Mêxek
Nearby non profit organisations
Piers Road
B11QU
Piers Road
پرۆژەی مێخەک
بۆخزمەتکردن و هاوکاریکردنی ژنان و منداڵانی کورد لە بێرمینگهام
گرووپی ژنانی کورد لە بێرمینگهام،
لە پێناو خوێندن و فێربوون، گەشەپێدانی بەهرەو تواناکانی ژنان خۆبەخشانە و سەربەخۆ کار و چالاکی خۆی ئەنجامدە
پرۆژەی مێخەک
بۆ ڕەخساندنی هەل و هاوکاریکردنی ژنانی کورد لە بێرمینگهام و دەوروبەری
یادی سێ سالەی دامەزراندنی پڕۆژەی مێخەک پیرۆز بێت لە سەرجەم ژنان و منداڵانی کورد لە شاری بێرمینگهام.
پڕۆژەی مێخەک لە سێ ساڵی ڕابودوودا هاوکاری چەندین ژن و منداڵی کوردی کردووە لە شاری بێرمینگهام و دەورووبەری لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی خۆیەوە هاوکات هەمیشە لە خەمی ژنان و منداڵانی کوردیشدا بووە لە نیشتیمان. لە کەمپەینە جیاوازەکانیدا خزمەتی بە دەیان منداڵی هاونیشتمانیان کردووە لە کوردستان.
ئێمە وەک سەرپەرشتیاران و ئەندامە خۆبەخشەکانی ئەم پڕۆژەیە لەم یادە گرنگ و پیرۆزەدا بەڵێن دەدەین وەک هەمیشە بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانمان بۆ ژنان و منداڵانی کورد لە تاراوگە. هەروەها بەو پەڕی دڵسۆزیی و خۆشەویستییەوە کار دەکەین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پڕۆژەکە کە بریتیە لە:
· کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی ژنان و منداڵانی کوردی نیشتەجێی شاری بێرمینگهام و دەورووبەری.
· نوێنەرایەتیکردنی بەکاربەرەکانمان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە گونجاوترین خزمەتگوزاری و یارمتییان پێشکەش بکرێت.
· هاوکاریکردنی ژنانی کورد بۆ پێداچوونەوە و ناسینەوەی شوێنگەو شوناسی خۆیان لە تاراوگە، هاندانیان بۆ باوەڕبەخۆبوونی زیاتر و هەروەها پشتگیریکردن لە بەهرەو تواناکانیان.
چالاکییەکانی پرۆژەی مێخەک لە سێ ساڵی تەمەنیدا
چالاکی ٨ی مارس لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە ئاهەنگێک بۆ خانمان و منداڵان..١ چالاکی ٨ی مارس لە ساڵی ٢٠١٩ بە ئێوارەخوانێک بۆ خانمان و منداڵان.٢
٣. یادی دامەزراندی پرۆژەی مێخەک لە ساڵی ٢٠١٨دا بە ئێوارەئاهەنگێکی خێزانی کە زیاتر لە ٢٠٠ کەس بەشداربوون تیایدا.
٤. چالاکی کۆکردنەوەی هاوکاری و پێداویستییەکانی وەک جلوبەرگ بۆ ئاوارەکانی شەنگال لە کەمپی عەربەت لە سلێمانی.
٥. کەمپینی [ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە] کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خوشک و براکانمان لە رۆژئاوا.
٦. کەمپینی [ئێمەش لەگەڵتانین] کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی.
٧.هاوکاریکردنی چەندین خانم و منداڵی کوردی پەناهەندە لە یەکێک لە هۆستلەکانی شاری بێرمینگهام بە دابینکردنی جلوبەرگ و پێداویستیە سەرەتاییەکان.
٨. چالاکی رۆژی جیهانی منداڵان لە ساڵی ٢٠١٨بە گەشتێک بۆ سەنتەری سرووشتی شاری بێرمینگهام کە تیایدا ٤٣منداڵ و ٢٦ خانم بەشداربوون. منداڵەکان جگە لە گەشتەکە دیاریییشیان بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە پێشکەش کرا.
چالاکی رۆژی جیهانی منداڵان لە ساڵی ٢٠١٩ دا سەردانی یەکێک بوو لە ماڵەکانی یاریکردن لە شاری بێرمینگهام کە تیایدا بەشێک لە منداڵان وخانمانی کوردی شاری بێرمینگهام بەشداربوون.
٩. لە ساڵی ٢٠١٨دا سیمینارێکی هاوبەشی پرۆژەی مێخەک لە بێرمینگهام لەگەڵ ڕێکخراوی ژنانی کورد و رۆژهەڵات لە لەندەن بۆ ئاشناکردنی خانمان کورد بە کارو چالاکی و خزمەتگوزارییکانییان.
١٠. بەشداریکردنی ئەندامانی پرۆژەی مێخەک لە زۆربەی ئەو ڕێپێوان و خۆپیشاندانەدا کە بۆ دۆزی کورد کراون و هەروەها هەموو ئەو خۆپیشاندانانەی دژی نادادپەروەری بەرامبەر بە نەتەوەت کورد ئەنجامدراون.
١١. بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی خوێندن لە کۆلیژو زانکۆکان لە شاری بێرمینگهام و دەوروبەری و ئاشناکردنی کۆرسەکانیان بە خانمانی کورد بە درێژانی سێ ساڵی تەمەنی.
١٢.دۆزینەوەی کاری خۆبەخش و ئەزموونی پراکتیکی بۆ چەندین خانمی کورد لە شاری بێرمینگهام.
١٣. بەخشینی ڕێنمایی و زانیاری تاکە کەسیی لە بواری خوێندن و فێربوون بۆ هەموو ئەو خانمانەی پەیوەندیان بە پرۆژەکەمانەوە کردووە.
١٤. چالاکی ٨ی مارس لە ساڵی ٢٠٢٠ بە ئاهەنگێک بۆ خانمان و منداڵان کە کۆی داهاتی ئاهەنگەکە پێشکەش کرا بە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی.
١٥. بەشداریکردن لە کەمپینی [سەبەتەی کۆمەک] بە هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆژەی کۆمەک و کۆمەڵەی کوردی لە وێست میدلاند بۆ هاوکاریکردنی هاونیشتیمانیانمان لە کوردستان لە کاتی کەرەنتینی گشتی بەهۆی کۆڤید-١٩.
١٦. چالاکی [لەهەر کوێ بیت لەگەڵتام] بە هاوبەشی لەگەڵ پڕۆژەی کۆمەک کە تیایدا منداڵانی کوردی نیشتەجێی بێرمینگهام دەغیلەکانیان دەبەخشن بە منداڵانی بێ سەرپەرشت لە کوردستان.
خانمانی بەڕێز، هاوڕێیان و دۆستانی پرۆژەی مێخەک بەهۆی ئەم بارودۆخەی لە ئێستادا تێیکەوتووین بە هۆی پەتای کۆڤید-١٩ و بە لەبەرچاوگرتنی تەندرووستی گشتی و دووبارە لۆکداونی (کەرەنتینی) گشتی، دەرفەت نەبوو بۆ ئەم ساڵ ئەم یادە بەچالاکی و ئاهەنگی خێزانی پیرۆز بکەین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو دۆخەکە ئاسایی بێتەوە و بەیەکەوە ئەم یادە بکەینەوە.
هیوای تەندرووستییەکی باش بۆ هەمووتان دەخوازین و دووبارە یادی دامەزراندنی پرۆژەکەتان لێ پیرۆزبێت.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی
سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی مێخەک
هەلی کار لە بێرمینگهام
هەلی کاری وەرگێڕان (تەرجومە) (کوردی, ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی) لە ناوچەی بێرمینگهام و دەوروبەری.
تکایە هەرکەس لەخۆی ڕائەبینێت کە بتوانێت کاری وەرگێڕان (قسە) بکات بۆ ئەو زمانە بۆ ئینگلیزی و بە پێچەوانەوە با پەیوەندیمان پێوە بکات.
کاری وەرگێڕان لە بوارەکانی یاسایی کۆچ و پەنابەری و تەندروستی.
سیڤییەکانتابنێرن بۆ ئیمەیڵی:
[email protected]
یان وەتساپی
07703042921
بنێرن.
پێویستە خاوەنی مۆڵەتی کارکردن بیت لە بەریتانیا.
دایک و باوکی بەڕێز،
ئێمە وەک پرۆژەی مێخەک و پرۆژەی کۆمەک هەستاوین بە چالاکییەکی هاوبەش بۆ منداڵانی کورد لە بێرمینگهام لە ژێڕ ناوی (لە هەر کوێ بیت لەگەڵتام).
مەبەست لەم چالاکییە هاوبەشە درووستکردنی هەستی بەرپرسیارێتی و گیانی بەخشین و هاوکارییە لە لای منداڵانی کورد لە تاراوگە.
بە بەشداریکردنی منداڵەکەت لەم چالاکییەدا، منداڵەکەت لە بواریی پەروەردەیی و مرۆییەوە بەئاگاو هۆشیار دەبێت هەروەها:
• فێردەبێت چۆن بڕە پارەی رۆژانەکەی کۆبکاتەوە.
• فێری بەخشین وهاوکاریکردنی ئەوانە دەبێت کە پێویستیان بە هاوکارییە.
• مرۆڤدۆستی لە ژیانیدا دەبێتە پرنسیپێکی مانادار.
• پێزانین ونرخ-بۆ-دانان بۆ ماندووبوون و کارکردنی گەورەکان.
• دوورکەوتنەوە لە بەرخۆریی و پێزانین بۆ هەر بڕە پارەیەک کە پێی دەدرێت.
شێوازی کارکردنی ئەم چالاکییە:
منداڵەکەت پاکیجێکی بۆ ئامادەکراوە کە یارمەتی دەدات بۆ کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی رۆژانە پێیدەدرێت و لە ڕێگەی ئەم بڕە پارەیەوە دەتوانێت هاوکاری منداڵانی بێسەرپەرشتی پێ بکات لە کورستان.
کاتی دیاریکراو بۆ ئەم چالاکییە ٣ مانگە و دواتر دایک و باوکان لە بەرواری دیاریکراودا دەتوانن دەغیلەکان بگەڕێننە دەستی ستافەکانی ئەم دوو پرۆژەیە.
لە کۆتایی ئەم چالاکییەدا منداڵەکەت لە کۆبوونەوەیەکی هاوڕێیانە و خێزانیدا بڕوانامە و دیاری پێدەبەخشرێت.
پرۆژەی مێخەک
لە ساڵی ٢٠١٧ وە لەلایەن لازۆ ئازاد و سروە عوسمان-وە درووستبووە. پرۆژەیەکی خۆبەخشی سەربەخۆ و بێ لایەنە، بۆ خزمەتکردن و هاوکاریکردنی ژنان و منداڵانی کورد لە بێرمینگهام دامەزراوە.
پرۆژەی کۆمەک
پرۆژەیەکی خێرخوازی سەربەخۆ و بێلایەنە، لە لایەن چەند گەنجێکی نیشتەجێی ووڵاتی بەریتانیا دامەزراوە. پرۆژەی کۆمەک بۆ خزمەتکردن و هاوکاریکردنی هەژاران و منداڵانی بێ سەرپەرشتە لە کوردستان.
دایک و باوکی بەڕێز
پرۆژەی مێخەک و پرۆژەی کۆمەک پێزانینیان هەیە و سوپاسگوزارن بۆ بەشداریکردن و هاندانی منداڵەکەت لەم چالاکییە گرنگ و پیرۆزەدا.هیوادارین بە بەشداریکردنیان لەم چالاکییەدا زیاتر گیانی هاوکاریی و دەستگیرۆیی کردنی هەژاران و منداڵانی بێسەرپەرشتیان تیادا درووست بێت.
گەر پێویستتان بە زانیاری زیاترە یاخود هەر پرسیارێکتان هەیە تکایە بێ دوودڵی پەیوەندیمان پێوە بکەن بەم ڕێگایانەی خوارەوە.
پرۆژەی مێخەک
ژمارەی پەیوەندی:07754556777
ئیمەیل:[email protected]
فەیسبووک: MEXEK PROEJCT
پرۆژەی کۆمەک
ژمارەی پەیوەندی: 07491050626
ئیمەیل:[email protected]
فەیسبووک:KOMAK
هەر بەڕێزێک دەخوازێت منداڵەکەی بەشداری ئەم چالاکییە بکات دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات تا پاکیجێکی بۆ ئامادە بکەین.
بەناوی سەرپەرشتیاران وئەندامانی پڕۆژەی مێخەکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هاوکارمان نەسیم خان دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی خەزوری بەڕێزیان کە دەکاتە باوکی کاک بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، وە بە هەمان شێوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان دەکەین.
ڕۆحیان شاد و داواکارین لە خوای گەورە سەبووری و ئارامی ببەخشێ بە بەڕێزیان و خانەوادەکەیان.
پرۆژەی مێخەک
١٧\٦\٢٠٢٠
پڕۆژەی مێخەک پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی منداڵان لە هەموو منداڵانی کورد و جیهان دەکات
سەرەتا ئەم ڕۆژە لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە کرا بە ڕۆژی جیهانی منداڵان. هەروەها لەم ڕۆژەدا ١\٦ و لە ساڵی ١٩٨٩بۆیەکەم جار جاڕنامەی مافی منداڵ لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە داندرا.
ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی جیهانی مافی منداڵیش ناسراوە،چەند ڕاستیەک هەیە لەسەر مافی منداڵ کە پێویستە ئاماژەی پێبکرێت:
· ڕۆژانە ٢٢٠٠٠ منداڵ دەمرن بەهۆی هەژاری و برسیەتیەوە ( سەرچاوە: یونیسێف).
· ١٦٨ ملیۆن منداڵ کار دەکەن لە جیهاندا (سەرچاوە: یونیسێف).
· ساڵانە ٣٤٠٠٠ منداڵ لە ژێر تەمەنی ١٥ ساڵیدا دەکوژرێ.
· ساڵانە ١٥ ملیۆن کچ لە ژێر تەمەنی ١٨ ساڵی واتا منداڵ بە شوو دەدرێن بە بێ ڕەچاوکردنی باری تەندروستی و خوێندنیان.
· ساڵانە ملیۆنان منداڵ دەبنە قوربانی توندوتیژی (سەرچاوە: یونیسێف).
· %٣٨ منداڵان خوێندن بەجێدێڵن لە قۆناغی سەرەتایی بەبێ ئەوەی فێری نوسین و خوێندنەوە ببن.
· ١ لە ٩ منداڵان لە زۆنی مەترسیداردا دەژین (سەرچاوە: نەتەوە یەکگرتوەکان).
پڕۆژەی مێخەک لە ساتی دامەزرانیەوە چالاکی جۆراوجۆرو هەمەڕەنگی هەبووە بۆ منداڵانی کورد لە شاری بێرمینگهام لەم ڕۆژەدا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ نەمانتوانی هیچ چاڵاکیەک بکەین بۆ منداڵان بە داوای لێبووردنەوە.
بەهیوای تەندرووستیەکی باش و ئارامین بۆ مندالانی کوردبەتایبەت و منداڵانی جیهان بە گشتی.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی مێخەک
٢\٦\٢٠٢٠
Happy international children’s day 💕
https://youtu.be/8esKJFztgaM
National Children's Day Music Video An annual event meant to give cheers and smiles to more than 3 million children in the Philippines, in the Sonshine Land -- at the Kingdom of Jesus Christ Co...
پرۆژەی مێخەک پیرۆزبایی رۆژی جیهانی منداڵان ٦/۱ لە هەموو منداڵانی کورد و جیهان دەکات.
بەهیوای رۆژێکی جوان و دڵخۆشکەر❤️
هاوڕێیان و خانمانی خۆشەویست
جەژنتان پیرۆزبێت.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی
پرۆژەی مێخەک
پێنج ڕێگا بۆ پاراستنی تەندرووستی منداڵەکەت
ئامادەکردنی بابەت : پرۆژەی مێخەک
ووشەی تەندرووستی ووشەیەکی گرنگی پێدراو و ئاماژەپێکراوە لە دنیایی ئێستادا، ئێمە چۆن دەتوانین سوود لەم ووشەیە وەربگرین؟
چۆن بزانین منداڵەکانمان تەندرووست و باشن؟
گرنگە ئێمە لە ڕووی جەستەیی و دەروونی و هەستەکانەوە ئاگاداری منداڵەکانمان بین.
ئەم پێنج خاڵەی خوارەوە دەتوانن هاوکاری دایک و باوکان بکەن بۆ ئاگاداربوون لە تەندرووستی گشتی منداڵەکانیان.
١. وەرزشکردن
وەرزشکردن بەسوودە بۆ هەمووان، هەروەها بۆ منداڵانیش.
منداڵ خاوەنی ووزەیەکی بێ سنوورە و پێویستی بە بەرنامەی بەسوود و جۆراوجۆری وەرزش و یاریکردنە رۆژانە. وەرزش و یاریکردن دەبێتە ئارامبوونەوە و دڵخۆشی بۆ منداڵان. منداڵ لە یەک کاتدا هەم لە ڕووی جەستەییەوە هەم لە رووی دەروونییەوە سودمەند دەبێت لە وەرزشکردن. هەر بۆیە پێوستە دایکان و باوکان رۆژانە بە ڕێگەی جیاواز وەرزش بە منداڵەکانیان بکەن و خۆشیان بەشداربن گەر دەتوانن.
٢. بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان هەروەها ئامێرە زیرەکەکان وەک ئایپاد و مۆبیال لە لایان منداڵانەوە لە دنیای ئێستادا بە بەردەوامی بەکاردەهێنرێت هەر بۆیە پێویستە لە لایەن دایکان و باوکان-وە چاودێری و لێپرسینەوە هەبێت هەروەها کاتێکی دیاریکراو دابنرێت بۆ بەکارهێنانیان. توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە بەکارهێنانی زۆری ئەم ئامێرانە توانستی منداڵەکان کەم دەکەنەوە تا ئاستی ناچالاکبوون هاوکات گۆشەگیر و تەنیایان دەکەن و هۆکاری چەندین جۆرییتری کێشەی جەستەی و دەروونین لە منداڵاندا.
٣. پێویستە دایکان و باوکان هاوکاری منداڵەکانیان بکەن تا بە گرنگیەوە سەیری خێزان بکەن و هەروەها تێکەڵاوی کۆمەڵگاش بن. دەتوانین لە ڕێگای فێرکردنیان بە سۆز و بەخشین و گیانی هاوکاری باوەڕبەخۆبوون و بەهێزی لە ناویاندا چالاک بکەین.
٤. خەوتنی تەندرووست بۆ تەندرووستییەکی باشی منداڵان.
پێویستە خەوی هەموو منداڵێک لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێردا بێت. چونکە نووست هۆکاری تەندرووستیەکی باشی دەروونی و جەستەییە لە منداڵاندا. پێویستە دایکان و باوکان ئاگاداری کاتی خەوتنی منداڵەکانیان بن و ڕێنمایی منداڵەکانیان بکەن کە لەکاتی دیاریکراودا بخەون.
دایک و باوکان دەتوانن ئاسانکاری بکەن بۆ خەواندنی منداڵەکانیان لە کاتی خۆیدا لە ڕێگەی سیستەمێکی بەردەوامەوە و بەم چەند ڕێنماییەی خوارەوە.
حەمام کردن، مۆسیقای ئارام، خوێندنەوەی چیرۆک و کوژاندنەوەی ئامێرە زیرەکەکان ٢ کاتژمێر پێش خەووتنیان.
٥.دایکان و باوکان دەتوانن ببنە نموونی باش بۆ منداڵەکانیان چونکە منداڵان هەمیشە چاو لە تایبەتمەندییەکانی دایک و باوکیان دەکەن لە ڕووی شێوازی ژیانکردن و هەڵسوکەووتەوە. دایکان و باوکان پێویستە کۆڵنەدەربن لە هاندان و بەخشینی سۆزوخۆشەویستی تا منداڵەکانیان لە ڕووی باوەڕبەخۆبوونە و هەوڵدانەوە بۆ بەرەوپێش چوون و سەرکەووتن بەردەوام بن.
نامەیەکی گرنگی دایکێکی ئەمریکی بۆ کوڕەکەی.
https://www.facebook.com/115939496521923/posts/161698638612675/?vh=e&d=n
هیوای تەندرووستییەکی باشتان بۆ دەخوازین خانمانی ئازیز.
فەرموون ئەمەش لینکی یەکێک لەو چالاکییانەی دەتوانن لەماڵەوە لەگەڵ منداڵەکانتان بیکەن و
کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەربەرن.
https://youtu.be/jv73CEzY1jg
How to Make Playdough With Flour and Water and Salt Learn how to make playdough with flour and water and salt If you love to spend time with your kids and play with play doh, you will love this recipe for home...
بانگەوازێک لە لایەن پسپۆری دەروونی سیدۆ
مۆرگان.
بە ناوی پرۆژەکەمانەوە دەستخۆشی ئەم کارە پیرۆزەی لێدەکەین و هیوادارین نموونەی وەک بەڕێزیان زۆر بێت.
#خزمەتگوزارییەک بۆ کوردانی #تاراوگە و
کوردستان.
پرۆژەیەکی نوێ پێشکەش دەکەم بەو هیوایەی کەلێنێکی بچکۆلە پڕ بکاتەوە.
هەر کوردێک لە هەر شوێنێکی دنیا #گرفتی دەرونی هەیە و پێویستی بە راوێژ، رێنمایی دەرونی یان وەرگرتنی چارەسەری دەرونیە psychotherapy بە زمانەکانی (سۆرانی، کرمانجی، هەورامی، فارسی، ئینگلیزی) ، بۆ خۆی، کەسە نزیکەکانی یان منداڵەکانی، هەفتانە یەک جەلەسە و هەر دانیشتنێک نزیکەی 45 خولەک. ئەوەی کە پێویستی پێیەتی دەتوانێت بۆ زانیاری و وردەکارییەکان و تێچوەکان ئیمەیل بۆ ئەم ئەدرێسەی خوارەوە بنێرێت.
[email protected]
من ناوم #سیدۆ مۆرگانە، پسپۆری دەرونی رێگەپێدراوم لە وڵاتی کەنەدا و ئەندامی بی. سی. ئەی. سی. سی م لە بۆ پێدانی راوێژ و چارەسەری دەروونی و بە پێی #یاساکانی وڵاتی #کەنەدا کار دەکەم.
زانیاری و ژمارەی پێویست بۆ هاوکاریکردن لەم بارودۆخەدا
Useful Contacts for Support During this Crisis
هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی خۆیان کەرەنتینە کردووە:
Support for those Self Isolating or Vulnerable: Help with food, guidance, emergency supplies or a friendly chat…
The Active Wellbeing Society (TAWS) : https://theaws.co.uk/relief/ or 0121 728 7030 (during office hours)
هاوکاری لە نیچلس:
Support in Nechells
Nechells POD: www.nechellspod.co.uk
Nechells POD staff team: 07526 541 467 (Nora) 07305 862 545 (Rachel)
Free@Last: Please call John on 07971000598 or Jan on 07815531013 to discuss how we can help.
Financial advice: Please call Yousef on 07775663302 between 9am and 5pm (Monday to Friday).
داواکاری (کلەیمی) بەنەفێت:
Welfare Benefit Claims:
Support for workers: https://www.gov.uk/government/publications/guidance-to-employers-and-businesses-about-covid-19
Claim for Universal Credit. Online application via: https://www,gov.uk/universal-cred/how-to-claim
Attendance Allowance (AA): www.gov.uk/attendance-allowance/how-to-claim
Personal Independence Payment: www.gov.uk/pip/how-to-claim
New Style Employment & Support Allowance:
www.gov.uk/guidance /new-style-employment-and-support-allowance
خزمەتگوزاریەکانی توندووتیژی خێزانی:
Domestic Abuse Services:
Birmingham and Solihull Women’s Aid Domestic Abuse Hub – 0808 169 9604 (free telephone number)
Women’s Aid 24-hour emergency Helpline – 0808 2000 247
R**e and Sexual Violence Project – 0121 643 0301
Accord Housing/Domestic Abuse Refuge – 0121 358 0952
Bharose (Domestic abuse service for ethnic Minority Women) – 0121 303 0368
BGLT (Birmingham LGBT, Domestic Abuse Service) – 0121 643 0821
Helpline for Men experiencing domestic abuse – 0808 801 0327
Birmingham Crisis Centre (Advice and Refuge) – 0121 507 0707
زانیاری و ڕێنمایی دەربارەی خانووبەرەو شوێنی نیشتەجێبوون:
Housing Advice and Information:
Homeless 18 years and older – Outside of office hours and at immediate risk 0121 303 2296
Homeless 16 & 17 years old- Outside of office hours – 0121 675 480
Single homeless 16 – 25 years old – Young persons hub at ST Basils: for an appointment e-mail [email protected] or text ‘NEED ST BASILS’ to 62277
Homeless families – go online on Birmingham City Council- Housing options page: https://www.birmingham.gov.uk /info/5009/housing_options/1191/newtown_housing_options_centre Shelter, Gateway House 0344 515 1800 Housing and Homelessness, No drop in, appointment only as well as telephone.
ڕێنمایی و خزمەتگوزاریەکانی تر:
Other advice services
Birmingham Settlement (Debt and Benefit, telephone advice only) - 0121 250 0777
Birmingham Community Law Centre (Benefits, Appeals, Immigration telephone advice only) – 0121 227 6540
Age concern, Boldmere Road, Sutton Coldfield - 0121 362 3650 or [email protected].
Birmingham City Council Homepage BCC Homepage
دهستهی راوێژکاریی و هاریکاریی تووشبووانی ڤایروسی کۆرۆنا لە بریتانیا :
گەلی کوردی خۆشەویست :
وهک پێشتر رامانگهیاند، که به نیازی ئهوهیهن، ناو و ژمارهی مۆبایڵی چهند دکتۆرێکی کورد و چهند کهسێکی تر له بواری جیاوازدا وهک خۆبهخش
بۆ هاریکاریی و راوێژی پزشیکیی یاخوود پێداویستی تری ئهو کهسانهی تووشی ڤایروسی کۆرۆنا بوون یا گوومانی تووشبوونیان ههیه، بڵاو بکهینهوه
تا له کاتی پێوویستدا پێوهندییان پێوه بکهن.
ئهم بهڕێزانهی، لهسهر رهزامهندیی خۆیان و داواکاریی خۆیان، لێرهدا ناویان بڵاو دهکهینهوه، به پێیی کات و توانایان ئامادهی ههموو هاریکاریی و
پشتگیرییهکن و ههر بهڕێزێکی تریش پێی خۆشه یا ئامادهیه هاریکاریی بکات، تکایه ناو و ژمارهی مۆبایڵهکهیمان بۆ بنێرێت تا لێره و لهو پهیجی
فهیسبووکهدا بڵاویان بکهینهوه.
بهڕێزان: بۆ ئاگاداریتان ئێستا خهریکی ئامادهکردنی پهیجێکی تایبهتین و بهمزووانه ئامادهی دهکهین و بڵاوی دهکهینهوه.
ئهم دکتۆره بهڕێزانه ئامادهی هاریکاریتانن و له کاتی پێوویستدا دهتوانن پێوهنییان پێوه بکهن:
د. نهرمین کۆی
Dr Narmin Koye 07809773029
د. فریاڵ ئهحمهد
Dr Ferial Ahmad 07773335031
د. سۆران ساڵح
Dr Soran Salah 07968525545
د. فریاد حهوێزی
Dr Firiad Hiwaizi 07968730364
د. راهۆز رێبین
Dr Rahoz Rebin. 07597717852
بۆ ههر پێداویستییهک و هاریکارییهکی تر، تکایه پێوهندیی بکهن بهم بهڕێزانهوه:
دانا شێخ عوومهر
Dana Shex Omar
07938387878
شیرۆ بێستوون
Shero Bestun
07734210392
ئامانج مهردووخی
Amang Mardokhy
07759263611
شیرکۆ عادل دهباخ
Sherko Adel Debax
07745729350
هیوا ئەحمەد
Hiwa Ahmed
07877653985
North London
شەوبۆ محەمەد
Shawbo Mohamad
07493101786
داوان فهرهاد
Dawan farhad
07492955805
عهتا موفتی
Ata Mufty
07956492252
تکایه ههمووان لای خۆتان شیری بکهن
لهگهڵ رێزدا
هەست بە تەنیایی دەکەیت؟
ئەگەر خۆت گۆشەگیر کردووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید ۱۹ تۆ بەتەنیا نیت.
دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ٠۱۲۱۷۲۸۷٠۳٠
بەشداریتان جێگای ڕێز و پێزانینە..
پڕۆژەی مێخەک هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازێت
خانمانی خۆشەویست بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە تێیکەوتووین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩). ئێمە وەک پڕۆژەی مێخەک سەلامەتی ئێوە و ئەندامانی پڕۆژەکە لە پێش هەموو شتێک دادەنێین، بۆیە کارەکانی ڕوو-بە-ڕوو و تاکەکەسی لە ئێستادا تەنها لە ڕێگەی تەلەفۆن، ئیمێل و پەیجی فەرمی پرۆژەکەمانەوە دەبێت.
دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی ئێوەی خۆشەویست بەگوێرەی ئەو هەلومەرجەی ئێستا کارەکانمان بەم جۆرە دەبێت , بێگومان ئاگادارتان دەکەینەوە لە هەر گۆڕانکاریەک.
سوپاسی هاووکاری و تێگەیشتنتان دەکەین
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی
سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی مێخەک.
07754556777
[email protected]
سڵاو خانمان و هاوڕێیانی پرۆژەی مێخەک
وەک پێشتریش بەڵێنمان دابوو کە داهاتی ئاهەنگی ۸ ی مارس بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان بۆ بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا دەبێت.
داهاتی چالاکییەکەمان ۹٥٠ پاوەند بوو وە هەر لەو کاتەوە لە هەوڵی ناردنەوەی ئەو بڕە پارەیەداین بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەیەی کوردستانیشی گرتۆتەوە لە ئێستا هەموو کارو پەیوەندییەکانمان لە شاری سلێمانی راگیراون.
هیوادارین بە زووترین کات ئەم بارودۆخە سەختە تێپەڕێنین و ئێمەش بتوانین لە کارو خزمەتکردن بەردەوام بین.
لە زانیاری زیاتر لەگەڵ گۆڕانکارییە نوێکاندا ئاگادارتان دەکەینەوە.
شاد و تەندرووست بن.
لەگەڵ ڕێزی سەرپەرشتیارانی پرۆژەی مێخەک
٥٠ ڕێگا بۆ سەرقاڵکردنی منداڵەکانمان لەم رۆژانەدا کە لە ماڵەوەین.
https://www.amightygirl.com/blog?p=29196
50 Ways to Keep Kids Engaged at Home During the Coronavirus Shutdown A Mighty Girl's top tips for parents on keeping kids engaged at home while observing social distancing.
کاری هاوبەشی پرۆژەی مێخەک لەگەڵ پرۆژەی کۆمەک و کۆمەڵەی کوردی لە وێستمیدلاند.
دواجار بڕیارە درووستەکە درا و قوتابخانەکان لە بەریتانیا دادەخرێن.
https://www.facebook.com/164665060214766/posts/3517961414885097/?vh=e&d=n
From Doctors of the world
پرۆژەی مێخەک پەیوەندی و بەرنامەی درێژخایەنی هاوکاریکردنی هەیە لەگەل نەخۆشخانەی هیوا.
https://youtu.be/hw2b4HgPRYQ
نەخۆشخانەی هیوا ...گێڕانەوەی هیوا بۆ توشبوانی شێرپەنجە نەخۆشخانەی هیوا ... گێڕانەوەی هیوا بۆ توشبوانی شێرپەنجە چەناڵی تایبەتی ئێمە لە تێلیگرام https://t.me/Chawmediaa
چۆن نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بناسینەوە؟
خانمی خۆشەویست،
دەتەوێت چالاک بیت؟ دەتەوێت فێر بیت؟
دەخوازیت لە داهاتوودا ببیتە خاوەن بڕوانامە و کار بکەیت؟
دەتەوێت زمانی ئینگلیزی فێر بیت یان باشتری بکەیت؟
دەتوانیت دەست بکەیت بە هەر یەکێک لەم کۆرسانەی کە خۆت دەیخوازیت.
١. کۆرسی خەیاتی
٢. کۆرسی ئای تی
٣. کۆرسی ئیسۆڵ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی
٤.کۆرسی خواردن درووستکردن
٥.کۆرسی دیزاینکردن بە خەنە و چەندین
خزمەتگوزاریتر؟
مەرجەکانی وەرگرتن:
تەمەنت ۲٥+ بێت
لەم ناوچانەی بێرمینگهام بژیت
Aston, Gravelly Hill, East Handsworth & Lozells, Handsworth, Birchfield, Soho, Stocklqnd Green, Nechells & Newtown
پەیوەندی بە پرۆژەی مێخەکەوە بکە بۆ دانانی دیدەنی لەگەڵ یەکێک لە ستافەکانی پرۆژەی مێخەک بۆ زانیاری زیاتر و پڕکردنەوەی فۆرمی
بەشداربوون.
ژمارەی پەیوەندی: 07754556777
Email:[email protected]
ڕۆژی جیهانی ژنان لە هەموو کچان و ژنانی کورد پیرۆز بێت 💓
٤ شەممە دوارۆژی وەرگرتنی ناوی ئەو خانمانەیە کە دەیانەوێت بلیتی چالاکییەکەی پرۆژەی مێخەک بۆ ۸ی۳ بکڕن و رۆژی هەینی دوا مۆڵەتی وەرگرتنی بلیتەکانتانە.
لە دوای ڕۆژی ٤ شەممەوە هیچ بلیتێک نافرۆشرێت.
بلیت لە رۆژی ئاهەنگەکە نرخی جیاوازە.
شادو ئاسودە بن.
بە سپۆنسەری شاپۆست بەم زووانە.
زۆربەی بلیتەکانمان فرۆشراون کۆمەڵێک بلیتی کەم ماون، پەیوەندی بکەن و بێبەش مەبن لە بەشداریکردنتان لەم چالاکییە تایبەت و بۆنە گرنگەدا.
Very soon💐
💓
بۆ منداڵەکانتان لە کاتی پشووی مانگی ۲.
لە کۆڤەنتری
https://www.facebook.com/139266023252902/posts/798307744015390/?d=n
بۆ ئەو خانمە بەڕێزانەی بلیتی ئاهەنگی ۳/۸ ن داوا کردووە.
لە رۆژانی ٤شەممان و هەینی دەتوانن بلیتەکانتان لەم ناونیشانەی خوارەوە وەربگرن.
Uk & Co solicitors
208 Soho road
Handsworth
B21 9LR
بۆ بلیت کڕین یەکەم جار دەبێت لە ڕێگای ژمارە تەلەفونی پرۆژەی مێخەک وە بلیت داوا بکەن و دواتریش لە ناونیشانی ئاماژەپێکراودا وەریبگرن.
شاد بن
Click here to claim your Sponsored Listing.
Our story
پرۆژەی مێخەک
بۆ خزمەتکردن و هاوکاریکردنی ژنان و منداڵانی کورد لە بێرمینگهام
Videos (show all)
Contact the organisation
Telephone
Website
Address
Birmingham
B210UY
Opening Hours
Monday | 9am - 5pm |
Tuesday | 9am - 5pm |
Wednesday | 9am - 5pm |
Thursday | 9am - 5pm |
Friday | 9am - 5pm |
Birmingham
The World Leader in Museum Style Mobile Islamic Exhibitions Promoting a Greater Understanding of Islam
The Woodbrooke Office, Fircroft College Of Adult Education, 1018 Bristol Road
Birmingham, B296LH
Woodbrooke is an international Quaker learning and research organisation based in Britain. We provide opportunities for learning, connection and worship which are rooted in the Qua...
Birmingham
One world. Many lives. Our choice. We are The Vegan Society that coined the term 𝘷𝘦𝘨𝘢𝘯 in 1944.
The Curzon Building, 4 Cardigan Street
Birmingham, B47BD
Birmingham City University Students' Union. Advice, Representation, Societies.
Birmingham
We are a city wide christian outreach organisation really, and this page was set up by a volunteer for the volunteers and workers at the care center
2-4 Guild Close
Birmingham, B168EL
The Play House provides exciting participatory theatre & drama to stimulate the learning of children
Unit 15 Highgate Craft Centre, 8 Highgate Square
Birmingham, B120DU
Craftspace is a charity creating opportunities to see, make and be curious about exceptional contemporary craft. 🧡
Birmingham, B202FB
BOSS are the official national body for Sikh students in the UK.
Emmaus UK, Apex House, Calthorpe Road, Edgbaston
Birmingham, B151TR
Emmaus helps people move away from homelessness. We provide a home, training and work opportunities as part of a package of long-term support.
Birmingham
A new chapter for independent jazz in Birmingham & the Midlands. Good gigs and a club atmosphere. New members welcome. www.birminghamjazz.co.uk