Asian Academy
گەورەترین ناوەندی ئەکادیمیە،ئامانجی پێگەیاندنی تاکەکانی کۆمەڵگایە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ سەردەمیانە
It’s all about marketing !😂
ئایا کەسێتی خۆت دەناسیت؟ ئایا تۆ کەسێکی دەربڕی (قسەزانی) یان سەرکردەی یان شیكهرهوهی یان كهسێكی خۆشەویستی؟
ئایا دەزانی سیستەمی نواندنت چییە؟ سیستەمی نواندنت بینینه یان ههستپێكردنه یان بیستنه؟
تواناکانی خۆت دهزانیت یان کەموکورتیهكانی خۆت دەزانیت؟
بەڕای من پێویستە هەموو کەسێک لەسەر ئهم زەویهدا وەڵامی ئەم پرسیارانە بزانێت، ههر بۆیە کاتێک دەزانیت تۆ کێیت، ئهو كات دهتوانیت لهوهی ههیت باشتر بیت، کاتێک شارهزایی
تواناكانتی دهتوانیت به باشترین شێوه بهكاریان بهێنیت
کاتێک به کەموکورتیهكانت دهزانیت، دەتوانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت و ئاراستەیان بکەیت بۆ کاركردن له بهرژهوهندیت نهك كاركردن لهدژت.
کەسێتی سەرکەوتوو هەموو ئەم زانیاریانە دەزانێت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری پێویست بکات بۆ چاكکردنی کەسێتی خۆی بۆ ئەوەی بەهێزتر بێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ خۆی و ئەوانی تردا، ئهوهش وای لێ دهكات هاوسەنگ بێت و بەرهەمی لە هەموو بوارەکاندا زیاد بكات.
هیچ کەسێکم نەبینیوە سەرکەوتوو بێت و توانا و کەموکورتیهكانی خۆی نەزانی بێت ،کەسه سەرکەوتووهكان تهواو له توانا و لێهاتوویهكانیان تێدهگهن بۆ ئهوهی گهشهی پێ بدهن وه بهجوانترین شێوه بهكاری بهێنن، شارهزایی كهموكورتیهكانیانن بۆ ئهوهی كار بكهن لهسهر گۆڕینی.
#ئهكادیمیایی_ئاسیا
Mollie Chapman ‘A student who lost both parents to cancer has graduated from University.
ئەو خوێندکارەی بەهۆی شێرپەنجەوە خانەوادەکەی لەدەستدا بڕوانامەی جامیعەی بەدەستهێنا
أدعية ليلة الإسراء والمعراج 🤍
دوعای شەوی اسرا و معراج 🌹
یەکێک لە بابەتە گرنگ و خراپەکانی ژینگەی کار لە کوردستان (تنمر-bullying-سلوک و قسەی ناشرین )بەرامبەر کارمەند،
bullying یەکێکە لە بابەتەکانی سەرچاوە مرۆییەکان کە ئەبێ خێرا چارەسەری بکات یاخود لێپسراوی دەزگاکە چارەسەری بکات ئەگەر خۆی بەشێک نەبێ لەو پرۆسەیە!!
work related bullying:ئەم جۆرە هەڵسوکەتی ناشرین و لێدانە لە کەسایەتی پیشەیی کارمەند ،کاتێک بە ئەنقسەت کارێک ئەیەن بە کارمەندێک کە حەزی لێی نیە یاخود کارێکی ئەیەن بەسەرا کاتێکی کەمی ئەیەنێ یاخود ئەیخەنە کارێکەوە کە دوورە لە پسپۆڕی خۆی یانیش هەوڵی لێدان لە بەهرەکانی ئەیەن ،یانیش ئیستغلالی ئەکرێ بە کاری زۆر تا بێزار ببێ لە شتەکان و هەڵچێ و هەڵەیەک بدات بەدەستەوە،یانیش کارێکی بە زۆر پێ ئەکەن کە ویستی خۆی لەسەر نیە بەڵکو بە هەڕەشەی موچە بڕین یا کەمکردنەوە پێی ئەکرێت!
person related bullying:ئەم جۆرە لە (تنمر)بریتیە لە لێدان لە کەسایەتی کارمەند بە قسە بێ یا هەڵسوکەتی ناشرین لەگەڵ یان ناو و ناوتۆرە و تەداخ*ل کردن لەژیانی کەسی و کۆمەڵایەتی کارمەند وئیهانەکردنی بە ناراستەوخۆ یا راستەوخۆ هەروەها شیواندنی دەروونی کەسایەتی ،یا گێچەڵی سێکسی،زۆریتر،
بەڕێزان ئەم شتەی باسم کرد لە هەر دەزگا و شوێنێک پەرەیسەندبوو و ببوو بە دیاردە کەواتە ئەخلاقیەتی ئیش لەو شوێنە نەماوە هەروەها ئەدای کارمەند روو لە دابەزین دەکات و پێزانین بۆ کارمەند دێتە نزمترین ئاست!
نووسینی: رابوون جمال
#بەمزوانە #لە #ئەکادیمیایی #ئاسیا #چاوەڕوانی #کۆرسێکی #تایبەتبن #لەم #بوارەدا ^^
دایە گیان ئێمەش رەسمەکەت دائەنێین بۆ یادگاری با بمێنێت💙
#ئاسیا
گەر خەونت ئەوەیە ببیتە هەواڵساز و هەواڵ بۆ کەناڵ و دامودەزگا هەواڵیەکان بنوسیت بەموچەیەکی نایاب ، ئەوا ئاگاداربە بەمزوانە ئاسیا ئەکادیمی کۆرسی هەواڵسازی و نوسینی هەواڵ دەکاتەوە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ، لەئاستی سفرەوە تا ئاستی پێشکەوتوو 😍
بۆ زانیاری لە بارەی نوێترین خ*ل و ئۆفەرەکانمان، جۆینی کەناڵی ئەکادیمیای ئاسیا بکەن لە ئەپی تێلەگرام⬇️
https://t.me/+SBqvbsXLwZxjNTEy
بەمزوانە کۆرس و چالاکییەکانی ئەکادیمیایی ئاسیا دەست پێدەکات ، کە بۆ هەر بابەتێک فێرخواز لەئاستی سفرەوە تا ئاستی پێشکەوتوو فێر دەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ جیهانی کار بەشێوەیەکی ستاندارد❤️
تاکە شت کەپەشیمان نابیتەوە پارەی تیا خەرج بکەیت "فێربوونە"
بەپەلە
پشووی قوتابخانەکان درێژکرانەوە و تاقیکردنەوەکانیش دواخران
زانیاری لە کۆمێنتە⬇⬇
♦️لأول مرة تحدث: درجة الحرارة في السليمانية وصلت إلى -14 تحت الصفر وتصدرت المدن الباردة في العالم وأصبحت ابرد من موسكو وستوكهولم بكثير
♦️یەکەم جارە ڕوبدات : پلەی گەرمی لەسلێمانی -14 دەرەجە لەژێر سفرەوەیە، وە بۆتە ساردترین شار لەجیهان دا و زۆر ساردترە لە مۆسکۆ و ستۆکۆڵم ❄️
4 بەناوبانگترین کچە پڕۆگرامەرەکان ..
1-جەید ڕایمۆند : ئەو کچە یەکە بەرهەمێنەرێکی یاری بەناوبانگی ئاساسینت کریدە و بەڕێوبەری سەرپەرشتیارە لە کۆمپانیای Ubisoft ، وە کاری پڕۆگرامینی بۆ کۆمپانیای سۆنی کردووە و بەرهەمهێنەری یاری sims یشە.
2-سارا حەیدەر : ئەندازیاری سۆفتوەیرە لە کۆمپانیای تویتەر و پێشتریش کاری بۆ کونسوڵخانەی پاکستان و کۆمپانیای گۆگڵ کردووە .
3-ئاماندا ویکستید : یەکێكە لە داهێنەرانی یاری بەناوبانگی Farm ville کە لە ناو کوردیشدا زۆر بەربڵاو بوو ، وە خاوەنی زیاتر لە 10 یاری تری ئۆنڵاینی مۆبایلە و چەندین بەرنامەی کۆمپیوتەری دروست کردووە .
4-تراسی چۆو : خاوەنی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کارەبا و خاوەنی شەهادەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر و ئەزموونی کاری لەگەڵ کۆمپانیای فەیسبووك و گۆگڵ و Pinterest ت هەیە و ئێستا لە کونسوڵخانەی گشتی بەڕیتانیا کار ئەکات و یەکێکە لە ناوە دیارەکانی بواری تێکنۆلۆجی..
تا ئێستا ئەم نهێنیانەت زانیوە ؟ 🤔
8 فێڵی گۆگڵ 💫
سایتی گوگڵ تهنها سایتێك نییه بۆ گهڕان بهدوای سهرچاوهدا، بهڵكو چهندین فێڵی نهێنی تێدایه كه تاوهكو ئێستا زۆربهمان نهمانزانیوه، ئەم نهێنیانەی خوارەوە تاقی بكەرەوە و كاتێكی خۆش بەسەر بەرە و چێژبان لێ وەر بگرە ..***
1. یاری ئهتاری:
گهر گوگڵدا بنووسیت (Atari breakout) پاشان كلیك لهسهر بهشی images بكهیت ئهوا دهتوانیت یاری ئهتاری بكهیت!
***
2. سوڕانهوهی شاشه:
گهر له گووگڵدا بنووسیت "Do a barrel roll" ئهوا شاشهكهت دهستدهكات به سوڕانهوه!
***
3. گووگڵی ژێر ئاو:
له گووگڵدا بنووسه underwater google پاشان كلیك لهسهر یهكهم ههڵبژارده بكه، دهبینیت گوگڵ نوقمی ئاو دهبێت!
***
4. گیتاری گوگڵ:
له بهشی گهڕانی گوگڵدا بنووسه Google guitar پاشان كلیك لهسهر یهكهم ههڵبژارده بكه و دهبینیت گوگڵ دهبێته گیتار! دهتوانیت گیتار بژهنیت و بۆ ماوهی 30 چركهش تۆماری بكهی***
5. گوگڵ له سهرهتادا چۆن بووه؟
گهر دهتهوێت بزانیت سایتهكه لهسهرهتای دامهزراندنیدا چۆن بووه، ئهوا له گووگڵدا بنووسه Google terminal"" پاشان كلیك لهسهر یهكهم ههڵبژارده بكه
**
6. ئاوێنهی گوگڵ
گهر به پێچهوانهوه ووشهی google بنووسیت، واته گهر بنووسیت elgoog، ئهوا گوگڵ پێچهوانه دهبێتهوه وهك ئهوهی له ئاوێنهدا تهماشای بكهیت!
**
7. هێزی ڕاكێشانی گوگڵ:
له گووگڵدا بنووسه google gravity، پاش ئهوهی كلیكت لهسهر یهكهم ههڵبژارده كرد ئهوا گشت نوسینهكانی گوگڵ دهكهونه خوارهوه وهك ئهوهی هێزی ڕاكێشان كاریگهری لێكردبێت.
**8. گوگڵی خ*لاوه
ئهمجاره بنووسه google sphere، ببینه چۆن گووگڵ وهك
زهوی دهخ*لێتەوە
ئاسیا ئەکادیمی باوەڕی بە توانایی هەموو مرۆڤەکانە پێی وایە هەمووان مافی فێربونیان هەیە، درک بەو ڕاستە دەکات هیچ کەسێک بێ بەهرە نیە، دەزانێت ئەو ژینگەیەی تیایدا دەژیت کاریگەریەکی گەورەیی هەیە لەسەر ساردکردنەوەی تۆ لەسەر فێربوون، لە هەموو جیهان ئێستا شەڕ شەڕی قەڵەمە گەر خۆت فێر نەکەیت لەناوچەی تاریکیدا ئەمێنیتەوە ،
ئاسیا ئەکادیمی دروشمی ئەوەیە “ تۆ ئازادیت بۆ فێربوون “
تەنانەت گەر لەزانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانیش وەرنەگیرابیت و توانات نەبێت هەزاران دۆلار بدەیتە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان ئاسیا ئەکادیمی ئەو دەرفەتەت بۆ دەڕەخسێنێ بەکەمترین تێچوو ئەو بابەتەی خۆت دەتەوێت هەڵیبژێریت لە ئاستی سفرەوە تا ئاستی پێشکەوتوو فێردەکرێیت و ئامادە دەکرێیت بۆ جیهانی کار ، لەلایەن ستافێکی شارەزا و بە ئەزموون ،
چاوەڕوان بن 💕
♦♦پێمان باشە فێری ستراتیژیەکتان بکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکیدا بتوانین تەعامول بکەین، بۆ کەمکردنەوەی توڕەیی و سترێس وە زیادکردنی بارگونجاوی لەگەڵ خودی خۆمان و خەڵکیدا پلانی یاخود ستراتیجی
%1 بەکاربهێنە،
بابزانین ستراتیجیەتی %1 چیە🤔
♦♦**ستراتیژییەتی 1%: ئەوەیە بەردەوام خۆت هەڵبسەنگێنیت بەوەی لەکاتی ڕاجوداییدا لەگەڵ هەر کەسێکدا، لە خۆت بپرسی:
⭐ئایا ئەگەر 1%یش بێت، ڕێی تێناچێت من لە شتێکدا هەڵەم کردبێت؟
⭐ئایا ئەگەر 1%یش بێت، ڕێی تێناچێت چارەسەرێک هەبێت؟
⭐ئایا ئەگەر 1%یش بێت، ڕێی تێناچێت لێبووردن هەبێت؟
⭐ئایا ئەگەر 1%یش بێت، ڕێی تێناچێت شوێنی پەیوەندیکردنێکی باشتر هەبێت؟
💫بەمشێوەیە کاتێک پشت بە ستراتیژییەتی1% دەبەستیت،💫 هەلێک بەخۆت دەدەی تاکوو بارگونجاو بیت,, بەڵام کەسانێک هەن بەتەنها ڕای خۆیان پێ ڕاستە و بەس، گوێ بەڕای ئەوانی دی، یان قسەکانیان نادەن... دواتریش لە هەڵسوکەتکردن لەگەڵ ئەوانی دیدا، بارگونجاوییان نابێت.
وە چاوەڕوان بن بەم زوانە کۆرسێکی نایابی پلانی ستراتیجیتان بەکەمترین نرخ پێشکەش دەکرێت ☀
بەم زوانە لە ئاسیا ئەکادیمی چەندین کۆرسی ناوازە بەردەست دەبێت لە بوارەکانی #بزنس #مارکێتینگ #بەڕێوەبردن #کۆمپیوتەر #سکوێریتی #ژمێریاری #ڕاگەیاندن #پلاندانان #پڕۆژەکان #ئیمەیڵ ،...
بۆ ئاگاداربوون لە کات و بەرواری کۆرسەکان لایکی پەیجی فەرمی ئاسیا ئەکادیمی بکە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah
46001
Kurdsat Street/sulaymaniyah/Iraq
As Sulaymaniyah, 46001
progress provides a professional student consultancy for European and America universities and institutes. we are expertise in recruiting students abroad to study and devoting offe...
شارع ال 60
As Sulaymaniyah
Creating Leaders for Tomorrow العلم الوفير مؤسسة تعليمية أكاديمية و?
Sulaymaneyah
As Sulaymaniyah, 46001
Welcome to Zoorzan, your trusted partner in helping students find the right universities abroad.
As Sulaymaniyah, 46001
باشترین ڕێگا بۆ فێربوون و راهێنانی کرداری شیکاری بیرکاری.
Kurdistan Regional-Slemani City
As Sulaymaniyah, 46001
Welcome to our academic page, your ultimate destination for scholarly pursuits!
Bakhtyari Main Street
As Sulaymaniyah, 46001
ئامانجی کۆمپانیای فینێکس بۆ خوێندن دابینکردنی قبوڵ و ڕێنمای وەرگرتنی فیزەیە بۆ خوازیارانی خوێندن لەدەرەوەی وڵات.
شەقامی ٦٠ مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی شار، تەلاری گرین (شێخان)/نهۆمی ٧
As Sulaymaniyah, 00964
Learning Languages, Strengthening Courses, IELTS & TOEFL Preparation courses, Home Teacher
As Sulaymaniyah
The best online translation service in Kurdistan and Iraq
ئۆفیسی سەرەکی, سلێمانی/چوار چرا/بنکەی پۆلیسی چوار چرا/تەلاری حاجی کەریم
As Sulaymaniyah, 46001
✪ کۆمپانیای سمارت گەورەترین کۆمپانیای گەشت و گوزار و وەرگرتنی ئۆفەری خوێندن لە دەرەوەی وڵات ✪
As Sulaymaniyah
تویو پڕۆگرامێكی پێشکەوتوو تایبەت بۆ خزمەتی خوێندکارانی پۆلی ۱۲