UoS - College of Political Science - كۆلێجی زانستە ڕامیارییەكان
Nearby schools & colleges
00000
Sulaymaniyah
BAZYAN, Slemani
Shahidan, Slemani
Mawlawi, Sulaimanieh
, Sulaimania
Slemani, Sleimani
You may also like
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from UoS - College of Political Science - كۆلێجی زانستە ڕامیارییەكان, College & University, sulaimanyah, As Sulaymaniyah.
گفتوگۆی تێزی دکتۆرا
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٧/٣/٢٠٢٤) گفتوگۆی تێزی دکتۆرای بەڕێز:
(شەهاب احمد عبداللە)
بە ناونیشانی : (مفهوم الحرية في النظرية السياسية الليبرالية المعاصرة: دراسة في الاتجاهات الليبرتارية المساواتية والجماعاتية) بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا..
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
١. پ.د.عامر حسن فیاض سەرۆکی لیژنە
2. پ.د.ئومێد رغیق فتاح ئەندام
3. پ.ی.د.کنعان حمە غریب ئەندام
4. پ.ی.د.ئازاد حمە عبداللە ئەندام
5. پ.ی. د.محمد مصطفی احمد ئەندام
6. پ.د.احسان عبدالهای سلمان ئەندام وسەرپەرشتیار
پیرۆزبێت د.شەهاب
ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی (6/3/2024) گفتوگۆی تێزی دکتۆرای بەڕێز (کارزان عمر على) بە ناونیشانی:
( سیاسەتی دەرەکی روسیا بەرامبەر عێراق لە ساڵانی (2003- 2020)،
(هەرێمی کوردستان وەک نمونە)
بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا، لیژنەى گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان :
١- پ. د.ئەنور محمد ف*ج سەرۆکی لیژنەى گفتوگۆ
٢-پ. د.کمال عبدالله حسن ئەندام
٣ـپ.ی. د.رێبوار کەریم محمود ئەندام
٤-پ.ی. د.بورهان علی محمد ئەندام
٥- پ.ی.د. زمکان علی سلیم ئەندام
٦-پ.د. دانا على صالح ئەندام وسەرپەرشتیار.
پیرۆزبێت لە د.کارزان
لیژنەی زانستخوازیی بەردەوام لە كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان بە هاوكاریی كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكان لە ڕۆژی یەكشەممە 3-3-2024 پانێڵێكی ڕێکخست لە بارەی بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە هەرێمی كوردستان.
لەو پانێڵەدا كە لە ژێر ناونیشانی لێكەوتە دەستوریی و سیاسییەكانی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی لەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلیمانیی ئەنجام دراو ژمارەیەك مامۆستای كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان بەشداریان تێدا کردو تانوپۆی بڕیارەكان و كاریگەرییە هەنووكەیی و ئایندەییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان لە ڕووی سیاسیی، دەستوریی و یاساییەوە شیکرانەوە.
لیژنەی زانستخوازیی بەردەوام لە كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان بە هاوكاریی كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكان لە ڕۆژی یەكشەممە 3-3-2024 پانێڵێك لە بارەی بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە هەرێمی كوردستان ساز دەكات.
لەو پانێڵەدا كە لە ژێر ناونیشانی لێكەوتە دەستوریی و سیاسییەكانی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی لەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلیمانیی ئەنجام دەدرێت ژمارەیەك مامۆستای كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان بەشداری تێدا دەكەن و تانوپۆی بڕیارەكان و كاریگەرییە هەنووكەیی و ئایندەییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان لە ڕووی سیاسیی، دەستوریی و یاساییەوە شیدەكەنەوە.
دەرچوانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵانی (2019-2024) ئاگادار دەکەینەوە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن کە تایبەتن بە
(یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی)
یەکەم: ڕۆژی یەک شەممە 25/2/2024سەردانی گەنجینەی کۆلێج لە قاتی سێ بکەن بۆ وەرگرتنی ڕۆب وکڵاوی ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندکارانی دەرچووی خوێندنی باڵا (دبلۆم، ماستەر، دکتۆرا) لە ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢.٢٤
دووەم: پێویستە ڕۆژی (دووشەممە) ٤-٣-٢٠٢٤ لە کاتژمێر (٩)ی بەیانیەوە ئامادەبن لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی/ کەمپی نوێ لە قلیاسان، وە کاتژمێر(١٠)ی بەیانی دەبێت لە هۆڵەکە دانیشتبن وڕێوڕەسمەکە دەست پێدەکات.
سێیەم: دەرچووە بەشداربووەکان دەتوانن میوان لەگەڵ خۆیان بەشداری پێبکەن بە دانیشتنیان لەشوێنی تایبەت بە میوان نەک لەگەڵ خوێندکارە دەرچووەکان.
تێبینی:
بۆ ڕەچاوکردنی میکانیزمی زامنکردنی گەڕانەوەی ڕۆب وکڵاوەکان بۆ کۆلێج، دەبێت هەر کەسێک ناسنامەیەکی حکومی فەڕمی وژمارەیەکی مۆبایل وبری (٥٠) هەزار دینار بە ئەمانەت لە گەنجینەی کۆلێج دابنێت
بەهیوای سەرکەوتن بۆ یەکەمین ئاهەنگ
لیژنەی ئاهەنگی دەرچووان
٢٠-٢-٢٠٢٤
ئاگاداری
ئاگاداری خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەکەین کە لە ڕۆژی پێنج شەممە 8/2/2024 سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵا بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان، بەپێی ئەم کاتانەی بۆ بەڕێزتان دیاری کراوە... لەگەڵ ڕێزدا
1. خوێندکارانی دکتۆرا و دبلۆمی باڵا کاژێر (11) بەدواە سەردان بکەن.
2. خوێندکارانی ماستەر لە کاژێر (12) بۆ (1:30) سەردان بکەن.
لیژنەی زانستخوازی بەردەوامی کۆلێژی زانستە ڕامیاریەکان هەستا بە سازدانی سیمینارێک لە بەرواری ٢٠٢٤/١/٢٤ بۆ بەڕێز :
مامۆستا جەزا ئەحمەد فارس بە ناونیشانی
( بارودۆخی شاری عفرین دوای شەش ساڵ لە داگیرکردن لە لایەن تورکیاوە)
شوێن : هۆڵی سیمینار
زانکۆی سلێمانی، لە ڕێی هەر دوو سەنتەری توێژینەوەی جێنۆساید و بونیادی ئاشتی و مەلبەندی کوردۆلۆجیەوە، لە ٢٩-٣٠\٥\٢٠٢٤ دا کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی سێهەمی جێنۆساید وبونیادی ئاشتی دەبەستێت. هەر توێژەرێک خوازیارە بەشداری بکات لە کۆنفڕانسەکەدا دەتوانێت سەردانی ئەم وێبسایتە بکات کە بە هەر سێ زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە.
لەگەڵ ڕێزدا
لیژنەی ئامادەکاریی کۆنفڕانس
سەرەتا گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان بە درێژایی مێژووییان، بە تایبەت لە عێراق و لە سەردەمی دەسەڵاتی حیزبی بەعسدا، دووچاری چەندین تاوانی پاکتاوی نەژادی و کۆمەڵکو....
سڵاووتان لێبێت بەڕێزان .. دوای بڵاووکردنەوەی ئێکسڵ شیتێک بەمەبەستی تۆمارکردنی داتاکانی دەرچووانی خوێندنی باڵا (ماستەر ودکتۆرا) بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئاهەنگی دەرچوانی خوێندنی باڵا لە ڕۆژی (2024/3/4) ، بۆمان دەرکەووت کەدوای ئەوەی هەندێک لەبەڕێزان دەرچوانی خوێندنی باڵا داتای کەسی خۆیان تۆمار کرد ، دواتر کەسانی تر هاتوون دەستکاریان کردووە وگۆڕیویانە ، لەبەرئەوە بەباشمان زانی کە ڕێگە چارەیەکی ووردتر بدۆزینەوە تامافی هیچ کەسێک نەفەوتێت کە مەبەستیەتی بەشداربێت لەم پرۆسەیەدا، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەبەڕێزتان دەکەین کە ئەم نووسینە ولینکی گوگڵ فۆرمە بڵاوو بکەنەوە لە سایتی کۆلێجەکانتان تا ناوو زانیاری خۆیانی تیا تۆمار بکەن، وە ئەوانەش پێشتر زانیاریان تۆمار کردووە پێیان ڕابگەیەنن بێزەحمەت کە دووبارە تۆماری بکەنەوە تامافیان نەفەوتێت، لەبەر ئەوەی ئەو فۆرمەی پێشوومان هەڵوەشاندەوە ..
لیستى دەرچووانى خوێندنى باڵا/ماستەر ودکتۆرای زانکۆى سلێمانی ساڵانی(2019 تا 2024)
هەڵمەتی پاککردنەوەی کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە لە 2023/12/6
بە سەرپەرشتی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان و سەرۆکایەتی بەشەکانی کۆلێجمان و بە هاوکاری نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران لە کۆلێجمان مەراسیمێکی نمونەیی.... بەمەبەستی پێشوازی کردن لە خوێندکارانی قۆناغی یەک، وێڕای بەخێرهاتنیان هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواستن،
هەر لەو مەراسیمەدا چەند خوێندکارێکی نمونەیی خەڵات کران بەهۆی ئەوەی کە ببون بە خاوەن پیشەو کاری خۆیان .
هەرلەو بۆنەیەدا چەپکە گوڵی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز دکتۆر جلیل کرا بەبۆنەی دەست بەکاربونی وەکو سەرۆکی بەشی سیاسە، وە چەپکە گوڵی ڕێزوو وەفا بەخشرایە بەڕێز دکتۆرە تارا لەبەرامبەر ئەو ئەرک و خزمەتەی ساڵانی پێشوو وەکو سەرۆک بەش.
بەڕێوەچوونی سیمینارێک لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و ناوچە جێناکۆکەکان.
سڵاو خوێندکارانی بەڕێز
ئەمەی خوارەوە ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەرواری ١٦/٥/٢٠٢٣ ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ۱۲:٠٠:
ا. ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خویندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم ئەو کۆلێژو بەشانەیە کە وانەی ئینگلیزی دەخوێنن بەپێی پێواژۆی بۆڵۆنیا. هەربۆیە مەرجە سەرجەم خوێندکاران ئامادەی تاقیکردنەوەکە بن، چونکە دواتر بە پێی ئاستەکانیان وانەی ئینگلیزی دەخوێنن.
ب. خوێندکاران پێویستە پێناسێکی کەسییان پێبێت بۆ ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
ج. خوێندکاران پێویستە ناوی خۆیان و کۆلێژو بەشەکانیان بە زمانی کوردی لەسەر هەریەک لە پەڕەی پرسیارەکان و پەڕەی وەڵامەکان(پەڕەی سۆما) بنوسن.
د. بازنەکانی سەر پەڕەی وەڵامدانەوەکە( پەڕەی سۆما) پێویستە پڕبکرێتەوە بە پێنوسی جاف تەنها ڕەنگی شین و ڕەش ڕێگەپێدراوە.
ه. بیست پرسیاری یەکەم تایبەتە بە بەشی گوێگرتن، سەرپەرشتیاری تاقیکردنەوەکان بۆ هەر کۆلێژێک ڕیکۆردە دەنگیەکە بۆ خوێندکاران کارا دەکات، هەربۆیە خوێندکاران نابێت هۆڵی تاقیکردنەوە بەجێبهێڵن بەبێ وەڵام دانەوە ئەم بەشە.
و. ماوەی تاقیکردنەوەکە دوو کاتژمێر و نیوە.
ی. هەردوو پەڕەی پرسیارەکان و وەڵامەکان دەبێت لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە لە لایەن چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوەکەوە.
لیژنەی زانستخوازی بەردەم لە كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكان پانێڵێك لەبارەی (جەنگی حەماس-ئیسرائیل) رێكخست
بەشداربوونی پانێڵ
پ.د. رشید عمارە یاس: البعد الدینی فی الصراع الفلسطيني - الاسرائيلي
پ.ی.د. محەمەد سابیر کەریم: حەوتی ئۆكتۆبەرو ئەگەرەكانی وەرچەرخان لە ململانێی فەلەستین- ئیسرائیلدا
م. د. محەمەد عەلی: بەربەستەكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی ئاینیدا: دەسەڵاتدارانی حەماس و ئیسرائیل بە نموونە.
م.ی فەرهاد مستەفا: ڕۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان لە جەنگی ئیسرائیل- حەماسدا..
شوێن: هۆڵی كۆنگرێس(B) لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی
رێكەوتی: 11/12/2023 یەك شەممە
سەعات: : ١٠:٠٠ تا ١٢:٠٠ پێشنیوەڕۆ
ئاگاداری خوێندکارانی کۆلێژی زانستە ڕامیاریەکان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەکەین ڕۆژی یەکشەممە ( ٢٠٢٣/١٠/٢٩ )دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە بۆ سەرجەم قۆناغەکان .
تێبینی :
خوێندکارانی دەرەوەی شار ڕۆژی دووشەممە بەشی ناوخۆیی وەرەگرن …
فۆڕمی تۆمارکردنی خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤
خوێندکاری بەڕێز ئەگەر لە یەکێک لە بەشەکانی زانکۆی سلێمانی وەرگیراویت پێویست ناکات بۆ مامەڵەی خۆتۆمارکردن سەردانی مەیدانی زانکۆی سلێمانی بکەیت. چونکە بە ئۆنلاین دەتوانی ئەم فۆڕمە پڕبکەیتەوە.
هەنگاوی یەکەم:
پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری خوێندکار بە ئۆنلاین کلیک لێرە بکەن بۆ کردنەوەی فۆڕمەکە.
هەنگاوی دووەم:
پێداویستییەكانی وەرگرتن و ئەنجامدانی مامەڵەی خوێندكاران لەسەر كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی:
1. کۆپیەک پرینت بکە لەو فۆڕمە زانیارییەی کە بە شێوەی PDF بۆت هاتووە لە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری خوێندکار بە ئۆنلاین.
2. بڕوانامەی باوەڕپێكراوی پۆلی (12- دوازدە).
3.ناسنامەی باری شارستانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).
4. ڕەگەزنامەی عێراقی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) یان پاسپۆرت ئەگەر بیانی بێت (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).
5. كارتی نیشتمانی (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن) ئەگەر هەبێت (پێویست بە ناسنامەی شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی) ناکات.
6. كارتی زانیاری (كۆپی ڕەنگاوڕەنگ + ڕەسەن).
7. پشكنینی چاو.
8. كۆپی فۆرمی خۆراك.
9. چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگی دواسپی خوێندكار.
10. گروپی خوێن.
11. بڕی (50000- پەنجا هەزار دینار) وەردەگیرێت وەك باجی دارایی تۆماركردن بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی.
12. فایلی تعلیق
https://registrar.univsul.edu.iq/ku/formi-zanyari-xwendkar/
formi-zanyari-xwendkar/
فۆڕمی زانیاری خوێندکار - بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی فۆڕمی زانیاری خوێندکار فۆڕمی تۆمارکردنی خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ خوێندکاری بەڕێز ئەگەر لە یەکێک لە بەشەکانی زانکۆی سلێمانی وەرگی
ئاداگاری خوازیارانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵای یەکساڵەی ئەکادیمی لە بەشی زانستە ڕامیارییەکانی کۆلێجمان دەکەین کە پێویستە لە ماوەی (۳) ڕۆژدا و تا ڕێکەوتی (١٣/ ٩/ ٢٠٢٣) سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجمان بکەن بەمەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکانیان بەپێی ئەو داواکاریانەی لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە.
لەگەڵ ڕێزدا.
ئاگاداری تایبەت بە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی یەکساڵەی ئەکادیمی ، ماستەر، دکتۆرا
ئاگاداری سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا دەکەینەوە کە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن لە کاتی ئامادەبوونتیان لە تاقیکردنەوەکەدا:
1. تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (١٢/٦/٢٠٢٣) کاتژمێر ( ١١) سەرلەبەیانی ئەنجام دەدرێت.
2. ماوەی تاقیکردنەوەکان ( ٤) کاتژمێرە.
3. پێویستە بەشداربوو کاتژمێرێك بەر لەتاقیکردنەوەکان ئامادە بێت.
4. پێویستە بەشداربوو یەکێك لەم بەڵگەنامە ڕەسمیانەی بە وێنەی تازەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت ( پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، پێناسی باری شارستانی).
5. وەڵام دانەوە تەنها بە پێنوسی وشك (قلم جاف)ی ڕەنگی (شین) دەبێت.
6. هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی وەک ( مۆبایل، کاتژمێری زیرەك ....هتد) قەدەغەیە، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن.
7. هەموو جۆرە ڕوونکردنەوە، پرسیار خوێندنەوەیەك قەدەغەیە و نابێت بەشداربوو داوا بکات.
8. پێویستە وەڵامی هەر پرسیارێک لەسەر پەڕاوێکی (دەفتەرێکی) جیا وەڵام بدرێتەەوە وە نابێت (٢) دوو پرسیار لە یەک پەڕاودا وەڵام بدرێتەوە.
9. دەبێت بەشداربوو خۆی لە جێ هێشتنی هێما یان ئاماژە لەناو دەفتەری تاقیکردنەوە بەدوور بگرێت و نابێت هیچ نوسینێک یان دەستەواژەیەک بنوسێت کە پەیوەندی بە بابەتی تاقیکردنەوەکە نەبێت.
10. نابێت بەشداربوو لەدوای تەواو بوون پرسیارەکان لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە .
تێبینی/
١. تاقیکردنەوەکە لە هۆڵەکانی (G5) و (G42) ئەنجام دەدرێت.
٢. هەر خوازیارێک لەشوێنی دیاریکراوی خۆی کە بۆی دەستنیشانکراوە لە هۆڵی تاقیکردنەوە دەدانیشێت.
٣. هەر پێشکەشکارێکی بەڕێز بەڵگەنامە ڕەسمیەکانی وەك (پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، پێناسی باری شارستانی، یان بڕوانامەکان) لە خوێندنی باڵای کۆلێجە دەتوانن لە سبەینێ وە سەردانی هۆبەی خۆێندنی باڵا بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.
لیژنەی سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی خوێندنی باڵا
كۆلێژی زانستە ڕامیاریەكان ھەستا بە سازدانی سیمینارێك بۆ بەڕێز / پ.ی.د محمد صابر كريم بە ناونیشانی :
محددات سلوك الفرد السياسي و رهانات ممارسته في الليبراليات المعاصرة .
كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان گەشتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی ڕێكخست .
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ /٥ / ٢٠٢٣، بە سەرۆكایەتیی بەشی زانستە ڕامیارییەكان، گەشتێكی زانستیی بە سەرپەرشتیی مامۆستایان (پ.د. دانا عەلی ساڵح و د. ئەیوب محەمەد تەییب) بۆ بەشێك لە خوێندكارانی قۆناغەكانی سێ و چوار ڕێكخست.
شیاوی باسە، لەو گەشتەدا هەندێك لە بەشەكانی پەڕلەمانی كوردستان لە نزیكەوە بە خوێندكاران ئاشكرا كران و بەڕێز (د. زانا جەلال)، ڕاوێژكاری پەڕلەمان، لە دیدارێكی لەگەڵ شاندەكەی كۆلێژ باسی لە كار و چالاكییەكانی پەڕلەمان و دواگۆڕانكارییەكان كرد و وەڵامی پرسیاری خوێندكارانی دایەوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكاندا، لەگەڵ كتێبخانەی پەڕلەمان پێشنیازی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان پەڕلەمان و كۆلێج و زانكۆكان كرا، بەتایبەت گەیاندنی پڕتۆكۆل و چاپكراو و بەرهەمەكانی پەڕلەمان بە كۆلێج و ناوەندە ئەكادیمییەكان و گەیاندنی وێنەی توێژینەوە و ماستەرنامە و تێزەكانی دكتۆرا بە پەڕلەمان، لە پێناو دروستبوونی كاری هاوبەش ئاڵوگۆڕكردنی شارەزایی و داتا و زانیاری لەنێوان ناوەندە ئەكادیمییەكان و ناوەندەكانی بڕیاردروستكردن، بەتایبەت دەزگای یاسادانان.
جێی ئاماژەیە كۆلێژی زانستە ڕامیارییەكان، بەردەوام هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندكارانی دەدات.
جێی خۆیەتی لێرەدا سپاسی پاڵپشتیی كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكان بكەین بۆ كار و چالاكییەكانی خوێندكاران.
لیژنەی زانستخوازی بەردەوامی كۆلێژی زانستە ڕامیاریەكان ھەستا بە سازدانی سیمپۆزیۆمێك بەناونیشانی :
ئایا دۆلاری ئەمریكی پێگەی خۆی وەكو پادشای دراوەكان لە دەست دەدات ؟
بە بەشداری بەڕێزان :
د. ماكوان جەمیل( بەڕێوەبەری گشتی بانكی ھەرێم لە سلێمانی )
ئاڵانگاریەكانی دراوی فیزیكی بەرامبەر بە دراوی ئەلیكترۆنی و داھاتوی دراوی ئەمریكی بە نمونە .
د. كامەران قادر ( مامۆستا لە زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی )
ئایا ڕوسیاو چین دەتوانن بەكارھێنانی دۆلاری ئەمریكی لە مامەڵە داراییە جیھانیەكاندا كەم بكەنەوە و جێگرەوەی بۆ دروست بكەن ؟
ھۆڵی سیمناری كۆلێژ / ٢٠٢٣/٥/٢٣
كۆلێژی زانستە ڕامیاریەكان ھەستا بە سازدانی سیمینارێك بۆ بەڕێز : د.مەھدی ئەبوبكر بەناونیشانی / كورسی كۆتای پێكھاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان :
كێشەو چارەسەر
لە ٢٠٢٣/٥/٢٢ ھۆلی سیمیناری كۆلێژ .
لیژنەی زانستخوازی بەردەوامی كۆلێژی زانستە ڕامیاریەكان ھەستا بە سازدانی سیمینارێك بۆ بەڕێز :
د. سەروەر محمد عبداللە
بە ناونیشانی / ئاسایشی ووزەی ھەرێمی كوردستان دوای بڕیاری دادگای پاریس
لە ھۆڵی سیمیناری كۆلێژ / ٢٠٢٣/٥/٢١
دووەمین کۆڕبەندی گەنجانی منارە لەنێوان کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان و کونسوڵخانەی چین بەڕێوەچوو
لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، خولی دووەمی یەکەمین کۆڕبەندی گەنجانی منارە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
بەم بۆنەیە، کونسوڵی گشتی بە وەکالەت بەڕێز لیو ژێنیۆنگ وتارێکی بەخێرهاتنی گەرمی پێشکەش کرد، و هیوای خواست ئەم کۆڕبەندە دەرفەتێک بۆ گەنجانی دیپلۆماتکارانی چینی و گەنجانی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی پەیوەندی تەواویان لە نێوان یەکتردا هەبێت، هەروەها بەرزکردنەوەی لێکتێگەیشتنی یەکتر و بەشداریکردن لە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوولا.
ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ــــــــ
في ١٦ مايو ٢٠٢٣، عقدت الدورة الثانية لمنتدى شباب المنارة الأول في أربيل، بحضور أساتذة وطلاب من قسم السياسة والعلاقات الدولية بجامعة السليمانية.
ألقى القنصل العام بالوكالة السيد ليو تشينيونغ كلمة ترحيبية حارة بهذه المناسبة، واعرب عن أمله بأن يخلق هذا المنتدى فرصة للدبلوماسيين الصينيين الشباب والشباب في إقليم كوردستان العراق للتواصل الكامل بين بعضهم البعض، وتعزيز التفاهم المتبادل والمساهمة في العلاقات الودية بين الجانبين.
ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ــــــــ
16 May 2023, the second session of the 1st Minara Youth Forum was held in Erbil, with the presence of the teachers and students from Department of Politics and International Relations of University of Sulaimani.
Acting Consul-General Mr. Liu Zhenyong addressed a warm welcome speech, hoping that the forum will create an opportunity for Chinese young diplomats and youths of KRI to have full communication between each other, further enhance mutual understanding and make contributions to the friendly relationship between the two sides.
فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدانی (فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندکارانی زانکۆ) دوای دەیان ساڵ چالاک دەکاتەوە بە بەشداری خوێندکارانی سەرجەم کۆلێجەکان.
بەنمایش کردنی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکی زانستی وتەکنۆلۆجی وپزیشکی وئەندازیاری وھونەری ووەرزشی وکەلتوری ویاسایی وسیاسی وئابوری وکشتوکاڵی و ژینگەیی ومرۆیی وھونەری ومیوزیک وگۆرانی وھەڵپەڕکێ وکاری دەستی وخواردن) لەلایەن خوێندکارانەوە.
ئەو خوێندکارانەی کە خاوەنی بیرۆکە و پرۆژەی ناوازەن وتائێستا پەیوەندیان نەکردووە بە زوترین کات سەردانی لیژنەی فێستیڤاڵی کۆلێجەکانیان بکەن.
زانیاری لەسەر فێستیڤاڵ:
- رۆژی (پێنج شەممە) ڕێکەوتی (١٨-٥-٢٠٢٣ )
- ناوەندی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی
- کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٧ی ئێوارە
- ھاتن بۆ سەرجەم خوێندکاران ومامۆستایان وفەرمانبەران ومیوانەکانیانە.
- خوێندکاران ومامۆستایان وفەرمانبەران جلی کوردی دەپۆشن.
دکتۆر پێشڕەو حەمەجان
سەرۆکی لیژنەی فێستیڤاڵی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی
٣-٥-٢٠٢٣
بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و ھەردوو كۆلێژی زانستە ڕامیاریەكان و كۆلێژی یاسا لە ڕۆژی (٢٠٢٣/٥/١٥)سیمپۆزمێك دەربارەی
پەیوەنشیەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراقی فیدرال:
لەسایەی دۆسیەی نەوت و بڕیارەكەی دادگای ناوبژیونی پاریس ئەنجامدرا.
بەشداران لە كۆلێژی یاسا
پ.د.شۆڕش حسن
پ.ی.د.بەختیار سدیق
بەشداران لە كۆلێژی زانستە ڕامیاریەكان
پ.ی.د.جلال حسن
م.د.یعقوب مھدی
شوێن :سەرۆكایەتی زانكۆ/ ھۆڵەكانی كۆنگرێس
ئاگاداری
داواکارین لە خوازیارانی خوێندنی باڵا (دبلۆم، ماستەر، دکتۆرا)ی سەرجەم کۆلێجەکان:
لەپێناو ئەوەی ئاستەنگی ھاتوچۆتان بۆ دروست نەبێت بەھۆی فێستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆوە لەناو کەمپەسی نوێی زانکۆی سلێمانی وھاتنی میوان لە رۆژی پێنج شەممە (١٨-٥-٢٠٢٣)
تکایە کاروباری پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا لە کۆلێجەکانتان وسەرۆکایەتی زانکۆ لە رۆژانی سێ شەممە وچوارشەممە (١٦ و١٧-٥-٢٠٢٣) تەواو بکەن.
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ١٤-٥-٢٠٢٣ )لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕێبین عبدالرحمن فتاح) ئەنجامدرا لەژێر ناونیشانی ( التقنية الرقمية وأثرها في آليات التنشئة الاجتماعية السياسية المباشرة: دراسة حالة الأحزاب السياسية في اقليم كوردستان-العراق).
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Website
Address
Sulaimanyah
As Sulaymaniyah
Sharazur
As Sulaymaniyah
سەکۆیەک بۆ خوێندکارانی کۆلێژمان بێ جیاوازی
University Of Sulaimani Kirkuk Road, Sulaimani Kurdistan Region
As Sulaymaniyah, 46001
پەیجی فەڕمی کۆلێجی زمان- زانکۆی سلێمانی لە فەیسبووک
Milli Mall , Shop 57
As Sulaymaniyah
نوسینگەی ئەنۆڤا بۆ کەڵكی ئابوری، ڕاوێژکاری و شیکاری ئاماریی توێژینەوەی زانستی
As Sulaymaniyah, UNIVERSITYOFSULAYMANIAH
This is the official page of Public Relations Department at University of Sulaymaniah.
بناری گۆیژە/قرگە/سەرو خانووەکانی کۆمپانیای نەوزاد
As Sulaymaniyah, 964
University of Human Development is a private non-profit national university founded in 2008.
Salim Street
As Sulaymaniyah, 46001
بۆ دابینکردنی کۆرسی ئۆنلاینی بیانی بە هەرزانترین نرخ