Your doc
Nearby schools & colleges
053
00119922
I
46001
Nzek Parky Azady
Sulaymaniyah
maladawd3@gmail. com, Sulaymaniyah
Azadi Mall
شەهیدانی سەرچنار/— يەكەم فەرع خوار بەنزينخانەى بيناى— كۆتاى دوو سايدى باج و دەرامەتى سليمانى
46001
Slemani
University of Sulaimani
Sulaymaniyah
یۆر دۆک پەیجێکە هەوڵ ئەدەین زۆرترین بابەتی پزیشکی لێرە
سڵاو هاوڕێیان لەم شەودا بەشێکی تری سوڕی مانگانە باس دەکەین بۆ بەرچاو ڕونیتان، هیوادارین پشتگیریمان بکەن بە لایک و کۆمێنت وە هاوڕێکانیشتان بانگ بکەن بۆ سودبینین، فەرموون ئێوەو ئەم بەشە:
دۆخی جەستە:
لەماوەی سووڕی مانگانەدا، بە ھۆی گۆڕانی سروشتی ئاستی ھۆرمۆنەکانی زاوزێ، مێینە تووشی دۆخێکی تایبەتی فیزیکی دێت کە وێڕای گرژبونی ماسوولکەکانی مناڵدان (کرامپی مانگانە) سەر ھەڵ دەدا، لەوانەیە ژنان تووشی گۆڕانی چالاکی سێکسی، ماندوویی، گیرانی ئاو، بەژان کەوتنی مەمکەکان و ھێڵنج ببن.
بەم گۆڕانکارییانە، دەڵێن کۆنیشانی پۆن، ھەڵبەتە ئەم نیشانانە لە زۆربەی مێینەکاندا زۆر بە کەمی و ھێواشی دەردەکەوێت و بە ئاسانی تێپەڕی دەبێ.
ڕێژیمی خۆراکی تەندروست، کەم خواردنی خوێ و ئەلکول و کافەیین، جووڵە و وەرزشی ڕۆژانە لە ڕاگرتنی ئازارەکانی سووڕی مانگانەدا زۆر کاریگەرە.
ژانەکانی سووڕی مانگانە:
زۆربەی کچان و ژنان لە ماوەی سووڕی مانگانەدا تووشی کرامپەکانی سک دەبن، ئەمە بە ھۆی کرژ بوونەوەی ماسوولکەکانی مناڵدان و دەوری مناڵدانە بۆ وەدەرنانی بەشە بێسوودەکانی ناو منداڵدان، ئەم کرامپانە بە سووڕی ژاناوی سەرەتایی دەناسرێن، سووڕی ژاناوی زۆرتر لە دوو ساڵی یەکەمدا بەدی دەکرێت، لەوانەیە تا تەمەنی نائومێدیش درێژە بکێشێت، بەڵام لە زۆربەی ژناندا پاش تەمەنی ٢٠ساڵ، شوێنەوارێکی ئەوتۆی لێ نامێنێ.
ھێشتا ھۆی گیرۆدە بوونی بەشێک لە ژنان بە سووڕی ژاناوی نەزانراوە؛ ژانێکی تروسکە ئامێز بۆ سمت و پشت ڕان، ھێڵنج و سکچوون و قەبزی و ... لە دیارترین نیشانەکانی ئەم ئازارەن.
دەرمانی دژەھەویکردنی ناستیرۆیدی وەک ئیبۆپرۆفێن و ناپرۆکسێن لە شکاندنی ئازارەکانی سووڕی ژاناوی بەسوودە.
دۆخی دەروونی:
ھەندێک لە ژنان لە سەردەمی سووڕی مانگانەدا، تووشی شێوانی باری دەروونی دەبن، ئەم شێوانە لە ھەڵزرنگانی دەروونییەوە تا ماندوویی و گریان لە گۆڕاندایە.
کچان بە دەست کۆمەڵێک کێشەی دەرونیەوە دەناڵێنن لە چەند ڕۆژێک پێش سوڕی مانگانە، هەندێک ڕێگا هەن بۆ ئاسانکردن و تێپەڕاندنی ئەم ماوەیە.
ئەو کێشە دەرونیانەی پێش سوڕی مانگانە توشی مێینە دەبن:
- دودڵی(قەلەق).
- سترێس.
- توڕەیی زۆر.
- هەڵچوون لەسەر شتی بچوک.
- گریان بەبێ هۆکار.
- تەنیایی و حەزنەکردن بە چونە دەرەوە.
- هەست کردن بە نەگونجان لەگەڵ کۆمەڵگا و هاوڕێکانت.
- باری میزاجی خراپ.
- حەز کردن بەخواردنی شیرینی وەک شوکولاتە و شیرینی چەور.
لەبەر ئەوەی شیرینی ئەو مادەیەی کە تێدایە کە تێکچونە هۆرمۆنیەکان چاک ئەکات کە لەو ماوەیەدا کچاندا ڕودەدات، وە کچانی هەرزەکار توشی کێشەدەبن بەهۆی باری میزاجیان بەڵام ئەوانەی کە هاوسەرگیریان کردوە زیاتر ئەگەری هەیە توشی کێشە کۆمەڵایەتیەکان ببن، بەهۆی نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانەوە، بۆیە زۆربەی حاڵەتەکانی جیابونەوە لە ڕۆژەکانی پێش سوڕی مانگانە ڕوو دەدات.
پێویستە چەند ڕاهێنانێکی سوکی وەرزشی بکەیت وەک: ڕێکردن و سواربونی پایسکیڵ چونکە نیشانە دەروونیەکان باشتر دەکات، نوسینی هەستەکانی بۆ بەتاڵکردنەوەی پەستانی دەروونی و دەربڕینی ئەوەی لەناخیاندا هەیە، وە ئەنجام دانی ئەو چالاکی و حەزانەی هەیەتی وەک خوێندنەوە و ژەنینی موزیک، وە بزانێ کە ئەمەی بەسەری دێت ماوەیەکەو تەواو دەبێت.
سڵاو هاوڕێیان لە چەند بەشێکدا باسی سوڕی مانگانە دەکەین بۆ بەرچاو ڕونیتان هاوکارمان بن بە لایک و بانگکردنی هاوڕێکانتان بەهیوای سوود.
بەشی یەک:
سووڕی مانگانە، (Menstruation) بریتییە لە ڕژانی مانگانەی خوێن لە ڕەگەزی مێینە، کە لە سەرەتای پێگەیشتنەوە دەست پێدەکا و تا تەمەنی نائومێدی(٥٠ ساڵی) بەردەوام دەبێت.
لە دۆخی ئاساییدا سوڕی مانگانە لە ژنانی دووگیان و شیردەر روو نادات و سووڕەکە ڕادەوەستێ، سوڕەکە لە مێیینەدا لە سەرەتای پێگەیشتنەوە دەست پێ دەکا و تا تەمەنی نائومێدی( ٥٠ساڵی) بەردەوام دەبێ.
لە ھەر سووڕێکی مانگانەدا ٣-٥ ڕۆژ دەخایێنێ، ئەم ماوەیە بۆ ٢-٨ ڕۆژ دەگۆڕێت. ھەر سووڕێکی مانگانە ٢٨ ڕۆژ دەخایێنێ و ئەم ژمارە لە ٢١-٣٥ ڕۆژ لە گۆڕاندایە. ڕێژەی خوێن ڕژان لە ھەرجارێکدا نزیک ٣٥میلی لیترە.
-پێکهاتەی خوێنی سوڕەکە:
پۆن(خوێنی سوڕی مانگانە) لە بڕێک خوێن، لینجاوی ملەی مناڵدان و واژین(ئەندامی زاوزێی مێینە) و ھەروەھا شانەی ناوپۆشی مناڵدان پێکھاتووە.ڕەنگی پۆن قاوەیی نزیکی سوورە.
زۆرێک لە ژنان لە سووڕی مانگانەدا ڕووبەڕووی مەیینێکی خوێن دەبنەوە کە بەرھەمی ھەڵڕژانی شانەکانی ناوپۆشی مناڵدانە کە تێکەڵ بە خوێن بووە و گیرساوەتەوە، مەیینی پۆن زۆرتر لەو کەسانەدا بەدی دەکرێت کە خوێنی زۆرتر لە ڕادەی ئاساییان لێ دەڕژێت. ئەمەش بەهۆی هەڵە یاخود کەمی لە ئەنزیمی پلاسمین، ئەم دیاردەیە زۆرجار بە ھەڵە وەک لەبارچوونی پێشوەختی کۆرپەلە دەناسرێت.
تێبینی/ئەنزیمی پلاسمین ناھێڵێ خوێن لە مناڵداندا بگرسێت.
ڕێژەی دەرچوونی ئاسن بە ھۆی سوڕی مانگانە لە ژناندا زۆر کەمە، لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان ئەدەن کە کەمخوێنی لە ژناندا زۆرتر بە ھۆی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرسە کە بە ھەڵە دەدرێتە پاڵ سووڕی مانگانە.
یەکەمین سوڕی مانگانە لە ژناندا بۆ تەمەنی ١٣ ساڵ دەگەڕێتەوە، ئەم دەسپێکە لە تەمەنی ١٨-٨ ساڵیشدا ئاساییە.
پرسیار/ بۆچی تا ئێستا کەسی وا تووش نەبووە لە کوردستان و کۆمەڵە کەسێکی دیاریکراو نەبێ کەم کەس ھەیە نیشانەکانی وەک باسی لێوە ئەکرێ تیایانایە؟
وەڵام/ ڤایرۆس سیفەتێکی ھەیە پێی ئەوترێ incubation period واتە ئەو مودەیەی کە ڤایرۆسەکە لە لەشی تۆیایاوە و خۆی دوو ھێندە و سەد ھێندە ئەکا و گەشە ئەکا، لەو مودەیەیا تۆ نیشانەی نەخۆشییەکەو تیا دەر ناکەوێ و ئەگەریش زۆرە کەسی بەرامبەر تووش بکەی، ئەم ڤایرۆسەش ئینکویبەیشن پیریەدەکەی ٢-١٤ ڕۆژە، واتە ئەکرێ چواردە ڕۆژ بێ تووش بووبێ و بەڵام ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەو تیا دەر نەکەوتبێ.
ترسی ئێمە و ھەموو تەندرووستکارانیش لە پاڵ کەم تەرخەمی وڵاتا ھەر ئەمەیە!
لە کۆتاییشا چەن ڕایەک ھەیە کە ئاماژە بەوە ئەکەن ئەکرێ ئەم ڤایرۆسە درووستکراوی دەستی وڵاتە زلھێزەکان بێ و چەن ئامانجێکی لە پشتەوە بێ، لەوانە کەمکردنەوەی ڕێژەی دابیشتووان بە گشتی و دیاریکردنی ئەو وڵاتانەی کە مەبەستیانە بە تایبەتی بۆ تەشەنەسەندی ڤایرۆسەکە تێیاندا، کەمکردنەوەی ژمارەی خەلکی بەتەمەن بۆ ئەوەی پارەی خانەنشینیان کەم بکات و داھاتی وڵات زیاتر بێ.
Rzgar Edris
ڕاستی حەزم نەیەکرد لەم بابەتی کۆرۆنایە ھیچ بڵێم بەڵام ئەمە شتێکە پەیوەندی بە ژیانی خۆمان و خێزانمانەوە ھەیە، یەک دوو جارێک چوومە شوێنە گشتییەکان سەیر ئەکەم خەڵک فشەی بە وەزعەکەیا دێ ئەڵێن ھەمووی ئیعلامە و نازانم چی و چییە!
کاکە گیان لە وڵاتی خۆمان بۆیە تووشبوو کەمە چونکە پشکنین کەمە، بە بەراوارد بە وڵاتانی چین و ئیتاڵیا و ئێران ئەکرێ بڵێم ١/٢٠ ی ئەوانیش خەڵک ناپشکنرێ، سەیر ئەکەی ئەو مەلای کە تووشبووبوو بە ڤایرۆسەکە حکومەتە ئاقڵەکەمان ئەقڵی پیا نەشکابوو خزمو نزیکەکانی بپشکنێ ئەوا دوای هەفتەیەک زانییان ٦ کەسی نزیکی مەلاکە تووش بووە! ئەی ئەبێ ئەو ٦ کەسە چەنی تریان تووش کردبێ؟! وەڵام بۆ ئێوە.
وڵاتێکی زلھێز و فڕیو لە توبی وەکو بەریتانیا ئەمە حاڵی بێ کە زیاد لە ٥٠٠ کەس تا ئێستا دەر کەوتووە پۆسیتیڤن بە ڤایرۆسەکە ، لە ئێران کە منافسی ئەمریکایە و لە توبیشا پێشکەوتنی باشیان ھەیە حاڵەتەکە لە کۆنتڕۆل دەرچووە، لە ئیتاڵیا کە وڵاتێکی پێشکەوتووە ئەو ھەموو توشبووە ھەیە، جگە لە مانە چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ و ئەکتەرەکان توشی بوون کە لە خۆشترین و باشترین کوالێتی ژیانان و لە ھیچیان کەم نییە و لە ژینگەی پاک و خوێن و ھەرچیان بوێ ئەیکەن، ئیتر کوردستانێکی خوێڕی ھیچ لە بارا نەبوو چییە!
نە خەسخانەمان خەسخانەیە و نە ئەدەواتمان ئەدەواتە، دکتۆرن و لە ڕیزی پێشەوەی بەرکەوتنی نەخۆشەکانن و کەچی ئەوەنەی ئاگادار بم تا ئێستا ماسک و گاونی پێویست نییە بۆیان!!
بە کورتی و بە کوردی بیخە مێشکتەوە ئێستا سەتان و ھەزاران و تووشبووی کۆرۆنا لە ھەرێم ھەیە و نەپشکنراون.
بۆیە وەزعەكە بەجددی بگرە تا کار نەگەیشتووە بەوەی ئازیزانت لە دەست بەی، ناڵێم خۆت سجن کە، بەڵام تێکەڵی خەڵک مەبە و مەڕۆ قەرەباڵخی و ئەم دوو سێ ھەفتەیە میوانی مەکە و کە چویتە دەرەوە ماسک و دەستکێشت با پێبێ، دەسەکانت زوو زوو بشۆرەوە و لە ھەر ھەمووی گرنگتر دەس مەبە بۆ دەموچاوت، چونکە ئەکرێ ڤایرۆسەکە لەسەر دەستت بێ بەڵام ئەگەر نەیبەی بۆ دەم و چاوت و نەچێتە لوت و چوتەوە ئەوا توش نابی!
چاوەڕێی کارەسات بن ئەگەر وا بەردەوام بن (ئیشەڵا من غەڵەتم).
وە سەلام.
Rzgar Edris
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the school
Telephone
Address
As Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah, 00964
civil engineer director of road and bridges directorate of sulaimanyah
As Sulaymaniyah
A page dedicated to introducing Arabic language courses at all levels of weak, intermediate and high levels, with a lot of practice to be able to speak
As Sulaymaniyah
هەڵگرانی قورئان (مصحف الحفظ المیسر) بە کوردی.
السلیمانیە
As Sulaymaniyah, 1
پەیجێکی ئیسلامی بێلایەنە بۆ خزمەت کردنی تاکی کوردی موس
As Sulaymaniyah, 46001
فێری ئینگلیزی بە بەو شێوەیەی كە فێری كوردی بویت!!! Learn Engl
Sharazur
As Sulaymaniyah
سەکۆیەک بۆ خوێندکارانی کۆلێژمان بێ جیاوازی