Zard News

Zard News - زەرد نیوز لەگەڵ زەرد هەموو ڕەنگەکان ببینە - ڕاست گۆیی و هاوسەنگی لە گەیاندن

07/05/2024

بەڕێز بلند اسماعیل بەرپرسی لقی دووی پ،د،ک
بەڕێز هەڤال عبدالعزیز بەرپرسی ناوچەی پێشەواو کارگێری لق
بەڕێز هەژار عسمان کارگێڕی لق لەگەڵ لەشکری ناوچەی پێشەوا

Photos from Zard News's post 19/02/2024

لقی دوو, مەراسیمێکی شکۆداری بۆچلەی ماتەمینی تێکۆشەر"عوسمان هەژار" پێشمەرگەی هەردوو شۆرشی مەزنی ئەیلول و گوڵانی پێشکەوتنخواز ڕێکخست...

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٤ بەئامادەبونی بەڕيز(فازڵ میرانی) بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەڕێز (د.پشتیوان سادق) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و بەڕێز(بڵند ئیسماعیل) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز" ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و بەڕێز"د.چنار سعد عبداللە" بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن و بەڕێز"چیا هەرکی " یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێرو ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن و بنەماڵەو کەسوکارو هاوسەنگەور و هاوڕێبازانی،لقی دوو ڕێوڕەسمێکی شکۆداری بۆچلەی ماتەمینی تێکۆشەر(عوسمان هەژار) پێشمەرگەو خەباتکاری هەردوک شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵانی پێشکەوتنخواز ڕێکخست.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا بەڕێز (بڵندئیسماعیل)بەرپرسی لقی دوو بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کردو گوتی خۆمان بەماتەمبار و دەزانین چونکە چل ڕۆژ لەمەوبەر براو هەڤاڵ و خەباتکارو پێشمەرگەو ئەندامێکی دڵسۆزو بەئەمەکمان لەدەستدا کەهەموتەمەنی بۆخزمەتی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و کودایەتی تەرخانکرد، عوسمان هەژار هاوشانی علی هەژاری برای پەروەردەی بنەماڵەیەکی نەتەوەو نیشتیمان پەروەربون و لەهەموقۆناغەکاندا ڕۆڵی کوردپەروەرانەی خۆیان گێڕاوە، لەشۆڕشی مەزنی ئەیلولدا پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دڵسۆزبو و لەشۆڕشی گوڵانیشدا هاوشانی هاوسەنگەرەکانی بەسەر گەلەکۆمەکێی دوژمناندا زاڵبون و بەردەوام بو لەخەباتکردن وەک پێشمەرگەو کادرێکی بەتواناو خاوەن شیان.
بەرپرسی لق ئاماژەی بەوەدا کە عوسمان هەژار لەناو پەروەردەدا وەک کادریکی بەئاگاو وریا کاری ڕێکخستن و پارتایەتی دەکردو لەدوای شەهیدکردنی هەردوک تێکۆشەر کاردۆ گەڵاڵی و علی هەژاری برای، بەهۆی ئەوەی مەترسی کەوتە سەری و لەلایەن ڕژێمی بەعس بەدوایەوەبون گەیشتە شاخ و بەردەوامبو لەئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و پارتایەتی، من چ وەک هاوسەنگەر کەبەیەکەوە پێشمەرگەبوین و دواتریش ئەندامی لیژنەی ناوچەی دەشتی هەولێربوین شانازی بەیەکەوە کارکردنم هەیە لەگەڵ ئەو تێکۆشەرە ماندونەناسە،پارتی شانازی بەتێکۆشەر عوسمان هەژارو سەدان و هەزاران تێکۆشەری گەورە دەکات و بەڵێن دەدەین کەتەواوکەری ڕێبازەکەی بین.

دواتر بەڕێز د.پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر لەوتەیەکدا گوتی سوپاس بۆ بەرپرسی لقی دوو و هەڤاڵانی لق کە یادی تێکۆشەران دەکەنەوەو وەفادەنوێنن بۆیان،پارتی هەمیشە بەئەمەک بوەو بەئەمەکیش دەبێت بەرامبەر بەوتێکۆشەرە سەربەرزانە،عوسمان هەژار تاکێک بو لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەرو دڵسۆزی ڕێبازی پارتی و بارزانی کەڕێبازی کوردایەتیە، هەموتەمەنی خۆی خستە خزمەت نەتەوەکەی ، کادرێکی بەتواناو خەمخۆربو هەمیشە پێشنیازی بنیاتنەری پێشکەش حیزبەکەی دەکردو هەمیشەش لەڕیزی پێشەوەی خەبات و تێکۆشان و کارکردن بوو و تا دواڕۆژەکانی ژیانی لەخزمەتکردن بەردەوام بوو و ڕۆژێک بەماندویی و یان بێ ورەیی نەماندی، زۆرشتی لێ فێربوین و زۆریشی پێشکەشی نیشتیمان و نەتەوەکەی کرد، لێرەوە جارێکی تر وەفا بۆئەو تێکۆشەرە دەنوێنین و سەرەخۆشی لەخۆمان و کەسوکارو هاوسەرو کوڕوکچانی دەکەین.

لەڕێورەسمەکەدا گوڵی وەفا لەبەردەم وێنەی تێکۆشەری کۆچکردو عوسمان هەژار دانراو مۆمی دڵنەوایی بۆداگیرسێنراو دیکۆمێنتاریەک کەلەلایەن لقی دوو بەهاوکاری دەزگای سەتەلایتی کوردستان سازکرابو پێشکەشکراو لەلایەن ڕێکخستنی قوتابیانی هونەرە جوانەکانەوە موناجاتێک پێشکەش کرا.

دواتر لەلایەن بەڕێز بەرپرسی لق پۆرترێتی وێنەی تیکۆشەری کۆچکردو پێشکەش بە هاوسەرو کوڕەکەی کرا.

لەکۆتایشدا لەلایەن گۆران عوسمان هەژار وتاری بنەماڵە خوێنرایەوە تێیدا سوپاسی ئامادەبوان کراو سوپاسی لقی دوو ش کرا بۆ ئامادەکردنی ئەو ڕێوڕەسمە و گوتی شانازی دەکەین کەکوڕو نەوەی ئەوتێکۆشەرەین و بەڵێن دەدەین لەسەرڕێبازەکەی بەردەوام بین کەڕێبازی پیرۆزی بارزانی و پارتایەتی و کوردایەتیە.

Photos from Zard News's post 12/02/2024

بەئامادەبونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتیمان، کۆبونەوەی فراوانی لق بەڕێوەچوو...

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٤ بەئامادەبونی بەڕێز (د.پشتیوان سادق) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتیمان و بەڕێز(بڵند ئیسماعیل)ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڤاڵان "ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی" یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێرو هەڤاڵان "ئاسۆ بالیسانی و تالب صادق و صالح هەرکی" ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی لق و بەرپرس و کارگێڕانی لیژنەناوچەو نوسینگەکان و بەرپرسی ڕێکخراوەکان،کۆبونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.

بەرپرسی لقی دوو بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کردو گوتی بەناوی خۆم و هەڤاڵانم پیرۆزبایی لەبەڕێز دکتۆر پشتیوان سادق دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربونی بە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست،ئاماژەی بەڕۆڵ و کارەکانی بەڕێزیان کردو گوتی دکتۆر پشتیوان هەڤاڵی هەمومانەو لەقۆناغە جیاوازەکان بەیەکەوە کارمان کردوەو یەکێک لەوقۆناغانە بەرپرسیارێتی بوە لەلقی دوو و لەکاری حیزبی و حکومیدا خزمەتی زۆری بەکوردستان و بەتایبەتیش شاری هەولێر کردوە هەربۆیە دڵنیاین بەیەکەوە خزمەتی زۆری هەولێرو خەڵکەکەی دەکەین.

دواتر بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر سوپاسی بەرپرسی لقی دوو و هەڤاڵانی کردو گوتی خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەخزمەتی ئێوەی بەڕێزدام و جارێکیتر شانازی ئەوەم بەردەکەوێ خزمەتی هەولێر بکەم، بەتایبەت لەگەڵ بەڕێز بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لق کەلەزۆر قۆناغ بەیەکەوە خزمەتی خەڵک و پارتیمان کردوە.

لەبەشێکیتری وتەکەتدا ئاماژەی بەبەهێزی و گرنگی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی کردو گوتی سەرەڕای هەمو ئە قەیرانانەی بۆمان دروستکراوە بەڵام حکومەتێکی بەهێزو سەرۆک حکومەتێکی خۆڕاگرو بەئیرادەمان هەیەو لەسەرئاستی ناوچەکەو دنیاش حیسابی تایبەتمان بۆدەکەن، ئێمە خاوەنی جەنابی سەرۆک بارزانین کەهێزو ئیرادەو ورەمان پێدەدات و لەژێرسەرکردایەتی جەنابیان بەردەوامین لەخزمەتکردنی کوردستان و خەڵکی خۆمان.

دکتۆر پشتیوان گوتیشی ئەرکی هەمومانە وەک کادری پارتی بەهەموتواناوە بەپابەندبون بەڕيبازی پیرۆزی بارزانی و ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی پارێزەری کوردستان و خزمەتکاری خەڵک بین چونکە ئێمە پارتە بەهێزو گەورەکەی کوردستانین و ئەرکیشمان هێندەی بەهێزیمان قورسەو بەدڵسۆزیشەوە ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکەین.

16/01/2024

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

هەموو لایەک ئاگاداران، هەر لە ساڵی 2020ـەوە هەتا ئێستا بە دەیانجار شاری هەولێر کەوتۆتە ژێر هێرشی ناڕەوای موشەک و درۆنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و هێزە هاودەستەکانیان. ئەو هێرش و پەلامارانە زوڵم و ناحەقییەکی ئاشکرایە بەرانبەر خەڵکی کوردستان.

ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە و ئەوانەی لەپشتەوەی هێرشەکانی سەر هەولێرن، خۆیان زۆر چاک دەزانن کە بوختان و بیانوو و ئیدعاکانیان هیچ بنەمایەکی نیە و بۆ داپۆشینی کێشە و گرفتەکانیان ئەو دەستدرێژی و زوڵمە لە دژی هەولێر و خەڵکی کوردستان ئەنجام دەدەن.

ئیتر دانبەخۆداگرتنمان سنووری هەیە، ئەوەتا لە دوایین پەلامار و تاوانیاندا شەوی ڕابردوو خێزانێکی بێتاوانی هەولێریان کۆمەڵکوژ کردووە کە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین. گومانی تێدا نییە ئەو پەلامارە نە مەردایەتییە و نە شەهامەت بەڵکو ئەوپەڕی شەرمەزارییە بۆ تاوانباران.

لێرەدا ڕووی قسەم بۆ گەلانی ئێرانە و هەمیشە ڕێز و حورمەتمان بۆ گەلانی ئێران هەیە و دەستی دۆستایەتی و برایەتیان بۆ درێژ کردووە. دەمەوێ دڵنیایان بکەمەوە ئەو بیانوانەی پەلاماردەران بۆ تاوانەکانیان لەدژی هەولێر و خەڵکی کوردستان دەهێننەوە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیە و دوورە لە ڕاستی. داواتان لێ دەکەم ئەگەر پەلاماردەران ڕێگەتان پێ بدەن، خۆتان وەرن بەچاوی خۆتان لە هەولێر ڕاستییەکان ببین و بزانن کە تاوانباران و پەلاماردەران چۆن چەواشەکاری دەرهەق گەلی کوردستان دەکەن و ئیدعاکانیان بێ بنەمان.
ناکرێ هەتاسەر ئەوان لەو زوڵمە بەردەوام بن و، ناشکرێ چیتر لەبەرانبەر ئەو ستەم و ناحەقییە بێدەنگ بین.

پەیامیشم بۆ ئەنجامدەرانی پەلاماری موشەک و درۆنەکانی ئێرانی ئەوەیە، شەهیدکردنی ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلی ئێمە هیچ شانازی و سەربڵندی بۆ ئێوە تێدا نیە. دەتوانن بمانکوژن بەڵام دڵنیا بن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستینن.

گەلی کوردستان پشتی بە خوا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە و خودا لە هەموو زاڵم و هێزێک گەورەترە.

مسعود بارزانی
16ی کانوونی دووەمی 2024

08/12/2023

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە قوربانییانی رووداوی ئاگرەکەی سۆران کرد، بە تەلەفۆنیش لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی کرد و "لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى راسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو رێكارێكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى وا دڵته‌زێن دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌."

08/12/2023

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای خێراش بە برینداران بدات.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
8ی کانوونی یەکەمی 2023

06/12/2023

چوار بەرپرسی ناوچە لەسنوری لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێنە کارگێڕی لقی دوو.

Photos from Zard News's post 03/12/2023

بەڕێز بەرپرسی لقی دوو ئامادەی چلەی ماتەمینی شەهیدی فەرماندە عەقید کاکە جەوهەر قەهار، بوو ...

ئەمڕۆ ٣ـــی دێسێمبەری ٢٠٢٣، هەڤاڵ بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی لقی دوو، بە بەشداری چەندین بەرپرسی حیزبی و حکومیی و سەربازیی و هاوسەنگەرانیێ و دۆست و کەسایەتی و ڕیشسپی و ئاشنایانی شەهید و هەزاران کەس، لە گوندی کەردز و لەسەر گڵکۆی شەهید فەرماندە عەقید کاکە جەوهەر قەهار، ئامادەی چلەی ماتەمینی شەهیدی فەرماندە شەهید عەقید کاکە جەوهەر قەهار بوو.
لەو مەراسیمە شایستەیەدا، بەڕێز بەرپرسی لقی دوو وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی ڕۆڵ و خۆڕاگریی و بەخششی بنەماڵەی فەرماندە مام جەوهەر قەهاری کرد لەهەموو وێستگەکانی خەبات و دوا شەهید و بەخششیان شەهید کاکە جەوهەر قەهار، لەبەشێکی دیکەی وتارەکەی باسی مێژووی گوندی کەردز و دەڤەرەکەی کرد کە چەندین فەرماندە و سەرکردەی لێهاتوو و مەزنی بە کوردستان بەخشیووە و دەڤەری خۆڕاگریی و بەگژداچوونەوەی ستەم بووە.

پاشان بەڕێز" نەجات عەلی"ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی هەشتا، وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر قارەمانیەتی ئەو پۆلە شەهیدە و پەیامی بەگژداچوونەوەی خۆسەپاندن بوو، هەر لە مەراسیمەکەدا هونەرمەند جەلال پەرێشان لاوانەوەیەکی پێشکەش کرد.

لە بەشێكی دیكەی مەڕاسیمەكەدا وتەی بنەماڵەی شەھیدی فەرماندە عەقید كاكە، لەلایەن بەڕێز" ھیوا جەوھەر قەھار" پێشكەشكرا.

لە كۆتایی مەڕاسیمەكەدا دوای خوێندنەوەی چەندین بروسکەی ماتەمینی، بە شێوەیەکی پڕۆتۆکۆڵی سەربازی تاجەگوڵێنەی ڕێز و وەفا لەسەر گڵکۆی شەهید دانرا و پەیامی بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی شەهید دووپاتکرایەوە.

Photos from Zard News's post 02/12/2023

سوپاس جەنابی مەلامستەفا بارزانی (شێخ بابۆ)..

وێڕای دەستخۆشی لە ڕێزدار جەنابی (مەلا مستەفا بارزانی)، وەک ڕێکخراوی جەنگاوەرانی وڵات خۆشحالین بەو هەنگاوە مەزنەی جەنابیان و وەزارەتی تەندروستی، لە دڵەوە بەناوی تەواوی ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان سوپاسی بەرێزیان و نووسینگەکەیان دەکەین، هەروەها سوپاسی وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر دەکەین،
کەقوربانیانی جەنگیان لەیاد نەکردووە و بەڵکو لەپێشەنگ دانراون
ئێمە وەک ڕێکخراوی جەنگاوەرانی وڵات دەمێک بوو کارەمان لەسەری دەکرد، جەنابیان هەمیشە خۆی بۆ خزمەتی تەواوی جینەکانی نێو کۆمەلگادا تەرخانکردوە، قوربانیانی جەنگ ئێمە زیاتر لە پێنج مانگ پێش ئێستا لیستێکی تەواومان پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی کرد، سوپاسێکی بێ پایانی بەڕێزیان کە داواکاری ئێمەیان کە ڕاسپاردەی بەرێزیان بوو بە هەند وەرگیراوه..

بە سەرپەرشتی و چاودێری ڕێزدار (مەلا مستەفا بارزانی) ڕێکەوتنی لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەری و نەشتەرگەری قوربانیانی جەنگ و ئاوارە و پەناهەندە و ڕووداوەكان واژووكرا

ئەمڕۆ شەممە 2 / 12 / 2023 بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی ڕێزدار (مەلا مستەفا بارزانی)، یاداشتی ڕێکەوتنێکی گرنگی لێكتێگەیشتنی هاوبەشی چوارلایەنە لەنێوان نوسینگەی ڕێزدار جەنابی (مەلا مستەفا بارزانی ) و ڕێكخراوی (Swiss Cross) خاچی سویسری و دەزگای خێرخوازی بارزانی و وەزارەتی تەندروستی واژوكرا، بۆ دەستپێكردن بە پرۆگرامی چارەسەری نزیکەی هەزار نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتیان و قوربانیانی جەنگ و ئاوارە و پەناهەندە و ڕووداوەكان و سوتان و كێشە دەگمەن و زگماكییەكان کە هەنگاوێکی گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی نێودەوڵەتیە بۆ هاکاریکردنی کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆڤدۆستی لەگەڵ پەرەپێدان و پێشخستن و دابینكردنی پێداویستی نەشتەرگەری و كردنەوەی سەنتەرەكانی نەشتەرگەری ڕێككاری و هەماهەنگی بۆردی کورستانی بۆ بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی پزیشکی پسپۆڕانی هەرێمی کوردستان و دروستبوونی ناوەندی چارەسەری لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پڕۆژەی پاڵپشتی نەشتەرگەریەکانی ئاڵۆز و دەگمەن بە ڕێکاری نوێ و سەردەمیانە و بە بەرنامەیەكی تۆكمە دەست پێدەكات لەپێناو چارەسەری ئاسەواری ڕووداوەكان بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی پەککەوتن بەهەماهەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ هێنانی تیمی پزیشکی بۆ چارەسەر و نەشتەرگەری نەخۆشان و بەهێزکردن و ئاڵوگۆڕی توانای پزیشکی کوردستان بەو ئامانجەی کەوا نەخۆش لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە دەرەوەی وڵات نەبێت و زۆربەی حاڵەتەکانی نەخۆشی لەناو هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن کە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
- نەشتەرگەری نەخۆشانی ئێسک و شکان و جومگە و حەوز و ئەژنۆ.
- نەشتەرگەری جوانکاری و شیاندنەوە دوای سووتان.
- نەشتەرگەری ڕووخسار و شەویلاگ.
- نەشتەرگەریەکانی دەست و ڕێککاری.
- نەشتەرگەری ڕێککاری بۆ نەخۆشی زگماکی شەقی لێو و مەڵاشوو.
- نەشتەرگەری ڕێککاری سینگ دوای نەشتەرگەری دڵ و شێرپەنجە.

هەر بە گوێرەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە، بڕیارە لە داهاتوو کار لەسەر دوو بواری دیکەی نەشتەرگەریی بکرێت، ئەوانیش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دڵ بۆ منداڵان و گەوران، لەگەڵ دامەزراندنی سەنتەرێک بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سینگ و مەمک.

غازی گەردی
خزمەتکاری تەواوی پەککەوتووانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی دا

02/09/2023

..

29/08/2023

بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دوو ی پارتی: ئێمە نەبین پە٭کە٭کە تا دەربەندی رانییە حوکم دەکات

ناوە ناوە چەکدارانی پە٭کە٭کە لە زۆنی سەوز بە شێواز و سیناریۆی جیاواز دەکرێن بە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا، ئەمەش وای کوردە کە بەرپرسیانی پە٭کە٭کە هەڵوێست وەربگرن، لەمبارەیەوە بێنە دەنگ و بە گومانبوونی خۆیان بەرامبەر یەکێتی دەرببڕن.

لەمبارەیەوە بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باز میدیا)ی گوت؛ باوەڕ بکەن ئێمە نەبین پە٭کە٭کە تا دەربەندی رانییە حوکمی دەبێت، ئێستا ناوچەی هەورامانیان لەبەر دەستە، یەکێتی ناتوانێت لە سلێمانی بەبێ پە٭کە٭کە جوڵە بکات، چونکە شتێک بەدەستی یەکێتی لەو زۆنی تێکەڵاوە نەماوە، وا پەلەقاژەیەتی لەنێو ئەو دۆخەدا.

گومان دەکرێ کە کوژرانی کادرانی پە٭کە٭کە دەستی یەکێتی تێدابێت، بەوەی لەبارەی جوڵەکانیانەوە زانیاری بە تورکیا بدات، بڵند ئیسماعیل بە (باز میدیا)ی گوت؛ روونە کە کێ لە زۆنی سەوز باڵا دەستە، خۆ ئێمە نازانین پەکەکە لە هەورامان، هەڵەبجە، پێنجوێن، سلێمانی و رانییە و گەرمیان چۆن هاتووچۆ دەکات و بۆ کوێ دەڕۆن، بەڵکو یەکێتی دەزانێت لە کوێوە دێن، کاتژمێر چەند جوڵە دەکەن، بەڵنیایی ئەمانە دەکاتە ئامانج و زانیارییەکانیان دەدات بە تورکیا، ئەمە روونە.

23/08/2023

سەرۆکی هەمووان..

#بارزانی

21/08/2023

ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە دهۆک
لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکان کۆدەبێتەوە

20/08/2023

ئەمەریکا لەهەولێرەوە هێرشی سەربازی دەکات‼
‌‌
زانیاری لەکۆمێنتە..

20/08/2023

هەڤاڵی ماندوونەناس..

#لقی‌دوو

20/08/2023

سەرۆکێ دەلال..‌

#بارزانی

18/08/2023

سەرۆک و ڕابەر و مەرجەع..

29/07/2023

لیستی دابەشکردنى موچە ڕادەگەیەنرێت

زانیاری لەکۆمێنتە👇

28/07/2023

لە ئاکرێ دەستڕێژی گوللەکراو کوژراو و بریندار هەیە

26/07/2023

سەرۆک، بەتوانا، خۆڕاگـر..
‌‌

25/07/2023

{ بڵند ئیسماعیل } بەرپرسی لقی دوو لە ماوەی ٧ مانگی دەستبەکاربوونی زیاتر لە 350 سەردان و بەسەرکردنەوە لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدات

لە بەراوری 13 ــی 12 ـــی 2022 هەڤاڵ بڵند ئیسماعیل ئەندامی
كۆمیتەی ناوەندیی، وەک بەرپرسی لقی دوو دەستبەكار بوو، لەو ماوەیەدا جگە لەسەرپەرشتی كردنی دەیان كۆبوونەوە، جگە لە بەشداری كردنی دەیان پرسە، جگە لە پێشوازیكردنی لە هەزاران كەس لە چینوتوێژە جیاجیاكان کە بە مەبەستی جیا جیا سەردانی لقیان کردبوو، جگە لە بەشداری دەیان ڕێوڕەسم و مەراسیمی جیاجیا و وەڵامدانەوەی هەزاران تەلەفۆن و چارەسەرکردنی سەدان کێشە و گرفتی هاوڵاتیان، سەردانی زیاتر لە 350 خانەوادەی کردووە کە بە پلەی یەکەم خانەوادەی شەهیدان، تێکۆشەران، نەخۆش و کادیرانی کردووە، هاوکات هاوکاری ماددی پێشکەش سەدان خانەوادەی شەهیدان و کادیران کردووە کە لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان و سەردانی مەیدانی، دەرکەوتووە پێویستیان بە هاوکاریییە، لیستی ئەو ناوانەی لە ماوەی حەوت مانگی دەستبەکاربوونی بەڕێز بەرپرسی لقی دوو، سەردانیان کراوە :

1- عەقید محموود ئیسماعیل.
2-شێخ بیلال خەیلانی.
3-قادر عەلی بەكر.
4-كوێخا تاهیر شێروانی.
5-صدیق ئەحمەد عەزیز.
6- سەید كاكە .
7-خانەوادەی خوالێخۆشبووعەبدولڕەحمان حوسێن.
8-خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێرزاد شێخ حوسێن.
9- مام تەها شێخانی
10- حاجی ئەحمەد هەروتی .
11-نەهرۆ ئیسماعیل.
12-عبدالواهید سیساوەیی.
13- نووسەر ئاسۆ حسێن.
14-كاك ئاغا سەربەشاخ.
15-حەمەدەمین جاستانی.
16- سەركار مامەند ئاغا.
17-سەردانی قوتابی ( سیا ) ...
18-حەكیم سارتكەیی.
19- سەردانی سێ نەخۆش لە نەخۆشخانەی پار.
20-فاخیر سەباح حوجرانی.
21-شەهید خەسرەو محموود كاوانی.
22- خوالێخۆشبوو دلاوەر جوندیانی.
23-شاكر ڕۆژبەیانی.
24-حاجی قەهار فەرحان نانەكەلی.
25-حەسەن قادر دیبەگەیی.
26-مام عەباس خدر.
27-حاجی عەلی سوار.
28-محسن علی قەساب.
29-حاجی ئەیوب ئاغا پێمەڕەبڕ.
30-ئستیڤان پۆڵس حەنا.
31-خانەوادەی حوسێن سورچی.
33-دایە سەوسەن كاكەڕەش .
34-مام فاڕوق حسێن ئەحمەد.
35-تەكیە و مزگەوتی شێخ مەحەممەد زراری.
36-شێخ حەمەدەمین خەیلانی.
37-مام عەبدوڵڵا ئەغیلە.
38-پیرۆ حامید بارەك.
39- خانەوادەی شەهید ئازاد بەرەكەیی.
40-لیوا موحسین خۆشناو.
41-ئەحمەد موهەندیس.
42-عوسمان لەشكری.
43-مامۆستا یاسین عەلی.
44-ماڵی شەهید ئەكرەم كاوانی.
45-مام خوسێن باوە .
46-مام لەتیف هەنارەیی .
47-مام خوڕشید شێرە.
48-محمد بلباس.
49مام یابە.
50-شێخ عابد شێخ عوسمان.
51-شێخ حوسین خۆشناو.
52-لیوا ئازاد خۆشناو.
53-عەزیز سەعید.
54-خالید عەزیز.
55- ماڵی شەهید محمد جوهەر.
56-تاریق حەمەد تاهیر.
57- شێخ هەمزە مەلا خالید بلباس.
58-حاجی حازم سەعید ئاغا.
59-ماڵی خوا لێخۆبشوو ڕەئوف خەزنەیی.
60-مەرعی هادی.
61-ماڵی شەهید فەرماندە مەحەمەد باوە.
62-عەبدولڵا ڕۆژبەیانی.
63-شاكر ڕۆژبەیانی.
64- قوتابی كەوسەر مونیر.
65- ئاڤان نزار / لە نەخۆشخانە.
66-دكتۆر ئیسماعیل شكاك.
67-ئاڤان نزار / لە ماڵەوە.
68-هەڤاڵ محمد تەها لە نەخۆشخانە.
69-ئاڤان نزار / لە فڕۆكەخانە.
70- ئاڤان نزار / لە ماڵەوە .
71-شاخەوان مستەفا.
72- سیرزان بەهائەددین.
73-عومەر قۆرتەلاسی.
74-حاجی مستەفا دەراشی.
75-حەمەدەمین سوێرەیی.
76- شێخ سەمیع باقلانی.
77- خوالێخۆشبوو شێخ عەزیز باشتەپەیی.
78-شەهید محموود نواوەیی.
79- شەهید حەمەزیاد سەعید.
80-خوالێخۆشبوو خدر خۆشناو.
81- نادر لەق لەق.
82-هەڵگورد ساڵح.
83-حاجی سەعید پیرداود.
84-حاجی سەمەد سابیر شێروانی.
85-عەبدولقادر مەمان.
86-شێخ سڵاح شێخ حەمەدەمین عەلیاوەیی.
87-ئەحمەد مەحەمەد عەبدوڵا.
88-تەكیەی شێخ عەبدولكەریم كاك مەلا مشاری.
89-لیوا بەشدار مورتكەیی.
90-شەهید مەحەمەد شەهید باوەكر.
91- نیزام شوكر.
92- شێرزاد بوڕهان بلەیی.
93-یوسف زرار خۆشناو.
94- شێخ بەدیع.
95- شەهید لیوا كەمال حاجی ئاغا.
96- قەرداغ پەتڕوس.
97-یوسف هرمز.
98-گلیانا خۆشابا.
99-پۆڵس بنو شابو.
100-ئەكڕەم سلێوا حەنا.
101-مام هاویل ساكا.
102-شێخ زاهیر شێخ مەحمەد.
103-پەرویز مەحەمەد شێخ گەڕان .
104-حەمەدەمین شێخۆ.
105-ساڵح قادر خۆشناو .
106-جەمال شێمك خەیلانی.
107-مستەفا حەسەن.
108-دایكی شەهید عەبوڵا شێخە محموود
109-سەید سەمەد سەید حوسێن.
110-سەرباز سەمەد.
111-سەردانی دیوەخانی ڕەشاد موفتی.
112-دیوەخانی برایم ئەمین ئاغا دزەیی.
113-سەردانی ماڵی كلتور و كۆمەڵایەتی تەعجیل.
114-دیوەخانی كورەچیان.
115-مام عوسمان شێخ وەسانی.
116-نوری خەیلانی.
117-پارێزەر محمد بابە سۆفی.
118-موحسین ئەمین حەسەن.
119-شەهید زیاد عوزێر .
120-شەهید رەسول نادر مامە .
121-شەهید دڵدار خدر.
122-شەهید جەلال پۆڕیج.
123- شێخ مەسعوود شێخ نوری.
124- شێخ كاكە.
125-شێخ ڕەشید لۆلانی.
126-حاجی خالید.
127-مەلا فوئاد مەلا ئەحمەد.
128-شێخ سەدرەدین.
129-شێخ عەبدولباست شێخ عومەر بالیسانی.
130-مام سابیر.
131-كوێخا نەشئەت ڕەحمان سیان.
132-بەهرەم خوڕشید بندیان.
133-عەبدولقادر محمد.
134-سڵاحەددین عەزیز.
135-حاجی فاڕوق یوسف.
136- مەلا عەبدوڵا محمد.
137-شارەوان عەبدولحەمید.
138-تەكیەی بەیان عەلی خەلیفەی قادری عەلییەی كەسنەزانی.
139-شەهید نەجمەددن گۆرۆنی.
140-مام عەلی قادر.
141-قارەمان عەبدوڵا گڕاوی.
142-بەفرین عومەر.
143- شەهید هیوا.
144- شەهید وشیار.
145-ڕێژنە فوئاد.
146-دیوەخانی بێتواتە .
147-مەسعوود ئیبراهیم ئاغا مەنتك.
148-جەلال مەنتك.
149-شێخ مستەفای زینوێ.
150-هاشم پیرداود.
151-جەوهەر قەهار.
152- سەید عەبوڵا كەردزی.
153-تالیب سادق.
154-شكار حازم گعێتلی.
155-شەهید سەربەست مەنتك.
156-حاكم تۆفیق.
157-عوسمان مورتكەیی.
158-سدیق ابوبەكەر فەقێ.
159-فتح اللە حەمەد سماقولی.
160-سەید ئەحمەد كاریتانی.
161-شەهید سمكۆ مەنتك .
162-سەید حەمید درەمیری.
163-حاجی ئازاد باجگر.
164-حاجی عەزیز چیوەیی.
165-دەشتی مەحەمەد بڕنۆ.
166-ڕەفیق شێخانی.
167-حاجی ئەحمەد.
168-ڕێكەوت شێخانی.
169-حاجی ئیدریس حەمەدەمین سادق.
170- مام حاجی ئەكرەم مەحەمەد.
171-مام حاجی خالید.
172- مام حاجی حامید.
173- تەحسین خەیلانی.
174-مام ئەمین حەمەد.
175-ئەڕسەلان مام وسوو دزەیی.
176-كامەران نادر.
177-حاجی نەجات عومەر.
178-ڕۆژگار ڕەشید.
179-مەدحەت بێخەو.
180-مستەفا نادر عالەم.
181-دكتۆر عەبدولا ئاگرین.
182-ئیبراهیم حەكیم.
183-حاكم ئازاد.
184-شێخ مەولان شێخ لەتیف.
185-مام ڕەشید شێخ وەسانی.
186-شەهید ئەسكەندەر گەردی.
187-حاجی كەمال نۆغەرانی.
188-حاجی قارەمان شێروانی.
189-شەهید ئازاد ئەحمەد عەبدوڵا.
190-شەهید یونس عەبدوڵا ئاغیلە.
191-ڕۆژان فازڵ عەبدولڕەزاق.
192-سامان قادر فەتاح.
193-سڵاح عوزێر ئاغا ڕواندزی.
194-مام ڕەفیق ڕواندزی.
195-پلە عەتیەخان.
196- پلە فاتیمە خان.
197-شەهید كارزان نەجمەددین.
198-باپیر شێخ وەسانی.
199-شەهید موقەدەەم كەیوان.
200-شەهید فەرهاد حاجی ڕەسول.
201-شێخ لەتیف شێخ جەوهەر باشتەپەیی.
202-مامۆستا مەلا غەنی.
203- ئەندازیار بەیار تەقیەدین.
204-شەهید سامان ئیسماعیل.
205-مام عجیل مەجهول.
206-عەقید تەها.
207-مام مجید عەبدوڵا.
208-مامۆستا عەبدوڵا دەرماناوەیی
209-سمكۆ عەلی.
210-شیرین خالید.
211-سەبیحە بابەكر.
212-موشیر كەریم.
213-عوسمان خۆشناو.
214-عەمید سەعید كرێت.
215-شەیدا شێخانی.
216-مالی محموود زامدار.
217-ئەثیر جەمیل موقەددەس.
218-شەهید وشیار عززەت.
219-شەهید حوسێن بەكر.
220-بایز زراریی.
221-بارزان نامق.
222-شەهید كاوە مەغدید.
223-شەهید جەلال مەولود.
224-حاجی برایم خەیلانی.
225-خواێخۆشبوو زامناك اسماعیل .
226-عەلی گەردی.
227-سەباح گعێتلی.
228-عەباش ئاغا.
229-حاجی خالید قەڵادزەیی.
230-عەلی ئەحمەد.
231- مام ئەكرەم خۆشناو.
232-مام كەریم عوڵا
233-بورهان خۆشناو.
234- شەهید سەرهەنگ.
235-شەهید فەرمان.
236-شەهید وریا.
237- شەهید فەرمان عەبدولسەلام.
238-شەهید موعتەسیم تەها.
239-فرسەت تەقەیدین سورچی.
240-سڵاح عەدولڕەحمان تەها.
241-حاجی ئەحمەد عەباس ئاغا گەردی.
242-شێخ تەها شێخ عەبدولسەلام.
243-حاجی جونەید مزووری.
244-پشتیوان حاجی مەولود و سیروان حاجی مەولود.
245-عەزیز قادر جەباری.
246- خاتوو روقیە بارزانی.
247-جەلال شێمحەمەد نەجاڕ.
248-خانەوادەی هونەرمەند تەڵعەت سامان.
249-شێخ ئەنوەر شێخ فەرەج.
250-شێخ ڕزگار شێخ تاهیر.
251-وریا سڵاح ڕەشید بەگ.
252- خوالێخۆشبوو قادر جەباری.
253-شەهید خالید مەلا نەعمان.
254-شێركۆ حاجی عەلی.
255-شەهید حەسەن حەمەدەمین.
256-شەهید خالید یاسین.
257-خاتوو هیرۆ كچی شەهید مەحەمەد عەزیز.
258-مام سلێمان گەرۆتەیی.
259-لیوا مەحەمەد گەرۆتەیی.
260-عەبدوڵا سالح خۆشناو.
261-شەهید دەشتەوان عەبدوڵا.
262-شەهید مەحەممەد ئەنوەر.
263-شەهید غەمبار كاكل.
264-كەریم قادر.
265-كێخوا فەیسەڵ موحسین.
267-هاوكار نەجمەددین.
268- ڕاپەر جەلال.
269-نەجات حاجی مستەفا.
270-شەهید ئەسعەد ڕەسول.
271-شەهید مەحەمەد عەلی خوادە.
272-دأشاد سادق خەیلانی.
273-دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن.
274- دڵشاد خەیلانی.
275-شەهید قارەمان عززەددین.
276-شەهید ئارام ئەبوبەكر.
278-شەهید سەنگەر حوسێن.
279-شەهید شاخەوان خەلیل .
280-شەهید شێروان جبرائیل .
281-شەهید مزەفەر تەها.
282-شەهید ماجید تۆفیق.
283-شەهید عەزیز سابیر.
284-شەهید تاریق حەمەتاهیر.
285-شەهید هێرش مەحەمەد.
286-شەهید سەید ئەسكەندەر.
287- سەید كاكە لە نەخۆشخانە.
288-خەسرەو عەلائەددین زراریی.
289-شەهید كاوە ئەحمەد.
290-شەهید چالاك ئیسماعیل.
291-شێخ خالید.
292-عەلی فیات.
293-مام ڕەمەزان هەروتی.
294-دكتۆر عەبدوڵا خدر مەولود.
295-لوقمان خەیلانی.
296-سەرهەد ئەنوەر بەگ بێتواتە .
297-شەهید مەحموود مەحەمەد ئیسماعیل.
298-شەهید پشدەر عەباس.
299-حاجی ملك خەیلانی.
300-فەرهەنگ خەیلانی.
301-مەحەممەد ئیسماعیل كانی تووەیی.
302-لیوا هەڵگورد خدر.
303-شەهید حەتەم ساڵح.
304-شەهید ئاشتی فارس.
305-شەهید مەحەمەد حەبیب.
306-مام ئیبراهیم تاهیر.
307-فەرهاد ڕەحمان.
308-شەهید سەركەوت ئەسعەد.
309- خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید.
310-كامەران شەهید حەسەن بانیمارانی.
311-مەحەمەد مەنتك.
312-مەحەممەد مەحەممەد گەردی.
313-جەمال ئیسماعیل.
314-نەریمان قۆریتانی.
315-مام كاكل مەولود سیان.
316-ئەمیر حەسەن حەیران.
317-دكتۆر سەلام خۆشناو.
318-سەركار مامەند ئاغا گەردی.
319-شەهید موحسین عەبدوڵا خەیلانی.
320-موقەددەم فاخیر فەتاح.
321-عەبدولڕەحمان مەحەممەد دزەیی.
322- خوالێخۆشبوو دكتۆر فرسەت سۆفی.
323- مستەفا تەیب.
324- مامۆستا عەبدوڵا.
325-مەلا ئەسعەد.
326-سەرتیپ حوسێن.
327-مام عوبێد مستەفا.
328-شەهید خەسرەو زێوەیی.
329-حاجی تەها هەمزە سێوێ.
330-شەهید ڕەوەند حەمەڕەشید.
331-شەهید سۆفی ئەحمەد.
332-شەهید زەید حەیدەر شێروانی.
333- زەكریا سەباح.
334- شەهید ئەنوەر ئیسماعیل.
335-شەهید ئیبراهیم سلاح.
336-شەهید ئالان شەمسەددین.
337- شەهید عەلیا ئاغا قەڵادزەیی.
338-شەهید سەباح حەسەن.
339-یاسین سادق سێنارەیی.
340-سەلیم موراد خۆشناو.
341- شاكر لوقمان خەیلانی.
342-عەلی كاكۆ سورچی.
343-شەهید عومەر خەلیل مەیس.
345-مەحەممەد سەلیم رەسول.
346-هونەرمەند ئیبراهیم حەكیم

"نووسینگەی تایبەتی بەرپرسی لقی دوو"

Photos from ‎لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان‎'s post 06/07/2023

بەڕێز (بڵند ئیسماعیل) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان،پێشوازی لەچین و توێژەکانی جەماوەری شاری هەولێر و دەوربەری و هەڤاڵانی پارتیمان کرد کە ڕۆژانە بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانیان سەردانی بەڕێزیان دەکەن.

Photos from ‎لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان‎'s post 05/07/2023
Photos from Zard News's post 04/07/2023

بەڕێز (بڵند ئیسماعیل)ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان،ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـ٧ـ٢٠٢٣ بەیاوەری هەڤاڵ "کاروخ سعید خیات" بەرپرسی لیژنەی ناوچەی برایەتی وهەڤاڵانی ناوچە ،سەردانی هەڤاڵ"ڕاپەر جەلال" کادیری لیژنەی ناوچەی برایەتی کرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی بەهۆی کۆچی دوایی دایکیان،دایکی کۆچکردویان پێشتر کادیرێکی دڵسۆزو چالاکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بوو هاوسەری "هەڤاڵ جەلال" ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان بو لەساڵانی شەستەکان .

27/06/2023

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی
27ی حوزەیرانی 2023

Photos from Zard News's post 23/06/2023

‏‎گوزەرێک لە ڕابردوو
هەڵوەستەیەک بۆ ئایندە
هیوا ئەحمەد مستەفا
(۲)
مێژووی خەباتی گەلی شەڕەفمەندی ئێمە پڕیەتی لە شانازی، ئەگەرچی حاشایی ناکرێ لەوەی کە لە کۆمەڵێک وێستگەدا توشی شکست و گلان بۆتەوە.
‏‎
لەوەشدا ئەگەر بەوردی سەرنج بدەینە دەورو بەرمان لەچاو زلهێزەکانی هەرێمایەتی کە چاویان پێ هەڵنایەین، زۆر باش ماوین.

هەرچوار دەورمان بەشێوەیەک گەمارۆ دراوە، ئەگەر لە ڕۆژگارێکی مێژوشدا لە لایەکیانەوە دەستیان گرتبین بۆ ئەوەی نەکەوین، ئەوندە لەبەر هەستی هاوسێیەتی ئەرێنی نەبووە، ئەوەندەی بۆ ئەوەبووە پێڕەی بیرۆکەی(دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە) بکەن.
‏‎
لە مێژوودا زۆر لە گەلانی تر لەو ناوچەی ئێمە تێیدا دەژین لەناو چوون، شوێن پەنجەی بوونیان لە ئێستادا تەنها لە گەلەریەکانی شوێنەوارە شارەستانیەتەکاندا ماوەتەوە و بەرگەی تاسەری لەشکرە هار و هاج و خێرا و خوێناویەکانی دوژمنەکانی خۆیان نەگرتووە و لەناو چوون یان بوون بە (کەوی برا برا) .
‏‎
ئەوە سۆمەریەکان، ئەکەدی و بابلی ئاشووری و ساسانی و ڕۆم و عەجەم و بێزەتینی و ئەمەوی و عباسی و عوسمانی و هتدد.. زۆرانی تر ، چ وەک نەتەوە، چ وەک سیستەم و دەوڵەت بەمانا و خەسڵەتی سەردەمانی خۆی.
‏‎
چەند ساڵی ڕابردوو دوای گەشە سەندنی زانست، چەند سەنتەرێکی دانپێدانراوی بڕواپێکراو، بۆ لێکۆڵینەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان، دوای ئەوەی کە پشکنینی زۆر وردی زانستی کراوە، لەگەڵ خوێنی تاکی کورد بەراوردیان بۆ ئەو پشکنینە زانستییە کردووە کە بۆ ئێسک و پروسک و پاشماوەکان کراوە دەرکەوتووە، کورد کۆنترین نەتەوەی سەر زەمینی (میزۆپۆتامیا)یە.
‏‎
زۆر هۆکار هەن کە کوردیان لەسەر پێی خۆی هێشتۆتەوە، یەکێک لەوانە چیانشینی و هەڵکەوتەی سەختی ناوچەکانی بووە لەگەڵ ژیانی ئاژەڵداری کۆچ کردن، لەهەموویشی گرنگتر(بەرگری زۆر سەختی خوێناوی بووە لە شەڕەف و هۆز و خێڵەکانی خۆیان، کە ئەو کات چەمکی(نەتەوە) بە تێگەیشتنە سیاسیەکەی ئێستا بوونی نەبووە).
‏‎
کەواتا نەتەوەی کورد لەمێژوودا سەری زۆر دیکتاتۆر و لەشکری لە چیاکاندا بەجێهێشتووە، بەردەوام ئەو پەڕگیری و دەمارگیریەی بەرامبەر بە کورد کراوە شکستی خواردوە.
‏‎
لێرەدا پرسیار زۆر دێنە پێشەوە بەڵام یەک پرسیار دەوروژێنین ئەدی بۆچی کێشەی کورد هەروا بە ئاڵۆزاوی ماوەتەوە و بە چارەسەری ڕیشەیی نەگەیشتووە؟
‏‎دەبێ بڵێین بۆ پێی نەگەیشتوە، نەک بۆی نەدۆزراوەتەوە، چونکە چارەسەر دۆزراوەیە بەڵام پێنەگەیشتنەکە هۆکارەکەی چی بووە، هەوڵ دەدەم لە ئەڵقەکانی دواتردا بەپێی ئەو تێگەیشتنەی خۆم وەڵامێکم هەبێ.

ماویەتی:

14/06/2023

چاوپێکەوتنی بەڕێز هیوا احمد مصطفا لە کەناڵی ڕووداو

06/06/2023

بەرپرسی لقی 16 : دەڤەری بەڕانەتی هەمیشە پشت و پەنای خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان بووە

بۆ ئاگاداربوون لەژیان و گوزەرانی هاونیشتمانیانی دەڤەری بەڕانەتی و چۆنیەتی بەرێوەچوونی كارو پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەسنوورەكە لەپێناو خزمەتكردنی تەواوی دانیشتوانی دەڤەری بەڕانەتی , كرمانج عەبدوڵا بەرپرسی لقی 16 ی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لەكارگێڕانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەی بەڕانەتی سەردانی هەریەكە لە بەرێزان رەئوف تۆفیق مزوری و عوزێر ئەحمەد مزوری و ئەسعەد تەها مزوری و محی الدین مزوری و عیسا شێمەت مزوری و نزمی حال نەبی شێروانی و ستار عەبدوڵا هەركی كرد .
لەمیانەی سەردانەكانیدا بەرپرسی لقی 16 ی هەولێر وێڕای هەواڵپرسین لەباری تەندروستی و ژیان و گوزەرانی ئەو هاونیشتمانیانەی سەردانیكردبوون بەوردی لەكێشەو گیروگرفت و پێداویستییە هەنووكەییەكانی هاوڵاتیانی سنوورەكەی پرسییەوەو ئاماژەی بەرۆڵی گرنگ و پڕ بایەخی خەڵكی دەڤەری بەڕانەتی كرد كە لەقۆناغە سەخت و دژوارەكاندا هەمیشە لانكەو پشت و پەنای خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بوونەو لەدوای راپەڕینیشەوە پاڵپشتێكی بەهێزی حكوتی كوردستان بوونەو رۆڵی بەرچاویشیان بینیوە لەپاراستنی نیشتمان و نەتەوەكەمانداو لەو پێناوەشدا دەیان لەرۆڵەكانیان گیانی خۆیان لەبەرگری پاراستنی سەروەرییەكانی گەلەكەمان بەخشیوە . هەر بۆیە بەئەركی لەپێشینەی كارەكانی خۆمانی دەزانین بەهەموو توانایەكمانەوە خزمەت بە خەڵكی خۆشەویستی ئەو دەڤەرە بكەین و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكەین .
هەر لەمیانی سەردانەكانیدا كرمانج عەبدوڵا ئامادەیی تەواوی لقی 16 ی هەولێری بۆ جێبەجێكردنی سەرنج و پێشنیارو داواكارییەكانی خەڵكی دەڤەرەكە دەربڕی بەمەبەستی زوو جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان كە لەرێگەیانەوە خزمەت بەخەڵكی سنوورە بگەیەنێت .

Want your business to be the top-listed Advertising & Marketing Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

بەڕێز بلند اسماعیل بەرپرسی لقی دووی پ،د،کبەڕێز هەڤال عبدالعزیز بەرپرسی ناوچەی پێشەواو کارگێری لقبەڕێز هەژار عسمان کارگێڕ...
سەرۆک، بەتوانا، خۆڕاگـر..‌‌‌#سەرۆکوەزیرانی_خۆڕاگر#مەسرور_بارزانی
چاوپێکەوتنی بەڕێز هیوا احمد مصطفا لە کەناڵی ڕووداو
یادێک لە شۆڕشە مەزنەکەی گوڵان..‌ئەمڕۆ 47 ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان تێدەپەڕێت‌#zardnews
بە بڕیاری سەرۆک بارزانی لە ڕێگای دەزگای خێرخوازی بارزانی و بە هەماهەنگی لەگەل نووسینگەی جەنابی مەلامستەفا بارزانی کاروان...
ساڵیادی کیمیاباران و ئەنفالکردنی بالیسان و شێخ وەسانان لە 16/4/1987..ئەنجامی ئەوهێرشە دڕندانەیە سەدان قوربانی لێکەوتەوە ...
حاڵەتی تێکەڵ نەبوونی ئاوی دەریا و زەریاکان، لە نێوان زانست و قورئاندا..‌#zardnews
دڵخۆشی و هەڵپەڕینی هاووڵاتییەکی عەڕەب بە بیستنی گۆرانی کوردی، لە بیابانەکانی سعودیە.
لە هەولێر زیاتر لە 700 ئۆتۆمبێلی "مەلیکە" نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت ‌‌ڤیدیۆ؛ شێرکۆ ئاڵەیی#zardnews #سەی...
رەشەبای بەھێزی ئەمڕۆی خەبات تانکیەکی پڕ ئاو لە سەربانی قوتابخانەیەک لەگەڵ خۆی دەبات.‌‌#zardnews
#بەپەلە بەڤیدیۆ؛ دۆخی کەمێک پێش ئێستای نێو بازاڕی قەزای خەبات.
دیمەنی کەمێک پێش ئێستا، لە گوندی سێلکێ لە ناوچەی مزوری بالای دەڤەری بارزان دۆخی ناوچەکە شلۆقاوە

Telephone

Website

Address


Irbil
0044
Other Social Media Agencies in Irbil (show all)
Kew Media - کێو میدیا Kew Media - کێو میدیا
Koya
Irbil

کێو میدیا میدیایکی ئازاو ئازاد دەبێت دەبێت بە میمبەری ئێوە بۆ گەیاندنی گرفت و ئاریشەکانتان لە کێومیدیا حەزو خەونەکانت بەدی بێنە

MrHawre Youtuber MrHawre Youtuber
Erbil
Irbil, 44001

Vloger

Bz technology Bz technology
Irbil, 44001

ستافێکی شــارەزا و لـــێهاتوو لە هەموو بوارەکانی تەکنەلۆژیا

Message Agency Message Agency
Rzgary Makhmmor – MSA Group Building (1. 90 Mi) Irbil
Irbil, 44001

Launched in Erbil in 2019 by Mr. Agreen Jaff with more than 10 years of experience in marketing and

Omer Abdulla Omer Abdulla
Kurdistan
Irbil

پەڕەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی وتەی کەسایەتییەکان.

Tarabut Co. - ترابط Tarabut Co. - ترابط
Erbil-Iraq
Irbil, 44001

Tarabut Co. is a full-service media company specializing in digital marketing and social media manag

شبكة شكو ماكو شبكة شكو ماكو
Irbil

اخبار

Nêwxan Nêwxan
اربیل
Irbil, CHOMAN

پەیجێک لە خزمەتی دین و خاک و هاوڵاتیان..... هەر وێنەو ڤید?

Bloom Agency Bloom Agency
ھەولێر: سەر ڕێگای کەسنەزان، گروپی ئەندازیاران
Irbil, 44001

Grow Your Business with us لەگەڵ ئێمە کارەکەت بەرەوپێش ببە اجعل عملك يتقدم معنا

Bweri : بوێری Bweri : بوێری
Irbil

بوێرانە ڕاستیەکان دەخەینە ڕوو

Kurdify Group Kurdify Group
Irbil

کوردیفای گروپ - بەشێوەی تەکنیکی سەردەمیانە و نوێ کار لە داواکارییەکانتان دەکات