SHAR Teaching Hospital
SHAR Teaching Hospital
Is the largest hospital in sulaymaniyah - Iraq
We Care All Patient Without
خشتەی مانگی ٤ ی ٢٠٢٣ ی کلینیکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی شاری فێرکاری
سيميناريكى تايبه ت به نه خوشى شه كره له لايه ن دكتور ريدوان
ڤیتامین و کانزاکان و بەرگریی لەش ڤیتامین دی - Vitamin D یەکێکە لەگرنگترین ڤیتامینەکان بۆ تەندروستی ی لەش، دەووترێت ڤیامین D هۆڕمۆنە نەک ڤیتامین ! چونکە ڤیتامین D لە ڕووی پێکهاتەی کیمیاییەوە زیاتر لە #هۆرمۆن دەچێت، هەروەها لەشی مرۆڤ خۆی توانای دروستکردنی ئەم ڤیتامینەی هەیە لەڕێگەی تیشکی #خۆرەوە کاتێک بەر کۆلیسترۆڵی ژێر پێست دەکەوێت، دووەم ڕێگا بۆ وەرگرتنی بڕی پێویست لەم ڤیتامینە بریتییە لە #تەواوکەری خۆراکی"suppliment" بە شێوەی حەب و کەپسول کە ئەمەیان تەنها دەبێ لەڕێگای #پسپۆڕی زانستی خۆراکەوە دیاری بکرێت، " خواردنەکانی ڕۆژانە بڕێکی ئێجگار کەمی ڤیتامین D تێدایە" ڤیتامین D ڕۆڵی کاریگەرو گرنگی زۆرە لەنێویاندا بەهێزکردنی سیستمی #بەرگریی لەشە بەرامبەر جۆرەها ڤایرۆس و بەکتریا، بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێشەوە COVID-19 ، بۆیە زۆرگرنگە ئاگامان لە ئاستی ئەم ڤیتامینە بێت بەتایبەت لەم کاتەی ئێستادا نەهێڵین توشی کەمیی ڤیتامین D ببین.. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ هەڵبەتە بەو پێیەی ڤیتامینD لەو جۆرە ڤیتامینانەیە کە تەنها لە چەوری دا دەتوێنە زۆر زیادبوونی لە لەشدا مەترسیدارە..
٨ - ٩ - ٢٠٢٠ نەخۆشخانەی شاری فێرکاری
بەرز ڕاگرتنی یادی ڕۆژی جیهانی چارەسەرکارانی سروشتی پیرۆزبای ئەم یادە لەسەرجەم جارەسەرکارانی سروشتی و بەتایبەت چارەسەرکارانی سروشتی نەخۆشخانەی شاری فێرکاری دەکەین چەپکە گوڵی ڕێز و خۆشەویستیان پێشکەش دەکەین بەهێز و تەندروست بن بۆ خزمەتی نەخۆش و شارەکەتان سەرکەوت و سەرفرازبن
سوپاسی هەمووتان دەکەین .
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شاری فێرکاری
بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شاری فێرکاری
سەرۆکی پەرستاران
چاوپێکەوتنی بەڕێز کاک عبدالخالق ل.پەرستارانی نەخۆشخانەی شاری فێرکاری
لە بەرنامەی Doctors On Air ی تەلەفزیۆنی کوردسات نیوز
https://www.facebook.com/kurdsatnews/videos/278858599840281/
دانانی تاجەگوڵینە لە شوێنی کارەکەی کاکە ڕەهێڵ ی جوانە مەرگ.
لە لایەن بەڕێزان بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانە و لێپرسراوی بەشەکان.
٢٠ _ ٦ _ ٢٠٢٠
دوای ڕازیبوونمان بەقەدەری خوای گەورە بەداخ و بەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای کارمەندی ئازیزمان ( ڕەهێڵ ئومێد حمەعلی ) کە لەبەشی iT نەخۆشخانەکەمان ڕادەگەیەنین کە بۆماوەی ٧ ڕۆژ لەژێر چاودێری ووردی پزیشکی دا بوو
دوای ململانێیەکی زۆر بەنەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ کۆچی دوایی کرد خوای گەورە سەبوری هەموو لایەک بدات.
نەخۆشخانەی شاری فێرکاری
١٧ - ٦ - ٢٠٢٠
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٥ - ٤ - ٢٠٢٠
دەزگای مرۆی مام بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی بڕی ١٠٠ بتڵ کهولی لە ٪٨٠ ی پێشکەش بە نەخۆشانەی شاری فێرکاری کرد و بەڵێنی هاوکاری زیاتریان بۆ نەخۆشخانە دووپات کردەوە.
بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (١١)
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە جیهاندا وە زۆربوونی ژمارەی تووشبووان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی وولاتی ئێران کە سنورێکی بەرفراوانی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی هەڵگرانی ئەم نەخۆشیە. وەزارەتی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٢٩١٨) هاوڵاتین لە (٣١) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (١١٢٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (١٧٩٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی ١٤ ڕۆژ بوو.
2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (٥٦) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا، هەولێر (٣٧)، سلێمانی (١٨)، دهۆك (١). کە لە نێویاندا (٣) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە یەکێکیان ئافرەتێكی تەمەن (٥٢) ساڵە و خوشکی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە کەرەنتین دانرابوون، دوو تووشبووەکەی تر پیاون و یەکێکیان تەمەن (٥٣ ساڵ) لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و کەرەنتین کرابوو ئەوەی دیکەیان ( ٥٢ ساڵ) بەرکەوتووی تووشبووەکەی شاری سلێمان بوو کە گیانی سپارد.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٣) حالەتە لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان لە ئێستادا جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی دوپاتی دەکاتەوە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و کەمترین بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و زوو زوو و بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست لەگەڵ پەیوەندی کردن بە هێلی گەرمی ژمارە (١٢٢) لە کاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨ی ئازاری٢٠٢٠
بەپەلە ...
بەیاننامەیەك لە وەزارەتی تەندروستی: . . .
لە بەردەوامی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کۆردستان بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆری تووشبوان لە جیهان و وڵاتانی دەوروبەردا و گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەشتیار لەو ووڵاتانەدا، تیمەکانی تەندروستی و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە ڕێکاری پێویست بۆ خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێکراوان و ئامادەکاریەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە لە هەرێمی کوردستان.
بە هاوڵاتیانی خۆشەویست ڕادەگەیەنین کە ئەمرۆ یەكشەمە ١ی ئازاری ٢٠٢٠، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ (٢٤) گومانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (٤) هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دەرەنجامی پشکنینەکانیان دەرچوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 کە پێكهاتبوون لە خێزانیكی ٣ کەسی و ئافرەتێك کە سەرجەمیان پێشتر سەردانی ووڵاتی ئێرانیان کردبوو و دوای گەڕانەوەیان لە پڕۆسەی کەڕەنتین و چاودێری کردنی تەندروستی پشکنینیان بۆ کرا وە لە کاتی ئێستادا لە نەخۆشخانەی جیاکراوەی تایبەت بەم نەخۆشیە دانراون و باری تەندروستیان جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەکانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێکراوێك و گەشتیارێك کە دوورن لە چاوی تیمەکانی تەندروستی.
هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە کاری پێویست بۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێکراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەکان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ ی ئازاری ٢٠٢٠
بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان...
دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە وەیان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین، ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن، داواش لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان و پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19. بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان.
How to protect yourself against COVID-19 COVID-19 is an infectious disease caused by a new coronavirus introduced to humans for the first time. It is spread from person to person mainly through the ...
چەند ڕێنماییەکی گرنگ لەسەر چۆنێتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هەفتەی داهاتوو هەفتەی هەستیاری
خۆپارێزی دەبێت لە پەتای کۆرۆنــا.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی :
۱.هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی .
۲.داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە.
۳.ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەراونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاوڵاتیانی تر نەبێت.
٤.هەر هاوڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەراوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەرەکی (سەرچنار).
۵. هەر هاوڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەرابێتەوە لە کاتی هەبونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.
Novel coronavirus (2019-nCoV) What do you know about the novel Coronavirus that is causing a health emergency? Coronaviruses (CoV) are a large family of viruses that cause illness ranging...
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێڵی گەرمی پەیوەندیکردنی 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت، لەکاتی هەستکردن بە هەر حالەتێکی گوماناوی بەتایبەتی گەشتیارانی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن.
وەزارەت
07508169991
07714448100
هەولێر
07503987429
سلێمانی
07718204444
07718205555
دهۆک
07514025338
07514342938
هەڵەبجە
07501365007
07731915151
0538852656
گەرمیان
07480207442
راپەرین
07705694040
07501613933
کۆیە
07501202218
07701414633
کۆبونەوەی سەرجەم لێپرسراوی بەشەکانی نەخۆشخانەی شاری فێرکاری بە مەبەستی پێدانی ڕێنمایی پێویست تایبەت بە هەنگاوەکانی خۆپارێزی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شاری فێرکاری بەڕێز د.ئومێد عەلی حەمەساڵح.
سەردانکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان قەدەغەکرا
لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان سەردانی کردن بۆ کاتێکی نادیار قەدەغەکرا.
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپێناو پاراستن و تەندروستیەکی باش بۆ هەموان سەردانی کرد بەهەموشێوەیەک قەدەغەکرا لەهەموو نەخۆشخانەکان، لێرەوە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین پابەند بن و هاوکارمان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەمواندا.
ڕاگەیاندنی بەرێوەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
کردنەوەی بەشی ( چارەسەرکردن بە ئاو ) لەبەشی چارەسەری سروشتی لە نەخۆشخانەی شاری فێرکاری بە پشتیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی شاری فێرکاری.
یەکێکە لەو چارەسەر سروشتیانەی کە لە رێگەی ئاوە وە پێشکەش بە نەخۆش دەکرێت و تاکە بەشی چارەسەر کردنە لە ناو نەخۆشخانە کانی سلێمانی .
کردنەوەی بەشی ( چارەسەرکردن بە ئاو ) لەبەشی چارەسەری سروشتی لە نەخۆشخانەی شاری فێرکاری بە پشتیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی شاری فێرکاری.
یەکێکە لەو چارەسەر سروشتیانەی کە لە رێگەی ئاوە وە پێشکەش بە نەخۆش دەکرێت و تاکە بەشی چارەسەر کردنە لە ناو نەخۆشخانەکانی سلێمانی .
بەرواری ٩-٢-٢٠٢٠ بەسەرپەرشتی دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەی شاری فێرکاری کە تیایدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و بەڕێوبەری کارگێڕی و سەرۆکی پەرستاران و لێپرسراوانی سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانە تیایدا ئامادەبوون
گفتوگۆ و خستنەڕووی هەنگاوەکانی کرا لەسەر دانانی Nurse Job Description و Handover Sheet کارنامەی کارمەندان و تاوتوێ سەرجەم خاڵەکان کرا کە هەفتانە کۆبونەوەکان بەردەوام دەبێت لەو بارەیەوە و چەندین بواری زانستی تر..
https://invite.viber.com/?g2=AQB3Lx3eC9tQ2UqHYZRfvWS2WfTJ62mkKt7vQkHGbYjQsrIRjwGeSV8HR%2BpDavOt
هاوڕێیان و ئازیزان، ئەم گروپە، بڵاو بکەنەوە تا زۆرترین کەس تێیدا بەشدار بێت و کار بۆ خزمەتی گشتیی دەکات، سەرباری ئەوەی هیوادرین هیچ کەسێک پێویستی بە خوێن نەبێت، بەڵام لە حاڵەتی پێویستیدا دەتوانین لە رێگای ئەو گروپەوە داواکارییەکان بۆ پێویستیتان بە خوێن بێت یان بتانەوێت خوێن ببەخشن دەتوانن لەم گروپەدا یەکتری ئاگادار بکەینەوە، سوپاستان دەکەین بۆ زۆرترین هاوڕێتانی بنێرن تا زۆرترین کەس تێیدا بەشدار بێت.
رێزو خۆشەویستیمان بۆ هەموو لایەک، بەهیوای تەندروستییەکی باش.
Blood Bank بانکی خوێن بۆ خزمەتی کردنی نەخۆش
بهسهرپهرشتى هۆبهى سهلامهتى نهخۆشخانهى شارى فیرکارى
له نهخۆشخانهى شار ههلساین به کردنهوهى خوللى سهلامهتى و ئاکرکوژانهوه بۆ سهرجهم کارمهندان و پزیشکانى ناو نهخۆشخانهکهمان
لهبهروارى 11 -11 - 2019 بۆ 2-12-2019 بۆ سه رجهم کامهندان
کۆى سهرجهم بهژداربووان 189 کارمهند
پراکتیکى و کردارى
بهسهرپهرشتى کارمهند
بهریز محمد مجید ف*ج
Click here to claim your Sponsored Listing.
Shar Teaching Hospital
Place TO Service Any Kind Of Patient We Believed The Treatment is The First
Videos (show all)
Category
Telephone
Website
Address
Malik Mahmood Circle Road
As Sulaymaniyah
46002