Dr.malak hussein د.ملک حسین
Nearby clinics
Ibrahim Basha Street
0000
Barambar Supermarketi Frdaws, Slemani
Qanat Street/Safin Hospital
ابراهیم پاشا/بەرامبەر دواناوەندی ژین/تەلاری ئارا نهۆمی ٣, Sulaimania
سەنتەری تیشکی گەردوون/تەلاری بێست کلینیک-/شەقامی ابراهیم پاشا/فلکەی دارۆغا/بەرامبەر قوتابخانەی ژینی کچان
شەقامی ابراهیم پاشا ـ فولکەی دارۆغا/بەرامبەر ئامادەیی ژین/تەلاری پزیشکی ڕەوا
964
ئیبراهیم پاشا/فەرعی دارۆغا/تەلاری پزیشکی فەلاح حەسەن
Penjwin
دکتۆرا(بۆرد) لە نەخۆشیەکانی گورچیلە/ غەسلی گورچیلە/ چاندنی گورچیلە
M.B.Ch.B/FKHCMS(Nephrology)
بةشداريكردنمان لە دوەمین كۆنفراسی زانستي كۆمەلەی عيراقي بو نةخوشيەکانی گورچیلەو چاندنی گورچیلە
2nd Inernational Scientific Conference of
THE IRAQI SOCIETY OF NEPHROLOGY AND RENAL TRANSPLNTATION
لە رۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرەدا
کاریگەریەکانی شەکرە لەسەر گورچیلە بزانە:
-نەخۆشی شەکرە یەکەم ھۆکاری سستبوونی گورچیلەی ھەمیشەییە
بەشێوەیەک ٨٠٪ ئەو نەخۆشانەی غه سلی گورچیلە ئەکەن تووشبوی نەخۆشی شەکرە یان بەرزە فشاری خوێن یان ھەردووکی.
-شەکرە کاردەکاتە سەر خانەکان و بۆریە خوێنە وردەکانی ناو گورچیلە و ئەبێتە ھۆی بوونی پرۆتین لە میزداو وردەوردە سست
بوونی .
-لە زۆربەی حالەتەکاندا نەخۆش ھەست بە ھیچ نیشانەیەک ناکا و نە خۆشییەکە لە رێگەی فەحسی خوێن یان فەحسی میز دەسنیشان ئەکرێت.
چۆن گورچیلەکانت ئەپارێزیت لە کاتێکدا نەخۆشی شەکرەت ھەیە:
-کۆنترۆل کردنی شەکرەکەت
-کۆنترۆل کردنی بەرزەفشاری خوێن
-پەیرەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندرووست لە رێگەی دابەزاندنی کێشی زیایەو خواردنی خۆراکی تەندروو
ست و وەرزش کردن و وازھێنان لە جگەرەکێشان
-دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن بەبێ چاودێری پزیشک
- چاودێری کردنی گورچلەکەت لەرێگە پشکنینی تاقیگەیی.
بە ھیوای لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.
د.ملك حسين محي الدين
أخصائية (دكتورا) في الأمراض:
الكلى و غسيل الكلى و زرع الكلى.
ناونیشانی کلینیک : سلێمانی :تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان
کەلار:شاری پزیشکی خزمەت -کەلاری کۆن
ژمارەی مۆبایل:٠٧٧١١٥٣٨٨٨٢
ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولەکانی 2020,2021,2022 (ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕایەتیەکانی پزیشکی) لە شاری هەولێر .
بەشداری کردنی د.ملک حسین لە وۆرکشۆپی تایبەت بە غه سلى پلازما لە قاھرە
گفتوگۆ و ئالوگۆرکردنی بیرورا لەگەل پسپۆرانی بوارە جیاوازەکان دەربارەی جۆرەکانی غەسلی پلازما و کاریگەری بۆ ئەو نەخۆشانەی چاندنی گورچیلە ئەکەن
جێگەی باسە تیایدا تازەترین ئامێر و تازەترین گایدلاینەکانی کۆمەلەی ئەمریکی ( ASFA 2023) بۆ غەسلی پلازما باسکران
https://www.facebook.com/100091933767799/posts/171498699257921/?mibextid=SDPelY
مژدە-
{د.ملك حسين محی الدين}
تاکە پسپۆری وردی بواری شتن و چاندنی گورچيلە و نەخۆشييەکانی.
(دەست بە کاربوو لە شاری پزيشکی خزمەت)
لە خزمەت ھاولاتیانی خۆشەویستی گەرمیان و دەوروبەری
ھەموو رۆژانی ١ شەممە و ٢ شەممە
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی
گورچیلە ، غەسل و چاندنی گورچیلە
ناونيشان: نەخۆشخانەی شاری پزیشکی خزمەت/کەلار/کەلاری کۆن-گەرەکی شارەوانی یەک،نزیک جەوازات ی کۆن.
لە خزمەت ھاولاتیانی خۆشەویستی گەرمیان و دەوروبەری
ھەموو رۆژانی ١ شەممە و ٢ شەممە
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی
گورچیلە ، غەسل و چاندنی گورچیلە
شاری پزیشکی خزمەت/کەلار،شارەوانی یەک،نزیک نشینگەی گەرمیان.
ئایا ئەونەخۆشانەی سستبوونی گورچیلەیان ھەیەئەتوانن بەرۆژوو بن؟؟
بەپێی ئەو توێژینەوانەی تا ئێستاکراون لە ولاتی سعوديه و ئێران دەرکەوتووە :
-ئەو نەخۆشانەی قۆناغه سەرەتاییەکانی سستبوونی
گورچیلەیان ھەیە (قۆناغەکانی ١،٢،٣) ئەتوانن بەرۆژوو بن بەلام پێویستە کاتی رۆژوو شکاندن بری پێویست ئاوو شلەمەنی بخۆنەوە
-ئەو نەخۆشانەی قۆناغەکانی کۆتایی سستبوونی گورچیلەیان ھەیە (قۆناغەکانی ٤،٥)بەرۆژوو بوون ئەبێتە ھۆی زیاتر سستوونی گورچیلەکان.
-ئەو نەخۆشانەی شووشتنی گورچیلە ئەکەن ئەتوانن بە رۆژوو بن وە لە کاتی شکاندنی رۆژووەکەدا نابێت ئاوو وشلەمەنی زۆر بخۆن.
- ئەو نەخۆشانەی چاندنی گورچیلەیان کردووە و ماوەی سالێکیان تێپەراندووە و تووشی حالەتی رەفز نەبوون وە تووشی ھیچ حالەتێکی نەخوازراو نەبوون ئەتوانن بەرۆژووبن بەلام پێویستە ئاوو شلەمەنی زۆر بخۆن دوای رۆژوو شکاندن وە باشترە لە دوای ھەفتەیەک پشکنینی خوێن بکەن بۆ دلنیابوون لە تەندرووستی گوورچیلەکان.
بە ھیوای لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی:
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.
د.ملك حسين محي الدين
أخصائية (دكتورا) في الأمراض:
الكلى و غسيل الكلى و زرع الكلى.
ناونیشانی کلینیک : تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان
ژمارەی مۆبایل:
٠۷۷۱۱٥۳۸۸۸۲
لە خزمەت ھاولاتیانی خۆشەویستی گەرمیان
بۆ یەکەمجار پسپۆرێکی نەخۆشیەکانی گورچیلە،شوشتن و چاندنی گورچیلە لە گەرمیان دەست بەکاربوو
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.
📢با ئاگاداری تەندرووستی گورچلەکانمان بین
ئەمرۆ رۆژی جیھانی گورچیلەیە کە لە سەرتاسەری جیھان تەرخان کراوەبۆ وشیارکردنەوەی خەلک دەربارەی نەخۆشیەکانی گورچیلە .
ئەمانەی خوارەوە چەند رێنمایەکن بۆ ئەوەی گورچیلەکان بە تەندرووستی بمێننەوە:
✅خواردنەوەی بری ئاوی پێویست رۆژانە ٢-٣ لیتر بەپێی کێشی لەشمان
✅کەمکردنەوەی بەکارھێنانی خوێ لە خواردنەکانمان
✅کێش رێکی و وەرزشکردن
❎بەکارنەھێنانی دەرمانی ئازارشکێن و ھەوکردن بەبێ ئاگاداری پزیشک
✅خواردنی برێکی باش سەوزەو میوە رۆژانە
❎دوورکەوتنەوە لە رجێمی قورس وبەکارنەھێنانی ھیچ دەرمانێک بۆ کێش دابەزاندن یان کێش زیاکردن
✅کۆنترۆلکردنی شەکرەو بەرزەپەستانی خوێن بۆ تووشبوانی ئەو دوو جۆرە نەخۆشیە.
❎دووربکەوە لە جگەرەو ماددە کحولییەکان.
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.
د.ملك حسين محي الدين
أخصائية (دكتورا) في الأمراض:
الكلى و غسيل الكلى و زرع الكلى.
ناونیشانی کلینیک : تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان
07711538882
مانگی ٣ مانگی وشیارکردنەوەی خەلکە دەربارەی نەخۆشیەکانی گورچیلە
زۆرێک لە ئێمە ھەست بە گرنگی گورچیلەکانمان ناکەین تا تووشی نەخۆشی نەبن
ئەمانەی خوارەوە چەند فرمانێکی گورچیلەن کە رەنگە زۆربەمان زانیاریمان نەبێت لە سەری :
✅درووستکردنی میز
✅پالاوتنی خوێن لە پاشەرۆ و مادە ژەھراویەکان
✅راگرتنی ھاوسەنگی مادە کانزایەکانی ناو لەش
✅کۆنترۆل کردنی پەستانی خوێن
✅بەشداریکردن لە پرۆسەی درووستکردنی خوێن
✅ھێشتنەوەی ئێسکەکان بە تەندرووستی
بە ھیوای لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.
د.ملك حسين محي الدين
أخصائية (دكتورا) في الأمراض:
الكلى و غسيل الكلى و زرع الكلى.
ناونیشانی کلینیک : تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان
ژمارەی مۆبایل: ٠٧٧١١٥٣٨٨٨٢
فرەکیسی گورچیلەکان چی یە؟؟
polycystic kidney disease
(PKD)
-نەخۆشیەکی بۆ ماوەییە کە کۆمەلێک کیس لە ناو ھەردوو گورچیلەکان درووست ئەبێت کە ئەبێتە ھۆی گەورەبوونی گورچیلەکان وە بە تێپەربوونی کات ئەبێتە ھۆی سست بوونی گورچیلەکان.
- ٥٪ ئەو نەخۆشانەی سست بوونی گورچیلەیان ھەیە ھۆکارەکەی فرە کیسیە.
نیشانەکانی:
-بوونی خوێن لە میزدا
-بەرزە پەستانی خوێن
-ئازاری پشت یان کەلەکە
-ھەست کردن بە قورسایی لە ناو سکدا
-گەورەبوون و ئاوسانی سک بەھۆی گەورەبوونی گورچیلەکانەوە
-دەستنیشانکردنی لە رێگەی ئامێری سۆنەرەوە ئەبێت.
بە ھیوای لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.
د.ملك حسين محي الدين
أخصائية (دكتورا) في الأمراض:
الكلى و غسيل الكلى و زرع الكلى.
ناونیشانی کلینیک : تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان
ژمارەی مۆبایل: 07711538882
خواردنەوەی ئاوو شلەمەنی بۆ ئەو نەخۆشانەی سست بوونی گورچیلەیان ھەیە جیاوازە لە نەخۆشێکەوە بۆ
نەخۆشێکی تر :
-ئەگەر نەخۆشەکە سست بوونی گورچیلەی کاتی ھەیە یان قۆناغی ١ و٢ سست بوونى گورچلەی درێژخایەنی ھەیە پێویستە رۆژانە بری پێویست ئاوو وشلەمەنی بخواتەوە.
-ئەگەر نەخۆشەکە سستبوونی گورچیلەی درێژخایەنی قۆناغەکانی ٣و٤و٥ ھەیە وە یان دەستیکردوە بە شووشتنی گورچیلە پێویستە خواردنەوەی ئاوو وشلەمەنی سنوردار بکات .
لە ھەموو حالەتەکان دا نەخۆش پێویستە رێنمایی لە پزیشکەکەی وەرگرێت.
بە ھیوای لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک
د.ملک حسێن محی الدین
پزیشکی پسپۆڕ (دکتۆرا_بۆرد) لە نەخۆشیەکانی
گورچیلە و غسل و چاندنی گورچیلە.
د.ملك حسين محي الدين
أخصائية (دكتورا) في الأمراض:
الكلى و غسيل الكلى و زرع الكلى.
ناونیشانی کلینیک : تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان
ژمارەی مۆبایل: 07711538882
غه سلی گورچیلە/ شووشتنی گورچیلە /dialysis چیە؟
غه سلی گورچیلە بریتیە لە پاک کردنەوەی خو ێن لە ئەو پاشەرۆ و ئاوی زیایە و مادە ژەھراویانە كه لە لەشی مرۆڤدا کۆ ئەبێتەوە لە ئەنجامی سست بوونی گورچیلەکان
دوو جۆر شووشتنی گورچیلە ھەیە:
١.شووشتنی گورچیلە لە رێگەی خوێنەوە(Hemodialysis) کە لە رێگەی ئامێرێکەوە ئەکرێت پێی ئەوترێ گورچیلەی دەستکرد کە تیایدا خوێنی نەخۆش بە فلتەرێکی تایبەت دا ئەروات و پاک ئەکرێتەوە پاشان ئەگەرێتەوە لەشی نەخۆشەکە.
٢.شووشتنی گورچیلە لە رێگەی پەردەی سکەوە(peritoneal dialysis) لێرەدا پێستی سکی نەخۆشەکە دەوری فیلتەر ئەبینێ بۆ پاکردنەوەی خوێن ،ئەم جۆرە زیاتر بۆ منال بەکاردێت یان بۆ ئەو نەخۆشانەی بەرگەی جۆری یەکەم ناگرن بە ھەر ھۆکارێک بێت.
بە ھیوای لەش ساغی بۆ ھەموو لایەک
د.ملک حسین محی الدین
بەکالۆریۆس لە پزیشکی ھەناوی و نەشتەرگەری گشتی
دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشیەکانی گورچیلە/غەسل و چاندنی گورچیلە
M.B.Ch.B/FKHCMS(Nephrology)
ناونیشانی کلینیک : تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان
ژمارەی مۆبایل:07711538882
ئەگەر تۆ سست بوونی گورچیلەت ھەیە یان جۆرێک لەنەخۆشیەکانی گورچیلەت ھەیە وە یاخود چاندنی گورچیلەت بۆ کراوە ئەوا بەکارھێنانی چەند دەنکە حەبێکی ئازار شکێن یان دەرزی دژە ھەوکردن (antibiotic) رەنگە زیان بە گورچیلەکانت بگەیەنێ
بۆیە پێویستە ھیچ کات بێ پرسکردن بە پزیشکەکەت دەرمان بەکار نەھێنیت
د.ملک حسین
دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشیەکانی گورچیلە/غەسل و چاندنی گورچیلە
M.B.Ch.B/FKHCMS(Nephrology)
ئایا ئەزانی سستبوونی گورچیلە لە قۆناغه کانی سەرەتایا ھیچ نیشانەیەکی نیە؟
ئایا ئەزانی مرۆڤ رەنگە ٩٠٪ ئیشکردنی گورچیلەکانی لە دەسبات بێ ئەوەی ھیچ نیشانەیەکی ھەبێت؟
ئەو کەسانە کێن کە پێویستە ٦ مانگ جارێک پشکنینی خوێن بکەن بۆ دلنیا بوون لە تەندرووستی گورچیلەکانیان؟
-ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە
-ئەو کەسانەی بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە
- ئەوکەسانەی لە خێزانەکەیانا نەخۆشیەکانی گورچیلە ھەیە
- ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە
-ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان ھەیە
-ئەو کەسانەی جگەرەکێشن
-ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٤٥ سال زیاترە
نیشانەکانی سستبوونی گورچیلە کاتێک ئەگاتە قۆناغی پێشکەوتوو:
- ئاوسانی قاچەکان
-نەمانی حەزی خواردن
-ھەستکردن بە ماندوێتـی
-کەمبوونەوەی تەرکیز
-دل تێکەلھاتن و رشانەوە
د.ملک حسین
دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشیەکانی گورچیلە/غەسل و چاندنی گورچیلە
M.B.Ch.B/FKHCMS(Nephrology)
ئامانج لە دروستکردنی ئەم پەیجە بلاو کردنەوەی زانیاریە دەربارەی نەخۆشیەکانی گورچیلە/غەسلی گورچیلە/چاندنی گورچیلە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the practice
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah
00964
Opening Hours
Monday | 09:00 - 17:00 |
Tuesday | 09:00 - 17:00 |
Wednesday | 09:00 - 17:00 |
Thursday | 09:00 - 17:00 |
Saturday | 09:00 - 17:00 |
Sunday | 09:00 - 17:00 |
Ashti
As Sulaymaniyah, 46001
كلینیكی پزیشكی ددان د. لیزان عمر علی بهكالۆریۆس له
Orzdi
As Sulaymaniyah
تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئۆرزدی - بەرامبەر کەباب وەلی
سلێمانی، شەقامی ابراهيم پاشا، تەلاری پزیشکی پاشا
As Sulaymaniyah, 46001
پزیشکی پسپۆڕی (بۆردی ئەڵمانی) لە نەخۆشیەکانی مناڵان و مێشک و دەماری مناڵان
As Sulaymaniyah
دکتۆر هەڤاڵ احمد حمە:پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگو لووت و گ
سلێمانی ٫ ناو بازاڕی هوانە ٫ بەرامبەرمزگەوتی گەورەی هوانە
As Sulaymaniyah
کلینکی پزیشکی ددان
Malik Mahmood Crircle Road, به رامبه ر گوندی ئه لمانی
As Sulaymaniyah, 46001
جادەی ئۆرزدی تەلاری سەلیم بەگ بەرامبەر کەباب وەلی
As Sulaymaniyah, 46001
doctor