Nawrozy Mangr
Nearby government services
Süleymaniye
شارع سنڪاو الرئیسي
بەکرەجۆی تازە, Sulaimaniya
Slemani 1
Sulaymaniyah
Winwick Street, Warrington
Bazyan
46012
Humane , Literary , Cultural , Artwork , Social , Politician
ئەزانن !؟
حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم ، بێ ئسوڵتان بەم هەرێمەدا بڵاوکردۆتەوە و بە ناوی دەزگاکانتانەوە تەعەدا لە هاوڵاتیان و خەڵکی سڤیل ئەکەن ، بە ناوی ئەوەی لەلای سەرکردەکان دەوام ئەکەن ، باج و سەرانە لە خەڵک ئەسەنن و هەڕەشە لە خەڵک ئەکەن ، کاتێکیش خەڵک ئەیەوێت سکاڵا بەو سەرکردانە بگەیەنێت ، یەک خەتی گەرم نییە ، کە سکاڵاکان بگەیەنێت !!؟؟
تکایە نووسینەکە بخوێننەوە ، پاشان گوێ لە سروودەکە بگرن ..
سروودی نەسرەوتن تا سەرکەوتن
هۆنراوەی :
& کۆرس
میلۆدی و ئارانج :
نامەیەکی کراوە بۆ و ..
ئیتر بەسە و چیدی شکۆی مەشکێنن ، ئەو وشەیەی ڕۆژێک لە ڕۆژان خەڵکی شۆڕشگێر بە گەورەترین شەهادەی مەعنەوی خۆیان ئەزانی ، گەرچی هەمیشە ڕوودانی شەهید بوون لەبەرچاویان بوو ، بەڵام ئەو هەستە بەرزە هەروا بە ئاسانی لە ناو ناخی تاکی شۆڕشگێڕاندا دروست نەبوو بوو ، بەڵکو پەروەردەی کوردایەتی و پەیوەست بوون بوو بە باوەڕی ئازادی و خۆشەویستی خاک و نیشتیمان و کوردستانی پیرۆزمان ..
مەخابن حاڵی حازر حیزبە کانی هەرێمی کوردستان ، کە لە دەسەڵاتدان ، بە ئاسنترین شێواز ، کە دوژمنانمان هیوایان بۆ ئەخواست ، ئەو هەستەیان لە پێشمەرگەدا نەهێشت ، ئەویش بەچی !؟
بە پێنەدان و دواخستنی مووچەیەک ،کە خێزان و مناڵی پێشمەرگەی برسی و زەلیل کردووە ، ئاخر چۆن ئەگەر جەنگێک بخوڵقێت پێشمەرگە بەرگری وەکو جارانی پێ ئەکرێت ، هەروەک چۆن بینیمان کە کاتی ڕیفراندۆمە شوومەکە ، کە چوار دەبابەی سوپای عێراق كاتێک لە شاری هەولێر نزیک بووەوە ، چی بەرپرس هەبوو خۆیان کۆکردەوە و لە شار دەرچوون ، پێشمەرگە و هێزی ناوخۆ کە بزانن ماڵ و منداڵیان برسییە و یاری بە ژیان گوزەرانی خانەوادەکانیان ئەکرێت ، چیدی خۆیان ناکەنەوە بە قوربانی بەرژەوەندی کەمینەیەکی خاوەن دەسەڵات ، لە کاتێکا کە زۆر باش ئەزانن ، کە مەسئولێنێکی زۆر وەکو پاشا ژیان بەسەر ئەبەن و لەسەر حسابی خەڵکی تێکۆشەر و ناوسەنگەر بە بەرەوامی لە ناوقەسر و قسوور و گەجینە سامانی زۆر و ئوتومبێلی ئاخر مۆدێل و ئاهەنگی شەوانە و سەفەری وڵاتان و خوێندنگای تایبەتی بۆ مناڵەکانیان و بردنە دەرەوەی پارە و داهاتی ئەم هەرێمە بۆ سەر حسابەکانیان لە دەرەوەی کوردستان ...
بۆیە بە تکاوە و هەتاوەکو هەموو ڕیسەکە نەبۆتەوە بە خوری ، ڕێز و شکۆ بگێڕنەوە بۆ پێشمەرگە و هێزی ناوخۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و تاک بە تاکی کەسی کوردی ناو ئەم هەرێمەی بە نایەکسانی ژیانی تێدا ئەگوزەرێت ...
..
#سلێمانی
۲٠۲٤/٠۸/۲۸
هاوڕێیەتی ڕاستەقینە ، وەک ئەو تەندروستیە باشە وایە ، هەتاوەکو لە دەستی نەدەیت ، نازانیت چ بەهایەکی گەورەی هەیە ...
..پیاوی گەورە ، سەنگین ، ڕۆشنبیر ، سیاسەتمەدار ، تێکۆشەر و هاوڕێی خەباتی ژێر زەمینی و سەر زەمینیم ، هاوڕێی غوربەتم و #کوردستان ، مەخابن کە حاڵی حازر قورسترین نەشتەرگەری بۆ کراوە و بە ئازارەوە شەو و ڕۆژ بەڕێ ئەکات ، بەو هیوایەم و لە خوا ئەپاڕێمەوە کە بە زوویی بێتەوە سەر دۆخی جارانی و خزمەتی کێسی #ئەنفال و #شەهیدان بکاتەوە ...
خۆشمان ئەوێیت ئازیز خەبات گیان...
نامەیەکی کراوە ..
بۆ سەرۆکی ..
ئەو نووسینەی بەڵێنم بە خوێنەرانی پەیج و ئەکاونتەکانم دا ،سەبارەت بە دەستاڕەکەی یەکێتی ، تەواوم کرد و ئامادەیە ، بەم نزیکانە خوێنەری ئەبن ..
ئەوەی یەکێتی ئەکاتەوە بە حیزبی یەکەم لە نێو دەستاڕەکەدایە ..
، چی لە دەستچوو !؟
دەستاڕی سەرکردایەتی شاخ و سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی ، کێی هاڕی ، کە بووەتە دڵە ڕاوێکێی بەردەوام ، بۆ هەڵبژاردنی یەکێتی ، کە ئایا چۆن ئەتوانێت ، ببێتەوە بەو حیزبەی کە پێشڕەوایەتی ئەکرد !؟ …
بەڕێز : سەرۆکی ..
ئایا سەرکردەیەکی حەکیمی جێگرەوەی تاڵەبانییە !؟
ئایا ..
وەک نەوەی کۆن و نەوەی ئێستا و نەوەی داهاتووی ئەناسێت و ئەزانێت بە حەکیمانە مامەڵەیان لەگەڵ بکات !؟
کێن ئەوانەی چەواشەکاری ئەکەن و ناهێڵن ئەم سەرکردە گەنجە ببێتەوە بە جێگرەوەی باوکی و لە خەڵکی دوور ئەخەنەوە..!؟
بە لێشاو لایەنگرانی #پارتی دەچنە ناو #یەکێتی ...
بەندە دوو مانگ پێش ئێستا لە ستۆری خۆم نووسیم کە ( هەرگیز و بۆ لەمەودوا ، پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی حکومەت نابیننەوە ) ...
وەڵا ئافەرین ، کە بەرژەوەندی نیشتیمانی و بیر و باوەڕت خستە پێش بەرژەوەندی حیزبیت , زۆر ئەرگومێنتی واقیعییانەت خستەڕوو ، کە هۆکاربن بۆ وازهێنانت لە پارتی ، ئەمە ئاستی بەرزبوونەوەی هۆشیاری ئەو ئەندامانەی پارتین ، کە دڵخۆشبن بە سەرکەوتنی ، لە سۆنگەی فراونکردنی پێگەی کورد ، لە و هەوڵدانیان بۆ گێڕانەوەی ...
بەندە بۆ بەرچاو ڕونکرنەوەی #یەکێتی کە ئایا لەم هەڵبژاردنەی داهاتوو بۆ #پەرلەرلەمان براوەیە یان .. !؟ نووسینێکم بڵاو ئەکەمەوە ، کە ئەگەر هەندێک هەنگاو هەیە جێبەجێی نەکات ، ئاسۆی بردنەوەی ڕوون نابێت ..
چاوەڕوانبن ...
پرسە ...
پرسەی دایکی شەهیدی سەربەرزمان ( سەدیقە قادر ) دایکی کە لە بەردەم گوللەباران کران ، لە گەڕەکی ، بەرامبەر ئامادەیی لە بەردەم ماڵی خۆیانە ..
إنالله و إنا اليه را‌جعون ..
کێ خۆش ئەوێت کۆمێنت بنووسێت ..
نامەیەکی کراوە
بۆ هاوڕێم قایمقامی #سلێمانی کاک ...
بەڵێ بۆ کەمپینی #سەوزکردنەوە و چاندنەوەی نەمام لە شاخە سووتاوەکەی #گۆیژە ، ئێمە وەکو لەگەڵ داوات لێ ئەکەین ، کە هیمەتێکی خێرا بکەن ، بۆ گێڕانەوەی جوانی ئەو شاخەی کە مێژووی لە ناو یادەوەری هەموو خەڵکی شارە حەیاتەکەدایە و هەموومان هاوکارت ئەبین بە گیان و بە ڕوح ...
با بۆت بگریم سلێمانی
کێ لەم سەمای شەوە زەنگی غەریبییەدا
وەکو ڕۆحی زۆربای من ئاهەنگێتی !؟
لەم خامۆشی بێدەنگییەدا
هەموو چاوێ لەژێر پەردەی پێڵوییەتی
کێ وەکو من ئاگای لەدوا
ترپەی دڵی عاشقانی ناو شارییەتی ؟
کێ بێدارە ، با لە پرسەی دوایین گەڵای
ئەمشەوەدا بە کوڵ بگری ..
کێ بێدارە ؟ لەم مەحشەری نوتەکییەدا
لە بۆ چۆڵی و جێهێشتنی شارێ بگری
کە پێی ئەڵێن ( #سلێمانی )
هەزاران ڕۆحی کۆچکردوو زێوانێتی
دوا مەنزڵگا و دوا میحرابی یارانێتی
#سەرچناری چاو و لێو تەڕی
نیگا سەوزی دڵ تۆراوە
لە غوربەتی هەزاران چاو بۆی گریاوە
لە ئاهەنگی پاییزییا
بۆ وەرینی گەڵای زەردی
لەنێو دڵی خەڵکی شارا
هەزاران گۆڕ لێدراوە
با بۆت بگریم #سلێمانی
کێ گوێی لە دەنگی گریانی
بستێ خاکە لە دوور ئەگری !؟
کێ وەکو من ، ئاگای لە دوا هەڵوەرینی
پەڕی مەلی ئێوارانی ناو شارێتی !؟
کە شەو دادێ
لە دوورەوە بۆت بڕوانین ، چەنێ جوانی
سلێمانی
ئەڵێی مشتێ لە گەوهەری و لە مرواری
خەوی سەوز و باخچەی خەوی ساواکانی
چۆن سەراپا بە کوڵ نەگرین
سلێمانی
ئێستا تابلۆی گریاوانی ئازیزانی
هەموو دونیا‌م سلێمانی
چاوی غەریبانت و عاشقانت
بۆت ئەگری …
إنالله و إنا اليه را‌جعون
ماڵئاوا کاک ئەحمەد پیاوی مەزن ، باوکی ئازیزی هاورێی هونەرمەندمان کاکە دواماڵئاوای لێ‌کردین ، رۆحی ئاسودە بێت… پرسەکەی ژنان و پیاوان لە مزگەوتی حاجی محەمەدی کۆڵەک بەرامبەر پەروەردەی سلێمانی ، شەقامی سالم، ئەمرۆ سێشەمە ٣٠/٧/٢٠٢٤
لای من کوردستانی گەورەیە..
ئەم هۆنراوەیەم بەو هەستەوە نووسیووە ...
بۆ کوردستان
هۆنراوەی :
ئاواز&ئارانجا :
وتنی :
ئەم شارە کەس ناتوانێت دەستەمۆی بکات ، گەر نێردراوی ئاسمانیش بێت ..
پێشکەشە بە دڵسۆزانی شارە حەیاتەکە ..
فۆبیای پارتی
قسەیەکی جوان هەیە کە ئەڵێت ( باڵندە گەر قەفەزەکەی لە ئاڵتونیش بێت ، بەڵام ئازاد نییە ، چونکە خەو بە فڕینەوە ئەبینێت ) .
و پەیجە سێبەرەکانی ، لە هەر شوێنێک خاڵێک بدۆزنەوە دژ بە یەکێتی یان ڕەخنەیەک لە زۆنی سەوز ، کە لە زاری کەسایەتییە دیارەکانی هەموو بوارەکان ، سیاسی و ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەری و ..هتد ، یەکسەر ئەیقۆزنەوە و وەکو لەکەیەک ئەیبەستنەوە بە سەرۆکی ، بافڵ تاڵەبانییەوە ،هەروەکو هەنگیان لە دارا دۆزیبێتەوە .
نووسەرێک کە دەیەها ساڵە هاوڕێمە بە ناوی کاک لە ڤیستڤاڵی خانی کە لە شاری #دهۆک سازکراوە ، بەشدار بووە و نووسینێک ئەنووسێت ، سەبارەت بە جیاوازی دهۆک و شاری سلێمانی لەوەی کە سەرسام بووە بەوەی کە ئەو شارە ( دهۆک ) پاک و خاوینە و ئەو فەوزای ماتۆڕە زۆرە و لەفە فرۆشی سەر شەقامەی تێدا نییە ، کە لە ناو شارەکەی ئێمەدا هەیە ( بیگومان ئەم نووسینەی کاک تەها ، لە پەرۆشییەتی بۆ شاری سلیمانی و بۆ ئەو حالەتەش بەرپرسیارێتی ئەو تێکچونەی شارەکەی خستۆتە سەر شانی یەکێتی ، کە ئەم زۆنە ئەبات بەڕێوە ) ..
جا قسەی من لەسەر ئەو پۆستەی پەیجە سێبەرەکەی پارتییە بە ناوی ( خواکورک ) کە هاتووە ئەم ڕەخنەیەی خستۆتە سەر وێنەیەکی سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی کە هیچ پەیوەندی فەوزای شار بەم سەرۆکەوە نییە و پەیوەندی بە شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و قایمقامییەتەوە هەیە و قابیلی چاکردن و ڕیکخستنەوەیە .
پارتی ئەزانیت کە بەرەو هەلبژاردن ئەرۆن ، هەموو شتیک ئەکات ، کە جەماوەر و نفووسی یەکیتی کەم بکاتەوە ، هەتاوەکو وا لە خەڵک بگەیەنێت ، شاری سلێمانی بی ساحێبە و هیچی بەسەر هیچەوە نییە و ئەو دێوەزمەیەش کە هۆکاری سەرەکی ئەو ویرانەیەی شارەکەیە ، سەرۆکی یەکیتی ( بافڵ تالەبانی ) یە .
من لەو بڕوایەدام کە ڕەنگە هەڵبژاردن هەرنەکرێت ، بار و زرووفی زاتی و مەوزوعی وا پیشانمان ئەدات ، بەڵام ئەگەر پێگەی یونامی لاواز نەکرێت و ئەجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر نامەکەی سودانی نەدەن ، کە داوای کردووە ( ڕۆڵی یونامی ) لە عێراقدا نەمێنێت ، هەلبژاردن بڕیاری لەسەر بدرێت بە سەرپەرشتی یونامی و ڕێگری‌کردن لە تەزوویر بکرێت ، پارتی لەو بڕوایەدایە و دڵنیایە کە یەکێتی زۆرترین دەنگ ئەهێنیت ، هەر لەبەر ئەوەشە ، بۆ هەر ڕەخنەیەک کە لەم زۆنە بگیرێت ، وینەیەکی سەرۆکی ( بافڵ تاڵەبانی کە بۆتە فۆبیا پارتی ) ئەخاتە سەری ، وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە.
زۆریک هەن ئەڵێن پارتی شاری هەولێری کردووە بە دوبەی ، دەی جا ئەو خەلکە ئەوە ئەزانن ئەو شارە کە بارانێکی بەخوڕ ئەبارێت ، کارەسات ڕووئەدات و سەدەها خانوو و بەرە ژیر ئاو دەکەوێت ، خەلک ئاو ئەیبات و ئەخنکێت ، جا دوبەی چی ،لە هەولێر خەستەخانەیەک نییە ، کە خەڵکی هەژار و نەدار ڕووی تێ بکەن بۆ چارەسەر لەبەر گرانی .
شارەکانی زۆنی زەرد با ئەوەی ئەوان وا پیشانی ئەدەن ، کە لە فەوزای شاری سلێمانی ناچێت ، با بەهەشتیش بێت و خانووبەرەی لە ئالتونیش بێت ، کە ئازادی تیا نەبوو ، کە ڕۆژنامەنووس نەیتوانی ڕەخنەی تیابگرێت ، هەر لەو بالندەیە ئەچێت لە قەفەزێکدا بەندکرابێت ..
لینکی پەیجەکەی پارتی، خواکورک ، لە کۆمێنتە..
مەرگتان نەبینین هەرگیز
هۆنراوەی :
نووسراوەتەوە
لەسەر دیواریکی کۆلانێکی
دێرینی
کلیک لەسەر تابلۆکە بکەن و گوێگری هۆنراوەکەبن و بڵاوی بکەنەوە ، ئازیزان ..
ئەو موعارەزانەی دژی یەکێتی و پارتین درۆ ئەکەن ..
هیچ لەو موعاریزانە وشەیەکیان نییە ، دژی سەرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستان ..
دەستخۆش هاوڕێی شاعیرم ..
من زۆر حەز ئەکەم گوێ لە ڕەخنەگر و هاوڕێی شاعیرم ئارام ئەحمەد بگرم ، وەک شاعیرێک کە شەیدای دونیا و سرووشت و عەشق و جوانییە ، من وەک هاوڕێیەکی ئەدەب ، چەنداها هۆنراوەییم بە دەنگی بەسۆز لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ تۆمار کرد ، وەک هاوڕێیەکی ئەدەب دۆست ..
خۆزگە ئەم هاوڕێیەم هێندەی سەرقاڵی خەمی ناو کایەی سیاسی بووە ، سەرقاڵی ئەدەب و شیعر ببوایا ، دڵنیا ئەبووم ، کە وەکو خۆم پیرتر نە ئەبوو .
بەڵام لەم لایڤەیدا ، هێندە کوردپەروەرانە قسەی کرد ، ناچاری کردم ، منیش لە سەر ڕێچکە ئەدەبەییەکەم بخاتەوە سەر ڕێچکە سیاسیەکەی ، کە ناتوانین ، وەک کوردێک ( کە کورد بووین و هەر کورد ئەبین ) ..
دەستخۆش دڵسۆزی کورستانم هاوڕێم ..
سەبارەت بە ( پ ک ک )…
ڕاپرسییەک بۆ تەواوی هاوڕێکانم ( ئایا بە بڕوای ئێوە پارتی کرێکارانی کوردستان ، چ ڕێگایەک بگرێتەبەر بۆ لەمەودوا ، بە بڕوای ئێوە لە باشووری کوردستان بمێنێتەوە یان خەبات بگوازێتەوە بۆ باکووری کوردستان ؟ ) …
پاش گوێگرتنی ورد لە وتارەکەی سەرکردەی خوالێخۆشبوومان مام جەلال ، کۆمێنتەکانتان بنووسن ..
لەم ڤیدیۆیەدا ئەوەی مام جەلال مەبەستیەتی بۆ پاراستنی ئەو ئازادییەیە کە دەرفەتی مێژوویی بوو بۆ هەرێمی کوردستان و ڕژێمی بەعسی فاشی بە ڕاپەڕین وەدەرنرا و ڕزگارمان بوو ، وە داوا لە ئەکات ، کە شێوازی خەباتیان بگۆڕن و مەیدانی خەبات لە باشووری کوردستانەوە بگوازنەوە بۆ باکووری کوردستان ، هەتاوەکو چیدی هێرشی ئاسمانی و زەمینی سوپای تورک باشوور وێرانتر نەکات بە پاساوی پەکەکە ..
..
مەرگ
هۆنراوەی : نەورۆزی مانگر
کی ئەڵێ ئەمشەو من نامرم
خەمم لە کۆڵ پەناگایە نابینمەوە
بۆ تۆزقاڵی لە دامێنیا
ئۆقرەی مەرگی تیاببینمەوە
دەی ئەی ڕوحی باڵا سپی ئاسمانی من
بۆ ئەو شوێنانەم بەرەوە
کە عەشق تیایا ناسووتێت و
هیواکانیش نابڕێنەوە
کێ ئەڵێ ئەمشەو من نامرم
ئازارەکان خەمی ڕوحە لێم نابنەوە
من ئەزانم کۆستی خەمە و
بۆ ئەبەدی خۆشبەختی تیانابینمەوە
کێ ئەڵێ ئەمشەو نامرم
ماڵئاوایی سەفەرێکە و بێ هاتنەوە
من ئەزانم تەنها مەرگە
لە باوەشیا جێم کاتەوە
ئای کە دژی و کۆنە بەعسیم ..
خۆزگە لە ئێستا پەنجا شۆڕشگێڕی وەک ئەم شەهیدەم لەگەڵ ئەبوو ، بۆ ئیدانە کردن داوای دادگایکردنی ئەو کۆنە بەعسییانەی حاڵی حازر خاوەن پلە و پایەن لە ناو حیزبەکانی هەرێمی کوردستاندان و دەست ڕۆیشتون و ئەوانەشی کە جاش بوون و بە پلەی بەرز خانەنشینیان بۆ کراوە ..
مەخابن نییە لە شێوەی ئاسۆی دەلاک .
فەرموون ئەمەش هۆنراوەکەمە بۆ ئەو یادە ..
شەهید
وا نزیک ئەبینەوە لەو وادەیەی کە مەزنترین و قارەمانترین و شۆڕشگێرترین هاوڕێی خەباتمانی تیدا گیرا و هەر رۆژی گیرانەکەشی کرا بە ڕۆژی شەهید کردنی کە ڕێکەوتی ١٩٧٩/٠٩/٠٦ یە و گۆڕ ونە ..
پێویستە ، گەورەترین مۆنۆمێنی بۆ دروست بکات و داوا لە باشترین فیلمساز بکات ، جا خەڵکی هەر کوێی دونیا بێت ، کە ژیان و خەباتی بکەن بە فیلمێک ، کە هەموو نەوەی داهاتوو ، فەخر بەو خەباتەیەوە بکەن ، کە هەموو ژیانمان بۆ بەختکرد …
لە ساڵی ١٩٩٠ بەندە وەک و و دڵشاد ئەحمەد چەند هاوڕێیەکی تر ، ساڵیادیکمان ساز کرد و بەندە ئەم هۆنراوەیەی بۆ نووسی ..
داوا لەو هاوڕێیانەشم ئەکەم ، کە بەشداربوون بە هۆنراوە و گۆرانی ، لە کۆمینتدا دایبنێن …
گەر گوێ بنێن بە باستیلی
ئەم شارەوە
شەوان دەنگێ دێتە بەرگوێ
ئەڵێ منم گڕی سامناک
بەعسی قڕێن ئاسۆی دەلاک
لە تاریکی شەوێکدا بوو
لاشەیەکیان لەت و پەت کرد
پۆڵا بوو ئیعترافی نەکرد
ئەستێرە و شاخ بۆی ئەگریا
لاشەی پاکی
بۆ سەر خاچی مەرگ کشا
کە گەیشتە میحرابی ئەم هەڵۆیە
#عیسا هات و
چەپکێ لە گوڵی بۆ برد
کەمێک سەری بۆی داخست و
هەردوو دەست و قاچی ماچ کرد
نەورۆزی مانگر
ساڵی ١٩٩٠
دەستخۆش مامۆستای ئازیزم
جوانترین نووسین لەسەر ..
دڵشاد مه‌ریوانی
شاعیرێک ڕیشی پڕبوو له په‌پووله
حەمەسەعید حەسەن
(به‌ره‌به‌یان که هه‌ڵده‌سان
ئه‌و دڵنیا نه‌بوو
تا ئێواره بژی،
به‌ڵام ڕیشی ده‌تراشی،
ئه‌م دڵنیا نه‌بوو
تا ئێواره بژی،
به‌ڵام شیوی لێ ده‌نا،
پرچه‌کانی داده‌هێنا،
ژووره‌که‌ی پاک ده‌کرده‌وه،
گۆرانیی بۆ حیزبێک ده‌گوت
له شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاوا
(ئه‌م)ی کرده بووک،
(ئه‌و)یش به زاوا.) ل٢٢٥
دڵشاد مه‌ریوانی له یه‌که‌مین کۆشیعریدا (فرمێسک و زه‌رده‌خه‌نه ١٩٦٧) (مانگ)ی به (که‌شتییه‌کی زیوین) شوبهاندووه و له‌بری ئه‌وه‌یشی بڵێت: پێش ئه‌وه‌ی بمرم، گوتوویه‌تی: (پێش ئه‌وه‌ی کاسه‌ی ژینم بڕژێ،) که کێشانی دوو وێنه‌ی جوانه به وشه، زاده‌ی سه‌لیقه‌یه‌که، ته‌نیا شاعیر شکی ده‌بات. شاعیر هه‌یه لێ ده‌گه‌ڕێت، له کانیاوی ناخییه‌وه، بەبێ هیچ به‌ربه‌ستێک، شیعر ئازادانه به‌وپه‌ڕی هێزییه‌وه هه‌ڵبقوڵێت. ئیدی ئه‌و ههڵقوڵینه شیعرییه، نه سنوور ده‌ناسێت، نه مل بۆ هیچ ڕێسایه‌ک نه‌وی ده‌کات، نه ده‌که‌وێته به‌ر مه‌قه‌ستی سانسۆری خودی شاعیره‌وه، نه خۆی له هیچ فۆرم، قه‌واره و ڕێکخستنێکدا ده‌بینێته‌وه. ئه‌و جۆره شیعره هه‌ر له منداڵێک ده‌چێت که له‌گه‌ڵ له دایکبوونیدا، ناسنامه‌ی خۆی پێ بێت.
دڵشاد مه‌ریوانی، لێ ده‌گه‌ڕا، شیعره‌کانی خۆڕسکانه له ناخییه‌وه ههڵبقولێن، له چرکه‌ساتی یه‌که‌مدا، چۆن سه‌ریان هه‌ڵده‌دا، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستکارییان بکات، بڵاوی ده‌کردنه‌وه، واتا: جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له‌نێوان ڕه‌شنووس و پاکنووسیدا نه‌بوو، ئه‌وه بۆیه شیعره‌کانی تایبه‌ت بوون به خۆی، قوتابیی هیچ قوتابخانه‌یه‌کی شیعری نه‌بوون. مه‌حموود ده‌رویش ده‌ڵێت: (من له شیعردا لایه‌نی گۆرانی ده‌گرم، ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی ئینسانی تێدا ده‌ژی، هێنده خه‌مناکه، پێویستی به ڕوونیی هه‌یه له ده‌ربڕیندا، ئه‌و ڕوونییهیش مه‌گه‌ر ته‌نیا له گۆرانیدا هه‌بێت.)(١) ئه‌و بۆچوونه‌ی ده‌رویش هه‌ر ده‌ڵێیت قسه‌ی دڵی دڵشاد مه‌ریوانیشه.
(ڕووت و ته‌نیای
ڕووت و ته‌نیام
وه‌ره باخه‌ڵمه‌وه، بنوو
که‌ی له من جیای
که‌ی له تۆ جیام
ئه‌ی حه‌قیقه‌ت.) ل٣٤٤
دڵشاد مه‌ریوانی له‌ڕێی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شته بچووکه ڕۆژانه‌یییه‌کانه‌وه، ڕووناکی ده‌خاته سه‌ر کێشه هه‌ره گه‌وره و گرنگه‌کانی ژیان. که باسی شتێکی به ڕووکه‌ش تایبه‌ت به خودی خۆی ده‌کات، له‌ودیو په‌یڤه‌کانییه‌وه، هه‌ست به‌و مه‌سه‌لانه ده‌که‌ین که دنیایان سه‌رقاڵ کردووه. که به ناخی خۆیدا شۆڕ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه سه‌رقاڵی وه‌ده‌رخستنی ناخی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. شیعره‌کانی نه بایه‌خ به دیکۆر ده‌ده‌ن، نه به زه‌خره‌فه، نه به وشه‌ی گران، نه به ده‌ربڕینی قه‌به. ڤیکتۆر هیگۆ و ئه‌لفرێد دی موسێ باڵای پهخشانیشیان وه‌ک هی شیعریان بڵندبوو. (دڵشاد مه‌ریوانی)یش یه‌کێکه له‌و شاعیره کوردانه‌ی چیرۆکه‌کانی هاوباڵای شیعره هه‌ره جوانهکانییهتی.
(میشیل تورینێ) ده‌ڵێت: (نیشانه‌یه‌کی مشت‌ومڕ هه‌ڵنه‌گر که له‌وه دڵنیامان ده‌کاته‌وه، که‌سێکمان خۆش ده‌وێت، ئه‌وه‌یه هیچ جێیه‌کی له‌شی ئه‌و که‌سه، هێنده‌ی ڕووخساری هه‌ستمان نابزوێنێت.) دڵشاد مه‌ریوانیی عاشق یه‌کێکه له‌و شاعیرانه‌ی، له‌به‌ر تریفه‌ی مانگی ڕووخساری ژن‌دا، جوانترین شیعری بۆ ستران نووسیوه:
له‌به‌ر خاتری ئه‌و جووته چاوه،
بووم به نه‌مامێ له جاده‌ی کاوه. ل٣٩١ که (عوسمان عه‌لی)ی نه‌مر گوتوویه‌تی. یان:
ڕوو وه‌رمه‌گێڕه، خۆت لێم لا مه‌یه،
که ناویان هێنام، مه‌ڵێ کامه‌یه! ل٣٦٠ که سامان عومه‌ر گوتوویه‌تی، وه‌لێ باڵاترین شیعری به‌گۆرانی گوتراوی دڵشاد، (خه‌وی سه‌وز)ه که (حه‌مه‌ی نێرگز) چڕیویه‌تی و له کۆتاییه‌که‌یدا ده‌ڵێت:
وه‌ک کۆتریکی لانه‌واز
ته‌ره و ماندووم
هاتووم له‌ناو چاوه‌کانتا
تێر تێر بنووم. ل٨٧
(له ناخی هه‌موو پیاوێکدا، گه‌نجێکی هه‌وه‌سباز هه‌یه،) ئه‌وه بۆیه هه‌ندێک جار شیعری دڵشاد مه‌ریوانی له به‌رهه‌می هه‌ست و بیری گه‌نجێک ده‌چێت که تینوو بێت بۆ ماچ و برسی بێت بۆ ئامێز، وه‌لێ زۆربه‌ی جار شیعری ئه‌و وابه‌سته‌ی میلله‌ته، به ڕوونی له سه‌نگه‌ری گه‌له‌وه، به‌گژ دوژمن‌دا ده‌چێته‌وه و له مه‌ته‌رێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌وه، سێرهی له دوژمن گرتووه. به‌گشتی به شیعری دڵشاد مه‌ریوانییه‌وه ئه‌وه دیاره که بڕوای وایه، له ده‌ره‌وه‌ی خه‌م و هیوای خه‌ڵک، شتێک نییه به ناوی شیعره‌وه و خه‌ون و خه‌یاڵیش له‌کن وی هه‌ر زاده‌ی واقیعه‌که‌ن.
که له (لۆرکا) ده‌پرسن، ئه‌وه بۆچی هێنده بایه‌خ به سیاسه‌ت ده‌ده‌یت، ده‌ڵێت: ئه‌وه چونکه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌م، داکۆکی له زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوم بکه‌م.(٢) لایه‌نی هاوبه‌ش له‌نێوان لۆرکا و دڵشاد مه‌ریوانیدا که‌م نین، لۆرکا به‌رده‌وام ده‌ینووسی، وه‌ک دڵی خه‌به‌ری دابێت که زوو ژیان بەجێ ده‌هێڵێت، ئه‌وه نییه ده‌ڵێت:
(ئاخ! ئه‌وه مه‌رگه
که له‌سه‌ر ڕێی کۆردۆبا
چاوه‌ڕێم ده‌کات.)
فاشیسته‌کان لۆرکایان کوشت، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕێی (کۆردۆبا) نا، له نزیک (گرانادا.) دڵشادیش وه‌ک لۆرکا، هه‌م زۆری ده‌نووسی و هه‌م له بوارگەلی جیاوازیشدا، ئه‌میش وه‌ک ئه‌و، فاشیسته‌کان کۆتای‌یان به ژیانی هێنا. دڵشادیش وه‌ک لۆرکا، به ڕێگه‌ی ئاسان و خۆڕسک، مانای قووڵی به‌رهه‌م ده‌هێنا. لۆرکا شیوه‌ننامه‌یه‌کی هه‌یه، که بۆ براده‌رێکی نزیکی نووسیوه، هه‌ر ده‌ڵێیت شین بۆ خودی خۆی ده‌گێڕێت، دڵشادیش شیوه‌نێک بۆ (ئه‌کره‌می حه‌پسه) که به‌عس له مووسڵ له سێداره‌ی دا، ده‌کات، هه‌ر ده‌ڵێیت به‌هۆی ژیانی ئه‌وه‌وه باس له داهاتووی خۆی ده‌کات.
ده‌شێت جیاوازییه‌کی زه‌ق له‌نێوان قسه و کرده‌وه‌ی هه‌ندێک شاعیردا هه‌بێت، دڵشاد مه‌ریوانی له‌و شاعیرانه نه‌بوو، که هیچی هاوبه‌ش له نێوان ڕه‌وتار و گوتاریاندا نییه، ئه‌و به‌کرده‌وه‌یش به‌شێک بوو له شیعره‌کانی، له ده‌ره‌وه‌ی شیعر، ژیانێکی دیکه‌ی جیاوازی نه‌بوو، شیعر درێژه‌پێدانی ژیانی بوو، ئه‌وه نییه ته‌واو وه‌ک خۆی پێشبینیی کردبوو، ژیانی وه‌ها کۆتایی هات.
(من ده‌زانم ده‌کوژرێم
من ده‌زانم ته‌رمه‌که‌م
له سارایه‌ک فڕێ ده‌درێ
وا ده‌شێوێ
هاوڕێیانم نامناسنه‌وه.....)
تاقه ئه‌دیبێک که بتوانێت، ڕاستگۆیانه باسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا بۆ بکات، (ده‌ستۆیفسکی)یه، ئاخر ئه‌و کاتێک له سه‌ره‌ی ئیعدامکردندا ڕاوه‌ستابوو، به‌ر لێبوردنی سیزار که‌وت و له گۆڕه‌پانی مه‌رگه‌وه، ژیانی بۆ نووسرایه‌وه. جێی داخ و حه‌سره‌ته نه لۆرکا، نه دڵشاد مه‌ریوانی، به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو، له گۆڕه‌پانی مه‌رگه‌وه نه‌گه‌ڕانه‌وه ناومان.
(که هاته‌وه زۆر ماندوو بوو
هه‌تا ئه‌م پیاڵه‌کانی شت
ئه‌و نوستبوو
وتی قه‌ینا بۆ سبه‌ی شه‌و
به‌ڵام سبه‌ی شه‌و که هاتن
هێشتا ماچی نه‌کردبوو....) ل١٩٣
جوانترین شیعره‌کانی دڵشاد مه‌ریوانی، ئه‌وانه‌ن که له چیرۆکی کورت ده‌چن، قاره‌مانانی ئه‌و شیعرانه، له کاتێکدا به شێوه‌یه‌کی ئاسایی، ژیان ده‌گوزه‌رێنن و سه‌رقاڵی دابینکردنی بژێوین، له‌ناکاو ده‌ستی ئاسنینی به‌عس ده‌یانگاتێ و به ده‌ستڕێژێک سه‌ریان به‌سه‌ر شانیاندا لار ده‌بێته‌وه. یان هیچ نه‌بێت به به‌رگی ناو جێوه، بەبێ ئه‌وه‌ی فریای ماچی ماڵئاوایی بکه‌ون، به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیاریان ده‌به‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆکه کورتانه به‌و شێوه‌یه کۆتایی‌یان دێت که ژیانی شاعیری پێ دوایی هات.
(شیرم به تووتک حه‌ڵاڵ بێ
نه‌ک به‌و کوڕه‌ی که پاکانه‌ی له خه‌یاڵ بێ
ڕۆڵه ئه‌وه‌ی پاکانه پڕ ده‌کاته‌وه
دووباره کۆست ده‌خاته‌وه
شه‌هیده‌کان له‌نوێ شه‌هید ده‌کاته‌وه
سه‌ری دایکێک نانهوێنم
به شیری گۆشی کردبم
بینای حیزبێک ناڕووخێنم
به خوێنم گۆشم کردبێ.) ل٣١٢ و ٣١٤
ڕه‌نگه (پاکانه) ناودارترین شیعری (موزه‌ففه‌ر نه‌وواب) بێت، دڵشاد مه‌ریوانی ئه‌وه‌نده هونه‌رمه‌ندانه پاچڤه‌ی کردووه، هه‌ر ده‌ڵێیت ئۆرجیناڵه، ئه‌مه‌یش به‌شێکی ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، شیعره‌که‌ی هێنده له‌کن جوان بووه، حه‌زی کردووه، یه‌کێک بووایه له شیعره‌کانی خۆی.
گۆگۆڵ (١٨٠٩ - ١٨٥٢) وێڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌رێکی گه‌وره بوو، ئه‌کته‌رێکی (کۆمیدیان)یش بوو که له ئه‌نجامی تووشبوونی نه‌خۆشیی (خه‌مۆکی)یه‌وه، کۆچی دوایی کرد. دڵشاد مه‌ریوانی بۆ یه‌ک جار به‌شداری له نواندندا ده‌کات، له (لانه‌وازان)دا، ڕۆڵێک نمایش ده‌کات که هاوزه‌مان تراژیدیا و کۆمیدیایش ده‌بێت. ئه‌وی یه‌ک جار ئه‌و کاره هونه‌رییه‌ی دیتبێت، ئه‌سته‌مه کاره‌کته‌ری (قوتبه‌دین)ی له بیر بچێته‌وه که ئه‌وه دڵشاد مه‌ریوانی بوو، گیانی کردبوو به به‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌دا، ئاخر ئه‌وه کارێکی ئاسایی نییه، ڕۆڵێک وازی بکه‌یت بینه‌ر هاوزه‌مان به‌زه‌یی پێتدا بێته‌وه و پێکه‌نینیشی پێت بێت.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئیعدامدان وای بۆ ده‌چن: (بۆ تۆقاندنی خه‌ڵک، پێویستیان به دیمه‌نی ترسناک هه‌یه.)(٣) سه‌روه‌ختی به‌ره‌و مه‌رگ چوون، ڕۆشنبیران زێتر له که‌سانی دیکه، ترسیان لێ ده‌نیشێت، له‌به‌ر ئه‌وه نا که ئه‌و توێژه، هێنده‌ی خه‌ڵکی دیکه ئازا نین، له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه له خه‌ڵکی تر خهیاڵفراوانترن. ئینسان که به‌ره‌و ڕووی مردنی مسۆگه‌ر ده‌بێته‌وه، به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی چۆن بیر ده‌کاته‌وه، هه‌ر ڕۆحی هه‌ره‌س ده‌هێنیت.)(٤) دڵشاد مەریوانی (١٣ی ئاداری ١٩٨٩) گیانی لێ زه‌وت کرا، واتا هه‌ر دوو ساڵێک پێش ڕاپه‌ڕین ئیعدام کرا، بریا تا ٧ی ئاداری ١٩٩١ ژیابا و ڕاپه‌ڕیوان، ئه‌ویشیان له‌ژێر چنگی به‌عس قوتار کردبا. ئه‌وسا ئه‌و که ته‌مه‌نی بریتی‌بوو له زنجیره‌یه‌ک سه‌رکێشی و ژیانی زۆر جیاواز بوو له ژیانی ئه‌دیبانی دیکه، ئه‌ده‌بێکی سه‌رنجڕاکێشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتری له‌وه‌ی له پاشی بەجێ ماوه، ده‌نووسی. دڵشاد مه‌ریوانی له نێوان شکۆمه‌ندی و ژیاندا، یه‌که‌میانی هه‌ڵبژارد، ئه‌گه‌رنا له تافی به‌خشیندا، ژیانی له‌کیس نه‌ده‌چوو. ئایا ئه‌وه جێی ڕامان نییه که ماوه‌ی نێوان گرتن و (جیاکردنه‌وه‌ی گیانی له جه‌سته‌ی،) ته‌نیا مانگێک بوو!
ئه‌لبێرکامۆ ده‌ڵێت: (که خۆشه‌ویستێکمان تووشی نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت ده‌بێت، زمانمان نایهێنیت، به‌ڕاشکاوی ناوی نه‌خۆشییه‌که بهێنین، ئه‌وه نییه که که‌سێکمان تووشی سیل ده‌بێت، ده‌ڵێین تووشی نه‌خۆشیی سینگ بووه، یان له‌بری شێرپه‌نجه، لوو(وه‌ره‌م) ده‌ڵێین.)(٥) ئه‌وه چونکه دڵم نایه‌ت، بڵێم کوشتیان، بۆیه گوتوومه کۆتای‌یان به ژیانی هێنا، یان گیانی لێ زه‌وت کرا. ئه‌وانه‌ی دڵی ناسکی (دڵشاد)یان شکاند و ناچاریان کرد له شاخه‌وه ڕوو بکاته‌وه شار و دواتر به‌عس ده‌ستگیری بکات و گوڵی ژیانی هه‌ڵبوه‌رێنێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ویژدانێکی زیندوو بوونایە، نەیاندەتوانی به ئارامی درێژه به ژیانیان بده‌ن.
*
(١) صلاح فضل، محمود درویش حالة شعریة، کتاب دبی الثقافیة، عدد٢٨ سبتمبر٢٠٠٩
(٢) عبده وازن، لورکا شاعر الینابیع و الفقراء، دبی الثقافیة، عدد ٥٤ ص١٠٦ نوفمبر ٢٠٠٩
(٣) ألبیر کامو، المقصلة، ترجمة: جورج طرابیشی، ص١٧ الطبعه الأولی، دار المدی ٢٠٠٧ دمشق.
(٤) ألبیر کامو، المقصلة، ترجمة: جورج طرابیشی، ص٣٩ الطبعه الأولی، دار المدی ٢٠٠٧ دمشق.
(٥) ألبیر کامو، المقصلة، ترجمة: جورج طرابیشی، ص١٢ الطبعه الأولی، دار المدی ٢٠٠٧ دمشق.
(٦) دڵشاد مه‌ریوانی، کۆبه‌رهه‌م، ده‌زگای ئاراس ٢٠٠٩ هه‌ولێر.
* له ڕوانگه‌ی لۆرکاوه، واڵت وایتمان پیره‌مێردێکی جوانی ڕیش ته‌ژی له په‌پووله بوو.
** کۆردۆبا و گرانادا، ئه‌و دوو شاره‌ن که عه‌ره‌ب کردوونی به قورتوبه و غه‌رناته.
دوا مەنزڵگامان
لە نێو خەونی دەوڵەتێکدا
هەر تۆ هەبووی سلێمانی
نەژیان بۆ بمردن ، مردن بۆ ژیان
ئەم شارە بوو بە قوربانی
شکۆی سەروەری هەر وایە
هەر کە تاجیان خستە سەر سەری
ئێوەن پێشەنگ بۆ هەتایی
ئەی شارەکەم سلێمانی ..
#کۆپلەیەک لە هۆنراوەیەکی بۆ دوا مەنزڵگا ، کە یە ..
کلیک لەسەر وێنەکە بکە هەتاوەکو گوێبگریت ، لە کۆپلەلەیەکی دەنگی ، هونەرمەندی گەورەمان بۆ #سلێمانی ..
نامەیەکی کراوە بۆ بەڕیز مام ..
شارێک و شەقامی خۆشەویستی کە یە چاوەڕوانی تۆیە کە ڕێکی بخەیت ، بە سلێمانی بڵێ ڕێگایەک بۆ هاتووچۆی خەڵکی دابنێن ، سەهۆڵەکە بووەتە لادێ و لە خەسڵەتی شار چۆتە دەرەوە و خەڵکی ئەم شارە تاقەتی پیاسەی ئێوارانی تیا نەماوە …
ئای کە مێژوویەکی جوانە بیخوێننەوە ئازیزانم ..
ئەو زللەیەی لە مێژوودا نوسرایەوە....
منداڵێکی لادێی ، ووڵاتی ئەڵمان ، ناوی ( کارل فریدرچ گاوس ) بوو ، قوتابیەکی زیرەک ، بەڵام ، زیرەکیەکەی زۆر ناوازە و دەگمەن بوو ...!! مامۆستای بیرکاری ، هەرچی بپرسایە ، بە پەلە ، وەڵامی دەدایەوە و هاوڕێکانی لە بیرکردنەوە و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بێبەش دەکرد....
جارێک هەمان ، مامۆستای بیرکاری وویستی سەرقاڵی بکات و بواری هاوپۆلەکانی بدات، پرسیارێکی زۆر قورسی لێکرد ، ئەوەندەی نەبرد ، وەڵامی دایەوە ...
مامۆستا ، زۆر پەست بوو ....!! لە داخدا ، پرسیارێکی حسابی دایە ، کە هەرگیز بەلایدا نەچێت ، پێی ، ووت : ئادەی بزانم ، ئەنجامی کۆی ژمارەکانی ( 1 هەتا 100 )م بۆ ، بدۆزەرەوە....کەچی پاش ، 5خولەک بە دەنگێکی دلێر ، ووتی : ئەنجامەکەی 5050 دەکات...!!!
مامۆستا ، چاوی پەڕیە تەوڤی سەری ، ئەقڵی نەیدەبڕی ، بەو پەلە پەلە ، شیکاری کردبێت ، زللەیەکی مزری تێسرەوان...!!!
ووتی : کامەتا ، چیت کردوە ..؟!!
گارس ، ووتی : مامۆستا ، بۆم دەرکەوت ، پەیوەندی لە نێوان ، ژمارە (99) و ژمارە ( 1) دا ، هەیە و کۆیان بکەیتەوە (100) دەکات... هەروەها 98 و 2 (100) دەکات...97 و 3 ش (100) دەکات ... بەو جۆرە ، هەتا 51 و 49 بۆم دەرکەوت 50 جووت ژمارەم بۆ دەردەچێت!
ئا بەم شێوەیە یاسایەکی گشتیم بۆ ئەم پرسیارە داهێنا ، کە 2 / (1+ n) و ئەنجامەکەی 5050 ی کرد...!!!
مامۆستاکە ، لە لایەکەوە ، لە زیرەکی گارس سەری سوڕما بوو ، لە سەرێکیشەوە ، شەرمەزاری ئەوە بوو ، چۆن ، هەڵەی کردوە و زللەی لەو زانا مەزنە ، وەشاندوە ، نەیدەزانی ، بەچی ، قەرەبوی بکاتەوە....!!؟
ڕۆژگار ، هات و ڕۆژگار ، ڕۆشت (گارس) بوو بە شازادەی گشت بیرکاریزانانی جیهان و نەخشێکی زۆر مەزنی لە بواری بیرکاری و ئەستێرەناسی دا گێرا...
لە عەرەبیەوە : م . بورهان فائق
ئیتر بەسە …
هۆ خەڵکینە ، هاوخوێنەکانمان چی دی سوێ مەکەن بە دڵمانا و بەو یەختە کورد کوژانە بە دەریادا مەچن بۆ هەندەران ..
ئەم هۆنرارەوەیە پێشکەشە بە گیانی پاکییان …
نامەی دایکێک
هۆنراوەی:
خوێندنەوەی:
بەڵێ بۆ درێژەدان بە ..
بۆ ڕاوەستاندن و سنووردارکردنی ( هاتن و نیشتەجێ بوونی ) تاک و خانەوادەی بە ڕەگەز عەرەب ، بۆ شارەکانی ، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی ئەکەین ، درێژە بە کەمپینی نیشتمانی بدەن و لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیاری بدەین بە گوێی ئەو سەرمایەدارە چاوچنۆکانەی ، کە هەستی نەتەوایەتیان تێدا نییە و گوی نادەن بەوەی کە موڵک بە هەر کەسێک ئەفرۆشن ، کە زۆرترین پارەیان پێ ئەدات ..
لە کۆمێنتا کلیک بکەن لەسەر بەرنامەکەی ڕەنج ..
، ئەم کارە ناقۆڵایانە نابیینن ، ڕاوێژکار و ڕاگەیانکاریان نییە !!؟؟
#خواتان بێت .
تکایە ئەمە مۆنۆمێنتە !؟
کە بنووسرێت لەسەر ئەرکی دروست کراوە ، کە نۆ شەهیدن و باوک و دوو کوڕی تێدان و هیچ تێچوویەک و کارێکی هونەری تیدا نییە و تەنها لافیتەیەکە و بەس ، داوا لە سەرۆکی یەکێتی یان مام یان بەڕێز ئەکەم ، کە من دیزاینم بۆ کردووە و ئەو فولکەیە بە ڕوحیان شاد ئەکەین ، کە تێیدا ڕوحیان چوو بۆ ئاسمان ..
وێنەی دەستە چەپ ، لە چەپەوە ، ناوەڕاست هاوڕێم ئاکۆ برای ، پاشان خۆم کە هەرسێکمان لەم وێنەیەدا ڕێکخستنی بووین ، بەداخەوە کە ئاسۆی جوانەمەرگ ، لەبەردەم فولکەی نالی گوللەباران کرا لە پاڵ باوک و براکەیدا ، ڕوحیان شادبێت ..
هەروەک خۆی جوانە ، بێ حیزبی #بەعس و بێ حیزبی #کوردی ..
ئەم هۆنراوەیەم پێشکەشە …
بە هەموو شارێکی ، کە ترسی لەناوچوونی کلتووری هەیە ، بە تایبەت ناو دڵمان ..
ئاهێک بۆ سلێمانی..
هۆنراوەی :
وتنی : #هانی
ئاواز و موزیک : …
نامەیەکی کراوە بۆ /
سەرۆکی & خاتوو ..…
( خەڵکی
هەزاران ڕۆحی کۆچکردوو زێوانێتی
دوا مەنزڵگا و دوا میحرابی یارانێتی )…
، بۆ هەتیوو ئەکەن و بۆ دای ئەبڕن لە مێژووە جوانەکەی ، بۆ ئەیکەن بە شارێک کە خەڵکە ڕەسەنەکەی نەیناسێتەوە و هەست بە غەریبی بکەن ، لە کاتێکدا کە هەموو شاخ و دار و بەردی شارەکەی لێ گۆڕدراوە و بووە بە سیتی خاوەن سەرمایەدارەکان و مەسئولە حیزبیەکانی ..
تەواو فەوتاو ، بە بۆچونی تەواوی خەڵکی شار ، بووەتە خاوەنی کۆمەڵێک سەرمایەدار و داگیریان کردووە و ( کۆڵان و شەقام و شاخ و داخیان ) کڕیووە و مێژووی شارە حەیاتەکە تێک ئەدەن و ( سیفەتی شاری لەم شارە ئەسەننەوە و ئەیکەن بە موڵکی سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیا و سەرکردەی حیزبی نا مەسئول ) ..
ئەم هۆنراوەیەم پێشکەشە ، بەو ئازیزانەی لەگەڵ ئەم مشەخۆرانەدا نین ، بۆ سلێمانی و فەرموون ، لەگەڵ فڕینی خۆم بە پەڕەشووت لەسەر لووتکەی بۆ دامێنی ..
با بۆت بگریم سلێمانی
کێ لەم سەمای شەوە زەنگی غەریبییەدا
وەکو ڕۆحی زۆربای من ئاهەنگێتی !؟
لەم خامۆشی بێدەنگییەدا
هەموو چاوێ لەژێر پەردەی پێڵوییەتی
کێ وەکو من ئاگای لەدوا
ترپەی دڵی عاشقانی ناو شارییەتی ؟
کێ بێدارە ، با لە پرسەی دوایین گەڵای
ئەمشەوەدا بە کوڵ بگری ..
کێ بێدارە ؟ لەم مەحشەری نوتەکییەدا
لە بۆ چۆڵی و جێهێشتنی شارێ بگری
کە پێی ئەڵێن ( #سلێمانی )
هەزاران ڕۆحی کۆچکردوو زێوانێتی
دوا مەنزڵگا و دوا میحرابی یارانێتی
#سەرچناری چاو و لێو تەڕی
نیگا سەوزی دڵ تۆراوە
لە غوربەتی هەزاران چاو بۆی گریاوە
لە ئاهەنگی پاییزییا
بۆ وەرینی گەڵای زەردی
لەنێو دڵی خەڵکی شارا
هەزاران گۆڕ لێدراوە
با بۆت بگریم #سلێمانی
کێ گوێی لە دەنگی گریانی
بستێ خاکە لە دوور ئەگری !؟
کێ وەکو من ، ئاگای لە دوا هەڵوەرینی
پەڕی مەلی ئێوارانی ناو شارێتی !؟
کە شەو دادێ
لە دوورەوە بۆت بڕوانین ، چەنێ جوانی
سلێمانی
ئەڵێی مشتێ لە گەوهەری و لە مرواری
خەوی سەوز و باخچەی خەوی ساواکانی
چۆن سەراپا بە کوڵ نەگرین
سلێمانی
ئێستا تابلۆی گریاوانی ئازیزانی
هەموو دونیا‌م سلێمانی
چاوی غەریبانت و عاشقانت
بۆت ئەگری …
دایە گیان
تۆ ڕۆیشتیت و بۆ هەرگیز نایەیتەوە
کەچی کە دێمەوە سەر گۆڕەکەت
تۆ نەمردویت
بۆ هەتایی لە حزووری گۆڕەکەتا ئەتبینم و
تۆ زیندوویت و لە پاڵ گۆڕەکەتدا
منداڵی خۆم بیردێتەوە ..
، دەرگا ئاسنینەکەت بکەرەوە ..
سبەی مەسیجی ئاراستەکراو لەلایەن لە ساڵیادی #مانگرتن بۆ ….
لە ( ٣٢ ) هەمین یادی ساڵیادی …
شەوانی خەڵک و هونەرمەدان بۆ مانگرتن ، بە ئامادەبوەنی تەواوی خەڵک کاتژمێر دوانزەی شەو و بە دواوە و ڕۆژانی حەوتەم و هەشتەم و تا دوایی …
گۆرانی خۆشی ….
لەم ڤیدیۆیەدا لای ڕاست جامانەیەکم لەسەر کردووە ..
هونەرمەندانی بەشدار بوو
جەزای ساز
کەریم عومەر کەریم ئاغا
هەستیار ئەنوەر
عومەرە بچکۆل
عەلی یارە
ئاسۆ ماوەتی ..
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the organization
Telephone
Address
As Sulaymaniyah
10001
Malik Mahmood Circle Road
As Sulaymaniyah, 46002
SHAR Teaching Hospital Is the largest hospital in sulaymaniyah - Iraq We Care All Patient Without