دكتورة / كاني محمد حسن Dr.Kani Muhamad Hassan
دكتورة كاني محمد حسن بكالوريوس في الطب و جراحة الفم و ا?
گەڕاندنەوەی خەندەیەکی جوان بۆ چارەسەرخوازێک، تەنها بە شوشتن و پۆلیشکردنی ددانەکان...
هۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی دەم چیە ؟
****************************************************بۆنی دهم ، یهكێكه لهگرفته سهرهكی و باوهكانی ناو خهڵك زۆرجار ههیه ناتوانرێت رێگریی بكرێت و دهبێـته هۆی دووركهوتنهوهی كهسهكه لهدهوروبهرو شهرم كردن . چەندین هۆکار هەن کە دەکرێت ببنە هۆی دروستبوونی ،لەو هۆکارانە:
١- بهكتریای ناودهم
كاتێك پرۆتین شیی دهبێتهوهو دهگۆڕێت بۆ مادهیهك کە پێیدهوترێت (sulfur) دهبێته هۆی دروستکردنی ئهم بۆنه ناخۆشهی باسمان كرد، بەتایبەتی كه گۆشت بخۆین و پاش چهند سهعاتێك ددانمان نهشۆین بۆنی دهممان دێت «ئهمهش هۆكارهكهی شیبوونهوهی گۆشتهكهو دروستكردنی ئهو مادهیهیه» بێگومان لهخواردنی ههر خۆراكێكی تریش كه ئهو مادهیه (پرۆتین)ی تێدابێت ئهم بۆنه دروست دهبێت.
٢-كلۆربوونی ددان
هۆكارێکیتر بۆ دروستبوونی بۆنی دهم بریتییه له(كلۆربوونی ددان، نهخۆشی پووك، خۆراكی بۆنداری وهك سیرو پیاز).
٣-كهمبوونهوهی لیك
هۆكارێكی باوی تر بۆ بوونی ئهم حاڵهته بریتییه، لهكهمبوونهوهی دهردانی لیك لهدهمدا، بۆیه ئهگهر رۆژێك تا ماوهیهكی زۆر نان نهخۆین یان چهند سهعاتێك ئاو نهخۆینهوه، ههست بهبوونی بۆنی ناخۆشی دهممان دهكهین، ئهمهش هۆی سهرهكی كهمبوونهوهی لیكی ناودهمه، ئهوه بۆ كاتی بەڕۆژووبوونیش راسته، لهبهرئهوهی «هۆكاری یارمهتیدهر بۆ لیك رژان بینینی خواردن و بۆن كردن و تام كردنێتی» كه ئهمهش لهو كاتهدا سنووردار دهبێت، بۆیە ئهو لیكه دروست نابێت كه بۆ لهناوبردنی بهكتریای ناودهم بهسوودهو ناهێڵێت دهم بۆنی ناخۆش دروست بكات.
٤-نهخۆشییهكانی گهدهو ریخۆڵه
زۆربهی هۆكارهكانی بۆنی دهم پهیوهندیی بهناو دهمهوه ههیه، نهك گهدهو نهخۆشییهكانی ریخۆڵه، بهڵام نابێت ئهوهش فهرامۆش بكرێت، كه ههوكردنی گیرفانهكانی لووت (جیوب) و قوڕگ دهبنه هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆش.
چارهسهر چییه
***************************************************
١-پێویسته رۆژانه لانی كهم دووجار ددان بشۆیت و فڵچهی تایبهتت ههبێت بۆ پاكردنهوهی زمانت، پێویسته پهتی ددان بهكاربهێنیت بۆ پاككردنهوهی نێوان ددانهكانت، چونكه مانهوهی خۆراك تیایدا هۆكاری سهرهكی بۆنی دهمه.
٢-ئاو زۆر بخۆوە.
٣-پێویسته ئهوانهی ددانهكانیان دهستكردو تاقمه، شهوان بیخهنه ناو گیراوهی خوێیاو یان دژه بهكتریاوه، بهیانیانیش بهر لهبهكارهێنان پاكی بكهنهوه به فڵچه.
٤-چاو و قاوه كهم بكهرهوهو پاش خواردنیشیان، راستهوخۆ غهرغهره به ئاو بكه.
ئهوه بزانه، كه جگهرهش دهبێته هۆی كلۆربوونی ددان و نهخۆشی پووك «كهمی بكهرهوه».
٥-خواردنهوه كهولییهكان هۆیهكی ترن بۆ ناخۆشکردنی بۆنی دهم و دهتوانیت لێیان بهدووربیت.
٦-خواردنی ئهو خۆراكانهی ڤیتامین (C)یان تێدایه زۆر بهكاره، كه زۆربهی میوهو سهورزهكان دهگرێتهوه، لهگهڵ زۆر ئاو خواردنهوهشدا، دهتوانیت ئهو بنێشتانه بهكاربهێنیت كه شهكرییان تێدا نییه.
#بۆنی ناخۆشی دەم
#بۆنیدەم
#
گەڕاندنەوەی شێوەی ئاسایی ددانەکان بە دانانی تێلی ڕاستکردنەوەی ددان (تقویم) بە قیستی مانگانە بەبێ پێشەکی لە کلینیکی دکتۆرە كانی محمد حسن
٠٧٥٠٤٥٤٠٢٧٦
٠٧٧١٤٥٤٩٨٩٩
کارێکی ڕۆژانە بۆ چارەسەرخوازێک ،گەڕاندنەوەی شێوازی ئاسایی ددانەکە پاش ئەنجامدانی چارەسەرکردنی ڕەگی ددان و دانانی بورغوی پلاستیکی، پڕکردنوەی ددانەکە و دواتر دروستکردنی کیفی ددان لەجۆری زیرکۆن...
***************************************************
عمل يومي للمريض، استعادة الشكل الطبيعي للسن بعد معالجة الجذر و من ثم حشوة جذر السن و ثم تلبيس السن بنوع زركون
ئاموژگاری تةندروستى دةم وددان لەماوەی دووگيانیدا:
***************************************************
دووگیانی لە ژناندا بارێكی فەسلەجییە و نەخۆشی نییە!! بەڵام لە كاتی دووگیانیدا زۆر گۆڕانكاری بە سەر جەستەی ژنەكە دادێت، وە هەروەها گۆڕانكاری لە سەر ئاستی ڕێژەی هۆڕمۆنەكان لە ناو خوێن دێت. لەبەر ئەوەی لە كاتی دووگیانیدا ڕێژەی هۆڕمۆنەكان لە ناو خوێندا زۆر بەرز دەبێتەوە، هەتا یارمەتی گەشەی كۆرپە لە ناو زگی دایكیدا بدات و هانی چەسپاندن و پێگەیشتنی كۆرپەكە بدات. ئەو گۆڕاكارییە لە ئاستی ڕێژەی هۆڕمۆنەكان لە ناو خوێندا كاردانەوەی لە سەر تەندروستی پدوی دایكە دووگیانەكە دەبێت، كە ئەمەیش بە شێوەیەك یان زیاتر كاردانەوەی لە سەر تەندروستی گشتی كۆرپەكە دەبێت چونكە تەندروستی كۆرپەكە بە تەندروستی دایكەكەوە بەستراوە. هەر بۆیە زۆر ئامۆژگاری هەیە كە دەبێت لە كاتی دووگیانی هەموو ژنێك پەیڕەوی بكات هەتا پدوی ساغ بێت و تەندروستی ناو دەم و ددانی باش بێت، بە هۆیەوە تەندروستیت باش دەبێت و ناو دەم و ددانەكانت خاوێن دەبێت، ئەوانیش:
1. باشترە ئەو ژنانەی كە دووگیانن لە سێ مانگی یەكەم و سێ مانگی سێیەمی دووگیانی لە چارەسەر كردنی كێشەی ددانیان بە دوور بن، چونكە ئەو كاتانە زۆر گرنگن بۆ گەشە كردنی كۆرپەلە و دروست بوونی بە شێوەیەكی تەواو.
2. نابێت پاك و خاوێنی و چاودێری تەندروستی ناو دەم و ددانەكان و پدوت پشت گوێ بخەیت لە كاتی دووگیانیدا، ئەمەش بە چاودێری كردنی ڕۆتینی خاوێنی ناو دەم و دانەكان وەكو تاكێكی ئاسایی. زۆر لە ژنان لە كاتی دووگیانیدا خوێنیان لە پدوی دێت، واتا: تووشی هەوكردنی پدو لە كاتی دووگیانی دەبن. هەر بۆیە ئەگەر هەستت كرد: خوێن لە پدوت دێت یان پدوت ئەستوور بوو، ئەوا: یەكسەر سەردانی دكتۆری ددان بكە.
3. ئەگەر سەردانی دكتۆری ددانت كرد و دووگیان بوویت، ئەوا: پزیشكەكە ئاگادار بكەوە كە دووگیانیت، وە هەروەها هەموو دەرمانەكان كە لە كاتی دووگیانیەكەت وەری دەگری بە پزیشكی ددان بڵێ، هەتا ئەگەر دەرمانی ڤیتامینەكانیش وەربگریت چونكە لەوانەیە بەرنامەی كاری پزیشكی ددانەكە بگۆڕێت و جۆرە چارەسەرییەكیترت بۆ دابنێت.
4. هەموو ڕۆژ، دوو جار ددانەكانت بشۆ. ئەگەر لە سێ مانگی یەكەمی دووگیانیت بوویت، هێڵنج یان ڕشانەوەت زۆر بوو،
ئەوا: هەویری ددان شووشتنەكەت بگۆڕە بۆ یەكێكیتر كە تامەكەی لات خۆش بێت و ئەو نیشانانەت بۆ نەهێنێت.
5. خواردنێكی دروست و پڕ لە پێكهاتەكانی خۆراك بخۆ، هەتا ددانەكانت ساغ بێت و لە هەمان كاتیشدا كۆرپەكەت چاك گەشە بكات. خواردن و خواردنەوەی شیر و بەرهەمەكانی زۆر پێویستە، هەرچی خواردنی پاقاوە و شیرنەمەنییەكان كە لە كاتی دووگیانیدا ژنان زۆر مگێزی دەكەن لێی دووربن چونكە یارمەتی كلۆر بوونی ددانەكان دەدات.
6. ئەگەر دوو گیان بووی، قەت نەكەیت تیشكی سینی ددانەكان بگریت، چونكە كاردانەوەی خراپی لە سەر تەندروستی خۆت و كۆرپەكەت دەبێت.
7. ئەگەر دووگیان بوویت و ددانت كلۆر بوون، دەتوانیت پڕی بكەیتەوە یان كیفكی بۆ دروست بكەیت چونكە ئەگەری تووش بوونی بە هەوكردن كەم دەكاتەوە و ناهێڵێت هەو بكات، بەڵام باشترە ئەوانە هەمووی لە سێ مانگی دووەمی دووگیانی بكرێت و لە سێ مانگی یەكەم و سێ مانگی دووەم لەوانە بە دوور بین. هەرچی كارەكانیترە لە سەر ددانەكان، واتە:
كارە جوانكارییەكانی وەكو سپی كردنەوەی ددانەكان یان هەر كارێكی جوانكاریتر باشترە دوای منداڵ بوون و دانانی زگەكە بكرێت.
دکتۆرە/کانی محمد حسن
پزیشکی شارەزا لەنەشتەرگەری دەم و ڕوو و شەویلگەی
#دووگیان
پێشبڕکێی کلینیکی دکتۆرە کانی محمد حسن..
***************************************************
کام لەم دوو ددانە پڕکردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە؟
*وەڵامی ڕاست لەکۆمێنت بنوسن بە دانانی ژمارە 1 يان 2..
*بەهەڵبژاردنی وەڵامی ڕاست ناوتان دەچێتە تیروپشکەوە.
*خەڵاتیی #یەکەم و #دووەم بریتیەلە شوشتن و سپیکردنەوەی ددانەکان لەگەل کۆمەڵێک کەرەستەی پاککەرەوەی دەم و ددان کەلەلایەن کۆمپانیای جیهانی ەوە دابینکراوە.
*خەڵاتی #سێیەم بریتیە لەشوشتن و سپیکردنەوەی ددانەکان بۆ دوو کەس.
*بەتاگکردنی ناوی سێ لە هاوڕێکانت لە کۆمێنت، ناوت سێ جار دەچێتە تیروپشکەوە.
*دوا کات بۆ وەرگرتنی وەڵامەکان، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەبێت.
* ڕۆژی چوارشەمە هەلدەستین بەئەنجامدانی تیروپشک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پەیجەوە .
مسابقة عيادة الدكتور كاني محمد حسن..
***************************************************
اي من هذة الاسنان الموضحة في الصورة برقمين 1 و 2 هو تم معالجته بحشوة ضوئية ؟
* علق بالجواب الصحيح في اسفل المنشور بأختيار رقم الجواب الصحيح
*لتدخل على سحبة جوائز مقدمة من عيادتنا و بالتعاون مع شركة lacer العالمية لمنتجات العناية بصحة الفم و الاسنان.
* الجائزة #الاولى و #الثانية هي عبارة عن تنظيف و تبيض الاسنان مع عدة منتجات لتنظيف و العناية بالفم و الاسنان و المقدمة من قبل شركة .
*الجائزة #الثالثة هي عبارة عن تنظيف الاسنان لشخصين .
*علق و شارك هذا المنشور لاكثر من ثلاث اشخاص و سيدخل اسمك ثلاث مرات في القرعة .
*اخر تاريخ لمشاركة في أختيار الجواب الصحيح يوم الثلاثاء القادم .
*يوم الاربعاء سوف يتم سحب أسماء الفائزين بشكل مباشر عن طريق الصفحة.
چاوتان لەسەر پەیج بێت..
بەم زوانە هەڵدەستین بەئەنجام دانی پێشبڕکێیەک، سێ کەسی براوەی پێشبڕکێکە دەبنە خاوەنی خەڵات کە دابین دەکرێت لەلایەن کلینیکی دکتۆرە کانی و بەهاوکاری کۆمپانیای lacer ی بەناوبانگ بۆ پێداویستی پاککەرەوەی دەم و ددان..
تکایە چاودێری پەیج بکەن تا کاتی ڕاگەیاندنی پێشبڕکێیەکە لەڕۆژانی داهاتودا...
***************************************************
تنبية... لمتابعين الصفحة الكرام
نود اعلامكم يسرنا اعلان مسابقة على صفحتنا و سيحصل الفائزين بالمراكز الثلاث بجوائز قيمة مقدمة من عيادتنا و بالتعاون مع شركة lacer الشهيرة لمستلزمات..
الرجاء متابعة الصفحة لحين اعلان المسابقة في الأيام المقبلة
ڕاستکردنەوەی ددان بۆ چارەسەرخوازێک لە کلینیکەکەمان..
لەئێستادا ڕاستکردنەوەی ددان بەردەستە بۆ چارەسەرخوازەکانمان بەبێ پێشەکی و بەقیستی مانگانە...
نستقبل حالات تقويم الاسنان في عيادتنا بدون مقدمة و بأقساط شهرية..
دكتورة كاني محمد حسن
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لە کلینیکەکەمان داشکاندنی 10% کراوە بۆ پڕکردنەوەی ددان و شوشتن و پۆلیشکردنی ددان ....
بمناسبة حلول عيد الأضحى المبارك،تعلن عيادتنا عن تخفيظ 10% في سعر حشوة الاسنان و غسل و تنظيف الاسنان...
لەکاتی دروستکردنی کیف یان پرد(جسر )ی ددان ،بۆ ئەنجامدانی ئیشێکی زانستی و بەکوالێتی بەرز، پێویستە دکتۆری ددان ئەو تاقیگەیە هەڵبژێرێت کە بەکوالیتی بەرز و بە مەوادی باش پرۆسەی دروستکردنی ددانەکە ئەنجام دەدەن ،چونکە بەشێکی گرنگ لە سەرکەوتنی کارەکە دەکەوێتەوە سەر تاقیگەی دروستکردنی ددانەکە...
هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
ئەم کارە لەلایەن دکتۆرە /کانی محمد حسن ئەنجام دراوە بو چارەسەرخوازێک بۆ هەردوو لای شەویلگەی خوارەوە...
پڕکردنەوەی ددان بە ماددەی کۆمپۆزت(سیرامیک ) باشترە یان ئەمەڵگەم(پلاتین )؟!
لەگەل پێشکەوتنی بواری پزیشکی بە گشتی و ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی لەبواری پزیشکی دداندا ڕوی دا بەتایبەتی، لەئێستادا کۆمپۆزیت(سیرامیک ) بەکوالیتی بەرز دابین کراوە لەلایەن کۆمپانیا دیارەکان لەو بوارەدا، ،بۆیە دەکرێت بڵێین کۆمپۆزت(سیرامیک )بەکوالێتی بەرز زۆر باشترە لە ئەمەڵگەم(پلاتین )...
***************************************************
هل حشوة السن بمادة كومبوزت(سيراميك ) افضل أم أملكم (البلاتين) ؟!
مع التقدم في الطب بشكل عام والتقدم الكبير في طب الأسنان بشكل خاص ، يتم الآن توفير حشوات كومبوزت (سيراميك ) عالية الجودة من قبل الشركات الرائدة في هذا المجال ، لذلك يمكننا القول أن المادة كومبوزت (سيراميك) عالية الجودة أفضل بكثير من أملكم ( البلاتين). .
ڤینیر چیە؟
هۆلیود سمایل چیە؟
***************************************************
توێكڵی ددان (دێنتاڵ ڤینیر) بریتییە لە توێكڵێكی تەنكی رەنگینی ددان و بۆ داپۆشینی دیوی پێشەوەی ددانەكان بەكاردێت بۆ جوانتر دەركەوتنی خەندەو رووخسار. ئەم توێكڵە بە ماددەی بۆندی بەهێزی تایبەت دەلكێنرێ بە ددانەوە بۆ گۆڕینی رەنگ و شێوەو هێڵكاری و قەبارە و هەروەها درێژیی ددان.
توێكڵی ددان لە ماددەی پۆرسەلین كە جوانترینی (ئی ماكس) ە لەماوەی دوو سەردان دروست دەکرێت...
جیاوازی ڤینیر لەگەڵ هۆلیود سمایل ئەوەیە، ،،ئەگەر تەنها چەند ددانێک ڕوپۆش بکرێت ئەوا پێی دەڵێین ڤینیر بەڵام ئەگەر هەموو ئەو ددانانە ڕوپۆش بکرێت کە لەکاتی پێکەنین و قسەکردن دەردەکەون ئەوا پێی دەوترێت هۆلیود سمایل...
ئەم حاڵەتە لە کلینیکی دکتۆرە کانی محمد حسن چارەسەرکراوە ،،هەردوو ددانی پێشەوەی بەتوێکلی ڤینیر ڕوپۆش کراوە...
بەڵام وێنەی دووەم هۆلیود سمایلی بۆ ئەنجامدراوە..
التصاق اللسان (اللسان المربوط)
***************************************************
اللسان المربوط أحد العيوب الخلقية التي يولد بها الطفل، إلا أنه مشكلة صحية بسيطة لا تستدعي القلق، خاصة أنه لا يسبب مضاعفات خطيرة،أثناء تكوين الجنين يكون اللسان وقاع الفم شيء واحد ثم ينفصل اللسان عن قاع الفم من الجانبين والطرف الأمامي، لكن في بعض الحالات لا يتم الانفصال، والحالات الأكثر شيوعًا هو أن ينفصل اللسان من الجانبين لكن يظل الجزء الأمامي منه ملتصقا بقاع الفم.
مضاعفات محتملةمن المفترض أن يتحرك اللسان من الجانبين والناحية الأمامية، لأن هذه الحركة مهمة لتقليب الطعام في الفم، والكلام أيضًا و يمكن أن تؤثر إلى حد ما على قدرة الطفل على الرضاعة، ونطق بعض الحروف التي تتطلب تحريك اللسان لأعلى ليلامس سقف الحلق، مثل حرف اللام.
من الأفضل عند وجود مثل هذه الحالة اللجوء للطبيب لفك اللسان، موضحا أن الأمر لا يحتاج إلى تدخل جراحي إذا كان عمر الطفل يتراوح من أسابيع إلى شهرين ...
دكتورة/كاني محمد حسن
لەچی کاتێک کیفی ددان دروست دەکرێت؟؟
سەرەتا باسی سوودەکانی کیف ئەکەین بە شێوەیەکی گشتی
۱_ کاتێک دەمار بڕین بۆ ددانێک ئەکەین پێویستە کیفی بۆ بکرێت لەبەرئەوەی ددانی دەمار بڕاو بێهێز دەبێت و ئەگەری شکان و تەقینی زیاد دەکات لە هەمان کاتدا بە پێی تێپەڕینی کات ڕەنگی ڕەش دەبێت بۆیە پێویستە کیفی بۆ بکرێت..
۲_ کاتێک ددانێک ئەکێشرێت پێویستە بە زووترین کات شوێنەکەی بە ددانێکی دەستکرد پڕ بکرێتەوە ئینجا چەند شێوازێک هەیە وەک چاندن یان ددانی جووڵاو(تاقم) یان بە کیف (ددانی جێگیر)
پڕکردنەوەی شوێنی ددانی کێشراو زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ددانەکانی نزیکی ددانە کێشراوەکە لە خوار بوون کە دەبێتە هۆی تێکدانی باڵانسی ناو دەم و بە تێپەڕبوونی کات ناتوانرێ ئەو ددانە دروست بکرێتەوە بەهۆی خواربوونی ددانەکانی تر کە زیانێکی زۆری بۆ کەسەکە دەبێت.
ئەم دوو حاڵەتە لەکلینیکەکەمان ئەنجام دراوە، یەکێکیان بۆ داپۆشینی ددانەکە پاش چارەسەرکردنی ڕەگی ددان، ،ئەوی تریشیان بۆمەبەستی لێنانەوەی ددان ..
کارێکی ڕۆژانە بۆ چارەسەرخوازێک، دروستکردنەوەی ددان لەشوێنی ددانی هەڵکێشراو(ساڵانێکی زۆر پێش ئێستا کێشرابوو )،بەشێوازی پرد(جسر) لەمادەی زیرکۆن...
زۆر گرنگە لەگەڵ بڕیاری هەڵکێشانی ددان، بیرلەوە بکرێتەوە کە ددانەکە لێبنرێتەوە.،بۆ ئەوەی بەدور بن لەو کێشانەی کەدواتر دروست دەبێت بەهۆی دەرهێنانی ددانەکەوە...
یەکێک لەو حاڵەتانەی کەڕۆژانە ڕووبەڕووی پزیشکی ددان دەبێتەوە ،هاتنی ددانی کەڵبەیە لەسەرەوەی ددانەکانی ترەوە..
لەلایەن زۆرێک لەهاوڵاتیانەوە ئەمە بەددانی زیاد هەژماردەکرێت و دەخوازن هەڵبکێشرێت، بەڵام لەڕاستیدا ئەم ددانە زیاد نیە و بوونی زۆر پێویستە بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزی ددانەکان بۆیە بەهیچ شێوەیەک چارەسەری ئەم ددانە بەکێشان ناکرێت بەڵکو بەدانانی تێلی ددان(تقویم) دەهێنرێتەوە شوێنی ئاسایی خۆی..
ئەم حاڵەتە لەکلینیکەکەمان چارەسەرکراوە، بەدانانی تێل بۆڕاستکردنەوەی ددانەکان و هێنانە خوارەوەی ددانە کەڵبەکە بۆ شوێنی ئاسایی خۆی.
یەکێک لەوپرسیارە باوانە کەلەلایەن چارەسەرخوازەوە لەئێمەی پزیشکی ددان دەکرێت، ئەوەیە ئایا داپۆشینی ددان بە کیف پاش ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەرکردنی ڕەگی ددان کارێکی پێویستە؟
لەوەڵامدا دەڵێین؛ بەڵێ پێویستە لەزۆربەی حاڵەتەکان کیفی ددان دروست بکرێت بۆئەوەی ددانەکە بەرگری هەبێت بەرامبەر هێزی جوینی خواردن...
ئەم حاڵەتە لەلایەن دکتۆرە کانی ئەنجام دراوە، ،پاش ئەنجام دانی پرۆسەی چارەسەرکردنی ڕەگی ددان، کیفی زیرکۆن دروستکراوە بۆ ددانەکە..
ڕاستکردنەوەی ددان بۆ چارەسەرخوازێک لەکلینیکەکەمان.
تقويم الاسنان لمراجعة بعيادتنا.
للحجز:
07504540276
07714549899
ڤیدێۆی لێکردنەوەی تێلەکە لە کۆمێنت دانراوە.
کارێکی ڕۆژانە بۆچارەسەرخوازێک تەنها بە شوشتنی ددانەکان...
من اعمالنا اليومية في العيادة لمراجع، ،،تنظيف الاسنان..
کارێکی ڕۆژانە بۆ چارەسەرخوازێک ،دوو ددانی هەمیشەیی بچوکی هەبو، بچوکتر لەقەبارەی ئاسایی خۆی، ،،هەستاین بەدروستکردنی توێکڵی لۆمینیر (ئیماکس )بۆ هەردوو ددانەکە بەبێ دەستکاریکردنیان ،تەنها بە دوو سەردان..
***************************************************
من حالات التي تم معالجتها لمراجعة في عيادتنا، كانت لديها سنين دائميتين صغار بالحجم، ،،،قمنا بتلبيس السنين بقشور لومينير(إماكس )بدون برد الاسنان، ،بجلستين فقط....
#لومينيرللاسنان
#إماكس
#سن العقل
تايبەتمەندیەکانی سپی کردنەوەی ددان بە ئامێری زووم:
1_یەکیکەلەتەکنیکە هەرە سەلامەتەکانی سپیکردنەوەی ددان و کەمترین زیانی هەیە لەسەر تەندروستی دەم وددان.
2_زۆرترین کاریگەریی هەیە لەسەر رەنگی ددان دەتوانرێت ئەنجامێکی تێبینیکراوی هەبێت لە کەمترین کاتدا.
3_ئنجامدانی پرۆسەی سپیکردنەوەکە پێویستیی بە ٣ بۆ ٤ هەنگاو هەیە؛ماوەی هەرهەنگاوێک ١٥ دەقیقە دەخایەنێت؛بەیەک سەردانیکردن پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.
4_ئەنجامی کۆتایی سپیکردنەوەکە گۆڕانکارییەکی بەرچاوی دەبێت و بۆماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە بە بەراورد بە تەکنیکەکانی تری سپیکردنەوە (لە کاتی پابەندبونی چارەسەر خواز بەڕێنماییەکانی پزیشک).
5_ئەنجامدانی سپیکردنەوەی ددان بەم تەکنیکە هیج کاریگەرییەکی لاوەکی بەجێناهێلێت لەسەر ددانەکان؛لەهەندێک حاڵەت هەستیاربونێکی کاتی توشی ددانەکان دەبن بۆماوەی چەند ڕۆژێک و دواتر نامێنێت.
»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»»
مميزات تبيض الأسنان بجهاز زووم:
1_تعد من أأمن طرق التبيض وأقلها خطورة على صحة الفم والانسان.
2_شديدة الفعالية وتعطي نتائج سريعة وملحوضة.
3_تحقيق هدفها يتطلب ٣ إلى ٤ خطوات،؛كل خطوة يتطلب مدتها١٥ دقيقة.
4_نتائج الجلسات فعالة وتستمر لوقت أطول إذا ماقرنت بنتائج تقنيات أخرى(في حين التزام المريض بكافة تعليمات الطبيب).
5_ليس لها أي مضاعفات أو تأثيرات جانبية؛في بعض الحالات يظهر حساسية بسيطة تستغرق بعض أيام ويختفي أثرها.
چەندڕێنماییەک بۆ دایکان وباوکان بوڕێگریکردن لەکلۆربونی ددانی منداڵەکانیان:
۱ - پاکڕاگرتنی پوکی منداڵی ساوالەدوای پێدانی شیر یان هەرشلەیەکی تربەپارچەیەکی خاوێنی نەرم کەبەئاوتەڕکرابێت هەتاکاتی دەرکەوتنی ددانەکان
۲- نەهێشتنەوەی مەمەی شیرو مەمەی وشکی ئاسایی بۆماوەیەکی زۆر لەدەمی منداڵی ساوابەتایبەتی لەکاتی نوستن
۳-دورکەوتنەوە لەپێدانی هەرجۆرێک لەشلەمەنیەکان وەکو شەربەت و ....هتد بەمەمەی شیر،هەروەها پێدانی ئاولەپاش هەرشتێک بۆپاککردنەوەی پوکی منداڵەکە
٤- لەکاتی دەرکەوتنی یەکەم ددانەوە پێویست دەکات دایکان وباوکان دەست بەشوشتنی ددانی منداڵەکە بکەن بەفڵچەی تایبەت بەمنداڵان وبەکارهێنانی هەویری ددانی منداڵان بەپێی ڕێنمایی پزیشک و بەرچاوگرتنی تەمەن
٥-پاش تەمەنی دوو ساڵ پێویستە دایکان وباوکان دەست بە پاککردنەوەی کەلێنی نێوان ددانەکانی منداڵ بکەن ڕۆژانە بەبەکارهێنانی دەزووی ددان
٦- کەمکردنەوەی ئەوخواردن وخواردنەوانەی کەزۆرشیرینن وبەشێکی زۆر لەترشەڵۆکیان تێدایە
۷- سەردانیکردنی پزیشکی ددانی تایبەت بەمنداڵان بۆدانانی فلۆرایدوسیلانت وپێدانی ڕێنمایی تەندروستی سەبارەت بە دەم وددان.
دکتۆرە /کانی محمد حسن
کارێکی ڕۆژانە بۆ چارەسەرخوازێک،دروستکردنی ٣ ددان بەشێوازی پردی میتەڵ سیرامیک ..
كارێکی ڕۆژانە بۆ چارەسەرخوازێکی بەتەمەن گەورە، دروستکردنی ١٠ ددانی جێگیر لەجۆری پردی میتەڵ سیرامیک...
یەکێک لەو پرسیارانەی کەڕۆژانە پزیشکی ددان ڕوبەڕوی دەبێتەوە، ئایا پڕکردنەوە بەمادەی ڕەش باشترە یان سپی؟
لەوەڵامدا دەڵێین لەئێستادا مادەی پڕکردنەوەی سپی(کۆمپۆزت) کەلەناو خەڵکی بە سیرامیک ناسراوە گۆڕانکاریەکی گەورەی بەخۆوە بینی وزۆر جۆری لێ دروست کراوە، بەشێک لەم جۆرانە پێشکەوتنێکی جیاوازی زانستی بەخۆوە بینی ...بۆیە پێویستە چارەسەرخواز بزانێت کە سیرامیک (کۆمپۆزت) جۆری زۆرە و هەموی یەک جۆر نیە،بۆیە جۆرە باشەکانی بەبەراورد بە پلاتینی ڕەش باشترە لەڕوی زانستی و جوانییەوە...
کارێکی ڕۆژانە بۆچارەسەرخوازێک لە کلینیکەکەمان ئەنجام دراوە، گۆڕینی پڕکردنەوەیەکی کۆن پلاتینی ڕەش بە سیرامیکی سپی.....
دروستکرنی ددان بەشێوازی پردی کانتیلیڤەربەمادەی زیرکۆن،،،،ئەم چارەسەرخوازە پێشتر لەلای دکتۆرێکی تر ئیشەکەی بۆکرابوو ،هەستاین بەدووبارە دروستکردنەوەی ددانەکان بۆی ...
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the practice
Telephone
Website
Address
اربيل/حي ٩٩ زانكو قرب الملعب الكبير مجاور بناية صيدلية كولي زانكو
Irbil
Opening Hours
Monday | 15:00 - 20:00 |
Tuesday | 15:00 - 20:00 |
Wednesday | 15:00 - 20:00 |
Thursday | 15:00 - 20:00 |
Saturday | 15:00 - 20:00 |
Sunday | 15:00 - 20:00 |
Irbil
تجميل الاسنان في اربيل ابتسامه هوليود دايركت فنيير ايماكس شارع الاطباء مجمع النور الطبي \ القلعه
Irbil, 11401
dentist with more 8 years experienced in dental clinic in erbil
هەولێر/٦٠ مەتری جووت سايدی بەحرکەی کۆن/بەرامبەر دەرمانخانەی بۆتان
Irbil
We can make you the smile that you deserve �
Erbil, Near 18 Shubat Street, Opposite Muhameed Majidi School
Irbil, 44001
دکتۆرە ئاری عیسی عبدالله بەكالۆریۆس لە پزیشكی و نەشتەرگەری دەم و ددان
�سەنتەری شیفا بۆ ددان: هەولێر-جووت سایدی ئەحداس-نزیك ترافیك لایتی کۆك لە ٤٠ مەترى/بەرامبەر کۆمەڵگای پزیشکی ڕۆژان
Irbil, 44001
Shifa Dental Clinic Dr. Halaz Khoshnaw
Irbil
�Dental Laboratory �Specialized in Digital & Conventional Dentistry �DenTex Is The Art Of Dent