دواناوەندی مەزنێی کوڕان
Nearby schools & colleges
44001
Ishtar Street
Pirmam
Bnaslawa
عينكاوة, ERBIL
0000
SARAHANG
شارع
Iraq-Erbil
چل مەتری بەرامبەر قوتابخانەی هەولێری نمونەیی
هافالان شارع عشرين قرب جامع به هشت
Erbil
هەولێر، فەرمانبەران، بەرامبەر هۆڵی نەورۆز
Kerkuk Street
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دواناوەندی مەزنێی کوڕان, School, مێرگەسۆر-مەزنێ, Irbil.
جێگای شانازیمانی (هەژار حسێن دەروێش) کە بە هۆی پێشکێش کردنی توێژینەوەی تۆریزم ڵە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران...وەکوو قوتابی قۆناغی(٤) چوارەمی زانکۆی سۆران بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان...وە باوەڕنامەی ڵە ڵایەن سەرۆکی زانکۆی سۆران ...پ.د.شێروان قورتاس...پێی بەخشرا...بەناوی دواناوەندیەکەمان پیرۆزبای ڵێدەکەین...
وەڵامی نمونەیی پرسیارەکانی (زمانی عەرەبی) پۆلی نۆیەم بەهیوای سەرکەوتن بۆگشت قوتابیان....
شەشەمین تاقیکردنەوەی پۆڵە ناکۆتاکان ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێککەوتی(٠٩/٠٥/٢٠٢٤)...وەرزی دووەم...خووڵی یەکەم
وەڵامی پرسیارەکانی زمانی کوردی
پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی / تاقیکردنەوەی نیشتیمانی
پێنچەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆڵە ناکۆتاکان(٧+٨+١٠و+١٠ز+١١و+١١ز)....
بۆ کۆتایی وەرزی دووەم...خووڵی یەکەم..ڕۆژی چوارشەممە...ڕێککەوتی(٠٨/٠٥/٢٠٢٤)..................هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان.....
وەڵامی نمونەی تاقیکردنەوەی پۆلی٩ زانسته كان
٧/٥/٢٠٢٤
چوارەمین ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم...خووڵی یەکەم..ڕۆژی سێشەممە...(٠٧/٠٥/٢٠٢٤)
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان........
بەڕێوە چوونی سێیەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم...خووڵی یەکەم
خشتەی ئەو بابەتانەی كە داواكراوە بۆ تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تەنها بۆ ساڵی خوێندنی(2023-2024)
دووەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم...خووڵی یەکەم...(٠٥/٠٥/٢٠٢٤) بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان.....
تایبەت بە قوتابیانی پۆلی( ٩ و ١٢ )ئەو وردەکاریانەی کە پێویستن قوتابی پێیەوە ئاشنابێت سەبارەت بەوەرەقەی سۆما کەوا زۆر گرینگە قوتابی گرینگی پێ بدات وبەخاوێنی ڕایبگرێت کەوا ھەموو ھەوڵ وماندووبوونەکانی دەگەڕێتەوە بۆسەر ئەم وەرەقەیە
پێویستە قوتابی پەلە نەکات لەپڕکردنەوەی وەرەقەی سۆما تاتەواو دڵنیا نەبێت لە وەڵامەکەی چونکە کاتێ کەبازنەی وەڵامەکەی پڕکردەوە لەدوای پڕکردنەوەی ئەوا ڕەشکردنەوەی ئەستەمەو شوێنەواری ھەر دەمێنێت
بەوھیوایەیین سودی لێوە ببینن داھاتووتان گەش وپڕشنگداربێت قوتابیانمان..
بەڕێوە چوونی یەکەم تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم...خووڵی یەکەم بۆ ئەم ساڵی خوێندنی(٢٠٢٣-٢٠٢٤)
هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان................ڕۆژی شەممە...ڕێککەوتی(٠٤/٠٥/٢٠٢٤)............
ڕێنماییە دەروونییەکان بۆکاتی تاقیکردنەوەکان
- کاتێکی تەواو بخەوە لە شەودا کەمتر نەبێت لە شەش کاتژمێر. ئەگەر توانیت پێش نانی نیوەڕۆ ناپێک ( قیلولة ) بکەیت کە لە ٤٠ دەقە زیاتر نەبێت.
- نەخواردنی خواردنەوە هێورکەرەوەکانی وەک (قاوە و کافیین) لەکاتی شەودا. چونکە وادەکات لەکاتی نووستنیش مێشکت هۆشیار بێت وبەیانیەکەی مێشکت ماندوو بیت.
-خواردنەوەی چا یان قاوە پێش چوونە تاقیکردنەوە لەبەیانیەکەی.
- خواردنەوەی ئاوی زۆر.
- خواردنی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لەخواردنی قورس و پڕ چەوری.
- با لە نێوان کاتەکانی خوێندنت کاتێکی پشوو هەبێت. لەسەعاتێک خوێندن ٥ بۆ ١٠ دەقە پشووت هەبێت.
- لەکاتی پشووەکانت خۆت بە مۆبایل و شاشە خەریک مەکە چونکە ئەو خوێندنەی کردووتە بەفیرۆ دەچێت.
- هەوڵدە لەکاتی پشووەکان چەند ڕاهێنانێکی وەرزشی سووک ئەنجام بدەیت بۆچالاک کردنەوەی مێشکت و ماسوولکەکانی جەستە.
- لەپێش خەوتن هەوڵدە پێداچوونەوە بە بابەتەکان بکەیت بۆماوەی نیو کاتژمێر تەنها بە خوێندنەوەی سەرە بابەتەکان و سەیرکردنی لاپەڕەکان و وێنەکان.
- ئەوکاتەی دەستت لەخوێندن هەڵگرتووە دەتەوێت بخەوی واهەست دەکەیت هیچت نەخوێندووە هیچ نازانی. لەکاتی خەوتن مێشک خۆی پرۆسێسی بابەتەکان دەکات و ڕێکیان دەخات، بۆ بەیانی لەکاتی بینینی پرسیارەکان دڵنیابە ( بەمەرجێک خوێند بت 😊) زانیارییەکان دێنەوە و هەموو شتێک دەزانی.
- ترس و دڵەراوکێی تاقیکردنەوە ئاسایین و ئەوەیە واتلێدەکات باشتر بخوێنیت و باشتر خۆت بۆتاقیکردنەوە ئامادەبکەیت.
- پێش خوێندنەوەی پرسیارەکان بەناوی خودا دەست پێبکە و سێ هەناسەی قووڵ هەڵکێشە و ئارام بە.
دایک و باوکی بەڕێز ..
کاتی تاقیکردنەوەکانە ئەو ڕێنماییانە جێ بەجێ بکە بۆ داهاتووی منداڵەکەت ..
۱- ئامێرەکانی موبایل و ئایپاد و یاریە ئەلیکترۆنیەکان هەڵگرەوە تا دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکان ، بابەکاری نەهێنن ..
۲- کاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن کەم بکەوە و لە کاتی خوێندن بیکوژینەوە ..
۳- سەردانی کردنی خزم و دۆستان و میوانی ئەو دوو هەفتەیە ڕابگرە ..
٤- هەوڵبده شەوان زوو بخەون و بەیانیان زوو هەڵبستن ، کاتێکی گونجاو دابنێ بۆ خەوتن ۱۰ شەو زۆر گونجاوە ..
٥- کاتی ئەوە نیە سەردانی مامۆستای دراوسێ یان خزمەکەت بکەی بە بیانووی دەرس پێ گووتن مامۆستاش ماندووە و فریا ناکەوێت ئەو هەموو وانەیەی بە ساڵێک خوێندوویەتی بەیەک شەو پێت بلێت یاخوود بە ناچاری ته نها لا په ره بۆ هەڵداتەوە ، ئەو دیاردەیە لە شەوی تاقیکردنەوە تەرک بکە ..
٦- گەر منداڵەکەت لە وانەیەک خراپ بوو هێندە سەر مەخە سەر سەری با بۆ وانەکانی تر خۆی باشتر ئامادە بکات ..
۷- گەر خوێندەوارێت هەیە هەوڵبدە دوای پێداچوونەوە پرسیار لە منداڵەکەت بکە تابزانێت چاودێری و بەدوا داچوون دەکەیت ، چونکە منداڵ هەیە بە بیانووی خوێندن ته نها کات دەکوژێت و پەڕ هەڵدەداتەوە بێ ئەوەی شتێک فێربووبێت ..
۸- منداڵەکەت فێربکە نوێژەکان لە کاتی خۆی بکات ، فێری ڕێزگرتن لە کات و بەرپرسیارێتی دەبێت ..
۹- ئامۆژگاری بکە لە کاتی تاقیکردنەوە پشت بەخۆی ببەستێت و غەش و قۆپیە ئەنجام نەدات ..
۱۰- هیچ ڕۆژێک بەبرسیەتی قوتابی بەڕێ مەکە بۆقوتابخانە و نانی بەیانی زۆر پێویستە هەم وزەی پێ دەبەخشێت هەم بۆ مێشک و بیر هاتنەوە بە سوودە ..
۱۱- گشت پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی بۆ ئامادەبکە و با هەندێکی زیاد لابێت
۱۲- فێری بکە پەلە نەکات لە کاتی تاقیکردنەوە و پرسیار جێنەهێلێت تا ئەوەی هیچ نمرەیەکی لێ نەفەوتێت و کاتی تاقیکردنەوەشی تەواو بوو زوو بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی پشوو بدات و بەردەم قوتابخانە و شەقامەکان قەڵەباڵغ نەکات ..
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانی خۆشەویست ..
ئەمڕۆی قوتابخانە هەڵسایین بە ئەنجامدانی تەواوی نمرەکانی هەردوو پۆڵەکانی(٩+١٢) ڵە دوای تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم..وە معدڵی (و١+و٢)بە ئامادە بوونی
بەڕێز.م.ئاراز خانۆ ماڵا اللە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
مێرگەسۆر سەرۆکی ڵێژنەو بە ئەندامیەتی.....ئەم بەڕێزانە...م.سابت حاجی عزیز.......ب..د..مەزنێ ی کوڕان....م.شرمین سامی محمد...ب..د..کانی شەکری کچان...م.بەیار ساڵح اسعد.........ب..د..مەزنێ ی ئێواران.....م.شێرزاد اسماعیڵ عوڵا.ب..د..کەونەگوندی تێکەڵاو..
هیوای سەرکەوتن بۆگشت ڵایەک سەرکەوتنیش بۆقوتابیان....ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە...(٠٢/٠٥/٢٠٢٤).....
ئەمڕۆ کار گوزارە دڵسۆزەکانی قوتابخانەکەمان کە ڵە هەرسێ دەوەمەکان....دواناوەندی مەزنێ ی کوڕان و دواناوەندی کانی شەکری کچان و ...دواناوەندی مەزنێ ی ئێواران...هەڵسان بە شووشتن و خاوێنکردنەوەی تەواوی قوتابخانەکەمان...بۆیە بە پێویستی دەزانین کە سوپاسی بێپایانیان بکەین بۆ هەوڵ و کۆشش و ماندی بوونیان..........ڕۆژی چوارشەممە...ڕێککەوتی...(١/٥/٢٠٢٤)...................ڕاگەیاندنی دواناوەندی مەزنێ ی کوڕان............
ئەمڕۆ بەشدار بووین ڵە نۆیەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی پەروەردەیی ڵە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر ...کە تیایدا چەند خەڵاتێمان بەدەست هێنا....
لەژێر چاودێری نووسینگەی ڕێزدار (مەلا مستەفا بارزانی) لەم ڤیستیڤاڵەدا (29) قوتابخانە بەشدارن و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو...ڕۆژی یەکشەممە..ڕێککەوتی(٢٨/٠٤/٢٢٤)........
وێڕای دەست خۆشیمان بۆ (ب.پەروەردەی مێرگەسۆر.و.بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سۆران پاڵپشتی بەڕێز...نوسینگەی ڕێزدار...مەڵامستەفا بارزانی...
... یەکەم ڕۆژی خوێندن بوو، پیاوێکی بەتەمەن چووە پۆلەوە، خوێندکارەکان لەبەری هەستان و وایانزانی دکتۆری زانکۆیە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت، ئەویش یەکێکە لە خوێندکارە نوێیەکانی پۆلەکەیان.
دوای تەواوبوونی وانەکە، هەموو خوێندکارەکان لەدەوری کۆبوونەوە، چونکە پێیان سەیربوو پیاوێک بەو تەمەنەوە هاتۆتە زانکۆ !
هەر زوو پیاوە بەتەمەنەکە لە مەبەستی خوێندکارەکان تێگەیشت، هەربۆیە بە زەردەخەنەیەکەوە پێیگوتن:- من کاری دورینەوەی پێڵاو دەکەم، خاوەنی حەوت منداڵم.
منداڵەکانم پزیشك و ئەندازیار و ئەفسەری پۆلیسن، کچێکم لەدەرمانخانەیە.
شەوێك هەموومان دانیشتبووین، منداڵەکانم باسی بابەتێکی زانستییان دەکرد، منیش ویستم قسە بکەم، بەڵام یەکێك لەمناڵەکانم گوتی:- باوکە تۆ تێکەڵ مەبە، ئێمە باسی بابەتێکی زانستی دەکەین و تۆش تێناگەیت .
قسەکانی زۆر دڵتەنگی کردم، بەڵام وەڵامم نەدایەوە .
ڕۆژی دواتر کتێبەکانی خوێندنم کڕی و ڕۆژانە لەدوکان دەمخوێند.
بێ ئەوەی کەس بزانێت، ڕۆیشتم ناوم بۆ تاقیکردنەوەکان تۆمارکرد و دەرچووم. دواتر کتێبەکانی بەکەلۆریم کڕی و بەهەمان شێوەی پێشوو ماوەی سێ ساڵ خوێندم، هەتا ڕێگەیان پێدام تاقیکردنەوە ئەنجامبدەم.
تاقیکردنەوەم کردو دەرچووم، بێ ئەوەی هیچ کەسێک لە ئەندامانی ماڵەوەمان بزانێت.
ئەمڕۆ پەیوەندیم بە زانکۆوە کردووەو بەهیوام سەربکەوم بۆ ئەوەی بەمنداڵەکانم بڵێم:-
ئایا ئەم بڕوانامەیە ڕێگە بە پیاوێکی پینەچی دەدات بەشداری قسەکانتان بکات ...!!
----------------------------
لە ڕاستیدا
" بڕوانامە پارچە کاغەزێکە ئەیسەلمێنێ، کە تۆ خوێندەواریت،
بەڵام نایسەلمێنێ کەتۆ کەسێکی ڕۆشەنبیر و تێگەیشتووی "
'' ماتیۆ ماکۆنهی "
بۆ گشت قوتابیانی پۆڵی(9+12) ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی(٢٩/٠٤/٢٠٢٤) ئەنجامی هەردوو پۆڵەکان دەدرێتەوە تکایە
سڵاو ڕێز......ئاگاداری............................ئاگاداری دایک و باوکانی بەڕێز....
کەس و کاری قوتابیەکانمان دەکەینەوە کەوا سبەی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی ...دایک و باوکان....بەڕێوە دەچێ ڵە قوتابیخانەکەمان ڵە کاتژمێری(٢:٣٠) دوو نیوو....
تکایە بۆ ئاگاداریتان ....
تێبینی....کۆبوونەوەکە گشت دایک و باوکانی خۆشەویستی قوتابیانی قوتابخانەکەمان دەگرێتەوە واتە پۆڵەکانی....(٧+٨+٩+١٠+١١+١٢)....تکایە گشت ڵایەک پابەندبێ چونکە دوایین کۆبوونەوەی دایک و باوکانە بۆ کۆتایی وەرزی دووەم ساڵی خوێندنی(٢٠٢٣----٢٠٢٤)....
ڕاگەیاندنی کارگێڕی قوتابخانە....
ڕۆژی شەممە....ڕێککەوتی(٢٧/٠٤/٢٠٢٤)...
ئەمڕۆی بڵێ...بارزان...ڤیستیڤاڵی پەروەردەیی
خشتەی ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی دووەم..خووڵی یەکەم
هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان....
ڕۆژی پێنچ شەممە.........ڕێککەوتی(٢٥/٠٤/٢٠٢٤)......ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دواناوەندی مەزنێ ی کوڕان...
بەڕێوەچۆنی هەشتەمین تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم بۆ هەردوو قۆناغەکانی (٩+١٢)
ئاگاداری بۆ قوتابیانی هەردوو قۆناغی(٩) نۆیەمی بنەڕەتی و (١٢) دوانزدەهەمی ئامادەیی سبەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی(٢٤/٠٤/٢٠٢٤) تاقیکردنەوەی(وەرزش) دەکرێ تکایە بۆ ئاگاداریتان......
حەوتەمین ڕۆژی بەڕێوەچۆنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم...بۆ پۆڵەکانی(٩+١٢).......
ڕێککەوتی(23/04/2024)....سێ شەممە......
شەشەم تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم.....
ڕۆژی دووشەم...ڕێککەوتی(٢٢/٠٤/٢٠٢٤).....
خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەم ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)
خولی یەکەم.............ڕاگەیاندنی دواناوەندی مەزنێ ی کوڕان.............
(٥) پێنچەمین ڕۆژی تاقیکردنەوە هەردوو پۆڵەکانی(٩+١٢) نۆی بنەڕەتی ودوانزدەهەمی ئامادەیی کۆتایی وەرزی دووەم
............ڕۆژی یەکشەم...ڕێککەوتی(٢١/٠٤/٢٠٢٤).............
پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی ڕێکخست
رۆژی شەممە 20ی نیسانی 2024، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی لەگەڵ پۆرتڤلکۆلیجی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای مێرگەسۆر لەژێر ناونیشانی "وانەوتنەوە و تەکنەلۆژیا لە سەدەی بیست و یەکدا، دەرفەت و ئاستەنگەکان" بەرێوەچوو.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا کە هەریەکە لە پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. کارزان کەریم خواڕەحم نوێنەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. ئەمیر چالی نوێنەر و راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و غەفوور مەلا سوار قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابییانی زانکۆ ئامادەبوون.
دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان وتاری بەخێرهێنان لە لایەن د. طالب محمەد شەریف راگری پەیمانگە پێشکەشکرا پاشان دەستکرا بە پێشکەشکردنی بەرنامەی سیمپۆزیۆمەکە، و تیایدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەرەسەندنی ڕۆڵی تەکنەلۆژیا لە پەروەردەدا، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی پەروەردەکاران دەبنەوە. هەروەها خستنەڕووی ئەو دەرفەتانەی کە تەکنەلۆژیا فەراهەمی کردوون بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی وانەوتنەوە و ئەزموونی فێربوون لە سەردەمی مۆدێرندا، کە هەموو ئەوانەی سەرەوە لە دوو تەوەردا باسکرا ئەوانیش:
یەکەم/ پەرەپێدانی توانای مامۆستاکانمان و گونجاندنی لە پڕۆسەی وانەوتنەوە لە سەدەی بیست و یەکدا.
دووەم/ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەکانی وانەوتنەوە لە قۆناغی تەکنەلۆژیادا، گۆڕینیان بۆ دەرفەت.
لە کۆتایی مەراسیمەکە سوپاس و پێزانین بەسەر بەڕێوەبەری پانێلەکان و پانێلیستەکان.
هەر لە مەراسیمەکەدا بروانامە بەخشرایە 11 قوتابی پەیمانگەکەمان، کە لە ماوەی رابردوودا بۆماوەی 8 هەفتە لەگەڵ قوتابیانی زانکۆیەکانی ئوردن و ئەمریکا بە یەک تیم و بە شێوەیی ئۆنلاین بە سەرپەرشتی رێکخراوی (IREX)ی نێودەوڵەتی کاریان کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەو ئاڵەنگارییەکانی هەنوکەیەکانی جیهان کە ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی پەیمانگەکەمانە لە ئاستی نێودەوڵەتی دابەشکرا.
بەڕێوە چوونی چوارەم تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم.
بۆ هەردوو قۆناغەکانی(٩) نۆیەم بنەڕەتی
(١٢) دوانزدەهەم ئامادەیی
هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان...........ڕۆژی پێنچ شەممە...ڕێککەوتی(١٨/٠٤/٢٠٢٤)..........
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Website
Address
مێرگەسۆر-مەزنێ
Irbil
Opening Hours
Monday | 09:00 - 17:00 |
Tuesday | 09:00 - 17:00 |
Wednesday | 09:00 - 17:00 |
Thursday | 09:00 - 17:00 |
Friday | 09:00 - 17:00 |
Erbil 100 M, Near L Rozhawa Emergency Hospital
Irbil, 44001
Hevar international school is a non-governmental English based school, established in Erbil
Irbil
الاهتمام بدراسة المنهاج السوري المتميز بكل فئاته ( الابتدائي والاعدادي والثانوي) اللكترونيا
Massif Road
Irbil, 44001
Where Wisdom meets Togetherness. Queen Anne International School is a member of the Cambridge International Schools network. We offer a British based curriculum for primary aged s...
Iraq/Erbil
Irbil
قوتابخانهی شۆخانی بنهڕهتی كچان لهساڵی 2008 - 2009 دامهزراوه
شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بانكی جیهان
Irbil
پەیمانگای ژیاری پێشەنگ بۆ قوتابیانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بە ئەزموونی ئامادەیی ژیاری پێشەنگ