Taman Pharmacy نۆرینگەی تەمەن
Nearby clinics
سلێمانی شەقامی ئیبراهیم پاشا نزیک مزگەوتی سەلاحەدین بەرامبەر چاپەمەنی شێرکۆ نەخۆشخانەی بەرزی, As Sulaymaniyah
Baxtyari, Sulaimania
زەرگەتەی تازە ،نزیک مزگەوتی حاجی عوسمان عەلاف ،بەرامبەر مارکە مۆڵ
Ashti, Sulaimaniya
Ibrahim pasha, As Sulaymaniyah
سلێمانی - بەرامبەر شوقەكانی گۆیژە - ناو بینای نه خۆشخانەی ئەزمەڕ - نهۆمی ٣, As Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
پەیجئکی تەندروستیە هیوامان خزمەت کردنی ئیوەیە
🩺Folic acid/ vitamin B9🩺
🧑⚕️فۆلیک ئەسید کە ڤیتامین ب ٩ و فۆلەیتی پێدەوتری لە جۆری water soluble vitamin واتا لەجۆری ئەو ڤیتامینانەیە کە لە ئاودا دەتوێنەوە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە تەندرووستی مرۆڤدا، ئەم جۆرەی ڤیتامین جەستەمان ناتوانێت درووستی بکات بۆیە لە ڕێی خۆراکی ڕۆژانەوە جەستەمان وەری دەگرێت، بەشێوەیەکی گشتی کەسێکی پێگەیشتوو پێویستی بە بڕی ٢٠٠مایکرۆگرامە لە ڕۆژێکدا.
فرمانەکانی چیە ؟
١-یارمەتی درووستکردنی خرۆکە سورەکانی خوێن دەدات، گەر جەستە بڕی پێویستی فۆلیک ئەسید وەرنەگرێت ئەوا ئەگەری ھەیە کەسەکە توشی جۆرێکی کەم خوێنی بێت کە پێی دەوترێت folate deficiency anemia🌸
٢-یارمەتی درووستکردن و چاکبوونەوەی DNA ومادە جینیە کانی تر دەدات🌺
٣-پێویستە بۆ دابەشبوونی خانە🍀
٤-لەگەڵ ڤیتامین C کاردەکات یارمەتی جەستە دەدات بۆ تێکشکان وبەکارھێنانی پڕۆتین ھەروەھا درووستکردنی پڕۆتینی نوێ🍁
نیشانەکانی کەمی فۆلیک ئەسید چییە؟
١-سکچوون وھەڵئاوسانی زمان😧
٢-برینی دەم وگەدە🥴
٣-دواکەوتنی گەشە وڕەنگی قژی خۆڵەمێشی😯
٤-تەنگەنەفەسی و سەرئیشە ولاوازی🤕
وەخاڵێکی تری زۆر گرنگ پێویستە خانمانی دوگیان بڕێکی تەواو فۆلیک ئەسید وەربگرن لەماوەی دوگیانیەکەیاندا واتا کە خانمان بڕیاری سکپڕییان دا واباشە ٣ مانگ پێشو ٣ مانگ پاش سکپڕیی فۆلیک ێەسید وەربگرن بڕی ٤٠٠مایکرۆگرام لەڕۆژێکدا ئەم ڕێگەیە ڕێگری دەکات لە birth defects کێشەکانی کۆرپەلەی تازە لە دایک بوو وەک
-spina bifida لە ناو خەڵکدا بە کلک ناسراوە وە سەیری وێنەکەی خوارەوە بکەن
-anencephaly لەم حالەتەدا مێشک و بەشەکانی کەلەی سەری کۆرپەلە بەتەواوی یەک ناگرن یان جاری وایە بەشێکی کەلەی سەرومێشکی نیە سەیری وێنەکەی خوارەوە بکەن
- cleft palate قڵیشی ماڵاشوو،
cleft lip کەروێشکە لێو
ئەوخۆراکانە کامانەن کە دەوڵەمەندن بە فۆلیک ئەسید ؟
-بڕوکلی، مۆز، ئەڤۆکادۆ🌷
-سەوزە گەڵا سەوزەکان وەک کەلەرم، سپێناخ🌸
-ھێلکە,چەوەندەر🌹
-لیمۆ، پرتەقاڵ، ترێ🌺
-جگەری حەیوان و(اباشە لەکاتی دوگیانی نەخورێت)🍁
-بەرھەمە دانەوێڵەکان🌿
بە ھیوای تەندرووستی بۆھەموان 🌹💖🌹
سەیدەلیەی تەمەن ناونیشان : قەڵادزێ - بەرامبەر باخچەی ساوایانی قەڵادزێ
٥ خواردەمەنی زیرەکی مناڵەکەت زیاد دەکات:
١-ماسی:
توانای مێشک باش دەکات بەھۆی پێکھاتەی ئۆمێگا ٣.
٢-ھێلکە :
پێک دێت لە پرۆتین و کۆلین کە ھزر بەھێز دەکات.
٣-شیر:
سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پرۆتین و ڤیتامین B کە یارمەتی گەشە دەدات..
٤-گۆشت:
ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین و ئاسن ی تێدایە کە بۆ بەھێزکردنی ھزر و زیادکردنی سەرنج.
٥-سێو:
بەھۆی پێکھاتەی لە دژە ئۆکسانەکان یارمەتی زیادکردنی ڕێژەی زیرەکی منداڵ دەدات.
٨ مانگ بۆ ٣ ساڵ
تەمەنی فێربوونی قسە و گەشەی زمانەوانییە، خراپترین کاتە بۆ سەیرکردنی تیڤی و مۆبایل و ئایپاد..
مناڵەكانتان تێکەڵی دەوروبەر بکەن، بە گۆشەگیری ھیچ فێرنابن
✅دەرمانى orlistat بۆ دەبەزاندنی کێشی لەش
⬅️ئەم دەرمانه بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی کێشی زیادەی لهش
⬅️یەکێکە لەو دەرمانانەی کە له هەموو سەچاوه پزیشکیەکاندا باس کراوه بۆ کەم کردنهوهی کێشی لەش
⬅️ئەم دەرمانه ڕێگری دەکات له هەڵمژینی ئەو
چەوریەی که له خواردنەکەدا هەیه بەمەش ئەو
چەوریه زیادەیەی له لەشدا کۆبووەتەوه بەکاردێت بۆ دەست کەوتنی وزه
⬅️بێویسته ئەم دەرمانه سێ ژەمەدا بەکاربێت لهگهڵ ناندا
✅بهڵام نابێت لەم حاڵاتانەدا بەکار بهێنرێت
1⃣ئەو ئافرهتانهی حەملیان هەیه
2⃣ئەو کەسانەی کێشهی زراویان هەیه
3⃣ئەو کەسانهی کێشهی خۆراک هەڵمژینیان هەیه له جۆگەی هەرس دا
✅✅کاریگهری لاوەکی ئهم دەرمانه
به زۆري سک چوونه
هەندێک ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی کۆڵۆنت
لايك و كوميتتان بير نه چيت تا بتوانين به رده وام بين
-کۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی یەکسانی ئاوی تەندروست و چالاکییەکانی کرداری هەرس، هەر بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی باش پارێزگاری لێبکەیت بەتایبەتی ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی کۆڵۆنن، چەند خاڵێک کە پێویستە هەمووان پەیڕوەی بکەن لەپێناو پاراستنی تەندروستی کۆڵۆنت.
ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن، بەردەوام هەست بە بوونی هەوا دەکەن لەناو ورگ و گەدەیان هەڵدەئاوسێت و تووشی قەبزی یان سکچوون دەبن و ئازار و غازاتیان بۆ دروست دەبێت، ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت.
ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی کۆڵۆن:
1-دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.
2-کەمکردنەوەی خواردنەوەی کافاینەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.
3-خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراکیەکان، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.
4-ئەنجامدانی وەرزش، باشترین هەنگاوەکانی ژیانە کە چارەسەری زۆر نەخۆشیە کۆڵۆنت چالاک دەکات.
5-خواردنەوەی ئاو لەو کاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نان، تا یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆنت بدات.
6-خواردنەوەی شۆربای سەوزە و چای ڕووەکی، وەک چای سەوز یان زەنجەبیل.
قەترەی فینیستیل
-ئەم قەترەیە ماددەی Dimethindene maleate کە سەر بە گروپی دژە ھەستیاریە (دژە حەساسیەت) بۆ چارەسەرکردنی حەساسیەت و خوران بەکاردێت ..
-بەلام لەبەرئەوەی ئەو ماددانەی کە بۆچارەسەرکردنی حەساسیەت بەکاردێت کاریگەریەکی لاوەکی زۆر باویان ھەیە .ئەوش گێژبوون و خەوالوو بوونە بۆیە ئێستا زۆربەی دایکان وباوکان بەکاریدەھێنن بۆئەوەی مندالەکەیان خەوی لێبکەوێ .بەلام لەراستی ئەم قەترەیە بۆ حەساسیەتە نەک خەولێخستن
-ئەم قەترەیە ھەندێک خەلک بۆ چارەسەری غازات بەکاریدێنن بۆ مندالەکەیان بەلام بە ھیچ شێوەیەک غازات کەم ناکاتەوە
ئەم کەپسولە کە ناوی Capsovision ه جێگای ئیندۆسکۆپ واتە ناظور ئەگرێتەوە ئەم کەپسولە ٤ کامێرای هەیە و ئەتوانێ بۆ ماوەی ٢٠ کاژێر وێنەی گەدە و ڕیخۆڵەکان بگرێت كه به نزيكه ى له چركه يه كدا ٦٠ وينه ده گريت، ناظور کە سۆندەیەکی درێژی هەیە لەدەمەوە ئەخرێتە گەدەوە کە ناڕەحەتیەکی زۆری بۆ نەخۆشەکە دروست ئەکرد ، ئەم کەپسولە نوێ یە ئەو گرفتانە ناهێڵێت .
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Qaladze
Slemani
TAMANPHARMACY
Orzdy Street
Slemani, 46001
دەرمانخانەی سەرکەوت ـ سلێمانی شەقامی ئۆرزدی فەرعی کەباب وەلی
Sarwary Street
Slemani
نۆرینگەی پزیشکی ئاران بۆپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی
زەرگەتەی تازە ،نزیک مزگەوتی حاجی عوسمان عەلاف ،بەرامبەر مارکە مۆڵ
Slemani, OPEN9AM-12AM
لە خزمەت ئێوەی خۆشەویست داین ھەر ٧ ڕۆژەکەی ھەفتە و ڕۆژا
Slemani
پێشانگای ڕۆزا بۆ پێداویستی پزیشكی و جوانكاری بە تاك و ك