Dr. Zmnako Osman Hamza دکتۆر زمناکۆ عثمان همزة
پسپۆری هەناوی و دڵ و شەکرە و غوددە و هەرس و جگەر
لە بەرئەوەی چا مادەی (تانین )ی تێدایە ڕێگری دەکات لە مژینی ئاسن لە ڕیخۆڵە . بۆ دوورکەوتنەوە لەم کاریگەرییە نەرێنییە پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمی ئاسنیان هەیە لانیکەم کاتژمێرێك پێش نان یان دوای نان چا بخۆنەوە.
قسەکردنمان لەسەر پەتای وەرزی لە بەرنامەی چارە لەگەڵ د. هەڵگورد . بە هیوام سوودی لێ ببینن
گرنگی نانی بەیانی لە ڕووی تەندرووستیەو:
خواردنی نانی بە دەبێتە هۆی چالاککردنی یادەوەری و بەخشینی ووزە بە جەستە لەگەڵ ڕاگرتنی هاوسەنگی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و جێگیرکردنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ، ڕێگریشە لە زیادبوونی کێش بە تایبەت بۆ ئەوانەی هەوڵی دابەزاندنی کێشیان دەدەن . کاتی دیاریکراو بۆ نانی بەیانی لە کاتژمێر ٦ بۆ ١٠ ، باشترین کات پێش کاتژمێر ٨ . لە دوای کاتژمێر ١٠ هیچ خواردنێك بە نانی بەیانی دانانرێت هەتا ئەگەر جۆری خواردنەکەشی وەک نانی بەیانی بێت.
خەوی تەندروست:
لە ڕووی زانستییەوە مرۆڤی ئاسایی پێویستی بە ٧ کاتژمێر خەوە ،باشترین کاتیش بۆ خەوتن کاتژمێر ١٠ بۆ ١١ شەو خەوێکی بەردەوام و بێ پچڕاندن بێت . باشترین کاتیش بۆ هەستان لە خەو کاتژمێر ٦ بۆ ٧ بەیانییە. خەوزڕان یان کەمخەوی هۆکارێکە بۆ زیاتربوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و قەڵەوی و خەمۆکی و بەرزبوونەوەی چەوری. بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
خۆشەویستان لە ئێستادا نۆرینگەی تایبەتی خۆم لە شاری ڕانیەی خۆشەویستە ( شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ ، بەرامبەر بەنزینخانەی کۆن) .ڕۆژانی شەمە تا چوارشەممە لە خزمەتتان دەبین ، بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ ئێوەی خۆشەویست.
جەژنی قوربان لە هەموو لایەک پیرۆزبێت هیوای تەندروستیەکی باش و لەشساغیتان بۆ دەخوازم
چاوپێکەوتنم لە کەناڵی کوردسات لە بارەی کاریگەری ئامێرە فێنککەرەوەکان لەسەر کۆئەندامی هەناسە.
چاوپێکەوتنم لە کەناڵی کوردسات سەبارەت بە پەتای کۆلێرا و ڕێگەکانی چارەسەرکردن و خۆپاراستن.
لەبارەی ووشكبوونی جەستە بە هۆی سكچوونەوە:
لە گرنگترین ئەو ماکانەی کە لە ئەنجامی سكچوونەوە پەیدا دەبن ووشكبوونی جەستەیە بە هۆی ڕۆیشتنی بڕێکی زۆری ئاوی لەشەوە ، لێکەوتە ترسناکەکانی وەک ؛ سستبوونی گورچیلە ، تێکچوونی هاوسەنگی خوێیەکانی لەش و لەکارکەوتنی ئەندامەکانی تری لەش ، هەر لە ئەنجامی ووشكبوونی جەستەیە.
تێگەیشتن لە سروشتی هەر نەخۆشییەک زۆر پێویستە و باشترین ڕێگەیە بۆ زاڵبوون بەسەریدا . گرنگترین رێگەی چارەسەرکردن بۆ سکچوون پڕکردنەوەی ئەو بڕە ئاوە لە دەستچووەیەو ئەویش بە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو لەگەڵ ئەو جۆرە خواردنانەی کە یارمەتیدەرن . لە بری پەنابردن بۆ دەرمانی دژە سکچوون یان دەرمانی دژە زیندەیی (antibiotics) بە بێ ڕێنمایی پزیشك ، سەرەتا دەبێ بایەخ بدرێتە ڕێگرتن لە ووشكبوونی جەستە.
بۆ ئەو نەخۆشانەی کە سکچوونەکەیان توندتردەبێ سەرەڕای خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو ، دەتوانن شلەی (ORS) لەگەڵیدا بەکاربێنن یان دەتوانن لە ماڵەوە ئامادەی بکەن بەم شێوەیە؛
١لیتر ئاوی پاك یان دوای کوڵاندنی ئنجا ساردکردنەوەی تێکەڵ بکرێ لەگەل ٦ کەوچکی چا شەکر و نیو کەوچکی چا خوێ . کەسی گەورە یان سەرو ١٠ ساڵ دەتوانێت ٣ لیتر لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا بەکاربێنێت .سوودی ئەم شلەیەش بە کاریگەری شەکرەکە هانی هەڵمژینی بڕی پێویستی شلە و خوێی پێویست بۆ لەش دەدات لە ڕێی ڕیخۆڵەکانەوە.
پەتای سکچوون:, ساڵانە بە تایبەت لە وەرزی هاویندا ڕێژەی تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە زیاتر دەبێت ، بەڵام لەم دوو هەفتەی دواییدا شەپۆڵێکی توندی سكچوون لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە بە جۆرێك قەرەباڵغیەکی زۆری خستۆتە سەر نەخۆشخانەکان . ئەمەی تێبینیم کردبێت چەندین نەخۆشی گەنج بە بێ بوونی هیچ پێشینەیەکی نەخۆشی تووشی سستبوونی گورچیلەو تێکچوونی هاوسەنگی خوێیەکانی خوێن بوون بە کاریگەری ووشكبوونەوەی جەستە بە هۆی سکچوون و ڕشانەوە. بۆیە بە پێویستی دەزانم ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن :
گرنگترین سەرچاوەکانی تووشبوون بە پەتای سكچوون:
١_ خۆراکی باش ئامادەنەکراو ئەم ماوەیە تا بکرێت لە دەرەوەی ماڵ نان نەخۆن.
٢_ سەرچاوەی ئاوی پیسبوو . ئەگەر دڵنیا نەبوون ئاوەکە بکوڵێندرێت پێش بەکارهێنان.
٣_شیر و بەرهەمەکانی.
لە ئەگەری تووشبوون بە سکچوون بۆ دوورکەوتنەوە لە ووشک بوونی جەستە ئەم خاڵانە جێ بەجێ بکە:
١_خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو بە جۆرێک بۆ هەر دووجار سکچوون بتڵێک ئاوی ٥٠٠ مل پێویستە.
٢_ئەو خواردنانە هەڵبژێرە کە ڕێ لە ووشکبوونی جەستە دەگرن وەکو : مۆز ، شۆربای برنج. شەربەتی میوەی سروشتی و پەتاتە بە کوڵاوی.
٣_ خۆبەدوورگرتن لە خواردن و خواردنەوانەی کە سکچوون یان ئازاری سک زیاتردەکەن وەکو: خواردنە چەورییەکان و سوورەکراوەکان، شیرنەمەنییەکان ،خواردنەوە گازییەکان ، چاو قاوە.
سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی ڤیتامین D بۆ لەش چین؟
كەمی ڤیتامینD یەکێکە لە زۆرترین کێشە تەندروستییەکانی ئەم سەردەمە، بە هۆی ئەوەی کە ڤیتامین D رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەی ئێسقان ،دابینکردنی کالسیۆمی پێویست بۆ جەستە،کاراکردنی سیستەمی بەرگری لەش ، ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی نەخۆشیەکانی دڵ و هەندێ نەخۆشی تایبەت بە بەرگری لەش، بۆیە کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی لەش.
سەرچاوەکانی ڤیتامین D دووجۆرن:
١ -تیشکی خۆر: بە گرنگترین سەرچاوە دادەنرێت، بە شێوازێك كە تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ بەر پێست بکەوێت .باشترین کاتیش سەعات ١٠ بەیانی تا سەعات ٣، بۆ ماوەی چارەگێک و لانیکەم دووجار لە هەفتەیەکدا خۆدانە بەرتیشکی خۆر بڕێکی زۆر ڤیتامین دابین دەکات.
٢- ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D وەکو : شیر و بەرهەمەکانی ، قارچك ،زەردێنەی هێلکە،ماسی سەلەمون، شەربەتی پرتەقاڵ.
بە بۆنەی ڕۆژی پەرستارانی جیهانەوە ، بە پێویستی دەزانم پیرۆزبایی لە سەرجەم پەرستاران بکەم . ڕۆڵی بەرچاویان و ئیشکردنی ماندوونەناسانەیان لە کەرتی تەندروستیدا شایستەی پێزانینە.
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت؛ عیبادەتان قبوڵ بێت ، ببێتە مایەی خێر و خۆشی ، تەندروست و لەشساغ بن دووربن لە هەموو بەڵایەك .
بۆ خۆپاراستن لە تینوێتی یان ووشك بوونەوەی جەستە لە ڕەمەزاندا ، پێویستە ئەم خاڵانە پەیرەوبکرێت؛
١-خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو لە بەربانگەوە تا پارشێو بە شێوەیەکی ڕێک ، مرۆڤ ڕۆژانە لانی کەم پێویستی بە دوو لیتر ئاو هەیە.
٢-دوورکەوتنەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە بە تایبەت شەربەتی دروستکراو یان خواردنەوە گازییەکان کە دەبنەهۆی تینوێتی زیاتر ، لە بری ئەمانە بەکارهێنانی شەربەتە سروشتییەکان گونجاوە.
٣-پارێزیکردن لە خواردنی سوورەوەکراو یان ئەوانەی ڕێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە.
٤-گرنگی بەو سەوزە و میوانە بدرێ کە ڕێژەی زۆری ئاویان تێدایە وەکو: شووتی ، خەیار، سێو .
٥-ئەو شلانەی مادەی کافایینیان زۆرە وەکو چا و قاوە هۆکارن بۆ تینوێتی زیاتر.
٦-خواردنی ماست لە کاتی پارشێودا زۆر بەسوودە بۆ ڕێگری لە کەمبوونەوەی ئاوی جەستە.
٧- بەکارهێنانی خورما لە جیاتی شیرینیە دروستکراوەکاندا بۆ بەربانگ وەکو سەرچاوەیەکی شەکری سروشتی هەم بۆ هاوسەنگی ئاو لە لەشدا گرنگە.
دڵە کزە یان سووتانەوەی گەدە لە کاتی ڕەمەزاندا؛
مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ کێشەکانی هەرسکردن بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ترشی گەدە، بە تایبەت لەو کەسانەی کە بە دەست ئازار یان سووتانەوەی گەدە و سورێنچك دەناڵێنن. بۆیە پێویستە بە شێوازێکی تەندروست بە ڕۆژووبن کە کاریگەری لەسەر گەدە نەبێت پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن :
١- خواردنەوەی ئاوو شلەکان زۆر پێویستە دوای بەربانگ بەڵام بە شێوازێک دووربێت لە زۆر خواردنەوەو نەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەدە.
٢-باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئاوو شلەکان ٣٠ بۆ ٤٥ دەقیقەیە دوای تەواوبوونی نان خواردن .
٣ -پارێزیکردن لەو جۆرە خواردنانەی کە زیانیان بۆ گەدە هەیە وەکو ؛سوورەوەکراوەکان.
٤- دوورکەوتنەوە لەزۆر خواردنەوەی ئەو شلانەی کە ڕێژەیەکی زۆر مادەی کافایینیان تێدایە وەکو چا و قاوە .
٤- باشترین کات بۆ دەستپێکردنی خواردن ١٠ دەقیقەیە دوای ڕۆژوو شکاندن.
٥- خەوتنی ڕاستەوخۆ دوای نان زیانبەخشە ، باشترین کات سێ سەعاتە دوای ژەمی خواردن, ئەگەر کەسێکیش ناچاربوو پاڵ بکەوێ ئەبێ سەری بەرز بکاتەوە لە ئاست لەشیدا.
٦- لەبەرکردنی جلی تەسك یان توندکردنی قایشی کەمەرە پەستان دەخاتە سەر سک و بە دوایدا دەبێتە هۆکارێک بۆ دڵە کزە.
٧- جگەرەکێشان هۆکارە بۆ سووتانەوەی گەدە بە هۆی زیادبوونی ترشی گەدە بە تایبەت کەسی جگەرەگێش کە یەکسەر دەس بکات بە جگەرەکێشان دوای بەربانگ .
بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان خوای گەورە ڕۆژووەکانمان قبوڵ بکات
سڵاو بەڕێزان؛
لە ئێستادا نۆرینگەکەمان گواستۆتەوە بۆ تەلاری خوارزاد لە شەقامی ئۆرزدی بەرامبەر کەباب وەلی ، بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
لە بەردەم شەپۆلێکی تری کۆرۆنادا:
دوێنێ بەیانی دوای بەسەرکردنەوەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەی (شەهید د. هێمن) ی هەناوی بە تەنها لە دووقاوشدا ٦٤ نەخۆش داخڵکرابوون، نەخۆشخانە پربووە بە جۆرێک کە جێگەی داخڵ بوون نەماوە کە توانای وەرگرتنی ١٢٠ نەخۆشە، جگە لە پابەندنەبوونی رێنماییەکانی خۆپارێزی ئەوەی تێبینم کرد زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشی داخلبوو ئەوانەن کە درەنگ هاتوونەتە خەستەخانە چارەسەری پێویستیان وەرنەگرتووە دوای ئەوەش دۆخی نەخۆشییەکەیان قورستر دەبێ ئەگەری روودانی ماکەکانی زیاتر دەبێت، بۆیە بە پێویستی دەزانم سەرەرای پابەندبوون بە رێنماییەکان
١_لە کاتی روودانی هەر نیشانەیەکی پەتا بە زووترین کات سەردانی پزیشك بکە بە مەبەستی چارەسەری پێویست و بە دواداچوون بۆ رێگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە.
٢_وەرگرتنی ڤاکسین کە باشترین رێگەی خۆپارێزییە هەروەك ئەنجامە باشەکانی لە هەندێ ووڵاتدا بە دیارکەوتووە لە کەمبوونەوەی تووشبووان و کەمکردنەوەی رێژەی کوشندەیی، دوورکەوتنەوە لە هەموو ئەو پروپاگەندە نازانستیانەی کە باس لە خراپی ڤاکسینەکان دەکەن، ئاساییە وەك هەر ڤاکسین یان دەرمانی تر نیشانەی لاوەکی رووبدات، بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەك.
جەژنی هەموو لایەك پیرۆزبێت هاورێیان. بە هیوای تەندروستیەکی باش دووربن لە نەساغی
دەرمان بۆ دابەزاندنی کێش چ کاتێک بەکاردێ؟
قەڵەوی یەکێكە لە گەورەترین کێشە پزیشکیەکانی سەردەمی ئێستا لەگەڵ ئەو دەرهاویشتە خراپانەی کە لێی دەکەوێتەوە، باشترین چارەسەر بۆ دابەزاندنی کێش ئەمانەن
١-وەرزشکردن
٢-رێکخستنەوەی شێوازی خواردن
٣_گرنگیدان بە خواردنەوەی ئاو
کە باشترین رێككاری زانستین،
زۆر جار چارەخوازانی بەرێز داوای بەکارهێنانی دەرمان ئەکەن بۆ دابەزاندنی کێش، کە ئەمەش بۆ هەموو نەخۆشێک گونجاو نیە تەنها لە هەندێك حاڵەتدا نەبێ و لە ژێر چاودێری پزیشکدا بێ، تەنها پێنج دەرمان رێگەپێدراوە لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە، جگە لە مانە ئەو دەرمانانەی کە ریکلامیان بۆ دەکرێ چ لە لایەنی بازرگانی بێ یان لایەنی گژوگیای سروشتی، لێکۆلینەوەی زانستیان لەسەر نەکراوە بەڵکو زۆر جار دەبنە هۆی تێک چوونی باری تەندروستی و زیان گەیاندن بە کۆئەندامەکانی جەستە، بۆیە زەرور نیە بۆ دەربازبوون لە قەڵەوی ئەم جۆرە ماددانە بەکاربهێندرێن.
ئایا حەبی فلاجيل چارەسەرە بۆ سکچوون?
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرماو زیادبوونی رێژەی سكچوون بە تایبەتی بەربلاوی ئەم نەخۆشیە لەم وەرزەدا، بە هۆی ئەوەی کە بەشی زۆری هۆکاری سكچوون بە هۆی ڤایرۆسەوەیە، بۆیە پێویست ناکات دەرمانی دژە زیندەییantibiotic) بۆ هەموو سکچوونێک بە کاربێ بە نموونە (فلاجیل) کە زۆر لە هاونیشتمانیان بێ راوێژی پزیشك، دەرمانی (فلاجيل) تەنها لە حاڵەتی بوونی مشەخۆری وەك (ئەمیبا یان گیاردیا) بەکاردێ کە ئەمیش بە پشکنینی پیسایی نەخۆش بە دیارەکەوێ. بۆیە بە پێویستی دەزانم کە ئاگادارتان بکەمەوە (فلاجيل) چارەسەر نیە بۆ سکچوون بۆ هەندێ حاڵەت نەبێ کە دیاریکراوە. لە هەموو بارێکدا باشترین چارەسەر بۆ سکچووندا خواردنەوەی شلە یان ئاو ئەگەر نەخۆش لە رێگەی دەم بتوانێ یان بەکارهێنانی مغەزی.بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك
سڵاو هاورێیان ئەمە لاپەڕەی تایبەتی خۆمە، لەمەدوا لە خزمەتانادەبم بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریەکان، بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەك
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Telephone
Website
Address
Ranya
Opening Hours
Monday | 15:00 - 19:00 |
Tuesday | 15:00 - 19:00 |
Wednesday | 15:00 - 19:00 |
Thursday | 15:00 - 19:00 |
Saturday | 15:00 - 19:00 |
Sunday | 15:00 - 19:00 |
Ranya
Ranya
پسپۆر دکتۆرا لە نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و جوانکاری لوت ڕانیە : ژ.م :( ٠۷۷٠۲۸۱٥٠٥٠)
Nawroz Street
Ranya
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ
Ranya
دکتۆرا( بۆرد) لە بواری نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ و جو?
Ranya, 46012
پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕییەکانی خوێن
Ranya
Ranya
دکتۆرا (بۆرد) لەنەخۆشییەکانی ئێسک و شکاوی و فەقەرات و پێکانە وەرزشییەکان
Kurdistan
Ranya
ڕانیە - ته لارى پزيشكى سينا-به رانبه ركلينكى پزيشكى شيفا- سەنتەری ددانی سینا ـ بۆ جوانکاری و چاندنەوە
ڕانیە/بەرامبەر بەنزینخانەی کۆن/تەنیشت کلینیکی پزیشکی شیفا
Ranya, 00964
بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو و چارەسەری نەخۆشی چاو https //www.instagram.com/dr_karwan_bakhtyar