Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی

Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی

پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕییەکانی خوێن

14/03/2024

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان.
بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە نەخۆشە بەڕێزەکانمان بێ بەرامبەر ئەبینین لە نۆڕینگەی ڕانیە و هەولێر .

ڕانیە:ناو بینای شاری پزیشکی ڕانیە RMC
کات: ۱:۳۰ -٥:۳۰ .
۰۷٥۰ ٥۷٤ ۸٦ ۸٦
۰۷۷۰ ٥۷٤ ۸٦ ۸٦

هەولێر:نەخۆشخانەی میهرەبانی ۱۲۰ مەتری.
کات: ۲-٥ .
۰۷٥۰ ٥٤۱ ۷٤ ۷٤
۰۷۷۰ ٥٤۱ ۷٤ ۷٤

31/07/2023

سوپاس بۆ خوای گەورە :

دەرهێنانی ئەنگوستیلە “ مستیلە “ لە سورێنچکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بە نازۆڕ لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە.
بە هاوکاری تیمی بێهۆشکاری و نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ڕانیە:

دکتۆرە نەجات (پسپۆڕی نەشتەرگەری)
کاک خالید (ی.بێهۆشکاری)
کاک کامەران (ی.بێهۆشکاری)
کاک زرار (ی.نەشتەرگەری)

شایەنی باسە نەخۆشەکە تەندروستی جێگیرە و بە سەلامەتی تەسلیمی دایک و باوکی کرایەوە.

16/07/2023

ئەو ئێسکی مریشکەی کە ٣ ڕۆژ بوو لەناو سورێنچکی هاوڵاتییەکماندا مابوویەوە بۆتە هۆی کونکردنی سورێنچک!!!

سوپاس بۆخوا توانیمان بە نازۆڕی سورێنچک ئێسکەکە لاببەین، نەخۆشەکە لەژێر چاودێری ئێمەدایە…

#لە ئێستادا نەخۆشەکە تەنها لە ڕێگەی صۆندەی گەدەوە شۆربا و شەربەت و شیر و ئاو دەخوات و دەخواتەوە.

بەهیوای زوو ساڕێژبوونی برینەکە و انشاءاللە پێویستی بە نەشتەرگەری دووەم نەمێنێ…

03/07/2023

سوپاس بۆ خودای مەزن :

بە هاوکاری توێژەری نێودەوڵەتی و پەرستاری لێهاتووی ووڵاتەکەمان کاک سیروان خالید، توانیمان توێژینەوەیەکی زۆر نایاب و پڕ لە زانیاری لەسەر ئاڵەنگاریەکانی نەشتەرگەری سنگ لەڕێگەی “نازۆڕ بە ڕۆبۆت“ بڵاوبکەینەوە لەسەر ئاستی جیهان بە هەماهەنگی لەگەڵ پزیشکانی ئیسپانیا و پورتوگال و ڕۆمانیا و هیندستان.

thanks for my teacher and brother
Dr. Diego Gonzalez Rivas .

vats.amegroups.org

12/05/2023

ڕۆژی جیهانی پەرستاران تەنها بە وشەیەک پیرۆز ناکەین .
ئێمە وێڕای ئەوەی ڕۆژانە دەستخۆشییان لێ دەکەین ، لە هەمان کاتدا بە توێژینەوە ڕۆڵ و گرنگی بوونی پەرستار لە فریاکەوتن و هۆڵەکانی نەشتەرگەری بەرز دەنرخێنین.

»»»» بەم زوانە لە توێژینەوەیەکی زۆر نایابدا انشاءاللە ڕۆڵی پەرستار لە هۆڵی نەشتەرگەری دەخەینەڕوو.

#لەسەرجەم هاوڕێ پەرستارەکانمان پیرۆز بێت …

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 11/05/2023

هەر ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان کە کەمێک شەلەل دەماغی هەیە ، تووشی گیرانی ڕێڕەوی هەناسە بوو بوو بەهۆی چەرەساتەوە، توانیمان لەگەڵ هاوڕێیانی فریاکەوتن و بەشی نەشتەرگەری لەڕێگەی نازۆڕی خۆمەوە لە خنکان ڕزگاری بکەین و تەنە نامۆکەی بۆ دەربهێنین.

شایەنی باسە نەخۆشەکە لەلایەن تیمی طواری سەرپەرشتی تەواو کرا پاشان بەرەو نەشتەرگەری بەڕێکرا.
سوپاس بۆ خوا نەخۆشەکە تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری ئێمەدایە.

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان :

کاک د.هونەر جەمال پسپۆڕی منداڵان، کە لە حاڵەتەکە ئاگاداری کردینەوە.
دکتۆرە نەجات (پسپۆڕی بێهۆشکاری).
کاک خدر (ی.بێهۆشکاری)
کاک بەهرۆز (ی.بێهۆشکاری)
فاطمە خان (ی.بێهۆشکاری)
بەدریە خان (ی.نەشتەرگەری)
زەکیە خان (ی.نەشتەرگەری)
کاک هیوا (یاریدەدەر).

#ئەم مناڵە باوکی وەفاتی کردووە تەنها لەلایەن دایکیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 08/05/2023

سوپاس بۆ خودای باڵادەست :
توانیمان نەخۆشێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە ئازار و ناڕەحەتی ڕزگار بکەین .

شایەنی باسە ئەو نەخۆشە نەیدەتوانی نان بخوات بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ .
دوای ئەوەی نازۆڕی سورێنچک ( ڕێڕەوی خواردن) مان بۆ کرد توانیمان بەو نازۆڕە پارچەیەکی گەورەی ئێسکی مریشک لە سورێنچکی دەربهێنین .

سوپاس بۆ خوا لە ئێستادا نەخۆشەکە تەندروستی زۆر باشە و لە ماڵەوەیە و دەتوانێت نان بە ئاسانی بخوات.

سوپاس بۆ هاوکارانم لە نەخۆشخانەی کوردستان:
دکتۆرە نەجات (پسپۆڕی بێهۆشکاری).
نەواز خان (ی.بێهۆشکاری)
کاک کارزان (ی.پزیشک)
کاک باڵا (ی.بێهۆشکاری)
شوشە خان (پەرستار).

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 05/05/2023

بەشداریکردنمان لە یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەناسە…
::::::
::::::
سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ وەک قسەکەر (Speaker) بەشداربووین لە یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەناسە لە ئوتێل ڤان ڕۆیاڵ لە هەولێر.
لە کۆنفڕانسەکە باسی سوودەکانی نازۆڕی سنگمان کرد لە دۆزینەوەی نەخۆشیەکانی سنگ و سییەکان.

زۆر سوپاس بۆ بەڕێز کاک د.زانا دزەیی کە بانگهێشتی کۆنفڕانسەکەی کردبووین.

28/04/2023

ئەو منداڵەی جەژن گووڵەبەڕۆژە چوبویە ڕێڕەوی هەناسەی دوێنێ بە نازۆڕ بۆمان دەرکرد !!!

سوپاس بۆ هاوکارانمان :
د.عبداللە احمد (پسپۆڕی بێهۆشکاری )
کاک حاجی عثمان ( ی.پزیشک)
کاک کارزان (ی.بێهۆشکاری)

»» سوپاس بۆ خوا منداڵەکە ئێستا لە ماڵەوەیە.

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 27/04/2023

بەم درەنگانی شەوە :
ڕزگارکردنی منداڵێکی ٦ ساڵان لە خوێنبەربوون .
سوپاس بۆ خوا کە یاوەرمان بوو لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دوورینەوەی خوێنبەری مەچەکی منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵان کە بە شوشە دەستی بڕابوو، هەروەها ژێیەکی مەچەکی لەلایەن تیمی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی دوورایەوە.

سوپاس بۆ هاوکارانمان لە بەشی نەشتەرگەری ن.فێرکاری ڕانیە:

د.عبداللە طیب (پسپۆڕی بێهۆشکاری)
د.محمد(پزیشکی پایەبڵندی ئێسک و شکاوی)
کاک حەسەن ڕەسوڵ (ی.بێهۆشکاری)
کاک علی عبداللە (ی.نەشتەرگەری)
بێگەرد عوسمان (ی.بێهۆشکاری)
ساریە ڕەسو (ی.بێهۆشکاری)
کاک زرنگ حمد( ی.نەشتەرگەری)
کاک محمد (یاریدەدەر)

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 14/04/2023

لەم بەرەبەیانەدا :::::
دەرهێنانی پارچەیەک #مووس لە سورێنچکی کچێکی ١٧ ساڵ .
سوپاس بۆ هاوکاران لە نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە :

دکتۆرە نەجات
کاک ئومێد حەوێز
کاک احمد زورکانی
کاک کامەران
کاک کۆسرەت
کاک بەشدار
کاک محمد

#سوپاس بۆ خوا نەخۆشەکە هیچ سورێنچکی نەبڕابوو و بە سەلامەتی تەسلیمی دایک و باوکی کرایەوە.

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 14/02/2023

سوپاس بۆ خودای مەزن …
دیسان بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق…

ئەمڕۆ لە نەشتەرگەرییەکی بێوێنەدا توانیمان بۆ نەخۆشێکی بەتەمەن گرێیەکی وەرەم لە بەشی سەرەوەی سی چەپی لاببەین لەڕێگەی نازۆڕی سنگ ( کە کونێکی ٢ سم)ە لەژێر باڵی نەخۆشەکە.

شایەنی باسە دوو پارچەمان لە لۆبی سەرەوەی سی چەپی نەخۆشەکە لابرد کە تەنها دەکاتە ڕێژەی ٢٠ ٪ !!!

هێشتا لە عیراق لۆبێکی سییەکە لادەبرێت کە دەکاتە ٥٠٪ ، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەشێکی زۆری سییەکە و نەخۆشەکە لە داهاتوودا توانای هەناسەی کەم دەبێتەوە.
بەڵام سوپاس بۆ خوا لەگەڵ هاوکارانم توانیمان هاوکاری ئەو مامە حاجییە بکەین و گرێیە شێرپەنجەکەی بەسەرکەوتوویی بۆ لاببەین.

سوپاس بۆ بەڕێزان لە ن.کوردستان :

دکتۆرە نەجات (پسپۆڕی بێهۆشکاری)
کاک هۆگر (ی.بێهۆشکاری).
کاک نیهاد (ی.بێهۆشکاری)
ڕیحانە خان (ی.بێهۆشکاری)
کاک حاجی عثمان (ی.نەشتەرگەری)
نیشتیمان خان (ی.نەشتەرگەری)

سوپاس بۆ خوا تەندروستی نەخۆشە ئازیزەکەمان زۆر باشە و لەژێر چاودێری ئێمەدایە.

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 16/09/2022

سوپاس بۆ خوا :: ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی سیمینارێکمان پێشکەش کرد لە چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری سنگ و دڵ لە ( گراند مێلینیەم /سلێمانی) .

شایەنی باسە سیمینارەکەم لەسەر ئەو نەشتەرگەرییە بوو کە ساڵی پار ئەنجامماندابوو ، یەکەم نەشتەرگەری بوو لەسەر ئاستی عیراق کە لەڕێگەی نازۆڕی سنگ “کونێکی ٣ سم “ لە بن باڵی نەخۆشێکی ٧٠ ساڵی دوو لۆبی سی ڕاستمان لابرد و لۆبی سەرەوەمان چاندەوە و سوپاس بۆ پەروەردگار نەخۆشەکە لە ئێستادا هەردوو سییەکانی بە باشی ئیش دەکات و لە شێرپەنجەش ڕزگاری بوو بەبێ ئەوەی پێویستی بە چارەسەری کیمیایی بێت !!

دواتر کردبوومانە توێژینەوە و لە گۆڤارێکی پزیشکی نێودەوڵەتی ئاست بەرز بڵاومان کردبوویەوە !

سوپاس بۆ هاوڕێیان و هاوکارانم لە بەشی نەشتەرگەری و چاودێری وورد و نووسینەوەی توێژینەوەکە :

د.عبداللە احمد (پسپۆڕی بێهۆشکاری)
د.شێرۆ علی (پزیشکی پایە بڵند)
سیروان خالید (توێژەری نێودەوڵەتی)
دونیا حارس ( ماجستێر لە پەرستاری)

ئەمەش لینکی توێژینەوە :

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2049080122001194

The global human monkeypox outbreak in 2022: An overview 24/08/2022

ئاوڵەی مەیموون وەکو کۆڕۆنا دەبێتە هەڕەشە بۆسەر جیهان ؟

بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی عیڕاق تیمێکی توێژەری دەڤەری ڕاپەڕین بە ناوەکانی (سیروان خالید ، د.ڕەوەند عبدالرحمن عیسی ، م.سالار عمر ، ئاوات خدر )
لەگەڵ تیمێکی زانکۆی (رأس الخیمة)ی ئیماڕات بە ناوەکانی ( ئیمان عبدالعزیز، مونا جمال، رامیة کوندای) ، توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە بە پێداچوونەوەکی خێرای ئاوڵەی مەیمون کە لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاست بەرز بە ئیمپاکتی (١٣.٤) بڵاوکراوەتەوە !!!

ئاوڵەی مەیموون ڤایرۆسێکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە ، بەڵام لە ئێستادا هێندە بڵاوە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی کۆکە و پژیم ، کەلوپەلی خواردن، بەکارهێنانی خاولی و کەلوپەلی خۆشۆردن بۆ یەکتری، دەرزی ، گواستنەوەی خوێن، ئەنجامدانی سێکسی نا یاسایی و چەندین ڕێگای تر.

هەڵبەتە لە ئێستادا نیشانەکانی ئەو ڤایرۆسە لە ماوەی نێوان ٥ بۆ ٢١ ڕۆژدا دەردەکەوێت کە بریتین لە کۆکە ، ئازاری قوڕگ ، پشت ئێشە و سەرئێشە و ئاوسانی لیمفەگرێکان .
دەرکەوتنی پەڵە و زیپکەی ئاوڵە لەسەر پێست بەزۆری ڕوخسار و پەلەکان دەگرێتەوە.

ئاوڵەی مەیموون ئەگەر ڕێگری تەواوی لێنەکرێت و گرنگی بەم ڤایرۆسە گوازراوەیە نەدرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا وەکو کۆڕۆنا تەواوی جومگەکانی ووڵات پەک دەخات!!

چونکە لە ئێستادا لە نزیکەی (٩٣) ووڵاتی جیهان بڵاوبۆتەوە ، کۆی توشبوان نزیکەی ٢٩٠٠٠ کەسە ، کە تەنها ٦ کەس لەوانە مردوون.

شایەنی باسە ئاوڵەی مەیموون ( MonkeyPox )لەسەرتادا لەڕێگەی ڕەگەزبازییەوە بڵاوبوویەوە بەڵام لە ئێستادا بە زۆربەی ڕێگاکان بڵاو دەبێتەوە و هیچ چارەسەرێکی تایبەتیشی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

سوپاس بۆ خوا کە هەمیشە یاوەر و پشتیوانیمانی تیمەکەمانە…

ئەمەش لینکی توێژینەوەکەیە :

The global human monkeypox outbreak in 2022: An overview International Journal of SurgeryVolume 104, August 2022, 106794CorrespondenceThe global human monkeypox outbreak in 2022: An overviewAuthor links open overlay panelSirwan KhalidAhmedEman AbdelazizAhmed RashadMona GamalMohamedRamya KundayiRaviRawand AbdulrahmanEssaSalar OmarAbdulqadirAwat AllaKhdirSh...

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 20/07/2022

بە درەنگانی شەو (کاتژمێر ٢ ):

دەرهێنانی دەرزی لە ڕێڕەوی هەناسەی منداڵێکی ٤ ساڵان کە لەکاتی یاریکردن بەو دەرزییە ، پەڕیبووە ڕێڕەوی هەناسەی و تووشی گیران و ئاوسانی سی ڕاستی بوو بوو وەک لە ئەشیعەکەی و نازۆڕەکەدا دیارە !!

زۆر سوپاس بۆ هاوڕێیان :

د.شێرۆ علی ( پزیشکی پایەبڵند)

کارمەندانی بێهۆشکاری ، بەڕێزان :
کاک تەحسین
کاک کامەران
کاک بەڵێن

کارمەندانی نەشتەرگەری ، بەڕێزان :
سارا خان
پایزە خان
ئەژین خان
کاک هونەر
کاک ئومێد
کاک هەرێم

سوپاس بۆ خوا ئێستا منداڵەکە تەندروستی جێگیرە و لە باوەشی دایک و باوکیدایە .

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 18/07/2022

سوپاس بۆ خودای باڵادەست :

توانیمان تەنێکی نامۆ (بەرد) لە سورێنچکی منداڵێکی ٩ مانگی دەربهێنین کە نزیکەی ٢ هەفتە بوو ڕشانەوەی هەبوو بەبێ ئەوەی دایک و باوکی منداڵەکە هۆکاری ڕشانەوەکەی بزانن .

شایەنی باسە باوکی ئەو منداڵە کرێکار بوو ، ژیانی لەسەر کۆکردنەوەی کارتۆنە لە کۆڵەنەکان ، بۆیە لەسەر ئەرکی خۆم نازۆڕم لە فریاکەوتنی ڕانیە بۆ منداڵەکەی ئەنجامدا .

ئەم ئامێرە پێشکەوتووەم بە پارەیەکی خەیاڵی کڕیوە لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە تەنها بۆ لابردنی ئازار و ناڕەحەتی و ترسی خنکان لەسەر منداڵانی دەڤەرەکەم و کەمکردنەوەی نیگەرانی دایک و باوکان و کورتکردنەوەی ڕێگای هەولێر و سلێمانی .

سوپاس بۆ بەڕێز د.خدر خۆشناو (پسپۆڕی منداڵان) بۆ ناردنی ئەو منداڵە بۆ فریاکەوتنی ڕانیە .

سوپاس بۆ بەڕێزان :

د.عبداللە طیب ( پسپۆڕی بێهۆشکاری)
د.شێرۆ علی ( پزیشکی پایەبڵند)
سەرجەم کارمەندانی بێهۆشکاری و نەشتەرگەری فریاکەوتنی ڕانیە.

23/06/2022

بەهیوای سوودبینین انشاءاللە …

https://fb.watch/dQaLC5UY-l/

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 12/06/2022

مام سوارە لە سلێمانییەوە بۆ مردن نێردرایەوە ماڵەوە لە ڕانیە ، لە فریاکەوتنی ڕانیە بێهۆش کەوت و نزیک بوو لە گیان سپاردن!

دوای ئەوەی سیەکانی پەنچەر بوو بەهۆی کۆکەی زۆرەوە چونکە ڕێڕەوی هەناسەی گیرابوو بە شێرپەنجەی دەنگەژێکانی ، ناچاربووین سنگی کوون بکەین و صۆندەی سنگی بۆ دابنێین !!

دواتر پێویست بوو کە ڕێڕەوی هەناسەی بۆ بکەینەوە :-

خوای گەورە یاوەرمان بوو لە بڕیاردانێکی قورس کە نەشتەرگەرییەکی کتوپڕی بۆ بکەین…

سوپاس بۆ خوای میهرەبان کە تەنها بە یەک هەفتە دوای کوون کوون کردن مام سوارەی بەپێی خۆی ناردەوە لامان !!!

11/06/2022

سوپاس بۆ خوای باڵادەست:

توانیمان ئێسکی زیادەی مل بۆ کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ دەربهێنین کە دەمێک بوو بەدەست ئازاری شان و سڕبوونی دەستی دەیناڵاند .

لە ئێستادا تەندروستی زۆر باشە…

05/06/2022

بەم درەنگی شەوە :
دەرهێنانی نینۆکی دەستکرد (صناعی) لە ڕێڕەوی هەناسەی منداڵێکی ٩ ساڵان !!

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 27/05/2022

تکایەک بۆ دایک و باوکان :

هەرکاتێک هەستتان کرد منداڵەکانتان لەپڕ تووشی کۆکە یان شینبوونەوە یان لێهەڵنگفتن بوون ، راستەوخۆ گومان ببە کە تەنێکی نامۆ پەڕیوەتە ڕێڕەوی هەناسەی!!

لەوکاتەدا ئەگەر دۆخی منداڵەکە ناجێگیر بوو بیخە سەر دەم و کەمێک رووی لەخوارەوە بێت و بە پانایی دەستت بیکێشە بە پشتیدا …
بەڵام ئەگەر هەناسەی هەبوو بێهۆش نەبوو ئەوە پێویست بە شڵەژان ناکات و بەهیچ جۆرێک پەنجە مەخەنە ناو دەمی ئەگەر هەچ شتێک نابینن لەناو دەمیدا !!

دواتر سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان یان بەشی نەشتەرگەری سنگ و سییەکان بکەن لە نزیکترین کات و شوێدا.

ئەمڕۆ بەم ڕۆژی هەینییە نەشتەرگەرییەکمان ئەنجامدا هی منداڵێکی ساڵ و نیو کە نزیکەی زیاتر لە ٦ مانگ دەبوو توێکڵی گوڵەبەڕۆژە چوبووە لای ڕاستی ڕێڕەوی هەناسەی!!

دوای ئەنجامدانی نازۆڕ بە پێشکەوتووترین ئامێری خۆم ؛ توانیمان لەم دۆخە نالەبارەی ڕزگار بکەین.

هەفتەی ڕابردووش منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵان بەهەمان شێوە نزیکەی ٢ ساڵ بوو گوڵەبەڕۆژە چوبووە لای ڕاستی ڕێڕەوی هەناسەی کە بەشی خوارەوەی سی ڕاستی بەتەواوی تووشی پووکانەوە بوو بوو!!!
ئەویش بەهەمان شێوە لەگەڵ ستافی کارامە و خۆنەویست بە پێشکەوتووترین ئامێری هەناوبینی توێکڵی گووڵەبەڕۆژەکەمان دەرکرد.

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 20/05/2022

سوپاس بۆ خودای دلۆڤان…

لەم کاتە درەنگەدا قەستەڕەمان بۆ دایکێکی ئازیزی ئەم نیشتیمانە ئەنجامدا کە توشی گیرانی شاخوێنبەری سک و ڕانی بوو بوو ، بەمەش ئازارێکی یەجگار زۆری لە قاچی چەپیدا هەبوو هەروەها تەواوی قاچی شینبوونەوەی هەبوو ، هەروەها جوڵەی پەنجەکانی پێی نەمابوو!!!

زۆر سوپاس بۆ سەربازە وونە ماندوونەناسەکانی دەڤەرەکەمان:

د.شێرۆ (پزیشکی پایەبڵند)
کاک نالی (پەرستاری کارامە)
کاک تەحسین (ی.بێهۆشکاری)
کاک هونەر (ی.نەشتەرگەری)
کاک پێشڕەو (یاریدەدەر)

12/05/2022

پەرستاران ؛ کۆڵەگە و بڕبڕەی پشتی نەخۆشخانەکانن،
ئەوان هیوای نەخۆشەکانن.

لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی ڕۆژی پەرستاران لە هاوڕێ و ئازیزەکانمان دەکەین.
هیوادارین ژیانێکی سەربەرزییان بۆ دابین بکرێت .

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 26/04/2022

لەکوێ چەقۆی ئازاربڕی لێبێت ئێمەش لەوێین!
::::::
::::::
مێژووی ئێمە بۆ گەڕان بەدوای زانستدا تازە نییە !
—————

ئەوکاتەی کەوا لەگەڵ مامۆستای مەزن و بەڕێزمان (کاک د.ئارام بارام ) سەفەرمان کرد بۆ بەشداریکردن لە دەورەیەکی بۆڕیەکانی خوێن لە بەیروت ، ئەوکات زانیم کە کۆکردنەوەی زانست هەم هەوڵی زۆر و ناڕەحەتی چەشتنی زۆری دەوێت هەم پشوودرێژی و دووربینی دەوێت.

بۆیە دوای ئەوە بەردەوام بووم تاوەکو توانیم لە دەورەیەکی “هانۆی” پاشان لە دەورەیەکی “شەنگهای” بەشدار بم .

دوای دوو ساڵ دابڕانیش دووبارە لە ووڵاتانی ئەورووپا لەکوێ نەشتەرگەرییەک یان کۆنفڕانسێکی زانستی هەبوایە خۆم دەگەیاندە ئەو شوێنە بە هیوای ئەوەی زانستێکی تازە کۆبکەمەوە بۆ میللەتەکەم.

من لێرەوە سوپاسی هەموو مامۆستاکانم دەکەم هەر لە سەرەتاییەوە تاوەکو دوای تەواوکردنی دکتۆراکەم .

پێویستە لەسەرمان کە هەموو هەوڵێکمان بۆ سەربەرزکردنی مامۆستاکانمان و پاراستنی تەندروستی مامۆستاکانمان بێت .

لە ئێستاشدا کە بەدوای زانستەوەین هەموو کات خۆم بە قوتابی و خوێندکاری مامۆستاکانم دەزانم و بەوهیوایەی کەوا ڕۆژێک نەبووبینە ناڕەحەتی بۆ جەستە و دەروونیان.

دوو ڕۆژە لە پورتوگال لە هەر یەک لە شارەکانی ( فاڕۆ )و ( لیشبۆنی پایتەخت ) بەشدارین لە کۆنفڕانسێکی گەورەی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆرە گەورەکانی پورتوگال و بەرشەلۆنە و ئەڵمانیا …

هەر لەش ساغ و تەندروست بن انشاءاللە …

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 15/04/2022

ئەو شوێنەی تێیدا داهێنان گەیشتە لووتکە !!!

ئێرە بەهەشتی سەر زەمینە، ئێرە خاوەنی پزیشکێکی مەزنە کە مرۆڤایەتی ڕزگار کردووە لە شێرپەنجەی سییەکان .

لێرە لە نەخۆشخانەی (سان ڕافائێل) لە شاری ئاشتی و ئارامی و جوانی و میهرەبانی “ لەکەڕۆنیا “ لە ئیسپانیا،
مامۆستاکەم (د.دیێگۆ گۆنزالێس) چەندین ساڵ پێش ئێستا توانی شێرپەنجەی سییەکان لەڕێگەی کوونێکی ٢-٤ سم لەکۆڵ نەخۆش بکاتەوە !!!

هەروەها بڕیاریدا کە هەر هەفتەیەی لە ووڵاتێک دەورەیەک بکاتەوە بۆ گەیاندنی هەمان پەیام و زانست بەمەش مرۆڤایەتی ڕزگار کرد لە لەدەستدانی سییەکانی و هەروەها ناڵاندنی بە ئازاری دوای نەشتەرگەری کردنەوەی سنگ (فتح صدر) !!!

بەڵام ئەو پزیشکە مەزنە هەر بەوە نەوەستا بەڵکو بە ئەندازیارە میکانیکیەکانی بۆ ئامێری پزیشکی گووت کە ڕۆبۆتێکی بۆ دروست بکەن زیرەک بێت و ئاسان بێت لە بەکارهێنان …

بە شانازییەوە منیش سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ لە کۆڕسێکی مێژوویی لە شەنگەهای فێری ئەو تەکنیکەی کردم و خۆشبەختانە توانیم ئەو زانستە بهێنمەوە ووڵات …

سوپاس بۆ خوا توانیم ئەم هەفتەیەش بە ئەرکێکی قورسەوە لە سەرجەم نەشتەرگەریەکان لەگەڵی بم هەم لە “مەدرید” هەم لە “لەکەڕۆنیا” و کەمێک ئاشنایەتی پەیدا بکەم لەگەڵ هاوڕێ تازەکەی (ڕۆبۆتی داڤینجی) !!!

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 09/04/2022

سوپاس بۆ خودای گەورە :

دوای ٢ ساڵ دابڕان لە گەڕان بەدوای زانستدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە ، دەستمان کردەوە بە وێڵبوون بەدوای زانستدا …

ئەم هەفتەیە بەشداربووین لە چوارەمین کۆنگرێسی ڕۆمای نێودەوڵەتی لەناو نەخۆشخانەی گیمێللی کە پێکهاتبوو لە چەندین نەشتەرگەری جۆراوجۆری پێشکەوتوو لە سنگ و سییەکان بە نازۆڕ !!!

چەندین وانەی زانستی لەلایەن پڕۆفیسۆڕانی نێودەوڵەتی گووترانەوە لەوانە : د.دیێگۆ(ئیسپانیا) ، د.ستیفانۆ(ئیتاڵیا)، د.دانیا(ئیتاڵیا) , د.محمود اسماعیل (ئەڵمانیا) کە هەریەکەیان باسیان لە ئەزمونی خۆیان دەکرد لە ووڵاتی خۆیان.

دواتر بڕوانامەی بەشداریکردن بە پزیشکە بەشداربووەکان بەخشرا کە لە ١٦ ووڵاتی جۆراوجۆرەوە هاتبوون !!

ئەوەی جێگای سەرنجە نەخۆشخانەی گیمێللی یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی ئەوروپا (١٥٠٠) تەختی نەخۆشی تێدایە و سەرجەم سەنتەرەکانی تایبەت بە پسپۆڕییە جیاوازەکانی تێدایە و هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەکی تێدا دەکرێت !!!
هاوکات دوو زانکۆی لەناودایە بۆ پێگەیاندنی کادیری پێشکەوتووی پزیشکی و زانستی و ئەکادیمی !!!

06/04/2022

هۆکارە ناڕاستەوخۆکانی گیانلەدەستدان لە جەنگەکاندا :
:::::
:::::

هەر جەنگێک ڕووبدات لێکەوتەی خراپی هەیە لە چەندین ڕووەوە ، خراپترینیش مردنی بوونەوەرەکانە ڕاستەوخۆ بێت بەهۆی بەرکەوتنەوە یان ناڕاستەوخۆ !

باسی برسێتی ، ڕووداوی هاتوچۆ ، سووتان، ڕووخانی خانوو و باڵەخانە ، دەرچوونی پڕشک و ساچمە و هەندێک ڕووداوی تر ناکەین .

بەڵکو باسی ئەو هۆکارانە دەکەین کە لەوانەیە زۆربەمان دەرکی پێنەکەین تاوەکو ڕوونەدات .

هەندێک منداڵ پێویستە لە شوێنی سارد و شێدار بەدوور بن بەڵام لەکاتی جەنگدا دایک و باوکیان بەناچاری دەیانخەنە ژێرزەمینە ساردەکان ؛ بەمەش تووشی هەوکردنی سییەکان دەبن و گیان لەدەست دەدەن !

ئەو مرۆڤانەی پێویستییان بە چارەسەری درێژخایەنە و دەبێت بەردەوام وەری بگرن ؛ بەڵام لەکاتی جەنگدا زۆربەیان بێ دەرمان دەبن !

هەندێکی تریان پێویستییان بە پشووە بەهۆکاری بوونی هەندێک نەخۆشی بەڵام بەناچاری دەبێت ڕێگای کۆچ بگرن و لەڕێگادا گیان لەدەست دەدەن !

هەندێک مرۆڤ خۆیان کێشەی دڵیان هەیە بە بچووکترین ترس دەشڵەژێن، بۆیە لەکاتی جەنگدا توشی جەڵطەی دڵ دەبن و گیان لەدەست دەدەن !

هەندێک نەخۆش کێشەی سییەکانی هەیە یان نەخۆشی ڕەبۆی هەیە نابێت لە شوێنی قەرەباڵغ بێت ، بەڵام لە جەنگدا ئەو سنوورە نامێنێت !

هەندێک نەخۆش هەیە گرفتی بەرگری لەشی هەیە (مەناعە)ی نزمە پێویستە لە شوێنی ئاسایی و ئارامدا بێت بەڵام لەکاتی جەنگدا ئەو ئارامگەیە لەدەست دەدات !

لەکاتی جەنگدا زۆرجار ماددەی ژەهراوی یان تیشکی ترسناک بە هەوادا بڵاو دەبێتەوە کە ناڕاستەوخۆ ترس لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکات !

ئەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەیان هەیە و لەسەر چارەسەری کیمیاوین پێویستە لە شوێنی سارد و داخراو و قەرەباڵغ بەدوور بن بەڵام لە جەنگدا ئەو شوێنانە تاکە پەناگەن !

ئەگەر ئەو جەنگەی کە بەداخەوە ئێستا بەرۆکی ئۆکڕانیای گرتووە بە نموونە وەربگرین دەبینین ڕێژەی مردن زۆر بەرزە !

بەهیوای بەدووربوونی هەموو لایەک لە جەنگەکان و ئاشتی سەرانسەری جیهان بگرێتەوە …

01/04/2022

سوپاس بۆ خودای میهرەبان کە ئەمساڵیش بەمانگی ڕەمەزانی شادکردینەوە…

بەهیوای ئەوەی بەتەندروستی جەستەیی و ڕۆحی بتوانین لەگەڵی بەردەوام بین انشاءاللە …

هەر ساغ و سڵامەت بن …

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 29/03/2022

دوای ٤٨ کاتژمێر نەخەوتن لە ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری (فوق الخاصة )
شەو و ڕۆژمان خستبوویە سەر یەک !!

١-هاونیشتیمانییەکمان دوێنێ شەو تانکی ئاوی بەسەر قاچیدا کەوتبوو ( بۆڕی خوێنی ١٥ سم) مان بۆ چاندەوە .

٢-هاونیشتیمانییەکی تریان بە گوللە هەرسێ خوێنبەری قاچی بەتەواوی قرتانبوو ، کە خوێنبەرەکەمان بۆ بەیەکەوە لکاندنەوە.

سوپاس بۆ خوا هەموویان تەندروستییان زۆر باشە و لەمردن و قاچبڕینەوە ڕزگارمان کردن.

سوپاس بۆ هاوکارانمان :

د.دیلان(پسپۆڕی بێهۆشکاری)
د.شێرۆ (پزیشکی پایەبڵند)
کاک هەرێم (ی.نەشتەرگەری)
کاک هونەر(ی.نەشتەرگەری)
کاک ئومێد (ی.نەشتەرگەری)
دڵنیا خان(ی.نەشتەرگەری)
کاک کۆسرەت(ی.بێهۆشکاری)
ژاڵە خان(ی.بێهۆشکاری)
کاک هۆگر (ی.بێهۆشکاری)
ئاشنا خان(ڕاوند)
سارا خان(ڕاوند)
ئەژین خان(ڕاوند)
کاک پەیڕەو(یاریدەدەر)
کاک پێشڕەو(یاریدەدەر)

بەڕێز د.سۆران شێخ آبراهیم پسپۆڕی ئێسک و شکاوی دوابەدوای تەواوبوونی کارەکانمان ، بۆ چەندین کاتژمێر سەرجەم شکاویەکانی جێگیر کردەوە.

Photos from ‎Dr. Rawand A Essa::د. ڕەوەند عبدالرحمن عیسی‎'s post 26/03/2022

دیسان بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق :

سوپاس بۆ پەروەردگار کە توانیمان بەنازۆڕ لەڕێگەی کونێکی “ ٢سم” لەبن باڵی هاونیشتیمانییەکمان گرێیەکی کەڕوویی لە سی چەپیدا دەربکەین کە بەهۆی کۆڕۆناوە تووشی بووبوو ، لەبری ئەوەی لۆبی سییەکە بەتەواوی لاببەین بەمەش نەخۆشەکە ڕێژەی زۆری سییەکە لەدەست نادات !

شایەنی باسە بۆیەکەمجار لە عیراق بە تازەترین تەکنیک ئازارشکێنی لەڕێگەی دەماری پشتەوە وەرگرت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری (د.عبداللە احمد)!

زۆر سوپاس بۆ هاوکارانم لە کوردستانی تایبەت:

د.عبداللە احمد (بۆردی بێهۆشکاری)
د.شێرۆ (ئەقدەمی سنگ و دڵ وبۆڕیەکانی خوێن)
کاک نیهاد (یاریدەدەری بێهۆشکاری)
کاک جیهاد (یاریدەدەری بێهۆشکاری)
کاک باڵا (یاریدەدەری بێهۆشکاری)
کاک حاجی عوسمان (یاریدەدەری نەشتەرگەری)
کاک حکیم (یاریدەدەری نەشتەرگەری)
کاک ڕێبین (یاریدەدەر)

# ئەم تەکنیکە لە شەنگەهای لەلایەن مامۆستای مرۆڤایەتی پڕۆفیسۆر (د.دیێگۆ ) فێربووم.

segmentectomy of left upper lobe via uniportal VATS ; special thanks to Dr. Diego Gonzalez Rivas who learned me in Shanghai pulmonary Hospital !!!

Want your practice to be the top-listed Clinic in Ranya?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

سوپاس بۆ خوای گەورە :دەرهێنانی ئەنگوستیلە “ مستیلە “ لە سورێنچکی  منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بە نازۆڕ لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی ...
ئەو منداڵەی جەژن گووڵەبەڕۆژە چوبویە ڕێڕەوی هەناسەی دوێنێ بە نازۆڕ بۆمان دەرکرد !!!سوپاس بۆ هاوکارانمان :د.عبداللە احمد (...
بەم درەنگی شەوە :دەرهێنانی نینۆکی دەستکرد (صناعی) لە ڕێڕەوی هەناسەی منداڵێکی ٩ ساڵان !!
لابردنی کیسی ئاوی سی - د.ڕەوەند عبدالرحمن عیسی
ساڵێک پێش ئێستا و لە ساڵوەگەڕی کۆڕۆنادا لێدوانێکمان بۆ کەناڵی K24 بابەت : ڕێژەی توشبوونی پیاوان بە کۆڕۆنا لە ئافرەتان زی...

Category

Telephone

Website

Address


Ranya
46012