بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

.پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراکی هەولێر
.ئەم پەیجە تابیەتە بەکاروچاڵاکیەکانی ڕۆژانە

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 29/02/2024

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی2024/2/28 بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەڕێز (شێخ نەوزاد کامل) کۆبوونەوەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکانی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردنیان بۆساڵی 2024 ئەنجامدا، بۆ ئەوەی کەمترین ڕۆتین لەسەر بەڕێوەبەرایەتیەکان نەهێڵن، وەبەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەبڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی عێڕاق تایبەت بەئەلیکتڕۆنیکردنی سەرجەم مامەڵەکانی پسوولەی خۆراک. .

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 08/02/2024

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 8/2/2024 لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچوون (دائرە تخطیط والمتابعە) سەردانی بەغدامانکرد بەمەبەستی وەرگرتنی ئامێری پارەدانی ئەلیکتڕۆنی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو هەنگاوەدێت کەوەزارەتی بازرگانی عێڕاقی فیدڕاڵ گرتوویەتی بەر بۆ بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک و سەرجەم ئەو مامەڵانەی هاووڵاتیان لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە پێشکەشی دەکەن بۆدروستکردنی پسوولەی خۆراک وەک مامەڵەی زەواج و مناڵ زیادکردن و گواستنەوەی پسوولە لەناوەوەو دەرەوەی پارێزگاکان و پێدانی بریکاری نوێ و گۆڕینی بریکار لەگەڵ ئەو پسوولانەی ڕاگیرایە .

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 07/02/2024

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 7/2/2024 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ( نەوزاد شێخ کامیل ) وە بەڕێز بەڕێوەبەر (سیامەند قادر نانەکەلی ) بەمەبەستی کەشفکردن و بەدواداچوون بۆ بەخشینی بریکاری خۆراک و ئارد بەهەماهەنگی ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر، سەردانی چەند گەڕەک و شوێنێکیان کرد وەک ( نازماوەو سەروەران و زەیتون ) بۆ ئاگادار بوون لە نزیکەوە بۆ جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی بریکاری و گونجانی شوێنەکەیان بۆ پێدانی بریکاری و نەبوونی بریکار لەم شوێنانە ، بێ گومان ئەمەش لەسەر داواکاری و خواستی هاوڵاتی ئەو شوێنانە بووە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ گەیاندنی بەشە خۆراک بە گوندو ئەو شوێنانەی ژمارەی دانیشتوانیان زۆرەو بریکاریان نیە .
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە :

1- نازم سیامەند / سەرۆک لیژنە لە ب. چاودێری بازرگانی

2- سیروان بەهائەدین/ بەرپرسی هۆبەی بریکاری و ئەندام لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک

3- مازن قارەمان/ ئەندام لەبەڕێوەبەرایەتی کەل و پەلی خۆراک
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
‌ 7/2/2024

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 31/01/2024

#ئــــاگــــاداری📢 ..... #ئــــاگــــاداری📢.......

👈 بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر و دەور و بەری دەکاتەوە کە لەکاتی وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک چیتر پارە بە دەست ( کاش ) وەرناگیرێت ، بۆیە پێویستە بریکار بە زووترین کات بە ناوی خۆی یاخود یەکێک لەئەندامانی خێزانی ( ماستر کارد ) لە یەکێک لە بانکەکان درووست بکات تــاکو لە کاتــی سەردانـــی کــردنیان بـــۆ بەڕێوەبەرایەتیەکـەمان بە مەبەستــی وەرگرتنەوەی لیستـی بریکــاری بــەو ( ماسترکارد ) ەی دروستی کردووە لە ڕێگای ئامێری تایبەت لە ناو بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی هەولێر پارەکە دەدات .
تێبینی /
١- دەتوانرێت بە یەک ( ماستر کارد) چەند بریکارێک کارەکەیان ڕایی بکەن و پارەکە بدەن .
۲- ئەم بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتە ( وەجبە)ی دووەمی بەشە خۆراک دەچێتە بواری جێبەجێ کردن .

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/ هەولێر
۳۱ / ١ / ٢٠٢٤

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 29/01/2024

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 29/1/2024 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ( نەوزاد شێخ کامیل ) وە بەڕێز بەڕێوەبەر (سیامەند قادر نانەکەلی ) بەمەبەستی کەشفکردن و بەدواداچوون بۆ بەخشینی بریکاری خۆراک و ئارد هەر یەک لە بەرپرسی هۆبەی بریکاری لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی لێژنە سەردانی چەند گوندو شوێنێکیان کرد بۆ ئاگادار بوون لە نزیکەوە بۆ جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی بریکاری و گونجانی شوێنەکەیان بۆ پێدانی بریکاری و نەبوونی بریکار لەم شوێنانە ، بێ گومان ئەمەش لەسەر داواکاری و خواستی هاوڵاتی ئەو شوێنانە بووە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ گەیاندنی بەشە خۆراک بە گوندو ئەو شوێنانەی ژمارەی دانیشتوانیان زۆرە .

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
‌ 29/1/2024

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 17/01/2024

#ئــــاگــــاداری📢 ..... #ئـــــــاگــــاداری 📢.....

بــە مەبەستی دابەشکردنــی بەشەخۆراکێکی نـــوێ کـــە سەبەتەی (وەجبە) ی یەکەمی ساڵی ۲۰۲٤ ە.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە 👇🏽 دیاری کراوە ، لـــە ڕۆژی پێنج شەممە بــەرواری ۱٨ / ۱ / ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکـــاری خـــۆراک و تسلیم کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ۱ / ٢٠٢٤ .

:
[ ٢٠١ + ٢٠٢ + ۲۰۳ + ٢٠٤ + ۲۰٥ + ٢٠٦ ]

:
[ ۲۲۲ + ٢٢٣ ] شەقڵاوە و هیران و هەریر و باسرمە ....

#تێبینی /
♦ بــۆ زانیــاری هەمــوو لا بەشەخۆراکـــی سـەبـەتـەی یەکەمـی ساڵــی ۲۰۲٤ لەسەر لیستی مانگی ۱ / ٢٠٢٤ دەدرێت .
♦ بەشەخۆراکی وەجبەی یەکــەم پێکهاتووە لــــــە :
١- زیت الدار −−−−−−−− ۱ لیتر ( ٩٢٠ گم )
٢- دۆشاوی تەماتە −−−−− ۱ قوتی بچوک ( ٤٠٠ گم )
۳- شەکر −−−−−−−−−−− ۱ کگم .
٤- نیسک −−−−−−−−−−− ٥۰۰ غم ( نیو کیلۆ )
٥- ئارینۆک −−−−−−−−−− ٥۰۰ غم ( نیو کیلۆ )
٦- برنج −−−−−−−−−−−− ۳ کگم .
♦ زیادەی خۆراک واتا ( خصم ) بەم شێوەیە دەدرێت :
💠 شەکر و نیسک زیادەی ( خصم) = ۱ ٪
💠 برنج زیادەی ( خصم ) = ۲ ٪

بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک / هەولێر
‌ ١٧ / ۱ / ٢٠٢٤

15/01/2024

ئەمڕۆ دووشەممە 15/1/2024 لەسەردانێکماندا بۆ پارێزگای بەغدا بەمەبەستی پێدانی داتاو زانیاری مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەبەشە ئازووقەی هاووڵاتیاندا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و پلاندانانمان کرد، زانیاریەکانمان گەیاندە لای بەڕێز(طالب حسین حمید) (مدیر قسم التموینی)، بەڕێزیان بەڵێنی چاکردن و تۆماردنی لەزووترین کات پێداین.

14/01/2024

#ئــــاگــــاداری📢 ..... #ئـــــــاگــــاداری 📢.....

بــە مەبەستی دابەشکردنــی بەشەخۆراکێکی نـــوێ کـــە سەبەتەی (وەجبە) ی یــــەکەمـــی ساڵی ۲۰۲٤ ە.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر ئــــاگــاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە کە دوکــان و شوێنەکانیان ئامادە بکەن و بەشێوەیەکی باش و جوان پارێزگاری لە بەشە خۆراکی هاووڵاتیان بکەن بەتایبەت لــەم وەرزە لەبەر باران بارین ، چونکە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بە دابەشکرنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان .


بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک / هەولێر
‌ ۱٤ / ۱ / ٢٠٢٤

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 04/01/2024

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 4/1/2024 لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێز (سیامەند قادر نانەکەلی) لیژنەکەمان لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان دیاربوو کەمتەرخەمیەکی زۆر لەیەکێک لەبریکارەکانی مەرکەز (203)دا هەبوو، لەشێوازی بەڕێکردنی هاووڵاتیان لەکاتی دابەشکردنی بەشەئازووقەی مانگانەدا بەشێوازێکی نادروست و تەندروست کەمتەرخەمی کردبوو، دوای سەردانیکردنی لیژنەکەمان ماوەی دووهەفتە مۆلەتیان پێدا لەچاکردن و ڕێکخستنی شوێنەکەی و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ هاووڵاتیاندا بگۆڕێ بۆباشتر، ئەگەر هەربەردەوام بوو لەکەمتەرخەمی ئەوا بەتووندترین شێوە سزادەدرێ.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

‌ 4/1/2024

11/12/2023

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی KNN.
بەڕێز (سیامەند قادر نانەکەلی) بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، دووایین پێشهاتەکانی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی پارێزگای هەولێری خستەڕوو، هەر لەڕێگای ئەم بەرنامەوە هاووڵاتیانی ئاگادارکردەوە لەگرنگی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسولەی خۆراک و سەردانیکردنیان بەمەبەستی بەئەکتیڤکردنی کارتەکەیان.

10/12/2023

(ئاگاداری)

كۆمەڵێک بەڵگەنامانەی تر دۆزراونەتەوە داوا لە خاوەنەکانیان دەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان (هۆبەی ئامار )بکەن بۆ وەرگرتنەوەیان .

تم العثور وجبة جديدة من المستمسكات أدناه على أصحابها مراجعة مديرية تموين اربيل ( شعبة الاحصاء )لاستلامها .
بۆ بینینی ناسنامەکان وەرنە کۆمینتی یەکەم.

09/12/2023

#ئــــاگــــاداری📢 ..... #ئـــــــاگــــاداری 📢.....

بــە مەبەستی دابەشکردنــی بەشەخۆراکێکی نـــوێ کـــە سەبەتەی (وەجبە) ی دەیەمی ساڵی ۲۰۲۳ یە .
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە 👇🏽 دیاری کراوە ، لـــە ڕۆژی یەکشەممە بــەرواری ۱۰ / ۱۲ / ٢٠٢٣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکـــاری خـــۆراک و تسلیم کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ۱۲ / ٢٠٢٣ .

:
[ ٢٠١ + ٢٠٢ + ٢٠٣ + ٢٠٤ + ٢٠٥ ]
:
[ ۲۲۲ + ٢٢٣ ] شەقڵاوە و هیران + هەریر و باتاس

#تێبینی /
♦ بــۆ زانیــاری هەمــوو لا بەشەخۆراکـــی سـەبـەتـەی دەیەمــی ساڵــی ۲۰۲۳ لەسەر لیستی مانگی ۱۲ / ٢٠٢٣ دەدرێت .
♦ بەشەخۆراکی وەجبەی دەیـــــەم پێکهاتووە لــــــە :
[ شەکر + زەیت + برنج + دۆشاوی تەماتە + نیسک ]

بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک / هەولێر
‌ ۹ / ۱۲ / ٢٠٢٣
لەپەیجی یاخی نادر وەرگیراوە

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 06/12/2023

ڕۆژی چوارشەممە 6/12/2023 لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێز (سیامەند قادر نانەکەلی) لیژنەکەمان لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان، ئەمجارە سەردانەکی مەیدانیان کرد بۆ هەردوو مەرکەزی (204) و (203)، لەبریکاری ئاردو خۆراک، لەنزیکەوە بەدواداچوونیان لەسەر گشت ماددەکانی ناو بەشەئازووقەکانی هاووڵاتیان کرد، بۆئەوەی ئاگاداربن لەمەترسی تێکچوون و پیسبوونیان، هەروەها چاودێریکردن لەسەر شێوازو دروستی ئامێری کێشانی بریکارەکان و تاقیکردنەوەی لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیارەوە، بۆیە ڕێنماییان دا بەبریکارەکان لەهەر کەمتەرخەمیەک لەئامێری پێوانی بەشە ئازووقەی هاووڵاتیان هەبێ و هاووڵاتیان سکاڵایان لەسەر بکەن ئەوا بەتووندترین شێوە سزادەدرێن.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لەبەڕێزان.
1- یاخی نادر
2- سیروان بهاء الدین
3- ئاکۆ مجید
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

‌ 6/12/2023

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 14/11/2023

(ئاگاداری)

ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە دۆزراونەتەوە داوا لە خاوەنەکانیان دەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان (هۆبەی ئامار )بکەن بۆ وەرگرتنەوەیان .

تم العثور على المستمسكات أدناه على أصحابها مراجعة مديرية تموين اربيل ( شعبة الاحصاء )لاستلامها .

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 08/11/2023

بەبێ وەستان و ماندووبوون و لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان بەردەوام دەبین لەگەڕان و بەدواداچوونی سەر بریکارەکانی خۆراک و ئارد.

ڕۆژی چوارشەممە 8/11/2023 لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێز (سیامەند قادر نانەکەلی) لیژنەکەمان دووبارە لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان، ئەمجارە سەردانەکی مەیدانیان کرد بۆ هەردوو مەرکەزی (204) و (205)، لەبەدواداچوونەکەیاندا لەسەر شێوازو دروستی ئامێری کێشانی بریکارەکان و تاقیکردنەوەی لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیارەوە، هەروەها بریکارەکانیان ئاگادارکردەوە لەهەر کەمتەرخەمیەک لەئامێری پێوانی بەشە ئازووقەی هاووڵاتیان هەبێ و هاووڵاتیان سکاڵایان لەسەر بکەن ئەوا بەتووندترین شێوە سزادەدرێن.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لەبەڕێزان.
1- یاخی نادر
2- سیروان بهاء الدین

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

‌ 8/11/2023

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 06/11/2023

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 6/11/2023 بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەی وەفات نامەو پسوولە ڕاگیراوەکانی ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەیان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کردبوو، دوایی ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێڕاق داوای لێکردین ئەم مامەڵانە لەهاووڵاتیان وەربگیرێ و داخیلی سیستەمی داتاو زانیاریەکان بکرێت، ئێمەش دوای وەرگرتنی بەشێکی زۆری ئەم مامەڵانە لەهاووڵاتیان توانیمان بیگەینە بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بدواداچوون لەبەغدا بۆ لای بەڕێز (طە حسین حمید) بەڕێوەبەری فەرمانگە پێشکەشکردنی مامەڵەکان بۆ ئەوەی بەزووترین کات ڕاییبکرێت و بۆیان چابکرێت.

04/11/2023

#ئــــاگــــاداری📢 ..... #ئـــــــاگــــاداری 📢.....

بە مەبەستی دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ کە سەبەتەی (وەجبە) ی نۆیەمی ساڵی ۲۰۲۳ یە .
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل وپەلی خۆراک/هەولێر ئــــاگــاداری لـــە هەمــوو ناوچە و بنکـەکان دەکـاتەوە کە تاکو ئێستا لیستیان نەبردۆتەوە لـــە ڕۆژی یەکشەممە بــەرواری ٥/ ۱۱ / ٢٠٢٣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکـــاری خـــۆراک و ( تسلیم ) کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ۱۰ / ٢٠٢٣ .

:
[ ٢٠١ + ٢٠٢ + ٢٠٣ + ٢٠٤ + ٢٠٥+ ٢٠٦ + ٢٠٧ + ٢٠٨ + ٢٠٩ + ٢١٠ + ۲۱۱ ]
:
[ ۲۱۲+ ٢١٣ + ٢١٤ + ٢١٥ + ٢١٦ + ٢٢٠ + ٢٢١ ]
:
[ ۲۲۲ + ٢٢٣ ] شەقڵاوە و هیران + هەریر و باتاس

تێبینی /
[ بــۆ زانیــاری هەمــوو لا بەشەخۆراکـــی سـەبـەتـەی ( وەجبەی ) نۆیەمــی ساڵــی ۲۰۲۳ لەسەر لیستی مانگی ۱۰ / ٢٠٢٣ دەدرێت ] .
لەپەیجی یاخی نادر وەرگیراوە.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 31/10/2023

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 31/10/2023 لیژنەکەمان لەسەر داواو ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکەمان بەڕێز (سیامەند قادر نانەکەلی)، هەڵسان بەسەردانیکردنی بریکارەکانی خۆراک و ئارد لە مەرکەز،(202+210+211)، بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری کەم و کوڕیەکانی ئەو بریکارانەبن کەلەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگادارکراینەتەوە، سەبارەت بەکەمتەرخەمی بەشێک لەبریکارەکان، لەشێوازی پێدانی بەشە ئازووقەو بەشە ئاردی هاووڵاتیان و کەمتەرخەمی لەکردنەوەی دووکانەکان نەکەن بەرەو ڕووی هاووڵاتیاندا، بۆیە بۆدووایین جار ئاگادارکرانەوە لەهەر سەرپێچیەک ئەنجامی بدەن بەتووندترین شێوە سزادەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر
31/10/2023

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 31/10/2023

(ئاگاداری)
ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە دۆزراونەتەوە داوا لە خاوەنەکانیان دەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان (هۆبەی ئامار )بکەن بۆ وەرگرتنەوەیان .

تم العثور على المستمسكات أدناه على أصحابها مراجعة مديرية تموين اربيل ( شعبة الاحصاء )لاستلامها .

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 11/10/2023

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی 11/10/2023 لیژنەکەمان لەسەر داواو سکاڵای هاووڵاتیان هەڵسان بەسەردانیکردنی بریکارەکانی خۆراک و ئارد لە مەرکەز،(216)، بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری کەم و کوڕیەکانی ئەو بریکارانەبن کەلەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگادارکراینەتەوە سەبارەت بەکەمتەرخەمی بریکارەکان لەڕووی کەمی واڵاکردنی دوکانەکانیان بەڕووی هاووڵاتیانداو وەبەشەکیان لەبەر شوێن و چۆنیەتی هەڵگرتنی بەشە ئازووقەی هاووڵاتیان لەپاک ڕاگرتن و تێک نەچوونیان و نزیک بوونەوەی وەرزی زستان، بۆئەوەی بەشەئازووقەکان و بەشە ئارد دووربێ لەبەرکەوتنی ئاوی باران و دووربن لەمەترسی تێکچوون، بۆیە بریکارەکانمان بۆدووایین جار ئاگادارکردەوە بەپڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆ ئەوەی گرنگی بەشوێنەکەیان بدەن و چیتر کەمتەر خەم نەبن لەو ئەرکەی پێیان دراوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر
11/10/2023

13/09/2023

كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة )
‏‎( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا ( إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو(زولێخا عمر اسماعیل) دەکەین کە دەکاتە دایکی بەڕێوەبەری فەرمانەگەکەمان (سیامەند قادر نانەکەلی) کە ئەمڕۆ چوار شەممە بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد، خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شادبکا انشااللە.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 06/09/2023

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی 6/9/2023 لیژنەکەمان لەژێر چاودێری بەڕێز (سیامەند قادر نانەکەلی) هەڵسان بەسەردانیکردنی بریکارەکانی خۆراک و ئارد لە مەرکەز .(206)‌(207)، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکۆگای بریکارەکان و چۆنیەتی هەڵگرتنی بەشەئازووقەی مانگانەی هاووڵاتیان و پاک ڕاگرتنیان، هەروەها بریکارەکانیان ئاگادارکردەوە لەکردنەوەی بەردەوامی دوکانەکانیان بەڕووی هاووڵاتیاندا، بۆ ئەوەی هاووڵاتی بەڕێز ئاگاداربێ لەوەی هەموو مانگێک ئەو بەشە ئازووقەی وەردەگری کامە مانگی بەشە ئازووقەکەیەتی، وە ئاگادارکرانەوە لەهەر سەرپێچیەک و کەمتەرخەمیەک لەبەرامبەر هاووڵاتیانداتووشی لێپیچینەوە دەبن و سزا دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر
6/9/2023

05/09/2023

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێرەوە، لەبەر ئەوەی هاووڵاتیەکی زۆر ڕۆژانە سەردانمان دەکەن یاخود پەیوەندیمان پێوە دەکەن چ بە تەلەفۆن یان بەنامە، سەبارەت بە مامەڵەی (زەواج و بیان ولادەو گواستنەوەی ناوشارو دەرەوەی شار) پرسیارمان لێدەکەن، ئەم مامەڵانە گشتیان ڕاگیرایە تاوەکوو کارتی ئەلیکتڕۆنی لەلای بڕیکارەکان وەردەگرنەوە ئینجا ئەوکات بڕیار لەسەر کردنەوەی ئەم مامەڵانە دەدەین، ئێستاکە تەنیا مامەڵەی وەفات نامەو ئەوانەی پسولەی خۆراکیان ڕاگیرایە یاخود پشتگیرییان دەوێ بۆ کارتی زانیاری دەتوانن سەردانمان بکەن. لەگەڵ ڕێزماندا

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر
5/9/2023

04/09/2023

ئاماری مانگی ٩ی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتیان لەپارێزگای هەولێرو دەوروبەری بۆ دروستکردنی پسوولەی خۆراکیان و زیادکردنیان لەناو پسوولەی خۆراک.

1- ژمارەی خێزان (٤٨٨٫٨٦٦) چوارسەدو هەشتاو هەشت هەزارو هەشت سەدو شەست و شەش خێزان.

2- ژمارەی نەفەر (١٫٩٥٧٫٦٢٦) یەک ملیۆن و نۆسەدو پەنجاو حەوت هەزارو شەش سەدو بیست و شەش نەفەر.

3- ژمارەی منداڵ (١٨٥٠) هەزارو هەشت سەدو پەنجا منداڵ.

کۆی گشتی ئەو هاووڵاتیانەی ناویان تۆمارکراوە لەناو پسوولەی خۆراک بریتیە لە (١٫٩٥٩٫٤٨٦) یەک ملیۆن نۆسەدو پەنجاو نۆ هەزارو چوارسەدو هەشتاو شەش هاووڵاتی.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی
هەولێر

٤/٩/٢٠٢٣

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 22/08/2023

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 22/8/2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچوونمانکرد لەشاری بەغدا(مدیریە تخطیط والمتابعە فی محافظە بغداد) بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و وەرگرتنی زانیاری پێش دەسپێکردن لەسەر پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک و وەرگرتنی زانیاری کەسی و خێزانی، کەدەبێت هاووڵاتی لەڕێگای وەرگرتنی فۆڕمێک لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە وەریدەگرن زانیاریەکان پڕبکاتەوەو دواتر تەسلیمی بریکارەکان بکاتەوە.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 21/07/2023

لەڕۆژی یەک شەممەوە ڕێکەوتی 23/7/2023 هەرکەسێک مامەڵەی وەفات نامەی هەیە یاخود پسولەی خۆراکیان ڕاگیراوە یان دەیانەوێ ڕایبگرن ( الحجب ورفع الحجب )دەتوانن بێن سەردانمان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان وە پێویستە پسوولەی خۆراک و کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بێنن .

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

01/06/2023

پرســە نامــە ........
قَالَ الله تَعَالی
(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة)
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز شێخ ‌‌‌‌‌( نەوزاد کامل ) بەڕێوەبەری گشتی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی دەکەین، بەهۆی کۆچی دوای دایکی بە رێزیان خوای گەورە لێ ی خۆش بێت سەبوری خانەوادە کە ی و گشت بنەماڵەکەیان بدات هاوبەشی خە متانین.

انا للە وانا الیە راجعون

‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
1/6/2023

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 01/06/2023

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 1/6/2023 لیژنەی بەدواداچون و چاودێریکردنی بریکارەکانی خۆراکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک بۆ بەدواداچوون لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان هەڵسان بەسەردانیکردنی بنکەی (205) لەگەڕەکی شارەوانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەشوێن و چۆنیەتی هەڵگرتنی بەشە ئازووقەی هاووڵاتیان و هەروەها چەند ڕێنماییەکیان بەبریکاری ناوبراودا سەبارەت بەپاک ڕاگرتنی بەشە ئازووقەی هاووڵاتیان و ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لەکاتی هاتنی بەشە ئازووقەی مانگانە، بۆ ئەوەی بەزووترین کات بەشەئازووقە بگاتە دەستیان.

Want your organization to be the top-listed Government Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی KNN. بەڕێز (سیامەند قادر نانەکەلی) بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، دووایین پێشه...

Telephone

Address


١٠٠م نزیک پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
Irbil
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 15:00
Sunday 08:00 - 15:00
Other Government Organizations in Irbil (show all)
KRG Department of Information Technology KRG Department of Information Technology
KRG Department Of Information Technology
Irbil, 44001

KRG DIT is responsible for government digital services & the Digital Transformation of the Government

Czech Consulate General Erbil Czech Consulate General Erbil
Ankawa, Kareez 15, Street 74, House 12
Irbil

Welcome to the page of the Czech Consulate General in Erbil.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان
100 M Peshawa Qazi Street
Irbil, 44001

پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة
60 Metre Street
Irbil

وه‌زاره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

بەشی فڕۆکەوانی هەولێر                  Erbil Aviation Team بەشی فڕۆکەوانی هەولێر Erbil Aviation Team
100 Metre Road
Irbil, 44002

Helicopter Aviation unit

German Consulate General Erbil German Consulate General Erbil
Kirkuk Road, Opp. Salahaddin University
Irbil

Deutsches Generalkonsulat Erbil - German Consulate General Erbil - کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان
شەقامی ٣٠ مەتری – لەناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
Irbil, 44001

پێگەی فەرمی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر
Irbil, 00964

لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان   Kurdistan Region Statistics Office دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان Kurdistan Region Statistics Office
Azady Locality/near Nanakali Hospital
Irbil

KRSO is KRG's official statistical organization. It assists and encourages informed decision-making,