HAREM GYM

نرخ بدە بە تەندروستیت~~

08/09/2023

پەت پەتێن یەکێکە لەو وەرزشانەی کەتوانای جەستەیی لەش زیاد دەکات،دەتوانرێت لەهەموو شوێنێك ئەنجام بدرێت.
ئایا پەت پەتێن سودی هەیە سودەکانی چین
ئایا زیانی هەیە کامانەن زیانەکانی؟

سودەکانی پەت پەتێن:

ئەگەر تەنها بۆ ماوەی 20 خولەك پەت پەتێن بكەیت ئەوە جەستەت بڕی 245 کالۆری دەسوتێنێت و ئەمەش سوودی زۆرە بۆ دابەزاندنی كێش

1- وەرزشێكی گونجاوە بۆ تەواوی ماسولكەكانی جەستە بە تایبەت ماسولكەكانی قاچ ، چونكە لەكاتی پەت پەتێندا ماسولكەكانی قاچ زۆر دەجوڵێن .

2- سوڕی خوێن چالاك دەكات بەرگری جەستە و لیمفە خانەكان بەهێز دەكات .

3- ماسولكەكان بەهێز و پتەو دەكات و هاوسەنگی بە ئەندامەكانی ناوەوەی جەستە دەبەخشێت .

4-پەستانی خوێنی بەرز دادەبەزێنێت و بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە چونكە یارمەتی ڕێكخستنی سوڕی خوێن دەدات .

5-هەركاتێك هەستت بە ماندوێتی دەرونی و بێزاری كرد ئەوە ئەم وەرزشە ئەنجامبدە چونكە كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی پەستانە دەرونیەكان .

6- كاتێك پەت پەتێن دەكەیت لەڕێی ئارەق ڕژێنەكانەوە ژەهر و پێكهاتە نا تەندروستەكان لەڕێی ئەم كونیلانەوە دەكرێتە دەرەوە و هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لەناو جەستەدا پارێزراو دەكات .

7-سودی هەیە بۆبەهێزکردنی کۆئەندامەکانی هەناسەو دڵ.

8-توانای بەرگری زیادەکات.

9-هاوکاری دەکات لەسنوردارکردنی دەرکەوتنی نەخۆشی (دەوالی)وگرفتی دەمارەکانی خوێن.

10-دەبێتە هۆی لەناوبردنی چەوری زیادەی لەش و بەهێزکردنی جومگەکان.

زیانەکانی پەت پەتێن:

1- بەهیچ شێوەیەك گونجاو نیە ئافرەتی دوگیان ئەم وەرزشە ئەنجام بدات چونكە مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و كۆرپەكەی دروست دەكات .

2- خانم بەهیچ شێوەیەك لەكاتی سوڕی مانگانەدا ئەم وەرزشە ئەنجام مەدە چونكە ئەمە ئازارت بۆ دروست دەكات و خوێن بەربون زیاد دەكات .

3-ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵ وڕەبوەو شەكرەیان هەیە گونجاو نیە ئەم وەرزشە ئەنجام بدەن تاڕاوێژ بە پزیشکی تایبەت نەکەن.

4-ئەگەر ئازاری ئێسك و ئەژنۆكانت هەیە ئەوە پێویستە بزانیت ئەم وەرزشە بۆ تۆ گونجاو نیە و ئەبێت پزیشكی پسپۆڕ ڕێگەت پێبدات .

چەند ڕێنماییەكی پێویست بۆ كاتی ئەنجامدانی ئەم جۆرە وەرزشە :

1- دەبێت ئەو حەبلەی بۆ پەت پەتێن بەكاری دەهێنیت لەگەڵ درێژی باڵاتدا زۆر گونجاو بێت بە جۆرێك سەری حەبلەكە بە دەستەكانت بگرە و پاژنەی پێت بخەرە سەر ناوەڕاستی حەبلەكە دەبێت درێژیەكەی هەتا ئاستی سەر سنگت بێت ئەو كاتە مانای وایە درێژیەكەی بۆ باڵای تۆ گونجاوە .

2- کالەوجۆرێك جلوبەرگ لەبەر بكە كە گونجاو بێت بۆ ئەم وەرزشە .

3-كاتێك پەت پەتێن دەكەیت تەماشای بەردەمت بكە و ملت خوار مەكەرەوە و ئەژنۆكانت مەنوشتێنەرەوە بۆ ئەوەی زیان بە ئێسكەكانت نەگات .

4- ئەگەر یەكەم جارتە ئەم وەرزشە بكەیت ئەوە تەنها لە هەفتەیەكدا سێ ڕۆژ ئەم وەرزشە بكە و هەر ڕۆژێك بۆ ماوەی پێنج خولەك بەڵام لە هەفتەی دووهەمەوە دەتوانیت هەفتەی سێ ڕۆژ و هەر ڕۆژێك بۆ ماوەی 10 خولەك ئەم وەرزشە ئەنجام بدەبت .
تێبینی:
ـ ئەوانەی کێشیان زۆرە ئەتوانن ڕۆژانە ئەم وەرزشە دووبارە بکەنەوە تا کێشیان بەڕادەی پێویست کەم دەکات دواتر خاڵی چوارەم بەئەنجام بگەیەنن
ـ ئەگەر ئەتەوێ زوترو زیاتر کێشت دابەزێت
پێویستە جوڵانی ماسولکەکانی سک ئەنجام بدەی.
لەش ساغ و کامەران بن

05/09/2023

توێژینەوەکە لەسەر بنەمای ٢٧٠ تاقیکردنەوەی کۆنترۆڵکراوی هەڕەمەکی بووە کە زیاتر لە ١٥ هەزار بەشداربوو بەشداربوون تێیدا و بۆی دەرکەوتووە کە باشترین ڕێگە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بریتییە لە ئەنجامدانی سێ جار وەرزشی "ئایزۆمێتری"یە لە هەفتەیەکدا.
هەریەکەیان چوار جار مەشق و ڕاهێنان کە هەر وەستانێک دوو خولەکە، لەگەڵ ماوەی پشوودانی یەک بۆ چوار خولەک لە نێوان هەر وەستانێکدا.
ئەم جۆرە وەرزشە "ئاسۆمێتری"یە بریتییە لە گرنگیدان بە ماسولکە یان گروپێکی ماسولکەیی دیاریکراو و فشاری بەردەوامی بۆ ئەوەی ڕەهەندەکانی ماسولکەکە بە درێژایی ڕاهێنانەکە نەگۆڕێت.
ڕاهێنانی ئایسۆمێتری چەند سوودێکی هەیە وەک:
1.باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی دڵ و خوێنبەرەکان و کۆئەندامی دەمار، چونکە ئەم چەسپاندنە دەبێتە هۆی پاڵەپەستۆی خوێنبەرەکان، پاشان کاتێک چەسپاندنەکە دەردەچێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەو خوێنبەرانەی کە پێشتر پاڵەپەستۆیان لەسەر بووە.
2.باشترکردنی تەندروستی جومگەکان، لەڕێگەی باشترکردنی کارکردنی بەستەرەکانی جومگەکان.
3.یارمەتیدەرە بۆ ڕێگری لە ناهاوسەنگی ماسولکەکان، کاتێک ماسولکەکانی لایەکی جەستەت بەهێزتر بن لە لایەکی تر کە بە باڵادەستی ئەندامەکان ناسراوە.
4.باشترکردنی ئەدای کار، توانای چالاککردنی ماسولکە زۆر تایبەتەکانی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی کارکردنی جەستەیی لە ژیانی ڕۆژانەدا.
وەرزشی ئایزۆمێتری دەتوانرێت زۆر بە باشی لە هەر شوێنێک ئەنجام بدرێت بەو پێیەی تەنها کێشی جەستەی خۆت بەکاردەهێنیت.......ئامادەکردنی زاناجەیمی ئێدواردزمامۆستای فیزیۆلۆژی وەرزشی لەزانکۆی ڕۆژھەڵەتی لەندەن

05/07/2023

ئایرۆبیک ستێپ.....

-راهێنانێکی کلاسیکە یەکێکە لە رێگە خێراکان بۆ رێکخستنی لێدانی دڵ ستێپەکە بە نزیکی 4-12 ئینج بەرزە دەتوانێت بە چەن شێوازێکی جیاوازهەنگاو بنێیت بۆ سەر ستێپە کە یان دەوروبەری ستێپەکە

-کە کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر جەستە بۆلەش جوانی و بەهێز کردنی جومگە کان و کەم کردنەوەی چەوری و رێکخستنی لێدانی دڵ و تەنانەت کەم کردنەوەی فشاری دەروونی

-ئەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری و لەش ولارێک ی رێک و جەستەیەکی تەندروست
..بە هیوای سوودو تەندروستیەکی باش

30/06/2023

بەرێزان لە سبەینێوە Haremgym کراوەیە.....

-لە 8 بە یانی تا 12 ی شەو بۆپیاوان...

-لە 9 ی بەیانی تا 10 ی شەو بۆ ئافرەتان.....

27/06/2023

پیرۆزبای جەژنی قوربان لە هاورێیان و یاریزانانی خۆشەویست دەکەین هەر لەخۆشی وجەژنا بن اینشاالله .......

هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.........

24/06/2023

هاورێیانی خۆشەویست ......

-کردنەوەی هۆڵە کە مان لە رۆژانی جەژندا بە م شێوەیەیە....

-رۆژانی جەژن پشوومانە جگە لە( چوارەم رۆژی جەژن)....

چوارەم رۆژی جەژن واتە 2023/7/1 کراوەیە هەروەک رۆژانی ئاسای....

HAREM GYM

‎باشترین خزمەت ..دوو هۆڵی تایبەتی جیا بە پیاوان💁🏽 وئافرەتان💁🏻‍♀️

‎📍سلێمانی....سەرسەدەکە...نزیک نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت

بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکە..07702464748

12/06/2023

ئاو و وەرزشوانان:
پێویستە وەرزشوانان گرنگی زۆر بە خواردنەوەی ئاو بدەن بە بڕێکی گونجاو لەگەڵ پێویستیەکانیان لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
۱- کاتێک وەرزشوانان لەڕووی جەستەییەوە ئەدایەکی باش ئەنجامدەدەن، ڕێژەی هەناسەدان زیاد دەکەن و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و لەهەمانکاتدا دەبێتە هۆی دەردانی ئاو، لەم کاتەدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە جەستە و خانەی ماسولکەکان بە ڕێگای ئارەقکردنەوە (خۆدان) کە دەردەچن.
۲- لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە ئاو دەبێتە هۆی نزمی ئاستی جەستەی، کەمبوونەوەی تەری جەستە و کەمبوونەوەی جولەی جەستە، لاوازی لە ئەداکردنی چالاکی.
۳- پێویستە وەرزشوانان گرنگی باش بدەن بە ئاو خواردنەوە لە کاتی ڕاهێنان و پێشبڕکێکاندا، بەهۆی ماندووبوونی زۆری جەستەوە.
٤- پاڕاستنی جەستە لە ووشك بوون و کەمبوونەوەی ئاوی جەستە.
٥- پاڕاستنی گەروو (قورگ) لەووشك بوون لەبەر ئەوەی دەبێتە ئەگەری حالەتی هەلگەرانەوەی زمان ڕووبدات.
٦- ماندووبوونی زۆر و کەمی ئاو دەبێتە هۆی بێتاقی و لەدەستدانی کانزاکانی (سۆدیۆم و پۆتاسیۆم)، بۆیە پێویستە ئاوی گونجاو لە جەستە بوونی هەبیت.
۷- دوای تەواو بونی هەر سێتێک و لە نێوان یاریەکان پێویستە گرنگی تەواو بدرێ بە خواردنەوەی بری پێویست لە ئاو...

10/06/2023

نان و برنجت لە خواردنە کەت لابرد ئیتر زەعيف ئە بیتەوە🤔🙄
ئەمە قسەیەکی زۆرباوی ئێستایە لە مەجلیس وقاعه كان
يه كسه رهه مووی لە بەریەتی بەخوا کاکە برنج هەمومانی کوشتوە وبرنج وشە کرونان تەرک کەین ئیتر هەموو شتێک بێ کێشە یە...🤗
لە راستیا ئەمە زۆر بابەت لە خۆ دەگرێت..بەس بۆ کێش دابەزین ..!ئە مانە حەقیان نیە بەسەر کێش دابەزینەوە..کێش دابەزاندن لە رێگەی کۆنترۆڵی کالۆری ئەکرێ..نەک نانو برنج و شەکر..!!!
خۆراستە شەکر خراپە...راستە ئەونانەی بازار زۆربە ی مادە خۆراکەکانی رۆیشتوە...بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە کێشت زیا ئەبێت تەنها بە خواردنی نان..نەخێر..!((هەر خواردنێک وابکات تۆ لە کالۆری پێویستی خۆت تێپەرێت)) کێشت زیائەکات🙁

کە ئەوترێ برنج خراپە لە راستیا حسابی ئەوە نەکراوە کە ئەمە بەرۆن لێ ئەنرێ...ئێ قاپێ برنج ئەگەر بەبێ رۆن بێ ٣٠٠ کالۆریە...بەرۆنو لەتکە نۆکەوە ئەگاتە ١٠٠٠ کالۆری 🥴
تۆ ئەگەر لەرۆژێکا ٢٠٠٠ ت پێویست بێ..بە ژەمێک دوو قاپ برنج بخۆی بە نانەوە 🙄
ئەمە یانی بەس بە ژەمێک لە کالۆری رۆژێک تێپەریویت 🫢

ــکەواتە بەڵێ قەڵەو ئەبیت ئەمە خەتای برنج نییەخەتای بەرێزتە 🤷🏻‍♀️
بۆیە تکایە هیچ خواردنێک بەر پرس نیە بە تەنها لە قە ڵەو بوون ..زەعیف بوون تەنها ئەتوانین بڵێین خراپە بۆ تەندروستی یا باشە...سەرخستن و دابەزین لە رێگەی کۆنترۆڵی وزە ئە کرێ....بە هیوای سوود...!

09/06/2023

لەگەڵ ئێمە دەست پێ بکە ....


HAREM GYM هۆڵی لەشجوانی

باشترین خزمەت ..دوو هۆڵی تایبەتی جیا بە پیاوان💁🏽 وئافرەتان💁🏻‍♀️

📍سلێمانی....سەرسەدەکە...نزیک نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت

بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکە..07702464748

09/06/2023

مەترسییەکانی خێرایی کەم کردنەوەیەکی زۆری کێشی جەستە لە ماوەیەکی کورتدا !

ھەموو کەم کردنەوەیەکی کێش لە ماوەی کەمتر لە ٦-١٢ مانگدا، کەسەکە دووچاری جۆرەھا کێشە و گرفت و نەخۆشییە دەروونی و فسیۆلۆژی و کیمۆزندەییەکان دەبێتەوە، لە زۆرێک لە بارەکاندا ڕووبەڕووی مەرگیش دەبێتەوە، چونکە کەم کردنەوەی کێشی زۆر لە ماوەی کەمتر لە ٣ مانگ تەنھا بە سوتانی ماسولکە و تێکچوونی ھۆرمۆنەکانی ھەستی برسێتی و تێری کۆتایی دێت، چونکە کەم کردنەوە کێشی جەستە بەو زۆرییە و لە و ماوە کورتەدا، تەنھا بەھۆکاری دەرمان مادەەی کیمیاییە، ئەوەش جگەر و گورچیکەکان لەناو دەبات .

09/06/2023

هه‌ر یارى ده‌كه‌م و له‌شم جوان نییه‌🤔


بۆ هەر وەرزشوانێک کە بەردەوام وا بیر ئەکاتەوە هیچ سودمەند نەبووە

1- هەرگیز هیچ هیوایەک لەدەست مەدە و بەردەوامبە و واز مەهێنە💪🏼…
2- بەردەوام خۆت مقارەنە بکە لەگەل مانگێک پێشتر کە چەند گۆڕاوی…
3- هەرگیز گوێ لەکەسی نەزان مەگرە گەر قسەیەکی داروخانیان پێ وتی ئەم قسەیە با وات لێبکات باشتر هەوڵ بدەی نەک دابروخێی و وازبێنیت یان سارد ببیەوە😎
4- سەبر گرتن کلیلی هەموو سەرکەوتن و پێشکەوتنێکە…
5- خۆراکی تەندروست بەقەد پێویستی لەشت ڕێگایەکە بۆ ئامانجەکەت و بۆ ئەو لەش و لاری خەونی پێوە ئەبینیت.
6- بنچینەی وەرزش ئەمانەیە

خۆراک
خەو
پشوو

7- بەردەوام خۆت هان بدە و بیر لە ئامانجەکەت بکەوە و هاوڕێیەتی ئەوانە بکە کە خەمخۆرتن.

8- بەردەوام پێشبڕکێ بکە لەگەل هاوڕێکانت.

08/06/2023

ڕاهێنان لەسەر چوار بواردا بنیاد دەنرێت.!
- لایەنی پلان.
- لایەنی تەکنیکی.
- لایەنی جەستەیی.
- لایەنی هاندەرە.
ئەدای وەرزشکار زیاتر ڕوو لە هاندان دەکات و ئەدای کەمتر دەبێت هەر کاتێك هاندەرە ئامادە نەبوو لەنێو یاریگادا.

- نموونە لایەنی جەستەیی :
هەر کاتێك هاندەری هەبێت یارێزان زیاتر هەوڵی خۆی دەدات و داوای زیاتر دەکات و بە پێچەوانەش کاتێك یاریزان لەژێر چاودێری ڕاهێنەرێکی بێدەنگدابێت، فشار ناکات بۆ بەرهەمهێنانی ئەنجامی باشتر . بۆیە ڕاهێنەران و ستافی تەکنیکی هەمیشە دەبێت لایەنی دەروونی ئەو یاریزانە لەبەر چاو بگرن بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامی گونجاو لەو وەرزشانە بەدەست بهینن..

08/06/2023

ماسولکەی پوز (gastrocnemius ):
⬅ ڕاکردن و ڕێکردن لە کارە گرنگەکانی ئەم ماسولکەیەن. هەروەها بەم ماسولکەیە دەگووترێت دڵی دووهەم و ماسولکەی پیری.
بۆیە پێی دەگوترێت دڵی دووەم، چونکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت بۆ پۆمپکردنەوەی خوێن لە ئەندامەکانی خوارەوە بۆ دڵ.
لە توێژینەوەیەکدا نیشاندراوە، زۆربەی ئەو کەسانەی کە گرفت و نەخۆشی دڵیان هەبووە، ماسولکەی پوزیان لاواز بووە.
یەکێک لە نیشانەکانی نوشتانەوەی پشتیش لە کاتی چوونە سەرەوەی تەمەندا، پەیوەندی هەیە بە لاواز بوونی ئەم ماسولکەیەوە. بۆیە پێی دەگووترێت ماسولکەی پیری

07/06/2023

زۆر جار یاریزان زیاد لە پێوێست وەرزشە کانی ئەنجام ئەدات...بە بیرورای ئە م جۆرە بیرکردنەوانە زووتر ئەگات بە ئامانجەکەی..🤔🤔لێرە باس لە کاریگەری زیانەکانی ئەنجامدانی وەزشکردن زیاد لە پێویست دەکەین :

بۆ ئەوەی بەهێزتر و خێراتر بیت، پێویستە گۆرانکاری و پاڵەپەستۆ لەسەر جەستە دروست بکەیت، لەهەمان کاتدا پێویستە پشووی زیاتر بدەیت، پشوودان بەشێکی گرنگی ڕاهێنانە، هەروەها کەمی پشوودان دەبێتە هۆی خراپی ئەدا و کێشەی تەندروستی.

زیانەکانی زێدەڕۆیی لە وەرزشکردندا:

١- تووشبوون بە تەشونوج.
٢- هەستکردن بە ماندوویی.
٣- زیادبوونی خەمۆک بوون.
٤- گۆڕانی باری دەروونی یان توڕەبوون.
٥- ناڕەحەتی لە کاتی خەوتندا.
٦- هەستکردن بە ئازاری ماسولکەکان یان قورسبوونی ئەندامەکان
تووشبوون بە برینداربوونی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی.
٧- دابەزینی کێش.
٨- هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و قەڵەقی.
٩- ئەگەر زۆر وەرزشت کردووە و یەکێك لەم نیشانانەت هەبوو وەرزشکردن کەمبکەرەوە یان بۆ ماوەی ١ یان ٢ هەفتە بە تەواوی پشوو بدە، زۆرجار پێویستە پشووی زیاتر بدرێت بە جەستە بۆ ئارامی و بەرجەستەکردنی حەسانەوە.
١٠- کاریگەری هۆرمۆنەکان لەسەر جەستە.
١١- تووشبوون پێکانی جۆراوجۆر.


لەگەڵ ئێمە تەندروست بە...💪🏼💪🏼

07/06/2023

بۆچی دوای چەند ڕۆژ وەرزشکردن لە هۆڵەکانی لەشجوانیدا، کێشی جەستەتان دانەبەزیوە؟

هۆکارەکان:
١- کەمخەوی و خرابخەوتن، دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل و زۆربوونی سترێس، ئارەزوو و مەیلی ئێوە بۆ خواردن زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی زۆربوونی بەرگری بەرانبەر بە ئەنسۆلین (IR)، ئەمەش یارمەتیدەرە لە کەڵەکەبوونی چەورییەکاندا.
٢- هۆرمۆنی گەشە، کە دروستکەری ماسوولکە و چەوریسووتێنە، بە باشی دەر نادرێت و کردارەکەی بە ڕێکوپێکی ئەنجام نادات.
٣- باشترین کاتی خەوتن دەکەونە کاتژمێرەکانی شەوەوە. بەڵام ئێوە گرنگیی پێ نادەن.
٤- کەمکاری ڕژێنی سیرۆید، زیندەکرداری میتابۆلیزمی جەستە دەهێنێتە خوارەوە.
٥- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست. خانە چەورەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکییەکانیان پێویستیان بە ئاوە.
٦- ئاوی زۆریش خێرا دوای ڕاهێنان دەبێتە هۆکاری هەڵمژینەوەی ئاوی ژێر پێست و خانەکان قەڵەوتر دەکات.
٧- خواردنی ئەو خواردەمەنیانەی کە گەرمۆکەیان (کالۆری) زۆرە: وەکوو خواردەمەنییە چەورەکان، شەکر و خوێ.
٨- ڕاهێنانی هەڵە. پێویستە ماوەی پشووی نێوان ڕاهێنانەکان زور بێت و سەختی و کاتەکانیش کەم بن.
٩- خواردنی خوێی زۆر.
١٠- سەرنجنەدان لە گەشەکردنی ماسوولکەکانی دیکەی جەستە، گەشەی شانەماسوولکەییەکان و زیندەکرداری جەستە بەرز دەکەنەوە، بۆیە دەبێت جگە لەو بەشانەی جەستە کە مەبستمانن، سەرنجیش بخرێتە سەر بەشەکانی دیکەی جەستە.
ــــــ
بە سوپاسە وە لە ئامادەکردن: د. هیوا ئەحمەد رەحیم مامۆستای کۆلیجی پەروەردەی جەستەیی زانسستەوەرزشیەکان زانکۆی ھەڵەبجە...

05/06/2023

یە کێک لە ئازارە باوەکان...ئازاری ئە ژنۆیە سود لە م زانیاریانە وەرگرە.....

02/06/2023

کاردیۆ..🏃🏽🏃🏻‍♀️
وەرزشە کاردیۆکان چین...؟
هەر یاریەک ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ..
بە نموونە....راکردن...رۆیشتنی خێرا...پاسکیل سواری...مەلە کردن...بە سەر پلیکانە سوارکەوتن....وەرزشە گروپاتەکانی وەک زومباو ئایرۆبیک بە گشتی...
باشترین کاتەکانی کاردیۆ.......پێش نانی ئێوارە...یاخود بەیانیان...یان
دوای یاری کاتە کەی 30 بۆ 45 دەقیقە...
👈🏼وە بۆ ئەوانەی تەنشیف ئەکەن باشترە کە کاتێکی تایبەتی بۆدانێن بۆ ئەوەی کار لە ماسولکەکانیان نە کەن ....


HAREM GYM هۆڵی لەشجوانی
باشترین خزمەت ..دوو هۆڵی تایبەتی جیا بە پیاوان💁🏽 وئافرەتان💁🏻‍♀️

📍سلێمانی....سەرسەدەکە...نزیک نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت

بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکە..07702464748

02/06/2023

چە ن زانیاریەک دەربارەی(ئازاری پشت + لایەکی قاچ)....

d.dadwar sarwat..

12/01/2022

💪🏼🏋🏻‍♀️

Photos from HAREM GYM's post 20/12/2021

شيوازي ژيانت بگؤرة لةگةل

HAREM GYM 💪🏼🏋🏼‍♂️

29/07/2021

HAREM GYM

بةشي ئافرةتان💪🏼

سةدةكة نزيك نةخوشخانةي تووي مةليكي تايبةت..

01/07/2021
29/06/2021

‎….بەردەوامبه لە راهينان تا به ئامانج بگەیت

Photos from HAREM GYM's post 24/06/2021

HAREM GYM💪🏼
بةشي خانمان
هةموو رؤژاني حةفتة كراوةية بيجكة لة رؤژي هةيني 💪🏼🏋🏻‍♀️
8:30 بةياني
هةتا
١٠:٣٠ شةو

23/05/2021

کاتەکانی کردنەوەی هۆڵ
بەشی خانمان
ڕۆژانی شەممە تا پێنج شەممە
لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تاکوو١٠:٣٠ی شەو

13/04/2021

جەدۆلێکی خۆراکی بۆ مانگی ڕەمەزان

کاتی بانگ واتە ڕۆژو شکاندن
٭سێ دەنک خورما بخۆ یان مۆزێک
٭کەمێک چاوەڕوان بە و نوێژەکەت بکە و ئینجا ژەمێکی سەرەکی بخۆ
سەرەتا وا باشترە قاپێک نیسک بخۆیت بە هۆی بوونی کانزای گرنگ و وزەی چاک.
٭کەمێک کات بدە بە مەعیدەت دوای ئەوە بێ پەلە پەل قاپێک برنجی بێ ڕۆن لەگەڵ بە دڵنیاییەوە ئەبێت یان گۆشت یان مریشک لەم ژەمەدا هەبێت ئەگەر نا ئەوە چوار هێلکە بکوڵێنەو بیخۆ لەگەڵی.

٭شلەش بە دڵی خۆت
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
دوای دوو کاتژمێر ئەتوانی بيیتە قاعە
پێش چونت بۆ قاعە
٭مۆزێک بخۆ
٭ژەمێک BCAA
٭نیو عەیارە whey protein
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
کاتژمێرێک زیاتر وەرزش مەکە و کە تەواو بویت ئەمانە بخۆ
٭مۆزێک یان هەر میوەیەک کە حەزت لێیەتی
٭ژەمێک BCAA
٭یەک عەیار whey protein
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
کاتژمێرێک دوای ئەو خاڵەی سەرەوە کە تەقریبەن یانزە ئەکات
٭قاپێک برنجی بێ ڕۆن یان پەتاتەی کوڵاو
٭پارچەیەک مریشک یان گۆشت یان 4هێلکە
٭ئەگەر هەبوو قاپێک نیسک
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
کاتژمێر 12 میوە بخۆ ئەگەر کێشیشت زۆر کەمە ژەمێک پەتاتەی کوڵاو بخۆ
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
کاتی پارشێو
٭5هێلکە
٭پەنیر
٭ماست
٭پەرداخێک شیر
٭پەتاتەی کوڵاو
٭ژەمێک پڕۆتین کایسین casein
*ژەمێک BCAA
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
ئەم ژەمانە سەرەکین و ئەبێت بخورێت ئەگەر بتەوێت ماسولکە لە دەست نەدەیت
ئەگەر کێشیشت زۆر کەمە ئەوە پەتاتەو برنج و مۆزەکە زیاد بکە

بۆ ئەو بەێزانەی کێش دائەبەزێنن
برنجەکە بکەن بە نیو قاپ لە جیاتی نانی بازاریش نانی جۆ بەکار بێنن
L

22/07/2020

Rezlinane kak bestone xoshawest lapae warzsh doste w dllsoza❤️

Photos from HAREM GYM's post 22/07/2020

Shawe 21/7 shaweki xosh lagal hawriyanw w yarezanani xoshawest💪🏼

Photos from HAREM GYM's post 25/06/2020

لماذا لاينقص وزن الجسم بالرغم من الرياضة والنظام الصحي الي نتبعة😲؟!

السبب الاول:لانعطي اهمية للسعرات الحرارية ونتناول سعرات اكثر من احتياجنة اليومي

السبب الثاني:نتناول وجبة كبيرة بعد التمرين ونعتقد انو خسرنة سعرات ودهون كبيرة اثناء التمرين وتناول هذه الوجبة لاتأثر ع الجسم

السبب الثالث:عندما نتمرن وخاصة تمارين الحديد🏋🏻‍♀️تزيد حجم العضل بالجسم ونخسر دهون وبهذه الحالة وزنة يزيد عالميزان لان وزن العضلة اكبر من وزن الدهون💪🏼💪🏼

بؤجي كيشي لةشمان كةم ناكات سةرةراي وةرزش كردن وبةرنامةي خواردني ريك😲؟!

هؤكاري يةكةم:رؤژانة خواردني بريكي كالوري زياتر لةوةي جةستةمان پيويستي پييةتي

هؤكاري دووةم:دواي راهينان كردن ژةميكي گةورة دةخوين پيمان واية لةكاتي تمرين كردن كالوري وچةوريمان زؤر سوتاندوة وئةو ژةمة كاريگةري نابيت لةسةر جةستةمان👎🏻بةلكو دةبيت ژةميك بخوين بةپي كالوري پيويست بو لةشمان

هؤكاري سييةم: كاتيك تمريني ئاسن ئةكةين🏋🏻‍♀️ قةبارةي ماسولكة زياد دةكات وچةوري كةم دةكات بؤية كيشمان لةسةر كيشان زياد دةكات لةبةرئةوةي كيشي ماسولكة لة چةوري زياترة

م(شهد)

09/06/2020

ئيمة پابةندين💪🏼
هيوادارين ئيوةش پابةندبن
(خاولي-دةست كيش-دةمامك) لةكةل خؤتانة بهينن

م(شهد)

09/06/2020

HAREM GYM💪🏼

16/07/2019

Wargera lalayan Mamosta Rawand Mohamad

Photos from HAREM GYM's post 12/03/2019

شاخ و ئه‌شکه‌وتی هه‌زار مێرد..به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر م(تریسکه)..

05/03/2019

هه وارى شار

Photos from HAREM GYM's post 05/03/2019

هه وار ى شار..

Photos from HAREM GYM's post 11/12/2018

چالاکی ئه‌مڕۆی هۆڵه‌که‌مان بۆ هه وارى شار جه ويكي خوش و ته ماوى
به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر م(تریسکه)..

Photos from HAREM GYM's post 03/10/2018

1/10/2018 دووشه ممه ❤️❤️❤️

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

I help women get the best results......          یارمەتی خانمان دەدەم باشترین ئەنجام بەدەست بهێنن                       ...
HAREMGym.....‎ ..دوو هۆڵی تایبەتی جیا بە پیاوان💁🏽 وئافرەتان💁🏻‍♀️‎📍سلێمانی....سەرسەدەکە...نزیک نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایب...
"ئەمڕۆ، هەڵبژێرە ڕێز لە جەستەت بگریت بە جوڵە. لەگەڵ هەموو هەنگاوێک، هەر کشانییەک، و هەر بەرزکردنەوەیەک، وەبەرهێنان دەکەی...
Health‏y body--healthy mind                        جەستەیەکی تەندروست-دەروونێکی تەندروست                              سل...
your strength grows with each step. ، هێزت لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا گەشە دەکات.                           👊🏼👊🏼‎             ...
‎تەرکیز لەسەر ئازارەکان مەکە تەرکیز لەسەر پێشکەوتنەکان بکە                                  👊🏼👊🏼don't focus on the pain ...
‎باشترین خزمەت ..دوو هۆڵی تایبەتی جیا بە پیاوان💁🏽 وئافرەتان💁🏻‍♀️‎📍سلێمانی....سەرسەدەکە...نزیک نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایب...
لە گەڵ ئێمە تەندروست بە باشترین ئامێر وبە سەرپەرشتی باشترین راهێنەر...._Haremgym~~~sulimany...sar sadaka nzek naxoshxana...
‎باشترین خزمەت ..دوو هۆڵی تایبەتی جیا بە پیاوان💁🏽 وئافرەتان💁🏻‍♀️‎📍سلێمانی....سەرسەدەکە...نزیک نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایب...

Category

Telephone

Website

Address


شەقامی سەدەکە/نزیک نەخۆشخانەی تووی مەلیک
As Sulaymaniyah
Other Gyms in As Sulaymaniyah (show all)
Royal Gym Royal Gym
123-10 Harawazi Road Pak City
As Sulaymaniyah, 46001

ھۆڵێکی وەرزشی لەش جوانی

Quick round Quick round
As Sulaymaniyah

Effective whole body training program. Train for 40 minutes a week and get results of 6 hours workout! Increase your muscular strength. First time in Slemani

Karay Azadi Sport Center Karay Azadi Sport Center
As Sulaymaniyah, 208-56

fitness gym

Nawroz Gym Nawroz Gym
As Sulaymaniyah

24/7 open gym in town

Miran B.T Miran B.T
ناونیشان سلێمانی. خوار پالاس , هۆڵی لەش جوانی Miran Gym , بەرامبەر تەلاری چوارباخ, 0770 153 90 16
As Sulaymaniyah

BODITRONIC in Kurdstan

Dania Sport Zone Dania Sport Zone
Dania City
As Sulaymaniyah, 46001

Dania City Sport Zone لە ناو پرۆژەی نیشتەجێبوونی دانیا سیتی

Bahman bakr - بەهمەن بکر Bahman bakr - بەهمەن بکر
As Sulaymaniyah

‎بەخێربێن بۆ پەیجی فەرمی راهێنە ری نێودەوڵەتی ‎بەهمەن بکر مدرب منتخب عيراق Instagram/bahman.bakr.gym

24 Fitness Goizha 24 Fitness Goizha
Goizha City
As Sulaymaniyah

Power Gym پاوەر جیم Power Gym پاوەر جیم
As Sulaymaniyah

gym

Xgym Xgym
As Sulaymaniyah, 46002

Fllex fitneess Fllex fitneess
As Sulaymaniyah

هۆڵی لەشجوانی و لەشڕێکی فلێکس فیتنێس شەقامی سالم بەرامبه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌🏋🏻‍♀️🧘🏻🦾

Nvar Gym Nvar Gym
Hawary Shar Binay Wali Mall
As Sulaymaniyah

هۆڵەکەمان لە کاتژمێر ٨.۰۰ی بەیانی تا وەکو ١٠:٠٠ شەو کراوەیە