وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة

وه‌زاره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ره‌نگڕێژكردنى سیاسه‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى گشتى به‌ مه‌به‌ستى وه‌دیهێنانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێم. The Ministry of Trade and Industry is responsible for drawing up general trade and industrial policy for the Kurdistan Region, with the aim of advancing economic and social development.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 02/01/2024

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن ئاشەکانی هەولێر کۆدەبێتە
سێ شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن ئاشەکانی سنوری پارێزگای هەولێر کۆبویەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی دێتەڕێی کارکردنیان.

لەکۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر ئامادەبوون خاوەن ئاشەکان کێشە وگرفت و داواکارییەکانیان گەیاندو وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەگفتوگۆ و خستنە ڕووی چەند میکانیزمێک لەگەڵ تیمی وەزارەت بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی داواکانیان بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاردێکی کوالێتی باش و لەکاتی گونجاودا بگەیەندرێتە دەست هاوڵاتیان و هەروەها تیم و لیژنەکانیش ڕادەسپێردرێن چاودێری و پشکنینەکان چڕتربکرێنەوە بۆ ئەو مەبەستە.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 24/12/2023

کۆبوونەوەی فراوانی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڕێوەچوو

یەک شەممە ٢٤ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە بەغدا هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی عێراق کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لە ئاستی باڵادا بە ئامادەبوونی وەزیرانی هەردوو وەزارەت و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەت لەبەغدا ئەنجامدا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکانی کارکردنی نێوان هەردوولا و ئاسانکردنی ڕێکارو بەڕێکردنی مامەڵە هاوبەشەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لەبەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری تۆمارکردنی کۆمپانیا خۆماڵییەکان یاوەری کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بوون و زۆرینەی بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزاتی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئەثیر داود وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراق بەشداربوون.

کۆبوونەوەکە زۆرینەی گرفت و کێشەکانی نێوان هەردوو وەزارەت باسیان لێوەکراو میکانیزمەکانی چارەسەرکردنیان خرانە ڕوو چەند خاڵێکی گرنگیش بۆ چارەسەر بڕیاری لەسەر درا.
گرنگترین ئەو تەوەرانەی بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.
تەوەری بازرگانی/ بابەتی گەنم و شایستەداراییەکان و ڕێکخستنەوە و باشتر ئەنجامدانی پرۆسەکە لەئایندەدا.
بابەتی سەبەتەی خۆراکی و بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی ئەو کەم و کوڕی و ڕۆتینەی کە هەیە تادەگاتە دەستی هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام لەپەیوەندیدادەبن تا چارەسەری تەواوی کێشەکان دەکرێت.

تەوەری پیشەسازی/ بابەتی پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و بە بازاڕکردنی باسی لێوەکراو بڕیارە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان لە هەرێمیش کە هەناردەی بەرهەمی خۆماڵی دەکەن، سودمەند بن لەو بڕەپارەی وەک بەخشیش لە چوارچێوەی پرۆژەی هاندانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دابین دەکرێت هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق.
تەوەری کۆمپانیاکان/
بابەتی کۆمپانیاکانی دەرمان کە تائێستاش لەلایەن حکومەتی عێراق ڕێگەپێدانی پەڕاوی بەراییان بۆ نەدەکرا چونکە بەپێی یاسای وەزارەتی تەندروستی تەنها نوسینگە زانستیەکان مامەڵەی دەرمان دەکەن، و لەئەنجامی گفتوگۆ و لێک تێگەشتن وداواکاری وەزیری بازرگانی هەرێم لەم سەردانەدا توانرا بگەنە ئەوبڕیارە لەمەودوا پەڕاوی تۆماری بەراییان لەبەغدا بۆبکرێت، بەڵام تەنها لەهەرێمی کوردستان ئەتوانن کاربکەن، کە بەم تۆمارکردنە ئەتوانن سەکۆی ئەلیکترۆنی بەکار بهێنن و لەڕێگەیەوە کۆمپانیاکانی دەرمان مامەڵەی دراوەکانیان بکەن.
هەروەها ڕێکاری ئیداری ڕۆتینی لەنێوان بەغداو هەرێم بۆ مەبەستی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئاسانکاری بۆکراوە و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان هاوڵاتی دەتوانی لەڕێگەی فۆڕمێکەوە مامەڵەکانی دەست پێبکات.
هەروەها بابەتی ڕێکارەکانی تۆماری کۆمپانیاو سەرجەم ئەو هەنگاوانەی پێویستن بڕیاری لێوەدرا کە هاوتا بێت واتە لە بەغداد و لەهەرێم هەمان شێواز تۆمارکردن پیادە بکرێت بۆ زیاتر کارئاسانی کردن بۆ هاوڵاتیان.

جێی ئاماژەیە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و تیمی وەزارەت بەردەوام لە هەوڵ و پەیوەندیدان بۆلێک تێگەشتن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەڕوی بازرگانی و پیشەسازی و ئەو سێکتەرەهاوبەشانەی نێوانیان کە پەیوەندیدارن بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

24/12/2023

کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ بەئامادەبوونی نوێنەایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغداد، لەدیوانی وەزارەتی بازرگانی عێراق.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 23/12/2023

داشکاندنی نرخ لە هەندێک شوێنی سلێمانی دەست پێدەکات

بە هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لەژێر چاودێری و بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری بازرگانی نرخی کاڵاو پێداویستیەکانی هاوڵاتیان لە بەشێک لە مۆڵ و مارکێتەکانی سلێمانی داشکێندران.

سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی چەند بازرگانێک داشکاندنی نرخ و کاڵای لەبەشێک لە مۆڵ و شوێنەکانی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەنرخێکی کەمتر پێداویستیەکانیان دەست بخەن.
ئەم هەنگاوە ئەرێنیە وەزارەتی بازرگانی لە هەردەرفەێکدا بۆخزمەتکردنی هاوڵاتیان بە هاوکاری بازرگانان ئەنجامی دەدات.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 17/12/2023

‏‎شاندیكی بازرگانان و خاوەن كارانی توركیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد

‏‎رۆژی یەکشەممە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی پێشوازی كرد لە شاندێكی بازرگانان و خاوەن كارانی توركیا لە ڕێكخراوی USIAD ( كۆمەڵەی پیشەسازان وخاوەن كارانی نێودەوڵەتی توركیا ) بە سەرۆكایەتی نواف كلش بە یاوەری 18 بازرگان و خاوەن كۆمپانیا ، لەناویاندا ( هكمت گومشەر، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كەهرەمان مەرەش و ئوزگویر ئالپ، سەرۆكی كۆمەڵەی بازرگانانی توركی-ڕۆمانی.
‏‎لەكۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكانی هەولێر ئامادەبوون ، بریکاری وەزارەت بەخێر هاتنی شاندی میوانی كرد و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیان بۆ خواستن ، وەهەروەها شاندی میوان داوەتنامەیەكی فەرمیان ئاڕاستەكردن بۆ بەشداری لە پانێڵەكانی هەشتەمین لوتكەی وەبەرهێنان و بازرگانی كە وابڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە توركیا ئەنجام بدرێت ،هەر لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا بریکاری وەزارەت تیشكی خستەسەر ڕۆڵی وەزارەت و ئەو كار و خزمەتگوزاریانەی كە پێشكەش بە بازرگانان دەكرێت، دواتر ئاماژەی بە بایەخی ئەم دیدار و بەیەکگەیشتنانە دا کە پێویستیەکی گرنگن بۆ بەرەو پێشبردن و گەشەسەندنی جوڵەی بازرگانی و ئابووری لە نێوان كۆماری توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 14/12/2023

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەشداری لە کردنەوەی پیشانگای هاوبەشی ئامێری پزیشکی جل و بەرگ جوانکاری کرد

رۆژی پێنج شەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ نوزاد شیخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشداریان کرد لە کردنەوەی پێشانگایەکی هاوبەش لە ئامێری پزیشکی و جل وبەرگ و جوانکاری لە پێشانگای نێو دەوڵەتی هەولێر ، پیشانگاکە زیاتر لە چواردە وڵات بە جۆرەها کاڵا بەشداریان لەو پێشانگایە کرد ، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی وێڕای دەست خۆشی لە ڕێکخەرانی پێشانگاکە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە برەودان بە زیاتر هێنانی کۆمپانیا بازرگانیەکان بۆ هەرێمی کوردستان و پتەوکردن و ئەنجام دانی لێک تێگەیشتن و گرێبەستی هاوبەش لە نێوان بازرگانانی هەرێم و وڵاتان .

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 10/12/2023

وەزیری بازرگانی پێشوازی لە چەندبازرگان وخاوەنکاری ئازەربایجان و تورک کرد

یەکشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە چەند بازرگانێکی ئازەربایجانی و تورک کە بەمەبەستی سەرمایەگوزاری هاتبوون.
لەدیدارێکدا باس لەو سێکتەرانەکرا کە ئەوان دەتوانن سەرمایەگوزاری تێدابکەن و پشتیوانی و هاوکاری وەزارەت و لایەنی فەرمی حکومیان پێویستە.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیشکی خستە سەر پەیوەندییە بازگانیەکانی نێوان هەرێم و ئازەرباینجان و وڵاتانی دراوسێ و هەروەها وردەکاری کارو بەرنامەکانی ئەم کابینەی حکومەت بۆ پیشخستنی ئابووری کوردستان و هاوکاری بارزگانان خستەڕوو بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووری هەرێم و سودی گشتی و ڕێنمای پێویستی پێدان و بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانی پێدان لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان و بەپێی پێویستی بازاڕی هەرێم.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 10/12/2023

شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عیراقی بەریتانی کرد

ڕۆژانی ٧و٨ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەروەرکەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆکاروباری بازرگانی بەشدارییان كرد لە كۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی لە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو - دوبەی.
جێی ئاماژەیە شاندێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ و دەیان بازرگان و خاوەن كاری كوردستانی و عێراقی و بەریتانی بەشداری ئەو کۆنفرانسە بوون، تیایدا چەندین پرس و بابەت گفتووگۆیان لەسەركرا، وەك هەوڵەكان بۆ پاڵپشتی كەرتە جیاوازەكان لە عێراق و ئاستی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتان.

09/12/2023

هاوخەم و دڵگرانین بەو کارەساتە دڵتەزێنەی لە سۆران ڕویدا، لەخودای مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردووەکان شاد بکات و ئارامی بداتە کەس و کار و بنەماڵەکانیان و هیوای تەندروستی باشتر بۆ بریندارەکان دەخوازین.

وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 06/12/2023

بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی مرۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون لەڕۆژانی ٤ تا ٢٠٢٣/١٢/٦ خولێکی کۆمپیوتەری لە بەرنامەی ئەکسڵ بۆ (٣٠) فەرمانبەری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتی یەکانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کردەوە ، لەکۆتایی خولەکەش بروانامەی بەشداربوون لە لایەن مصطفی زبیر بیلال جێگری بەرێوەبەری گشتی پلان دانان و بەداواداچوون بەسەر بەشداربوان دابەش کرا.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 06/12/2023

٢٨ مین کۆنفرانسی بەشداربوانی ژینگە COP UAE لە دوبەی بەڕێوە دەچێت

چوارشەممە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەندازیار سوار عزیز علی بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و بەدواداچوون و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ئەنجومەنی باڵای ژینگە و چاکسازی و شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەشداریان کرد لە ٢٨ مین کۆنفرانسی بەشداربووانی ژینگە COP UAE لە شاری دوبەی /ئیماراتی عەرەبی.
لە میانی پانێڵێکدا نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تیشکی خستە سەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی ژینگە و ئەو هەوڵانەی دراون بۆ پاراستنی ژینگە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، پاشان وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.
شایانی باسە کۆنفرانسەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکردوە و لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 30/11/2023

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی بەشداری لە ۆرک شۆپی ڕێکخراویIOM کرد

رۆژی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەنوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشە سازی بەشداری لە ۆرک شۆپێک کرد کە ڕێکخراوی IOM بەهاوکاری و پاڵپشتی دارایی حکومەتی ئەڵمانی و چەند کۆمپانیایەک کە لە شاری سلێمانی ڕێکخرابوو .
ۆورک شۆپەکە لەسەر گرفتەکانی بەردەم ناردنە دەرەوەی بەرهەمی ناوخۆ و کارکردن بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بوو بەبەشداری نوێنەری لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە میانەی بەشداریکردنەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی تیشکی خستە سەر گرفتەکان و ڕێگاچارەی گونجاوی بۆ خستنەڕوو .
شایانی باسە بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشە سازی هەولێر بە بابەتێک بەشداری ۆرک شۆپەکەی کرد .

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 30/11/2023

‏‎پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوەچوو .

‏‎ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بەیاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.محەمەد شەهاب، سەرۆکى لیژنەى هەڵبژاردن، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەندامانى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پڕۆسەكەیان بەسەرکردەوە و دەستخۆشیان لە سەرۆکى لیژنە و سەرپەرشتیار و ئەندامانى لیژنەى چاودێرى کرد، کە پرۆسەى دەنگدان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک لە پرۆسەکەدا نییە.
‏‎هەروەها هیوایان خواست هەروەک چۆن لە ڕابردوودا توانراوە جووڵەی بازرگانی و کاری پیشەسازی لە ڕێگەی ژوورەكانەوە پەرەی پێبدرێت، دواى هەڵبژاردنیش سەرۆک و جێگر و دەستەى نوێى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازی بەهەمانشێوە پەرەى زیاتر بە پێشخستنى کەرتى بازرگانی و پیشەسازی بدەن لە پێناو بوژانەوەى ئابوورى
‏‎جێگەى باسە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی، لە پارکى شەهید سامى عەبدولڕەحمان لە هەولێرى پایتەخت دەست بە پڕۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنی ئەندامانى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کراوە، بڕیارە لە هەڵبژاردنەکەدا (13) ئەندامی ئەنجوومەن لە پارێزگای هەولێر هەڵبژێردرێن و بە ستافێکی نوێوە کار بکەن، لە دوای هەڵبژاردنیش ئەندامانی نوێى ئەنجوومەن کە لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان ژمارەیان (37) ئەندامە، لە هەولێر 13، لە سلێمانى 13، دهۆک 11، هەڵەبجە 9، سەرۆک و دوو جێگر بۆ یەكێتی ژوورە بازرگانى و پیشەسازیىەكانی هەرێمى کوردستان هەڵەبژێرن.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 30/11/2023

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی خاوەنكار و بازرگان و پیشەسازانی توركی دەکات

رۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە شاندێكی ڕێكخراوی خاوەنكار و بازرگان و پیشەسازانی توركیا ‏(TÜSIAD).

شاندەكە پێكهاتوون لە ئادەم ئەكتاش نوێنەری ڕێكخراوەكە و بەڕێوەبەری كۆمپانیای لۆتۆس ئەلەفۆتۆر و ‎محەمەد تۆرمان بەڕێوەبەری كۆمپانیای تەسلیسان
لە دیدارەكەدا هەریەكە لە ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەی بوون باس لە كارەكانی كۆمپانیا توركییەكان لە هەرێمی كوردستان كرا وە هەروەها ڕەوشی بازاڕ و جوڵەی بازرگانی و پەیوەندییە ئابووریەكانی هەرێمی كوردستان تەوەرەیەكی دیكەی دیدارەكە بوو .

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 29/11/2023

‏‎لە دهۆک نمایشی بڕاندێکی جیهانی ئۆتۆمبێل کرا

سێ شەممە ٢٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ سەروەر کەمال هاواری برکاری وەزارە بۆ کاروباری بازرگانی بە نوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە چالاکیەکی بازرگانی نمایشكردنی براندێكی جیهانی ئۆتۆمبێل کرد لە شاری دهۆک
نمایشەکە بە ئامادەبونی پارێزگاری دهۆک و بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و چەندین کەسایەتی حکومی و بازرگانان و کەسایەتی پارێزگاکە ئەنجامدرا ، کە بریتی بوو لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگا و بنکەی خزمەتگوزاری و چاکردنەوەی کۆمپانیای دێرەڤان بریکاری فەرمی کۆمپانیای جەنەڕال مۆتۆرزی ئەمریكی، بریکاری وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە ووتەیەکدا بە ناوی وەزارەتەوە پیرۆزبایی پڕۆژەكەی پێ ڕاگەیاندن و پشتگیری و پاڵپشتی وەزارەتی بۆ دووپات كردنەوە.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 29/11/2023

کارکردنی پارێزەران لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کارئاسانی بۆدەکرێت

چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە شاندێکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و گرفت و بەربەستەکانی بەردەم کارکردنیان باسکرا.
لە دیدارێکدا شاندەکەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بابەتی کارکردنیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم مۆڵەتی هاوردە و هەناردە باسکرد وە هەروەها گرێبەستی پارێزەرایەتی بۆ کارگەکان تیشکی خرایە سەر.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هاوکاری و پشگیری خۆی دەربڕی بۆ هەر کارئاسانیەک کە لەگەڵ چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتدا بگونجێت بۆ کارکردنی پارێزەران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 29/11/2023

کار دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی هەرێم لە بەغداد

سێ شەممە ٢٨ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ عادل حسین سەرۆکی یەکێتی پیشەسازی عێراقی و ژمارەیەک لە خاوەن کارگەکانی هەرێم کۆبوویەوە بۆتاوتوێکردنی کێشەی کارگەکان.
لەدانیشتنەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەی بوو بەوردی گوێ لەکێشە و گرفتەکانی خاوەن کارگەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو ڕێکارانەی گرفتن لەلایەن حکومەتی بەغداوە باسکران، وە چەند پێشنیار و سەرنجێک بۆ چارەسەرکردنیان خرانەڕوو.

کار لەسەر پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەکرێت 28/11/2023

کار لەسەر پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی رێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان "کوکیز" بە کاردێنێت

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 28/11/2023

کار لەسەر پەیوەندییەبازرگانیەکانی نێوان هەرێم و ئیسپانیا دەکرێت

سێ شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە دارەوان حامد نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و باسیان لە چۆنیەتی پێشخستنی ئاستی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەو کارئاسانی و خزمەتگوزاریانە کرد کە بۆ دامەزراندنی کارگە و کۆمپانیاکان کراوە لەڕێگەی یاسا و ڕێنماییەکانەوە کە هاوڵاتی بیانیش بە ئاسانی دەتوانێت سودی لێ وەربگرێت و وتی: ئیسپانیا وڵاتێکی گرنگە لەڕووی ئابووری و بەرهەمی ناوخۆیی بۆیە هەرهەوڵێک پێویست بێت جێبەجێی دەکەین تا ئاستی بازرگانی و پیشەسازی نێوانمان پێشبخەین.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا باسی لە ئامانجی سەردانەکەی کرد کە تەواوکردنی بەرنامەی سەردانی وەفدی حکومەتە بۆ ئیسپانیا.
هەروەها کارکردن بۆ کردنەوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها بۆ هێنانی کۆمپانیای ئیسپانی بۆ هەرێم و پێش خستنی کەرتی بازرگانی پیشەسازی.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 21/11/2023

کۆنفرانسی داهاتووی ئاستی بازرگانی خشت لەنێوان یەكێتی ئەوروپا و عێراق ئەنجام درا.

رۆژی دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ فەرمانگەی پەیوەندیەكانی ئەڵمانیا بۆ بازرگانی و پیشەسازی لە عێراق، كۆنفرانسی داهاتووی ئاستی بازرگانی خشتی لە نێوان یەكێتی ئەوروپا و عێراقدا ئەنجامدا
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان و بازرگانانی ئه‌وروپی ئاماده‌ی بوون گفتوگۆی تێرو ته‌سه‌ل له‌باره‌ی گرنگی بازرگانی خشت كرا.

بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بە ناوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە لە وتەیەكدا دەستخۆشی ئاڕاستەی ڕێكخەرانی كۆنفرانسەكە كرد‌ و ڕایگەیاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان لە ئێستادا بە شێوەیەكی ستونی و ئاسۆیی لە فراوان بووندایە و بوونی هەڵمەتێكی گرنگی ئاوەدانكردنەوە لە میانەی كارەكانی كابینەی نۆیەم هاندەرە بۆ بەرهەم هێنان و بازرگانی كردن لە بواری بیناسازی و خشت دا ’’

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 20/11/2023

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی كونسوڵخانەی یابان کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی پێشوازی کرد لە ئاراکاوا میکیهیرۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی کونسوڵخانەی ژاپۆن ،

لە کۆبونەوەیەکدا کە ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری سەنتەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ئامادەبوون ڕەوشی بازاڕ و جوڵەی بازرگانی و پەیوەندییە ئابووریەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتان باسی لێوە کرا، بریکاری وەزارەت جەختی لەوە کردەوە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی هەموو هەماهەنگیەکە لەگەڵ کونسوڵخانەی یابان دەربارەی بەرەو پێشچوونی پەیوەندیە ئابووریەكان.
هەروەها تیشک خرایە سەر هۆکارەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووریەکان ، بە تایبەت ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەشداری و هاتنی کۆمپانیا یابانییەکان بۆ كاركردن لە هەرێمی کوردستان.
‏‎شایەنی باسە بۆ جاری دوومە لەم مانگەدا كونسوڵی یابان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 19/11/2023

بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانیەکان کۆبۆوە

رۆژی یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کۆڤان جلال بەرێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی پێشوازی کرد لە شاندێک کە پێکهاتبوون لە بەرپرسی بەشی پیشەسازی کونسڵی ئەڵمانیا لە هەولێر و نوێنەری (١٠) کۆمپانیای ئەڵمانی

مەبەستی سەردانەکەیان هەماهەنگی و هاوکاری کردن بوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوبراوەوە وە رونکردنەوەی شێوازی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان ، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەڵێنی هاوکاری و هەمانگی پێدان و هانی دان بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 15/11/2023

کۆنفرانسی کوردستان بزنس لۆبی لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو

رۆژی سێ شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پشەسازی و لەژێر چاودێری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی کوردستان بزنس لۆبی بەڕێوە چوو
لە کۆنفرانسەکەدا کە سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتی یە کان ئامادە بوون ، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی وتاری وەزارەتی خوێندەوە ،
پاشان وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەرێوەبەرانی گشتی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی بەشداریان لە پانێڵێکدا کرد و باسیان لە پلان و ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد لە بواری پێشخستنی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان ،
دواتر گوێبیستی بۆچوون و پێشنیاری ئامادەبوانی پانێڵەکە بوون لەپێناو زیاتر بەرەوپێشچوونی ئەو بوارە.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 15/11/2023

سـەرۆکـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان پـێـنـجـەمـیـن پـێـشـانـگـەی بـازرگـانـی نـێـودەوڵـەتـی کـردەوە

ڕێكەوتی 14/11/2023 بەڕێز مـەسرور بـارزانـی سـەرۆکـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان پـێـنـجـەمـیـن پـێـشـانـگـەی بـازرگـانـی نـێـودەوڵـەتـی تـایـبـەت بـە کـاری پـیـشـەسـازی و کـەرسـتـەی بـیـنـاسـازی لـە ھـەولـێـر کـردەوە.

لـە پـێـشـانـگـەکـە ئـامـێـرەکـانـی بـەرھـەمـھـێـنـانـی کـارەبـایی گـەڕۆک و کـەرسـتـەی بـیـنـاسـازی و سـیـسـتـەمـی سـاردی و گـەرمـی تـیـایـدا نـمـایـش کـرابـوون كە زیـاتـر لـە ٢١٢ کـۆمـپـانـیـای نـاوخـۆ و بـیـانـی بـەشـدارن، لـە ١٠ وڵاتـی جـیـاوازەوە ھـاتـوونـەتـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان، وا بـڕیـارە بـۆ مـاوەی سـێ رۆژ بـەردەوام بـێـت.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 14/11/2023

گیر و گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی پیشەسازی تاوتوێ کرا

رۆژی دووشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ تیمی پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبویەوە

لە کۆبونەوەکەدا کە کۆبونەوەی سێ یەم بوو هەریەکە لە سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و علی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و بەرێوەبەرانی گشتی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادە بوون ، تاوتوێی گرفتەکانی بەردەم هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کراو بریار درا بە پێکهێنانی چەند لێژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی بریارەکانی کۆبونەوەکە

شایانی باسە تیمەکە لە نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکهاتوە بۆ دیاریکردنی گیروگرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆیان وە بریارە کۆبونەوەکان درێژەی هەبێت تا گرفتەکان بەتەواوی چارەسەر دەکرێن .

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 08/11/2023

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی مرۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون لەڕۆژانی ( ٦ تاکو ٨ی ٢٠٢٣/١١ ) خولێکی کۆمپیوتەری ئاست بەرزی بۆ (٢٠) فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کردەوە و لەکۆتاتی خولەکەدا بە ئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پلاندان و بەدواداچون بڕوانامەی بەشداری بەسەر بەشداربوانی خولەکە دابەش کرا.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 07/11/2023

پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرانی تازەی فەرمانگەکانی سلێمانی کرا

رۆژی سێ شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پيشەسازی پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی (بازرگانی خۆراکی سلێمانی و چاودێری بازرگانی سلێمانی و دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی و ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی سلێمانی) ،
لەکۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبونی سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرەکانی پێشووی ئەو فەرمانگانە پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە بەڕێوەبەرە تازەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن لە کارەکانیان ، وە چەندین ڕێنمایی پێدان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کار و باری فەرمانگەکانیان و داوای لێ کردن لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بن ، پاشان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی دوای پیرۆزبایی کردن لێیان ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە دا و ووتی دەتوانرێ بە هاوکاری هەموو لایەک زاڵ بن بەسەر ئاستەنگەکاندا چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 05/11/2023

پەیوەندی بازرگانی نێوان یابان و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێ
یەک شەممە ٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازیکرد لە ئاراکاوا میکیهیرۆ بەڕێوەبەری نوسینگەی قونسوڵگەری یابان لەهەولێر و تاوتوێی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و یابانیان کرد.
لەکۆبوونەیەکدا هەریەکە لە سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و ڕاوێژکاری پەیوەندیەکان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئامادەبوون بەوردی باسیان لەپەیوەندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان یابان و هەرێمی کوردستان کراو سەرنج و پێشنیاری پێویست لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان خرایەڕوو.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسی لە کارنامەی حکومەت و ئەجندای کارو پرۆژەکانی پلانی وەزارەت بۆ پێشخستنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کردوو بەرچاوڕوونی دا لەبارەی ئەو یاساو ڕێنماییانەی کە کارئاسانی بۆ بازرگان و وەبەرهێنەرانی بیانی دەکات تابتوانن بێنە کوردستان و سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان بکەن.
لای خۆیەوە بەڕێوبەری نوسینگەی هەولێری قنسوڵگەری یابان بەگرنگیەوە باسی بازرگانی کردنی لەگەڵ هەرێمدا کردوو وتی هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی جێی بایەخە بۆ ئێمەو دەمانەوێ زیاتر پەرە بە پەیوەندی بازرگانی بدەین و پرۆژەی وەبەرهێنا ئەنجام بدەین لە کوردستان.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 01/11/2023

کار لەسەر پێشخستنی پەیوەندییەبازرگانیەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا دەکرێت

چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرکانی و پیشەشازی پێشوازی لە میشێڵ کریستۆ بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی کاری بەریتانی_عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کردو و تاوتوێی پەیوەندییەبازگانیەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا یان کرد.

لەکۆبوونەوەیەکدا کە سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی ئامادەی بوو بەوردی تاوتوێی پەیوەندی بازرگانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرا لەڕووی ژمارەی کۆمپانیا بەریتانیەکان کە لەئێشتادا لەهەرێم تۆمارن و سەرمایەگوزاری دەکەن، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەکرد کۆمپانیا بیانیەکان بەتایبەتی بەریتانیەکان دەکرێت زیاتر بکرێن و چالاکبن لە پێشخستنی بازرگانی و سەرمایەگوزاری زیاتر بێننە ناوچەکە، لەچوارچێوەی کارنامەی حکومەت وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەموو ڕێکارەکانی بۆ ئەو مەبەستە ئاسان کردووە هەر هەوڵێک وە دەست پێشخەرییەک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەبازگانیەکان بە ئامانجی پێشخستنی ئابووری کوردستان هەبێت هاوکار و هەماهەنگی دەکەن.
لە دانیشتنەکەدا باس لە کۆنفرانسی مانگی داهاتوی نێودەوڵەتی لە ئیمارات کرا کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەشداربوویەکی چالاک بێت و سود و دەرفەتێکی باش لەبەردەست دایە بۆ پەیوەندی بازرگانی بەهێزی هەرێم لەم ڕێگەیەوە.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 31/10/2023

دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تاوتوێی نرخ لە شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن

سێ شەممە٣١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە نەوزاد شێخ كامل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی چاودێری بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەر یەک لە بەڕێوەبەرانی کاروباری گەشتیاری، پلان دانان، ژمێریاری و راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دیوانی دەستە و بەڕێوەبەرانی پۆلین و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ئامادەی بوون، بە بایەخەوە باس لە بوونی هەماهەنگی کرا لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئامانجی رێکخستنەوەی نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەدا لە رێگەی لیژنەکانی پۆلین و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان، هەوڵەکان چڕ دەکرێنەوە بە ئاراستەی زیاتر چاودێری کردنی ئاستی کوالیتی خزمەتگوزاری و نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان ، هەروەها وتیشی کە لە ئێستادا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکرێت بۆ پێداچوونەوە بە باج و رسوماتی سەر بنکە و پێگە گەشتیارییەکان کە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە نرخی خزمەتگوزارییەکان لەو شوێنانە.

لای خۆیەوە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی بە گرنگیەوە باسی لە کەرتی گەشتیاری کرد لە هەرێمی کوردستان و ئامادەیی تەواوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگیەک کە ببێتە هۆی رێکخستنەوەی نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان ، دواتر بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ڕاو سەرنج و پێشنیازەکانی خۆیان خستەڕوو سەبارەت بەم بابەتە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بڕیار درا لێژنەیەکی هاوبەش لەنێوان دەستەی گەشتوگوزار و چاودێری بازرگانی پێکبهێنرێت بە مەبەستی گرتنەبەری هەنگاوی کرداری بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 31/10/2023

کارگەی گۆڵدبۆکس بۆ بەرهەمهێنانی پیشەسازی پاکێجین کرایەوە

سێ شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر دروشمی(بەرە و پیشەسازییەکی باشتر) کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەک لە وەزیر و کاربەدەستانی دیکەی حکومەتی هەرێم، بەشداربوون لەمەڕاسیمی کردنەوەی کارگەی(گۆڵدبۆکس)کە لەلایەن کۆمپانیای (فابیاب)ی کەرتی تایبەت، وەکو پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەم کارگەیە گرێبەستی کارکردنی هەیە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ، سەرجەم هێڵەکانی بە کواڵێتی بەرز و ئامێری پێشکەوتوو کاردەکەن، لە پێناو پێشخستنی پرۆسەی بەبازاڕکردن و پاکێجین و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و بەپیشەسازی کردنی بەربوومە کشتوکاڵیە خۆماڵیەکانی هەرێمی کوردستان.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 31/10/2023

وەزیری بازگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ئێرانی کۆبویەوە

سێشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنی ئێرانی کرد کە بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی پیشەسازی هاتبوون.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەکە لە عەلی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادە بوون، باس لەهاوکاری و هەمەهانگی نێوان وەزارەت و وەبەرهێنەران کرا.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێی ڕاگەیاندن تیمی وەزارەت لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی حکومەت بۆ گەشەسەندنی پیشەسازی ناوخۆیی و کردنەوەی کارگەی نوێ و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی هەموو کارئاسانی و هاوکاریەک پێشکەش دەکات بە وەبەرهێنەران بۆ سەرمایەگوزاری لە ناو هەرێمی کوردستان بەپێی تایبەتمەندی ناوچەی جوگرافی لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری.

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چوار فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت 31/10/2023

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چوار فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکانیدا، گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی باز...

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 31/10/2023

گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری چوار فەرمانگەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت

لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانیدا، گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی بازرگانی خۆراک و چاودێری بازرگانی و ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک و دروستکراوی دانەوێڵە لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام درا بەم شێوەیە ، بڵند احمد وەک بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لەشوێنی سۆران عبدالغفور وە ئاراس محمد امین وەک بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسولەی خۆراک لە شوێنی یاسین محمود حمد و کامران فتاح وەکه بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لەشوێنی شەوکەت محمد ، هەروەها سەلام خضر لەشوێنی نەسرین محمد علی وەک بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵە دەستبەکار بوون و بە ئامادەبوونی شەمسەدین محمد جێگری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی پۆستەکان ئاڵوگۆڕکران.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 27/10/2023

شاندی حکومەتی هەرێم لەگەل هەریەک لە باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا و باڵیۆزی ئیسپانیا لە بەغدا کۆبونەوە

رۆژی هەینی ٢٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەچوارچێوەی دیدارەکانیاندا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پيشەسازی و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شاندی یاوەریان بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و دامەزراوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی - عێراقی ، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ هەریەک لە (د.سالح حسێن ) باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا و( پیدرۆ مارتینس) باڵیۆزی ئیسپانیا لە بەغدا کۆبونەوە .
لە دیدارەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئیسپانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بە تایبەتی لەبوارەکانی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی و ئاسانکاری بۆ جموجۆلی ئابوری و سەرمایەگوزاری نێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و ئیسپانی، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
شایانی باسە بەر لە دیدارە هاوبەشەکە لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ د.سالح حسێن باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ولاتی ئیسپانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان کرا ، وە داوا لە بالیۆزی عێراق لە ئیسپانیا کرا ڕۆڵی خۆی بخاتە گەڕ بۆ کارئاسانی و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی و هەماهەنگی لە نێوان وەبەرهێنەرانی عێراقی و کوردستانی و ئیسپانی ،بۆ ئەوەی بەیەکەوە هاوبەشی بکەن لە دامەزراندنی کارگە و پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و پیشەسازی کشتوکاڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان .

Want your organization to be the top-listed Government Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

Telephone

Address


60 Metre Street
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 09:00 - 15:00
Other Government Organizations in Irbil (show all)
KRG Department of Information Technology KRG Department of Information Technology
KRG Department Of Information Technology
Irbil, 44001

KRG DIT is responsible for government digital services & the Digital Transformation of the Government

Czech Consulate General Erbil Czech Consulate General Erbil
Ankawa, Kareez 15, Street 74, House 12
Irbil

Welcome to the page of the Czech Consulate General in Erbil.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش - کوردستان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش - کوردستان
Erbil
Irbil, 44001

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش - کوردستان General Directorate Of Sports -

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
١٠٠م نزیک پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
Irbil, 46001

.پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراکی هەولێر .ئەم پەیجە تابیەتە بەکاروچاڵاکیەکانی ڕۆژانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان
100 M Peshawa Qazi Street
Irbil, 44001

پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان

بەشی فڕۆکەوانی هەولێر                  Erbil Aviation Team بەشی فڕۆکەوانی هەولێر Erbil Aviation Team
100 Metre Road
Irbil, 44002

Helicopter Aviation unit

German Consulate General Erbil German Consulate General Erbil
Kirkuk Road, Opp. Salahaddin University
Irbil

Deutsches Generalkonsulat Erbil - German Consulate General Erbil - کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان
شەقامی ٣٠ مەتری – لەناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
Irbil, 44001

پێگەی فەرمی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر
Irbil, 00964

لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر