Electrodoor

Electrodoor

دەزگایەکی تایبەت مەندە لەهەموو بوارێکی دەرگا و کەپری کارەبایی

Photos from Electrodoor's post 10/03/2024

ئەمڕۆتەواوکردنوبەستانی 3.6kw
شەش لەوحەی 710watی باشترین کوالێتی
20پاتری نیکل کادیۆم تەمەن درێژئینفیرتەری 3.6kw..
Rebwar Hatam Gomatale

Photos from Electrodoor's post 16/02/2023

لەداهاتودا ئاگاداری کێشەی سۆلار بن.

بەپێی ئەوەی کار و کەسابەتی ژیانم چەندین ساڵە چەند بەشێکی بواری ئلیکترۆنیک و سۆلار پاوەر و ئۆتۆماتیکە، من دەزانم ئەو ووڵاتە چەندە کێشەی هەیە، دوو ئەوەندەش کێشەکان بەشێکن لە نەزانینی بازرگانانی بێویژدان.

دەمەوێ ئەوە بلێم لە چەند ساڵی داهاتوو یەکێک لە قەیرانەکان کێشەی سۆلارەپاوەرە جا لەهەموو بەشەکان؟ وەک دیزاینی گشتی و پاتری و ئینڤێرتەر و قاعیدەی پانێڵەکان و بۆردی پاوەر.

دواتر کێ زەرەر دەکات تەنها کەسێکی خێر لە خۆ نەدیوو، ئیدارەکەی بێ پلانی درێژخایەین، کە ئەو هەموو پارەر خستۆتە ناو سۆلار بەڵام زۆرترین کێشەی بۆ دروست دەبێ؟ تەنها هۆکاریش نەزانین و فێڵکردن بووە نەک خودی ئامێر و کەلوپەلەکان؟

ئەویش ئەوانە هۆکارن.
1-سۆلار پانێلی زۆر خراپ لەکوردستان دەفرۆشرێت؟
2-کەسی شارەزا تا ئاستێکە دەتوانین بلێین ئەستەمە بەدەستت بکەوێت، چونکە ئەو هەر لەسەرەتا پلان و دیزاینی بە غەلەت دانا ئیتر تا کۆتایی و بگرە هەموو ساتێکی لە تێکچوون و خراپ بوون نزیکە؟؟

3-پاتری زۆر خراپ دەفرۆشرێت ئەگەر پاتریەکەش خراپ نەبێت، شێوازی دیزاین و حیساباتی هەڵبژاردنی و جۆر و ژمارە و شوێنی دانانی پاتریەکان هۆکارن لەوەی کە زوو خراپ ببن.؟

4-ستاند و بەستانەوی سۆلار پانێلەکان بەجۆرێک ئەنجام دەدرێت خوا نەکات خێرایی با بگاتە سەرووی 60کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ئینجا دەزانین چەندی بە پێوە دەمێنێتەوە؟؟

5-کەم بوونی ئینڤێرتەری گونجاو؟ ئەگەر ئینڤێرتەری گونجاویش هەبێ بەڵام زۆر بە خراپی دیزاینی بۆ دەکرێت! ئەوەش وا دەکات زوو ماندوو ببێت یان بسوتێت؟ دواتر نەبوونی دڵنیاییەکی ڕاستگۆ لە چاککردن و گۆڕین و بەرپرسیاریەتی وەرگرتن؟

6-بۆردی کارەبا و بۆردەکانی تایبەت بە سۆلار پانێڵ و کێبلەکانیان ئەوەش یەکێکە لە کێشە بزر و نەزانراوەکان، کە روویاندا خەتاکەی دەگەڕێننەوە بۆ قەزاوقەدەر و خراپی کوالیتی شتی تر نەک نەزانین بەستان و دروست کردن و هەڵبژاردنی کێبلێکی گونجاو؟
7-نەبوونی بڕیار و ڕاسپاردەیەکی حکومەت لە وەزارەتی کارەبا؟ کە تا ئێستا نازانێت چی لە سۆلار بکات؟ کەچی وەرە سەیرت بەوە نێ 7 ملیار مرۆڤ و 180 ووڵاتی دوونیا کێشەی لەگەڵ سۆلار نیە و هەمیشە دەرگای واڵاکردووە بۆ ئەوەی ئەو ووزەیە بێتە پێش، کەچی ئێمەی کوردی باشور کێشەمان هەیە لەوەی لەوەی کەنازانین و خۆمان لێی فێرناکەین و گوێڕایەلی کەسی شارەزا نابین، وەزارەتێکی کارەبامان هەیە ئەسلەن بەخۆی لەخۆی حاڵی نیە دەکرێ چی بلێت و چی جێبەجێ بکات؟؟

لەکۆتایدا خەڵکێکی ئاسایی بگرە حکومەتیش زەرەر دەکات باوەڕی نامێنێ و پارەی ووڵات بەفیڕۆ دەچێت؟ دەزانن مانگانە دەیان و بگرە سەدان هەزار دۆلار پارەی ئەو هەرێمە بەناوی سۆلار ووزەی خۆر دەچێتە دەرەوە بۆ کەلوپەلی خراپ بێ کەلک؟

دەمەوێ ئەوە بەبیر حکومەت بهێنمەوە،
لەبیرتان چوو لە هەولێر تا مەسیف عامودی لایتی ئەو ئەو ڕێگایە کە زیاتر لە600 دانە بوو کە هەر دانەی هیچی پێنەدرابێت سەرووی، 4000$ پێ درابوو ؟ هەموویتان کردە سۆلار، بەڵام سێ مانگ ئیشی نەکرد؟ پارەکەشی لول درا و دواتر هەموویتان لێ کردەوە فڕێدا؟؟ دەزانن باپێتان بلێم بۆ وا تێکچوو چونکە بەهەڵە دیزاینی کرا نەک خەتای سۆلارەکە بێت؟؟

ئەمڕۆش من لەماڵی خۆم بە نیوەڕۆیە 8 سۆلار پانێڵ 450واتی دووڕوو جۆری( Heterojunction - N-TYPE ) تێستم کردوون کە باشترین جۆر و بەرزترین کوالیتی هەیە لە هەموو دوونیا،

ئێستا ئەو چەند خولەکەی باسی دەکەم لەناو شاری هەولێر، پلەی گەرمی و ڕێژەی تیشکی خۆر و خێرایی با و بەرزی ئاستی رووی دەریا و ڕادەی شێ، لێژی و رووی سۆلارەکان، لەوپەڕی گونجاویە جا سەدا (92%) کاری کردوو ئاخر ئەوە هەمووکاتی ڕۆژ و مانگەکانی ساڵ بەوجۆرە کار ناکات؟ مەگەر چەند کاتێکی کەم لە ڕۆژ، مانگەکانی ساڵ ئەو ئەگەرە هەبێت؟

کەچی ئێستا چەندان شوێن و کۆمپانیا نەک بە 100% کارکردن و حیسابی دروست سۆلار دەفرۆشن، بگرە وا حیسابت بۆ دەکەن ئیتر لەکۆڵ بێ کارەبایی دەبیتەوە، کەچی بەجۆرێک وا دەلێن ئیتر ئەتوو کارەبات فوول فوولە؟ کەچی هەموو ساڵێک نا ئەوپەری دوو ساڵ جارێک دەکەویتە ناو قەرز و قۆڵەی پاتری گۆڕین و کێشەکانی.

پاتری یەک ساڵ زەمانی هەیە بەڵام دەبێ شەش ساڵ کاربکات کەچی ڕۆژێک دوای زەمان دەسوتێ؟؟ سۆلارپانێڵ بەگەرەنتی 25 ساڵ دەفرۆشن کەچی دوای دوو ساڵ تێک دەچێت و 50٪ بەباشی کار ناکات؟ ئینڤێرتەر دەبێ بەلای کەم 10 ساڵ کار بکات کەچی دوو ساڵ تەواو ناکات؟ ئەرێ کێ زەرەر دەکات؟؟؟؟؟

تکایە یەکەی ئیداری کارەبای پارێزگاکان و دەستەی بەڕیوبردنی وەزارەتی کارەبا، دەزانین ئێوە لەئاستێکی وا بەرزی تێگەیشتن نین لەبواری سۆلار، بەرانەکینێ ڕێگر مەبن لەفکری نوێی و زانستی تەجروبەکراو، وە جێگای ئەو کەسانە بکەنەوە کە دووشت زیاتر لەئێوە دەزانن، دوایی مەلێن ئێمە توانای کارەبامان کەمە هەر ئەوەندەیە کە 4 سەعات کارەبای یەک شار بدەن؟ دەنا دەلێین ئێوەن خەتای قوڕ بەسەر کردنی ئەو میللەتە، نەک حیزەبەکان...

ئاری کوردی..
16/2

06/07/2022

كوردی/عربي/English
گەورەترین وێستگه‌ی کارەبای فۆتۆڤۆڵتیک لە جیهاندا، خاوه‌ن زۆرترین توانا كه‌ ده‌گاته‌ ٨٤٣٠ مێگاوات، دەکەوێتە هه‌رێمی چینگهای, باکووری ڕۆژئاوای چین .
ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ
تقع أكبر محطة للطاقة الكهروضوئية في العالم ، بسعة قصوى تصل إلى 8430 ميجاوات ، في مقاطعة تشينغهاي شمال غرب الصين.
ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ــــــــ
The world's largest photovoltaic power station, with a maximum installed capacity of 8,430 Megawatts, is located in northwest China's Qinghai Province.

Want your business to be the top-listed Contractor in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address


Irbil
07504382906

Opening Hours

Monday 08:00 - 20:00
Tuesday 08:00 - 21:00
Wednesday 08:00 - 21:00
Thursday 08:00 - 21:00
Saturday 08:00 - 21:00
Sunday 08:00 - 21:00
Other Solar Energy Services in Irbil (show all)
Blue Ray Energy Blue Ray Energy
Bakhtiari 214, Street 151, House No. 53
Irbil, 44001

بلو ڕەی ئێنێرجی بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ووزە

وزەی خۆری بروسکە وزەی خۆری بروسکە
Sfaya/khabat/Erbil
Irbil

ئامادەین بۆ بەستنی تاقەشەمسی و فرۆشتنی کەلوپەلی ئلیکت?

Bluesun Solar Iraq Bluesun Solar Iraq
Naznza Street
Irbil

خدمات طاقة شمسية الواح طاقة شمسية انفيرترات بجميع الاحجام بطاريات جيل وليثيوم

Medal Power Medal Power
Arbil/Sultan Muthafar/Assadi Mall Building
Irbil, 44001

Leave power for Medal Power

Cihani bazar Cihani bazar
Zhyan
Irbil, 44001

ئێستاکە لە جیهانی بازار هەر لە ماڵەوە بیکڕە لە ماڵەوە و

Free Power - فری پاوەر بۆ وزەی خۆر Free Power - فری پاوەر بۆ وزەی خۆر
100 مەتری بەرامبەر هۆتێل کریستاڵ
Irbil, 44001

بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا لە ڕێگای سیستەمی وزەی خۆر

DIY Powerwall Kurdistan-وزەی نوێ له کوردستان DIY Powerwall Kurdistan-وزەی نوێ له کوردستان
هەولێری نوێ New Hawlêr
Irbil, 44001

Hemn & Rebaz Battery Service  پاتری هێمن و ڕێباز Hemn & Rebaz Battery Service پاتری هێمن و ڕێباز
Kuran/Makhmour Road/جادەی کوران-مەخمور/هەولێر
Irbil, 44001

Car Battery and Solar energy Services in Erbil خزمەتگوزاری پاتری ئۆتۆمبێل و وزەی خۆر لە هەولێر

OnePower_iraq OnePower_iraq
Sultan Muthafar
Irbil, 44001

🔋ئێستالە وەن پاوەڕ کارەبایەکی هەمیشەیی لەماڵکەت دابين بكة بە باشترین کوالێتی🔋لةگةل ستافێکی شارەزا

oday abd alrahman oday abd alrahman
Irbil

الطاقة لاتفنى ولاتخلق من عدم وانما تتحول من شكل إلى اخر �

Rojin Solar Energy - Erbil Rojin Solar Energy - Erbil
Irbil

نقدم حلول للطاقة البديلة والنظيفة: ألواح طاقة شمسية ☀️ بطاريات 🔋 إنفرترات ⚡️ 009647815579142

بيشانكاي/ معرض هوشنك بيشانكاي/ معرض هوشنك
معرض هوشنك سيتاقان بازار كهرباء/تنيشت كص سيتاقان
Irbil, 0116/55

بيشانكاي هوشنك بو فروشتني Inverters ,Batteries ,UPS,Solar Panels ,Voltage Sta