Dr.Diyar Ibrahim د.دیارابراهیم
Health
باخچەیەکی تایبەت بۆ پشوودانی هاوەڵانی نەخۆش لەبەردەم نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایک بوون و منداڵان لە ڕانیە دروستدەکرێت
بەسەرپەرشتی ژینگەی ڕاپەڕین .
لەهەڵمەتەکەدا کەبەسپۆنسەری کۆمپانیای کۆڕەک بەڕێوچوو لەشەقامی گشتی بەردەم نەخۆشخانەکە سەدان نەمام ڕوێندران و هاوکات بەردەمی نەخۆشخانەکەش دەکرێتە باخچەیەکی خنجیلانە و شوێنی پشوودانی هاوەڵانی نەخۆش کەسەردانی نەخۆشخانەی منداڵان ومنداڵبوون لەڕانيە دەکەن.
4625
پشکنینی خۆراک و ڤایرۆسات وپاراسایت و ئاو ئەنجام دراوە
سالى 2023
لە ساڵی 2023 دا
زیاتر لە ( 23890 ) چارە خواز لەهۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ چارەسەریان بۆ کراوە ، کە لەناویاندا ( 2080 ) برینداری جۆراوجۆرو نزیکەی ( 400 ) حاڵەتی پێوەدانی دووپشکە و ( 50 ) حاڵەتی گەستنی سەگ هەبووە .
وێڕای دەست خۆشیمان بۆ کارمەندان و پزیشکانی فریاکەوتن و کرێکار و پۆلیسە بەڕێزەکان ، هیوای ژیانێکی ئارام و تەندروست لە ساڵی نوێدا بۆ هاوشاریانی خۆشەویست دەخوازین .
1277 نەخۆش
لەسەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لە ڕاپەرین بینراون
فایلی تایبەت بەجۆروشێوازی نەخۆشیەکەیان بۆ کراوەتەوە
لەڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا
600هاوڵاتی سەردانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕانیەیان کردووە
17بریندارو 7حاڵەتی ژەهراویبوون هەبووە.
21 منداڵ لەدایکبوون و 31نەشتەرگەریش ئەنجامدراون
لەڕۆژانی پشووی سەری ساڵ لەنەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ
1025کەس سەردانی فریاکەوتن و ڕاوێژکاریان کردوە
لەڕۆژانی پشووی سەری ساڵ لەنەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ
لەساڵی 2023 زیاتر لە
5 هەزار منداڵ لەبەشی فریاکەوتن چارەسەریان وەرگرتووە
نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و لەدایکبوون لەڕانیە.
62 منداڵ لەدایکبوون و 28نەشتەرگەریش ئەنجامدراون.
لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا لە نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایک بوون و منداڵان لە ڕانیە
لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا لەسەنتەری گورچیلەی دەستکردی ڕانیەو قەڵادزێ
۱٥۳ غسل بۆ نەخۆشانی گورچیلە ئەنجامدراوە.
2185 نەشتەرگەری جياواز بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە.
لەساڵی 2023 دا لەهۆڵی نەشتەگەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ
قەزای ڕانیە
ئامادەیی تیمەکانی فریاکەوتن 122 لە مەراسیمی پێشوازی هاوڵاتیان بۆ ساڵی 2024 .
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێ ٢٠٢٤ زایینی، پیرۆزبایی لە گشت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان هاولاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین ، هیوای خێر و خۆشیتان بۆ دەخوازین .
ھیوادارم ٢٠٢٤ ساڵی بەختەوەری و ئاسودەیی و تەبایی و ھاتنەدی ھیواکان بێت بۆ گەلەکەمان.
ساڵی گەشەسەندنی زیاتری کەرتی تەندروستی بێت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست.
د.دیار ابراهیم
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین
1992 خاوەنكار کارتی تەندروستیان دەرهێناوە و نوێکردۆتەوە
لەزوترین كات دەكەوێتە خزمەتی هاولاتیانی سنورەكەمان
بەهیوای تەندروستیەكی باش
وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێڕاق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینیانکرد
ئەمڕۆ شەممە وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێڕاق کەپێک هاتبوون لەبەڕێزان عمار عبدالرزاق عیسی بەڕێوەبەری گشتی بیناکان لە وەزارەتی ئاوەدنکرنەوەی عێڕاق و ستافێکی یاوەری سەردانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیان کردو لەلایەن بەڕێزان هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و د. دیار ابراهیم رمضان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و مامۆستا شیروان میرزا پەرلەمانتاری پێشووی عێڕاق پێشوازیان لێکرا.
ئامانجی سەردانی وەفدەکە بۆ تەواوکردنی کارەکانی کۆتایی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیەبوو کە بڕیارە لەساڵی ئایندەدا بەڕووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.
لایخۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین داوای لەوەفدەکە کرد هەوڵی تەواوی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکە و دابینکردنی ئامێرو پێداویستیەکان بۆ نەخۆشخانەکە.
بەشی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان
ب. گ. تەندروستی ڕاپەڕین
30-12-2023
لەمانگی 12ی ئەمساڵدا 233 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە ئەنجامدراون .
نەشتەرگەری گەورە.... 32
نەشتەرگەری مامناوەند.... 140
نەشتەرگەری بچووک.... 61
قەزای ڕانیە
بەهۆی خواردنی قارچکەوە ٦کەس باری تەندروستیان تێکچووە و ژەهراوی بوون و دواتر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بۆچارەسەر.�بەو هۆیەوە توشی سکچوون و رشانەوە بوون و لە ئێستادا چارەسەری پێویست بۆ ئەو هاوڵاتیانە کراوە و باری تەندروستیان جێگیرە.
خزمەتگوزاری پێشکەشکراو بەنەخۆشانی سەنتەری تالاسیمیا لەساڵی ٢٠٢٣.
ژمارەی سەردانیکردنی نەخۆش 1571
بتڵی خوێن 737
پشكنینی تاقیگەیی 5446
خزمەتگوزاری تەندروستی لەساڵی ٢٠٢٣
سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لەراپەڕین
زیاتر لە 40 طن پاشماوەی پزیشکی ناوەندە تەندروستیەکانی کەرتی گشتی و تایبەت لەلایەن یەکەی چارەسەرکردنی پاشەڕۆی پزیشکی لەسنورەکە لەناوبراون لەساڵی ٢٠٢٣
دەستخۆشی بۆ ستافی کارمەندانی بەشەکە سەرکەوتووبن.
3550
منداڵ لەنەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان ولەدایکبوون لەڕانیە لەساڵی 2023 دا لەدایکبوون .
پرسەنامە ...
بۆ هەریەک لە برایانی بەڕێزم
کاک سالار لالە سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
کاک سیروان لالە سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان.
بەخەم پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان و کەسایەتی دیار و ناسراوی کوردستان و عێراق ( لالە سەرحەد خەلیفە یونس )م پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، لە خوای گەورە داواکارین دوا ناخۆشیتان بێت و سەبووری و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
قەزای ڕانیە..
ئەنجامدانی هەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ هاوکاریکردن و دابینکردنی خوێن بۆ نەخۆشانی تالاسیماو ئەو هاوڵاتیانەی لەکاتی نەشتەرگەری پێویستیان بەخوێنە..
هەڵمەتەکە لەسەنتەری گواستنەوەی خوێن بەبەشداری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە فەرماندەو ئەفسەروکارمەندانی هێزە ئەمنیەکان بەڕێوەچوو.
پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی
بەڕێز ( شکریە عمر محمد)
کارمەندی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەلادزێ دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی خوشكی بەڕێزیانەوە.
لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە کۆچکردو بەبەهەشتی خۆی شادبکات و سەبووری خانەوادە بەڕێزەکەشیان بدات.
اناللە واناالیە راجعون
پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی
بەڕێز ( گوڵزار محموود)
کارمەندی مەڵبەندی تەندروستی شەهیدحسێن بەستەسەتێنی لەجاجیاوا دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزیانەوە.
لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە کۆچکردو بەبەهەشتی خۆی شادبکات و سەبووری خانەوادە بەڕێزەکەشیان بدات.
اناللە واناالیە راجعون
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین تیمەکانی کوتان لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەسەردەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ـ12ـ2023 د. دیار ابراهیم رمضان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین تیمەکانی هەڵمەتی کوتانی فرە ژەمی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کاروبارەکانی تیمەکەو پێداویستیەکانیان کرد.
هەڵمەتی کوتانی فرە ژەمی هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە کوتانیان دوواکەوتووە.هەروەها ئەو منداڵانەی کاتی کوتانی خۆیانە بەپێی خشتەی کوتان کەلەسەر کارتەکانیان دیاری کراوە تیمەکان سەردانی کۆڵان و گەڕەکەکان دەکەن بۆ کوتانی منداڵان.
پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی
بەڕێز ( عمر احمد)
کارمەندی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیانەوە.
لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە کۆچکردو بەبەهەشتی خۆی شادبکات و سەبووری خانەوادە بەڕێزەکەشیان بدات.
اناللە واناالیە راجعون
ڕاوێژکاری بەیانیان لە ڕانیە
20ـ12ـ2023
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Website
Address
Ranya
ڕانیە-شەقامی پزیشــکان بەرامبەر بازاڕی لەنگە و کۆگاکانی دەرمان
Ranya
پسپۆڕ(دکتــــــۆرا) لە تیشك و سۆنـــەر : M.B.Ch.B - C.A.B.H.S (Radio.)
تەلاری پزیشکی گەڵا ، بەرامبەر مزگەوتی ناجیەخان
Ranya
تاقیگەی گەڵا پێشەنگ لە هەرزانی و راست و دروستی پشکنینە?
�ڕانیە�ڕزگاری/سەیداوا�ڕێگا گشتی ڕانیە/قەڵادزێ
Ranya
Garaky Bnar
Ranya
دەرمانخانەی ڕێما بۆ دەستکەوتنی ھەموو جۆرە دەرمان و بەرھەمێکی پێست و قژ، ھەروەھا پێدانی ڕێنمایی پزیشکی
Ranya
سەنتەرێک بۆ زیندووکردنەوەی سونەتی پێغەمبەر(ص) و نەریتێ