Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست

دەرمانخانەی چیادۆست، دەرمانخانەیەکی فەرمیە لە شاری قەڵادزێ لە ژێر شەرپەرشتی پژیسکی دەرمانساز.

14/11/2022

--- ئەو خۆراکانەی دژی بەرز بوونەوی فشاری خوێنن :
--- بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە ، کۆمەڵێک خۆراک هەیە کە ڕێگە دەگرن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کە گرنگترینیان ئەمانەن :
١ --- سەوزە گەڵاتۆخەکان : چونکە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک کەلەرم ، گەڵای چەوندەر ،سپێاخ ، کاهوو ، بڕۆکلی .
٢ --- بێریەکان : وەک بلوبێری ، شلێک ، تووتڕک .
٣ --- چەوندەر : بڕێکی زۆر ناتریتد ئۆکسایدی تێدایە کە یارمەتی کشان و کردنەوەی بۆریەکانی خوێن ئەدات .
٤ --- شۆڤان
٥ --- ماسی سەلموون و ماکڕیڵ و ئەو جۆرە ماسیە چەورانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا سێ .
٦ --- فستق ، چوالەی سەوز ، هەنار .
٧ --- سیر ، ڕیحانە ، گوڵەمێخەک ، جاترە .
٨ --- ڕەشکە و دەنکی کەتان .
٩ --- زەیتی زەیتوونی ئەسڵی نەپاڵێوراو .
١٠ --- شوکۆلاتەی تۆخ.
١١ --- مۆز
١٢ -- شیری بێ چەوری و ماستی بێ چەوری .
--- ئەم خۆراکانە پێویستە ڕۆژانە بخۆرێن ، لە بری خوێ ئەو گژوگیایانە وەک بەهارات لە چێشت لێنان بەکار بێن ، بەڵام هیچ کاتێک نەخۆش نابێت واز لە دەرمانی دابەزینی فشاری خوێن بێ نێت بێ ڕاویژکردن لەگەڵ پزیشکەکەی .

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی سەنتەری پێشکەوتووی خۆراکەوە
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/
بێ زه‌حمه‌ت پرسیاره‌کان به‌ مه‌سج بنێرن

27/10/2022

هاوشاریانی بەڕێز....
شەوانە دکتۆری گشتی لە عیادەکەمان نەخۆش دەبینێت....
نرخی بلیت..تەنها (3000}دینارە
بەهیوای سەلامەتیتان......

16/10/2022

🌟CoughCare Syrup🌟

☘️ڕووەکی و سروشتی بۆ چارەسەری کۆکە و قورگ ئێشە☘️

🇨🇿باشترین بڕاندی ووڵاتی چیک Dr. Muller🇨🇿

✅ شەکری تێدانیە
✅ رووەکی و سروشتی
✅ گونجاوە بۆ منداڵ و گەورە
✅ مادەی کحولی تێدا نییە و نابێتە هۆی گێژبوون
✅ تامێکی خۆشی هەیە

💯سروشتیترین شروبی کۆکە 💯 بێ شەکر 💯

گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی
✅ نەخۆشی شەکرەیان هەیە
✅ کیتۆ دایت دەکەن
✅ ئارەزووی خواردنی شەکر ناکەن

🌟CoughCare Syrup🌟

✅بەهۆی پێکهاتە سروشتی و ڕووەکییە ناوازەکەی لینجی ناو ڕێڕەوی هەوا شی دەکاتەوە و ڕزگارت دەکات لە لینجی و بەڵغەم و پیسی.
✅هەروەها بەهۆی توانای ئارامکردنەوەی ماسوولکەکانی کۆ ئەندامی هەناسە و دروستکردنی ڕووپۆشێکی نەرم بۆ پارێزگاری لە ناوپۆشی بۆریەکانی کۆئەندامی هەناسە، لە ئەنجامدا لە کۆکەی وشک رزگارت دەکات.
✅کاریگەری دژە میکرۆب و دژە هەوکردن، کە ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە زوو چاکبوونەوە.

🌟🌟چارەسەرێکی سروشتی بۆ کۆکەیەکی نا سروشتی.

📍لە م Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست ی بەردەستە.

11/08/2022

هۆکارەکانی گرژی قۆلۆن...
٭بەهاراتی و بیبەری توند(تیژ)
٭بەکارهێنانی شیرو بەرهەمەکانی..هەڵبەت ئەگەر کێشەی قۆلۆنت نەبێت کێشەی نیە ..بەڵام کە هه تبوو زیاتری دەکات....
٭خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان بەشێوەیەکی کەم......
٭کەم خواردنەوەی ئاو..بەتایبەت لەدوای خواردنی قورس و وشک.....
٭زۆر بەکارهێنانی موادی غازی ..بەتایبەت لە کاتی برسیەتی زۆر کاریگەریە خراپەکەی زیاتر دەبێت....
٭دڵەڕاوکێ و ترس.....گرنگرترین خاڵی درووست بوونی نەخۆش قۆڵۆنن.....
٭خواردنەوەی قاوەو چاو کافاین بەشێوەیەکی زیاد...
٭ئا ٭غریب محمد٭

16/06/2022

نەخۆشی کۆلێرا چیە

نیشانەکانی و چارەسەری چیە ؟

کولێرا: نەخۆشییەکى بەکترییە، (واتە بەهۆى جۆریک بەکتریاوە بڵاو دەبێتەوە)، کەتوشى مرۆڤ دەبێت،لەڕێگەى چونە ژوورەوەى بەکتریاى ((Vibrio -choleraبۆناو گەدەو ڕیخۆڵەکان (کۆئەندامى هەرس). کەبەشێوەیەکى کتوپڕمرۆڤ توشی سکچون وڕشانەوەیەکى زۆر توند دەبێت.

نەخۆشییەکى ((fico oralواتە گواستنەوەى لەپیسی یەوە بۆدەم. زۆر زوو بڵاودەبێتەوەو ئەم بەکتریایە(فترە حضانە)کەى واتە: گەشەى لەدوو سەعاتەوە تا پێنج ڕۆژە، هەروەها ئەم بەکتریایە بۆماوەیەکى دوورودرێژ لەئاوى ناخاوێن و شوێنە شێدارەکـــــاندا دەمێنێتەوە.

*سەرچاوەى ئەم بەکتریایە:-
1-پیسى کەسی تووش بوو
2-هەڵگرى میکرۆبەکە

*ڕێگاکانى بڵاوبوونەوەى

1-لەڕێگەى خواردن و خواردنەوە، کەپیس بوبێت بەم میکرۆبە واتەبەکتریاى (viblro cholera)
2-پیسبوونى ئاوى خواردنەوە بەپاشەڕۆى مرۆڤ کەپێکهاتووە لەجۆرەهاى میکرۆب.
3-چونە ژوورەوەى بەکتریاکە ڕاستەوخۆ لەڕێگەى بەکارهێنانى شتى پیس بۆ ناودەم.
4-هەروەها لەوشوێنانەى کەپیسبوە بەم بەکتریایە، مێشوولە دەورى هەیەلەگواستنەوەى دا.

* نیشانەکانى ئەم نەخۆشی یە:-
1-سکچونێکى توند لەشێوەى ئاوى برنج دایە
2-بەدوایدا ڕشانەوەیەکى کتوپڕ.
کەدەبنە هۆى لەدەست دانى بڕێکى زۆرى ئاووخوێ ی لەش، کەدەبێتە هۆى لاوازى لەکارى گورچیلەدا، کتوپڕ لەدەستدانى ئەم بڕە زۆرەى ئاوو خوێیەى لەش دەبێتە هۆى مردن گەر قەرەبوو نەکرێتەوە بەشێوەیەکى زۆر خێرا لەڕێگەى دەمو دەمارەوە دەبێتە هۆی مردن بەهۆی لەکارکەوتنى گورچیلەکانى.

*چارەسەر:
1-پێدانەوەى شلەمەنى لەدەستچو لەڕێگەى:-
-دەمەوە بەپێدانى شلەمەنى وەک (ئاو-شەربەت-شیر-گیراوەى دیکسترۆلایت...هتد)
-لەڕێگەى دەمارەوە بەپێدانى مغزى بەشێوەیەکى زۆر خێرا.
2پێدانی دژە زیندەگی (anti biotic).
*ڕێنمایی خۆپارێزی
1-لەڕوانگەیی نەخۆشەکەوە (تووشبوو)
-ئاگادارکردنەوەو جیاکردنەوەى کەسى توش بووکەنابێ تێکەڵاو بکرێت
-پاک کردنەوەى بەردەوامى نەخۆشەکەو جلوبەرگ و شوێنەکەى.
-لابردنى پاشماوەکان بەشێوەیەکى تەندروست.
2-لەڕوانگەى گشتى یەوە (واتە ڕێنمایی بۆ خەڵکى بەگشتى)
-گرنگیدان بەپاک وخاوێنى ژینگەو، دابینکردنى ئاوى خاوێن بۆ خواردن لە ڕێگەى:
( کوڵاندنى ئاو بۆ خواردنەوە تا پلەیەکى بەرز).
-نەخواردنى سەوزەوات ئەگەر زانرا لەوکاتانەدا نەخۆشیەکە بڵاوبۆتەوە
-نەخواردن و قەدەغەکردنى خواردن و خواردنەوەى سەردانەپۆشراوو دەستگێڕو عارەبانەکان.
-شۆردنى هەردوودەست بەئاووسابون، دواى دەرچوون لەتەوالێت و پێش هەموو خواردنێک

👩🏻‍⚕️Payraw Jalal....

26/05/2022

بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە چی بکەیت.؟
(بس دەمەوێت بیخوێنەوە نە لایکم دەوێت نە کۆمێنت زۆر ھیلاک بوم تا ھەموو زانیاریەکەم وەرگرت و نوسیم چونکە ئامانجم خزمەتکردنە بە مرۆڤایەتی.)🌿
کۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا ھۆکاری سەرەکی🌿 جەلتەی دڵە و لەم سەردەمەدا کوشندەترین ھۆکاری مردنە و رۆژانە خەڵکێکی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن .
بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت کە دەیخۆیت، بۆ رێگریکردن لە کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و کەمکردنەوەی چەوریە زیانبەخشەکان ئەم خواردنانە بخۆ🌿
1. ماسی:
ماسی باشترین خواردنە و پێویستە مانگی بەلای کەمەوە دووجار بخورێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3”ی تێدایە کە رێژەی چەورییە باشەکان زیاد دەکات و چەوریە خراپەکان دادەبەزێنێت، بەوەش ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.🌿
2. مزرەمەنییەکان:🌿
مرزەمەنییەکان لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی دەگرێتەوە، توێژینەوەکان دەریان خستووە خواردنی مزرەمەنییەکان رێگە لە گیرانی خوێنبەرەکان دەگرێت.🌿
3. گوێز:🌿
گوێز یەکێکی ترە لەو خواردنانەی سوودی بۆ دڵ زۆرە، لەبەر ئەوەی ترشی چەوری ئۆمێگا 3"ی تێدایە کە یارمەتی پاککردنەوەی خوێنبەرەکان دەدات .
4. تۆوی کەتان:
تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئومێگا3"و ریشاڵی و کالسیۆم،یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی خوێنبەرەکان و پاراستنی کەسەکە لە جەڵتەی دڵ، بەڵام پێویستە زۆر🌿 نەخورێت🌿.
5. زەردەچەوە🌿:
زەردەچەوە بەھارتێکی زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پێویستە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێنرێت.🌿
6. چای سەوز🌿:
توێژینەوەکان لە ژاپۆن دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز رێگە لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەگرێت و مەترسی مردن بەرێژەی 16% کەمدەکاتەوە.🌿
7. دارچینی🌿:
دژەئۆکسیدی تێدایە کۆنترۆلی رێژەی شەکر و چەوری🌿 لەخوێندا دەکات ، بەوەش رێگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگرێت.🌿
8. ھەنار🌿:
ھەنار یەکێکە لە میوە خۆشەکان و پێویستە رۆژانە بخورێت، رێگە لە نەخۆشیەکانی دڵ دەگرێت و لە مەترسی جەڵتەی دڵ ئەتپارێزێت🌿.
بەھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەمووان لە دوعای باش بێبەشمان مەکەن.....
د..ڕۆژین مەهدی....

Photos from ‎Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست‎'s post 03/05/2022

جەژنتان پیرۆز بێت....
شەش شت کە پێویستە نەیانکەیت دوای نان خواردن

1- چا مەخۆوە راستەوخۆ دوای نان خواردن چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە ترشەلۆکی تيدایە ئەمەش وادەکات پرۆتین بە گرانی هەرس بێت

2- میوە مەخۆ : چونکە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک بۆیە پێویستە بە لایەنی کەم کاتژمێرێک دوای نان خواردن ئینجا میوە بخورێت

3-قایشی پانتۆڵەکەت شل مەکەوە دەبێتە هۆی لێک ئاڵانی ریخۆڵە

4-وەرزش و مەلەوانی مەکە ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن چونکە بەهۆی چونی رێژەیەکی زۆر لە خوێن بۆ ماسولکەکان خوێنێکی کەم بۆ کۆئەندامی هەرس دەچێت و بەمەش کرداری هەرس کەم دەکات.

5- مەخەوە : خەوتنی راستەوخۆی دوای خواردن دەبێتە هۆی کەم هەرس بونی خواردنەکە.

6-جگەرە مەکێشە : کێشانی یەک جگەرە دوای نان خواردن یەکسانە بە کێشانی دە جگەرە لە کاتی ئاسایی( ئەگەری تووشبوون بە شێر پەنجە زۆر زیاد دەکات )

06/04/2022

#ڕۆژووگرتن توانای مێشک بەرەو پێش دەبات و تەرکیزێکی زیاتر بە مرۆڤ دەبەخشێت، ھەروەھا پەستانی دەروونی کەمدەکاتەوە.

دەرمانخانەی #چیادۆست
قەڵادزێ~بازاڕی شێخاڵا.

09/03/2022

یەک تەنها دوو هەزار..

13/02/2022

گازۆ چیە و سودی چیە ؟

گازۆ دەنكەكەی لەشێوەی گورچیلە دەچێت و پێكهاتووە لە: چەوری، نیشاستە، ریشاڵ، شەكر، پرۆتین، ئاسن، كالیسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم و ئەسیدی ئەناكاردیك و زیاتر لە وڵاتانی هیندستان، پاكستان، ئێران، ئەفریقیا، رۆژئاوای ئەندێز، ئەمریكای ناوەڕاست بەرهەمدێت.

گازۆ سوودێكی زۆری هەیەو مرۆڤ لە شێرپەنجەو لە نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك دەپارێزێ‌ و چەندین سوودی دیكەشی هەیە لەوانە:

1. ئارەزوی خواردن دەكاتەوە.

2. دەمارەكان بەهێز دەكات.

3. ماسوولكەكانی لەش بەهێز دەكات.

4. ئاستی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێ و بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسوودە.

5. سەرچاوەی پرۆتینەكانەو سیلینیۆم كاریگەری دژە ئۆكسانی تێدایە كە لە شێرپەنجەی خوێن مەین و نەخۆشی دڵ و وەستانی میشك دەتپارێزێ.

6. بۆ‌ بەرهەمهێنانی وزەو چاڵاككردنی دەمارەكانی مێشك زۆر بەسوودە. دکتۆری ئۆنلاین

7. بۆ كەمكردنی چەوری خوێن (كولیسترۆل) یش سوودی زۆری هەیە.

(بەسوپاسەوە وەرگیراوە)

11/02/2022

رووتانەوەی قژ یەکێکە لەو کێشانەی کە ڕووبەروی مرۆڤ دەبێتەوە

، بۆیە چەند سەوزەیەک ھەیە ڕێگری دەکات لە رووتانەوەی قژ:
-١- پیاز: ڕێژەیەکی زۆری گۆگردی تێدایە کە ڕێگری دەکات لە رووتانەوەی قژ.
٢- پەتاتە: ڕێژەیەکی زۆری پرۆتینی تێدایە کە ڕەگی قژ بەھێز دەکات.
٣- سیر: ئەمەیش ڕێژەیەکی زۆری گۆگردی تێدایە دەبێتە ھۆی گەشە کردنی قژ.
٤- مەعدەنوس: ڕێژەیەکی زۆری لە دژە ئۆکسیدی تێدایە کە یارمەتی بەھێزبوونی قژ دەدات.
٥- گێزەر: ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین “a” تێدایە بۆ بەھێزکردنی قژ بەسودە.

09/02/2022

✅ ڤایرۆس :: Virus
🔹ڤایرۆس چیە و پێکهاتەکانی چیە⁉
🔹پۆلکردنی ڤایرۆسەکان و جۆرەکانی⁉
🔹باوترین ڕێگاکانی گواستەنەوەی ڤایرۆسەکان⁉
🔹دەرمانە باوەکان کە بەکاردێ بۆ دژی ڤایرۆسەکان⁉

🔸ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen ).

ڤایرۆسەکان:: Viruses
یان پاڵاوتە (بە ئینگلیزی: Virus) وردکەی زۆر بچووکن. لە ناوکەترشی ڕایبۆزی و بەرگی پرۆتینی پێک دیت. ھەر چەندە ڤایرۆس زیندەوەر نییە. لەگەڵ ئەوەیش گرنگن لە تووشکردنی زیندەوەران بە نەخۆشی و یارمەتیدەرن لە بواری لێکۆڵینەوە بو ماوەییەکان کە دەبنە ھوی گوڕان لە فەرمانەکاندا. دوو ھۆکار ھەیە کە ناتوانرێت ڤایروس زوو لە ناو ببرێت:

① ڤایرووس زۆر بچووکە.
② ڤایرووس زوو ماددە بۆماوەیەکەی دەگۆڕێ لەناو خانە خوێدا

ڤایروس نازیندووە تەنھا کە ئەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە، بە ڕێگەی زیاد کردنی دەتوانێ خانەکانی لەشی مرۆڤ لە ناو بەرێت و خانەکان بکا بە کارگەیەک بۆ دروستکردنی ڤایرووس.

🔴پێکهاتەی ڤایرۆسەکان.
دوو پێکھاتەی بنچیینەییان ھەیە ئەوانیش بریتیین لە ناوکە ترش و پۆشەری پڕۆتینی، ناوکە ترشیش DNA یان RNA. ناوکە ترشەکان شێوەیان جیاوازە (لوولپێچی- ئەڵقەیی داخراو - شریتی درێژ) بە پێی جۆری ڤایرۆسەکان، لە ھەندێک ڤایرۆسدا پێکھاتەیەکی لە پەردەچووی ھەیە پێی دەڵێن "بەرگ" وەکوو ڤایرۆسی نەمانی برگری لەش، وە لەسەر بەرگەکەش نووکێکی بچوک ھەن پێی دەڵێن 'شەکرە پڕۆتین' ڤایرۆسەکە بەکاری دەھێنێت بۆ خۆ نوساندن بە خانە خوێکەوە. شێوەی ڤایرۆسەکان:-

ڤایرۆسەکان بە گشتی دوو شێوەیان ھەیە: "بیسـت ڕوو" ئەو ڤایرۆسانەی کە شێوەیان بیست ڕووە ئەو ڤایرۆسانەن کە دەبنە ھۆی نەخۆشییەکانی:ئاوڵەی ئاوی، ئیفلیجی منداڵ، وشک بوونی پێست. وە شێوەی "لوولپێچـی" ئەو ڤایرۆسانەی کە شێوەیان لوولپێچییە ئەو فایرۆسانەن کە دەبنە ھۆی نەخۆشییەکانی:ھاری، سورێژە، پەڵەکردنی گەڵای توتن.

🔴 پۆلێن کردنی ڤایرۆسەکان :
ڤایرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی ھەبوونی پۆشەر و بەرگ. وە تێدا بوونی ناووکە ترشی ( DNA یا RNA) کە لە تاکە شریتێک یان لە جووتە شریتێک پێکدێت. ھەروەھا ڤەیرۆسەکان پۆلێن دەکرێن لەسەر بنچینەی شێوەو پێکھاتەیان.

🔵 جۆرەکانی ڤایرۆس :
ئەو ڤایرۆسەی (DNA) یان (RNA) ھەیە، جیاوازن لە بەکارھێنانی خانەی (خانە خوێ) پەیوەست بە بەرھەمھێنانی ڤایرۆسە نوێیەکانەوە. دەکرێت ئەو ڤایرۆسەی (DNA)ەی تێدایە ھەر بە چوونە ژوورەوەی بۆ ناو خانەی خانە خوێ پشت بە یەکێک لەم دوو شێوازەی خوارەوە بببەستێت:-

ڕاستەوخۆ بەرھەمھێنانی ناووکە ترشی (RNA) کە بە دوایدا زۆۆر لە پڕۆتینە ڤایرۆسەکان درووستبکات.
یان دەچێتە پاڵ (DNA)ەی تایبەت بە خانەی خانە خوێکە، وەبۆ ئاراستەکردنی کرداری درووست بوونی ڤایرۆسە نوێیەکان.

🔴 دووھێندبوونی ڤایرۆسەکان:
لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکان خانە نین بۆیە سەربەخۆ توانای دووھێندبوونیان نیە، تەنھا لەنێو خانەی خانە خوێدا نەبێت، (ئەنزیمەکان) و (ئەندامۆچکەکان)ی بەکاردەھێنێت بەمەبەستی درووستکردنی (ڤایرۆس)ی زیاتر. لەبەر ئەوەی کە ڤایرۆس پشت بە خانەی (خانە خوێ) دەبەستێت، ناودەبردرێت بە مشەخۆری ناچاری ناوخانەکان.

🔴 باوترین ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆس:
① لە ڕێگەی کۆکە و پژمینەوە.
② لە ڕێگەی پێوەانی مێروی هەڵگری ڤایرۆسیەوە.
③ لە ڕێگەی خواردنی پیسبوو بە ڤایرۆسەوە.
④ لە ڕێگەی ماچ کردن و تەوقەکردنەوە.
⑤ لە ڕێگەی دەست دان لە دەم و چاو و لوتەوە.
⑥ لە ڕێگەی دایکی تووش بوو بە ڤایرۆس بۆ کۆرپەکەی.
⑦ لە ڕێگەی سرنجێکەوە کە پیسبوو بە ڤایرۆس و بەکارهێنانی بۆ کەسێکی تر.
⑧ لە ڕێگەی تاتۆ و نەشتەرگەریەوە دەگوازرێتەوە.
⑨ هەروەها لە ڕێگەی جووتبوندا لە کەسێکی تووشبوەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی ساغ...

بەهیوای سوود.

Photos from ‎Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست‎'s post 07/02/2022

Fecal-oral route....
طریق فموی-شرجی..
ڕێگەی گواستەوەی پیسایی بۆ دەم...
ئەم ڕێگایە یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە نەخۆشی پێدا دەگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر و کۆمەڵگا ..

زۆر بەداخەوە زۆربەی ئەم نەخۆشیانەی بەم ڕێگایە ئەگوازرێنەوە لە زۆربەی وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقا بونیان هەیە..هەر بە ڕێگەی وڵاتە دواکەوتووەکان ناسراوە..
ئەویش بەهۆی ناهۆشیاری کۆمەڵگا و گەندەڵی حکومەتەکان...
هۆکارەکانی گواستەوەی نەخۆشی بەم ڕێگایە....
یەکەم...کردنی پیسایی لە دەوروبەری کانیاوو جۆگەو چەمەکان..لەکاتی سەیران و گەشت.کە دواتر بەهۆێ بەفر و باران و لافاو... تێکەڵاوی ئاوی خواردنەوە دەبێت..بۆ ڕێگری لەم ڕێگەیە پێویستە لە هەموو سەیرانگاو شوێنە گەشتیایەکان شوێنی تایبەت درووست بکرێت ...
دووەم...ئاودان و چاندنی سەوزە بە ئاوەرۆی پیسایی کە بەداخەوە ئەویش زۆر بونی هەیە..کە دەبوو دائیرەی تەندرووستی و کشتوکاڵ بە هەمەئاهەنگی نەهێڵن ئەم کارە نامرۆڤانەییە بکرێت...و دەبێت سەوزەکان پێش بەکار هێنانیان جوان بشۆردرێنەوە و ئەو میوانەش کە بەتوێکلەوە دەخورێن پاک بکرێن یان بشۆردرێنەوە..باشتریشە لە کاتی بونی پەتا لەو خوێ و ئاو دابنرێن زۆ چەند خولەکێک....
سێهەم..تێکەڵ بوونی ئاوی خواردنەوە بە ئاوەرۆ و پاشەرۆ کە لە کاتی بەفروو باران ڕوو دەدات ئەمە لەدەسەڵاتی شارەوانیە و دەتوانێت نەهێڵێت ئەو شتانە ڕوو بدات....یان لەو حاڵەتانە دائیرەی ئاو چاودێری پاک و خاوێنی زیاتر بکات پێش دابەش کردنی ئاو...
چوارەم..پاکو خاوێن نەبوونی ئەو کارمەندانەی لە چێشتخانەو خواردنگەکان کار دەکەن...ئەمەش ئیشی رقابەی صحیە بتوانێت کۆنترۆلی بکات....
پێنجەم...سەقافەی شخصی..ڕۆشنبیری تاکەکانی کۆمەڵگا کە دەبێت فێر بکرێن دوای سەر ئاو و پێش خواردنی هەرشتێک بە پاک و خاوێنی دەستان بشۆن..وە نینۆک کردن زۆر ضرورە..
شەشەم ...لەڕێگەی مێش و مەگەز کە دەچێتە سوێنی پیس و دواتر لەسەر خواردن دەنیشێت ئەمەش لەسەر خواردنی دەرەوەی زیاتر بوونی هەیە و بەئاسانیش دەتوانرێ چارەسەر بکرێت بە داپۆشینی خواردن......
هەرچەندە ئەمە زۆر زیاتر هەڵدەگرێ بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن بیخوێننەوە ئەوەندە بەسە.....
غریــــــب محمد......

01/02/2022

🤮پەتای دسکچوون و ڕشانەوە لە تەمەنی ۱ـ۱۸سالیدا (لە مندالان و تازەپێگەشتواندا)

✍️ نیشانەکانی
سکچوون ،رشانەوە ،ئازاری سک(ئازاری پێچی سک) ،تا،دەکرێت تەنها یەک نیشانەی هەبێت

✍️ خۆپاراستن
دەست شتن پێش هەموو خواردنێک ،دەست شتن پێش ئامادەکردنی نان و چێشت،دەست شتن دوای توالێت بۆ هەموو ئەندامانی خێزانەکە

✍️ ئاو باشترە ئەم ماوەیە بکوڵێنری دوای بخورێتەوە ،تێکەلاوی کۆمەلایەتی ئەم ماوەیە کەم بکرێتەوە ،ئەو مندالانەی کە نیشانەیان هەیە باشترە جیا بکرێنەوە تا باش دەبن بۆ ئەوەی ئەندامانی خێزانەکەی توش نەکات

✍️ لەکاتی پەتاکە باشترە مندالەکە لە مالەوە بێت و شلەمەنی پێ بدرێت و خواردنەکانی تۆزێک سوێر بێت بۆئەوانەی تەمەنیان سەرو یەک سالە

✍️ یەکێک لە باشترین چارەسەرەکانی ئەم پەتایە بریتیە لە تۆزی دیکسترۆلایت(مغزی کیسە) (ORS) ،کە دایک و باوک بێ پرسی پزیشک ئەتوانن بیدەنە مندالەکە تا تەواو بوونی پەتاکە،
چارەسەرێکی زۆر باش و بەهێزە مندالەکە لە ووشک بوونەوە ئەپارێزی ویارمەتی چاک بوونەوەی مندالەکە ئەدات و ئەگەری داخل بوونی نەخۆشکە لە خەستەخانە زۆر زۆر کەم دەکات

✍️ چۆنیەتی پێدانی ئەم دیکسترۆلایتە

یەک کیسە دەکرێتە یەک لیتر ئاوەوەو لە سەلاجە هەل ئەگیری بۆماوەی ۲٤ سەعات بەکاردێت و دوای هەموو سک چونێک یان رشانەوەیەک نیو پەرداخ ئەدرێ بە مندالی خوار یەک سال و یەک پەرداخ ئەدرێ بە مندالی سەرو یەک سال، باشترە بە کەوچک بدرێ بە مندالی بچوک و باشترە بەمەمەی شیر پێی نەدرێ،وەنابێت تێکەلی شەربەتی کەیت(هەندێکیان کیسی بچوکن و لەسەری نوسراوە بۆ چەندێک ئاو دەبێت)

✍️ ئەگەر مندالەکە نیشانەکانی ووشک بوونەوەی هەبێت دەبێت سەردانی نزیکترین بنکەی تەندرووستی بکات و پزیشک بیبینێ 

د هونەر جمال حسێن
پسپۆری نەخۆشییەکانی مناڵان

29/01/2022

ئازاری گەشەی قاچی منداڵ چیە؟ چۆن چارەسەر ئەکرێت؟ لە چ کاتێکدا دایک وباوک پێویستە سەردانی پزیشکی منداڵان بکەن؟

ئازارێکی زۆری ماسولکەکانی پەلەکانی خوارەوەیە کە هەندێ منداڵی تەمەن ۳ بۆ ٥ ساڵ تووشی ئەبێت لەکاتی ئێوارە یان کاتی نووستن و بەو هۆیەوە خەبەری ئەکاتەوە.

هەندێکجار لە تەمەنی ۸-۱۲ساڵ جارێکی تر سەرهەڵدەداتەوە و منداڵەکە و دایک و باوکی تووشی ناڕەحەتیەکی زۆر ئەکەن.
ڕاستە پێی ئەڵێن ئازاری گەشە بەڵام تا ئێستا نەسەلمێنراوە پەیوەندی بە گەشەی منداڵەوە هەبێت.

لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە زیاتر پەیوەندی بە جووڵەو چالاکی منداڵەکەوە هەیە.

ئازاری گەشە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر جیاوازە، لە هەندێکیاندا ئازارەکە زۆرە، بەڵام لە هەندێکیاندا کەمترە، زۆربەی منداڵەکان ئازارەکەیان هەمووڕۆژێک نیە.

ئازاری گەشە دێت و دەڕوات واتە لەوانەیە چەند ڕۆژێک بێ ئازار بن و دواتر چەند ڕۆژێک ئازاریان هەبێت.

ئازارەکە لەوانەیە ئەوەندە زۆر بێت منداڵەکە لە خەو خەبەر بکاتەوە، بەڵام ڕۆژی دواتر بەیانیەکەی کە خەبەری بوویەوە زۆر باشەو هیچ ئازارێکی نیە.

ئازارەکە بەزۆری لەهەردوو قاچیدا بەتایبەتی بەشی پێشەوەی ڕان و بەشی دواوەی ئەژنۆو ماسوولکەکانی پشتەوەی بەشی خوارەی قاچدا هەیە.

پێویستە لەم کاتەنەدا یەکسەر سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت:

۱-ئەگەر تای هەبوو.

۲-ئەگەر ئارەزووی خواردنی کەمی کرد.

۳-ئەگەر گیانی پەڵەپەڵە بوو ،یان سوور بوویەوە.

٤-ئەگەر جوومگەکانی قاچی ئاوسان ، سووربونەوە، یان گەرم بوو.

٥-ئەگەر منداڵەکە زوو زوو هەستی بە هیلاک بوون کرد.

٦-ئەگەر هەستت بە لاوازی ماسوولکەکانی منداڵەکە کرد.

۷-ئەگەر کێشی منداڵەکە کەمی کرد.

۸- ئەگەر منداڵەکە لە جووڵە کەوت بەهۆی ئازاری قاچیەوە.

چارەسەرکردنی ئازاری گەشە:

۱-ماساجی قاچی بۆ بکە.

۲-هەوڵ بدە قاچی گەرم دابپۆشیت یان گەرم کەرەیەک بۆ ماوەیەک نزیک قاچی دابنێیت بەڵام نابێ لەکاتی خەودا نزیکی بێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی سووتانی.

ئەگەر سوودی لەمانە نەبینی پێویستە سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ ئەوەی دەرمانی ئازارشکێنی وەکو پاراسیتامۆڵ یان بڕۆفینی بۆبنوسێت ، پێویستە پزیشکی منداڵ بڕی دەرمانەکە دیاری بکات ،تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارنەهێنیت بۆ منداڵ.

ئەگەر سوودت لێی بینی تکایە شەیری بکەو انڤایتی هاوڕێکانت بکە بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودی لێ ببینن.

ئامادەکردنی :

د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.

16/09/2021

سوودەکانی ترێ

ترێ سوودێکی یەکجار زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و سوودەکانیش ھەمە جۆرن , بەڵام گرنگترینیان بریتین لە :

• مرۆڤ لو تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت و رێگری دەکات لە دروست بوونی گرێ بەتایبەتی لە قۆلۆن و مەمک و رژێنە لیمفاوییەکان و جگەر و گەدە .

• ترێ گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات ، بەھۆی ئەوەی ترێ پۆتاسیۆم و مادەی ریشاڵی تێدایە سودێکی زۆری بۆ دڵ ھەیە.

• مرۆڤ لە کۆمەڵێک ئاوسان دەپارێزێت ورێگری لە کەڵەکبوونی چەوری دەکات .

• ترێ پاڵپەستۆی بەرزی خوێن ، نزم دەکاتەوە بەھۆی ئەوی رێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت .

• ترێ رێگری لە قەبزی دەکات ، بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو و ریشاڵەکان لە خۆ دەگرێت.

• ترێ نیشانەکانی ھەستیاری (حساسیە) کەم دەکاتەوە .

• ترێ رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات .

• ترێ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو ھەیە .

• ترێ چارەسەرە بۆ زیپکە و قینچکە .

#دەرمانخانەی چیادۆست

Photos from ‎Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست‎'s post 02/09/2021

ئــەم8کــەســە نـابــێـت ھـــــێــلکــە بـخــۆن ...!

١-ئەوکەسانەی کێشـە لە میزڵدانیان ھەیە .

٢-ئەوکەسانەی بەردی زراویان ھەیە .

٣-ئەوانەی جگەریان باش کارناکات .

٤-ئەوکەسانەی گورچیلەیان توشی ھەوکردن بووە یان بەردیان ھەیە .

٥-ئەوکەسانەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵیان بەرزە .

٦-ئەوکەسانەی ھەناسە تەنگی و ڕەبۆیان ھەیە .

٧-ئەوکەسانەی بەخواردنی ھێلکە ھەستیارن .

٨-ئەوکەسانەی توشی تەسکبوونەوە و گیرانی بۆڕیەکانی دڵ ھاتوون .

#دەرمانخانەی چیادۆست

27/08/2021
24/07/2021

بەهیوای تەندروستی بۆ هەموو لایەک.

Photos from ‎Chyadost pharmacy دەرمانخانەی چیادۆست‎'s post 18/07/2021

گرینگی شیر پێدانی دایک

18/07/2021

ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە نابێت هەرگیز ئەو سێ شتە لە بیر بکەیت:
ا- ئەو خواردنانەی کە بۆ گەشەی منداڵەکەت گرنگن:
١-هێلکە:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ترشە چەوری پێویست،ڤیتامین د ،فۆسفۆڕەس،سیلینیەم ،ئۆمێگا ٣ لەگەڵ ئایۆدین.
کە ئەو مادانە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.
٢- شیر:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ڤیتامین د ، پۆتاسیۆم ،کالسیۆم ،فۆسفۆڕەس لەگەڵ مەگنیسیۆم.
٣-خواردنی سۆیا:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کالسیۆم.
٤-گۆشتی سور:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئایرۆن(ماددەی ئاسن) بۆ ڕێگری کردن لە کەم خوێنی.
٥-مریشک و ماسی:دەوڵەمەند بە پڕۆتین.
٦-خواردنی پاقلەمەنیەکان وەک نیسک و ماش و فاسۆلیا.
٧-سەوزەی گەڵادار.
٨-چەرەسات وەکو گوێز و بایەم و فستەق.
٩-میوەی دەوڵەمەند بە ماددە کانزاکان.
١٠-ئەو تۆوە ڕووەکانەی کە ئەخورێن وەک گەنمەشامی.
ب-خەوێکی باش و تەندرووست:
نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟
۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت٫ واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.
۲. نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.
۳. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.
٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.
۵. ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.
٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
۷. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
۸. پێش نووستن نابێ چا ٫ کۆلا ٫ چوکلێت ٫ کۆفێ بدرێت بە منداڵ.
۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.
ئەبێت بڕی پێویست بخەوێت:
ئایە منداڵ ئەبێ چەند بخەوێت لە ڕووی تەندروستیەوە؟
نوستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت :
۱- تەمەن ۱ هەفتە :
بە ڕۆژ ۸ کاتژمێر
بە شەو ۸ کاتژمێرو نیو
۲- تەمەن ٤ هەفتە :
بە ڕۆژ ٦ بۆ ۷ کاتژمێر
بە شەو ۸ بۆ ۹ کاتژمێر
۳- تەمەن ۳ مانگ :
بە ڕۆژ : ٤ بۆ ٥ کاتژمێر
بە شەو : ۱۰ بۆ ۱۱ کاتژمێر
٤-تەمەن ٦ مانگ :
بە ڕۆژ : ۳ کاتژمێر
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر
٥- تەمەن ۹ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر
٦- تەمەن ۱۲ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو: ۱۱ کاتژمێر
۷- تەمەن ۲ ساڵ :
بە ڕۆژ : ۱ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو
۸- تەمەن ۳ ساڵ :
بە ڕۆژ : ئەگەر بخەوێت کەمتر لە کاتژمێرێک.
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر و نیو.
۹-تەمەن ٤ ساڵ :
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو.
لەو تەمەنە بەدواوە خەوی رۆژ نامێنێ وە کاتژمێرەکانی خەوی شەو لە ۱۱ کاتژمێرەوە کەم ئەبێتەوە بۆ ۹ کاتژمێر لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا.
ج- ئەبێت ئەو وەرزشانە بکات کە بۆ گەشەی باڵای پێویستن وەکو پەت پەتێن و خۆهەڵواسین.
د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان

Photos from Daban Technology's post 17/07/2021
28/06/2021

گۆرەوی تایبەت بە قڵیشانی پێ یەکان....

27/06/2021

مژدەیەک لە دەرمانخانەی چیادۆستەوە

شەوانە پزیشکی گشتی دادەنیشێت.

نرخی بینینی نەخۆش تەنها 3000دینارە

ژمارە موبایل 07501824525

قەڵادزی بازاڕی شێخەڵا .

06/06/2021

لە ئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبۆتەوە لە منداڵاندا،هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و ڕشانەوە.

هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.

بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:

١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.

٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.

٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.

13/04/2021

لەگەڵ ئەو خۆشەویستانە❤

11/04/2021

سودەکانی دەرزی لێدان بە پاڵکەوتنەوە ------

1 ـ ماسولکەکان تەواو خاو دەبنەوە.
2 ـ ئازاری کەمتر دەبێت دەرزێکە.
3 ـ کڵۆو گرێ دروست نابێت.
4 ـ دەرزێکە بە باشێ بڵاو دەبێتەوە.
5 ـ دەرزێکە بەباشی کاری خۆی دەکات.
6 ـ ئەگەر نەخۆشەکە ببورێتەوە کێشە دروست نابێت چونکە پاڵکەوتووە.
7 ـ نەخۆشەکە هەست بە قورسی سمتی ناکات چونکە بە باشی دەرزێکە بڵاو بۆتەوە.
8 ـ دەرزی کردن بە پاڵکەتنەوە ئەگەرێکی زۆر کەمی هەیە کە دەرزێکە سوتفەی دەماری (Sciatic nerve) بکات، کە ئەو دەمارەیە زۆربەی جار لە کاتی دەرزی کردن بە پێ وە دەرزی سوتفەی دەکات.
لەبەر ئەوە کاتێک کارمەندێک داوات لێ ئەکات پاڵبکەویت بۆ دەرزی لێدان بزانە تەنها سوود بۆ نەخۆشەکەیەو لە خۆتەوە خۆت ئازا مەکەو بە بێ مونەقەشە بە گوێی بکە ....
..وەرگیراوە.....

27/03/2021

#خورما قەبزی چارەسەرە دەکات.

📌بەھۆێ ئەوەی خورما ماددەی ڕیشاڵی زۆرە, ھانی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و بە چالاکیان دەکات بەمەش چارەسەرێکی باشە بۆ قەبزی ھەروەھا گەدەش پاک دەکاتەوە لە ماددە ژەھراویەکان.

🏥دەرمانخانەی چیا دۆست.
🚏قەڵادزێ~ڕاپەڕین~فولکەی شێخاڵا.
👨🏻‍⚕️لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز بەڕێوە دەچێت.

#دەرمانخانە #چیادۆست #جوانکاری #دەرمان # #تەندروستی #قەڵادزێ #پزیشک

25/03/2021

📌ئەو #ڕێکارانەی پێویستن بۆ ئەو کەسانەی کە توشی ھەستیاری دەبن بە دەرمان #لەنۆرینگەکان ,بەتایبەت کە نەخۆشخانە دوور بێت,پێویستە ئەم خاڵانە جێ بە جێ بکەن:.

#یەکەم:
-درووست بوونی حساسیەت بە حب یان کەپسول و شراب یان هەرجۆڕێک دەرمان چارەسەری زۆر ئاسانترە وەک لە دەرزی بەتاییش کە دەرزیەکە لە لەڕێگەی لولەی خوێنەوە واتا IV کرابێت.

📌بۆیە باشترە خۆتان بەدوور بگرن لەو ڕێگەیە.

#دووەم:
-هەرکات نەخۆشێک حساسیەتی گرت بە دەرزی کە لەڕێگەی IV کرابوو بەهیچ شێوەیەک ناکرێ ئیهمالی تێدا بکرێت, نابێت کارمەندەکە بشڵەژێ بەڵکو دەبێت زۆر بەخێرایی کانیولای بۆ دابنرێت .
ئەگەر نەیتوانی پێویستە پەیوەندی بەنزیکترین
نۆرینگەوە بکات.

#سێیەم:
-دوای دانانی کانیوڵا پەستانی خوێن و فحص شکرەی بۆ بکرێت ..بە پێی زەخت و شەکرەکە، فلودی بۆ دابنرێ.

#چوارەم:
-دوو ڤیاڵ Hydrocortisoneی بۆ بکرێت لەگەڵ یەک ئەمپولDexamethasone .
باشتریشە یەک ئەمپول Allermine بۆ بکرێت Allermine سەرەڕای خاسیەتی دژە ھەستیاری خاسیەتی کەمکردنەوە پەستانی دەرونیشی ھەیە(سترێس).

#پێنجەم:
-دوای ئەوە پێویستە جارێک تر پشکنینی پەستانی خوێن و شەکرەی بۆ بکرێتەوە ..چونکە زۆر بەی کات بەهۆی بەکارهنانی ستیرۆیدەکان و کاریگەری حساسیەتەکە هەردووکی زیاد دەکات بۆیە کەهەر گۆرانێک روویدا لەبەرزی پەستان دوو ئەمپول Furosemide (لازیکس)ی بۆ بکرێت، هەرچەندە کە پەستانەکەش بەرز نەبوو لازیکسەکە یارمەتی دەرە لە زوو تەواوبونی کاریگەری دەرمانەکە لەسەر نەخۆشەکە لەڕێگەی زیاد
کردنی ڕێژەی کردنە دەرەوەی دەرمانەکە .

#شەشەم:
-ئەگەر حاڵەتی تەنگە نەفەسی هەبوو لەهەر بارێک دوو بەخاخ Slabutamol (ڤێنتۆلین) بکرێتە قورگی.
🤲🏻ان شاءاللە لە کەمترین ماوە ئاسایی دەبێتەوە.

ئامادەکردنی:غریب محمد👨🏻‍⚕️

🏥دەرمانخانەی چیا دۆست.
🚏قەڵادزێ~ڕاپەڕین~فولکەی شێخاڵا.
👨🏻‍⚕️لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز بەڕێوە دەچێت.

#دەرمانخانە #چیادۆست #جوانکاری #دەرمان # #تەندروستی #قەڵادزێ #پزیشک

24/03/2021

ئەگەر وتەکانت خێری تێدا نەبوو .... نەوترێت باشترە...

دوو کێشەی سەرەکی لە بەکارهێنانی دەرمان بەشێوەی دەرزی ئەگەری ڕوودانیان هەرچەند زۆر کەمە بەڵام هەرگیز هیچ کەس ناتوانێت حاشای لێ بکات کە ڕوونادات .
ئەوانیش..
1..خراج...واتە دروست بونی التهاب لەو شوێنەی کە دەرزەکەی لێ ئەدرێ....
هەرچەند شوێنی دەرزی لێ دانەکە پاک بکەیتەوە و سرنجەکە پاک و تعقیم بێت...ئەگەری توانای مژینی ملولە کانی ناو ماسولکەکان پێوەری سەرەکیە ....
ئەویش پەیوەستە بەجوڵەی ماسولکەکان و خاوێنی ملولەکان لە چەوری و خەستی خوێنی ناویان...

دووەم..بونی حساسیە بە دەرزی..
بەداخەوە هەموو انتی بایۆتیکێک ڕێژەک لە خەڵک هەیە کە حساسیەتی پێی هەیە بەڵام لە هندێ ماددە ڕێژەکە زۆر زۆر کەمە لەسەد هەزار کەس یەک کەسە ..سەرەڕای ئەوەی کەوا جۆرو شریکەی دەرمانەکەش لەسەر هەمان کەس جیاوازە.....

بەداخەوە لە ئێستادا بونی حساسە بەدەرزی بەڕێژەیەکی زۆر زۆر بووە
هۆکاری سەرەکیش زۆر بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیکە و ...
خراپی جۆرو شریکەی دەرمان و شوێنی هەڵگرتن ...و..شێوازی گواستنەوە و چەندان هۆکاری تر

ئەوەی زەرەرمەندی یەکەیشە نەخۆشەکە و ئەو کارمەندەیە کە موادەکە بەکار دێنێ.
یەک ڕاستی زۆر گرنگ کە بەداخەوە کەس نایەوێت بیبیستێ
ئەویش ئەوەیە کەمترین مسئولیەت بەر ئەو کەسە ئەکەوێ کە موادەکە بەکاردێنێ ..ئەگەر بمانەوێت ڕاسگۆ بین....
زۆربەی نەخۆشەکان بەزۆری زۆرداری داوای بەکارهێنانی دەرزی ئەکەن لە بری حب و کبسول...هەرچەندە ئینکاری بکەی ..دەڵێن بە دەرزی نەبێ چاک نابم...
دووەمیش ..ئەو دەرزەیەی بەکاری دێنێ هەر کەس بۆی نوسی بێت لایەنە خڕاپەکەی لەسەر کارمەندەکە حسابە
هەرگیز ناکرێ تێست بۆ هەموو کەس و هەموو موادێک بکرێت
چونکە کەسەکان خۆیان ڕازی نابن هەموو دەرزیەک تێستی بۆ بکرێت ئینجا لێی بدرێ لەبەر ئەوەی هەم ئازاری زۆرە هەم تێچو رۆرە..تەنها ڕێگە چارە ئەوەیە بەهەموو شێوەیەک دوور بن لە بەکارهێنانی دەرمان بەشێوەی دەرزی ئەگەر زۆر ضروور نەبێ..
یاخود وەکو جماعەتی نەشتەرگەری پێش لێدانی هەر دەرزیەک بەڵێن نامە بەنخۆش پڕ بکرێتەوە و بەر پرسیار بکرێت لە لێکەوتە خراپەکانی دەرزیەکە....،
خودا هەموومان بپارێزێت لەو هەموو بەڵاو نەهامەتیانەی ئێستا بەسەر گەڵ و وڵاتمان دێت...
غریب محمد .....

23/03/2021

هەردوو چاوت فەحس بکە...
ئەگەر تا 10 ڕۆشتی مانای وایە کێشەی چاوت نیە..
بەڵام هەر جاری چاوێک تاقی بکەرەوە بۆ ئەوەی دڵنیابیت هەردوکی تەواوە..☟

یەک مەتر مۆبایلەکە لە جاوتەوە دوور بیت
لایکی بکە باکەسانی دوای تۆیش سوودی لێ ببینن..

23/03/2021
Want your business to be the top-listed Health & Beauty Business in Qaladiz?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

cover video

Telephone

Website

Address


Qaladiz

Opening Hours

Monday 08:30 - 23:30
Tuesday 08:30 - 23:30
Wednesday 08:30 - 23:30
Thursday 08:30 - 23:30
Friday 13:30 - 23:00
Saturday 08:30 - 23:30
Sunday 08:30 - 23:30