خستە ناو جانتاکەی تا بڕوات
هاوسەرەکەی هەستی بەمە کرد کە دڵی لێی شکاوە و ئەیەوێت بڕوات لەبەر ئەوە بە شێوەیەکی نەرم و ڕووگەش بە زەردەخەنەیەکی جوان پرسی:
خەریکی چیت گیانەکەم ؟
خێزانەکەی : جلەکانی هاوین هەڵئەگرمەوە و جلی زستانە ئەهێنمە دەرەوە
ئافرەتانی ناسك و دڵ پاك ئەوانەن کە
( بە ووشەیەك دڵیان چاك ئەبێتەوە وە تەنها یەك زەردەخەنەیان بەسە)
نواندنی نەرمی لەگەڵ ئافرەتدا بەڵگەی پیاوەتیتە
قال صلى الله عليه و سلم :
" ما اكرمهن الا كريم ، و ما أهانهن الا لئيم
سەیرم دێ لە مرۆڤەکانی ئێستا
پیــاوی ئێســتــا سەدا زۆۆرینەی ,
ژنێکــ و کــەپــڵێکــیشــی هـەیــە
شەوڕۆژ کاتەکانی و مادیەکانی و قسەو گرینگی پێدانەکانی بۆ کەپڵەکەیەتی
کەپڵدارەکانیش هه مانشتن وە لەسوونەتیش تێپەڕیون
وە اوانەشی وەک خوشک‌و بران هه رهێندە چاوت دەکەیتەوە دەیان بینی خاوەنی دوومنداڵن
سۆشیال میدیا وابەکاردێنن
ادد ناردن بۆتە داخوازی کردن
بلۆککردن بۆتە تەڵاق دان
اها مەڵێن بۆباسی ژن ناکەی
دەی کاکی من بۆباسی ژن بکەم مەگەر اوپیاوانە لەگەڵ کێ شەوتابەیان خەریکی چاوباشقاڵێ و ئاشقایەتی و کات کوشتن و گیان فیداکردنن بۆیان خۆ لەگەڵ براو باوک و باپیریان نین تبعن لەگەڵ ئافرەتاندان چ بەخاوەن مێرد
چ بە خاوەن براو باوک چ بێ خاوەنەکان...🖤
مرۆڤەکانی ئێستا بۆ اوهان
بەشێک مێبازو
بەشێک مونەرم و
بەشێک چاوبرسی جەستەی ئافرەت و
بەشێک خیانەت کاری خێزانی و
بەشێک درۆزن و
بەشێک دووڕوو
لە هه موویی قێزەونتر
بەشێکی مونافیقی دینین
جا بە هه رناوێک بێ
اوەشمان لەیاد نەچێ
ئێستا پیاوان و ئافرەتانی خاوەن پەیامی دین
شەوان لەبری شەونێژ بۆخودا خەریکی شەوچاتی بێ سوودی حەرامن لەگەڵ کەسانی نامەحرەم
هه ربەڕاستی ئێمە لەچ جیهانێکین وا لەسەدا 98 ماسکیان بەستوە.....🤎
وەرگیراوە
بۆچی ژن نازانێت
موچەی پیاوەكەی چەندە؟؟
مەترسیدارترین ئەو وشانەی کە خـانـمـان لـەکـاتـی توڕەبووندا بەکاریدەهێنن .
⭕️ئۆکەی، ئەم وشەیە لەلایەن ژنانەوە بەکاردێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە باسەکە بهێنیت، باشترین ئامۆژگاری بۆت ئەوەیە بێدەنگ بیت.
⭕️هیچ، ئەمە ئارامیی پێش زریانەکەیە و مانای ئەوەیە شتێک هەیە.
⭕️نەخێر شتێکی ئاساییە، یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو قسانە کە ژن دەتوانێت بە پیاوێک بڵێت، مانای ئەوەیە کە دەیەوێت بیرکردنەوەیەکی دوور و قووڵ بکاتەوە پێش ئەوەی وا لە تۆ بکات باجێکی قورس بدەیت، دۆخەکە بە هیچ شێوەیەک ئاسایی نییە.
⭕️بە دڵی خۆت، ئەمە وشەی هۆشدارییە نەک مۆڵەتی قبوڵکردن، تەنانەت ئەگەر پیاوێک قسەکەی بشکێنێت و گوێی پێ نەدات دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات.
⭕️نەخێر سوپاس، ئەوە مانای ئەوەیە کە توڕەیی گەیشتۆتە لوتکە و خەریکە دەتەقێتەوە.
جۆرێک لەپەیوەندی هەیە باش نیە بەردەوام ببێت..
پەیوەندییەک وەکو بوکەڵەی دەستی مناڵێک لێت بڕوانن ، چۆن بەئارەزووی خۆی یاری پێدەکات و دەیکێشت بەزەویدا .، هەر کاتێکیش بوکەکەی لێدوورەخرێتەوە ،خێرا مناڵەکە دەست دەکات بەگریان ،داوا دەکات هەمان بوکەڵەی پێبدەنەوە ، ،تا لەباوەشی بکات و ماچی بکاتەوە ودواتر یاری لەگەڵ بکات ،دیسان لێی بێزارەبێت ودەیکێشت بەزەویدا!..
جا هاو ڕەفتاری ئەم جۆرە منداڵانە لە کەسانی گەورەدا بەدی دەکرێت..
،ٚٚهەم نایانەوێ بوکەڵەکەیان خۆش بووێت !..
٫ٚٚ هەمیش نایانەوێت دەستبەرداری ببن!..
ئەگەر چی تۆ زیاتری پێببەخشێت ،ئەو هەر کەمترین قەدر دەزانن! هەرچەن بەهیوای گۆڕانن لێیان..
،ٚٚ بەڵام ...
نــــابن .. و... نـــابن..
کۆتا جار نا‌ئومێد دەبیت و دووردەکەویتەوە ..
دیســـان...
ئەوان دووبــارە دەگەڕێنەوە و دەتگەڕێننەوە !
هەروەک سەرەتا خۆشەویستی پەڕۆشەو لەئامێزت دەگرنەوە ،بۆ ماوەی دوو هەفتەیەک ،تا دەگەڕێیتەوە و تا تەواو لاوازت دەکەنەوە..
چونکە ئەو باش دەتناسێت مەرامیەتی دیسان خۆشەویستی ناخت هەڵگیرسێنێتەوە،تا جارێکی تر بتــگریەنێــتەوە...
هەڵەی بەم جۆرە ڕەفتارانە بڵێی خۆشی ئەوێم ،..
خۆشەویستی ڕاستەقینە ئەزانی چۆنە؟....
،ٚٚخۆشەویستی ڕاستەقینەیی ، بە پیاوێکی گەورە ناوترێت :دەبێت بگۆڕێیت ،تا لەگەڵت بمێنمەوە!..
٫ٚٚبەڵکو ..
هەر لەسەرەتاوە باش ڕەفتار دەکات ،تا هەر لەسەرەتاوە لەدەستت نەدات..
،ٚٚ کەوایە ئامۆژگاریم ئەوەیە ..
مەگەڕێوە، بۆ پەیوەندییەک تەنها لەبەر ئەوەی ئەو دەگری ،وەیان ئەو تۆ دەوێتەوە ..
تەنیا بەبڕیارێک دەرفەتی دووەمی پێبدەوە ئەویش تەنیا ئەگەر خۆت بتەوێت..
،ٚٚبەڵام ..
بۆ هەڵەی دووەم و سێیەم دەرفەتی تری پێمەدەوە..
وەربگرە وهەڵبژێرە ، گرنک نییە هەرچۆنێک بێت.. نرخی خۆت لەبیر بێت بۆئەوەی بەباشـی و بۆ هەمیشـەیــی خۆشیان بووێیت ..
#شابانو..
ژنێک گێڕایەوەو ووتی:
بۆ ماوەی شەش ساڵ هەرچی داواکارم هەبوو باوکم ڕەتی دەکردەوە من لێی تێنەدەگەیشتم وئەویش ڕێگەی نەدەدا قسەی لەسەر بکەین.
بۆ هەریەکێکیان نیو کاتژمێر یان کەمتر لەژووری میوانەکە دەمایەوە و دواتر بەڕێیدەکردن .
ئیتر گەنجەکە ئەوێی بەجێدەهێشت و دایکیشم بەپەلە دەچوو و دەیپرسی: داخۆ چی بووە؟
لەوەڵامدا باوکم دەیگوت: مارەییەکەم بەدڵ نەبوو! نسیبی ئەو لەماڵی ئێمەدا نییە .
خەریک بوو تووشی خەمۆکی دەبووم، و لەناخەوە لە باوکم تووڕەبووم، بۆچی لەڕووی قسمەتی مندا دەوەستێ بۆچی نایەوێ دڵخۆش بم ..؟!
دەمپرسی ئاخر باوکم چۆن دەبێ ئەوەندە پارەویست بێت و تەماع لە مارەیی تاقە کچەکەی بکات.؟
تا ئەو کاتەی پەرچو ڕوویدا باوکم بەیەکێک لەداواکارەکان ڕازی بوو، هاوسەرگیریمان پێکهێنا وباس لەمارەییەکەش نەکرا کە بۆم کرا ، سەرسوڕهێنەر ئەوەبوو کە هاوسەرەکەم باری ئابووری مامناوەندبوو بەڵکو لەزۆرێک لەداواکارەکانم هەژارتر بوو لەگەڵ ئەوەشدا ئەمیش پێی نەووتم کەچۆن باوکم ڕازی بوو ...!!
10 ساڵ تێپەڕی هیچ کات شەڕم لە هاوسەرەکەم نەدی، هیچ کات ستەمی لێنەکردم و بەوپەڕی ئارامی و بەسۆزییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکردم...تەمەنم زیادیدەکرد و هیچ هەستم پێنەدەکرد تەنانەت لە ڕووخساریشمدا بەدینەدەکرا، هۆکارەکەش نازی زیادڕەوی هاوسەرەکەم بوو کەبەمنی دەبەخشی..
تائەو کاتەی باوکم کۆچی کرد، دوای پرسە هاوسەرەکەم هاتە لام و توند لەئامێزی گرتم و ووتی : بچکۆلانەکەم خەم مەخۆ!!
لام سەیربوو بۆچی پێم دەڵێت بچکۆلانەکەم!
ئینجا بە سۆزەوە لێیڕوانیم و ووتی: بەڵێ بچکۆلانەکەم،کاتێ هاتمە داوای تۆ و باوکت لێی پرسیم: دەتوانی چی بۆ کچەکەم بکەیت؟
پێم ووت: مامە گیان ماڵێکی زۆر شک نابەم بەڵام سوێندت بۆ دەخۆم دەبێ تەنانەت ئەو کاتەش تۆ لەدەست دەدا هەست بەبێ باوکی نەکا، وەک تۆ سۆزی پێببەخشم.
ئەو کات باوکت زەردەخەنەی کرد و ووتی : کچەکەمت پێشکەشدەکەم .
وەرگێڕان (ئاوارە)
گرنگە بەڵێن بدەین، گرنگتر ئەوەیە وەفامان بۆ بەڵێنەکەمان تاسەر بێتژنێک گێڕایەوەو ووتی: بۆ ماوەی شەش ساڵ هەرچی داواکارم هەبوو باوکم ڕەتی دەکردەوە من لێی تێنەدەگەیشتم وئەویش ڕێگەی نەدەدا قسەی لەسەر بکەین
بۆچی هاوسەران داوای لێبوردن لەیەکتری ناکەن؟
✍ عەلی وەردی دەگێڕێتەوە:
ئافرەتێکی لاو تازە شووی کردبوو،لەخەونیدا مێردەکەی بینی بەدەوری ئافرەتێکی قژ زەرددا دێت .
بەترس و توڕەییەوە خەبەری بۆوە و کەوتە بیانووگرتن بە مێردەکەی و تاوانباری کرد بەخیانەت!
کاتێک خەڵکی گوتیان مێردەکەت هیچی نەکردووە ، ژنەکە گووتی چۆن هیچی نەکردووە،
ئەگەر ئەو لەخەونی مندا بەدەوری ئافرەتێکی قژ زەرددا بێت ،دەبێت لەخەونی خۆیدا چی بکات ؟
کێشەکە هەر ئەمەیە زۆرینەی ژن و پیاوەکانی دونیا ئەمەندە بەتوندی یەکتری داگیردەکەن ، ئەمەندە بە توندی یەکتری دەبەستنەوە تا لەشوێنێکدا دەپچڕێن ، سەرەنجام دوای چەند ساڵێکی کەم دەبینیت هاوسەرگیریەکەیان دەگۆڕێ بۆ (هاوسەرجیڕی) چونکە (چێشت سارد بۆتەوە و کەچی کاسە هەر گەرمە) خۆشەویستی کەم بۆتەوە و کەچی شەڕ هەر گەرمە ، لەکاتێکدا قەراربوو ئەمانە تەمەنێک (هاوسەر) بن ، کەچی عەیامێکە (هاوشەڕ)ن!
∇تەماشا بکە :
خێزان دەبێت وەک (ئاو) وابێت (ڕوون و ڕەوان ) نەک (توند و ڕەق) سرووشتی ئاویش وایە کە چەندە خاوێنیش بێت کە وەستا (بۆگەن) دەکات ،سرووشتی ئاو وایە ناوەستێ، ئاو ئەگەر بەربەستیشی لەبەردەمدا دروست بکەیت چی ڕوودەدات ؟
یان ڕێڕەوێکی تر دەدۆزێتەوە (توشی لادانی کۆمەڵایەتی دەبێت) یان بەسەر بەر بەستەکەدا باز دەدات و دەڕژێت و هەموو شتێک لەگەڵ خۆی دەبات!
بەڵام ئەندازیارەکان بۆ چارەسەر کردنی ئەم دۆخە ، لەژێری بەنداوەکاندا دەرگایان دروست کردووە تا بەشێک لە ئاوەکە بڕژێت تا فشاری سەر بەنداوەکە کەم بێت ، هەر بۆیە ژن و پیاوەکان دەبێت هەندێک بواری یەک بدەن تا بەنداوەکە بەیەکجاری نەروخێ و ماڵ و منداڵ و ئارامی ژیانیان بۆ ئەبەد بەرێت...
دیقه‌ت به‌ن زۆرینه‌ی كوڕانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز له ئێستادا به‌دوای ئه‌و كچانه ئه‌گه‌ڕێن كه دوورن له ژاوه‌ژاوی مۆدیل و مۆبایل. به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا ئه‌گه‌ڕێن،
چونكه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌نن و حه‌زناكه‌ن ژنه‌كانیان له ده‌ره‌وه هیلاك بن و ژیانی خێزانیان سارد و سڕ بێت.
ـ دیقه‌ت به‌ن ئێستا زۆرینه‌ی خاوه‌ن بڕوانه‌مه‌ی به‌رز به‌دوای كچێكی ساده و ساكاری كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌شایه‌ریدا ژیانی كردبێت. گورج و گۆڵ بێت.
به‌ڵام 10 ساڵ پێش ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی زوو ده‌وڵه‌مه‌ن بێت به‌دوای كچێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌دا ئه‌گه‌ڕا.... ئێستا زۆرینه به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا ئه‌گه‌ڕێن.
ئه‌یانه‌وێ جیا نه‌بنه‌وه....
ـ دیفه‌ت به‌ن، كچانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس چانسی شوكردنیان له %50 یه.
كچانی بڕوانامه‌ی دبلۆم چانسی شوكردنیان له %75
كچانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر چانسی شوكردنیان له%20
ئه‌م چانسه بۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا دائه‌به‌زێ بۆ له%10 و كه‌متریش.
بۆ كچه مۆدێل و هونه‌رمه‌نده‌كانیش له %3
چونكه به هه‌موو كه‌س ڕازی نابن و سه‌رئه‌نجام كاتێك ئه‌زانن پرچی سپی ئه‌هۆنه‌وه..
به پێی ئه‌زمونی كار ئه‌م بۆچونه خراوه‌ته ڕوو...
رێگریەکانی زەواجی ئەو زوروفە چیە؟
ڕۆشتنی هەندێ کەس وەک دەرمان وایە تامێکی ناخۆشی هەیە بەڵام شیفایە.
🌔بۆیە🥺🖤تــا ئـێســتاش تـــێنــاگــەم.!!
دەگـۆڕێـن یــان ڕاستـەقینـەی خـۆیـان نـیشـان ئـەدەن..!🙂💔
کچە مۆدێلیک( ) 75 دەفتەر لە کوڕی بەرپرسێک وەردەگرێت و هەڵدێت
زۆربەی کچەکانی ئەم وڵاتە بە هەژاری گەورە دەبن
بەڵام بە کوڕی هەژار ڕازی نین
باشە بۆچی وان ؟
هۆکار چییە ؟
🔴تۆ چی دەڵێی؟
🔻هەموو بڕوانامەکانم
ئەوەناهێنێ منداڵێک پێم بڵێ دایە!
خانمە دکـتۆرێـکی زانکۆ دەڵێــت:
شەشی ئامادەیی بوم داخوازیم هات، شووم نەکرد وتم دەخوێنم!
چومە زانکۆش، زۆر داواکارم هات
بەس هەمویانم رەفز کرد، وتم دەخوێنم و
پاشان بۆ ماستەر خوێندم
دواتر دکتۆرا، هەرچەند داخوازیم دەهات
هەر ڕەتم دەکردەوە بەهۆی سەرقالێم بەتوێژینەوەو سەردانکردنی وڵاتان بۆ زانستی زیاتر!
لە زانکۆ ژورێکی تایبەتیم هەبوو، پشت سەرم هەموی بڕوانامەبوو، بەیانیەک هەستام خۆم بگۆڕم بچمە زانکۆ، لەپێش ئاوێنەکە ویستم مکیاج بکەم خۆمم بینی، سەیرمكرد لۆچێک لەڕوخسارم دروستبوە !
تەماشای هەویەكەمم کرد، بینیم موالیدم (۱۹٦٦ )ە هیشتا زەواجم نەکردوە!
زۆر بێتاقەت بووم، چومە زانکۆ
نزیکترین هاوڕێم هاتە ژورەکەم و وتی
کچێ دکتۆر بۆ ئەوها بێتاقەتی ؟
بۆئەوەی دڵم بداتەوە وتی ئەوانەی لێرەیەن هەموومان حەسودیت پێ دەبەین، ئەها دیواری پشت سەرت هەموی بروانامەو رێزلێنانە؟
منیش بەهاوڕێكەمم وت، ئەزانی
هەموو ئەو بروانامەو زانستەی کەمن هەمە
ئەوە ناهێن كە ئێستا مندالێکم هەبوایە و
بەدایە بانگی کردبام!
ئامانجم گۆڕين و خزمه‌ت كردنه به كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر يه‌ك كه‌سيش بێت ؛ ئێوه‌ش ده‌توانن به كۆمێنت يا شه‌يركردنى ئه‌م پۆسته له گۆڕينى كۆمه‌ڵگادا پشكى ئێوه‌شيتێدا بێت و به‌شداربن.
تەلاقی لە مێردەکەی وەرگرت
چونکە ژنێکی‌تری هێنا
خۆشی شویکردەوە بەپیاوێکی خاوەن هاوسەر!!!
ئەو هاوکێشە چۆن پێناسەدەکرێت؟؟
خۆشەویســتی چیــە ؟!!!
ئایــا ئەو خۆشەویستیــەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆیا ئەیبینین
پێی دەوترێ خۆشەویستی !!
خۆشەویستی ڕاستەقینە ئەوەیە
گەنـج لە پەنجەرەوە نەیەت ...
ئەوانەی لە پەنجەرەوە دێـن( دزن)
بەڵام ئەوانەی لەدەرگاوە دەچنە ژوورەوە( پیــاون )
خۆشەویســتی ئەوەیە بە وەفابیت
شتێکت پێ خۆش بێت بۆ ئەو کچەی دەتەوێ
وەک چۆن بۆ خوشکت پێت خۆشە
وە ئەبێ لەو درگایەوە بێی
کە حەزەکەیت خەلک لێیەوە بێتە داوای خوشکت
هەر ئەبێ لەهەمان ئەو دەرگایە بدەی کە ئەتەوێ خەلک لێیەوە بدات .......🌼
"چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش مه‌رگى پیرۆزى چى به پیاوان وت؟"
- ڕۆژئاواییەکان سەرسامی خۆیان دەردەبڕن بەوەی چۆن پیاوێکی وەک محمد (د.خ)، توانی بەتاق و تەنها لەنێو کۆمەڵگایەکی پڕ لەجەهل و نەفامی و یاساشکێنیدا، خەڵکی هوشیار بکاتەوەو پێیان بڵێت: نە کچان بۆ زیندەبەچاڵ کردنن نە ژنانیش بۆ کوشتن و ئازاردان.
ـ ئه‌و كه‌سێك بوو وه‌ك پیاو له‌ناو مزگه‌وت به ئاشكرا ده‌یفه‌رموو: رێز له خێزانه‌كانتان بگرن و خۆشتان بوێن و به یاوه‌ره‌كانیشى ده‌وت: من خێزانه‌كه‌م خۆش ده‌وێت، بۆیه ئێوه‌ش خۆشتان بوێن و گرنگى به ماڵ و منداڵتان بده‌ن.
ـ په‌یامبه‌ره‌كه‌ى ئێمه، به‌كردار رێزى له خێزانه‌كانى ده‌گرت و کەرامەتی دەپاراستن نه‌ك ته‌نها دروشم، بۆیه كاتێك پێڵاوه‌كانى ده‌دڕان خۆی به‌ده‌سته پیرۆزه‌كانى ده‌یدورینه‌وه، زۆربه‌ى كات جله‌كانى خۆى ده‌شۆرد، تاكو به پیاوان بڵێت: هاوكارى كردنى خـێزانه‌كانتان عه‌یبه نییه.
ـ ئه‌و هه‌موو شتێكى جوان و چاك و پاكى له‌گه‌ڵ خـهڵكى و خێزانه‌كانى ده‌كرد بۆیه خوداى گه‌وره وه‌سفى ده‌كات به‌وه‌ى كه خوره‌وشتى محمد (د.خ) له ئه‌خلاق و ره‌وشته به‌رزه‌كانه، به‌جۆرێك له‌ناو منداڵ و خێزانه‌كانیدا ره‌نگى دابوویه‌وه، منداڵه‌كانى به باشترین باوك باسى بكه‌ن.
ـ وه‌فا بۆ ژن و بۆ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر، یه‌كێكى دیكه بوو له سیفه‌ته هه‌ر جوانه‌كانى په‌یامبه‌رمان، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد له فه‌تحى مه‌كه كه هه‌موان سه‌رقاڵ بوون، به‌ڵام ئه‌و له‌ته‌نیشت كه‌عبه‌ی پیرۆز، عه‌باكه‌ى خۆى راده‌خات بۆ ئافره‌تێكى به‌ته‌مه‌نى، هاوڕێى كۆنى خه‌دیجه‌ى خێزانى.
ـ ئه‌و هێنده جوان بوو، له سه‌ره‌مه‌رگدا له‌ته‌نیش خێزانه‌كانى و له‌سه‌ر ده‌سته‌كانى عائیشه‌ى خێزانى وه‌فاتى كرد، چه‌ند چركه‌یه‌كیش پێش مه‌رگى پیرۆزى به پیاوه‌كانى وت: له‌گه‌ڵ ژناندا باش بن رێزیان لێ بگرن و ئازاریان مه‌ده‌ن.
- بۆیە جێگەی خۆیەتی لە یادی لەدایک بوونیدا بەشانازیەوە بڵێین: سووپاس بۆ هەموو شتێکت ئەی پێغەمبەری خودا، تۆ کەرامەتت بۆ ڕەگەزی مێ گەڕاندەوە، تا دوا چرکە بەرگریت لە مافەکانمان دەکرد .
تریفە جلال
هەندێك لە ژنان لە ماڵەوە بۆ پیاوەکەیان گرنگی بەخۆیان نادەن وخۆیان ناڕازێنەوەو جلی جوان ناپۆشن كه حەلاله بۆ دەرەوەش به پێچەوانەوه
دواكه‌وتنی كوڕ و كچ له ژنهێنان و شووكردن، خه‌ریكه ده‌بێته دیارده و كه‌سیش خۆی له‌م بابه‌ته نادات و هه‌ركه‌س مژووڵی كاری خۆیه‌سی...
مه‌لاكان و ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیانیان ناوه بانگخوازی ئایینی و خۆیان به ده‌مڕاستی ئایین ده‌زانن، ده‌بوایه یه‌كه‌م كه‌سانێک بوونایه كه چاكی مه‌ردایه‌تییان لێی هه‌ڵبماڵیایه و خه‌می گه‌نجانی ئه‌م وڵاته‌یان بخواردایه و به دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌م ده‌رده‌وه بوونایه، كه‌چی هه‌ریه‌كه‌ی سه‌رقاڵی كارێكی لاوه‌كین، یه‌كێک خه‌ریكی خۆكاندیدكردنه بۆ په‌رله‌مان و دووان له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان جنێو به یه‌كتر ده‌ده‌ن و بازوو پیشانی یه‌كدی ده‌ده‌ن و، هه‌ندێكی تریان جومعانه باسی نیشانه‌كانی ئاخر زه‌مان بۆ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و، جگێكی تریان ساڵانێكه هه‌ر خه‌ریكن و كه‌چی هێشتا له باسكردنی بابه‌تگه‌لی وه‌ک تاره‌تگرتن و ده‌ستنوێژشكاندن نه‌بوونەته‌وه... هتد.
ده‌روونپزیشكان و ده‌روونناسان و كۆمه‌ڵناسانیش ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیی زۆر گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه و پێویسته به ده‌م گه‌نجانه‌وه بن و خه‌می سه‌ر شانیان سووک بكه‌ن و دڵیان بده‌نه‌وه.
ڕووی ده‌م ناكه‌مه حكوومه‌ت، چونكه له‌م وڵاته‌دا شتێک نییه به هه‌قیقه‌ت حكوومه‌ت بێت و هیچ ده‌ستگایه‌كی په‌یوه‌ندیدار بۆ بابه‌تێكی ئاوها گرنگ له ئاراد نییه.
ماندوو نه‌بن گه‌نجانی بێ‌ناز، كوڕان و كچانی وڵاته‌كه‌م، كه شه‌و تا به‌یانی و ڕۆژ تا ئێواره له خه‌می هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و هاوسه‌رینێكدان و كه‌س نییه گرنگیتان پێ بدات، ئه‌گه‌ر كه‌مێک له سنووریش ده‌ربچن -سنووری دابونه‌ریت-، وتاربێژان ئازایانه دێنه پێشه‌وه لێتان و به ده‌یان ناتۆره‌ی وه‌ک بێ‌دین و بێ‌ئابڕوو و لاده‌ر و... ناوتان ده‌نێن.
ئه‌وان كه باوه‌شی خۆیان گه‌رمه و كورده‌واری گوته‌نی ده‌نگیان له تێرییه‌وه دێت، ئاگایان له ئازار و خه‌می ئیوه‌مانان نییه و زوو وتراوه تێر ئاگای له برسی نییه.
تكایه خۆتان خه‌می خۆتان بخۆن و كه‌مێ له داواكارییه‌كانتان بێنه خواره‌وه تا به بێهاوسه‌ری سه‌ر نه‌نێنه‌وه.
بمێنن وه‌خێر!
... دەربارەی ئاریشە خێزانییەکان.
دکتۆر هێمن خورشید
پزیشکی پسپۆڕی ئارێشە دەروونییەکان.
ڕێکخراوەکانی #ژنان چیت پێدەڵێن و چیت لێدەکەن :
🔹پێت دەڵێن (کچی باش ! چیتە لە نێو چوار دیوارد دانیشتوی ، وەرە دەرەوە !
لەولاشەوە پەلکێشی ناو چواردیواری مەساج خانەیەکت دەکەن ، تا بە سەرو سینگی ڕووتەوە شان و پشتی توکنی چەندین نێرینە بشێلی ! ئەوانیش بە لا چاوێکی حیزی شەهوانیەوە تێتڕامێنێ و دواتر....... !
🔹پێت دەڵێ
تۆی ژن یەکسانی لەگەڵ پیاو ، چیت داوە لە خزمەتی مێرد ، ئەوە پیاو سالاریەو قبوڵی مەکە !
لەولاشەوە بە ناوی ئابوری سەربەخۆ ! پەلکێشی باڕو کافتریات دەکەن ، تا بە تەنورەیەکی کورتەوە خزمەتی دەیان نێرینە بکەی و ئەزبەری و عارەقیان لە پێش دانێی !
🔹پێت دەڵێ
منداڵ بوون جسمت تێکدەدات ، سەرقاڵیە ! شیرپێدان سینگت ناشیرین دەکات ! لەولاشەوە بانگت دەکەنە داینگەیەک لە بەرانبەر موچەیەکی سەد هەزاری دەبێ حەفازەی پڕ لە گووی دەیان منداڵ بگۆڕی !
🔹لە ڕێگەی قیتکردنەوەو قوت کردنەوەی ئەندامە هەستیارەکانی ژن ، بە زمانی حاڵ پێت دەڵێت
لوتت زلە ، تەجمیلی بکە ! سینگت بچوکە سلیکۆنی تێکە ! سمتت زەعیفە گەورەی بکە !
ئیدی بەم جۆرە توشی نەخۆشی دەرونیت دەکەن و پارەی دنیا بەشی تەجمیلی سەرو سینگی تۆ ناکات !
🔹لە ڕێگەی ڕووت کردنەوەی ژنانەوە ، وا لە پیاوان دەکەن بە ژنی جوان نەبێ ڕازی نەبێ ، لێرەوە پێت دەڵێ
دەی تا بۆت دەکرێ سەرنجی پیاوان ڕاکێشە با سەیرت بکەن !
🔹ئەگەر دژی ئەخلاق و دین و خوا‌و پێغەمبەر بی ، پێت دەڵێ
تۆ ڕۆشنگەری فیمینستی ، بەڵام ئەگەر دژی زاڵمەکانی وڵات قسە بکەی ئەو زاڵمانەی موچەی تۆی ژن و هەرچی پیاوە دزیویانە ! لات لێ ناکەنەوە ، ئەگەرچی لە چواردیواری زینداندا بتلێتەوە ! لە ئاستی تۆدا دەمی پیس و پەڵۆسیان دەبێتە تەڵەی تەقیو ، ئەوەتە بێریڤانت لەبەرچاوە کە تا ئێستا یەک ڕێکخراوی حیزینیزم لەسەری وە جواب نەهاتوون !
🔹هەتا گەنج و شۆخ و جوانی دەتکەنە نێچیرو دەیانەوێ هەر شەوەی لە باوەشی فیتە نێرێک دابی ! بە ناوی شاجوان و نمایشی جل و بەرگەوە پیشانی سەدان نێرت دەدەن ! کە پیریش بووی بە جێت دێڵن ! بە هیچیشت ناژمێرن !
🔹بۆ خۆپاراستن لە داوی ئەو ڕێکخراوانە پێویستە هەڵسی بە بلۆک کردنی هەموو بەرنامەکانی
فڵان تیڤی و فیسار تیڤی ، ئەوانەی فیسار خان و خاتوو فڵان بە ناوی تەرفیهات و پرسیار‌و وەڵام عەرزی تۆی دەکەن ، چونکە ئەم ڕێکخراوانە لە ڕێگەی ئەو بەرنامانەوە ژەهری خۆیان دەڕێژن و سینە و دەرونت دەتەنن !
لە جێگەی ئەمانەدا ژیانی عائیشە و خدیجە و فاتیمە و ڕابیعەی عەدەوی و میناخانی قازی و عادیلە خانم و حەبسەخانی نەقیب و خانزادی سۆران و مەستورەی ئەردەلان و خاتون مەلا ژنە ڕوخسار‌و زەینەب غەزالی بخوێنەوە ،
تا گەورەپیاوی گەورەت لێ هەڵکەوێ...
وێنەکە کچۆڵەیەکی قوربانی دەستی سەرمایەداری دەججالی ئەمریکیە ڕووت و قوت ڕاخراوە لەسەر مێزەیەک، چەند نێرینەیەکی سەرمایەدار قاپە شلە و
برنجی لەسەر قزەڵقورت دەکەن!
پیاو ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆدی بێ، ئه‌گه‌ر ته‌نیا قه‌باغ بێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌نگ بێت،
بۆ ژن هێزه، ئیراده‌یه،
نه‌ڵێی پیاوم بۆچیه؟!!!
ژنی بێ پیاو .........
هیچ دڵی خۆت خۆش مه‌كه، ئه‌ندام په‌رله‌مان بیت، مودیر عام بیت، وه‌زیر بیت، ڕاوێژكار بیت ژنه مۆدێل بیت و هه‌موو مانگێك 90 وه‌ره‌قه‌ت ده‌سكه‌وێ، خواردنگه‌ی كورده‌واریت داناوه بیست و دوو ملیۆن پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی كۆكردنه‌وه‌ی معاشت هه‌یه، دوو سێ خانووت له‌به‌شه میرات به‌ركه‌وتووه، نه‌ڵێی پیاوم بۆچیه؟!!!
له‌ماڵه‌وه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانیت و 88 كتێبت خوێندۆته‌وه، یاریده‌رده‌ری سه‌رۆكی زانكۆیت، جله‌كانت له‌ماركه‌وه بۆ دێ، هه‌موو ئه‌مانه هێنده‌ی ژیان له‌گه‌ڵ پیاوێك چێژی نیه، هه‌موو ئه‌مانه تامی سووركردنه‌وه‌ی دووكیلۆ پەتاتەی نیه به ڕۆنی كاشۆوه بۆ تۆ، هه‌موو ئه‌مانه چێژی ئه‌وه‌ی نیه كه تۆ ته‌له‌فون بۆ كه‌سێك له‌ژیانتان هه‌بێت بكەی، به‌ڵێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خوێڕیله‌یش بێت!!!!
هه‌موو ئه‌مانه تامی یه‌ك وشه ناده‌ن به‌تۆ كاتێك پێت بڵێ ده‌ستخۆش، كاتێك به‌ده‌سته خوشكه‌كانت بڵێی پیاوه‌كه‌ی من حه‌زی له‌م جۆره ستایله‌یه!!!
ژنی بێ پیاو وه‌ك بۆق وایه بۆق ئه‌توانێ له‌وشكایی بژی، به‌ڵام كاتێك له‌ئاو نزیك ده‌بێته‌وه ده‌نگی ناسك ده‌كاته‌وه‌و ده‌قیڕێنێ، مه‌كر ده‌كا، له‌گه‌ڵ باڵنده‌كانی ترا ڕاز و نیاز ده‌گۆڕنه‌وه.
سروشت جوان ده‌كه‌ن، هیچ كات بۆق بێ ئاو ڕه‌نه‌قی نیه، ماندووه.
چه‌ند خۆی فش كاته‌وه، چه‌ند پێكه‌نێ، بچێ بۆ ئێران و توران، دوو زیاره‌تی ماڵی خوا بكا!!! چه‌ند خۆی بادا، چه‌ند خۆی جوان ده‌رخا، به‌ڵام هه‌ر كاتیه‌و دواجار ده‌بێ بچێته‌وه نێو جه‌نگه‌ڵه‌كه‌ی خۆی.
پیاو بۆ ژن سه‌روه‌ت و سامانه، معاشه، ئوتومبیله، چه‌تره، بێ پیاو تۆ واتات نیه، تۆ نابیت به‌دایك، ئێ تۆ به‌هۆی پیاوه‌وه به‌هه‌شت ئه‌خه‌یته ژێر پێی خۆته‌وه، كه‌واته پیاو هێز به‌تۆ ئه‌دا، پیاو ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆدی بێ، ئه‌گه‌ر ته‌نیا قه‌باغ بێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌نگ بێت، بۆ ژن هێزه، ئیراده‌یه، ئه‌زانم ئێوه ئه‌ڵێن هه‌موو پیاوێك وه‌ك یه‌ك نیه ڕاسته، به‌ڵام خۆشییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه‌هه‌موو ژنێك وا ئه‌زانێ پیاوی هاوڕێكه‌ی، یان خوشكه‌كه‌ی له‌پیاوی ئه‌م باشتره، ئاخر وا نیه!!!
له‌نێو هه‌موو ناشیرینیه‌كانی پیاودا بگه‌ڕێن بۆ جوانیه‌ك و بیدۆزنه‌وه‌و شانازی پێوه بكه‌ن، باوك، برا، خوشك، دایك هه‌موو ئه‌مانه له‌لایه‌ك، به‌ڵام هێزی پیاو جیاوازتره.
نابێت پیاو به‌نه‌عله‌ت كرێ وه‌ك به‌ڕێزتان باسی لێوه ده‌كه‌ن، خوا پیاوێكی باشت به‌نسیب تۆ و هه‌موو ئه‌وانه بكا كه تائێستا له‌بۆنی پیاوه‌وه دوورن، بۆنی گۆره‌وییه‌كانی ناڵێم، هی خۆی!!
ئەڵێن جوانی ئافرەت ڕەبتە بە باری دەروونیەوە
دڵی خۆش بوو جوان ئەبێ خەمیشی هەبوو زوو تێکەچێ و جوانی لەدەسەیا
تۆ ئەڵێی چی؟
ئافرەت بە
(عينادى "گومان"دەنگ بەرزکردنەوە)
ماڵی خۆی تێک ئەدات؟؟ چیتر بینوسە
یەکێ لە ترسناکترین وەڵامەکان !
کە لەدوایەوە کێشەو توڕەیی بەدوادا یەت 😅
ئەویش ووشەی
بەدڵی خۆت !!! یان هەرشتێک بێ
چۆن ؟
پیاوەکەی دەڵێت بچین بۆ کوێ یان دەپرسێ چی دەخۆن
ژن / بەدڵی خۆت هەر شوێنێک بێ
پیاو / بچین بۆ فڵان مەتعەم
ژن /،نا خواردنی خۆش نیە
پیاو / ئەی بۆ کوێ بچین
ژن / بەدڵی خۆت من کێشەم نیە
دوای یەک سعات مناقەشە ، شوێنێکی ووت کە بەدڵی ژنەکە بێت
ژنەکەی وایدەزانی گەر بڵێ بەدڵی خۆت شتەکەی بۆ ئاسان دەکات و خۆی شوێنێ هەڵبژێرێت بەدڵی بێت ، بەڵام لە ڕاستیشا بەو شوێنانە ڕازی نیە کە بەدڵی مێردەکەیەتی و خۆشی حەزی لێنیە !
بۆیە خانمی ئازیز خۆت ئەو شوێنە بڵێ کە بەدڵتە و بۆی ئاسان بکە
سیناریۆیەکی تر
ژن / پیاوەکە چی لێبنێم
پیاو / بەدڵی خۆت هەر شتێک بێ
ژن / برنجی سوور ئەخۆی؟
پیاو / نەوەڵا
ژن / ئەی فاسۆڵیاو برنج
پیاو / نا زۆر برسیم نیە هەر شتێکی سادە
ژن / دەباشە هەر نان و چاو هێلکە دەخۆی
پیاو / عەیبی نیە
دوای سعاتێ کە وەختی نان خواردن یەت
پیاوەکە یەت دەڵێ ژنەکە چیمان هەیە خەریکە ئەمرم لە برسا
ژنەکەشی توڕە دەبێت لەبەرئەوەی هیچی لێنەناوە و پێی ووتووە شتێکی سادە ئەخۆین !!
پیاوەکەی بەحساب بۆی شتی بۆ ئاسان بکات ، هیچی نەدەوت لێی بنێ یان خۆی ئەو کاتە برسی نەبوو حەزی لە هیچ نەبوو لە کاتێکدا سعاتێ پێش نان دەبێ ژن خوان لێبنێت بۆ ئەوەی ئامادەبێت
شتی یچوک
کاریگەری گەورە دروستەکات لە ژیانی ڕۆژانە
پیاوی کورد ئەمەیە پیاوی کورد ئەوەیە ژنی کورد ئەمەیە ژنی کورد ئەوەیە؟؟
نەخێر ژن و پیاوی کورد تا ئەم ساتەیش باشترینن ئەگەر ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆنی بێ ئەخلاق و ڕێکخراوی هیچ و پوچ وازبێنن . زۆر دەگەمەنە ژنێک یان پیاوێکی ئەوروپی و ئەمریکی هەموو ژیانیان تەنیا بۆ هاوسەریان تەرخان بکەن . بەڵام ژن و پیاوی کورد ئەگەر لەڕێ دەرنەکرێن تاکۆتایی تەمەن بۆ یەک کەس ئەژین😍
تکایە منداڵەکانتان لە چونیان بۆ کۆڵان بپارێزن
كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان كاتێك خه‌ریكی یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆڵانه‌كه‌یان ده‌بێت، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به فێڵی كڕینی یارییه‌وه هه‌ڵیده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌یباته شوێنێكی چۆڵ، له‌وێ ده‌ستدرێژیی ده‌كاته سه‌ر. دوای ئه‌وه منداڵه‌كه ده‌برێته پزیشكی دادی و ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر،
ئه‌و كاته‌ی كچه ته‌مه‌ن پێنج ساڵییه‌كه به‌خوێنه‌وه ڕاده‌كاته‌وه ماڵه‌وه، دایك و باوكی ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، پزیشکی دادوەر ئەو کچە دەبینی، له‌وێ له‌دوای هه‌موو پشكنینه‌كان، ده‌رده‌كه‌وی پەردەی کچێنی لە دەست داوە، دوای گه‌یشتنی كه‌یسه‌كه به دادگا و ناردنی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی بۆ دادوه‌ر، ده‌سه‌لمێنرێت كه ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و منداڵه.
له‌دوای لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پیاوه نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌یه.
دایك و باوكی منداڵه‌كه نەیاندەزانی چی بکەن وچی بڵێن
دایك و باوكی كچه‌کە له‌دوای زانینی ئه‌و ڕووداوه به‌سه‌لماندنی پزیشكی دادی، تووشی شۆك بوون به‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ر منداڵه‌كه‌یان كراوه،ئیستاش کاردانەوەی باوکەکە لە مێشکم دەرناچێ.
ئێمە وەک پزیشکی دادوەر تەنها دیارمان کرد کە پەردەی کچێنی نەماوە بەلام ئەم منداڵە ئەوەندە ترسا بوو خۆی باسی دەکرد بەو بچوکییەی خۆی کە بە پەنجە ئەزیەتی داوە.
منداڵێك ئه‌گه‌ر ئەگەر دەست درێژی بکرێتە سەر دەبی یەکەم کەس پزیشکی دادوەر بیبینی بۆ ئاسەواری تاوانەکە.
دوای ئەوە زۆر گرنگە پزیشکی دەروونی بیبینی.
وەک پزیشکیکی دادوەر دەڵێم تکایە ئاگاداری مندال بن مەیاننێرنە بەردەرگا بۆ یاری کردن بەتەنیا خۆتان چاودیرییان بکەن مندال ناتوانی پارێزگاری خۆی بکات ئیمەش نازانین چ جۆرە مرۆڤێک لە کۆلانەکان هەن هەندی جار تا درەنگانی شەو دەبینم منداڵ بەتەنیا یاری دەکات ئەوە کارەساتە.
من وەک پزیشکێک دایکم بۆ ٣ منداڵ بە تەنیا ناهێلم بچنە دەرەوە بۆ شت کرین و یاری کردن.
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی
له دواكه‌وتنی هاوسه‌رگیریدا، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م كچه...
كوڕ هیچ نه‌بێت ده‌توانێت له كچێک كه حه‌زی لێ ده‌كات برواته پێشه‌وه و پێشنیازی زه‌ماوه‌ندگرتنی بخاته به‌رده‌ست، ئه‌ی كچ؟ هه‌ڵبه‌ت كه ناتوانێت وه‌ها هه‌نگاوێک بنێت و چاوه‌ڕوانی له‌ده‌رگادانی كوڕێكه كه ڕه‌نگه بێت و له‌وانه‌یشه هه‌رگیز نه‌یه‌ت!
كوڕ هیچ نه‌بێت ده‌توانێت به قسه و به نووسین كه‌مێک له خه‌می ناخی به‌تاڵ بكاته‌وه و لای هه‌موو كه‌سێک باسی بێزاری و ته‌نیایی خۆی بكات. ئه‌ی كچ؟ هه‌ڵبه‌ت كه ناتوانێت و له ترسی تانه‌ی دۆست و دووژمن، خه‌می ناخی ده‌خواته‌وه و چاوه‌ڕێی ره‌حمی خودایه!
كوڕ ته‌مه‌نی چه‌ند بچێته سه‌ره‌وه، گرفتێكی ئه‌وتۆی بۆ دروست نابێت و ده‌توانێت داوای كچێكی 25 ساڵ له خۆی گچكه‌تر بكات و بیشیده‌نێ. ئه‌ی كچ؟ ته‌مه‌ن مۆته‌كه‌یه‌كه و به دوایه‌وه‌یه‌تی، تا ڕۆژێک گه‌وره‌تر ده‌بێت، ترسه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، كه گه‌یشته سه‌رووی 30 ساڵ شانسی شووكردنی زۆر كه‌م ده‌كات و تووشی جۆرێک له بێئومیدی ده‌بێت!
كه‌م كه‌س له نزیكه‌وه ئاگاداری ناخی هه‌ڵقرچاوی زۆرێک له كچانی داماوی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته وێرانه‌یه.
كچان و كوڕانی خۆشه‌ویستی وڵاته‌كه‌م...
تكایه با چه‌كی ڕه‌تكردنه‌وه و ڕه‌فزكردنتان هه‌میشه ئاماده نه‌بێت و له جیهانی خه‌یاڵ وه‌رنه ده‌ره‌وه، نه جوانی تا سه‌ر ده‌مێنێت و نه ماڵی دنیا، ڕێگه به خۆتان بده‌ن وه‌ختێ یه‌كێكتان بۆ پێشنیاز ده‌كرێت، تۆزێک له ڕووحی ورد ببنه‌وه، دوور نییه ڕووخسارێكی ته‌ماوی، ڕووحێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتبێت..
بمێنن وه‌خێر..
... دەربارەی ئاریشە خێزانییەکان
دکتۆر هێمن خورشید
پزیشکی پسپۆڕی ئارێشە دەروونییەکان
نەرم و نیانی گەوهەرە
تەمەنم ۷ ساڵ بوو کاتێک پوورم لە مێردەکەی جیا بووەوە و هات لە ماڵی ئێمە لەگەڵ ئێمە ژیا.
پێشبینیم کرد کە ئافرەتێکی دڵتەنگی دەموچاو خەماوی ببینم، بەڵام پوورم هەمیشە زەردەخەنەیەکی جوانی لەسەر دەموچاو بوو.
کە گەورە بووم، زانیم هۆکاری جیابوونەوەکە ئەوە بووە کە پوورم منداڵی نەدەبوو و مێردەکەشی حەزی لە مناڵ بووە.
کەچی پوورم هەمیشە دەیوت کە حەق بە مێردەکەی بووە و حەزی لە منداڵ بووە.
دایکم هەمیشە لەو قسەیەی پوورم تووڕە دەبوو کە ڕقی لە مێردەکەی نییە و دووعای شەڕی لێ ناکات.
بەڵام پوورم بە ڕووەخۆشەکەی هەمیشە یەک شتی دەوت: "نەرمونیانی گەوهەرە."
ئەو کاتە تێنەدەگەشتم بەڵام بەتێپەڕینی کات تێگەیشتم کە پوورم کەسێکە کە هەمیشە پاساو بۆ کەسی بەرامبەر دەهێنێتەوە و لەگەڵیان نەرمە، ئەگەرچی لەگەڵیشی خراپ بن.
********************
پوورم هەمیشە لە ئیش و کاری ناوماڵدا هاوکاریی دایکمانی دەکرد.
کاتێک دایکم لێمان تووڕە دەبوو و دەیویست لێمان دا، پوورم نەیدەهێشت و بە دایکمی دەوت: "لێیان مەدە. ئەوان داهاتووی تۆن."
دوای ساڵانێکی زۆر بیستم کە مێردەکەی ژنێکی تری هێناوە و منداڵیشیان بووە، بەبەردەوامی هەوڵی گەڕاندنەوەی پوورمی دەدا بۆ لای خۆی و دەیوت کە دەمەوێت تۆ (پوورم)هاوکار بێت منداڵەکانی پەروەردە بکات بەڵام پوورم دەیوت: " بمبوورە نابێت. با دایکی خۆیان پەروەردەیان بکات. دڵنیام لە من باشترە."
دایکم کەسێکی تووڕە و پووریشم ئارام بوو.
دایکم تووشی نەحۆشییەک بوو و کەوتە نەخۆشخانە. لەو ماوەیە پوورم ئاگای لە ئێمە بوو. هەمیشە ئەم ڕستەیەی دووبارە دەکردەوە: "نەرمونیانی گەوهەرە." منیش تێگەیشتم کە مەبەستی لەوە، ئارامییە.
بیرمە نەمامێکمان خەریک بوو وشک ببێت و بفەوتێت، پوورم بەنەرمونیانی و گرنگیپێدانەوە ژیانی بۆ گەڕاندەوە و سەوز بووەوە.
هەر پوورم بوو کە منی فێری نوێژ کرد. جارێک لێم پرسی: "خودا بەو گەورەییە، چی پێویستی بە نوێژی ئێمەیە؟"
بەئارامییەک و زەردەخەنەوە وتی: "ئەو پێویستیی بە نوێژی ئێمە نییە، ئێمە پێویستمان بەوەی سوپاسگوزاری بین."
براکەم زۆر دەنگی بەرز بوو، پوورم جارێک پێی وت: "دەنگت بەنزمی زۆر خۆشە."
لەو کاتە بەدواوە، گوێمان لەهاواری براکەم نەبوو.
دایکم لە نەخۆشخانە گەڕایەوە و زۆر سەرسام بوو بەوەی من دەستم بە نوێژ کردووە و براکەشم هاوارەکەی جارانی نەماوە.
ڕۆژێک پوورمم بینی سەیری وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی دەکرد. لێیم پرسی: "ئایا تووڕە وپەست نیت کە منداڵت نەبووە و بەو هۆیەوە جیا بوویتەوە؟"
بەئارامییەکەوە وتی: "نەخێر. خوا باشتری لێ دەزانێ."
********************
مێردەکەی بەردەوام پەیوەندیی دەکرد و ڕازیی بکا بە گەڕانەوە بەڵام ڕازی نەدەبوو.
ڕۆژێک هاوسەری مێردەکەی پەیوەندیی کرد و زۆرقسەی ناشیرینی بە پوورم وت و وت:"لێمان دوور بکەوە."
پوورم وتی: " باش." پاشان پەیوەندییەکەی داخست.
لێم پرسی: "بۆچی تووڕە نەبووی؟"
وتی : "حەقی خۆیەتی. وا دەزانێت من دەمەوێت ژیانیان تێک بدەم."
جارێکی تر هاوسەرەکەی پەیوەندیی پێوە کرد و وتی کە مێردەکەی باری تەندرووستیی زۆر تێکچووە و داوای گەڕانەوە و بینینی پوورم دەکات. پاش هەوڵێکی زۆر پوورم گەڕایەوە. ئەوەی سەیر بوو، ئەوە بوو کە پوورم گەڕایەوە، تەندرووستیی مێردەکەی باش بوویەوە.
لەوش سەیرتر، منداڵەکانی مێردەکەی، لە دایکیان زیاتر هۆگری پوورم بوون.
ئەمڕۆ دوای کۆچی دواییی پوورم، ئێستا لەسەر تەرمەکەی لەگەڵ مێردەکەی کە ژیر نابێتەوە لە گریان، وەستاوم و قسەکانیم بیر دەکەوێتەوە کە هەمیشە دەیوت: "نەرمونیانی گەوهەرە."
پوورم، نموونەیەک بوو لە نەرمی، ئارامی ، جوانی.
وەرگێڕانی:
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil