Engineer Zrar S MAhmood
Nearby engineering companies
Industrial Area
Meter Road
Azadi
Duhok 42001
كسنزان
طريق بحركة القديم
60 street, Baharka Road, next Oscar store
Italian City1/No
Justice Tower/Floor No. 9/Office
Italian City
Massif Road
Erbil
You may also like
پەیجی تایبەتی ئەندازیار زرار سەفەری مەحمود
بۆ زیاتر خ?
پرۆژەی Mukaab لە سعودیە
پرۆژەیەک لە پایتەختی ولاتی سعودیە دەبێتە رەمزی ئەو ولاتە کە دەبێتە گەورەترین بینا کە درێژی ٤٠٠ مەتر و پانی ٤٠٠ مەتر و بەرزیشی ٤٠٠ مەترە هاوشیوەی شەش پالوێک کە تازەترین تەکنۆلۆجیا و داهێنانی سەردەمی لە ناو بەکاردەهێنرێت.
بینایەکە لە بەشی سەرەوەی لە شێوەی شەش پالوێکە و بنکەکەی شێوەی لولپێچیە کە ٢٥ ملیۆن مەتر لەخۆ دەگرێت وەک:
- ١٠٤،٠٠٠ (سەد و چوار هەزار) یەکەی نیشتەجێبوونی تێدایە.
- ٩،٠٠٠ ( نۆ هەزار) ژووری هۆتێلی هەیە.
- ٩٨٠،٠٠٠ (نۆسەد و هەشتا هەزار) مەتر بازاری هەیە.
- ١،٤٠٠،٠٠٠ ( ملیۆنێک و چوارسەد هەزار) مەتر ئۆفیسی تێدایە.
- ٦٢٠،٠٠٠ (شەسەد و بیست هەزار)مەتر شوێنی گەران و گەشتکردنە.
- ١،٨٠٠،٠٠٠ ( ملیۆنێک و هەشتسەد هەزار) مەتر خزماتگوزاری وەک زانکۆ و نەخۆشخانە و هند ...
ئەم پرۆژەیە تێچوەکەی بە ٥٠ ملیار دۆلار دەخەملێنرێت کە ٣٣٤،٠٠٠ هەلی کاری راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دابین دەکات تا سالی ٢٠٣٠.
ماوەی تەواو کردنی ئەم پرۆژەیە حەوت سالە تا سالی ٢٠٣٠.
ئەندازیار: زرار دۆلەمەری.
BASE ISOLATION SYSTEM FOR EARTHQUAKE PROTECTION
ئەوە ڤیدیۆیی نەخۆشخانەی مالاتیایە کە بەرگەی بومەلەرزەی ٧.٨ رێخەری گرت.
بەکارهێنانی بەیس ئایسۆلەیشن لە ژێر بیناکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری هێزی بومەلەرزەکە لەسەر بیناکە ئەمەش وادەکات کە کەمترین زیان بە بیناکە بگات و بە سەلامەتی بمێنێتەوە.
پێویستە حکومەتی هەرێم بەلایەنی کەم بۆ نەخۆشخانەکان ئەم سیستەمە یان سیستەمی هاوشێوە بەکاربهێنن.
بەهێزی بینا بە تەنها بەس نیە بۆ سەلامەت بوونی!
زۆرجار بیناکان بە بەهێزی دروست دەکرێن بەلام گرینگی زۆر بە خاکی ژێرەوەی نادرێت و دەکات لە کاتی بومەلەرزەدا بیناکە سەلامەت نەبێت.
بەداخەوە لە کوردستان بە گشتی گرینگیەکی زۆر کەم بە soil investigation دەدرێت لە دروست کردنی پرۆژەکان، کۆمەلێک پرۆژە هەر هیچ تێستێکی خاکی پرۆژەکە ناکەن. لە زۆربەی ولاتەکان تەنانەت ژمارەی borehole ەکانیش دیاردەکرێن بۆ بالەخانە بچوکەکانیش.
پیویستە بەرێوبەرایەتی وەبەرهێنان و شارەوانیەکان مۆلەت بە هیچ پرۆژەیەک نەدەن تا ئەو تێستانەی پێویستن ئەنجامی نەدەن.
ئەو ڤیدیۆەیە بەهێزی بیناکە پشاندەدات تەنانەت پەنجەرەیەکیشی نەشکاوە بەلام بەهۆی حساب نەکردن بۆ خاکەکەی توشی وەرگەران بووە.
ئەندازیار: زرار دۆلەمەری
چەند رونکردنەوەیەک لەسەر بابەتی بومەلەرزە:
۱ـ بەداخەوە کۆمەلێک کەس کە هیچ لە بومەلەرزە نازانن لەراگەیاندنەکانی خۆمان قسە لەسەر ئەو بابەتە دەکەن وخەلک دەترسێنن!
۲ـ دروست بوونی درز لە جۆینی نێوان کۆنکریت و دیواری جیاکەرەوە شتێکی ئاساییە و هەر روودەدات و جێگەی مەترسی نیە.
۳ـ هەبوونی جولە تا رادەیەک بە پێی بەرزی نهۆمی بالەخانەکە شتێکی ئاساییە بینا هەیە ۲٠،۳٠ تا ۸٠ سانتیم جولە لە بینایەکی ٤٠، ٥٠ نهۆمی دەکرێ بە پێی جۆری دیزاین و دیزاینی مێمبەرەکان.
٤ـ زۆربەی ئەو بالەخانی روخاون زۆر لەمێژە دروستکراون وکۆنکریتەکانی زەعیف بوون کە بەرگەی ئەو پلەبەرزەی نەگرتووە.
٥ـ بەداخەوە لە کوردستان کۆمەلێک زۆر تاوەر هەن کە بەرگەی پلەی بەرزی بومەلەرزە ناگرن خۆم لە نزیکەوە ئاگاداری چەند پرۆژەیەک بووم کە زۆر بە نازانستی بەرزیان زیادکراوە ئەگەری روودانی کارەساتیان هەیە!
نەبوونی ناوەندێکی چاودێری و پەیرەونەکردنی کۆمەلێک رێنمایی ووردی ئەندازیاری لە کوردستان مەترسی گەورە
دروست دەکات لە ئایندەدا بەداخەوە
ئەندازیار: زرار دۆلەمەری
هەلی کار بۆ ئەندازیاری شارستانی
پێویستیمان بە ئەندازیاری شارستانیە بۆ پرۆژەی گرین وۆرد تاوەر.
سیڤیەکانتان بۆ ئەم E-Mail ە بنێرن
[email protected]
هەلی کار بۆ ئەندازیاری
کۆمپانیایەکی بیناسازی لە شاری هەولێر پیویستی بە ئەندازیارێکی شارستانی هەیە بۆ پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون.
ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە کاری سەرپەرشتیکردنی هەبێت.
CV یەکانتان بۆ ئەم ئیمەلە بنێرن:
[email protected]
هەلی کار بۆ ......
ئەندازیاری شارستانی
ئەندازیاری روپێوو (مساح)
هاورێکانتان تاگ بکەن
لافاو و بومەلەرزە ئەبێ پێش وەختە دیزاینیان بۆ بکرێت
کاتێک هەندێک وردەکاری ئەندازیاری فەرامۆش دەکرێن ئەبێ ئاوا دڵەکوتێتان بێت و شەو نەخەون!
لە دیزاینکردن لایەنی کەم داتایی ٥٠ ساڵ وەدەگیرێت ئەوکات دیزاین دەکرێت.
۲ سال پێش ئێستا دیزاینی ئاوی سەر سەقفێکم کرد لە هەولێر ۷٠٠٠ م۲ بوو. پرسیاری داتای ملیم بارانم دەکرد لە سعاتێک لە چەند ئەندازیارێکم پرسی پێم وتن ئێوە چەند ملیم وەردەگرن وتی ئێمە قەت ئەوە حساب ناکەین بەس شەریکەکی ئەجنەبی دیزاینی کردوە و لە هەر ۱٠٠ م یەک سولاوکەی۳ئینجیان داناوە!!!
زۆر گەرام توێژینەوەی زۆرم تەماشاکرد دیزاێکم بۆ خاوەنەکەی کرد کە پشانمدا وتی ئەوە مەحالە بە یەک مانگ ئەو بارانە لە هەولێر ناباریت!!!!
لێرە حساب بۆ زۆر شت ناکرێت کە کارەساتن
خودا نەکا ئەو رۆژە ببینین بەلام دوورنیە رۆژێک بێت باڵەخانەی بەرز بێتەخوارەوە بەهۆی تێپەرنەبوون بە فلتەری بومەلەرزە!
دیزاین و دیراسەی ورد وادەکەن سەلامەت بن و بە اسراحەت بخەون
هەلی کار بۆ ئەندازیاری میکانیک
کۆمپانیایەکی بیناسازی لە شاری هەولێر پیویستی بە ئەندازیارێکی میکانیک هەیە بە پارت تایم.
ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە کاری میکانکی بینادا هەبێت.
CV یەکانتان بۆ ئەم ئیمەلە بنێرن:
[email protected]
کۆمپانیایەکی تورکی پێویستی بە ئەندازیارێکی شارستانی هەیە لە بەغداد.
شارەزایی کارکردنی هەبێت لە کۆنستراکشن
زمانی تورکی ، عەرەبی و ئینگلیزی بزانێت
شارەزایی لە بەرێوەبردن هەبێت
توانایی مانەوەی لەوێ هەبێت
دەتوانن سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیلە
[email protected]
پاکێجی کاملی کۆد و کتابی ACI بۆ دیزاینی کۆنکریت
هاورێ و هاوکارانتان تاگ بکەن تا سودی لێوەرگرن!
1. ACI 318-19 Building Code Requirements for Concrete and Commentary - SI Units
2. ACI 318-19 Changes to the Concrete Design Standard
3.ACI_MNL_1721_ACI_REINFORCED_CONCRETE_DESIGN_HANDBOOK_A_Companion V1
4.ACI_MNL_1721_ACI_REINFORCED_CONCRETE_DESIGN_HANDBOOK_A_Companion V2
5.ACI_MNL_1721_ACI_REINFORCED_CONCRETE_DESIGN_HANDBOOK_A_Companion V3
6. Structural Concrete_NADIM ACI 318-19
Download links:
https://drive.google.com/drive/folders/1p0zOOMhd6M6aNPTAm8uQ8Zp-QvfzWE2a?usp=sharing
نوێترین ڤێرژنی ئەی سی ئای دیتێلینگی ٢٠٢٠
نوێترین ڤێرژنی ئەی سی ئای دیتیلینگ لەم لینکەی خوارەوە داونلۆد بکەن.
https://www.mediafire.com/file/nwk86rn2ylniw8r/MNL-66(2020)+ACI+DETAILING+MANUAL.pdf/file?fbclid=IwAR2jRu5GcG2901M_gabVHwRaNE-nGBigIk54ObGwXnrAkYA6rGqCcic8rpg&ssl=1
هەلی کار بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی بە مووچەی مانگانە ٦۳ وەرەقە.
قونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێرپێویستی بە ئەندازیارێکی تەلارسازی هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:
1- دەرچووی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بێت
2- ئەزموونی پێنج ساڵی هەبێت
3- زمانی ئینگلیزی ئاستی ڕەوان (Fluent), زمانی کوردی ئاستی زۆرباشە بێت
4- مۆڵەتی شوفێری هەبێت
پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت. تكایه لینكی یهكهم بكهرهوه بۆ زانیاری لهسهر شێوازی پێشكهشكردنی داواكاری و لینكی دووهم بكهرهوه بۆ زانیاری لهسهر ههلی كارهكه خۆی. بهختێكی باش! لینكی یهكهم: https://tinyurl.com/yxsfr6l7 لینكی دووهم: https://tinyurl.com/yyhwwfy6
⭐ پشتیوان بە خوا سبەی شەو بەرواری 3/9/2020 کاتژمێر 9 دەست دەکەین بە وانەی 16ی بێبەرانبەری پڕۆژەکەمان
⭐ دەربارەی :
Geo-polymer concrete
⭐کە لە لایەن ئەندازیار :
زرار سەفەری ماستەر لە کەرەستەی بیناسازی لە وڵاتی تورکیا دەوترێتەوە👌
🌟وانەکە بە پرۆگرامی گووگل میت دەبێت
🌟بۆ ناو بەشداربوون لەم وانەیە جۆینی ئەم گروپی تێلیگرامە بکەن👇👇
https://t.me/joinchat/Mhu06xhtx_zfmN73rEUQGQ
خۆزگە بەرپرسان و کاربەدەستانمان دیوە جوانەکانی ئەم شکانەیان دەبینی!!
پەندێکی کوردی هەیە ئەلێ '' ئاو لە کوێیە ئاوەدانی لەوێیە''
نامەوێ زۆر درێژی بکەم؛
خۆمان، خاک ، شار ، لادێ و ئاواییەکانمان زۆر تێنوی ئاوین، گەشتیارەکانمان (کە نین) تێنوی دیمەنی جوانن.
راوێژکارەکان و دیزاینەر و خەبیرەکانی پرۆژە ستراتیجیەکان(کە نین) کە ئەم دیمەنانە ئەبینن بیر لەوە ناکەنەور چ دەبوو ئەمە شکان و تێکچوون نەبوایە بیرۆکەی ئێوە بوایە بۆ جوانکردنی شار!!!!
پێویستر لە هەر پێداویستێکی تری رۆژانە ئاوە، لە داهاتوێکی نزیک شەری ئاو دەستپێدەکا، ئەوکات زۆر درەنگ دەبێت.
بە سەدان شوێنمان هەن دەتوانین ئاوێکی باشی لێ گل بدەینەوە، و بیگوازینەوە بۆ سەنتەری شارەکان، بەلام کێ دەیکا!!!!
هەزران بیرۆکە لە مێشکی گەنجانمان پەنگی خواردوە و ناوێرن باسیشی بکەن ئەگەر نا بەرپرسەکان پێان پێ ئەکەنن !!!
خۆزگە کۆنکریتی تاوەرەکانی هەولێر و سلێمانی دیواری بەنداوێکی نوێ ئەبوون، خۆزگە کۆنکریتی مالەکەی خۆم بەشێک ئەبوو لە جۆگە و تونێلێکی ئاوی. با مالەکەم بە قامیش بوایە لە قەراغ ئەو جۆگە و بەنداوانە، خۆزگە کشتوکالمان ئەکرد لەم دەشتە پر خێرو بەرەکەتانە و چیتر ساوار و برنجی ئێرانی و تورکیمان نە ئەخوارد.
دلمان پرە بەلام بۆ کێی باس بکەین خۆ کەسیش نیە گوێمان بۆ بگرێ!!
ئەندازیار: زرار دۆلەمەری
ئەم شەو کاتژمێر ٩ شەو سیمینارێکمان دەبێت بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە بەرنامەی Zoom Cloud Meeting لەسەر کۆنکریت بە گشتی ژمارەی بەژداربوان دیاریکراوە (١٠٠ کەس)ە.
ID: 449-237-621
پاسوۆردی نیە.
چ پرسیارێکتان هەیە لەسەر کۆنکریت بە گشتی؟
سبەی شەو وانەیەکمان دەبێت لەسەر تایبەتمەندیەکانی کۆنکریت بە گشتی بە زمانی شیرینی کوردی.
پرسیارەکانتانی ئێوە بابەتەکە دەولەمەندتر دەکات.
سوپاس بۆ بەژداربوونتان.
ئەم بینایە لە شاری کیتوی پایتەختی ئیکوادۆرە
بەشێکی بیناکە ٥٥ مەتر کانتلیڤەرە.
ڤیدیۆی بیناکە لە کۆمێنت دادەنێم.
زۆرترین هاورێ تەلارسازەکانتان تاگ بکەن
با ١٣٠ گێگا لە پرۆژەی نایاب داونلۆد بکەن.
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن داونلۆدی بکەن:
[https://drive.google.com/drive/folders/1Nu80ZcUeOcNW_IPCAqdNAtmofXbGc30M]
کۆمەلێ نمونەی پرۆژەکان لە کۆمێنت دادەنێم
ئەندازیار: زرار دۆلەمەری
لە زۆر لە پرۆژە بیناسازیەکان بە رەچاونەکردنی چەند شتێکی بچوک، هەلبژاردنی نادروست یان ناشارەزای و کەم ئەزموونی زیان بە پرۆژەکە دەگەیێنن، لە ئەگەری هەبوونی ئەندازیاری سەرپەرشتیار بەرپرسیارەتی یەکەم بۆ ئەو دەگەرێتەوە دواتر بۆکەسانی پەیوەندیدار.
زۆر هەلەی باو هەن لە زۆر پرۆژە دوبارەدەبنەوە بۆ نمونە:
ـ هەلبژاردنی شوێنی هەلە بۆ بینا، رێگا یان تونێل. هەندێک شوین هەن تا بکرێ خۆت لێیان بەدوور بگری باشە چونکە توشی کێشەی گەورەت دەکەن بە تایبەتیش لە کاتی هەبوونی ئاو.
ـ بۆ ئەو پرۆژانەی کە تێچوی زۆریان هەیە و گەورەن ئەبێ پشت بە تێستی سۆیل بەسترێن و بە رەچاوکردنی سۆیلەکە ئەبێ کۆمەلێ بریار بدرێت.
ـ زۆر تۆپۆگرافی هەن پێویستی بە تەکنیکی تایبەتی کۆنستراکشن هەیە بۆیە و باشترە پرس بە کەسانی بە ئەزموون بکرێت و بریاری ژیرانە بدرێت.
ـ چەند جاریتر باسم کردوە حساب نەکردن بۆ بومەلەرزە کارەساتە !!
ـ کۆمەلێ وردە دیتەیل هەن پێویستە رەچاوبکرێن هەم لە دیزاین هەم لە جێبەجێکردنیش بۆ نمونە لەم بینایە ئۆپنینگەکان وا پێدەچێ حسابی بۆ نەکرابێ و فاوندەیشنەکەی سەتلمێنتی کردبێت . یان حسابنەکردن بۆ دیفلێکشن بۆ نمونە بیمەکە لەسەر دیوار دانراوە ماوەکانی پێشتر ٦٠ سم بەفر باریوە دیفلێکشن لە بیمەکان هەبوە و درزی زۆری دروست کردوە، بە دەیان تێبینی ترم هەبوو لەسەری.
بە هەرحال بریاری دروست دەبێ لە کاتی دروست بدرێت.
ئەم بینایەش تەنها وەک نمونەیەک وەرگرتووە هیوادارم لێم نەرەنجێن و هیوای سەرکەوتن و سەلامەتیان بۆ دەخوازم.
نوسینی
هەلی کار لە پڕۆژەی کۆنسولخانەی ئەمریکی بۆ:
ئەندازیاری شارستانی / ئەندازیاری جیۆتەکنیک
تکایە پێش ئەوەی CVبنێری ئەو مەرجانەی کە لە خواراوە داوا کراون بە وردی بخوێنەوە بۆ بە فیرۆ نەدانی کاتی هەردوو لامان:
کۆمپانیای RMG Engineers لە هەولێر هەلی کار دەرەخسێنێ بۆ دوو (ئەندازیاری شارستانی) یاخود (ئەندازیاری جیۆتەکنیک) کە:
1- لایەنی کەم ساڵێک خزمەتی پراکتیکی هەبێت و شارەزایی هەبێت لە بەشێک لە کاری تاقیگەی بیناسازی.
2- زمانی ئنگلیزی بزانێت) نوسین و گفتوگۆ).
3- ئامادەیی کارکردنی تێدابێت بۆ ماوەی 10 بۆ12 کاژێر لە رۆژێکدا.
4- دانیشتووی شاری هەولێر بێت.
5- دەبێت بەڵێن نامەی کارکردن بۆ ماوەی 3 ساڵ بە بێ پچران لەگەڵ کۆمپانیا واژوو بکات.
6- دەبێت ئامادە بێت بەشداری خوللی ACI Grade Iبکات لە هەولێر یان دەرەوەی هەولێر لەسەر ئەستۆی کۆمپانیا.
7- توانای لێخورینی ئۆتۆمۆبێلی هەبێت.
8- 26 ڕۆژ لە مانگێک دەوامی فەرمی دەبێت.
9- دەوامی فەرمی کەسی وەرگیراو یان لە ئوفیسی سەرەکی کۆمپانیا دەبێت یان لە پڕۆژەی کۆنسولخانەی ئەمریکی لە هەولێر کە دەکەوێتە سەر رێگای شەقلاوە.
هەر کەسێک ئامادەیی تێدایە تکایە با CV خۆی بۆ ئەم ناونیشانەی خوارەوە بنێرێت لە ماوەی 3 رۆژدا لە بەرواری دەرچوونی ئەم ئاگاداریە.
[email protected]
ئەمرۆ تەنها لە سۆران دوو پێشانگایی ئۆتۆمبێل و یاریگایەکی داخراو روخان بە هۆی بارینی بەفر!!
بەداخەوە تا ئێستا داتایی بەفربارینی پێویست لەبەردەست نیە بۆ دیزاینەرەکان یان بەدەستهێنانی زەحمەتە.
لە زۆربەی پرۆژەکان دیزاینەرەکان خۆیان حساب بۆ ئەم جۆرە لۆدانە ناکەن!
فەرامۆشکردنی بچوکترین شت لە دیزاینی ستراکچەری بە کارەسات کۆتایی دێت.
هەلی کار بۆ ئەندازیاری شارستانی
کۆمپانیایەک لە شاری هەولێر پێویستی بە ئەندازیارێکی شارستانی هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:
۱ـ توانایی بەرێوەبردنی ئۆفیس و کاروباری رۆژانە هەبێت.
۲ـ توانایی دانانی سکێجوەل تایم و کۆنترۆلکردنی هەبێت بۆ پرۆژەکان.
۳ـ سەرپەرشتی کردن و چاودێریکردنی کاری سایت.
٤ـ ئەزموونی کار رەچاودەکرێت.
٥_ هەروها زانینی زمان رەچاودەکرێت.
سییڤەکانتان بنێرن بۆ ئەم ناونیشانە.
[email protected]
دوا رێکەوت بۆ ناردنی سیڤیەکانتان ۲٠ـ۱٠ـ۲٠۱۹
لە قۆناغی یەکەم چەند سیڤیەک هەلدەبژێردرێن بۆ چاوپێکەوتن، دواتر کەسی شایستە هەلدەبژێردرێت.
وەلامی ئێمە بۆ ئەم پرسیارانە لەوانەیە کاریگەری لەسەر داهاتووی کەسێک هەبێت!
هاورێکانتان تاک بکەن بزانن وەلامی ئەوان بۆ ئەم پرسیارانە چین؟
تێبینی: وشەی "کاریتە"ی کوردی بەکاردێنم لەجیاتی جسر، کە بەو دارانە ئەوترێ کە لە خانووە کۆنەکانی کوردەواری خۆمان بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی خۆلی سەریان بۆ سەر دیوار و دینگەکان (ستوونەکان).
کاریتەی نادیار (جسر مخفی) ئەو کاریتانەن کە بەرزیەکەیان یەکسانە بە بەرزی میچی خانووەکە (میچی خانوو_سەقفی خانوو). هۆکاری زۆر بەکارهینانی دەگەرێتەوە بۆ خواستی تەلارسازەکان و خاوەن مالەکان کە نایانەوێ ئەم کاریتەیە لە بن میچی خانووەکانیان دیاربێت.
لە ئێستادا بەکارهێنانی زۆر باو بووە لەلایەن ئەندازیاران و وەستاکاندا بەلام بەداخەوە ئەم جۆرە بەکارهێنانە و تێگەیشتن لێی زۆر نادروستە و هەرەمەکیانەیە.
بەهێزی کاریتە راستەوانە دەگۆرێت لەگەل بەرزیەکەی، بە زیادبوونی بەرزی بەهێز دەبێت بەلام لە کارتیەی نادیاردا بەزیەکەی زۆر کەمە جیاوازیەکی ئەوەتۆی نیە لەگەل نەبوون و زۆر لاوازە.
بیرۆکەی بەکارهێنانی کاریتەی نادیار لە (Waffle ،slab Ribbed ،slab Solid slab) وەرگیراوە بەلام جۆرە میچانە (سەقفانە) ئەستوریەکەیان زۆرە (زیاتر لە ٣٠ سم) بۆیە ئەگەر ئەستووری میچی خانووەکە زۆر بوو ئەوا بەکارهێنانی کاریتەی نادیار ئاسایە، بەلام بەکارهێنان وەک ئەوەی ئێستا دەکرێ زۆر نازانستیانەیە و تێچوی زیادەیە.
**** **** ****
هۆکاری زۆری بەکارهێنانی کاریتەی نادیار چیە لە کوردستان؟
- کەم ئەزموونی ئەندازیاران لە کاری دارشتن (دیزاین)ی شیش، لەجیاتی ئەوەی دیزاینی میچی (سەقفی) خانووەکە بگۆرن دوای ئەو لاسایکاریە دەکەون بەبێ گەرانەوە بۆ بنەما ئەندازیاریەکان.
- هۆرکارێکی تری باو ئەوەیە کە زۆربەی ئەو کاریتە نادیارانە بەس بۆ دلنیایی دانراون چونکە متمانەیان بە دیزاینەکانی خۆیان نیە و دوودل و ترسیان لە رووخان هەیە.
- پێنەدانی وشیاری ئەندازیاری لەلایان کۆمەلێ مامۆستا و شارەزای بواری ئەندازیاری. بەداخەوە کە ئەمە ئەلێم کۆمەلێ کەسی ناسراو کە کۆرغکارن لە ئاستی بەرز بەردەوام هەولی شاردنەوە ئەو شتانە دەدەن کە دەیزانن و هاوپیشەکانیان وشیارناکەنەوە وە حەز بەوە دەکەن کە بەردوام بن لەو نەزانینە. بۆیە زۆر کەم کۆر و سیمینار دەکرێن یان هەر نەکراون لەلایان ئەو بەرێزانە.
- بەداخەوە ئەندازیارەکان دوای تەواو بوونی کۆلێژ لە خوێندنەوە و بەدواداچوون دادەبرێن و ئەو بۆشایانە پرناکەنەوە و ئاگاداری بەرەوپێشچوونەکانی زانستی سەردەم نابن تا کۆتایەکەی ئەکەوێتە سەر رێچکەی ئەو زنجیرە لاسایکارەی چەندین سالە دروست بووە کە بە ئەستەم ئەندازیار و وەستا لە یەک جیا بکەیتەوە.
**** **** **** ****
چارەسەر چیە؟
- بەدواداچوون بۆ راستی و دروستی ئەو ئیشەی بکە کە دەیکەیت لە سەرچاوەی باورپێکراوە( بەتایبەتی ACI Code)
- بەرەنگاربوونەوەی لاسایکاری هەر کەسێک شتێکی کرد مەرج نیە راست بێ مەرج نیە پلەی راوێژکاری هەیە!
- هەمیشە بروات بەو کارە بێت کە دەیکەیت ترس و دلەراوکێ لەبیربکە.
- هەولبدە هەلەکان بسەلمێنی و جێگرەوەت بۆ ئەوکارە هەلانە هەبێ، قسەکانت قایلکەر و بە بەلگە بن.
- زۆر جار کارەکە وا پێویست دەکات شتی جیاواز بکەیت بۆ نمونە کەسێک دەلێ نامەوێ کاریتەکە لە خوارەوە دیار بێت وە لەسەرەوە دیواری دێتە سەر لەو بارودۆخانە زۆر ئاسایە کاریتەی پێچەوانە دابنێی وەک لە لای چەپی خوارەوەدا دەردەکەوێت.
*****
لە هەلە زمانەوانیەکانم بوورن هەولمدا زیاتر وشەی کوردی بەکاربهێنم چونکە زۆرترین کات رەخنەی ئەوەم لێدەگیرێت دەستەواژەی ئینگلیزی زۆر بەکاردێنم.
نوسینی
ڤێرژنی ٢٠١٩ ی Building Code Requirements
for Structural Concrete
دوای ٥ سال لە ڤێرژنی ACI318-14 ڤێرژنی ACI318-19 دەرچوو.
ئەو هاورێیانە تاگ بکەن کە لە کارەکانیان پشت بە کۆد دەبەست. لەم لینکە دەتوانن داونلۆد بکەن
http://www.mediafire.com/file/8bq8d0zq5c2lnn0/ACI-2019.pdf/file
سوپاسی سەرۆکی زانکۆی سۆران دەکەم بۆ رێزگرتن و ستایش کردنی کارەکانم وە هاندان بۆ بەردەوامبوون.
زانکۆی سۆران سەرەرای کەمی تەمەنی بەلام توانیویەتی ببێتە نمویەکی باش لە کوردستان و سەرەتایی دروستبوونی زانکۆیەک هاوشێوەی زانکۆ باشەکانی ولاتانی تر، ئەمەش بەهۆی هەبوونی ستافێکی گەنجی خاوەن وزە و نوێخواز.
دیوە هەندەسیەکەی پرۆژەی مالی مام
تەلارسازان تاگ بکەن
دوور لە لێکدانەوەی سیاسی
من قسە لەسەر تێچوی پرۆژەکە و رووبەری پرۆژەکەو چەند شتێکی دیکە ناکەم. بەلام هیچ نەبوایە با دیزانێکی ناوازە بوایە و کاری باشی لەسەر کرابوایە سیمایەکی جوانی بەخشیبا بەو ناوچەیە و تەلارسازانە
دیزاینکرابوایە.
لەگەل ئەو پەری رێزم بۆ دیزاینەرەکانی ئەم پرۆژەیە بەلام جیاوازیێکی ئەوەتۆی نیە لەگەل پرۆژەی قۆناغی یەکەمی تەلارسازان لە زانکۆکان بگرە هی زۆریان جوانتریشە.
هیوادارم ئەو رەخنەیە بە دلێکی فراوان وەرگرن و ئەو پرۆژەیە ریدیزاین بکرێتەوە.
بۆ تەلارسازان جێ دێلم قسەی لەسەر بکەن بەلام ئەوەی من دەیبینم زۆر ئالۆزە و جوانیش نیە.
دوبارە ببورن بۆ ئەو رەخنەیە
ئەندازیار زرار س. مەحمود
ڤێرژنی نوێی کۆدی ASTM 2018
http://www.mediafire.com/folder/fy0ybfn738uh5f2,ylieeqkd0csu5ux/shared
تێبینی: فایلەکە لە میدیا فایەر دانراوە بە کۆمپوتەر داونلۆدی بکەن
ئەگەر بیرۆکەی توێژینەوەیەکی زۆر باشتان هەیە
زانکۆی Middle East لە تورکیا سەپۆرتی ئەو توێژینەوانە دەکات تا دەگاتە ۲٠ دەفتەر دۆلار بۆ هەر پرۆژەیەک بە پێی تێچووی پرۆژەکە.
دوا بەرواری پێشکەش کردن
۱٥\۲\۲٠۱۹
Engineer_Zrar_S_Mahmood
ئەو هاورێیانەتان تاگ بکەن کە بیر لەوە دەکەنەوە بیرۆکە خەیالیەکانیان بکەن بە واقع.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil
Irbil, 00964
ICCES is a specialized conference that aims to present the latest researches related to new trends