Dazhiar English School
بۆ بوونیاد نانی داهاتووی منداڵەکەت، قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی هەڵبژێرە
🟣𝐒𝐮𝐦𝐦𝐞𝐫 𝐏𝐫𝐨𝐠𝐫𝐚𝐦...𝐒𝐁𝐀
🟣پــــڕۆگرامی هـــــاوینە...
قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی ٢ کۆرسی نایاب بۆ فێرخوازان ڕادەگەیەنێت.
قوتابییانی ناوە و دەرەوەی داژیار دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
🟣پرۆگرامی هاوینەی داژیار پڕۆگرامی جیهانی Summer Bridge Activities بەکاردەهێنێت بۆ ئەم هاوینە.
🟣ئەم پڕۆگرامە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لەسەرانسەری جیهان بەکاردەهێنرێت و قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی تاکە بەکارهێنەری ئەم پڕۆگرامەیە.
🟣پڕۆگرامی هاوینەی Summer Bridge Activities SBA کار لەسەر بەهێزکردنی وانەکان، کۆرسی زمانی ئینگلیزی، هەروەها ئەنجامدانی چالاکیی چێژبەخش دەکات.
چـــەندین چالاکی و وانەی چێژبەخش و پڕ کەیف جێگیرکراوە لەم پڕۆگرامە لەوانە ( شاخڕەوی، هونەر، تۆپی پێ، تێنس، گەشت و گەڕان).
پڕۆگرامی هاوینەی داژیار پێکدێت لە ٢ کۆرسی جیاواز و سەربەخۆ:
⭐١- کـــۆرسی وانەکانی قوتابخانە ( پۆلی ١ بۆ ٦ ـــی بنەڕەتی ).
𝐒𝐩𝐞𝐜𝐭𝐫𝐮𝐦 𝐌𝐚𝐭𝐡-
𝐒𝐩𝐞𝐜𝐭𝐫𝐮𝐦 𝐋𝐚𝐧𝐠𝐮𝐚𝐠𝐞 𝐀𝐫𝐭𝐬 (𝐄𝐧𝐠𝐥𝐢𝐬𝐡)-
𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 𝐋𝐚𝐧𝐠𝐮𝐚𝐠𝐞-
𝐀𝐫𝐚𝐛𝐢𝐜 𝐋𝐚𝐧𝐠𝐮𝐚𝐠𝐞-
⭐٢- کۆرسی زمانی ئینگلیزیی ( ٦ بۆ ٣٠ ساڵ )
-تەمەن٦ بۆ ١٢ساڵی پڕۆگرامێکی هەڵبژێردراوی تایبەت بە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزیە.
-تەمەن١٣ بۆ ٣٠ساڵی فێرخوازان پڕۆگرامی تایبەتیان دەخرێتە بەر دەست.
لە کۆرسی زمانی ئینگلیزیی کار لەسەر Listening and speaking دەکرێت و بە شێوەیەکی چڕوپڕ قوتابی هان دەدرێت و بەشداری دەکات بۆ ئەوەی بەربەستەکانی تێپەرێنێت.
مـــاوەی پڕۆگرام: ٢مانگ و هەفتانە ٥ ڕۆژ وانە دەخوێندرێت.
ڕێکەوتی دەستپێک: ٩ / ٠٦ / ٢٠٢٤
🟣هەر ئێستا ناوی قوتابییەکەت تۆمار بکە.🟣
بۆ زانیاری زیاتر تەنها لە کۆمێنت بنووسە (DES)،
☎️☎️پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
07511915657 -07501760095
🏫یاخود سەردانی قوتابخانە بکەن بە ناونیشانی:
ڕانیە، جوت سایدی زانکۆ، بەرامبەر بەشەناخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین
DES GRADUATION
🟣هەمووتان چاوتان لەسەر ئەم ڕۆژە بێت، وەک هەمیشە بەیەکەوە ڕۆژێکی نایاب لە تۆماری سەرکەوتنەکانی داژیار دەنوسینەوە.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
گەشتێکی پڕ چێژ و خۆشی🥎🎾⚽️
🟣بۆ پشوودان و بەسەربردنی کاتێکی پڕ لە چێژ و خۆشی و تۆمارکردنی یادگاری قەشەنگ، قوتابیان هاوڕێ لەگەڵ مامۆستایان گەشتی بەهارەیان ئەنجامدا، بە یاریکردن و چالاکی جۆرا و جۆر، کۆمەڵێک یادگاری جوانیان لە تۆماری ئەمساڵی خوێندندا نووسیەوە.
🟣قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی، لە پلانی کارکردنی ساڵانەی خۆیدا، چەندین گەشت ئەنجامدەدات و کەشێکی پڕ لە چێژ بۆ قوتابیانی دەڕەخسێنێت.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ- وەرزی دووەم📝📝📝
🟣تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ وەرزی دووەمی قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی لە کەشێکی تەواو ئارام و بە ئامادەکارییەکی تەواوەوە دەستیان پێکرد.
🟣هیوای ئەنجامی نایاب دەخواین بۆ سەرجەم قوتابیان.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
𝐒𝐮𝐩𝐞𝐫 𝐒𝐭𝐚𝐫 𝐚𝐧𝐝 𝐂𝐥𝐚𝐬𝐬...⭐⭐⭐
🟣قوتابی لە سەرجەم قۆناغەکانی دا پێویستی بەوەیە کە هۆکارێکی نیشان بدەیت یان پێ بدەیت بۆئەوەی داواکارییەکانت جێبەجێبکات، لە ئاستی بەرایی خوێندنیش دا کێبڕکێی و دیاریکردنی ئامانجی هاوبەش لەسەر ئاستی پۆل، دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت لە ئاڕاستەکردنی ڕەفتاری و هزری قوتابییان.
🟣هاوپێچ وێنەی ساتی خەڵاتکردنی ئەو قوتابی و پۆلانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دا زۆرترین پابەندییان هەبووە لە بەرامبەر ئەو داواکارییانەی لەسەریان واجب بووە.
داژیار هەموو هەنگاوێکی بنەمادارە!
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
باوەشی ماڵئاوایی✋
🟣لە کۆتایی ڕۆژەکانی خوێندن، قوتابیانمان بە پەرۆشەوە، مامۆستاکان بە سۆزو ئەوینەوە باوەشیان بەیەکتری داکرد لەگەڵ قوتابیان، بەشێکیان ئەوەندە هۆگری قوتابخانەی داژیار بوون، کە بە فرمێسکەوە قوتابخانەیان جێهشێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە داژیار بۆتە ماڵی یەکەمی ئەوان.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
گەشتی زانستی قوتابیانی پۆلی چوارەم
🟣لە پێناو فێربوونێکی باشتر، تەواو کاردەکەین و هەوڵ دەدەین تا قوتابیانمان، لە ئاستێکی باڵا فێرببن.
Electric Circuits: From Power Station to Project Work
Supervised by: Ms. Mastan
Grade:4
Subject: Science/Electricity
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
🟣هـــەلــی کار / Job Vacancy / فــرصة عـمـل
Dazhiar English School قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی، بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەلی کارکردن رادەگەیەنێت بۆ چەند پسپۆڕییەکی جیاواز، کە بریتین لە مانەی خوارەوە
١- زمانی ئینگــلیزیی
٢- زمانی کـــوردی
٣- زمانی عــەرەبی
٤- بــــیرکاری
٥- زانست ( فیزیا، زانستە گشتییەکان، بایۆلۆجی)
٦- کۆمەڵایەتی
٧- هـــونەر
٨- مــــیوزیک
٩-وەرزش
١٠-کۆمپیوتەر
١١-زانستە ئیسلامیەکان
🟣> مەرجەکانی وەرگرتن:
١- پـێــویستە داواکار بتوانێت زۆرباش بە زمانی ئینلگیزیی قسەبکات و بنووسێت جگە لە مامۆستایانی ( زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، کۆمەڵایەتی).
٢- دەرچوی زانکۆ بێت و بڕوانامەی دەرچوونی هەبێت.
٣- دانیشتووی سنووری " بیتوێن" و " پشدەر" بێت.
🟣> دوای ناردنی CV، داواکار بانگهێشتی چاوپێکەوتنی کار دەکرێت وەکو هەنگاوی یەکەم، دواتر لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی ورد و زانستی چەند کاندیدێک وەردەگیرێن بە مەبەستی بەشداربوونی "بێ بەرامبەر" لە کۆرسی ڕاهێنانی مامۆستایی. هەنگاوی کۆتایی، پاش دووبارە هەڵسەنگاندن، قوتابخانە بە پێی پێویستیی و کارامەیی کاندیدەکان، گرێبەستی ساڵی نوێ لەگەڵ چەند مامۆستایەک واژۆ دەکات.
🟣> دەتوانن بە ٣ شێواز CV ــــەکانتان بگەیێنن:
١- لە ڕێگەی ئیمەیڵ:
[email protected]
٢-لەڕێگەی تیلیگرامی قوتابخانە:
07501760095
٣-سەردانیکردنی بەشی پێشوازی قوتابخانە لە کاتژمێر ٩ ـــی بەیانی بۆ ٣ ـــی ئێوارە.
> تکایە تا ڕێکەوتی 22/05/2024 «CV»ـیەکانتان بنێرن.
> گرنگە لە بەشی Subject پسپۆڕییەکت بنووسیت و فایلی CVـــەت PDF بێت.
𝐃E𝐒 𝐒𝐮𝐦𝐦𝐞𝐫 𝐏𝐫𝐨𝐠𝐫𝐚𝐦...
🟣-پــــڕۆگــرامی هـــاوینەی قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی...
"پـــڕۆگرامی هاوینەی" قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی بنەما و پلانی داڕێژراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا زانیارییەکان بڵاودەکرێنەوە.
🟣-بێگومان ئێمە لە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی بە پلانێکی تۆکمە ئامادەکاری دەکەین بۆ بەشداربووان لە پڕۆگرامی هاوینەدا.
🟣-پڕۆگرامی هاوینەی داژیار تەواو جیاواز دەبێت بە پشتبەستن بە شێوازە هاوچەرخ و جیهانییەکان.
🟣-قـــوتابییانی دەرەوەی "داژیار"ــیش دەتوانن بەشداربن.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
گەشتی زانستی Field Trip
🟣کارەبا و شێوازی بەرهەمهێنانی کارەبا تەوەرەی سەرەکی گەشتی قوتابییانمان بوو بۆ (وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ڕاپەڕین).
🟣بەرمەبنای ئاوێتەکردنی زانین و ئەزموون، مامۆستای بابەت ڕێبەری قوتابییانی کرد بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی مەیدانی گرنگ بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ڕاپەڕین، بە سوپاسەوە بۆ ستافی شوێنی ناوبراو، کە هاوکارێکی گرنگ بوون لە شیکردنەوەی بابەتەکە لە ڕووی کرداریی و ئەزموونییەوە.
Supervised by: Ms. Mastan
Grade:4
Subject: Science/Electricity
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
🟣نیوڕۆژتان باش!✋
هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووتان.
🟣مامۆستای زانست، سەرجەم کەرەستەکانی فێربوون دەخاتە بەردەستی قوتابیان، لە پێناو تێگەیشتنێکی باشتر.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
Super Star and Class...
🟣قوتابی لە سەرجەم قۆناغەکانی دا پێویستی بەوەیە کە هۆکارێکی نیشان بدەیت یان پێ بدەیت بۆئەوەی داواکارییەکانت جێبەجێبکات، لە ئاستی بەرایی خوێندنیش دا کێبڕکێی و دیاریکردنی ئامانجی هاوبەش لەسەر ئاستی پۆل، دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت لە ئاڕاستەکردنی ڕەفتاری و هزری قوتابییان.
🟣هاوپێچ وێنەی ساتی خەڵاتکردنی ئەو قوتابی و پۆلانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دا زۆرترین پابەندییان هەبووە لە بەرامبەر ئەو داواکارییانەی لەسەریان واجب بووە.
داژیار هەموو هەنگاوێکی بنەمادارە!
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
🟣نیوڕۆژتان باش!✋
هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووتان.
🟣مامۆستای ئینگلیزی، باشترین ڕێگاکانی فێربوون دەگرێتەبەر، تا قوتابیان باشتر فێرببن.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
گــەشی زانستی
Field Trip...
🟣بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوونی قوتابییانمان لە پێکهاتە و شێوازی کارکردنی بەنداوەکە، ڕێکەوتی ١٦ــی نیسان قوتبییانمان سەردانێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ بەنداوی دوکان.
🟣لەمیانەی گەشتەکەدا قوتبییانمان سەرەڕای بینینی ڕاستەوخۆی ئەو بابەتەی لە نێو پەرتوکی کۆمەڵایەتی دا هەیە، هاوکات ئاشنابوون بە سوودەکانی بەنداوەکە لە ڕووی کشتوکاڵی و ژینگەییەوە.
🟣زۆر سوپاس بۆ هەماهەنگی ستافی کارگێڕی و تەکنیکی بەنداوی دوکان.
🟣بەسەرپەرشتی: مامۆستا سەروان عبداللە.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
DES Direct
🟣- چیرۆک چۆن سوودی لێوەردەگیرێت لە قوتابخانەکەمان؟
🟣قوتابخانەی داژیار هەموو هەنگاوێکی بنەمادارە!
🟣سپێدەی داژیارتان باش!✋
هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووتان.
🟣دیمەنی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی دوای پشووی جەژن.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
🟣جەژنتان پیرۆز🍬🍬🍬
🟣Happy Eid-ul-Fitr 2024
هەموو ساتێکتان، جەژن و شادی بێت...
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
English Language Contest...
🟣🟣پێشبڕکێی زمانی ئینگلیزی...
🟣ئەنجامدانی پێشبڕکێی لەم جۆرە لە یەک کات دا چەندین ئامانج دەپێکێت، وەرگرتنی چێژ و خۆشی، هەڵسەنگاندنی فێربوون، هاوکات درووستکردنی کێبڕکێیە لەنێوان قوتابییان و هاندانیان بۆ قسەکردنی زمانی ئینگلیزی.
پۆل: یەکەم
بەسەرپەرشتی: مس سۆنیا + مس وەفا
لـــێرە دەستکەوتەکان بەهادارن...
(پـــێشەنگای پڕۆژەکان)
🟣ڕێکەوتی ٤-٤-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی قوتابییان و ستافی قوتابخانەی داژیار، لە مەراسیمێکی شایستەدا سەرجەم ئەو دەستکەوت و پڕۆژانەی لە وانەی وەرزش (پەروەدەی جەستەیی) دا کە لە لایەن قوتابییانەوە ئەنجامدرابوون لە پێشەنگایەکی نەخشین دا نیشاندران.
🟣ئەم هەنگاوە لە هەمبەر نرخاندنی کار و دەستکەوتی قوتابی سەرچاوە دەگرێت و وەکو بەشێکی گرنگی پلانی قوتابخانە هەژمار دەکرێت.
قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی هەموو هەنگاوێکی بنەمادارە!
سەرپەرشیاری پڕۆژە و پێشەنگا: مامۆستا بوشڕا.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
Soap and pepper Experiment...
وانەی زانست و تاقیکاری...
🟣قوتابخانەی داژیار بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەنجامدانی تاقیکاریی لە وانەی زانست لەڕێگەی دەستەبەرکردنی کەرەستە و پلانی تایبەت.
🟣ئەم شێوازی وانە پێشکەشکردنە، هانی قوتابی دەدات لە تەمەنێکی زوودا پراکتیزی بابەتی زانستی بکات و بابەتەکانی باشتر بیر بمێنێت، هاوکات گرنگی و مانای فێربوونی بابەتەکەی لە لا زیاتر دەبێت.
بەسەرپەرشتی: مس ئەڤین
پۆل: یەکەم
بابەت: زانست
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
چــەند ڕێنماییەک بۆ دایکوباوکان....⭐👨👩👧👨👩👦👨👩👧👦
🟣چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ دایکوباوکان لە کاتی تاقیکردنەوەکان دا...
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم...📝📝
🟣ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤-٠٣-٢٠٢٤ یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکەمان بوو، هاوکات تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم لە کەشێکی ئارام و ڕێکخراودا دەستیپێکرد.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
🟣ڕۆژتان باش!✋
هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووتان.
🟣دیمەنی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی دوای پشووی بەهارە.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
نەورۆز و جلی کوردی ئاوێتەبوون...🌼🌼
🌼نەورۆز و سەریساڵی نوێی کوردیی ٢٧٢٤ پیرۆزبێت...
هەمیشە ژیانتان وەک بەهار ڕازاوە بێت.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
🌼🌼مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
🟣نەورۆز لە کولتووری ئێمە و سەرزەوینە دێرینەکەی کوردەوار هێما و سیمبوولی نوێبوونەوەی سروشت و دەستپێکردنی وەرز و سەرەتایێکی نوێیە، ئەم سەرەتا کوردانەیە دەکەینە هانەیەک بۆ پیرۆزبایی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و هاتنەوەی سەریساڵی نوێی کوردیی ٢٧٢٤ و هیوادارین ساڵی نوێی کوردی و هاتنەوەی وەرزی بەهاری ژیانەوە لەگەڵ خۆیدا ڕۆژانێکی تەژی لە خۆشی و شادی و سەرکەوتن بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بێنێ.
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
𝐒𝐨𝐥𝐚𝐫 𝐒𝐲𝐬𝐭𝐞𝐦 𝐚𝐧𝐝 𝐒𝐩𝐚𝐜𝐞...
لێکۆڵینەوە و پراکتیزەکردنی کۆنسێپتەکان...
🟣وانەی زانست لە قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی بەشێوەیەکی پلەبەندی و هاوڕێک لەگەڵ بەکارهێنانی ئامراز و کەرەستەی پەیوەندیدار دەخوێندرێت.
🟣بڕیار نییە پۆل و قوتابخانە بۆ وتنەوەی زانیارییەکان بێت، بەڵکو ڕەخساندنی هەلە بۆ خۆ فێرکردن و مانا بەخشینە بە فێربوون.
Supervised by: Ms. Mastan
Grade:4+5
Subject: Science
𝐌𝐄𝐃𝐈𝐀 𝐎𝐅 𝐃𝐄𝐒🔸
🟣Colors in real Life...
🟣فێرکــردنی ناوی ڕەنگەکان بەس نییە، بەڵکو پێویستە لە ئاستێکی قوڵی هزری و زمانەوانیدا کاری لەسەر بکرێت، مامۆستای بابەت بۆ ئەم بابەتە پڕۆژەیەکی نەخشینی خستە بەردەستی قوتابییان و پێکەوە هەمووان کاریان لەسەرکرد.
Supervised by: Ms. Wafa
Subject: English Plus
Grade: Four
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
Dazhiar English School قوتابخانەی داژیاری ئینگلیزی
Ranya
46001
Opening Hours
Monday | 08:00 - 15:00 |
Tuesday | 08:00 - 15:00 |
Wednesday | 08:00 - 15:00 |
Thursday | 08:00 - 15:00 |
Sunday | 08:00 - 15:00 |
Ranya
Ranya, 46012
باخچە و قوتابخانەی مهابادی بنەڕەتی لە ڕانیە
Ranya
Ranya
پەیجی فەرمی مامۆستا ایوب مصطفی مامۆستای زمانی ئینگلیزی پۆلی ١٢ مامۆستا لە ئامادەیی سەركەپكان
ڕێگای سەرکەپکان/ڕانییە. . سەروو مزگەوتی ئازادی
Ranya
ڕێگای سەرکەپکان- ڕانییە.. سەروو مزگەوتی ئازادی
Main Street
Ranya
ناوەندێکی متمانەپێکراو و خاوەن ئەزموونە، ئاسانترین ڕێگاکانی فێربوونی زمانی خستۆتە بەردەستتان.
قوتابخانەی فام Fam School
Ranya, 46012
«هەڵبژاردنێک بەرەو سەرکەوتن»
Ranya
برادۆست، تەونێکی فێرکارییە، بۆ بەڕێوەبردنی فێرگەی هاوچەرخ - بەفەرمی بەشێکە لە سیستەمی حکوومەتی و بە ن